Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

 

 پرسیار لە خۆت بكە

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ibn islam
...::|مدير العام|::...

...::|مدير العام|::...
ibn islam


عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010

خدمات المنتدى
1431:

پرسیار لە خۆت بكە Empty
06102011
مُساهمةپرسیار لە خۆت بكە


ئایا من شیاوم بۆ ئەوەی ببمە خاوەن پرۆژە ؟

ڕاستییەك
هەیە كە دەبێت لە یادی نەكەیت ...... شێوازیكی دیاریكراو نییە بۆ
خۆپاراستن لەو مەترسییانەی كە دەستپێكردنی هەر پرۆژەیەكی بچووك دەیهێننە
گۆڕی ، بەڵام لە گشت بارودۆخێكدا ئەتوانیت هەلی سەركەوتنی پرۆژەكەت پتركەیت
لە ڕێی پێشەكی پلاندانان و خۆ ئامادەكردن بۆی . سەرەتای سەركەوتووش بۆ
ئەوە زانینی پرۆژە بچووكەكەیت لەبەر ئەوە پێویستو بیر لە وەڵامدانەوەی ئەم
پرسیارانە بكەیت :

· ئایا كەسێتییەكی دەستپێشخەرانەت هەیە ؟

لە
كاتی بیركردنەوەدا لە بیرۆكەیەكی نۆی یا لە پرۆژەیەكی نۆی ، ئایا پشت بە
خۆت دەبەستیت یا بەكەسانی دی بۆ ئەوەی بێرۆكەكان بهێنیتە گۆڕی یان پرۆژەیەك
گەشە پێدەیت ؟ ئایا كاتەكەت ڕێكدەخیت و بە دوای گشت ورد و درشتێكدا دەچێت ؟

· سنووری توانات چەندە لە مامەڵە كردنی خەڵكیدا ؟

خاوەن
پرۆژەكان لە كارەكەیاندا پێویستیان بە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیان هەیە
لە تەك كەسانی جۆراو جۆردا ، لەوانەش مەعمیلەكان و فرۆشیاران و كارمەندانی
پرۆژەكە و ئەوانەی لە بانكەكاندا كاردەكەن و هەندێك پسپۆرانی وەك پارێزەر و
ژمێریار وردبین و ڕاوێژكار .

ئایا ئەتوانیت مامەڵە لە تەك ئەو
مەعمیلەدا بكەیت كە سوورە لە سەر داواكەی ؟ ئایا دەتوانیت مامەڵە لە تەك
هێنەر ( فرۆشیار ) ێكی كەمتەرخەم یا كریكار یا فەرمانبەرێكدا بكیت كە
رەِفتارێكی نائاسایی هەیە لە بوارە جیاوازەكانی پرۆژەكەتدا ؟

· ئایا توانای بڕیادانت هەیە ؟

خاوەن پرۆژە بچووكەكان پێویستە بەردەوام بڕیار بدەن .

خاوەن
پرۆژە بچووكەكان زۆر جار ناچار دەبن بە خێرایی و لە ژێر فشاردا
بڕیارەكانیان بدەن و پێویستە لەوەشدا سەر بەخۆبن . ئایا تۆ ئەو توانایەت
هەیە ؟

ئایا توانای جەستەیی و سایكۆلۆژیت هەیە بۆ بەرێوەبردنی پرۆژەكە ؟

بەرێوەبردن
و خاوەنێتی پرۆژە وەك بەڕووداوە ستانێك وایە و لەهەمان كاتیشدا كارێكە
خۆشی و چێژی تێدایە و لە لایەكی ترەوە پێویستی بە ئەرك و كارێكی زۆر هەیە .
ئایا تۆ دەتوانیت لە هەفتەیەیەكدا گشت ڕۆژێك یا هەفتەی شەش ڕۆژ ڕۆژانە 12
كات ژمێر یا زیاتر كار بكەیت ؟

· ئایا كارامەیی پلاندان و ڕێخستنت تێدایە ؟

ئەنجامی
توێژینەوەكان ئەوە دەردەخەن كە زۆربەی ئەو پرۆژانەی شكستیان هێناوە
ئەتوانرا ئەو نشوستیە بە دوور بگیرایە گەر خاوەن و بەڕێوەبەرەكانیان
پلانێكی باشیان دابنایە و بەباشی سەرچاوە داراییەكانیان ڕێكخستایە و
هەروەها ئەمباركراو و بەرهەم و كاتەكانیان باش ڕێخستایە .

· ئایا شێوازی بەڕێوەبردنی پرۆژەكەت هێندە بەهێزەكە بتوانیت بەردەوام بیت لە بەدیهێنانی ئامانجەكانتا ؟

بەڕێوەبردنی
پرۆژەكان لەوانەیە دووچاری كەوتنت بكات . هەندێك خاوەن پرۆژە هەست بە
نائومێدی دەكەن كاتێك گشت بەرپرسیارێتیەك لە ئەستۆی خۆیان دەگرن . گەر
هاندەرێكی بە هێزت هەبوو ئەوا بوونی ئەو هاندەرە یارمەتیی سەركەوتن و
مانەوە و بەردەوامبوونت دەدات تەنانەت لە كاتی بێ‌ بازاڕیشدا .

· تا چ ڕادەیەك پرۆژەكە دەشێت كار بكاتە سەر ژیانیی خێزانیت ؟

ساڵانی
سەرەتای تەمەنی پرۆژەكە دەشێت سەخت بێت سەبارەت بە ژیانی خێزانی . فشاری
لایەنی هاوسەرت لە خێزاندا ، بەتایبەتی ئەو هاوسەرەی پشتگیر نییەو
تێگەیشتنی بۆ مەسەلەكە نییە ، دەشێت وا بكات پرۆسەی هاوكیشەیی پێكردن
كارێكی گران بێت چونكە ئەو نایەوێت دەستبەرداری داواكارییەكانی ئێستای بێت ،
بەڵام دابینكردنی پێداویستیەكانی سەرەتای پرۆژەكە دەشێت چەند مانگ یا چەند
ساڵێك بخایەنیت بۆ ئەوەی لە كۆتاییدا ئامانج كە قازانجە بە دیبێت . ئاخۆ
هاوسەرت ئەتوانیت ئەو ماوەیە دان بە خۆدا بگرێت ؟

هەر لێرەوە پێویست
بەوە دەكات كە هاوكێشەیەك بەدی بهێنرێت لە نێوان پێداویستی خێزانەكەت و
پێداویستی پرۆژەكەت و لای كەمی پێداویستی ژیان بە دەست بهێنرێت دەنا ژیانی
خێزانی دەكەوێتە بەر مەترسی .

لایەنی پرشنگدار

لە سەرەتای
پرۆژەكەتدا پتر لەلایەنەنێكی پرشنگندار هەیە و گەلێك هۆكاریش هەن كە
لەڕییانەوە دەتوانیت خۆت لە كێشەكانی سەرەتا ڕزگار بكەیت . لە بەر ئەوەی تۆ
لاوێكی بەرزە هیوای ، هاندەرت هەیە بۆ ئەوەی لایەنی دەستپیشخەری و
جەربەزیی هەڵبژێریت . نیشانە لە لای ئەو هۆیانەدا دابنێ‌ كەوات لێدەكات
بڕیار لە دەستپیێكردنی پرۆژەیەكی نوێ‌ بدەیت :






ئەمەوێت بەڕێوەبەری خوم بم



ئارەزوو
دەكەم سوود لە توانای خۆم وەرگرم لە بواری كاكردنی دروستدا هەروەها توانام
بۆ بەردەوامبوون لە سەر كاركردن بۆ چەندین سەعات لە پێناوی بەدیهێنانی
قازانجێكی تایبەت بۆ خوم نەك بۆ قازانجی كەسێكی دی .



داهات و گەشەكردنی پرۆژەكە بێ‌ سنوورە .



هەست بە خۆشی و چێژ دەكەم كە خۆم بخەمە مەترسیی دامەزراندنی پرۆژەیەك و خاوەندارێتی كردنی .



هەست
بە بەختیاری دەكەم چونكە بەڕێوەبردنی پرۆژە ژمارەیەكی بێ‌سنوور بەروودا
وەستان و هەلمان بۆ دابین دەكات كە دەشێت لێیانەوە فێرببین .

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
مُشاطرة هذه المقالة على: reddit

پرسیار لە خۆت بكە :: تعاليق

لا يوجد حالياً أي تعليق
 

پرسیار لە خۆت بكە

الرجوع الى أعلى الصفحة 

صفحة 1 من اصل 1

 مواضيع مماثلة

-
» پرسیار كرا لەشێخ محمد صالح العثيميين رحمه الله دەربارەى بیروباوەڕى سەلەف سەبارەت بەقورئانى پیرۆز؟

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات حلبجةنت :: ته ندروستى :: گه شه پێدانی مرۆیی-
انتقل الى: