ibn islam
...::|مدير العام|::...
عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
خدمات المنتدى 1431:
| | ئایا ئیسلام و موسولمانان تیرۆریست و توندره‌ون یان ؟ | |
ئایا ئیسلام و موسولمانان تیرۆریست و توندره‌ون یان ؟بۆ وه‌لامی ئه‌م پرسیاره له‌م نوسینه‌مدا پێم باشه له سه‌ره‌تادا هه‌ندێک نموونه بێنمه‌وه ده‌وله‌تێکی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا که چه‌ندین خه‌لکی تیرۆر کرد له هیرۆشیمادا به‌چه‌کی نه‌وه‌وی که‌زۆربه‌یان منال وپیرو ئافره‌ت بوون، هه‌روه‌ها له عیراق و ئه‌فغانستاندا چه‌ندین که‌سی بێ‌تاوانیان کوشت به‌چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراو که نایه‌ته ژماردن یان ده‌وله‌تێکی وه‌کو ئیسرائیل به‌درێژایی تاریخی خه‌لکی بێتاوانی کوشتووه به‌شێوه‌یه‌کی درندانه وه‌ک له غه‌ززه که زۆربه‌یان خه‌لکی بێتاوانی وه‌ک ئافره‌ت و منال و پیر بوون، هه‌روه‌ها له‌لایه‌کی تره‌وه کاتێک قودس له‌ده‌ست موسولمانان بوو که ئیسرائیل هات داگیری کرد که‌چه‌ندین خه‌لکی به‌شیوه‌یه‌کی درندانه کوشت، به‌لام کاتێک سه‌لاحه‌دین هات و رزگاری کرد بهپێچهوانهوهبوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خه‌لکی بێتاوانی نه‌کوشتووه .
وه ئایا کێ جه‌نگی یه‌که‌م و دووه‌می جیهانی به‌رپاکرد ئه‌مه له‌لایه‌ک؟ له‌لایه‌کی تره‌وه کێ ئه‌م هه‌موو چه‌که کۆمه‌ل کوژه‌و ترسناکه‌ی دروست کرد ئیسلام یان جوله‌که‌و مسیحسیهت و شوعییه‌ت؟ ........ بێگومان دیاره‌و ئاشکرایه که ئیسلام دووره له مانه، به‌لکو ئیسلام بۆ رزگارکردنی مرۆڤایه‌تی هاتووه نه‌وه‌کو درندایه‌تی، بۆ نموونه: له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ربێ) یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ربێ) کاتێک شوێنێکیان ده‌گرت به‌هیچ جۆرێک منال وپیرو ئافره‌ت و ته‌نانه‌ت دیلیشیان نه‌کوشتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام قه‌ده‌غه‌ی کردووه هه‌روه‌ک خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: مَن قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا. هه‌روه‌ها لهحهدیسێکدا ده‌فه‌رموێت: أَوَّلُ مَا يُقْضَى بَيْنَ النَّاسِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِي الدِّمَاءِ واته: یه‌که‌م شت له رۆژی دوایی دادوه‌ری له‌سه‌ر ده‌کرێ له نێوان خه‌لکیدا خوێنه.
ئه‌گه‌ر هاتوو به‌راوردێک بکه‌ین له نێوان ئاینی ئیسلام و ئاینه‌کانی تر راسته له ئاینی ئیسلام باسی جیهادی کردووه، به‌لام به‌هۆی سهبهبێکهوه وه‌کو:
1- له‌کاتێکدا که موسولمانان هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر. 2- له‌کاتی نه‌دانی باج، که‌ئه‌مه‌ش شتیکی ئاسایه له‌زۆربه‌ی وولاتاندا هه‌یه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که که‌مینه‌ن، وه له‌هه‌مان کاتدا له چه‌ندین ئایه‌ت و حه‌دیسدا باسی نه‌رم و نیانی به‌خشنده‌یی و دادوه‌ری ده‌کات ئه‌مه له ئیسلام، به‌لام له ئاینی مه‌سیحی وجولهکهدا له (ته‌ورات و ئینجیل) له‌زۆر شوێندا باسی جیهادو کوشتن ده‌کات، هه‌روه‌ها قسه‌یه‌کی باو هه‌یه که ده‌لێن گوایه پێغه‌مبه‌ر عیسا(سه‌لامی خودای له‌سه‌ربی) ووتویه‌تی (ئه‌گه‌ر شه‌قێکیان لێدان با له لاکه‌ی تریش بده‌ن) ئه‌م ووته‌یه له‌لایه‌ک راست نیه، له‌لایه‌کی تریشه‌وه جوله‌که ئه‌م قسه‌ی هه‌لبه‌ستووه ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ دهستهمووکردنی مه‌سیحیه‌ت بوو.
له دوعای خێربێبه‌شمان مهکهنس:ده نگی ئیسلام | |
|