2011-12-16, 21:58
رسالة بيانات كاتب الموضوع
گه‌رمبونی گۆی زه‌وی له قورئاندا-Global warming in quran المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: گه‌رمبونی گۆی زه‌وی له قورئاندا-Global warming in quran
گه‌رمبونی گۆی زه‌وی له قورئاندا-Global warming in quran گه‌رمبوونی زه‌وی بریتییه له به‌رزبوونه‌وه‌ی تێکڕای پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی، ئه‌م دیارده‌یه له‌ژێر به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی ڕویداوه، زیاتر له 90% به دڵنیایه‌وه زاناکان ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ چاڵاکیه‌کانی مرۆڤ، زیادبوونی خه‌ستی گازه سه‌وزه‌کان له به‌رگه هه‌وا، وه‌ک سوتانی داتستانهکان و سوتانی نه‌وت و پاشماوه‌کان.ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی پله‌ی گه‌رمایه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و گۆڕانی نه‌خشه‌ی باران بارین و توندیه‌که‌ی و فراوان بونی هه‌ندێ له بیابانه‌کان. هه‌روه‌ها توانه‌وه‌ی به‌سته‌له‌کی جه‌مسه‌ره‌کان. هه‌روه‌ها وشکه‌ساڵی و توند باران بارین و هه‌روه‌ها قران تێکهتنی زۆرێک له جۆری گیانداران به‌هۆی خزانی ئه‌م سیسته‌مه بۆ سیستهمێکیتر. به‌مه‌ش چه‌نده‌ها دیارده‌ی یه‌کبه‌دوای یه‌ک ڕوده‌دات وه‌ک لافاو، شه‌پۆڵی گه‌رما، وشکه‌ساڵی و ئاگرکه‌وتنه‌وه هه‌روه‌ها نه‌خۆشی جۆراوجۆر، تێکچونی سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌کان کۆچ کردنی گیانداران، زیان به‌رکه‌وتنی کشتوکاڵ. ئه‌مانه هه‌مووی ده‌که‌ونه ژێر ناونیشانی کاریگه‌ریه‌کانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی. ئه‌م دیارده‌یه له قورئانی پیرۆز پێش 1400 ساڵ باس کراوه به‌جۆرێک دور له بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤی ئه‌وکات به‌ناوی خوا “ظهر الفساد في البر والبحر بما كسبت أيدي الناس ليذيقهم بعض الذي عملوا لعلهم يرجعون” 30:41 به‌گوێره‌ی ته‌فسیری ئینته‌رناشناڵ ئه‌م ئایه‌ته ئه‌وها لێکدرایتهوه Sahih International Corruption has appeared throughout the land and sea by [reason of] what the hands of people have earned so He may let them taste part of [the consequence of] what they have done that perhaps they will return [to righteousness]. له‌لایه‌کیتره‌وه باس له بچوکبونه‌وه‌ی وشکانیه‌کان ده‌کات "أولم يروا أنا نأتي الأرض ننقصها من أطرافها والله يحكم لا معقب لحكمه وهو سريع الحساب" 13:41 به گوێره‌ی سه‌حیحی ئینته‌رناشناڵ ئه‌وها لێکدرایتهوه "Have they not seen that We set upon the land, reducing it from its borders? And Allah decides; there is no adjuster of His decision. And He is swift in account." بۆ زیاتر تێگه‌یشتن سه‌یری وێنه‌ی ژماره 1 بکه‌ن وه‌ک له‌م ئایه‌ته ڕون کرایته‌وه که له سنوره‌کانه‌وه وشکانی بچوک بویته‌وه! من له‌کاتی وانه‌ی ژینگه‌ی زه‌وی زۆر خه‌مم ده‌خوارد کاتێک وێنه‌ی 50 ساڵ پێش ئێستام ده‌بینی له شوێنی جیاجیا گیرابوو له گۆی زهی له‌گه‌ڵ وێنه‌کانی ئێستامان به‌راورد ده‌کرد که سنوره‌کان ورده ورده به‌ره‌و بچوکبونه‌وه ده‌ڕۆن تا وایلێدی له 50 ساڵی داهاتو وێنه‌یان کردوه که نه‌خشه‌ی وڵاته قه‌راغه‌کان هه‌مووی ده‌گۆڕێت. له‌لایه‌کی تر له‌سه‌ر گازه سه‌وزه‌کان من تێبینییه‌کم کردووه له قورئانی پیرۆز باس له‌م دیارده‌یه ده‌کات، وه‌ک زانرایه گازه سه‌وزه‌کان له به‌رگه هه‌وا کۆده‌بنه‌وه دیارده‌یه‌ک دروست ده‌بێ پێی ده‌ڵێن "green house gases" هه‌ر که‌سێک به‌ناو کێلگه‌کانی ده‌وروبه‌ر داڕۆیشتبێت له زستانان خانوێک به مادده‌ی نایلۆن کراوه بۆ چاندنی میوه‌و سه‌وزه، ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌یه گه‌رماییه‌که‌ی ناوی قهتیسببێ بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه‌که‌ی ئه‌م خانووه بڕه‌خسێ بۆ ڕواندن. به‌ڵام گازه سه‌وزه‌کان کاری باش ناکه‌ن به‌ڵکو لێناگه‌ڕێن شه‌پۆڵه ژێر سوره‌کان بگه‌رێنه‌وه ناو ئاسمان به‌ڵکو به‌م گازانه ده‌شکێنه‌وه بۆ زه‌وی والسماء ذات الرجع" 86:12" " By the sky which returns " بۆ زیاتر تێگه‌یشتن سه‌یری وێنه‌ی ژماره 2 بکه‌ن به‌و ئاسمانه‌ی که گه‌ڕانه‌وه تیای ڕوده‌دات! گه‌ڕانه‌وه‌ی چی؟ باران، شه‌پۆڵی رادیۆ له ئایۆنسفیر، گه‌ڕانه‌وه‌ی تیشکی سه‌روی وه‌نه‌وشه‌یی له ئۆزۆن و له کۆتایی گه‌ڕانه‌وه‌ی ژێرسور له‌لایه‌ن گازه سه‌وزه‌کان.
الموضوع الأصلي : گه‌رمبونی گۆی زه‌وی له قورئاندا-Global warming in quran // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam