ئه‌م چیرۆكه به‌سه‌رهاتێكى واقیعییه كه باس له قوتابییه‌ك ده‌كات كه ویستوویه‌تى پێغه‌به‌ر موحه‌ممه‌د له خه‌ودا بینێت ...
به‌رده‌وام بن له‌گه‌ڵم بزانه چی لێ دێته‌وه .....
قوتابیێك هه‌بوو ... چووه لاى مامۆستاكه‌ى و پێی گوت ده‌مه‌وێ پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى لێبێ له خه‌وی خۆمدا ببینیم ..!!
مامۆستاكه پێی گوت : "باشه رازیم ... فێرت ده‌كه‌م چۆن له خه‌ودا ده‌یبینیت به‌لام هه‌ندىَ رێگام هه‌یه ده‌بێ فێیری ببیت ئینجا ..
ئێستا وه‌ره لاى من نانى ئێواره لاى من بخۆ "
قوتابییه‌كه رازی بو و له‌گه‌لی به‌رێكه‌وت به‌و ئاواته‌ى كه پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان ببینێ .. دروود و سه‌لامى خواى لێبێ ..
كاتێك مامۆستاكه له نزیك قوتابیه‌كه دانیشت ..
قوتابیه‌كه پێی گوت .:" ئه‌ى پێم نالێیت چۆن پێغه‌مبه‌ر له خه‌ودا ببینم ؟؟ "
مامۆستاكه پێ گوت .. نا ... جارىَ تۆ نانه‌كه بخۆ ئینجا ..
كاتێك قوتابییه‌كه ده‌ستى به‌نان خواردن كرد ... هه‌ستى به‌وه كرد كه خواردنه‌وه سوێره .. داواى له مامۆستاكه كرد كه ئاوى بۆ بێنێت ..
مامۆستاكه پێی گوت كه ئاو نییه و پێویسته نانه‌كه‌ت بخۆیت جارىَ ..
قوتابییه‌كه نانه‌كه‌ى هه‌موو خوارد و پرسیارى له مامۆستا كرده‌وه ..
مامۆستا رازى بوو كه رێگاكه‌ی نیشان بدات به‌لام داواى لێ كرد كه بخه‌وێ ئینجا پێش به‌ره‌به‌یان بانگى ده‌كات و فێرى ده‌كات ..
قوتابییه‌كه به‌و په‌رى شه‌وقه‌وه خه‌وى لێ كه‌وت و دلی خۆش بوو به‌وه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر دروودى خوای لێ بێ دێته خه‌ونی ...
كاتێك مامۆستاكه به‌یانى بانگى كرد ... قوتابیه‌كه هه‌مان پرسیارى لێ كرد ..
مامۆستاكه گوتى باشه ئێستا فێرت ده‌كه‌م
به‌لام ئایا تۆ شه‌وی رابردوو كه خه‌وتیت هیچ شتێكت له خه‌وی خۆتدا نه‌دی ...
قوتابییه‌كه گوتى : " به‌لێ "
مامۆستاكه گوتى : " چی ؟ "
قوتابیه‌كه گوتى : " بینیم كه باران ده‌بارێت و ده‌ریا و رووبار له ده‌ورووبه‌رم بوون .. "
مامۆستاكه پێی گوت : " ئێ راسته .. خه‌ونه‌كه‌ت راست ده‌رچوو ,, هه‌ر وه‌كو خۆت ده‌تویست ...!!! "
چونكه ئه‌گه‌ر تۆ به‌راستگۆیی و به خۆشه‌ویستیه‌كى راسته‌قینه پێغه‌مبه‌رت خۆش بویستایه ده‌تبینی ..
به‌لام تۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و بیره نووستى كه كه‌ى به هه‌ندىَ ئاو بگه‌یت و بیخویته‌وه چونكه زۆرت تێنوو بوو .. بۆیه له‌خه‌ویشتدا ئاو‌و و باران و ده‌ریا و رووبارت بینی ..
ئه‌گه‌ر به‌راستى خۆشه‌ویستى پێغه‌مبه‌ر دروودى خوای لێ بێ له‌ناو دڵتا هه‌بووبا .. له خه‌وت ده‌دی ..
ئاسا ئێمه تا چه‌ند موشتاقی ئه‌وه‌ین كه پێغه‌مبه‌رى خۆمان سه‌لامى خواى لێ بێ له ببینین ...؟؟؟