Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

نهينیه‌كانی ئاو له‌ قورئاندا

  
 
شاطر
 
  
نهينیه‌كانی ئاو له‌ قورئاندا Empty2011-11-01, 07:05
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
نهينیه‌كانی ئاو له‌ قورئاندا
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: نهينیه‌كانی ئاو له‌ قورئاندا   






نهينیه‌كانی ئاو له‌ قورئاندا 376307_266583553386932_100001058690408_797169_236564677_n



قورئانی پیرؤز به‌شيوازيكی زانستییانه‌، له‌ هه‌موو ئه‌و راستییانه‌
دواوه‌، كه‌ به‌ سوری ئاوو بارانبارینه‌وه‌ په‌یوه‌ستن، به‌شيوه‌یه‌ك كه‌
له‌گه‌ل نويترین دؤزینه‌وه‌ زانستییه‌كاندا یه‌كده‌گريته‌وه‌، با به‌وردی
له‌م وينه‌یه‌و له‌م ئایه‌ته‌ پیرؤزانه‌ رابمينین، كه‌ باس له‌ هه‌موو
به‌شيك له‌ به‌شه‌كانی سوری ئاو ده‌كه‌ن

١- خؤر بزوينه‌ری سوری ئاوه ، خودا ده‌فه‌رمويت وَجَعَلْنَا
سِرَاجًا وَهَّاجًا ،النبأ١٣ ،چرایه‌كی پرشنگدارمان بؤ
فه‌راهه‌مهیناون،خؤره‌ ، كه‌ گه‌رمی و رووناكی پيویست بلاو ده‌كاتةوه‌، كه‌
بؤ به‌هه‌لمبوونی ئاوو پيكهينانی هه‌وره‌كان پيویستن

٢-
با،دووه‌مین بزوينه‌ری سوری ئاوه ،خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمويت وَأَرْسَلْنَا
الرِّيَاحَ لَوَاقِحَ فَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً
فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ وَمَا أَنْتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ ،الحجر٢٢ ،واته‌
وه‌ بامان ناردووه‌ ،به‌هؤی، پیتينران ،بؤ دارو دره‌خت و رووه‌ك، ئینجا له‌
ئاسمانه‌وه‌ بارانمان باراندووه‌ وه‌ ئيوه‌مان پئ تيراو کردووه‌ له‌
کاتيکدا ئيوه‌ نه‌تان ده‌توانی ئه‌و ،ئاوه‌، خه‌زن بکه‌ن

٣- ئه‌و
ئاوه‌ی، كه له هه‌وره‌كانه‌وه داده‌باريت بؤ سه‌دان سال له ناو زه‌ویدا
ده‌مينيته‌وه بئ ئه‌وه‌ی خراپ ببيت ، ئه‌گه‌ر هه‌رچ كه‌سيكی تر له‌ ئيمه‌
ئه‌و ئاوه بؤ ماوه‌ی چه‌ند رؤژيكی كه‌م كؤ بكاته‌وه، ئه‌وا خراپ ده‌بيت و
تيكده‌چيت ، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمويت وَمَا أَنْتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ

٤- پاش به‌ هه‌لمبوونی، ئاو له‌ ئاسماندا چر ده‌بيته‌وه‌ له‌ شيوه‌ی
هه‌ورداو با رؤلی پیتينه‌ری ئه‌و هه‌ورانه‌ ده‌بینيت، خوای گه‌وره‌
ده‌فه‌رمويت وَأَرْسَلْنَا الرِّيَاحَ لَوَاقِحَ ، ئیمه بای پیتينه‌رمان
ناردووه

٥- قورئانی پیرؤز باسی له‌ هه‌وره‌ به‌رزو
كه‌له‌كه‌بووه‌كان كردووه‌، كه‌ ئه‌م هه‌ورانه‌ له‌ بارانی به‌خوور و
به‌فرو سه‌رما به‌رپرسن، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمويت أَلَمْ تَرَ أَنَّ
اللَّهَ يُزْجِي سَحَابًا ثُمَّ يُؤَلِّفُ بَيْنَهُ ثُمَّ يَجْعَلُهُ
رُكَامًا فَتَرَى الْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَالِهِ وَيُنَزِّلُ مِنَ
السَّمَاءِ مِنْ جِبَالٍ فِيهَا مِنْ بَرَدٍ فَيُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاءُ
وَيَصْرِفُهُ عَنْ مَنْ يَشَاءُ يَكَادُ سَنَا بَرْقِهِ يَذْهَبُ
بِالْأَبْصَارِ ،النور٤٣ ،واته‌ ئایا نابینن، كه بيگومان خوا به ئارامی و
شينه‌یی هه‌وره‌كان به ئاسماندا ده‌بات دوایی به‌یه‌كه‌وه‌
په‌یوه‌ستیانده‌كات،ئه‌وسا كه‌له‌كه‌یان ده‌كات له‌سه‌ر یه‌ك، ئینجا
ده‌بینیت له توئ ی ئه‌و هه‌ورانه‌وه كه وه‌ك و كيو وان، باران و ته‌رزه
ده‌باريت، جا له سوودی ئه‌و بارانه به هه‌ركه‌س خوا بیه‌ويت خيرو
به‌ره‌كه‌ت ده‌به‌خشیت، هه‌ر كه‌سیش، كه بیه‌ويت لئ ی دوور ده‌خاته‌وه‌
،هه‌وره بروسكه‌كان ئه‌وه‌نده به‌هيزن،خه‌ریكه بریسكه‌كه‌یان بینایی چاوان
ده‌بات
ئه‌م ئایه‌تانه‌ له‌ ئایه‌ته‌كانی موعجیزه‌ زانستییه‌كانن، كه‌
زانیاریی وردیان ده‌رباره‌ی ئه‌ندازه‌ی پيكهاتنی هه‌وره‌كان و ته‌رزه‌و
سه‌رما تيدایه

