باوکی زوبێربسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله والصلاة والسلام علي رسول الله أمابعد :_
برایان
وخوشکانی به‌رێزم ئه‌بێت ئێمه به‌رده‌وام هه‌ول بده‌ین (زانیاری شه‌رعی)
وه‌ربگرین جایه‌کێک لهوزانیاریانه (زانیاری فه‌رموده‌یه) بۆیه به‌باشم
زانی که‌چه‌ند (فه‌رموده‌یه‌کی لاواز) له‌سه‌ر زمانی خالک به‌رده‌وام
ئهگوترێتهوه وه‌من به‌داخه‌وه له‌سه‌ر زمانی چه‌ند مه‌لایه‌ک یش
ئهبیستهمهوه کهلهووتارهکانایان یان لهتلفزیوێنهکان ئهبهینم
چه‌ند مامۆستایه‌ک ئه‌یلێنه‌وه ،راسته ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی (ترغیب وترهیب_
هاندان وترساندن) ی خه‌لک بێت ئه‌بێت به‌لام ته‌نها له‌باره‌ی
(بیروباوه‌ر_عقیده) نابێت فه‌رموده بلێین ئه‌گه‌ر لاواز بوو وه
به‌پێویستم زانی ئه‌م چهندفهرمودهیه لاوازه بهێنمه‌وه چونکه
(سند_زنجیره‌ی گێره‌ره‌وه‌ی فه‌رموده)ته‌نها له ئاینی ئیسلام دا هه‌یه
بۆیه ئیسلام تائیستا به پاکی وه‌بێ گه‌ردی ماوته‌وه چونکه ئاینه‌کانی
دیکه ئه‌م شته‌ی تێدانیه،وه‌هیوادارم خوای گه‌وره بیکاته تێشوی رۆژی
دوایی بۆمان وهبیکاته مایه‌ی لێ خۆشبونمان ئامین .
فه‌رموده‌ی یه‌که‌م :_
(أتق شر من أحسنت إليه ) واتا بترسه له‌خراپه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ی که‌چاکه‌ت له‌گه‌لدا کردوه.
ئه‌مه فه‌رموده‌ی( پێغه‌مبه‌ر _درودی خوای لێ بێت) نیه به‌لکو قسه‌یه‌کی سه‌رزاری خه‌لکه.
فه‌رموده‌ی دووه‌م : _
(. أجرؤكم على الفتيا أجرؤكم على النار) واتا ئازاترین که‌ستان له‌سه‌ر فه‌توادان ئازاترین که‌ستانه له‌سه‌رئاگر.
فهرمودیهکی لاوازه .
فه‌رموده‌ی سێیه‌م :_
(أحب
الأسماء إلى الله ما عبٌد أو حٌمّد ) واتا خۆشترین ناولهلای خوای
گه‌وره‌دا ناوه‌کانی (مانایی به‌ندایه‌تی ومانای سوپاس گوزاری) .
هیچ سه‌ره‌تایه‌کی نیه .
فه‌رموده‌ی چواره‌م :_
(أحبو
العرب لثلاث: لأني عربي والقرآن عربي وكلام أهل الجنة عربي ) . واتا
عه‌ره‌ب تان خۆشبوێت بۆسێ شت له‌به‌رئه‌وه‌ی من عه‌ره‌بم وقورئان
عه‌ره‌بیه وقسه‌ی خه‌لکی به‌هه‌شت عه‌ره‌بیه) .
پێشهوها زه‌هه‌بی ئه‌فه‌رموێ ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه .
فه‌رموده‌ی پێنجه‌م :_
(اختلاف أمتي رحمة) واتا رارای ئومه‌ته‌که‌م ره‌حمه‌ته .
پێشه‌وا سبکی ئه‌فه‌رموێ (نهناسراوهلای زانایان وه‌هیچ سه‌نه‌دێکی نیه نهلاواز نهنهههلبهستراو).
فه‌رموده‌ی شه‌شه‌م :_
(أدبني ربي فأحسن تأديبي) واتا خوای په‌روه‌ردگار په‌روه‌رده‌ی کردم چاکترین په‌روه‌رده‌ی کردوم
پێشه‌وا ئیبن ته‌یمیه ئه‌فه‌رموێ ( ماناکه‌ی ته‌واوه به‌لام هیچ سه‌نه‌دێکی نیه) .
فه‌رموده‌ی حه‌فته‌م :_
( إذا بليتم بالمعاصي فاستتروا) واتا ئه‌گه‌ر تاقی کرانه‌وه به‌گوناه ئه‌وا بیشارنه‌وه .
ئه‌مه هه‌ر فهرمودهنیه .به‌لکو هه‌لبه‌ستراوه .
فه‌رموده‌ی هه‌شته‌م :_
(إذا حضرت الملائكة ذهبت الشياطين) واتا ئه‌گه‌ر فریشته‌کان هاتن ئه‌وا شه‌یتانه‌کان ئه‌رۆن .
ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه .
فه‌رموده‌ی نۆیه‌م : _
(إذا
رأيتم الرجل يعتاد المساجد فأشهدوا له بالأيمان ) واتا ئه‌گه‌ر پیاوێکتان
بینی هاتوچۆی مزگه‌وتی ئه‌کرد به‌رده‌وام ئه‌وا شایه‌دی بۆبده‌ن .
ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه .
فه‌رموده‌ی ده‌یه‌م :_
(أرحموا
عزيز قوم ذل، وغني قوم افتقر، وعالماً يتلاعب به الصبيان) واتا به‌زه‌یتان
بێتهوهبه سه‌رداری گه‌لێک که زه‌بون بوه ،وهدهولهمندێک که
ههژاربوه ،وهزانایهک مناله وردکه گالته‌ی پێ بکه‌ن .
پێشه‌وا ئیبن جه‌وزی ئه‌فه‌رموێ( هه‌لبه‌ستراوه) .
فه‌رموده‌ی یازدیه‌م : _
(تنظفوا فإن الإسلام نظيف) واتا پاک‌و خاوێن بن چونکه ئیسلام پاک‌و خاوێنه .
پێشه‌وا _عیراقی _ئه‌فه‌رموێ ( به‌م شێوه‌یه نهم بینوه _شێوه‌کی تری هه‌یه )
فه‌رموده‌ی دوانزه‌هه‌م : _
(استعينوا
على إنجاح الحوائج بالكتمان ، فإن كل ذي نعمة محسود) واتا پشت به‌ستن
به‌نهێنی کاره‌کانتان ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێ سه‌رکه‌ون ،له‌به‌رئه‌وه‌ی
ههموخاوهن نیعمه‌تێک ئێره‌ی_حسادهت پێ ئه‌بردرێت )
فهرومودهیهکی لاوازه .
فه‌رموده‌ی سێ نزهههم : _
(اطلبوا العلم من المهد إلى اللحد) واتا داوی زانیاری بکه له بێشکه‌وه تا وه‌کو گۆر .
پێشه‌وا ئبن باز ئه‌فه‌رموێ هیچ سه‌نه‌دێکی نیه .
فه‌رموده‌ی چوارده‌هه‌م :_
(اعمل
لدنياك كأنك تعيش أبدا ، وأعمل لآخرتك كأنك تموت غدا ) واتا ئه‌وه‌نده
ئیش بۆدونیابکه وه‌ک ئه‌وه هه‌تا هه‌تا ئه‌ژیت ،وهئهوهنده کرده‌وه
بکه بۆرۆژی دوایی وه‌ک ئه‌وه‌وا بێت به‌یانی ئه‌مریت .
پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ( فه‌رموده‌یه‌کی هه‌لبه‌ستراوه ، که‌وتۆته سه‌رزمانی خالک .
فه‌رموده‌ی پانزه‌هه‌م : _
(إكرام الميت دفنه ) واتا رێزگرتنی مردوو شاردنهویهتی .
فه‌رموده‌یه‌کی هه‌لبه‌ستراوه .
فه‌رموده‌ی شانزه‌هه‌م : _
(اللهم
بارك لنا في ما رزقتنا وقنا عذاب النار) واتا خوایهبهرهکهت بخه‌یته
ئه‌وه‌ی کهرۆزیت داوین وه بمان پارێزه له‌ئاگری دۆزه‌خ .
پێشهوازهههبی ئه‌فه‌رموێ( زۆرلاوازه ،فهرمودیهکی نه‌ناسراوه .
فه‌رموده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م : _
(اللهم
لك صمنا وعلى رزقك أفطرنا ، اللهم تقبل منا ، انك أنت السميع العليم )
واتا خوایه بۆتۆبهرۆژو بوین،وهلهسهررۆزی تۆ شکاندمان،خوایهلێمانی
قبول بکه‌یت،خۆت بیسهروزانای.
فه‌رموده‌یه‌کی لاوازه .
فه‌رموده‌ی هه‌ژده‌هه‌م : _
(إن
الله أمر حمامتين وحشيتين فوقعتا بفم الغار, وأقبل فتيان قريش فنظر أولهم
فرأى الحمامتين ، فرجع فقال له أصحابه : مالك لم تنظر في الغار؟ قال :
رأيت حمامتين وحشيتين بفم الغار، فعرفت أنه ليس فيه أحد ) خوای
گه‌وره‌فه‌رمانی به‌دوو کۆتری کێویلکه کرد_مه‌به‌ستی رۆژی کۆچ کردنه_
هاتنه به‌رده‌می ئه‌شکه‌وته‌که وهگهنجهکانی قوریش هاتن یه‌که‌میان
ته‌ماشای کرد هه‌ردوو کۆتره‌که‌ی بینی گهراوهلای براده‌رکانی
برادرهکانی وتیان ئهوهبۆتهماشای ئهشکهوتهکات نه‌کرد؟ئه‌ویش ووتی
دووکۆتری کێویلکه له‌به‌رده‌می ئه‌شکه‌وته‌که هێلانه‌یان کردبوو
ئنجازانیم که‌سی تێدا نیه .
پێشه‌وا بوخاری ئه‌فه‌رموێ( ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه ) .
فه‌رموده‌ی نۆزده‌هه‌م : _
(إن الله لا ينظر للصف الأعوج ) واتا خوای گه‌وره ته‌ماشای ریزی خوار ناکات .
پێشه‌وا ئبن باز ئه‌فه‌رموێ ( ئه‌مه فه‌رموده نیه ،وه‌راست نیه ) .
فه‌رموده‌ی بیسته‌هه‌م : _
(إن النبي (ص) أوصى على سابع جار ) واتا پێغه‌مبه‌ر وه‌سیه‌تی کردوه چاک بین له‌گه‌ل دراوسێکانمان تا حه‌وت دراوسێ) .
( ئه‌مه هه‌ر فه‌رموده نیه به‌لکو قسه‌ی خه‌لکه .)
فه‌رموده‌ی بیست ویه‌که‌م : _
(إن للصائم عند فطره دعوة لا ترد ) واتا بۆرۆژوه وان له‌کاتی رۆژوشکاندن ههردوعایهک بکات گیرا ئه‌بێت .
پێشهوائهلبانی ئه‌فه‌رموێ ( ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه) .
فه‌رموده‌ی بیست ودووه‌م :_
(أول
شهر رمضان رحمة ، وأوسطه مغفرة ، وآخره عتق من النار ) واتا سه‌رتای مانگی
ره مه زان ره‌حمه‌ته،وناوندهکهی لێ‌خۆش بونه، وهکۆتایهکهی
رزگاربوونه له ئاگری دۆزه‌خ .
پێشه‌وا باوکی حاته‌م ئه‌فه‌رموێ ( ئه‌م فه‌رموده‌یه زۆرلاوازه) .
فه‌رموده‌ی بیست وسێیه‌م :_
(بروا
آباءكم تبركم أبناؤكم و عفوا تعف نسائكم ) واتا چاک بن له‌گه‌ل باوکتان
کوره‌کانتان چاک ئه‌بن له‌گه‌لتان ،وهداوێن پاک بن خێزانه‌کانتان داوێن
پاک ئه‌بن .
ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه .
فه‌رموده‌ی بیست وچواره‌م :_
(بشر
القاتل بالقتل والزاني بالفقر ولو بعد حين ) واتا موژده‌بده به بکوژ
ئه‌کوژرێته‌وه ،وهداوێن پیس به هه‌ژاری ئه‌گه‌ر چی پاش ماوه‌یه‌کی
دیکه بێت ) هیچ سه‌رتایه‌کی نیه .
فه‌رموده‌ی بیست وپێجهم :_
(تسعة أعشار الرزق في التجارة والعشر في المواشي ) واتا نۆلهسهر ده‌ی رۆزی له بازرگانیه،وهدهیهمیش له مهرومالت دایه .
ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه .
فه‌رموده‌ی بیست وشه‌شه‌م :_
(الجنة تحي أقدام الأمهات ) واتا به‌هه‌شت لهژێرپی ی دایکان دایه .
پێشه‌وا
ئبن ته‌یمیه ئه‌فه‌رموێ ( ئه‌مه فه‌رموده نیه به‌لام ماناکه‌ی
ئه‌وه‌یه هۆی چونه به‌هه‌شت رێزگرتن وخزمات کردنیه‌تی ) .
فه‌رموده‌ی بیست وحه‌وته‌م :_
(الحكمة ضالة المؤمن، فحيث وجدها فهو أحق بها ) واتا دانایی دیتراوه‌ی باوه‌رداره، وهلهکوێ دیتیه‌وه ئه‌وا ئه‌و شیاوتره بۆی) .
پێشه‌وا ئبن جه‌وزی ئه‌فه‌رموێ ( ئه‌م فهرمودیه راست نیه ،ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ لاوازه) .
فه‌رموده‌ی بیست وهه‌شته‌م :_
(خير الأمور أوسطها ) واتا باشترین کار ناونجیه .
ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه .
فه‌رموده‌ی بیست ونۆیه‌م :_
(خير البر عاجله ) واتا باشترین کاری چاکه په‌له‌ی تێدا بکرێت .
ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه .
فه‌رموده‌ی سی یه‌مین:_
(الدعا‌ء مخ العبادة ) واتا پارانه‌وه عیباده‌ته .
به‌م
شێوه‌یه لاوازه به‌لام به‌شێوه‌یه‌کی تر هاتوه ئه‌م به‌هێزه (الدعا‌ء
هو العبادة ) پێشه‌وا ئه‌لبانی به‌م شێوه‌یه به هێزه ئه‌م فه‌رموده‌یه
.
فه‌رموده‌ی سی ویه‌که‌مین :_
(الدين المعاملة ) واتا ئاین موعامه‌له کردن وتێکهلاو کردنه .
پێشه‌وا ئیبن باز ئه‌فه‌رموێ هیچ سه‌ره‌تایه‌کی نیه .
فه‌رموده‌ی سی ودوهمین:_
(سلمان منا أهل البيت ) واتا( سه‌لمان ) له‌ئێمه‌یه ئه‌هل وبێت .
پێشه‌وا زه‌هه‌بی ئه‌فه‌رموێ زۆر لاوازه ئه‌م فه‌رموده‌یه.
فه‌رموده‌ی سی وسێ یه‌م :_
(شراركم عزابكم ) واتا خراپترین که‌ستان ئه‌وانه‌ن که بێ ژنن .
ئه‌م فه‌رموده‌یه نه‌ناسراوه .
فه‌رموده‌ی سی وچواره‌م :_
(علموا أبناءكم السباحة والرمي و ركوب الخيل ) واتا فێری مناله‌کانتان بکه‌ن مه‌له‌وانی ،وپێکاندن ،وسوارچاکی .
ئه‌مه فه‌رموده نیه .
فه‌رموده‌ی سی وپێنجه‌م :_
(الغنيمة الباردة الصوم في الشتاء ) واتا ده‌سکه‌وتی سارد بهرۆژوبونه له زستان .
ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێک له گێررهوهکان نه‌ی بیستوه.
فه‌رموده‌ی سی وشه‌شه‌م :_
(قدم القرض على الفرض ) واتا قه‌رز پێش بکه له‌سه‌ر فه‌رز .
هه‌ر فه‌رموده نیه .
فه‌رموده‌ی سی وحه‌وته‌م :_
(كان
إذا دخل رجب قال : "اللهم بارك لنا في رجب وشعبان وبلّغنا رمضان) وا تا
پێغه‌مبه‌ر_درودی خوای لێبێت_ کاتێک ئه‌گه یشته مانگی ره‌جه‌ب ئه‌ی
فه‌رموو _خوایه به‌رکه‌ت بخه یته مانگی ره‌جه‌ب وبمان گه‌یه‌نیت
بۆمانگی شه عبان .
پێشه‌وا بوخاری ئه‌فه‌رموێ ئه‌م فه‌رموده‌یه نه‌ناسراوه وپێشه‌وا زه‌هه‌بی ئه‌فه‌رموێ لاوازه.
فه‌رموده‌ی سی وهه‌شته‌م :_
(كل قرض جر منفعة فهو ربا ) واتا هه‌مو قه‌رزێک ئیستفاده‌ی هه‌بوو ئه وه سووه_ربا.
پێشه‌وا سه‌خاوی ئه‌فه‌رموێ لاوازه _پێشه‌وا زه‌هه‌بی ئه‌فه‌رموێ که پێشه‌وا ئه‌حمه‌د فه‌رمویه‌تی که
ئه‌م فه‌رموده‌یه یه‌کێک له زنجیره گێرهوهرکانی فه‌رموده‌ی لێ وه‌رناگیرێت.
فه‌رموده‌ی سی ونۆیه‌م :_
(لا
تمارضوا فتمرضوا ، ولا تحفروا قبوركم فتموتوا) واتا خۆتان نه‌خۆش مههێخن
دوای نه‌خۆش ئه‌که‌ون ،وبه‌ده‌ستی خۆتان گۆرههلمهکهنن دوای ئه‌مرن.
پێشه‌وا ئه‌بوو حاته‌م ئه‌فه‌رموێ ئه‌م فه‌رموده‌یه نه‌ناسراوه.
فه‌رموده‌ی چله‌مین :_
(لا صلاة لجار المسجد إلا في المسجد ) واتا نوێژی قبول نیه ئه‌که‌سه‌ی دراوسیێ مزگه‌وت بێت .
پێشهوائیبن حهجهرئهفهرموێ له‌سه‌رزمانی خه‌لک بلاوبۆته‌وه وهلاوازهووههیچ سه‌نه‌دێکی نیه .
فه‌رموده‌ی چل ویه‌که‌مین :_
(المعدة بيت الداء والحمية خير دواء) واتا گه‌ده مالی نه‌خۆشیه وخۆپاراستن باشترین ده‌رمانه.
ئه‌م فهرمودیهههلبهستراوه وه‌یه‌کێکه له قسه‌کانی دکتۆری به‌ناوبانگی عه‌ره‌ب (الحارث بن كلدة) .
فه‌رموده‌ی چل ودووه‌م :_
(من عاشر قوما 40 يوما صار منهم ) واتا هه‌رکه‌سێک تێکه‌لاوی گه‌لێک بکات بۆماوه‌ی چل رۆژ ئه‌وا له‌وانه .
ئه‌مه هه‌ر فه‌رموده نیه به ناو خه‌لک دا بلاو بۆته‌وه .
فه‌رموده‌ی چل وسێ یه‌م :_
(من
قرأ سورة الواقعة كل ليله لم تصبه فاقه ) واتا هه‌ر که‌سێک سوره‌تی
(واقعه) ی خوێند هه‌مو شه‌وێک ئه‌وا توشی هیچ ناخۆشیه‌ک نابێت .
زۆر لاوازه وپێشه‌وا ئهحمهدئهفهرموێ نه‌ناسراوه .
فه‌رموده‌ی چل وچواره‌م :_
(النظافة تدعوا إلى الأيمان ) وا تا پاک وخاوێنی سهرئهکێشی بۆ باوه‌ر .
پێشوه وا( العراقی) ئه‌فه‌رموێ زۆر لاوازه ئه‌م فه‌رموده‌یه .
فه‌رموده‌ی چل وپێنجه‌م :_
(النظافة من الأيمان ) واتا پاک وخاوێنی له باوه‌ردایه .
ئه‌م قسه‌یه هه‌ر فه‌رموده نیه .
فه‌رموده‌ی چل وشه‌شه‌م :_
(لو اعتقد أحدكم بحجر لنفع ) واتا ئه‌گه‌ر یه‌کێکتان بروای به به‌ردێک هه‌بوو ئه‌وا قازانجی پێ ئه‌گه‌یێنێ .
پێشه‌وا
ئیبن قه‌یم ئه‌فه‌رموێ (ئه‌مه قسه‌ی بت په‌رسته‌کانه کهگومانی باشیان
ئه‌برد به بته‌کان و پێشه‌وا ئبن حه‌جه‌ر ئه‌فه‌رموێ (هیچ سه‌ره‌تایه‌کی
نیه ئه‌م فه‌رموده‌یه ) .
فه‌رموده‌ی چل و حه‌وته‌م :_
(من حج ولم يزرني فقد جفاني ) واتا هه‌ر که‌سێک حه‌جی کرد وه‌سه‌ردانی منی نه‌کرد ئه‌وا بی وه‌فا بووه له‌گه‌ل من .
پێشه‌وا ئیبن ته‌یمیه ئه‌فه‌رموێ ( ئه‌مه درۆیه به ده‌می پێغه‌مبه‌ر_ درودی خوای لێبێت) .
فه‌رموده‌ی چل وهه‌شته‌م :_
(من
زارني وزار أبي في عام واحد ضمن له الجنة) واتا هه‌رکه‌سێک سه‌ردانی من و
سه‌ردانی باوکی کردم له یه‌ک سال ئه‌وا من به‌هه‌شتی بۆمسۆگه‌ر ئه‌که‌م .
پێشه‌وا ئیبن ته‌یمیه ئه‌فه‌رموێ( ئه‌م فه‌رموده‌یه درۆیه به ده‌می پێغه‌مبه‌ر به یه‌ک ده‌نگی زانایان ).
فه‌رموده‌ی چل ونۆیه‌م :_
(من زار قبري فقد وجبت له شفاعتي ) واتا هه‌رکه‌سێک سه‌ردانی قه‌بری منی کرد ئه‌وا به‌ر شهفاعتی من ئه‌که‌وێت .
پێشه‌وا ئیبن ته‌یمیه ئه‌فه‌رموێ ( قسه‌ی خه‌لکه وه‌هیچ فه‌رموده نیه ) .
فه‌رموده‌ی په‌نجا هه‌مین :_
(من
لم تنهه صلاته عن الفحشاء والمنكر لم يزدد من الله إلا بعدا ) واتا
هه‌رکه‌سێک نوێژه‌که‌ی دوری نه‌کاته‌وه له‌خراپه وگوناه ئه‌وا ته‌نها
له‌خوای گه‌وره دوور ئه‌که‌وێته‌وه .
ئه‌مه ته‌نها له قسه‌کانی (عبد الله کوری مه‌سعود )ه وه فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر نیه .
فه‌رموده‌ی په‌نجاویه‌که‌مین :_
(الرسول
رأى رجلا يعبث بلحيته في الصلاة فقال(( لو خشع قلب هذا لخشعت جوارحه )
واتا پێغه‌مبه‌ر کابرایه‌کی بینی له‌کاتی نوێژدا یاری به ریشی ئه‌کرد
پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی( ئه‌گه‌ر دلی ئه‌م کابرایه دڵ نه‌وا بوایه له ئه‌وا
دسه‌ت وقاچ و شوێنهکهنی دی دل نه‌وا ئه بوو .
ئه‌م فهرمودیه راست نیه به‌لکو له قسه‌کانی (سه‌عیدی کوری موسهیهبه) .
فه‌رموده‌ی پهنجاودوهمین :_
(إن الله لا ينظر الى الصف الأعوج ) واتا خوای گه‌وره ته‌ماشای ریزی خوار ناکات .
هه‌لبه‌ستراوه
فه‌رموده‌ی په‌نجاوسێ یه‌مین :_
(الوحدة خير من جليس السو‌ء ) واتا ته‌نها دانیشتن باشتره له‌دانیشتن له‌گه‌ل براده‌ری خراپ .
ئه‌مه فه‌رموده نیه به‌لکو یه‌کێکه له‌قسه‌کانی ( پێشه‌وا عومه‌ر ، وباوکی ده‌ردا ) .
فه‌رموده‌ی په‌نجاوچواره‌مین :_
(اطلبوا العلم ولو بالصين ) واتا داوای زانیاری بکه‌ن ئه‌گه‌رله ولاتی چین یش بێت .
پێشه‌وا ئیبن حه‌بان ئه‌فه‌رموێ ( هیچ سه‌رتای نیه و نه‌ناسراوه ) .
فه‌رموده‌ی په‌نجاوپێنجه‌مین :_
(آخر الدوا‌ء الكي ) واتا دواهه‌مین ده‌رمان سوتاندنه .
پێشه‌وا ئیبن حه‌جه‌ر ئه‌فه‌رموێ ( له قسه نه‌سته‌قه‌کانی عه‌ره‌به)
فه‌رموده‌ی په‌نجاوشه‌شه‌مین :_
(أصحابي
كالنجوم فبأيهم اقتديتم اهتديتم ) واتا هاولهکانم وه‌ک ئهستێرهوانه
به‌دوای هه‌ریه‌کێ کیان بکه‌ون ئه‌وا رێنمونی وه‌ر ئه‌گرن .
ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه وهلهبهناوخهلک دابلاو بۆته‌وه.
فه‌رموده‌ی پهنجاوحهفتهمین :_
(نحن
قوم لا نأكل حتى نجوع وإذا أكلنا لا نشبع ) واتا ئێمه گه‌لێکین نان
ناخۆین تاوه‌کو برسی مان نه‌بێت وه‌ئه‌گه‌ر خواردمان ئه‌وا تێر ناخوێن .
ئه‌مه فهرمودهنیه به‌لکو به‌سه‌ر زمانی خه‌لک دابلاوبۆتهوه .
فه‌رموده‌ی په‌نجاوهه‌شته‌مین:_
(أكرموا عمتكم النخلة ) واتا رێزی ئامۆژنتان بگرن دار خورما .
پێشه‌وا ئیبن عه‌دی گێراویه‌ته‌وه ،وه هه‌لبه‌ستراوه .
فه‌رموده‌ی په‌نجاونۆیه‌مین :_
(الحديث
في المسجد يأكل الحسنات كما تأكل البهائم الحشيش ) واتا قسه‌کردن
له‌مزگه‌وت چاکه‌کانی مرۆڤ ئه‌خوات هه‌روه‌کو ئاژه‌ل گژوگیا ئه‌خوات .
ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه .
فه‌رموده‌ی شه‌سته‌هه‌مین:_
(من
نام بعد العصر؛ فاختُلس عقله، فلا يلومنّ إلا نفسه ) واتا هه‌رکه‌سیک پاش
کاتی عهسهر خه‌وت دوای شێت بوو ئه‌وا ته‌نها لۆمه‌ی خۆی بکات .
ئه‌م فهرمودیه لاوازه .
فه‌رموده‌ی شه‌ست ویه‌که‌مین:_
(تزوجوا، و لا تطلقوا؛ فإن الطلاق يهتز له العرش) واتا ژن بهێنن ته‌لاق مه‌ده‌ن چونکه ته‌لاق عه‌رشی خوای بۆ ئه‌جولێت .
پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ ( لاوازه )
فه‌رموده‌ی شه‌ست و دووه‌م :_
(تُعاد
الصلاة من قدر الدرهم من الدم" أو "إذا كان في الثوب قدر درهم من الدم،
غُسل الثوب، و أُعيدت الصلاة ) واتا نوێژ دووباره ئه‌کرێته‌وه ئه‌گه‌ر
به‌قه‌ده‌ر یه‌ک درهه‌م خوێن به‌سه‌ر له‌شی وه‌بوو وه‌ئه‌بێت جله‌که
بشورێت ونوێژهکه دووباره بکرێته‌وه .
ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه .
فه‌رموده‌ی شه‌ست وسێ یه‌م :_
(الدعا‌ء سلاح المؤمن ) واتا پارانه‌وه چه‌کی باوه‌رداره .
یه‌کێکه له قسه‌کانی پێشه‌وا (الفضيل بن عياض ) .
فه‌رموده‌ی شه‌ست وچواره‌م :_
(صوموا تصحوا ) واتا به‌رۆژو بن ته‌ندروستیتان چاک ئه‌بێت .
قسه‌یه به‌ناو خه‌لکدا بلاوبۆته‌وه .
فه‌رموده‌ی شه‌ست وپێنجه‌م :_
(لولاك لما خلقت الأفلاك ) واتا ئه‌گه‌ر تۆنهبوایت _مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ره_ ئه‌وا عهرزوئاسمانم دروست نه ئه‌کرد.
یه‌کێکه له‌فه‌رموده‌کانی له سه‌ر زمانی خه‌لک دا بلاو بۆته‌وه وهیچ بنچینه‌یه‌کی نیه .
فه‌رموده‌ی شه‌ست وشه‌شه‌م :_
(الحجر
الأسود يمين الله في الأرض، يصافح بها عباده ) واتا بهردهشهکه ده‌ستی
راستی خوای گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئه‌رز ته‌وقه له‌گه‌ل به‌نده‌کاندا ئه‌کات.
فه‌رموده‌یه‌کی لاوازه .
فه‌رموده‌ی شه‌ست وحه‌وته‌م:_
(كما تكونوا يُولّى عليكم ) واتا چۆن بن ئه‌وا به‌سه‌رتان دا ئه‌کرێته ده‌سه‌لات دار .
فه‌رموده‌یه‌کی لاوازه
فه‌رموده‌ی شه‌ست و هه‌شته‌م :_
(وُلد
له مولود، فأذّن في أذنه اليمنى، و أقام في أذنه اليسرى، لم تضره أم
الصبيان ) واتا هه‌که‌سێک منالی بوو بانگی دا به‌گوێ راستی وه قاماتی کرد
به گوێ چه‌پی ئه‌وا هیچ شتێک زه‌ره‌ری لێ نادات .
فه‌رموده‌یه‌کی لاوازه .
فه‌رموده‌ی شه‌ست ونۆیه‌م :_
(من
تمسّك بسنّتي عند إفساد أمتي؛ فله أجر مائة شهيد ) واتا هه‌رکه‌سێک ده‌ستی
به سونه‌ته‌کانی من گرت له کاتی خراپی ئۆمه‌ته‌که‌م ئه‌وا پاداشتی سه‌دد
شه‌هیدی هه‌یه .
ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه .
فه‌رموده‌ی حه‌فتاهه‌مین :_
(أنا ابن الذبيحين ) واتا من کوری دوو سهربراوم .
فه‌رموده‌یه‌کی لاوازه .
فهرمودهیحهفتاویهکهمین:_
(النّظر
في المصحف عبادة، و نظر الولد إلى الوالدين عبادة، و النظر إلى علي بن أبي
طالب عبادة) واته ته‌ماشا کردنی قورئان عیباده‌ته ،وتهماشآکردنی دایک
وباوک عیباده‌ته ،وته‌ماشا کردنی عه‌لی کوری ئه‌بی تالب عباده‌ته )
فه‌رموده‌یه‌کی لاوازه هیچ بنچینه‌کی نیه .
فه‌رموده‌ی حه‌فتاودووهه‌مین :_
(لا
تسبّوا قريشاً؛ فإن عالمها يملأ طباق الأرض علماً ) واتا جنێوبهقورهیهش
مه‌ده‌ن له‌به‌رئه‌وه زاناکانیان سه‌ر ئه‌رز پر ئه‌که‌ن له زانست .
ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه هه‌لبه‌ستراوه.
فه‌رموده‌ی حه‌فتاو سێ هه‌مین:_
(السلطان
ظل الله في أرضه، من نصحه هدي، و من غشّه ضل) واتا ده‌سه‌لات سێبه‌ری
خوایه له‌سه‌ر ئه‌رز هه‌رکه‌سێک ئامۆژگاری کرد ئه‌وا رێنمونی وه‌رگرت،
وه‌هه‌ر که‌سێک غه‌شی لێ کرد ئه‌وا گومرا بوو.
فه‌رموده نیه ،هه‌لبه‌ستراوه .
فه‌رموده‌ی حه‌فتاوچواره‌مین:_
(سيد القوم خادمهم ) واتا سه‌رداری خه‌لک خزمات کاری وانه.
فه‌رموده‌ی حهفتاوپێنجه هه‌مین:_
(البر
لا يبلى، و الإثم لا ينسى، و الديان لا ينام، فكن كما شئت، كما تُدين
تُدان) واتا چاکه له‌ناوناچێ وهگوناه له یاد ناکرێت وه خوای گه‌وره
نامرێت وهچۆنت ئه‌وێت بیکه چۆن ئه‌نجام بده‌یه‌ت ئه‌وا پاداشت
ئه‌درێته‌وه .
فه‌رموده‌یه‌کی لاوازه هه‌لبه‌ستراوه .
فه‌رموده‌ی حه‌فتاو هه‌شته‌مین:_
(أجرؤكم على الفتيا أجرؤكم على النّار واتا زۆرئازاتان له‌سه‌ر فه‌توادان زۆرئازاتانه له‌سه‌ر ئاگر
فه‌رموده‌یه‌کی لاوازه .
فهرمودیهکی لاوازه .
فه‌رموده‌ی حه‌فتاونۆیه‌مین:_
(إياكم
و الحسد؛ فإن الحسد يأكل الحسنات كما تأكل النّار الحطب ) واتا نه‌که‌ن
ئێره‌ی ببه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێره‌ی چاکه‌کان ئه‌خوات هه‌روه‌کو ئاگر دار
ئه‌سوتێنی.
فه‌رموده‌یه‌کی لاوازه و بی بنچینه‌یه .
فه‌رموده‌ی هه‌شتا هه‌مین :_
(فكرة ساعة خير من عبادة ستين سنة ) واتا بیر کردنه‌وه کاتێکی که‌م باشتره له په‌رستنی خوا بۆماوه‌ی شه‌ست سال .
ئه‌مه هه‌ر فه‌رموده نیه قسیهکه له‌ناو خه‌لک دا بلاوبۆته‌وه .
فه‌رموده‌ی هه‌شتا ویه‌ک:_
(شاوروهن – يعني النّساء – و خالفوهن ) واتا پرسیان پێ بکه‌ن مه‌به‌ستی _ئافره‌تان_وهبهگوێیان مه‌که‌ن .
ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه
فه‌رموده‌ی هه‌شتاو دوو:_
(اتقوا فراسة المؤمن؛ فإنه ينظر بنور الله ) واتا بترسن له چاوو رونی باوه‌ردار له‌به ئه‌وه‌ی بهروناکی خوا ته‌ماشا ئه‌کات .
فه‌رموده‌یه‌کی لاوازه هه‌لبه‌ستراوه.
فه‌رموده‌ی ههشاو سێ یه‌مین:_
(ليس لفاسق غيبة" أو "لا غيبة لفاسق ) واتا غه‌یبه‌ت نیه بۆ پیاوی خراپه‌کار.
قسه‌یه‌کی سه‌رزاری خه‌لکه .
فه‌رموده‌ی ههشتاوچوارهمین:_
(لما قدم النبي المدينة، جعل النساء و الصبيان و الولائد يقلن: طلع البدر علينا من ثنيات الوداع)
واتا کاتێک پێغه‌مبه‌ر کۆچی کرد بۆمه‌دینه که گه‌یشته مه‌دینه منال وئافره‌تان ئه‌یان وت لێمان به‌دیار که‌وت مانگی چوارده _
ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه.
فه‌رموده‌ی هه‌شتاو پێنجه‌مین:_
(كان
_أي النبي _ إذا أخذ من شعره، أو قلّم أظافره، أو احتجم، بعث به إلى
البقيع فدُفن ) واتا کاتیک پێغه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ر بیوستبایه قژی کۆرت
کردبایه‌وه یان نینۆکه‌کانی بکردبایه یان خۆێنی پیسی بهێنابایه
ده‌ره‌وه ئه‌وا ئه‌ی نارده گۆرستانی به قيع ئه‌ی شارده‌وه .
ئه‌م فهرمودیه لاوازه .
فه‌رموده‌ی هه‌شتاو شه‌شه‌مین:_
(المؤمن كيس فطن حذر) واتا مرۆڤی باوه‌ردار ژیرهوئاگاداره .
ئه‌م فهرمودیه لاوازه .
فه‌رموده‌ی ههشتاوحهفتهمین:_
(يا
جبريل صِف لي النّار، و انعت لي جهنم، فقال جبريل: إن الله –تبارك و
تعالى- أمر جهنم؛ فأوقد عليها ألف عام حتى ابيضَّت، ثم أمر؛ فأوقد عليها
ألف عام حتى احمرَّت، ثم أمر؛ فأوقد عليها ألف عام حتى اسودَّت؛ فهي سوداء
مظلمة ) واتا پێغه‌مبه‌ر به جوبریلی فه‌رموو شێوه‌ی ئاگری دۆزه‌خ چۆنه؟
جوبریل فه‌رموی خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمانی کرد به ئاگری دۆزه‌خ هه‌زار
کهگر بگرێت هه‌زار سال گری گرت تا وه‌کو سپی بوو وه‌فه‌رمانی کرد که گر
بگرێت هه‌زار سال سوتا تا وه‌کو سوره‌وه‌بوو دوای فه‌رمانی کرد هه‌زار
سالی تر بسوتێ تاوهکورهش بوو ئێستا ئاگری دۆزه‌خ ره‌ش وتاریکه .
ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه .
فه‌رموده‌ی هه‌شتاوهه‌شته‌مین:_
(لكل شي‌ء عروس، و عروس القرآ‌ن الرحمن ) واتا هه‌موو شتێک بوکێکی رازاوه‌ی هه‌یه وه بوکی قورئان سوره‌تی الرحمن )
ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه .
فه‌رموده‌ی هه‌شتاونۆیه‌مین:_
(لا تجعلوا آخر طعامكم ما‌ء ) واتا نه‌کان کۆتای خواردنه‌کانتان ئاو بێت .
فهرمودیهکی لاوازه .
فه‌رموده‌ی نه‌وه‌د مین:_
(رجعنا
من الجهاد الأصغر إلى الجهاد الأكبر ) واتا له جهادی بچوک _مه‌به‌ستی
کوشتار کردنه له‌پێناوی خوا_هاتینه‌وه بۆجیهادی گه‌وره .
پێشه‌وا
ئیبن حه‌جر ئه‌فه‌رموێ( ئه‌مه فه‌رموده نیه له قسه‌کانی إبراهيم ابن
أبي عبلة یه )وه به‌داخه‌وه ئێستا زۆرێک له خالک ئه کاته به‌لگه
له خۆدزینه‌وه له جیهاد وتێکۆشان .
فه‌رموده‌ی نه‌ودو یه‌ک :_
(كان
إذا فرغ من طعامه يقول:"الحمد لله الذي أطعمنا و سقانا و جعلنا مسلمين )
واتا کاتێک له خواردن ئه‌بۆوه ئه‌ی وه‌ت سوپاس بۆ خوای گه‌وره که
خواردنی پێ داین وئاویشی پێداین وئێمه‌شی کرده موسلمان .
ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه .
فه‌رموده‌ی نه‌وه‌د ودوو :_
من لقي أخاه عند الانصراف من الجمعة فليقل تقبل الله منا ومنك فإنها فريضة أديتموها إلى ربك)
واتا
هه‌رکه‌سێک برایه‌کی خۆی بینی له‌کاتی ته‌واو بوونی نوێژی هه‌ینی ئه‌وا
بلێ خوالێمان قبوول بکات ئه‌وا فه‌رزێک بوو کردمان بۆ خوای خۆمان.
ئه‌مه هه‌ر فه‌رموده نیه به‌لکو درۆیه به ده‌می پێغه‌مبه‌ر کراوه.
فه‌رموده‌ی نهودوو سێ :_
(يا
ابن آدم خلقتك للعبادة فلا تلعب و قسمت لك رزقك فلا تتعب ) واتا خوای
گه‌وره ئه‌فه‌رموێت که به‌نده‌که‌م تۆم دروست کردوه بۆپه‌رستنی خۆم
یاری مه‌که وهرۆزیم بۆ تۆ دابه‌ش کردوه خۆت ماندوو مه‌که .
ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌ر درۆیه به دم خوای گه‌وره کراوه ئینجا چ جا قسه‌ی پێغه‌مبه‌ر بێت ؟؟؟
فه‌رموده‌ی نهودووچوار:_
(قال
سبحان الله وبحمده غرس الله له ألف ألف نخلة في الجنة أصلها ذهب ) واتا
هه‌ر که‌سێک بلێت سبحان الله و الحمدلله ئه‌وا خوای گه‌وره هه‌زار
هه‌زار دارخورمای بۆ ئه‌چێنێت له به‌هه‌شتا بنچینه‌که‌ی زێره .
ئه‌م فهرمدیه لاوازه ،یه‌کێکی تیدایه نه‌ناسراوه .
فهرمدهی نه‌وه‌دوو پێنج:_
(علموا
أولادكم السباحة و الرماية و المرأة المغزل ) واتا فێری مناله‌کانتان
بکه‌ن مه‌له‌وانی وتیرهاوێشتن وهئافرهتهکانتان فێری رستن وچنین بکه‌ن .
ئه‌م فهرمدهیه زۆر لاوازه.
فه‌رموده‌ی نه‌وه دوشهش:_
(أول
الوقت رضوان الله، و وسط الوقت رحمة الله، و آخر الوقت عفو الله ) واتا
یه‌که‌مینی کات ره‌زامه‌ندی خوایه وناوندهکهی ره‌حمه‌تی خوایه و
کۆتایه‌که‌ی لێ خۆش بوونی خوایه .
ئه‌م فه‌رموده‌یه زۆر لاوازه .
فه‌رموده‌ی نه‌وه‌د حه‌وت:_
(أبغض الحلال إلى الله الطلاق ) واتا خراپترین حه‌لال که خوای گه‌وره رقی لێ بێته‌وه ته‌لاقه.
ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه .
فه‌رموده‌ی نه‌وه‌د هه‌شت:_
(أن
جبريل جا‌ء إلى النبي و أخبره بما تبيّت قريش له، و أمره أن لا يبيت في
فراشه، فبات علي مكانه ) واتا جوبریل هاته لای پێغه‌مبه‌ر وه‌پێ وت که
قوره‌یش چ فێل وتهلکهییان بۆت داناوه وه له‌ناو پێخهفهکات مه‌به
،وه عه‌لی له‌شوێنی دا خه‌وت .
ئه‌م فهرمودیه لاوازه .
فه‌رموده‌ی نه‌وه‌دونۆ:_
(من
أفطر يوماً من رمضان في غير رخصة رخصها الله له، لم يقض عنه صيام الدهر
كله، و إن صامه ) واتا هه‌ر که‌سێک رۆژێک بشکێنی له مانگی ره‌مه‌زان
به‌بێ هیچ عوزرێک که خوا بۆی داناوه هیچ شتێک نایه‌ته‌وه له بری ئه‌م
رۆژه که نه‌ی گرتوه ئه‌گه‌ر هه‌موو ژیانی به رۆژو بوو.
ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه.
فه‌رموده‌ی سه‌ده‌هه‌مین:_
(من
أحيا ليلة الفطر و ليلة الأضحى، لم يمت قلبه يوم تموت القلوب ) واتا
هه‌رکه‌سێک شه‌وی جه‌ژنی ره‌مه‌زان وشه‌وی جه‌ژنی قوربانی زیندوو کرده‌وه
به‌عیباده‌ت ئه‌وا دلی نامرێت کاتێک دله‌کان ئه‌مرن .
ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه .
وه
له‌کۆتاییدا برایان وخوشکانم به‌دلێکی فراوانه‌وه وه‌ربگرن وهمهلێن
ئه‌مه‌چیه ئه‌م هه‌موو فه‌رموده‌یه لاوازه که وابوو هیچ نه‌ماوه‌ته‌وه
نه‌خێر چونکه ئه‌م ئاینه وه‌ک زنایان ئه‌فه‌رموون (سه‌نه‌د) ئاینه
وه‌ئه‌گه‌ر (سه‌نه‌د) نه‌بیت ئه‌وا ئاین له‌ناو ئه‌چێت وهخوای گه‌وره
وای کردوه که چه‌ند زانایه‌ک هه‌لسن به دانانی ئه‌م زانسته گرنگه
که( زانستی فه‌رموده‌یه) بۆ ئه‌وه‌ی ئاینه‌که بپارێزریت نه‌وه‌ک وه‌ک
ئاینه‌کانی پێشتر گۆرانکاری تێدا بکرێت و پێشه‌وا ( ئه حمه‌دی کوری
حه‌نبه‌ل) گوتی کوره‌که‌م وه‌ره فێری فهرمودهت بکه‌م
دهههزارفهرمدهی فێر کرد دوای گوتی کۆرم ئه‌م فه‌رمودانه هه‌موی
هه‌لبه‌ستراوه دوای ده‌هه‌زار فهرمدهی تری فێر کرد ئنجا وتی کورم ئه‌م
فه‌رمودانه هه‌موی لاوازه دوای ده‌هه‌زار فه‌رموده‌ی تری فێر کرد ئنجا
وتی کۆرم ئه م فه‌رمودانه ته‌واوه . برایان وا مه‌زانن دوژمنان هیچ
ناکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاینه‌که‌مان بشێوێنن نا زۆر هه‌ول ئه‌ده‌ن له
کۆنه‌وه تائێستا ئه‌وتا پێشه‌وا زه‌هه‌بی ئه‌فه‌رموێ کاتێک (هارون الرشید
ویستی سه‌ری زندیقێک بپهرێنی زندیقهکه وتی تۆ ئاگات له‌چیه من هه‌زار
فهرمودهم ههلبهستاوه هارون الرشید وتی ئه‌ی تۆ ئاگات له‌چیه ئێمه
پێشه‌وا باوکی ئیسحاقمان هه‌یه له‌گه‌ل عبد الله کوری موباره‌ک هه‌لی
ئه‌بژێرن وشه وشه ) جابراییان یاوه‌کو پێشه‌وا سوفیانی سه‌وری
ئه‌فه‌رموێ(فریشته‌کان پاسه‌وانی ئاسمانه‌کانن وزانیانی فه‌رموده
پاسه‌وانی ئه‌رزن ) برایان وخوشکانم بگه‌رێنه‌وه سه‌ربنچینه‌ی
ئاینه‌که‌تان وفهرمودهراستهکانی پێغه‌مبه‌ر وه‌ده‌ستی پێوه بگرن
،وههیوا دارم له خوای گه‌وره بیکاته مایه‌ی لێ خۆش بونمان وه بیکاته
مایه‌ی تۆێ شوو بۆ رۆژی دوایی ئامینن
له کۆتایی دا سه‌لات وسهلام برژێت به سه‌ر گیانی موحه‌مه‌د دوایین پێغه‌مبه‌ر ئامین
باوکی زوبێر / به‌ریتانیا
18 جمادي الاولي 1430 كۆچی