2011-10-30, 14:32
رسالة بيانات كاتب الموضوع
قه‌زافی كێیه المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: قه‌زافی كێیه ئا: روناك رفیق دواجار دوای نزیكه‌ی شه‌ش مانگ جهنگو به‌رده‌وامبوون لهدژوهستانهوهی گه‌ل، ئه‌مشه‌وی رابردوو رژێمی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له‌لیبیا كۆتایی هاتو بۆ دواجار ته‌رابلوسی پایته‌ختیش كه‌وته ده‌ست شۆڕشگێڕان‌و دره‌نگانێكی ئه‌مشه‌وی رابردوو شۆڕشگێڕان به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌كی ئه‌وتۆ گه‌یشتنه مه‌یدانی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی تهرابلوسو له‌لایه‌ن خه‌ڵكی پایته‌خته‌وه بهئاههنگو سه‌ما پێشوازیان كرا. سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕان‌و كۆتاییهاتنی رژێمه‌كه‌ی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی، له‌دوای شۆڕشه‌كه‌ی تونس‌و میسره‌وه، دیارترین گۆڕانكارییه كه له‌وڵاتانی عه‌ره‌بدا رووده‌دات. موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ماوه‌ی زیاتر له 40 ساڵه به‌ئاگرو ئاسن حوكمی لیبیا دهكاتو ته‌واوی ئۆپۆزسیۆن‌و نه‌یارانی بێ ره‌حمانه‌و دڵڕه‌قانه له‌ناوبردووه. موعه‌ممه‌ر محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌لام ئه‌بو مهنیار قه‌زافی ناسراو به موعه‌ممه‌ر قه‌زافی، ساڵی 1942 له‌گوندی جه‌هه‌نه‌می سه‌ر به‌شاری سێرتی لیبیا له‌دایكبووه. قه‌زافی تا پله‌ی مولازم له‌ناو سوپای لیبیادا رۆیشتووه‌و له‌و پۆسته‌دا رۆژی 1/9/ی ساڵی 1969 له‌ڕێگه‌ی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازییه‌وه كۆتایی به‌حوكمی شا ئیدریسی یه‌كه‌م هێناو به‌وه‌ش رژێمی شانشینی لهلیبیادا كۆتایی هاتوو ناوه‌كه‌ی گۆڕدرا بۆ جه‌ماوه‌ریی لیبیای گه‌وره و خۆشی ناونا سه‌ركرده‌ی شوڕش. قه‌زافی له‌ژیانی خۆیدا دوو ژنی هێناوه، ژنی یه‌كه‌می ناوی فه‌تحیه خالید بووه‌و له‌م ژنه‌ی ته‌نها كوڕێكی هه‌یه به‌ناوی محه‌مه‌د ، پاشان له‌گه‌ڵ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی لیبیا، قه‌زافی فه‌تحیه‌ی ته‌ڵاق داوه‌و له‌گه‌ڵ سه‌فیه فهركاش ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه‌و له‌م ژنه‌ی خاوه‌نی حه‌وت منداڵه به‌ناوه‌كانی "سهیفلئیسلام ، ساعدی ، موعته‌سه‌م بالله ، سهیفلعهرهب ، هانیپال ، خه‌میس ، عائشه". قه‌زافی چه‌ندین جار لیبیای تووشی قه‌یرانی سیاسی گه‌وره كردووه، هه‌میشه وا خۆی نیشان داوه كه یاوه‌ری سه‌ركرده شۆڕشگێڕه مێژووییه‌كانه ، به‌تایبه‌تی شۆڕشگێڕه‌كانی ئه‌مریكای لاتین‌و به‌تایبه‌تیش "گیڤارا". لیبیا له‌سه‌رده‌می قه‌زافیدا به‌چه‌ندین كێشه‌و قه‌یرانی سیاسی ده‌ناسرێته‌وه، دیارترینی ئه‌وانه‌ش "مه‌سه‌له‌ی دیارنه‌مانی مو‌سا ئهلصهدر"ی سه‌ركرده‌ی شیعه‌كانی لوبنان، ناوبراو له‌گه‌ڵ چه‌ند یاوهرێكیدا له‌ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا دابهزیو پاش دابه‌زینی لهفڕۆكهكهی له‌ساڵی 1979ه‌وه تائێستا دیار نییه. قه‌یرانی ناسراو به لۆكهربیش یه‌كێكی تر له‌قه‌یرانه دوور‌و درێژ‌و ناسراوه‌كانی لیبیایه ، ئه‌م قه‌یرانه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت كه به‌فه‌رمانی قه‌زافی ، دوو كه‌سی لیبی فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكییان له‌سه‌ر ئاسمانی شاری لۆكه‌ربی سكۆتله‌ندا خسته خواره‌وه‌و چه‌ندین كه‌سی تێدا بوونه قوربانی. پاشان له‌م دواییه‌شدا مه‌سه‌له‌ی په‌رستاره بولگارییه‌كان بوه قه‌یرانێكی سیاسی گه‌وره له‌نێوان لیبیا‌و ئه‌وروپادا ، تا دواجار به‌ناوبژیوانی ئیتاڵیا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا. قه‌زافی به‌وه ناسراوه كه سه‌ردانی هه‌ر شوێنێك بكات خێمه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی دهباتو له‌پاركێكی ئه‌و شوێنه خێمه‌كه‌ی ههڵدهداتو تێیدا ده‌مێنێته‌وه. یه‌كێكی تر له‌شته سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه ئه‌وه‌یه كه ته‌واوی پاسه‌وانه‌كانی ئافره‌تن‌و چه‌ندین مه‌رجیشی بۆ ئه‌و ئافره‌تانه داناوه كه ده‌بنه پاسه‌وانی. به‌پێی ئاژانسه‌كان له‌ئێستادا قه‌زافی نزیكه‌ی 400 پاسه‌وانی ئافره‌تی هه‌یه. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی، رۆژی 15/2/2011 خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین لیبیاشی گرته‌وه، به‌ڵام رژێمه‌كه‌ی قه‌زافی به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه دژی گه‌له‌كه‌ی خۆی وه‌ستایه‌وه تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانی به‌فڕۆكه بۆمباران كرد‌و چه‌ندین قوربانی خسته‌وه، ئه‌مه‌ش پاڵی به په‌یمانی ناتۆوه نا كه سنوورێك بۆ دڕنده‌یی قه‌زافی دابنێت‌و بڕیاریاندا هه‌موو لیبیا بكه‌نه ناوچه‌ی دژه فڕین‌و له‌وه‌ش زیاتر له‌ڕێگه‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌وه هاوكاری شۆڕشگێڕانیان كرد، تا ئه‌مشه‌وی رابردوو 21ی ره‌مه‌زان، شۆڕشگێڕان به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌كی ئه‌وتۆ چوونه ناو ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیاوه‌و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد‌و ئێستاش له‌خۆ ئاماده‌كردندان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌ی "باب ئه‌لعه‌زیزیه"ی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی قه‌زافی. هه‌رچه‌نده كه‌تیبه‌كانی تایبه‌ت به‌پاراستنی ته‌رابلوس چه‌كیان دانا‌و ته‌سلیم به شۆڕشگێڕان بوون‌و هیچ شه‌ڕێكیان نه‌كرد، به‌ڵام شۆڕشگێڕان چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێنا، له‌وانه‌ش، ده‌ستگیركردنی سهیفلئسلامی كوڕی قه‌زافی‌و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی محه‌مه‌دی كوڕه گهورهیو كوشتنی كوڕی ترسناك ترین پیاوی لیبیا له‌دوای قه‌زافییه‌وه كه ئه‌ویش كوڕی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری لیبیا بوو. ئیستا لیبیا له‌به‌رده‌م قۆناغێكی نوێدایه، قه‌زافی كۆتایی هات، شۆڕِشگێڕان سه‌ركه‌وتن، به‌ڵام ئایا پرۆسه‌ی دیموكراتی له‌لیبیاش وه‌ك تونس‌و میسر به‌و شێوه خاوه ده‌چێته پێشه‌وه سايتى نه وا.
الموضوع الأصلي : قه‌زافی كێیه // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam