په‌رله‌مانتارێک پێشنیاری ته‌ڵه‌ی مشك ده‌كات (سبه‌ی):
به‌شه ناوخۆیی كچانی په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار، به‌هۆی كۆنی و
خراپی بیناكهیانهوه، كێشه‌ی كه‌م ئاوی و زۆری مشك و مێرویان هه‌یه.
په‌رله‌مانتارێكیش بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان، پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ كردون ته‌ڵه‌ی مشك بكڕن.
له‌یلا ره‌شید، یه‌كێك له‌و خوێندكارانه‌ی له به‌شه‌كه‌دا نیشته‌جێیه،
به (سبه‌ی) وت: "به‌شه ناوخۆییهكهمان ئاوی تێدانییه‌و بوه به شوێنی
مشك و مێرو".
ئه‌و خوێندكاره به نیگه‌رانییه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه بۆ
چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان په‌یوه‌ندیان به عومه‌ر نوره‌دینی، سه‌رۆكی
لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌وه كردوه له په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌ویش له
به‌رامبه‌رداو به پێكه‌نینه‌وه پێی وتون: "باشتره بچن ته‌ڵه‌ی مشك
بكڕن و خۆتان له‌و كێشه‌یه رزگار بكه‌ن".