٦- ئه‌و ئاوه‌ی، كه ديته خواره‌وه به‌زیاده ‌ناچيت،
به‌لكو له ژير زه‌ویدا كؤده‌كريته‌وه‌و خه‌زنده‌كريت، پاشان به‌شيوه‌ی
كانیاوی شیرین ديته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌مشيوه‌یه‌ش ژیان به‌رده‌وامده‌بيت، خوای
گه‌وره‌ ده‌فه‌رمويت أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ
مَاءً فَسَلَكَهُ يَنَابِيعَ فِي الْأَرْضِ ثُمَّ يُخْرِجُ بِهِ زَرْعًا
مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا ثُمَّ
يَجْعَلُهُ حُطَامًا إِنَّ فِي ذَلِكَ لَذِكْرَى لِأُولِي الْأَلْبَابِ
،الزمر٢٢ ، ئایا نه‌تبینیوه و سه‌رنجت نه‌داوه‌، كه هه‌ر خوا له ئاسمانه‌وه
باران ده‌بارینیت ، له‌وه و دوا له ناو ناحی زه‌ویدا كؤیده‌كاته‌وه،
پاشان به‌شيوه‌ی كاريزوكانی ده‌ریده‌هينیت، ئه‌وسا هه‌ر به‌و ئاوه
كشتوكالی هه‌مه جؤرو هه‌مه‌ره‌نگ ده‌روينيت، ئینجا ده بینیت ووشكده‌بيت و
زه‌رد هه‌لده‌گه‌ريت، پاشان ده‌یخات و وردو خاشیده‌كات، جا به‌راستی ئا
له‌وشتانه‌دا یاده‌وه‌ری ویادخستنه‌وه هه‌یه بؤكه‌سانی ژیرو هؤشمه‌ند

سه‌رنج بده‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌وزايی و كشتوكال نه‌گؤريت بؤ ره‌نگی زه‌ردو وشك
نه‌بيت و نه‌بيته‌ چیلكه‌و چه‌ولئ، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌سه‌وزیی بمایه‌ته‌وه‌،
ئه‌وا سوری رووه‌ك تازه‌ نه‌ده‌بووه‌وه‌و نه‌مانده‌توانی سوود له‌و
چیلكه‌و چه‌وليه‌ وه‌ربگرین، كه‌ له‌ هه‌زاران ساله ده‌گؤريت بؤ پترؤل

٧- زاناكان ده‌لين هه‌موو ئه‌م پرؤسانه به‌پئ ی كؤمه‌له یاسایه‌كی
فیزیاوی و زؤر ريكخراوو نه‌گؤر ده‌بيت ، خوا ده‌فه‌رمویت وَأَنْزَلْنَا
مِنَ السَّمَاءِ مَاءً بِقَدَرٍ فَأَسْكَنَّاهُ فِي الْأَرْضِ وَإِنَّا
عَلَى ذَهَابٍ بِهِ لَقَادِرُونَ ،المؤمنون١٨ ،هه‌ر ئيمه له ئاسمانه‌وه
‌به‌گويره‌ی ئه‌ندازه‌‌و نه‌خشه‌یه‌كی دیاریكراو بارانمان باراندووه و
ئینجا له ناخی زه‌ویدا جيگیرمان كردووه، بيگومان ئیمه به چه‌نده‌ها شيوه
ده‌توانین ئه‌و ئاوه له ناو به‌رین و ئه‌و سه‌رچاوانه ووشكبكه‌ین ، بروانه
وشه‌یبِقَدَرٍ،كه مه‌به‌ست لئ ی ريكخستنه

٨- گرنگنترین به‌شی
سوری ئاو، ئه‌وه‌یه، كه له ناوچه‌یه‌كدا رووده‌دات پئ ی ده‌گوتريت ريژگه‌
ئه و شوينه‌ی رووباره‌كان ليوه‌ی ده‌رژينه ده‌ریا كانه‌وه، خوای گه‌وره‌
ده‌فه‌رموويت وَهُوَ الَّذِي مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ هَذَا عَذْبٌ فُرَاتٌ
وَهَذَا مِلْحٌ أُجَاجٌ وَجَعَلَ بَيْنَهُمَا بَرْزَخًا وَحِجْرًا
مَحْجُورًا ،الفرقان٥٣ ،واته‌ ئه‌و خوا زاتيکه‌ دوو ده‌ریا ئاوی به‌يه‌لا
کردووه‌ له‌پال یه‌کدا ئه‌مه‌یان شیرین و سازگاره‌ ئاوی رووبار و کانیاوه‌،
ئه‌وی تریان زؤر سوير و تال و تفته‌ ئاوی ده‌ریاکانه‌ وه‌ له‌ نيوان ئه‌و
دوو ئاوه‌ دا به‌ربه‌ستيکی داناوه‌ و به‌رگری که‌ريکی ئه‌ستور ،تا ئه‌و
دوو ئاوه‌ تيکه‌ل به‌یه‌ك، نه‌بن
ئه‌گه‌ر رووباره‌كان نه‌رژينه
ده‌ریاكانه‌وه، ئه‌وا ده‌ریاكان وشكده‌بن ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ، له ده‌ریای
ئارال دا روویدا، كه دوو رووباری تيده‌رژا، به‌لام به هؤی ده‌ستتيوه‌ردانی
مرؤفه‌وه‌، ريره‌وی رووباره‌كانیان گؤری، ئه‌و كاته‌ ده‌ریاكه‌ وشكبوو

٩- زاناكان ده‌لين، كه شاخه‌كان رؤليكی زیندوویان له بارانبارین وپيكهاتنی
هه‌ورو پاكژ كردنه‌وه‌ی ئاودا هه‌یه‌ ، خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمويت
وَجَعَلْنَا فِيهَا رَوَاسِيَ شَامِخَاتٍ وَأَسْقَيْنَاكُمْ مَاءً فُرَاتًا
،المرسلات٢٧ ،واته‌ هه‌روه‌ها له سه ر گۆی زه‌وی كيوی لوتكه بلندمان
دامه‌زراندووه و ئاوی سازگارمان پيشكه‌شكردوون بؤ خواردنه‌وه
له‌م ئایه‌ته‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی ئاشكرا له نيوان شاخه‌كان و ئاوی شیریندا هه‌یه


ئازیزانم ئه‌م ئایه‌تانه‌، له سه‌رده‌میكدا نيرراونه‌ته‌ خواره‌وه‌،
خه‌لكانيك هه‌بوون باوه‌ریان وابووه، كه‌چه‌ند خوایه‌ك بؤ بارانبارین، بؤ
هه‌وره‌گرمه هه‌یه‌و خوایه‌ك بؤ هه‌وره‌ بروسكه‌ هه‌یه‌و پئ ی ده‌گوتريت
زیۆس هتد،،،،له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ جؤره بیركردنه‌وه‌یه‌كی زانستی نه‌بوو

ئه‌م ئایه‌تانه‌ زیاتر له‌ ١٤٠٠ سال به‌ر له ئیستا نيرراونه‌ته
‌خواره‌وه‌و تیایاندا باسيكی ته‌واوی سوری ئاو كراوه، كه‌ ته‌نها كه‌متر
له‌ ١٠٠ ساله‌ ئه‌م راستییانه‌ له‌لایه‌ن رؤژئاواییه‌كانه‌وه ‌زانراون ،
ئایا ئه‌مه‌ به‌لگه‌ی ئه‌وه‌ نییه، كه‌ قورئان په‌رتووكی خودای تاك و
ته‌نهایه‌؟


ئا:احمد الزراری


سه‌رچاوه‌كان
١- أسرار الماء في القرآن الكريم، د/ حسني حمدان الدسوقي حمامة
٢- الماء الطهور والماء الفرات والماء الأجاج،المهندس عبد الدائم الكحيل






 الموضوع الأصلي : نهينیه‌كانی ئاو له‌ قورئاندا // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
نهينیه‌كانی ئاو له‌ قورئاندا , نهينیه‌كانی ئاو له‌ قورئاندا , نهينیه‌كانی ئاو له‌ قورئاندا ,نهينیه‌كانی ئاو له‌ قورئاندا ,نهينیه‌كانی ئاو له‌ قورئاندا , نهينیه‌كانی ئاو له‌ قورئاندا
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ نهينیه‌كانی ئاو له‌ قورئاندا ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة