زیادە ڕەوی لە دین هۆی لە ناوچوونە
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( إياكم و الغلو في الدين ، فإنما هلك من كان قبلكم بالغلو في الدين ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 1283 واتە : ( ئاگادارتان ئەکەمەوە لە زیادە ڕەوی لە دین ، ئەوانەی پێش ئێوە -جولەکەو دیانەکان- لە ناو چوون بە هۆی زیادە ڕەویان لە دین ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( هلك المتنطعون قالها ثلاثا ) رواه مسلم واتە : ( لە ناو چوون ئەوانەی زیادە ڕەوی ئەکەن -لە قسەو کردەوەو پرسیار کردن و بە دوا داچوون- سێ جاران لە سەر یەک ئەمەی فەرموو ) .
ئەو شتانەی لەم دوو فەرموودە وەر ئەگیرێ
1- زیادە ڕەوی لە دین هۆی لە ناو چوونە.
2- زیادە ڕەوی لە دین لە سیفاتی جولەکەو دیانەکان بوو .
3- پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئێمەی لەوە ئاگادار کردۆتەوەو ترساندووە کە زیادە ڕەوی بکەین لە دین .
4- هەموو جۆرە زیادە ڕەویەک لە دین زەم کراوەو خاوەنەکەی خۆی چواندووە بە جولەکەو دیانەکان .
هەندێک لە جۆرەکانی زیادە ڕەوی لە دین
1- زیادە ڕەوی لە عیبادەت و خوا پەرستی بەوەی شتێ زیاد بکەی کە لە شەرعدا نیە لە نوێژو زیکرو دوعا و هەر عیبادەتێکی تر .
2- زیادە ڕەوی لە حوکم دان بە سەر خەڵک وەک تەکفیر کردنی یان تەبدیع کردنی یان تەفسیق کردنی بە ناحەقی موسڵمان .
3- زیادە ڕەوی لە حەڵاڵ و حەرام کردن وەک حەڵاڵ کردنی ئەو شتانەی خوا حەرامی کردوون لە ڕیباو مۆسیقاو هەموو حەرام کراوەکانی تر یان حەرام کردنی ئەو شتانەی کە خوا حەڵاڵی کردوون وەک گۆشت و نان و جلی پەمۆ و ژن هێنان و شوو کردن و هەموو شتەکانی تر کە حەڵاڵن .
4- لە هەمووی ترسناک تر زیادە ڕەوی لە مردوان و پیاو چاکان و گۆڕەکانیان بەوەی گۆڕیان بکرێ بە مزگەوت و بینای لە سەر بکرێ و خەڵک لە جیاتی خوا داوا لەوان بکات بۆ شیفاو چاک بوونەوەو مناڵ و شتی تر ئەوەش گەورە ترین تاوانە .
5- زیادە ڕەوی لە بانگەواز بۆ ئیسلام بەوەی رێگای غەیرە شەرعی بگریتە بەر بە ناوی بانگەوازی ئیسلامی و بەرژەوەندی موسڵمانان و بەرەنگاری کردنی دوژمنانی ئیسلام وەک ئەوەی حیزب دروست بکەی بە ناوی ئیسلام و حیزبایەتی و تەفریقە کە ئیسلام لێی بەریە بیکەی بە ماڵ بە سەر ئیسلام و هەر بەناوی ئیسلامیش!.
6- زیادە ڕەوی لە جیهاد لە پێناوی خوا وەک ئەوەی موسڵمان بکوژی و یان خۆت بکوژی و بتەقێنیەوە لە ناو بازاڕو خەڵکی بێ تاوان و فەرق لە بەینی مناڵ و ژن و دۆست و دوژمن و کافرو موسڵمان نەکەیت بشڵێی من ئەمە بۆ ئیسلام ئەکەم بێ ئەوەی شەرم بکەی موسڵمان بکوژی بڵێی خزمەتی ئیسلام ئەکەم !!! .
7- زیادە ڕەوی لە خۆشویستنی سەرۆک و شێخ و مامۆستاو پێشەواکان و عەشیرەت و پارەو مناڵ و خێزان و دایک و باوک و نیشتیمان و هەر شتێکی تر بەوەی کە بیان هێنیتە ڕیزی خۆشویستنی خوا یان ڕیزی خۆشویستنی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم یان ڕیزی خۆشویستنی دین .
وەرم گرتووە لە کتێبی (چەند باسێک لە فەرموودە ڕاستەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه