Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

 

 لە پاش مردنت چی سوودت پێ ئەگەیەنێ

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ROZHGAR
به ڕێوه به ری گشتی
به ڕێوه به ری گشتی
ROZHGAR


عدد المساهمات : 240
تاريخ التسجيل : 20/10/2011

لە پاش مردنت چی سوودت پێ ئەگەیەنێ Empty
28112011
مُساهمةلە پاش مردنت چی سوودت پێ ئەگەیەنێ

لە پاش مردنت چی سوودت پێ ئەگەیەنێ




لە پاش مردنت چی سوودت پێ ئەگەیەنێ 3719.imgcache-300x236


پێغەمبەری خوا صلى الله عليه و اله وسلم
ئەفەرموێ : (اذا مات الانسان انقطع عنه عمله الا من ثلاثة الا من صدقة
جارية او علم ينتفع به او ولد صالح يدعو له) رواه مسلم واتە : ( ئەگەر مرۆڤ
مرد كردەوەكانی لێ ئەپچڕێ ئیللا لە سێ شت نەبێ ئیللا لەسەدەقەیەكی
بەردەوەام ڕۆیشتوو =لەپاش خۆی بمێنێ= یان زانستێكی =جێ هێشتبێ= سوودی لێ
وەربگیرێ یان مناڵێكی چاكی =جێهێشتبێ= دوعای بۆ بكا ) . وە پێغەمبەری خوا
صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ: ( سبع يجري للعبد أجرهن و هو في
قبره بعد موته : من علم علما أو أجرى نهرا أو حفر بئرا أو غرس نخلا أو بنى
مسجدا أو ورث مصحفا أو ترك ولدا يستغفر له بعد موته ) صحيح الجامع 3602
واتە : ( حەوت شت پاداشتەكەی بەردەوام ئەبێ بۆ بەندەو ئەویش لە گۆڕەكەیەتی
لە پاش مردنی: كەسێك زانستێكی فێری =خەڵك= كردبێ یان ڕۆیشتنی ڕوبارێكی
ئاسان كردبێ =بۆ خەڵك= یان بیرێكی هەڵكەندبێ یان دار خورمایەكیڕواندبێ یان
مزگەوتێكی دروست كردبێ یان موسحەفێكی =كتابی قورئانی= لە پاش جێ مابێ یان
مناڵێكی جێ هێشتبێ داوای لێخۆشبونیلەخوا بۆ بكا ) . ئەم دوو فەرموودە زۆر
سوودی تیایەو هانمان ئەدات بۆ زۆر شت لەوانە : یەكەم : هانمان ئەدات بۆ
جوان وڕاست پەروەردە كردنی مناڵەكانمان لە سەر ئیسلام بۆ ئەوەی كە مردین
دوعای خێرمان بۆ بكەن و سوودمان پێ بگەینن ، دیارە پەروەردەكردنی مناڵیش لە
پێشا ئەبێ دایكێكی خاوەن دین و ڕەوشت بەرزی بۆ هەڵبژێری تا یارمەتیت بدا
بۆ پەروەردەكردنی . دووەم : هانمان ئەدابۆ فێر بوونی زانستی شەرعی وە
زانستی بەسوود تا بتوانین ئێمەش فێری خەڵكی بكەین و لەپاش مردنمان
پاداشتمان بەردەوام بێ . سێهەم: هانمان ئەدا بۆ خزمەت كردنی موسڵمانان و
ئاسان كردنی بەرژەوەندیەكانیان لەوانە ئاسان كردنی گەیشتنی ئاو پێیان بۆ
خۆیان و مەڕوماڵات و كشتوكاڵیان پاداشتی ئەمەش بەردەوام ئەبێ لە پاش
مردنیشمان . چوارەم : هاندانی موسڵمان بۆ ڕواندن و چاندنی داری بەسوود
لەهەموو دارێكیش بە سوودتر داری خورمایەو تەمەن درێژە و سوود زۆر بە
موسڵمانان ئەگەیەنێ لە پاش مردنیشت تا سوودی هەبێپاداشتت مسۆگەرە . پێنجەم :
هاندانی موسڵمان بۆ بڵاو كردنەوەی كتێب و لەدوای خۆی جێی بێڵێ لە هەموو
كتێبێك بەسود تریش قورئانیپیرۆزە تا خەڵك سوودی لێ ببینێ تۆش پاداشتت ئەبێ .
شەشەم : هاندان بۆ دروست كردنی مزگەوت و ئاسان كردنی پاداشتی
تاپاداشتیبەردەوامت هەبێ لە ژیانت و لەدوای مردنت . ئەوەی بیر لەو
فەرموودانە بكاتەوە سوودی زیاتر و فەزلی خوای زیاتر بۆ دەرئەكەوێسبحانه
وتعالی خوای گەورە رێگای خێر و پاداشتی بۆ ئاسان كردوین دەبا هەوڵ بدەین
توێشوی قیامەتمان زیاد بكەین و كە مردین ناتوانینبێینەوە دونیا چاكە بكەین
با ئەم شتانە لە دوای خۆمان جێ بێڵین تا پاداشتەكەمان بۆ بەردەوام بێت وەكو
ئەوەی خۆمان لە دونیا بین !.



كۆكردنەوەو نوسینی : باوكی حارث
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
مُشاطرة هذه المقالة على: reddit

لە پاش مردنت چی سوودت پێ ئەگەیەنێ :: تعاليق

لا يوجد حالياً أي تعليق
 

لە پاش مردنت چی سوودت پێ ئەگەیەنێ

الرجوع الى أعلى الصفحة 

صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات حلبجةنت :: ئيسلامي :: ئيسلامي-سه‌ره‌كى :: پێغه مبه ری خوا(صلی الله وعلیه وسلم) :: فه‌رمووده‌ كانی پێغه مپه ری خوا(صلی الله علیه وسلم)-
انتقل الى: