2012-01-04, 07:53
رسالة بيانات كاتب الموضوع
چیرۆکێك و چه‌ند په‌ندێك المعلومات الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 240 تاريخ التسجيل : 20/10/2011
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: چیرۆکێك و چه‌ند په‌ندێك
[center] چیرۆکێك و چه‌ند په‌ندێك .له ذي النون المصري ه وه ، ئه‌گێڕنه‌وه که ڕۆژێک له قه‌راخ ئاوێك دانیشتبو ، ته‌ماشای کرد دووپشکێك هات به‌ته‌نیشتیا تێپه‌ڕی و چوه قه‌راخ ئاوه‌که وه‌ستا ، له‌سه‌ره‌تادا ذي النون ، وایزانی که ئاوده‌خواته‌وه ، به‌ڵام ساتێك وه‌ستا ، کهتهماشایکرد بۆقێك لهناوئاوهکهوه ده‌رچوو به‌ره‌و ڕووی دووپشکهکههات و له‌به‌رده‌میدا وه‌ستا و دووپشکه که سه‌رکه‌وته پشتی بۆقه‌که و بۆقه‌که‌ش چوه ناو ئاوه‌که‌وه و که‌وته مه‌له‌کردن و دووپشکه‌که‌ش بهکۆلیهوه ، [ذي النون] یش زۆر سه‌رسام مایه‌وه ناچار ئه‌ویش چوه ناو ئاوه‌که‌وه و که‌وته مه‌له‌کردن به‌دوای بۆق و دووپشکهکهدا تاوه‌کو گه‌ێشته ئه‌وبه‌ری ئاوه‌که و دووپشکه‌که له‌پشت بۆقه‌که دابه‌زی و که‌وته ڕێ ، [ذي النون] که‌وته دوای دووپشکه‌که تاوه‌کو گه‌یشته نزیك دارێك ته‌ماشایکرد گه‌نجێکی سه‌رخۆش خه‌وی لێکه‌وتوه له‌بن سێبه‌ری داره‌که ، له‌ولاوه مارێکی گه‌وره‌و درێژ هات به‌ره‌وڕووی گه‌نجه‌که دووپشکه‌که خۆی گه‌یانده ماره‌که و نوسایه سه‌ری ماره‌که‌وه و ماره‌که‌ش ههرچیکرد نه‌یتوانی خۆی نه‌جات بدات ، تاوه‌کو دووپشکه‌که دای بهمارهکهوهو کوشتی . پاش ماوه‌یه‌ک گه‌نجه‌که خه‌به‌ری بۆوه و مه‌ستی به‌ریدا و هاته‌وه هۆش خۆی ، ئه‌جا [ذی النون] باسه‌که‌ی بۆ گه‌نجه‌که گێڕایه‌وه و گه‌نجه‌که تۆبه‌یه‌کی پاك چاکی کرد‌و وازی له هه‌موو ێتێکی خراپه هێنا . له‌م کورته‌باسه‌دا ئه‌گه‌ر به‌وردی بیری لێبکه‌ینه‌وه هه‌ندێ شتێ سه‌یرمان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه . 1- دووپشك ناتوانێت له ئاوی زۆربدات و مه‌له‌بکات به‌ڵام خوای گه‌وره بۆقێکی بۆ موسهخهرکردوه تاوه‌کو بپه‌ڕێته‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووپشک ماربێ یان بۆق یان هه‌ر گیانله‌به‌رێکی تربێت بجولێته‌وه پێوه‌ی ده‌دات جیاوازی نی یه بۆ ئه‌و ، به‌ڵام چنکه خوای گه‌وره قه‌ده‌ره‌که‌ی وابوه که ئه‌و ماره بکوژێت بۆقه‌که بوه به که‌شتیه‌ك بۆ ئه‌و : وَسَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي السَّمَوَاتِ وَمَا فِي الأرْضِ جَمِيعًا مِنْهُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (13) } 2- ئه‌م دووپشکه چۆن ئه‌وه‌ی خانی و ئه‌و فه‌رمانه‌ی له‌کوێوه بۆ هات که به‌و ئیشه هه‌ستێ که زۆر دووربوهو ئاوه‌که‌ش ڕێگربوه له ڕێدا به‌ڵام خوای گه‌وره ویستی له‌سه‌ر هه‌رشتێک بێت ده‌یکات و ڕێگری نابێت و ئه‌نجامی ده‌دات چۆن بیه‌وێت به‌وشێوه‌یه ، : { وإذا اراد الله شیئا ان یقول له کن فیکن } .یان که‌ده‌فه‌رموێت: { وَاللَّهُ يَحْكُمُ لا مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِ } گه‌ڕاننه‌وه‌ی قه‌ده‌رو ویستی خوا نابێت 3- بۆچی ئه‌و دووپشکه ماره‌که‌ی کوشت ؟ بۆ گهنگهکهی نه کوشت یان پێوه‌ی نه‌دا ؟ له‌کاتێکدا که گه‌نجه‌که خه‌وتوه‌و گه‌وره‌تریشه له ماره‌که و ماره‌که‌ش له رۆیشتن و جوڵانه‌وه‌دایه ، به‌ڵام خوای گه‌وره ئهجلی ماره‌که‌ی ته‌واوکردوه نه‌ك گه‌نجه‌که : { وَلَوْ يُؤَاخِذُ اللَّهُ النَّاسَ بِظُلْمِهِمْ مَا تَرَكَ عَلَيْهَا مِنْ دَابَّةٍ وَلَكِنْ يُؤَخِّرُهُمْ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ لا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلا يَسْتَقْدِمُونَ (61) . 4- ببؤچی خوای گه‌وره ئه‌وهه‌موو سه‌به‌ب و شته‌ی ڕێکخست بۆ نه‌جاتدانی گه‌نجێك که سه‌رخۆشیش بوه له بێ ئه‌مری خوادا ژیاوه ؟ ده‌بێ ئه‌وه بزانین که خوای په‌روه‌ردگار به‌ڕه‌حمه بۆ به‌نده‌کانی ئه‌گه‌رچی به‌نده‌کانیش له بێ ئه‌مری ئه‌ودا بژێن و بێ فه‌رمانی خوابکه‌ن ،: { وَلَوْ يُؤَاخِذُ اللَّهُ النَّاسَ بِظُلْمِهِمْ مَا تَرَكَ عَلَيْهَا (2) مِنْ دَابَّةٍ } (3) .ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره به‌کاروکرده‌وه‌ی خۆمانی له‌گه‌ڵماندا بکردایه دونیای کۆتایی پێ ئه‌هێنا و هه‌موی ئه‌فه‌وتان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مۆڵه‌تمان ئه‌داتێ تاوه‌کو بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ر دینی خوا‌و تۆبه بکه‌ین . 5- خوای گه‌وره بۆچی[ذي النون]ی کرده شاهیدی ئه‌و حاڵه ؟ بۆ فه‌رمانی به‌خۆی نه‌کرد که‌بچێت ئه‌وگه‌نجه نهجاتدات ئهودووپشك و بۆقه‌ی کرده هۆکار؟ ئه‌وه‌مان تێده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌گه‌ر که‌سیش ئه‌بێت خوای گه‌وره کاری خۆی جێ به‌جێ ده‌کات منه‌تی به‌که‌س نی یه ، به‌ڵکو ئێمه خۆمان کارمان به‌خوایه و پێویستمان پێیه‌تی ، ئه‌وه‌ی که خوا داوامان لێده‌کات ته‌نها فه‌رمانه‌کانی جێ به‌جێ بکه‌ین و بێ ئه‌مری خوا نه‌که‌ین : وقال تعالى: { وَأَنْذِرِ النَّاسَ يَوْمَ يَأْتِيهِمُ الْعَذَابُ فَيَقُولُ الَّذِينَ ظَلَمُوا رَبَّنَا أَخِّرْنَا إِلَى أَجَلٍ قَرِيبٍ نُجِبْ دَعْوَتَكَ وَنَتَّبِعِ الرُّسُلَ أَوَلَمْ تَكُونُوا أَقْسَمْتُمْ مِنْ قَبْلُ مَا لَكُمْ مِنْ زَوَالٍ } [إبراهيم:44] .ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌که‌ین خوا که‌سێکی سه‌رخۆش له‌بیرنه‌کات و به‌هانایه‌وه بێت ،موسڵمان چۆن له بیرده‌کات و به‌هانایه‌وه نایات له‌کاتێکدا هه‌مو هاناو هاوارێکی بۆ لای خوایه . وآ‌خر دعوانا ان الحمدلله رب العالمین . والسلام .
الموضوع الأصلي : چیرۆکێك و چه‌ند په‌ندێك // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ROZHGAR