Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

 

 100 پرنسیپ

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ibn islam
...::|مدير العام|::...

...::|مدير العام|::...
ibn islam


عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010

خدمات المنتدى
1431:

100 پرنسیپ Empty
06102011
مُساهمة100 پرنسیپ


100 پرنسیپ












زاراوەكان

Accountantژمێریار: كەسێكە زانیارییە داراییە دیاریكراوەكان بۆ كەسانێك یا بۆ كۆمپانیاكان دەستەبەردەكات .



Acquisitionبەدەستهێنان
: دامەزراوەیەكی بازرگانی كەببێتە خاوەنی دامەزراوەیەكی دی ،زۆر جار ئەم
زاراوەیە لەتەك ووشەی تێكەڵبوون یان لێكدان merger بەكاردەهێنرێت ،هەروەها
هەمیشە لەحاڵەتی تێكەڵبوون و بەدەستهێناندا ناودەبرێت.




Advertising
ئاگادارینامە (ڕیكلام):ئەو چالاكییەیە كەبەمەبەستی سەرنج ڕاكێشان بەلای
بەرهەمهێنەرێكی تایبەت یادامەزراوەیەكی تایبەت ئەنجام دەدرێت، جا ئەوە
لەڕێی ئێستگەوە بێت یاهۆكارە ئەلكترۆنییەكانی دیكەوە.




Angel
Investors وەگەڕخەرە لەخۆگرەكان : ئەوكەسانەن كەپشتگیری دامەزراوە
بازرگانییە بوێرەكان دەكەن، زۆرجار ئەمەش دەبێتە پردێك بۆ تێپەڕبوونی
دامەزراوەكە لەقۆناغی خۆپارە دابینكارەوە بۆ ئاستی دامەزراوەیەكی بازرگانی
كەپێویستی بە دەستمایەی بوێری هەیەو كار بۆڕاكێشانی دەكات. لەهەموو
حاڵێكیشدا مەودای پارەدابینكردنەكە لەنێوان 50 دۆلار تا 2ملیون دۆلارە.




Appraisalهەڵسەنگاندن


خەمڵاندنێكی
فەرمی نرخیشت لەبازاڕیناوخۆدا، هەروەها پێشكەشكردنی وەسفێك سەبارەت
بەچۆنێتی ئەنجامدانی خەمڵاندنەكەو ئەو نرخەی كەلەئەنجامدا دەخەمڵێنرێت.



Barter ئاڵوگۆڕ


پرۆسەی گۆڕینی ڕاستەوخۆی كاڵاو خزمەتگوزارییەكان لەنێوان دامەزراوە بازگانیەكاندا.



Business Incubator لانكەی بازرگانی


دابینكردنی
شوێنێكی گونجاو بۆ كاركردن وئاگاداریو پشتگیریكردنی ئەوخزمەتگوزارییانەی
كەدامەزراوە بازرگانییەكان ئەنجامی دەدەن بەتایبەتی لەقۆناغەكانی سەرەتای
دامەزراندندا.



Business Valuation نرخاندنی بازرگانی


خەمڵاندنی نرخی دامەزراوە بازرگانیەكە.



Commissioned Employee فەرمانبەری بریكار


فەرمانبەری فرۆشتەنی كەبەپێی ڕێكەوتن ڕێژەیەك لەنرخی ئەو بەرهەم و خزمتگوزارییانەی دەدرێنێ‌ كەخۆی دەیانفرۆشێت.



Compensation پاداشت


پارە یان هەر جۆرە پاداشتێكی دیكە كەدەدرێت بەفەرمانبەران لەبەرامبەر گرنگیی كارەكەیان یان شێوازی ئەنجامدانیان .



Consumer Direct marketing ڕاستەوخۆ خستنە بازاڕبۆ بەكارهێنەران


جۆرێكە
لەجۆرەكانی تۆڕی خستنەبازاڕ كەتیایدا دابەشكەران خۆیان بەكارهێنەرین، واتە
دەبێت بەرهەمەكان بكڕن بۆ بەكارهێنانی تایبەتی خۆیان .



Copy right مافی بڵاوكردنەوە


مافی
بڵاوكردنەوە جۆرێكە لەجۆرەكانی لایەنی بازرگانیی كارە ئەدەبیو زانستیو
هونەریی بڵاوكراوە یان بڵاونەكراوە كەشێوەیەكی مادیی وەبەرچاوی هەیە.



Corporation كۆمپانیایەكی پشكدار


دامەزراوەیەك
كەسیستمێكی بنچینەیی هەیەو وەك كەسێتیەكی یاسایی سەربەخۆ ماف و بەرخورداری
وئەستوگرتنی تایبەتی خۆی هەیە كەبەدەرە لەو ماف و بەرخورداری
لەئەستۆگرتنانەی كەپەیوەندییان بەهاوپشكییەوە هەیە، باشی سەرەكیی كۆمپانیای
هاوپشك ئەوەیە كەپارە وەگەڕخەرەكانی دەپارێزێت لەبەرپرسیارێتی لەبەرامبەر
هەر زیانێك كەكۆمپانیاكە بیكات.



Due Diligence پشكنینی نەهێشتنی بێ‌ئاگایی


كرداری
تێبینیكاریو پرس و ڕای تایبەت بەبەدەستهینانی بڕێكی گونجاو لەڕوونكردنەوەی
گشت بەڵگەنامە داراییەكان و زانیاریی دیكە كەدەشێت كاربكەنە ئەنجامی
پڕۆسەكە.



Efficiency Expert شارەزای تەواو


كەسێك
كەئامۆژگاریو شارەزایی پێشكەش بەكۆمپانیا دەكات سەبارەت بەچۆنێتی
بەدیهێنانی باشترین ئاستی جۆرێتی بۆ بەرهەمهێنەر بەكەمترین تێچوون یا
كەمترین ئەرك.



Entrepreneur دەستپێشخەر


ئەو كەسەیە كەمەترسی دامەزراندنی كارێكی بازرگانی دەگرێتە ئەستۆو ڕێكیدەخات و دەیخاتەگەڕ.



Entrepreneur خاوەن پڕۆژە


ئەوكەسەیە كەپڕۆژەیەك دەستپێدەكات و مەترسیەكانی ئەگرێتە ئەستۆ.



Financial independence سەربەخۆیی دارایی


ڕزگاربوون لەدڵەڕاوكە سەبارەت بەدارایی.



General partnership بەشدارییەكی هاوكۆ


شێوازێكی رێكخستن كەتیایدا هەرهاوپشكێك بەشداریی پرۆسەكانی كارگێڕیو قازانج و زیانەكانی وەگەڕخستن یاكارێكی دیاریكراو دەگرێتە ئەستۆ.



Home Based Business دامەزراوەی كاری ماڵ


دامەزراوەی
كاری ماڵ ئەو دامەزراوەیە كەسەنتەرەسەرەكییەكەی ماڵی خاوەنەكەیەتی، ئەم
جۆرە دامەزراوانە دەشێت قەبارەی جیاوازو جۆری كاركرنی جیاوازی هەبێت چونكە
مەڵبەندەسەرەكییەكەی ماڵی خاوەن كارەكەیە.



Income داهات


هەر داراییو شتومەكێكی نرخداری دیكە كەبەدەستدێت.



Independent Contractor بەڵێندەری سەربەخۆ


ئەو
كەسەیە كەكارێ یاپیشەیەك یا بازرگانییەك بەشێوەیەكی سەربەخۆ دەگرێتەدەست
تاوەكو خزمەتگوزاری پێشكەش بەجەماوەر بكات و ئەو كەسەش كەپەیوەستنامەی
لەتەكدا دەبەستێت تەنیا مافی چاودێری و ئاراستەكردنی ئەنجامەكانی كارەكەی
هەیە بێ‌ئەوەی چاودێری هۆو شێوازی بەدیهێنانی ئەنجامەكان بكات.



Entrepreneur دەستپَشخەرێكی یاریدەدەر


ئەو كەسەیەكارێك دەكات هاوچەشنی كاری دەستپێشخەرە بەڵام لەچوارچێوەی كۆمپانیایەكی هاوپشكدا .



Investment وەگەڕخستن


كڕینی
پشك یاقەواڵە یاخانووبەرە یاشتی نایاب یا ئەو پڕۆژانەی لەكاردان... هتد
لەبەرپێشبینی كردنی بەدەستهێنانی داهات یا قازانجی سەرمایە لەداهاتوودا.



Joint Venture دامەزراوەی هاوبەش


دامەزراوەیەكە
كەسێتیەكی یاسایی هەیەو لەئەنجامی یەكگرتنی دوو دامەزراوە یان زیاتر پێك
دێت كەكارێكی دیاریكراو بەجێ‌دەهێنن ولایەنەكان لەقازانج و زیانەكاندا
هاوبەشن .ئەم جۆرەش لەهاوپەیمانێتی ستراتیژی جیاوازە لەو ڕووەوە كە
دامەزراوە نوێیەكە یەك كەسێتی یاسایی هەیە.



Limited Liability Company LLC كۆمپانیایبەرپرسیارێتی سنووردار


دامەزروەیەكە
كەسێتییەكی یاسایی هەیە كەلەخۆیدا پابەندی باج نییە و قازانجەكان بەسەر
خاوەنەكاندا بەشدەكرێت، بەڵام جێ‌و ڕێی كەسێتی دەپارێزێت لەو قەرزانەی
كەلەكارەكانەوە دروست دەبن هەروەك ئەوەی كەلەكۆمپانیا هاوبەشەكاندا پەیڕەو
دەكرێت.



Limited Partnership هاوبەشییەكی سنووردار


كار
رێكخستنێكە كەبەپێی ئەوە هاوبەشێك یان پتر لەهاوبەشەیەكگرتووەكان بۆ
خستنەكاری دامەزراوەكە وبەڕێوەبردنی دەستبەكار دەبن ،بەڵام پارەدابینكردن
بۆ دامەزراوەكەو كاركردنی لەڕێی هاوبەشەڕاوێژكارەكان (یانادیارەكان)ەوە
دەبێت كەبەرپرسیار دەبن لەزیانەكان لەسەر بنەمای ڕێژەی.



Line of Credit هێڵی قەرزپێدان


ئەو
قەرزانەی كەدامەزراوە بازرگانییەكان بەدەستی دێنن، بێجگەلەوەی
كەقەرزوەرگرەكە سوودنادات تەنیا بۆ ئەو بڕەپارانە نەبێت كەبەشێوەیەكی كارا
بەكارهێنراون ودامەزراوەكە ،هەروەك لەكاتی قەرزپێدانەكەدا پەیڕەوكراوە،
بەشێوەیەكیكات بۆ دانراو پارەدەدات لەبەرامبەر ئەو بڕپارەیەدا كەهەیە.



Marketing خستنەبازاڕ


برییتیە
لەپرۆسەی گەڕان وگەرمكردنی بازاڕی فرۆشتن ودابەشكردنی بەرهەم
یاخزمەتگوزارییەكی دیاریكراو. پرۆسەی خستنەبازاڕ مەودایەكی فراوانی
كارئەنجامدان دەگرێتەوەوەك بانگەشەو ڕیكلام وبرەوپێدان ونرخدانان وگشت ئەو
خزمەتگوزاریانەی پەیوەندییان بەفرۆشتنی ئەو كاڵاو خزمەتگوزارییانەوە هەیە.



Merger یەكگرتن یا(یەكبوون)


لێكدانی
دوو كۆمپانیا كەپێشتر هەریەكەیان بۆ خۆی كاری دەكرد. یەكگرتنی ڕاستیش
بەمانا یاساییەكەی ئەو كاتە دێتەدی كەهەردوو دامەزراوەكە خۆیان بتوێننەوەو
بنەماو پابەندییەكانیان لەكەسێتَیكی تەواو نوێدا دابڕێژنەوە.



Multi Level Marketing MLM خستنەبازاڕێكی فرە ئاست


هەردامەزراوەیەك
كەهەر تەنیا داهاتی فرۆشتەنیەكانی خۆی دەستگیرنابێت بەڵكو لەداهاتی
فرۆشتەنیەكانی ئەوكەسانەش كەپەیوەستنامەی لەتەكیاندا كردوەو دەشێت ئەوانیش
لەتەك كەسانی دیدا پەیوەستنامەیان كردبێت.



Network Marketing خستنەبازاڕی تۆڕبەندی


ئەو دامەزراوەیە كەپێویستی بەتۆڕێكی دابەشكردن هەیە بۆ ئەنجامدانی كاری خستنەبازاڕ، ئەو دامەزراوانەش دامەزراوەی فرە ئاست دەبن.



Networking تۆڕبەندی


بریتییە
لەپەرەپێدانی كاروباری بازرگانی لەڕێی پەیوەندی نێوان
دامەزراوەبازرگانیەكانەوە ۆ زۆركردنی زانیاریو فراوانكردنی بنكەی
كارەبازرگانییەكان، یابۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگە. هەروەها ئەم زاراوەیە بۆ
پێناسەكردنی پێكەوە بەستنی سیستمی كۆمپیوتەرەكاندا بەكاردەهێنرێت.



Outsourcing بەكارهێنانی سەرچاوەدەرەكیەكان


كڕینی
خزمەتگوزارییەكانی وەگەڕخستنی ئاسایی لەدامەزراوەكانی دی، زۆر جاریش
ئەوخزمەتگوزارییانەی كەسەرچاوە دەرەكییەكان دابینی دەكەن ئەمانەن: ژمێریاری
،ئامادەكردنی لیستی مووچە،تەكنەلۆجیای زانیاری هەروەها ڕیكلام وشتی دیكە.



Partnership هاوبەشی


جۆرێكە
لەدامەزراوە بازرگانیەكان كەتیایدا دووكەس یان زیاتر بەردەوام كاری تیا
ئەنجام دەدەن لەپێناوی قازانجدا.زۆرجار كۆمپانیا هاوبەشەكان لەڕووی
یاساییەوە بەكۆمەڵێك كەسان دادەنرێن نەك دامەزراوەیەك كە كەسێتییەكی یاسایی
خۆی هەبێت. هەرهاوبەشێك لەوكۆمپانیایەدا ئاماژە بەپشكی خۆی لەقازانجەكاندا
دەدات كاتێك ڕوونكردنەوە سەبارەت بەباج پێشكەش دەكات.



Patent مافی بەرخورداری


ئەومافی
خاوەنێتیەیە كەدەدرێت بەدۆزەرەوەیەك تاوەكو ڕێ‌لەكسانیدی بگیرێت كەئەو
داهێنراوە لەماوەیەكی دیاریكراودا دروست بكەن یابەكاریبهێنن یابیفرۆشن،
ئەمەش لەبەرامبەر بەئاشكراخستنەڕووی داهێنراوەكە كاتێك بەرخوردارییەكە
دەخرێتە كار.



Pension پارەی خانەنشینی


ئەو پارانەیە كەبەشێوەیەكی ڕێك وپێك دەدریتەكەسێك كەگەیشتبێتە تەمەنێكی دیاریكراو یان لەكارەكەی خانەنشین كرابێت.



Planning پلاندانان


شێوازێكی فراوانە كەپێشەكی بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوەیەك ئامادە دەكرێت.



Public Relation پەیوەندییەگشییەكان


برەوپێدانێكی
بەپرۆگرام داڕێژراوە بۆ ئەوەی شێوەیەكی دیاریكراوی دامەزراوەكە بدرێت
بەدەستەوە. زۆر جار تێكەڵی لەنێوان ئەو برەوپێدانە وڕیكلامدا دروست دەبێت
كەلەڕاستیدا ڕیكلام بەشێكە لەوبابەتانەی كە ئەركی پەیوەندییەگشتییەكانە.



Public Relation PR پەیوەندییە گشتییەكان


كاركردنە سەرخەڵك تاوەكو بەجۆرێكی باش بڕواننە كۆمپانیاكە.



Public service خزمەتگوزاریی گشتی


كارەخزمەتگوزارییەكانی حكومەت



Salary مووچە


ئەو پارانەی كەبەشێوەیەكی ڕێك و پێك دەدرێتە كارمەند.



Sales فرۆشتەنی


بریتیە
لەگۆڕینەوەی بەرهەم یاخزمەتگوزاری بەپارە. هەروەها ئەم زاراوەیە
ئاماژەدانیشە بەوكارەی پەیوەندیی بەوچالاكییەوە هەیە یاخود ئەو
بەشەكارگێڕییەی كەلەهەر كۆمپانیایەكدا ئەو كارە ئەنجام دەدات.



Small Business AdministratioSBA بەڕێوەبەرێتی دامەزراوە بازرگانییە بچووكەكان


ئەو
ئاژانسەی حكومەتی ویلایەتە یەكگرتووەكاندا كەتایبەتمەندە بەدابینكردنی
پرۆگرامەكانی خزمەتگوزاریی تەواو بۆ مەعمیلەكان ودابینكردنی زانیاری وردو
تەواو دەربارەی كۆمەڵگەی خاوەن پڕۆژەكان وڕێكخەرانی.



Sole Proprietorship دامەزراوەی تاكەكەسی


دامەزراوەیەكی بازرگانییە تاكەكەسێك خاوەنیەتی ودەیخاتەگەڕ.



Strategic Alliance هاوپەیمانێتی ستراتیژی


پەیوەندییەكی بەردەوامی نێوان دوو دامەزراوەی بازرگانی كەبەهۆیەوە هەوڵەكانیان یەكدەخەن بۆ بەدیهێنانی ئامانجێكی دیاریكراو.



Trademark نیشانەی بازرگانی


جۆرێكە
لەجۆرەكانی پاراستنی یاسایی سەبارەت بەو وشەو ناو وهێماو ڕەنگانەی كەكاڵاو
خزمەتگوزارییەكان لەهی دی جیادەكەنەوە. نیشانەی بازرگانی بەپێچەوانەی مافی
بەرخورداری وداهێنانەوە دەشێت بۆ هەتاهەتایی نۆێ‌ بكرێتەوەو لەكاری
بازرگانیدا بەكاربهێنرێت.



Venture Capital VC سەرمایەی مەترسی


جۆرێكە
لەپارەدابینكردن بۆ كۆمپانیاكان كەتیایدا دامەزراوەیەكی بازرگانی بەشێك
لەمافی خاوەنێتی وبەڕێوەبردنی دامەزراوەكەی تیایدا پێشكەش دەكات لەسنووری
كاتێكی دیاریكراودا كەلەنێوان 3 تا 5 ساڵەو بەزۆریش پارەوەگەڕخراوەكان
لەنێوان 500000دۆلار تا 5 ملیون دۆلارە، هەرچەندە هەندێك جار ئەو پارە
وەگەڕخراوەی سەرمایەی مەترسی دادەبەزێت بۆ 50000 دۆلار یاخود سەرئەكەوێت بۆ
20 ملێون دۆلار.

.destpeshxer.

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
مُشاطرة هذه المقالة على: reddit

100 پرنسیپ :: تعاليق

لا يوجد حالياً أي تعليق
 

100 پرنسیپ

الرجوع الى أعلى الصفحة 

صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات حلبجةنت :: ته ندروستى :: گه شه پێدانی مرۆیی-
انتقل الى: