زانستی ئه‌ندازه‌یی وه‌ك زانسته‌كانی تر، له زۆر شوێندا قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ی پێداوه و بێبه‌شی نه‌كردووه له خۆی...
له‌م ئایه‌ته
پیرۆزه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌توانین سوود له زانستی ئه‌ندازه‌یی
وه‌ربگرین له بواری بناغه‌ی بیناكاندا له شێوه و جۆر و چۆنێتی
دروستكردنی بنچینه‌ی بناغه‌ی بیناكاندا, و ئاماژه‌پێدان له جۆری پته‌وی
و فشه‌ڵی بناغه‌كان ... خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
( أَفَمَنْ أَسَّسَ بُنْێانَهُ عَڵی تَقْۆی مِنَ اللَّهِ
ۆڕضۆانٍ خَیْرٌ أَمْ مَنْ أَسَّسَ بُنْێانَهُ عَڵی شَفَا جُرُفٍ هَارٍ فَانْهَارَ
بِهِ فِی نَاڕ جَهَنَّمَ ۆاللَّهُ لا ێهْدِی الْقَوْمَ الظالِمِینَ )
(التوبه:109)
له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا
خوای گه‌وره باس له دروستكردنی (مسجد الضرار) ده‌كات كه
(دووڕووه‌كان) مونافیقه‌كانی شاری مه‌دینه هه‌ستان به دروستكردنی به
مه‌به‌ستی خستنه‌وه‌ی ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی له‌نێوان
باوه‌ڕداراندا...
ئه‌و بینایه‌ی كه دووڕووه‌كان دروستیانكرد،
گه‌رچی مزگه‌وت بوو وه‌ك هه‌ریه‌ك له مزگه‌وته‌كان، به‌ڵام
دروستكردن و مه‌به‌ست و نییه‌تیان له‌م بونیاتنانهدا شارراوه
نه‌بوو, جگه له خراپی و پیسی مه‌به‌ست و نییه‌تیان هیچی تر نه‌بوو.
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه وێنه‌یه‌كی هونه‌ری جوانی (مادی ومعنوی)
(به‌رجه‌سته و نابه‌رجه‌سته)ی بۆ كۆكردووینهوه, به
لێكچواندنی تێگه‌یشتنێكی نابه‌رجه‌سته بۆ تێگه‌یشتنێكی
به‌رجه‌سته‌ی هه‌ستپێكراو, پوخته‌ی واتای ئایه‌ته پیرۆزه‌كه
بریتییه له: (ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ستێت به دروستكردنی بینایه‌ك
به مه‌به‌ست و نیه‌تی دووڕوویی و بێباوه‌ڕی، وه‌ك دروستكردنی ئه‌و
بینایه وایه كه له‌سه‌ر لێواری چاڵێكی داڕووخاو دروستبكرێت, كه
بێگومان ئه‌نجامه‌كه‌ی به داڕووخانی كتوپڕ و خێرای لێواره
چاڵه‌كه و بیناكه‌ش دێت به‌دوایدا...
له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا
ئاماژه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی ده‌دات به سروشتی بناغه‌ی بیناكان له
ڕووی كاریگه‌ری پله‌ی به‌رگه‌گرتن و بههێزیییان, یان داڕووخان و
هه‌ره‌س هێنانیان, و چه‌ندین ئاماژه‌ی تر له‌خۆ ده‌گرێت له ڕووی
زانستی میكانیكی خاك و بناغه‌ی بیناكانه‌وه, كه له ئه‌ندازیاری
شارستانی و بیناكاری دا زۆر به گرنگی باسیان لێوه ده‌كرێت...
له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا چه‌ند ڕوویه‌كی ئیعجازی
ئه‌ندازیاری ڕوونده‌كاته‌وه, كه ده‌توانین چه‌ند تێگه‌یشتن و
ئاماژه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی لێوه‌رگرین, و له‌م خاڵانه‌ی
خواره‌وه‌دا كۆیان ده‌كه‌ینه‌وه:
تێگه‌یشتنی یه‌كه‌م: له ڕاڤه و تێگه‌یشتنی
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا چه‌ند هۆكارێكی گرنگ هه‌ن كه كاریگه‌ریی
ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌ر دروستبوونی بناغه‌ی بیناكان ...
*
وشه‌ی (اساس) له زمانه‌وانی عه‌ره‌بی دا واتای (أصل كل شی‌ء)
ده‌گه‌یه‌نێت, واته: بنچینه‌ی هه‌موو شتێك. و بناغه‌ی بیناش
بنچینه‌ی بیناكه‌یه, له زانستی ئه‌ندازیاریدا بناغه‌ی بینا
یه‌كێكه له ڕه‌گه‌زه‌كانی بینا كه به‌هۆیه‌وه هه‌رچی
قورسایی هه‌یه له‌سه‌ری ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ئه‌و خاكه‌ی ژێر
خۆی ...
كاتیك كه باسی (بنچینهوبناغه) (... أَسَّسَ بُنْێانَهُ...)
ده‌كه‌ین, بێگومان ئه‌و بینایه دوو جۆر قورسایی ده‌خاته سه‌ر
ئه‌و خاكه‌ی ژێری ئه‌وانیش: (قورسایی زیندووه-جووڵێنه‌ر) (Live load), (قورسایی
مردووه-چه‌سپاو- (Dead load
كه ئه‌مه‌ش پێویست به دیزاینی ئه‌و
ئه‌ساسه ده‌كات بۆ دیاریكردنی جۆری ئه‌و ماددانه‌ی كه تیایدا
به‌كارده‌هێنرێت, كه ئه‌مه‌ش تیایدا ڕه‌چاوی كاریگه‌ریی ئه‌و
قورسایییه كراوه.
* وشه‌ی (علی) له ( عَڵی شَفَا جُرُفٍ هار) دوو واتای
هه‌یه:
یه‌كه‌میان: جۆری بناغه‌ی هه‌ڵبژێردراو له ئایه‌ته
پیرۆزه‌كه‌دا (بناغه‌یه‌كی ڕووكه‌شه) (اڵاساسات السطحیه ) (Shallow
foundation), نه‌وه‌ك بناغه‌یه‌كی قووڵ و دامه‌زراو (الاساسات العمیقه- Deep
foundation)
چونكه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئایه‌ته پیرۆزه‌كه
بناغه‌ی قووڵ بووایه ئه‌وا (فی شفا)ی به‌كارده‌هێنرا نه‌وه‌ك (عَڵی
شَفَا), كه ئه‌مه‌ش دووباره تێبینی و ڕه‌چاوی جۆری بنچینه‌ی
بناغه‌كه كراوه.
ئه‌م تێگه‌یشتنه ئه‌ندازه‌یی یه
هاوشانه له‌گه‌ڵ واتای ئایه‌ته پیرۆزه‌كه‌دا، كه بێگومان
ئه‌و بناغه‌یه ئه‌گه‌ر ڕووكه‌ش بێت وقووڵ نه‌بێت, و دیزاینی بۆ
نه‌كرابێت ئه‌وا ده‌بێته هۆی هه‌ره‌سهێنانی بیناكه...
دووه‌میان: باس كردن له قووڵایی بناغه‌كه، وشه‌ی (عَلی) واته
باسكردن له بناغه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕووكه‌شی ڕووی زه‌وی بێت,
كه‌واته (قووڵایی بناغه‌كه یه‌كسانه به سفر), چونكه
ئه‌گه‌ر باسی بناغه‌یه‌كی بكردایه له قووڵایی ڕووی زه‌وی
یه‌وه ئه‌وا ئایه‌ته پیرۆزه‌كه به داڕشته‌یه‌كی تری
گونجاوتر باسی ئه‌كرد, كه ئه‌ویش له جیاتی (عَڵی شَفَا) ئه‌وا (بداخل
شفا)ی به‌كارده‌هێنا, كه ئه‌مه‌ش تێبینی و ڕه‌چاوی قووڵی
بناغه‌كه‌ی تیاكراوه.
ئه‌م بۆچوونه ئهندازهیییهش هاوشانی
واتای ئایه‌ته پیرۆزه‌كه‌یه، چونكه ئه‌م هه‌ره‌سهێنانه
بێگومان ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر بناغه‌كه ڕووكه‌ش بێت, واته
ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی بێت, و ئه‌گه‌ر له قووڵایی سه‌ر
ڕووی زه‌وی دا بێت ئه‌وا تووشی ئه‌و هه‌ره‌سه نابێت.
وشه‌ی (شَفَا)
له زمانه‌وانی دا به واتای (حافه): (لێوار) یان (قه‌راغ) دێت, و له
زانستی ئه‌ندازه‌یی دا مانای دروستبوونی كه‌لێن له ناو زه‌ویدا
له‌ئه‌نجامی باران و لافاوی زۆره‌وه ده‌گه‌یه‌نێت, كه
ئه‌مه‌ش بێگومان تێبینی و ڕه‌چاوی كاریگه‌ریی (ئاو) له‌سه‌ر بناغه و
گڵی ژێر بناغهكهش كراوه.
* ئه‌م كه‌لێنانه‌ش ورده ورده
فراوانده‌بن له ئه‌نجامی ڕۆچوونی خاكه‌كه‌وه. كه بێگومان
ڕه‌چاوی شـێـــوهی لاری چـــاڵـــهكــــه و پــلــــهی
گـــۆشــــهی لاری چاڵهكهش ده‌كرێت له چۆنێتی ڕۆچوونی
گڵهكهدا, ئه‌م تێگه‌یشتنه ئه‌ندازه‌یی یه‌ش هاوشانی واتای
ئایه‌ته پیرۆزه‌كه‌یه, به‌م شێوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بیت
له هه‌ره‌س هێنانی گڵه‌كه, ده‌بێت دڵنیا بیت كه چاڵه‌كه
لێواری هه‌یه و بناغه‌ی بیناكه‌شی له‌سه‌ر دروست كراوه ...
*
وشه‌ی (هَار) له زمانه‌وانیدا به واتای (ئه‌گه‌ری داڕوخان) دێت, و
له ئهندازهییشدا واته جۆره خاكێكی فشه‌ڵ كه خه‌ریكه
داڕمێت, بۆیه ده‌بێت لێره‌شدا ڕه‌چاوی جۆری خاكی ئه‌و زه‌وی یه
بكرێت كه بینای له سه‌ر دروست ده‌كرێت, ئه‌م تێگه‌یشتنه
ئه‌ندازه‌یی یه‌ش دووباره هاوشانه له‌گه‌ڵ واتای ئایه‌ته
پیرۆزه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا ئاماژه‌ی
به هه‌شت هۆكاری سه‌ره‌كی داوه كه گرنگن له دروستكردنی
بناغه‌ی بیناكاندا، كه ئه‌مانه‌ن:
1- جۆری
قورسایی كاریگه‌ر له‌سه‌ر بناغه‌كه.
2- جۆری ماده‌ی بیناكه.
3-
جۆری ههڵكــــهندنی بناغـــهكــه (ڕووكه‌ش بێت یان قوڵ).
4- قوڵتـر
هــهڵكهندنی بناغهكــــه لــه ئاستی ڕووی زه‌وی یه‌وه.
5-
دووری هــــهڵكـــهندنی بنــاغـــهكـــه لــــه لـێـواری
چاڵه‌كه‌وه.
6- كاریگه‌ریی ئاو له‌سه‌ر گڵی بناغه‌كه.
7-
گۆشه‌ی لاریی لێواری چاڵه‌كه.
8- جۆری ئه‌و خاكه‌ی له
چاڵهكهدایه.
تێگه‌یشتنی دووه‌م:
هه‌روه‌ها له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی
ئه‌ندازه‌یی تر به‌رچاو ده‌كه‌وێت, ئه‌ویش تێڕوانینه له
ووشه‌ی (بهِ) كه له ئایه‌ته پیرۆزه‌كه‌دا هاتووه, ئه‌مه‌ش
به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واو ده‌دات به‌ده‌سته‌وه له جۆر و چۆنێتی
هه‌ره‌سهێنانی بناغه‌ی بیناكه
(فَانْهَارَ بِهِ فِی نَاڕ جَهَنَّمَ)و
دیاریكردنی شوێنی هه‌ره‌س هێنانه‌كه, كه ئه‌مه‌ش هه‌ره‌سی
بناغه‌كه‌یه نه‌وه‌ك بیناكه.
ئه‌گه‌ر ئایه‌ته
پیرۆزه‌كه به‌م شێوه‌یه بهاتایه
(فانهار فی نار جهنم)ئه‌و كاته
ڕاڤه‌ی ئایه‌ته‌كه چه‌ند واتایه‌كی تری ده‌گه‌یاند، ئایا
هه‌ره‌س له كامیاندا؟ له بناغه‌دا یان له بیناكه‌دا...؟ چونكه
وشه‌ی ( إنْهَارَ ) پێویستی به بكه‌رێكی (مفرد), و (مذكر) هه‌یه, و
هه‌ریه‌كه‌ش له (الجرف) و(البنیان) مفرد و ( مذكر )ن.
ده‌گونجێت
لێره‌دا پرسیار بكرێت: ئایا ده‌كرێت بناغه هه‌ره‌س بێنێت به بێ
هه‌ره‌سی بیناكه...؟ یان بیناكه هه‌ره‌س بێنێت به‌بێ هه‌ره‌سی
بناغه‌كه‌ی؟
له ڕووی ئه‌ندازه‌یییه‌وه ده‌كرێت بناغه
هه‌ره‌س بێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی خراپی هه‌بێت له‌سه‌ر
بیناكه، ئه‌مه‌ش به له‌به‌رچاو گرتنی جۆری دیزاینی بناغه‌كه,
وچونێتی جێبه‌جێكردنی جۆری بنچینه‌ی بناغه‌كه و هه‌ڵبژاردنی
جۆری خاكی بناغه‌كه‌یه ...
هه‌روه‌ها ده‌گونجێت بیناكه‌ش
هه‌ره‌س بێنێت بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی خراپی هه‌بێت له‌سه‌ر
بناغه‌كه‌ی ...
(تێگه‌یشتنی
سێهه‌م:
له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا
(شَفَا جُرُفٍ هَارٍ فَانْهَارَ بِهِ فِی نَاڕ
جَهَنَّمَ)ده‌توانین تێگه‌یشتنێكی تری
ئه‌ندازه‌یی وه‌ربگرین, له كاریگه‌ریی شێوه‌ی بینا و جۆری
خاكه‌كه‌ی ژێری له‌سه‌ر خێرایی هه‌ره‌سهێنانیان, هه‌روه‌ها سێ
هۆكاری كاریگه‌ریش ڕوونده‌كاته‌وه له خێرا كه‌وتنی
ته‌نه‌كاندا:
هۆكاری یه‌كه‌م: گۆشه‌ی لاریی بناغه:
تاوه‌كو
لاره گۆشه‌ی بناغه‌كه زیاتر بێت ئه‌وا خێرایی هه‌ره‌س هێنانی
بیناكه زیاتر ده‌بێت, و به گه‌یشتنی گه‌وره‌ترین خێرایی هه‌ره‌س
هێنانی بیناكه لاره گۆشه‌ی بناغه‌كه یه‌كسان ده‌بێت به
(90)پله له‌گه‌لڕ ئاستی ئاسۆیی ڕووی زه‌وی دا... به‌م شێوه‌یه
ووشه‌ی (جُرُف) له تێگه‌یشتنه ئه‌ندازه‌یی یه‌كه‌وه به
واتای (بیر یان چاڵ) دێت, و له زانستی ڕووچێویی دا (توبوغرافی) به واتای به‌رز
ونزمی دێت.
ئه‌م لێكدانه‌وه ئه‌ندازه‌یی یه هاوشانی ئایه‌ته
پیرۆزه‌كه‌یه، كه وێنه‌كه‌ی دێنێته به‌رچاومان له خێرایی و
به‌هێزی هه‌ره‌س هێنان, و كه‌وتنه خواره‌وه‌ی دووڕووه‌كانه بۆ
ناو ئاگری جه‌هه‌ننه‌م.
هۆكاری دووه‌م: جۆری
خاك:
ئه‌گه‌ر خاكی ناو بناغه‌كه پته‌و نه‌بێت, و فشه‌ڵ بێت
واته هێزی به‌رگه‌گرتن و هه‌ڵگرتنی قورسایی نه‌بێت له‌سه‌ری,
ئه‌میش دووباره ده‌بێته هۆی خێرایی هه‌ره‌سهێنانی بناغه‌كه و
بیناكه, به‌م شێوه‌یه وشه‌ی (هَارٍ) له تێگه‌یشتنه
ئهندازهیییهكهوه به واتای جۆره خاكێك دێت كه
ئاماده‌یه بۆ هه‌ره‌سهێنان له‌هه‌ر ئان و ساتێك‌دا، به‌ڵام هێشتا
هه‌ره‌سی نه‌هێناوه, واته خاكێكی فشه‌ڵه, و نابێته هۆی جێگیر
بوونی بناغه‌كه و بیناكه له‌سه‌ری, به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و
جۆره خاكانه‌ی كه شێوه‌كه‌یان جیاوازه وه‌ك گڵی
به‌رده‌ڵان.
هۆكاری سێهه‌م: شوێنی هه‌ڵگرتنی ته‌نه‌كه:
واته ئه‌گه‌ر بینای سه‌ر بناغه‌كه نزیك بێت له لێواری
چاڵه‌كه‌وه, ئه‌وا ئه‌و هه‌ره‌س هێنانه خێراتر ده‌بێت به
هۆی نه‌گۆڕینی گۆشه‌ی لاریی بناغهكهوه, و ئه‌گه‌ر دووربێت له
لێواری چاڵه‌كه‌وه ئه‌وا نابێته هۆی داڕووخانی لێواری چاڵه‌كه, و
ووشه‌ی (شَفَا) له تێگه‌یشتنه ئه‌ندازه‌یی یه‌كه‌وه به‌م
واتایه دێت ... پێكه‌وه هاتنی هه‌ر سێ ووشه‌ی (شَفَا جُرُفٍ هَارٍ) له
ئایه‌ته پیرۆزه‌كه‌دا، واتا و وێنه‌یه‌كی هونه‌ری جوانمان نیشان
ده‌دات به شێوه‌یه‌كی به‌رجه‌سته له واقیعدا ... و له‌م
تێگه‌یشتنه ئه‌ندازه‌یی یانه له ئایه‌ته پیرۆزه‌كه‌دا
پێده‌چێت توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر هه‌بێت له‌سه‌ر جۆری
میكانیكی خاك و بنچینه‌ی بناغه‌ی بیناكان، و دیاریكردنی به‌رگه‌گرتنی هێزی
هه‌ره‌س هێنانیان, و كاریگه‌ریی یان له‌سه‌ر بینا دراوسێكانی
ده‌وریانه‌وه.
تێگه‌یشتنی
چواره‌م: له واتای ئه‌ندازه‌یی (شَفَا
جُرُفٍ), كه لێره‌دا باس له‌و خاكه‌ی لێواری ته‌نیشت بناغه‌كه
ده‌كات كه تووشی ڕۆچوون و هوڵوهرین بووه له ئه‌نجامی لافاو و
بارانی زۆر, كه نه‌بووه‌ته پاڵپشتێكی به‌هێز بۆ بناغه‌كه, ورده
ورده داڕووخاوه و بووه به قوڕ و لیته.
له‌م تێگه‌یشتنه
ئه‌ندازه‌یی یه‌شدا دووباره ده‌شێت توێژینه‌وه و
لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بكرێت له هۆكاری دروستنه‌كردنی بناغه‌ی بیناكان
له نزیك ئه‌و لێواره چاڵانه‌ی كه خه‌ریكه هه‌ره‌س دێنن, و
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و خاكانه‌ی كه گرفتاری داڕووخان بوون له
ئه‌نجامی لافاو و بارانباریندا ...
له كۆتایی دا پێویسته ئه‌وه بڵێین
ئه‌و تێگه‌یشتنه جیاوازانه‌ی كه له چوار خاڵی سه‌ره‌وه
كۆمان كردبوونه‌وه له ئایه‌ته پیرۆزه‌كه‌دا، پێده‌چێت
تێگه‌یشتنی تازه‌تریش بێته ئاراوه چ ئه‌ندازه‌یی بن، چ به‌ده‌ر
له زانستی ئه‌ندازیاری, و ئایه‌ته پیرۆزه‌كه‌ش هه‌موو واتا و
تێگه‌یشتنه‌كان له‌خۆ بگرێت.
كه ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی له باڵا
ده‌ستیی خوای گه‌وره, و دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ئه‌م وته
پیرۆزانه هه‌موویان له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه به
پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان محمد(د.خ)ڕاگه‌یه‌نراون هیچ ڕاڤه و بۆچوونێكی تر
له خۆ ناگرێت ...
ئه‌ندازیار/شاهۆ
رشید غفور