2011-10-09, 09:05
رسالة بيانات كاتب الموضوع
خه‌سڵه‌تی تایبه‌ت به پێغه‌مبه‌ری خودا جیا له هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی تر المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: خه‌سڵه‌تی تایبه‌ت به پێغه‌مبه‌ری خودا جیا له هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی تر
الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاة والسلام على رسوله الأمين (محمد) و على آله و أزواجه وأتباعه الطاهرين..... * ئه‌و ڕێزانه‌ی خودا له دونیادا له پێغه‌مبه‌ر (موحه‌ممه‌د)ی گرتووه له‌به‌ر خودی (ذاتی) پێغه‌مبه‌ر: 1- خوا په‌یمانی له هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه بۆ موحه‌ممه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت). 2- خاوه‌ن كتێبه‌كان زانیاری ته‌واویان هه‌یه له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت). 3- هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه موحه‌ممه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێغه‌مبه‌ر بووه، له‌كاتێكدا هێشتا ئاده‌م هه‌ر له قوڕدا بووه و به ته‌واوی دروست نه‌بووه و نه‌بووه‌ته ئاده‌میزادی ته‌واو. 4- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م موسڵمان بووه. 5- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)كۆتایی پێغه‌مبه‌رانه. 6- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له پێشتر و شایه‌ن تره بۆ پێغه‌مبه‌ران له میلله‌ته‌كانیان و ئوممه‌ته‌كانیان به‌رامبه‌ریان. 7- موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت). 8- له خودی ئیمانداران خۆیان شایه‌ن تر و له پێشتره بۆیان، وه‌خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) دایكی ئیماندارانن (ڕه‌زای خوایان لێ بێت). 9- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) منه‌ت و به‌خشش و نیعمه‌تی خودایه به‌سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه. 10- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) باشترینی دروستكراوه‌كانی خودایه و سه‌ركرده‌و گه‌وره‌ی نه‌وه‌كانی ئاده‌مه (علیه الصلاة والسلام). 11- گۆێڕایه‌ڵی و به‌یعه‌تدان به پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گوێڕایه‌ڵی و به‌یعه‌تدانه به خودا. 12- باوه‌ڕهێنان به پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) په‌یوه‌سته به باوه‌ڕهێنان به‌خوداوه. 13- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌ییه بۆ هه‌موو جیهان. 14- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌مینداره بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی. 15- په‌یامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه و سه‌رتاسه‌رییه. 16- خوای گه‌وره كه‌فاله‌تی پاراستن و پارێزگاریكردنی پێغه‌مبه‌ری كردووه. 17- خوای گه‌وره كه‌فاله‌تی پاراستن وپارێزگاریكردنی دینه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری كردووه. 18- خودا سوێندی به ژیانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) خواردووه. 19- خودا سوێندی بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) خواردووه. 20- خودا به‌ناوی خۆی (موحه‌ممه‌د) بانگی نه‌كردووه. 21- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له پێش هه‌موو پێغه‌مبه‌راندا باس كراوه. 22- بانگ كردنی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌ناوی خۆیه‌وه قه‌ده‌غه كراوه. 23- به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ به‌سه‌ر ده‌نگی پێغه‌مبه‌ردا قه‌ده‌غه‌یه و دروست نییه. 24- پێشكه‌شكردنی خێر و خێرات له پێش موناجات و قسه‌كردن له‌گه‌ڵیدا ( پاشان نه‌سخ كرایه‌وه). 25- خودا سوێندی به شاره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) خواردووه. 26- خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری كردووه به نوور (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت). 27- خودا هه‌ندێك له شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری له ئاسمانه‌وه فه‌رزكردووه. 28- خودا خۆی له بری پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه. 29- به‌رده‌وامی سه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) 30- شه‌وڕه‌وی پێكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ـ الاسرا‌ء والمعراج ـ. 31- موعجیزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت). 32- خودا له هه‌موو تاوانه‌كانی له‌وه‌و پێش و له‌وه‌و دوای پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) خۆش بووه. 33- هه‌ڵگرتنی پاڕانه‌وه‌ی وه‌ڵامدراوه (الدعا‌ء المستجاب) بۆ ڕۆژی دوایی. 34- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) قسه‌ی كورت و پوختی پێبه‌خشراوه. 35- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) كلیلی خه‌زێنه‌كانی سه‌رزه‌وی پێدراوه. 36- موسڵمان بوونی هاوڕێ جنۆكه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت). 37-ترسی دوژمنان له پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له دووری مانگه ڕێیه‌كه‌وه 38- شایه‌تی و گه‌واهیدانی خودا و فریشته‌كان بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت). 39- پێشنوێژیكردنی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆ پێغه‌مبه‌ران له (بیت المقد‌س)دا. 40- سه‌رده‌مه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) باشترین سه‌رده‌می نه‌وه‌كانی ئاده‌مه. 41- نێوانی ماڵه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) و میمبه‌ره‌كه‌ی باخێكه له باخه‌كانی به‌هه‌شت. 42- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌تكردنی مانگی پێدراوه. 43- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌دڵ شتی دوور ده‌بینێت (من ورا‌ء ظهره). 44- بینینی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له خه‌ودا ڕاسته. 45- نمایشكردن و پیشاندانی پێغه‌مبه‌ران له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كانیان بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) 46- مۆری پێغه‌مبه‌رایه‌تی له‌نێوان هه‌ردوو شانی‌دا دانراوه. 47- ئاگایی بوونی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌رامبه‌ر به شته نادیار و ونه‌كان. * ئه‌و ڕێزانه‌ی خودا له پێغه‌مبه‌ر (موحه‌ممه‌د)ی گرتووه له ڕۆژی دوایدا: 48- وه‌سفكردنی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به شاهید وگه‌واهیده‌ر. 49- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) تكاو شه‌فاعه‌تی پێدراوه. 50- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ه‌كه‌م كه‌سه كه زیندوو ده‌كرێته‌وه. 51- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێش نوێژ و وتارخوێنی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانه. 52- هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له ژێر سایه‌ی ئاڵاكه‌ی پێغه‌مبه‌ردان (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت). 53- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م كه‌سه له ده‌رگای به‌هه‌شت ده‌دات. 54- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م كه‌سه كه ده‌چێته ناو به هه‌شته‌وه. 55- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م كه‌سه كه به‌سه‌ر پردی سیراتدا ده‌ڕوات. 56- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) وه‌سیله و فه‌زیله‌ی پێبه‌خشراوه. (الوسیلة: به‌رزترین شوێنی به‌هه‌شته) 57- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) (مقام المحمود)ی پپێبه‌خشراوه كه بریتییه له شه‌فاعه‌تی هه‌ره گه‌وره. 58- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)كه‌وسه‌ری پێبه‌خشراوه كه بریتییه له ڕوبارێكی به‌هه‌شت. 59- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) لیوا و ئاڵای سوپاسی پێبه‌خشراوه. 60- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)كورسییه‌كی هه‌یه له لای ڕاستی عه‌رشه‌وه. 61- شوێنكه‌وتووانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له شوێنكه‌وتووانی هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی تر زیاتره. 62- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گه‌وره و سه‌رداری هه‌مووانه له ڕۆژیی دوایدا. 63- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م كه‌سه كه شه‌فاعه‌ت ده‌كات و شه‌فاعه‌تیشی وه‌رده‌گیرێت له ڕۆژی دواییدا. 64- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) مژده به‌خشه به خه‌ڵكی له‌ڕۆژێكدا كه هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له ترسی ئه‌و ڕۆژه دێنه لای ئه‌و و هانا بۆ ئه‌و ده‌به‌ن. 65- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) وه‌حی بۆ كراوه تا سوجده به‌رێت له ژێر عه‌رشدا كه به هیچ كه‌سێكی پێش و دوای ئه‌و ڕێگه نه‌دراوه. 66- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) میمبه‌ره‌كه‌ی له سه‌ر حه‌وزه‌كه‌یه‌تی. * ئه‌و ڕێزانه‌ی خودا له ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری ناوه له دونیادا: 67- ئوممه‌ته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) كراوه به باشترین ئوممه‌ت و میلله‌ت. 68- خوای گه‌وره ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به موسوڵمانان ناودێر كردووه و تایبه‌تمه‌ندی كردوون به ئیسلام. 69- خودا دینی بۆ كامڵ كردوون و نیعمه‌تی خۆی ته‌واوكردووه به سه‌ریاندا. 70- نوێژ خوێندنی پێغه‌مبه‌ر عیسا (علیه الصلاة والسلام) له دوای ئیمامێكی موسوڵمانانه‌وه. 71- خوای گه‌وره باری قورس و گران و كۆت و به‌ندی له‌سه‌ر ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵگرتووه. 72- غه‌نیمه‌ت بۆ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) حه‌ڵاڵ كراوه. 73- ڕیزه‌كانیان به ڕیزی مه‌لائیكه‌كان شوبهێنراوه. 74- ته‌یه‌مموم كردن و نوێژكردن له‌سه‌ر زه‌وی بۆ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) دروست و ڕه‌وایه. 75- ڕۆژی هه‌ینی تایبه‌ت كراوه به ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت). 76- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) تایبه‌تمه‌ند كراوه به سه‌عاتێك له ڕۆژی هه‌ینیدا، كه پاڕانه‌وه تێیدا وه‌ڵام ده‌درێته‌وه. 77- شه‌وی قه‌در تایبه‌ت كراوه به ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت). 78- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) شاهید و گه‌واهیده‌ری خودان له سه‌ر زه‌وی. 79- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) نموونه و شێوه‌یان له كتێبه‌كانی پێشوودا هاتووه، (ذلك مثلهم في التوراة و مثلهم الانجيل). 80- به برسێتی له ناو ناچن و هیچ دو‌ژمنێك له غه‌یری خۆیان زاڵ ناكرێت به‌سه‌ریاندا تاوه‌كو له ڕیشه هه‌ڵیان بكێشێت. 81- نوێژی عیشا تایبه‌ت كراوه به ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت). 82- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) باوه‌ڕ به هه‌موو پێغه‌مبه‌ران دێنن. 83- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پارێزراون له هه‌موو كه‌م وكوتییه‌ك كه له مافه‌كانی خودادا ئه‌نجام بدرێت. 84- به‌رده‌وام تاكو ڕۆژی دوایی كۆمه‌ڵێك له ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌سه‌ر حه‌قن و به سه‌ركه‌وتوویی ده‌مێننه‌وه. * ئه‌و ڕێزانه‌ی خودا له ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری ناوه له ڕۆژی دوایدا: 85- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) شاهێد و گه‌واهیده‌رن بۆ سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كانیان. 86- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م ئوممه‌تن كه پردی سیرات ده‌بڕن و به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕن. 87- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م ئوممه‌تن كه ده‌چنه به‌هه‌شت، چوونه به‌هه‌شت حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی، تاوه‌كو ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌چنه ناوی كه‌س بۆی نییه بچێت. 88- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) تاكه ئوممه‌تن كه له ده‌رگای ڕاستی به‌هه‌شته‌وه ده‌چنه ژووره‌وه. 89- چه‌ندین میلله‌ت و ئوممه‌تی تر ده‌كرێنه فیداو قوربانی ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت). 90- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌هۆی شوێنه‌واری ده‌ست نوێژه‌وه به ده‌ست و ده‌م و چاوی سپییه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه و دێن وده‌چن له به‌هه‌شتدا. 91- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) زۆرترین ئه‌هلی به‌هه‌شتن. 92- خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆی (موحه‌ممه‌د) - دروودی خوای له‌سه‌ر بێت - ڕازی ده‌كات لێیان. 93- زۆری پاداشت له به‌رانبه‌ر كاری كه‌م، ڕێزێكی تری خودایه بۆ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت). 94- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) هه‌موویان ده‌چنه به‌هه‌شت ته‌نها ئه‌وانه‌یان نه‌بێت كه پشت هه‌ڵده‌كه‌ن، به‌هۆی سه‌رپێچی له فه‌رمانی خودا و پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ئیمامی بوخاری گێڕاویه‌تییه‌وه. 95- زۆری شه‌فاعه‌ت و تكاكردن له‌ناو ئوممه‌ته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ردا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت). 96- خوازیار بوونی كافران و ئومێد خواستنیان بۆ ئه‌وه‌ی كه موسوڵمان بوونایه. 97- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له دنیادا له دوای هه‌موو ئوممه‌تانه‌وه هاتوون و له دوا ڕۆژیشدا له پێش هه‌موو ئوممه‌تانه‌وه‌ن. 98- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ژماره‌یه‌كی زۆریان ده‌چێته به‌هه‌شت به‌بێ حیساب و لێپرسینه‌وه. 99- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) نیشانه‌یه‌كیان هه‌یه كه خودای خۆیانی پێده‌ناسنه‌وه ئه‌ویش پێ-یه ( الساق). 100- گه‌وره‌كانی ئه‌هلی به‌هه‌شت له‌ناو ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ردان (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت). و صلى الله وسلّم على نبينا محمد و على آله و صحبه أجمعين * خوشکان *
الموضوع الأصلي : خه‌سڵه‌تی تایبه‌ت به پێغه‌مبه‌ری خودا جیا له هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی تر // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam