Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

 

 کاتێک ئەرجەنتین و میسی دێنە کوردستان

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ibn islam
...::|مدير العام|::...

...::|مدير العام|::...
ibn islam


عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010

خدمات المنتدى
1431:

کاتێک ئەرجەنتین و میسی دێنە کوردستان  Empty
31052012
مُساهمةکاتێک ئەرجەنتین و میسی دێنە کوردستان

کاتێک ئەرجەنتین و میسی دێنە کوردستان  Messiئاکۆ
عارف : ھەواڵی ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانە لە نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی
ئەرجەنتین و عێراق دا ، بەجۆرێک لە جۆرەکان ھەمووان و بەتایبەتی ھەوادارانی
وەرزشی لە کوردستاندا بەدیوی دڵخۆشیدا ھەژاند ، ئەم یارییە ئەگەر ئەنجام
بدرێت لەچەندان لایەنەوە واتای گرینگ و بایەخی خۆی ھەیە ، گەرچی دۆستانەشە
بەڵام دەبێتە یارییەکی مێژووی ، لەھەمووی گرینگتر بۆ ئێمە ئەوەیە کە وەک
باسی لێکراوە یارییەکە لە کوردستان ئەنجام دەدرێت .



یاریکردن لەبەرامبەر ھەڵبژاردە بەھێزەکانی جیھاندا بەتایبەت لەبەرامبەر
ھەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین ، بەرازیل ، ئیتاڵیا ، ئەڵمانیا و ئینگلتەرا
ھەڵوەستە و قسەی زۆر ھەڵدەگرێت ، ئەمە بۆ ئەرجەنتین کە جەمسەرێکی گەورەی
تۆپی پێی جیھانە لە ئێستادا بەھاو کاریگەر ییەکانی لە خوێندنەوە وێنای
زیاترە ، چونکە لە کورترین ئاماژەدا دەکرێت ھێما بەوەبکەین کە سەرباری گەلە
ئەستێرەکانی ئەو تیپەو تیپی ھەڵبژاردەکە وەک یەکێک لە دیارترین ناو
لەجیھاندا ، ئەمرۆ تیپی تانگۆ خاوەنی لیۆنێل ئەندرێس میسی چاکترین یاریزانی
جیھانە و ئەو وەک مارادۆنای ساڵانی ٨٠ کان بەتەنیا بۆخۆی تیپێکە .
جیاوازیەکانی
نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی عێراق و ئەرجەنتین گەلێک زۆر و زۆرجیاواز و
ھێندەی مەودای دوری نێوان ئاسمان و زەمینە ، ئەگەر باس لە ناو و دەسکەوت و
نازناو و ئەنجامی یاری و یاریگا و یاریزانان و یانەکانیش نەکەین کە ھەموو
ئەمانە و زۆر خاڵیتریش ئەرجەنتین ی کردۆتە ئەو تیپەی کە پێی بووترێت
پاڵەوانێک بۆ ھەمیشە یاخود زەمینی تۆپ و ئەستێرەکان ، ئەوە ئەگەر بەدێڕکیش
بووە دکرێت بڵێین لەوێ عەقڵ گەمە دەکات ، بەڵام لە عێراق ی دوێنێدا
دەسەڵاتێکی شۆفێنست و لەئەمرۆشدا زۆرجار بەرژەوەندی تۆپی ئاراستەکردوەو
لەھەندێک قۆناغ و سەردەم وکاتیشدا شار و ناوچەگەرێتی تیپ بەرھەم دێنێت !،
لە ئەرجەنتین تاکتیک و پلان بناغەی تیپ و یارییەکانە لەعێراقی سەردەمی
دیکتاتۆریەت دا نەوەکانی عۆجە تۆپیان دەجوڵاند و ئێستاش بەداخەوە وەرزش
گرفتاری جۆرەھاگرفت و نەخۆشیە .
چەند خۆشە خەڵکی کوردستان و عێراق
لەنزیکەوە یاری ئەو تیپە ببین کە لەدورترین شوێنی دنیایە و ئەمان لێرەوە
خۆشەویستی بێسنوریان بۆی ھەیە ،بێگومان چەندساڵێکە زۆر بە ئاشکرا تۆپ و
یاری و ستارەکانی تۆپی پێ لەنێویشیاندا میسی و تیڤیز و ئەگوێرۆ و ھیگواین
وێردی سەرزمانی وەرزش دۆستانی کوردستان و عێرقن ،ھاو ووڵاتانی کێمبس و
کانیجیا و باسارێلا و مارادۆنا و باتیستوتا کەلەترۆپکی یاریکردندان لێرە
ھەوادارگەلێکی زۆریان ھەیە و ئەگەربێت و ھاتنیان رێکبخرێت ، خۆئەگەر
لەنزیکترین دەرفەتیشدا نەبێت و ھارکاتێک بێت ھاتنی ئەوان ببێتە راستی و
بێنە کوردستان ، ئەوا ئەگەر لەرێگای ھاندانیشەوەبێت وەرزش دۆستی گەلێکی
مەدەنی خواز دەبینن کەجەنگ و ماندوێتی ژیان و زوڵم و ستەمی دیکتاتۆریەت ی
داگیرکەران نەیتوانیوە دەنگی شارستانیەت و ئازادیخوازانەی کپ بکات ، بەڵکو
کوردستان و خەڵکەکەی وەک ھەمیشە دۆستی گەلانی جیھانن .
تائێستا ھاتنی
ھەڵبژادەی ئەرجەنتین بۆ کوردستان و یاریکردنی بەرامبەر ھەڵبژاردەی عێراق
تەنیا وەک ھەوڵ و ھەواڵ ماوەتەوە ، دەخوازین ھەر رۆژێک بێت ئەو رووداوە
مێژوویە ببێتە راستی و رووبدات ، وەک تاکێکی کوردستانیش دەخوازم رۆژێک بێت
خەونی یاریکردنی ھەڵبژاردەی کوردستان یش بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین
ببێتە واقع .
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
مُشاطرة هذه المقالة على: reddit

کاتێک ئەرجەنتین و میسی دێنە کوردستان :: تعاليق

لا يوجد حالياً أي تعليق
 

کاتێک ئەرجەنتین و میسی دێنە کوردستان

الرجوع الى أعلى الصفحة 

صفحة 1 من اصل 1

 مواضيع مماثلة

-
» به‌خته‌وه‌ری وه‌کو تۆپی یاریه‌ ، کاتێک لێمان دووره‌ به‌ دوایداین و کاتێکیش ده‌یگه‌ینێ شه‌قێکی تێهه‌ڵده‌ده‌ین.
»  ئاو و هه وای کوردستان
»  زانکۆکانی کوردستان
» شارەکانی کوردستان
» ئه مه باشوره ئه و به شه ی کوردستان که ئازاده

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات حلبجةنت :: هه واڵ :: مه‌كۆ :: سه‌یر و سه‌مه‌ره‌-
انتقل الى: