2011-09-20, 13:47
رسالة بيانات كاتب الموضوع
چیڕۆکه قوڕئانیه‌کان موعجیزه‌ن یان ئه‌فسانه المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: چیڕۆکه قوڕئانیه‌کان موعجیزه‌ن یان ئه‌فسانه
سه‌ردار شه‌مامی / بانه کاتێک که لاپه‌ڕه‌کانی قوڕئان هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه و سه‌رنج ده‌ده‌یه چیڕۆک و به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران و فیرعه‌ونه‌کان ، له گه‌ڵ چیڕۆک گه‌لێک دا ڕووبه‌ڕوو ده‌بیه‌وه ، که ئاوه‌زی مرۆڤ له به‌رامبه‌ر خۆیاندا ک‌ش و مات ده‌که‌ن . بۆ وێنه کاتێک بۆ چیڕۆکی عوزه‌یر و گوێدرێژه‌که‌ی ده‌ڕوانی که بۆ ماوه‌ی سه‌د ساڵ له چۆڵگه‌یه‌کدا به خه‌وه‌توویی ده‌مێننه‌وه؛ یان یارانی ئه‌شکه‌وت ( که‌هف) دێنیته به‌ر چاو که بۆ ماوه‌ی سێسه‌د و نۆ سال خه‌ویان لێ ده‌که‌وێ و دواتر دێنه بازاڕه‌وه بۆ ده‌ست خستنی بژیوێک؛ یان بیر له ئیبراهیم ده‌که‌یه‌وه که به زیندوویی فڕێ ده‌درێته نێو ئاگره‌وه و به سه‌لامه‌تی دێته ده‌ره‌وه و هتد... کاتێک بیر له‌م وێنه گه‌له چێڕۆکه ده‌که‌یه‌وه واقت وڕ ده‌مێنێت و سه‌رت سووڕ ده‌خوا . ئه‌مه له لایه‌ک ؛ له لایه‌کی تره‌وه کاتێک بۆ وته و وتاری پسپۆڕان ده‌ڕوانی ، ده‌بینی شتانێک ده‌ڵێن که ئاوه‌زی مرۆڤ ک‌ش و مات ده‌که‌ن ؛ وه‌ک ئه‌مه‌ی که ده‌ڵێن : له پێشدا زه‌وی و خۆر پێکه‌وه گرێ دراو بوون، به‌ڵام دواتر لێک جوێ کراونه‌ته‌وه؛( جێی خۆیه‌تی لێره‌دا ئاماژه به‌و ده‌قه قوڕئانیه بکه‌ین که سه‌بارت به گۆی زه‌وی و ئاسمان ده‌فه‌رموێ: أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا ﴿ الانبیا‌ء/30﴾ ئایا ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون نه‌یانبینیوه و بۆیان ڕوون نه‌بۆته‌وه به‌ڕاستی ئاسمانه‌کان و زه‌وی یه‌ک پارچه بوون له‌وه‌ودوا لێکمان جیا کردنه‌وه) یان ده‌ڵێن: هه‌رگیز ده‌نگی مرۆڤ له به‌ین ناچێت و ده‌کرێ با ئامرازی تایبه‌ت ده‌نگ و قسه‌کانی مرۆکانی ڕابردوو کۆ بکرێنه‌وه ؛ یان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر گۆی مانگ ژینگه‌یه‌ک بۆ مرۆڤ دروست بکه‌ن و مرۆڤ بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه بنێرنه وێ و هتد... کاتێک بیر له‌م شت‌گه‌له ده‌که‌یه‌وه! سه‌رت سووڕ ده‌مێنێ و چاوت ئه‌بڵه‌ق ده‌بێ. به‌ڵام له په‌نا ئه‌مانه‌دا شتانێکی سه‌ر سووڕهێنه‌رتر هه‌ن ؛ که‌چی مرۆڤ به لایه‌وه زۆر ئاسایی و سانایی یه: بۆ وێنه پرۆفسۆر الکسیس کارێل سه‌باره‌ت به مرۆڤ ده‌ڵێ: مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی نه‌ناسراوه ، به‌شێکی تر له زانایان مرۆڤ به موجوودێکی مه‌تافیزیکی ناودێر ده‌که‌ن. یان ئه‌مه‌ی که دنیای سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک پڕه له هێڵی ڕادیۆیی و ته‌له‌ویزیۆنی و ته‌له‌فوونی. یان ئه‌مه‌ی که له ڕێی هێڵی ته‌له‌فوونه‌وه له ماوه‌ی چه‌ند چرکه‌دا له گه‌ڵ مرۆڤیک له‌و په‌ڕی جیهان قسه ده‌که‌یت و هتد... ئه‌م شت گه‌له و زۆر شتی تریش هه‌ن، که‌چی مرۆڤ وه‌ک شتێکی زۆر سانایی بیری لێ ده‌کاته‌وه و هیچ به‌لایه‌وه سه‌یر نییه. جا ئێستا پرسیاری من ئه‌مه‌یه که چییه و بۆچی به‌شی یه‌که‌م و دووهه‌م سه‌ر سووڕهێنه‌ره، به‌ڵام به‌شی سێهه‌م شتێکی سانا و ساکاره؟ به ڕای من هۆکاری ئه‌م سه‌ر سووڕمانه له ئاست به‌شی یه‌که‌م و دووهه‌م و بێ هه‌ستی له ئاست به‌شی سێهه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رووکار له‌گه‌ڵ دا بوون و هه‌ڵسوو که‌وت له گه‌ڵ دا کردن . یانی هه‌رچه‌نده دوور بی له ڕووداوه‌که، به لاته‌وه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تره و زۆرتر ماتت ده‌کا. وه‌ک چۆن ئه‌و پیاو گه‌له‌ی که زۆر به سانایی ماشێن ، ته‌راکتۆر ، ڕادیۆ ، ته‌له‌فزیۆن و ... لێک ده‌ترازێنێ و دواتر ده‌یخاته‌وه سه‌ر گه‌ڕ و کاری پێ ده‌کا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و پیاوه بهێنیه سه‌ر باسی کار به کامپیۆته‌ر و چوونه نێو ماڵپه‌ڕه‌کان و ڕاو و بۆچوون ده‌ربڕین له سه‌ر به‌شێک له نووسراروه‌کان و چات کردنی ڕاسته‌و خۆ، هاوڕێ له گه‌ڵ وێنه‌دا سه‌ری سووڕ ده‌مێنێ و به شتێکی زۆر عه‌جایه‌بی ده‌زانێ ! وه‌ک چۆن من و تۆ کاره پیشه‌سازیه‌که‌ی ئه‌و به کارێکی سه‌ر سووڕ هێنه‌ر داده‌نێین و لامان وایه مووعجیزه‌ی خووڵقاندووه!( جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه که ده‌کرێ مرۆڤێک له هه‌ر دوو به‌شه‌که‌دا شاره‌زایی هه‌بێت و زۆر به جوانی کاری سه‌نعه‌تی و کاری کامپیۆته‌ریش بکات ) یان ئه‌مه‌ی که ئه‌گه‌ر چه‌ن سه‌ده له مۆ به‌ر پێیان گوتباین شتێک به ناوی ته‌یاره په‌یا ئه‌بێت و سه‌دان که‌س له ناو خۆی دا حه‌شار ده‌دات و پاشان به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ ئاسمان و ده‌یان گوێزێته‌وه بۆ شاره دوور ده‌سته‌کان! چاومان ئه‌بڵه‌ق ده‌بوو! وه به شتێکی نامۆمان ده‌زانی. یان بیستنی ده‌نگ له ڕادیۆ و بینینی مرۆڤ له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و بیستنی ده‌نگ له ڕێی ته‌له‌فوون و مووبایله‌وه‌مان به شتێکی عه‌جایه‌ب ده‌زانی و زۆرمان باوه‌ڕ و متمانه‌مان پێ نه‌ده‌کردن! به‌ڵام ئێستا به لامانه‌وه شتانێکی زۆر ساکار و سانایی یه . یان ئه‌مه‌ی که ئێمه ڕاوه‌ستانی مانگ و ڕۆژ له خاڵه ناوه‌ندیه‌که‌ی خۆیان دا به شتێکی خۆ ڕسک و سرووشتی ناوزه‌د ده‌که‌ین، له کاتێک پسپۆڕان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بێت و مانگ یان رۆژ که‌مێک له‌و جێگه‌یه‌ی خۆیان بێنه خوارتره‌وه گۆی زه‌وی وشک ده‌بێت و ئاوی تیا نامێنێ! وه ئاگه‌ر که‌مێکیش بچێته سه‌رتره‌وه گۆی زه‌وی ده‌بێته ئاو و وشکانی تیا نامێنێ! به‌ڵام له په‌نا ئه‌مه‌دا کاری « ده‌ماسه‌نجی» که‌ش و هه‌وامان به لاوه سه‌یره و به خوا شتێکی مووهیممه‌ی بۆ ده‌لێین. یان زیندوو بوونه‌وه‌ی گژ و گیا و دار و ده‌ونه وشک هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کانی وه‌رزی دستان، له وه‌رزی به‌هاردا به شتێکی زۆر سرووشتی ناودێر ده‌که‌ین و به لامانه‌وه هیچ سه‌رنج ڕاکێش نین؛ که‌چی درووست کردنه‌وه‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و ماشێنی شکاومان به لاوه زۆر گرینگ و عه‌جایه‌به! جا وه‌ک ئاماژه‌م پێ کرد هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر و کار له‌گه‌ڵدا بوون و هه‌ڵسووکه‌وت له‌گه‌ڵدا کردن. وه‌ک چۆن له سه‌ر ده‌می عیسادا چاک کردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی پیسی( به‌ڵه‌ک) یان به لاوه زۆر سه‌رنج ڕاکێش بوو! به‌ڵام ئه‌و کاره به ده‌ست دوکتۆره‌کانی ئێستاوه شتێکی زۆر ئاسانه و ئاسه‌واری ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له به‌ین بردووه. ئێستا دواین قسه و کۆتا قسه‌م ئه‌وه‌یه که کێ ئه‌م کاره به کارێکی ماقووڵ داده‌نێ که بگوترێ هه‌رچی به چاوی سه‌رم نه‌یبینم باوه‌ڕی پێ ناکه‌م و به ئه‌فسانه‌ی ده‌زانم، که‌ی ڕه‌وایه بڵێی: چوونکه هێڵی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و ته‌له‌فوون و موبایل به چاو نابینم به شتێکی هه‌ڵه‌ی ده‌زانم و متمانه‌م به‌وه نییه که چوار ده‌وری من به‌و هێڵه ته‌نرا بێت .
الموضوع الأصلي : چیڕۆکه قوڕئانیه‌کان موعجیزه‌ن یان ئه‌فسانه // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam