Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

پرۆفیسۆر كرۆنه‌ر‌و ئیعجازی جیۆلۆجی

  
 
شاطر
 
  
پرۆفیسۆر كرۆنه‌ر‌و ئیعجازی جیۆلۆجی Empty2011-11-29, 01:00
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
پرۆفیسۆر كرۆنه‌ر‌و ئیعجازی جیۆلۆجی
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
به ڕێوه به ری گشتی
الصورة الرمزية
 
ROZHGAR

البيانات
عدد المساهمات : 240
تاريخ التسجيل : 20/10/2011
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: پرۆفیسۆر كرۆنه‌ر‌و ئیعجازی جیۆلۆجی   









پرۆفیسۆر كرۆنه‌ر‌و ئیعجازی جیۆلۆجی
له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانی به‌رێز د. عه‌بدولمه‌جید زندانی له‌گه‌ڵ
زانایانی ڕۆژئاوادا، گفتوگۆیه‌كی پڕبایه‌خه‌ له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر ئه‌لفرید
كرۆنه‌ر، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین زانایانی جیۆلۆجی له‌ جیهاندا‌و ئێستا
مامۆستای زانستی چینه‌كانی زه‌وییه‌‌و سه‌رۆكی به‌شی جێولۆجییه‌ له‌
په‌یمانگای گوسینسیس له‌ زانكۆی جۆهانس گوتێنبێرگ، مه‌ینز له‌ ئه‌ڵمانیا
.
له‌سه‌ره‌تای
گفتۆگۆكه‌دا، پرۆفیسۆر كرۆنه‌ر ده‌ڵێت: (( بێگومان‌ زۆر له‌و باسانه‌ی
كه‌ 1400 ساڵه‌ موحه‌مه‌د(صلی الله علیه‌ وسلم) باسی لێوه‌كردوون، به‌
هۆكاره‌ نوێیه‌ زانستییه‌كان نه‌بێت له‌توانادا نه‌بووه‌ له‌و
كاتانه‌دا بسه‌لمێنرێن))
.

د. عه‌بدولمه‌جید زندانی ده‌ڵێت: له‌ به‌یه‌ك گه‌شتنێكدا
چه‌ند ئایه‌ت‌و فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌
وسلم)مان پیشانی ئه‌م پرۆفیسۆره‌ دا‌و دوای چه‌ند وتووێژێك له‌ وه‌ڵامدا گوتی
:

“Thinking
where
Muhammad came from I think it is almost impossible that he could have
known about things like the common origin of the universe, because
scientists have only found out within the last few years with very
complicated and advanced technological methods that this is the
case.”


))تێڕامان له‌ زۆرێك له‌بابه‌ته‌ جیۆلۆجییه‌كان‌و پێكهاتنی
ته‌نه‌ ئاسمانییه‌كان، كه‌ چۆن ئه‌و زانیارییانه‌ به‌
موحه‌مه‌د (صلی الله علیه‌ وسلم) گه‌شتووه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌و له‌
شارستانییه‌ت دوور بووه‌, وامان لێده‌كات باوه‌ڕ به‌وه‌ بكه‌ین‌و
دڵنیا بین كه‌ ئه‌و زانیارییانه‌ ئه‌سته‌مه‌ موحه‌مه‌د له‌ خودی
خۆیه‌وه‌، یان له‌ زانیاریی سه‌رده‌مه‌كه‌یه‌وه‌
وه‌ریگرتبن، چونكه‌ ئه‌و زانیارییانه‌ نه‌زانرابوون، هه‌تا زاناكان
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ‌به‌ هۆكارو ته‌كنۆلۆژیای زۆر ئاڵۆز‌و
پێشكه‌وتوو ده‌ریانخستوون))

.


مامۆستا عه‌بدولمه‌جید زندانی : لێره‌دا پرۆفیسۆر نموونه‌یه‌كی
هێنایه‌وه‌ بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌سته‌مه‌ قورئان
وته‌ی موحه‌مه‌دی نه‌خوێنده‌وار بێت
.

ئه‌و ئایه‌ته‌ قورئانییه‌ی به‌ نموونه‌
هێنایه‌وه‌، كه‌ باس له‌ سه‌ره‌تای یه‌كه‌م دروستبوونی
گه‌ردوون ده‌كات له‌ئایه‌تی: (
أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ
كَفَرُوا
أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقاً
فَفَتَقْنَاهُمَا وَجَعَلْنَا
مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ
حَيٍّ
) الانبياء: الآية 30

واته‌: ئایا بێباوه‌ڕه‌كان
نه‌یاندیوه‌، كه‌ ئاسمانه‌كان‌و زه‌وی هه‌ردووكیان پێكه‌وه‌
لكابوون، یه‌ك پارچه‌ بوون‌و له‌یه‌كترمان جیاكردنه‌وه‌‌و له‌
ئاو هه‌موو شتێكی زیندوومان فه‌راهه‌مهێناوه‌
.

(كَانَتَا رَتْقاً فَفَتَقْنَاهُمَا)) وه‌ك عبدالله‌ی كوڕی عه‌باس‌و موجاهید،
كه‌سانی دیكه‌ش (خوالێیان ڕازی بێت)ده‌ڵێن: واته‌(كانتا ملتزمتین أو
ملتصقتین ففصلتا) ( سه‌ره‌تا ئاسمانه‌كان‌و زه‌وی
پێكه‌وه‌نووسابوون، یان به‌یه‌كدا لكابوون‌و
له‌یه‌كجیاكرانه‌وه‌
.

پرۆفیسۆر كرۆنه‌ر ئه‌م ئایه‌ته‌ی به‌
نموونه‌ هێنایه‌وه‌، كه‌ هه‌رگیز ناگونجێت ئه‌و زانیارییانه‌ هی
خودی موحه‌مه‌د بن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌، به‌ڵكو
هه‌رگیز ناگونجێت زانیاریی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش بن‌و گوتی
:

“Somebody
who did not know
something about nuclear physics 1400 years ago could not, I think, be in
a position to find out from his own mind for instance that the earth
and the
heavens had the same origin, or many others of the questions that we
have discussed here”


((كه‌سێك 1400ساڵ به‌ر له‌ئێستا هیچی ده‌رباره‌ی فیزیای
ناوكی نه‌زانی بێت، به‌ بڕوای من هه‌رگیز ناتوانێت به‌ ژیری خۆی درك به‌و
زانسته‌ بكات‌و باس له‌ زه‌وی‌و ئاسمانه‌كان بكات، كه‌ هه‌مان
بنه‌ڕه‌تیان هه‌یه‌، بێگومان زۆرینه‌ی بابه‌ته‌كانی تریش كه‌
وتووێژمان له‌سه‌ركردن هه‌ر له‌و جۆره‌ن)).


مامۆستا عه‌بدلمه‌جید زندانی: سه‌ره‌تای وتوووێژ له‌گه‌ڵ
پرۆفیسۆر كرۆنه‌ر به‌وجۆره‌ بوو, پرۆفیسۆر هه‌ر هه‌لێكی هه‌ڵهاتنی
ده‌ستبكه‌وتایه‌ له‌ بابه‌ته‌كه‌ ده‌یكرد، بۆ نموونه‌: ئێمه‌
وتووێژمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بوو كه‌ وڵاتی عه‌ره‌ب له‌ دێر
زه‌مانه‌وه‌ چۆن بووه‌؟


پرسیارمان لێ كرد: ئایا سه‌رده‌مێك هه‌بووه‌ نیشتمانی عه‌ره‌ب
بێستان‌و ڕووبار بووبێت؟له‌ وه‌ڵامدا گوتی: به‌ڵێ
.

لێمان پرسی: له‌ كه‌یدا به‌و جۆره‌ بووه‌؟

گوتی: له‌ ‌سه‌رده‌می چاخی
به‌فریندا, كاتێك به‌سته‌ڵه‌كان له‌جه‌مسه‌ری به‌ستووی باكووردا
كه‌ڵه‌كه‌ بوون‌و پاشان به‌ره‌و باشوور
كشاون،‌ كاتێك به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی له‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌ب
نزیكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ش‌و ئاووهه‌وای ئه‌و ناوچه‌یه‌یان
گۆڕیوه‌و به‌وه‌ش وڵاتی عه‌ره‌ب له‌ هه‌موو شوێنێكی تر زیاتر
بووه‌ته‌ بێستان‌و ڕووبار
.

دواتر پرسیمان: ئایا وڵاتی عه‌ره‌ب جارێكی تر
ده‌بێته‌وه‌ به‌ بێستان‌و ڕووبار؟


گوتی: به‌ڵێ، بێگومان ئه‌وه‌ ڕاستییه‌كی زانستییه‌، سه‌رمان
سوڕما چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییه‌ په‌یوه‌ندی به‌
داهاتووه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام ده‌ڵێت:
ڕاستییه‌كی زانستییه‌
!
.


هه‌ر بۆیه‌ پرسیمان: چۆن ئه‌وه‌ ڕاستییه‌كی زانستییه‌؟

له‌وه‌ڵامدا گوتی: چونكه‌ چاخی
به‌فرین جارێكی تر ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه‌، كاتێك
به‌سته‌ڵه‌كه‌كان له‌ جه‌مسه‌ری به‌ستووی باكوور به‌ره‌و
باشوور ده‌كشێن له‌ ڕێگای گه‌شته‌كه‌یاندا له‌ وڵاتی عه‌ره‌ب
نزیكده‌بنه‌وه‌
.

پاشان گوتی: به‌ڵگه‌شمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و
گه‌رده‌لووله‌ به‌فراویانه‌یه‌ كه‌ ده‌بیستن هه‌موو زستانێك
به‌سه‌ر شاره‌ باكووره‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكادا ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی زاناكانه‌ له‌سه‌ر
ئه‌و ڕاستییه‌، جگه‌ له‌وه‌ش چه‌ندین به‌ڵگه‌ی تریان به‌
ده‌سته‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ هه‌قیقه‌تێكی زانستییه‌
.

پێمانگوت: ئه‌وه‌ی تۆ باسی
ده‌كه‌یت له‌دوای چه‌ندین هه‌وڵی درێژخایه‌ن‌و به‌كارهێنانی
ئامێری ورد نه‌بێت زاناكان نه‌یانتوانیوه‌ بیزانن، به‌ڵام ‌ پێش 1400 ساڵ
له‌سه‌ر زمانی (موحه‌مه‌د) پێغه‌مبه‌رێكی نه‌خوێنده‌وار,‌
باسكراون!!. چونكه‌ له‌ ‌فه‌رموده‌یه‌كیشدا (صلی الله علیه وسلم): ده‌فه‌رموێت
: (لا تقوم الساعة حتى تعود أرض العرب مروجا
وأنهارا
) رواه
مسلم


واته‌: (( قیامه‌ت هه‌ڵناسێت، تا زه‌وی
عه‌ره‌ب جارێكی تر نه‌بێته‌وه‌ به‌ بێستان‌و ڕووبار)).


پرۆفیسۆر كرۆنه‌ر‌و ئیعجازی جیۆلۆجی _2_400

گوتمان: ئایا كێ به‌ موحه‌مه‌د (صلی الله علیه‌
وسلم)ی ڕاگه‌یاند، كه‌ وڵاتی عه‌ره‌ب بێستان‌و
ڕووبار بووه‌؟


ده‌ستبه‌جێ گوتی:
ڕۆمان! ویستی له‌ وه‌ڵامه‌كه‌ هه‌ڵبێت،
هه‌ربۆیه‌ بڕیارماندا پرسیارێكی تری به‌ره‌و ڕوو بكه‌ینه‌وه‌‌و
گوتمان: باشه‌ ئه‌ی كێ هه‌واڵًی پێدا، كه‌ له‌ داهاتوودا
ده‌بێته‌وه‌ به‌ بێستان‌و ڕووبار؟


ئه‌گه‌ر هه‌لێكی هه‌ڵهاتنی بدۆزیایه‌ته‌وه‌
هه‌ڵده‌هات، به‌ڵام هه‌ر كه‌ ‌زانسته‌كه‌ی بینی, بوێرانه‌ به‌
ئاشكرا بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی، به‌وه‌ی كه‌((هیچ گومانێك له‌وه‌دا
نییه‌، ئه‌و زانیارییانه‌ به‌ نیگا له‌سه‌ره‌وه‌ نه‌بێت به‌
مرۆڤ ناگات)).


له‌دوای چه‌ند وتووێژێك
به‌م جۆره‌ دوا
:



"If you combine all
these and you combine all these statements that are being made in the
Quran in
terms that relate to the earth and the formation of the earth and
science in general, you can basically say that statements made there in
many ways
are true, they can now be confirmed by scientific methods, and in a way,
you can say that the Quran is a simple science text book for the simple
man.
And that many of the statements made in there at that time could not be
proven, but that modern scientific methods are now in a position to
prove what
Muhammad said 1400 years ago
" .

)) بڕوام وایه‌ گه‌ر هه‌موو شته‌كان‌و گشت بابه‌ته‌كانی قورئان
كۆبكه‌یته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ زه‌وی‌و
پێكهاتنه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌یه‌‌و په‌یوه‌ندییان به‌
زانسته‌كانی تره‌وه‌ هه‌یه‌، ده‌توانیت ڕاشكاوانه‌ بڵێیت: هه‌موو
باسه‌كانی ناوی به‌ هه‌موو ڕێگا جیاوازه‌كانیه‌وه‌
ڕاسته‌قینه‌ن‌و ده‌توانرێت ئێستا به‌ هۆكاره‌ زانستییه‌كا
بسه‌لمێنرێن، هه‌روه‌ها ده‌توانین بڵێین: قورئان په‌رتوكێكی زانستیی
ئاسانه‌ بۆ كه‌سێكی ئاسایی‌‌و زۆرینه‌ی ئه‌و باسانه‌ی كه‌له‌و
كاته‌دا پێشكه‌شی كردوون, نه‌توانراوه‌ به‌ئاسانی بسه‌لمێنرێن،
به‌ڵام ئێستا به‌ هۆكاره‌ زانستییه‌ نوێیه‌كان ده‌توانرێت
وته‌كانی1400 له‌مه‌وبه‌ری موحه‌مه‌د (صلی الله علیه‌ وسلم)
بسه‌لمێنرێن)).


مامۆستا زندانی : خوای گه‌وره‌ له‌ په‌رتوكه‌كه‌یدا ڕاستی
فه‌رمووه‌
:

إنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ
{87} وَلَتَعْلَمُنَّ نَبَأَهُ بَعْدَ حِينٍ {88}. سورة ص.


و/ خالید به‌رزنجی

سه‌رچاوه‌: كتێبی (انه الحق)







 الموضوع الأصلي : پرۆفیسۆر كرۆنه‌ر‌و ئیعجازی جیۆلۆجی // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ROZHGAR




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
پرۆفیسۆر كرۆنه‌ر‌و ئیعجازی جیۆلۆجی , پرۆفیسۆر كرۆنه‌ر‌و ئیعجازی جیۆلۆجی , پرۆفیسۆر كرۆنه‌ر‌و ئیعجازی جیۆلۆجی ,پرۆفیسۆر كرۆنه‌ر‌و ئیعجازی جیۆلۆجی ,پرۆفیسۆر كرۆنه‌ر‌و ئیعجازی جیۆلۆجی , پرۆفیسۆر كرۆنه‌ر‌و ئیعجازی جیۆلۆجی
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ پرۆفیسۆر كرۆنه‌ر‌و ئیعجازی جیۆلۆجی ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة