2012-01-23, 01:04
رسالة بيانات كاتب الموضوع
5. سورة المائدة المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 5. سورة المائدة
سوره 5: المائدة بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَوْفُواْ بِالْعُقُودِ أُحِلَّتْ لَكُم بَهِيمَةُ الأَنْعَامِ إِلاَّ مَا يُتْلَى عَلَيْكُمْ غَيْرَ مُحِلِّي الصَّيْدِ وَأَنتُمْ حُرُمٌ إِنَّ اللّهَ يَحْكُمُ مَا يُرِيدُ ﴿1﴾ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، به‌ئه‌مه‌ك و به‌وه‌فا بن به‌رانبه‌ر به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانتان، (خواردنی گۆشتی) ماڵات (وه‌کو مه‌ڕو بزن و گا‌و وشتر…هتد) بۆتان حه‌ڵاڵ کراوه بێجگه له‌وانه‌ی که بۆتان ڕوونده‌کرێته‌وه (له‌م سوره‌ته‌دا)، نه‌که‌ن له کاتی خۆ ئاماده‌کردندا بۆ حه‌ج یان عه‌مره، ڕاوکردن به حه‌ڵاڵ بزانن (ئه‌م سنورانه فه‌رمانی خوایه) وه خوا فه‌رمان ده‌دات به‌هه‌رشتێك که بیه‌وێت. يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تُحِلُّواْ شَعَآئِرَ اللّهِ وَلاَ الشَّهْرَ الْحَرَامَ وَلاَ الْهَدْيَ وَلاَ الْقَلآئِدَ وَلا آمِّينَ الْبَيْتَ الْحَرَامَ يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِّن رَّبِّهِمْ وَرِضْوَانًا وَإِذَا حَلَلْتُمْ فَاصْطَادُواْ وَلاَ يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ أَن صَدُّوكُمْ عَنِ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ أَن تَعْتَدُواْ وَتَعَاوَنُواْ عَلَى الْبرِّ وَالتَّقْوَى وَلاَ تَعَاوَنُواْ عَلَى الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُواْ اللّهَ إِنَّ اللّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ﴿2﴾ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ده‌ستکاری دروشمه‌کانی خوا مه‌که‌ن و هه‌ڵی مه‌وه‌شێننه‌وه (به تایبه‌ت دروشمه‌کانی حه‌ج و عه‌مره) هه‌روه‌ها مانگه‌کانی حه‌رام (که: رجب و ذوالقعدة و ذوالحجه و محرم)ه تێکی مه‌ده‌ن، وه ئه‌و قوربانیانه‌ش که ده‌کرێت (مه‌رجه‌کانی مه‌شێوێنن) وه ئه‌و ملکوانکهو شتانه‌ی (که ده‌کرێته ملی ئاژه‌ڵ) که نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که خاوه‌نیان بڕیاری داوه که بکرێن به قوربانی) لێی مه‌که‌نه‌وه، وه ڕێگه له‌وانه مه‌گرن که دێن بۆ زیاره‌ت و (طواف)ی که‌عبه به ئوێدی فه‌زڵ و ڕه‌زامه‌ندی خوا، کاتێ که ئیحرام ده‌شکێنن بۆتان هه‌یه ڕاو بکه‌ن. وه دوژمنایه‌تی و ڕقه‌به‌رایه‌تی که‌سانێك، که نه‌یان هێشت کاتی خۆی زیاره‌تی که‌عبه بکه‌ن، مه‌که‌نه هۆی ده‌ستدرێژی و به‌رپاکردنی ناخۆشی، وه یارمه‌تی و کۆمه‌کی یه‌کتری بکه‌ن له‌سه‌ر چاکه‌و خواناسی، نه‌که‌ن یارمه‌تی و کۆمه‌کی یه‌کتر بکه‌ن له‌سه‌ر گوناهو ده‌ست درێژی، له‌خوا بترسن و پارێزکار بن چونکه به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌سێنه‌رێکی زۆر به‌هێزه. حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالْدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنْزِيرِ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللّهِ بِهِ وَالْمُنْخَنِقَةُ وَالْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ إِلاَّ مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى النُّصُبِ وَأَن تَسْتَقْسِمُواْ بِالأَزْلاَمِ ذَلِكُمْ فِسْقٌ الْيَوْمَ يَئِسَ الَّذِينَ كَفَرُواْ مِن دِينِكُمْ فَلاَ تَخْشَوْهُمْ وَاخْشَوْنِ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِينًا فَمَنِ اضْطُرَّ فِي مَخْمَصَةٍ غَيْرَ مُتَجَانِفٍ لِّإِثْمٍ فَإِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿3﴾ گۆشتی مرداره‌وه‌بوو، خوێن و گۆشتی به‌راز لێتان حه‌رام کراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و ماڵاتانهش که سه‌رده‌بڕدرێن و ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر ده‌برێت، ماڵاتی خنکاویش، ئه‌وه‌ش که به ئازار‌و لێدان مردار ده‌بێته‌وه، یا ده‌که‌وێته ناو بیرێکه‌وه و مردار ده‌بێته‌وه، ئه‌و ماڵاته‌ش که به شۆقی ماڵاتێکی که مردار بوبێته‌وه، ئه‌وانه‌ش که دڕنده‌ی کێوی په‌لاماری دابن و لێی خواردبن مه‌گه‌ر فریای چه‌قۆ که‌وتبن، (هه‌ر حاڵه‌تێك له‌وانه‌ی که باسکرا ئه‌گه‌ر به چه‌قۆدا بگات حه‌ڵاڵه) به‌ڵام ئه‌و ماڵاتانه‌ی که له شوێنی تایبه‌تیدا بۆ بته‌کان سه‌رده‌بڕدرێن ئه‌وانه‌ش هه‌ر حه‌رامه، هه‌روه‌ها حه‌رامه سوێند خواردن و پشت به‌ستن به‌و دار‌و ته‌خته بچوکانه‌ی (که خۆتان ده‌یتاشن و)، ئه‌و جۆره کردار‌و ڕه‌فتارانه سه‌رپێچی و ده‌رچوونه له (فه‌رمانی خوا). ئه‌مڕۆ (که ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یه) کافران نا‌ئومێد بوون له دین و ئاینی ئێوه (ئیتر ناتوانن زاڵ بن به‌سه‌رتاناو هه‌رگیز نوری خوایان بۆ ناکوژێته‌وه) که‌واته له‌وانه مه‌ترسن به‌ڵکو هه‌ر له من بترسن ئه‌مڕۆ ئاین و به‌رنامه‌که‌تانم به کۆتایی گه‌یاند، وه نازو نیعمه‌ته‌کانی خۆمم بۆ ته‌واو کردن وه ڕازیم به‌وه‌ی که ئیسلام ببێته به‌رنامه‌و دین و ئاینتان. (جا له‌گه‌ڵ بڕیاردانی ئه‌و شتانه‌دا که حه‌راممان کردووه) هه‌رکه‌س ناچار بوو له گرانیی و برسێتیدا (وه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو بمرێت) ده‌توانێت له‌و شتانه بخوات که حه‌راممان کردووه به‌مه‌رجێك ده‌ست درێژکار نه‌بێت و به‌ئاره‌زوو ژه‌می زۆری لێ نه‌خوات و خۆی توشی گوناهو تاوان نه‌کات، به‌ڕاستی خوا لێخۆشبووه‌و میهره‌بانه (به‌به‌نده‌کانی). يَسْأَلُونَكَ مَاذَا أُحِلَّ لَهُمْ قُلْ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ وَمَا عَلَّمْتُم مِّنَ الْجَوَارِحِ مُكَلِّبِينَ تُعَلِّمُونَهُنَّ مِمَّا عَلَّمَكُمُ اللّهُ فَكُلُواْ مِمَّا أَمْسَكْنَ عَلَيْكُمْ وَاذْكُرُواْ اسْمَ اللّهِ عَلَيْهِ وَاتَّقُواْ اللّهَ إِنَّ اللّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ ﴿4﴾ پرسیارت لێ ده‌که‌ن چی حه‌ڵاڵه بۆیان؟ پێیان بڵێ: هه‌رچی خۆراکی چاك و پاکه حه‌ڵاڵه بۆتان، ئه‌وه‌ش باڵنده‌و تانجی شکاری بۆتان ڕاو ده‌که‌ن و فێرتان کردوون (بێگومان خوا توانای به‌خشیوه به ئاده‌میزاد که مه‌شق بکا به گیانداران و فێریان بکا که ڕاوی بۆ بکه‌ن به‌تایبه‌تی تانجی)، ده بخۆن له‌وه‌ی که بۆتان ده‌گرن وه ناوی خوای لێ بێنن کاتێ که به‌ره‌ڵای ده‌که‌ن، وه کاتێ که لێی ده‌خۆن، هه‌ر له خوایش بترسن و پارێزکار بن (ئه‌ی ڕاوچیه‌کان)، به‌ڕاستی خوا به‌خێرایی لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات (وه ورد‌و درشتی کردار‌و ڕه‌فتار فه‌رامۆش ناکات). الْيَوْمَ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ حِلٌّ لَّكُمْ وَطَعَامُكُمْ حِلُّ لَّهُمْ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ الْمُؤْمِنَاتِ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ مِن قَبْلِكُمْ إِذَا آتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ مُحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَافِحِينَ وَلاَ مُتَّخِذِي أَخْدَانٍ وَمَن يَكْفُرْ بِالإِيمَانِ فَقَدْ حَبِطَ عَمَلُهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ﴿5﴾ له‌مڕۆ به‌دواوه هه‌رچی خۆراکی چاك و پاکه بۆتان حه‌ڵاڵه، وه خواردنی ئه‌وانه‌ی که خاوه‌ن کتێبن له (گاور‌و جوو) بۆتان حه‌ڵاڵه، خوارده‌مه‌نی ئێوه‌ش بۆ ئه‌وان حه‌ڵاڵه، ئافره‌تانی پاك داوێن له ئیماندارانی سه‌ربه‌ست و له خاوه‌نانی کتێبی پێش ئێوه (بۆتان حه‌ڵاڵه) ئه‌گه‌ر ماره‌ییان پێ ببه‌خشن، به‌مه‌رجێك پاك داوێن بن و دووره په‌رێز بن له دۆست گرتن و داوێن پیسی، بێگومان ئه‌وه‌ی له ئیمان پاشگه‌ز بێته‌وه‌و مه‌رجه‌کانی نه‌پارێزێت، ئه‌وه ئیتر هه‌موو کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیشی پووچ ده‌بێته‌وه و ئه‌و جۆره که‌سانه له قیامه‌ت دا له ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندانن. يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ فاغْسِلُواْ وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُواْ بِرُؤُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَينِ وَإِن كُنتُمْ جُنُبًا فَاطَّهَّرُواْ وَإِن كُنتُم مَّرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ أَوْ جَاء أَحَدٌ مَّنكُم مِّنَ الْغَائِطِ أَوْ لاَمَسْتُمُ النِّسَاء فَلَمْ تَجِدُواْ مَاء فَتَيَمَّمُواْ صَعِيدًا طَيِّبًا فَامْسَحُواْ بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُم مِّنْهُ مَا يُرِيدُ اللّهُ لِيَجْعَلَ عَلَيْكُم مِّنْ حَرَجٍ وَلَكِن يُرِيدُ لِيُطَهَّرَكُمْ وَلِيُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿6﴾ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه هه‌رکاتێك ویستتان هه‌ستن بۆ نوێژ (پێش ئه‌وه ده‌ست نوێژ بگرن، به‌م شێوه‌یه: سه‌ره‌تا ڕوخسارتان بشۆن، ئه‌وجا ده‌سته‌کانتان تا ئانیشکتان، ئینجا ده‌ستی ته‌ڕ بێنن به‌سه‌ر هه‌موو سه‌رتانا یان به‌شێکی وه قاچه‌کانیشتان بشۆن تا قوله‌پێتان، ئه‌گه‌ر له‌شتان گران بوو ئه‌وه خۆتان خاوێن بکه‌ن و خۆتان بشۆن، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوون یا له‌سه‌فه‌ردا بوون یا ده‌ستان به‌ئاو گه‌یاندبوو (تاره‌تتان گرتبوو) یا چووبونه لای ژنانی هاوسه‌رتان، یا ده‌ستان به‌ریان که‌وتبوو، وه ئاوتان ده‌ست نه‌ده‌که‌وت (بۆ خۆشتن یان ده‌ست نوێژ) (ئه‌و کاته ده‌توانن) به خاکێکی پاك ته‌یه‌موم بکه‌ن (واته به‌ری ده‌ستان به‌ئاسته‌م بماڵن به خاک‌دا) وه بیهێنن به ڕوخسار و ده‌ستانا (تا ئانیشکتان). خوا نایه‌وێت له ئایندا تووشی سه‌غڵه‌تی و ناڕه‌حه‌تیتان بکات به‌ڵکو ده‌یه‌وێت پاك و خاوێنتان بکات (له ڕواڵه‌ت و ناوه‌رۆکدا)، ده‌یه‌وێت نازو نیعمه‌تی خۆیتان به‌سه‌ردا ته‌واو بکات به‌ڵکو سوپاسگوزار بن. وَاذْكُرُواْ نِعْمَةَ اللّهِ عَلَيْكُمْ وَمِيثَاقَهُ الَّذِي وَاثَقَكُم بِهِ إِذْ قُلْتُمْ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا وَاتَّقُواْ اللّهَ إِنَّ اللّهَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ ﴿7﴾ یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یمانه‌ش که ئێوه‌ی پابه‌ند کردووه (وه‌کو په‌یمانی عه‌قه‌به‌و ڕضوان، په‌یمانی دینداری به‌گشتی). له بیرتان بێت که وتتان: گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین (که‌واته ئیتر هه‌میشه و به‌رده‌وام) له خوا بترسن و پارێزکار بن، چونکه خوا زانایه به نهێنی دڵ و ده‌روونه‌کان. يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُونُواْ قَوَّامِينَ لِلّهِ شُهَدَاء بِالْقِسْطِ وَلاَ يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَى أَلاَّ تَعْدِلُواْ اعْدِلُواْ هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى وَاتَّقُواْ اللّهَ إِنَّ اللّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ ﴿8﴾ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، هه‌میشه‌و به‌رده‌وام پابه‌ندی فه‌رمانه‌کانی خوا ببن، وه شایه‌تی دادوه‌رانه ئه‌نجام بده‌ن، وه دوژمنایه‌تی هیچ که‌س و هیچ لایه‌ك واتان لێ نه‌کات که له دادپه‌روه‌ری لابده‌ن، بێگومان دادپه‌روه‌ریی نزیکتره له ته‌قواو خواناسییه‌وه، (ده‌ی که‌واته) له‌خوا ترس و پارێزکار بن چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به کار‌و کرده‌وه‌تان. وَعَدَ اللّهُ الَّذِينَ آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ عَظِيمٌ ﴿9﴾ به‌ڕاستی خوا به‌ڵێنی داوه به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌و کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام ده‌ده‌ن به لێخۆشبوو‌ن و چاوپۆشی (له هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیان) وه پاداشتی زۆر‌و بێ سنوری بۆ ئاماده کردوون. وَالَّذِينَ كَفَرُواْ وَكَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا أُوْلَئِكَ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ ﴿10﴾ ئه‌وانه‌ش که ڕێبازی کوفریان گرتۆته به‌رو بڕوایان به ئایه‌ته‌کانی ئێمه نیه‌و به‌درۆی ده‌خه‌نه‌وه، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن. يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اذْكُرُواْ نِعْمَتَ اللّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ هَمَّ قَوْمٌ أَن يَبْسُطُواْ إِلَيْكُمْ أَيْدِيَهُمْ فَكَفَّ أَيْدِيَهُمْ عَنكُمْ وَاتَّقُواْ اللّهَ وَعَلَى اللّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ ﴿11﴾ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه یادی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان کاتێ که هه‌ندێك ویستیان ده‌ستدرێژی بکه‌نه سه‌رتان، خوایش ده‌ستدرێژیه‌که‌ی ڕاگرتن و (ئێوه‌ی پاراست)، ده‌ی که‌واته له خوا بترسن و پارێزکار بن، با ئیمانداران هه‌ر پشت به‌خوا ببه‌ستن (تا هه‌میشه فریایان بکه‌وێت و له پیلانی دوژمنان بیانپارێزێت). وَلَقَدْ أَخَذَ اللّهُ مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَبَعَثْنَا مِنهُمُ اثْنَيْ عَشَرَ نَقِيبًا وَقَالَ اللّهُ إِنِّي مَعَكُمْ لَئِنْ أَقَمْتُمُ الصَّلاَةَ وَآتَيْتُمُ الزَّكَاةَ وَآمَنتُم بِرُسُلِي وَعَزَّرْتُمُوهُمْ وَأَقْرَضْتُمُ اللّهَ قَرْضًا حَسَنًا لَّأُكَفِّرَنَّ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَلأُدْخِلَنَّكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ فَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَلِكَ مِنكُمْ فَقَدْ ضَلَّ سَوَاء السَّبِيلِ ﴿12﴾ بێگومان (کاتی خۆی) خوا په‌یمانی له نه‌وه‌ی ئیسرائیل وه‌رگرت و دوانزه ڕابه‌ری تیا هه‌ڵبژاردن، وه (پێی) فه‌رموون که من یارو یاوه‌رتانم به مه‌رجێك نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن، وه زه‌کات ببه‌خشن، وه باوه‌ڕ بێنن به هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و پشتیوانی‌یان لێ بکه‌ن، وه قه‌رزی چاك و ڕێك و پێك ببه‌خشن به‌خوا (له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و هه‌موو چاکه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن و چاوه‌ڕێی پاداشت له‌و بن) به‌ڕاستی (ئه‌گه‌ر وابن) له گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بم و چاوپۆشیتان لێ ده‌که‌م، ده‌تانخه‌مه باخ و باخاتی به‌هه‌شته‌وه که جۆگه‌و ڕوبار به‌ژێر درهختهکانیا ده‌ڕوات، جا ئه‌وه‌ی له‌وه‌ودوا ڕێبازی کوفر بگرێته به‌ر، ئه‌وه مانای وایه که به‌ڕاستی ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وانی لێ تێكچووه. فَبِمَا نَقْضِهِم مِّيثَاقَهُمْ لَعنَّاهُمْ وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَاسِيَةً يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِ وَنَسُواْ حَظًّا مِّمَّا ذُكِّرُواْ بِهِ وَلاَ تَزَالُ تَطَّلِعُ عَلَىَ خَآئِنَةٍ مِّنْهُمْ إِلاَّ قَلِيلًا مِّنْهُمُ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاصْفَحْ إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ ﴿13﴾ به‌هۆی ئه‌وه‌وه که نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌رده‌وام په‌یمان و به‌ڵێنه‌کانیان ده‌شکاند، نه‌فره‌تمان لێکردن و دڵه‌کانیانمان ڕه‌ق و سه‌خت کرد (چونکه یه‌کێك له سیفه‌تیان ئه‌وه‌یه که:) قسه له‌جێی خۆیدا ناکه‌ن و جێی ده‌گۆڕن (به ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستکاریی ته‌وراتیشیان کردووه) هه‌روه‌ها گه‌لێك له‌و شتانه‌ی که یاداوه‌ری بوو بۆیان فه‌رامۆشیان کرد‌و، به‌رده‌وام ده‌بینی و بۆت ده‌رده‌که‌وێت که زۆربه‌یان خیانه‌تکارو دوژمنکارن مه‌گه‌ر که‌مێکیان نه‌بێت، (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌یناکا) هه‌ر لێیان خۆش ببه‌و چاوپۆشیان لێ بکه چونکه به‌ڕاستی خوا چاکه‌کارانی خۆش ده‌وێت. وَمِنَ الَّذِينَ قَالُواْ إِنَّا نَصَارَى أَخَذْنَا مِيثَاقَهُمْ فَنَسُواْ حَظًّا مِّمَّا ذُكِّرُواْ بِهِ فَأَغْرَيْنَا بَيْنَهُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاء إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ وَسَوْفَ يُنَبِّئُهُمُ اللّهُ بِمَا كَانُواْ يَصْنَعُونَ ﴿14﴾ هه‌روه‌ها په‌یمانمان له‌وانه‌ش وه‌رگرتووه که ده‌ڵێن: ئێمه گاورین که‌چی هه‌ندێك له‌و شتانه‌یان فه‌رامۆش کرد که پێیان ڕاگه‌یه‌نرا، (به‌تایبه‌تی ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد صلی الله علیه وسلم) ئێمه‌ش هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت دوژمنایه‌تی و ڕق و کینه‌مان له نێوانیاندا به‌رپا کرد، له ئاینده‌شدا خوا هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یان ده‌خاته‌وه به‌رچاوو پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت. يَا أَهْلَ الْكِتَابِ قَدْ جَاءكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ كَثِيرًا مِّمَّا كُنتُمْ تُخْفُونَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَعْفُو عَن كَثِيرٍ قَدْ جَاءكُم مِّنَ اللّهِ نُورٌ وَكِتَابٌ مُّبِينٌ ﴿15﴾ ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب دڵنیا بن که پێغه‌مبه‌ری ئێمه بۆسه‌ر ئێوه‌ش ڕه‌وانه کراوه تا زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی که‌لای ئێوه ڕوون و ئاشکرا نین، وه ده‌یشارنه‌وه له کتێبی (ته‌ورات و ئینجیل دا) بۆتان ڕوون و ئاشکرا بکات، هه‌روه‌ها له زۆر شت چاوپۆشی ده‌کات (ئه‌گه‌ر په‌شیمان ببنه‌وه‌و ڕوو بکه‌نه په‌روه‌ردگاری تاك و ته‌نها) چونکه به‌ڕاستی له‌لایه‌ن خواوه ڕووناکیه‌کی ئاشکراتان بۆ ڕه‌وانه کراوه (که محمد پێغه‌مبه‌ره) هاوڕێ له‌گه‌ڵ کتێبێکی ئاشکرادا (که قورئانه). يَهْدِي بِهِ اللّهُ مَنِ اتَّبَعَ رِضْوَانَهُ سُبُلَ السَّلاَمِ وَيُخْرِجُهُم مِّنِ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِهِ وَيَهْدِيهِمْ إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿16﴾ (بێگومان) خوا به‌و قورئانه پیرۆزه هیدایه‌ت و ڕێنمونی ئه‌و که‌سانه ده‌کات که به شوێن به ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌ودا وێڵن، وه به‌ره‌و ڕێبازه‌کانی ئاشتی و ئاسوده‌یی ده‌یانبات، به‌فه‌رمانی خۆی له تاریکستانه‌کان ده‌ریان دێنێت و ڕزگاریان ده‌کات و ده‌یانخاته ناو ڕووناکیه‌وه، وه ڕێنمونی یان ده‌کات بۆ سه‌ر ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروستی (دینداری و خواناسی و چاکه). لَّقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَآلُواْ إِنَّ اللّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ قُلْ فَمَن يَمْلِكُ مِنَ اللّهِ شَيْئًا إِنْ أَرَادَ أَن يُهْلِكَ الْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُ وَمَن فِي الأَرْضِ جَمِيعًا وَلِلّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَاللّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿17﴾ بێگومان ئه‌وانه کافر‌و حه‌ق پۆشن که ده‌ڵێن: خوا هه‌ر ئه‌و مه‌سیحه‌ی کوڕی مه‌ریه‌مه، (ئه‌ی محمد پێیان) بڵێ: ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێ مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌م و دایکی و هه‌رچی له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌یه له‌ناو به‌رێ؟ کێ له به‌رانبه‌ر خواوه هیچ ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه؟ (که‌واته ئه‌ویش و دایکیشی و ئه‌و خه‌ڵکه‌ش به‌دیهێنراوی خوان و له ده‌سه‌ڵاتی ده‌رناچن، ئیتر به چ به‌ڵگه‌یه‌ك قسه‌ی وا نابه‌جێ ده‌که‌ن!!، به‌مه‌رجێك) خوا زاتێکه هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیاندا هه‌یه هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، هه‌رچی ئه‌و بیه‌وێ دروستی ده‌کات، (شتێکی ئاسایی یه ئه‌و زاته مه‌سیح بێ باوك دروست بکات) چونکه خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکداو (هه‌موو شت لای ئه‌و ئاسانه). وَقَالَتِ الْيَهُودُ وَالنَّصَارَى نَحْنُ أَبْنَاء اللّهِ وَأَحِبَّاؤُهُ قُلْ فَلِمَ يُعَذِّبُكُم بِذُنُوبِكُم بَلْ أَنتُم بَشَرٌ مِّمَّنْ خَلَقَ يَغْفِرُ لِمَن يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَاءُ وَلِلّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَإِلَيْهِ الْمَصِيرُ ﴿18﴾ جوکهلهو گاور ده‌ڵێن: ئێمه ڕۆڵه‌ی خوا‌و خۆشه‌ویستی ئه‌وین، پێیان بڵێ: که‌واته بۆچی له‌سه‌ر گوناهو تاوانتان سزاتان ده‌دات (له دنیادا به ئاشکرا به‌ڵاو ناخۆشیتان بۆ پێش دێنێ، سزای قیامه‌تیش له‌ولاوه بوه‌ستێ، ئێوه خۆتان ئاوا به‌گه‌وره‌و نازدار دامه‌نێن و ئاوا خۆتان جیامه‌که‌نه‌وه)، ئێوه‌ش به‌شه‌رو ئاده‌میزادێکن وه‌کو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ی که دروستکراون، ئه‌وه‌ی خوا بیه‌وێ لێی خۆش ببێت لێی خۆش ده‌بێت، ئه‌وه‌ش بیه‌وێت سزای بدات سزای ده‌دات (ئه‌ڵبه‌ته له‌چوارچێوه‌ی دادپه‌روه‌ریدا) هه‌رچیش له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، گه‌ڕانه‌وه‌و سه‌رئه‌نجامیش بۆ لای ئه‌و زاته‌یه. يَا أَهْلَ الْكِتَابِ قَدْ جَاءكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ عَلَى فَتْرَةٍ مِّنَ الرُّسُلِ أَن تَقُولُواْ مَا جَاءنَا مِن بَشِيرٍ وَلاَ نَذِيرٍ فَقَدْ جَاءكُم بَشِيرٌ وَنَذِيرٌ وَاللّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿19﴾ ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب بێگومان پێغه‌مبه‌رمان (محمد) ڕه‌وانه‌کردووه تا هه‌موو شتێكتان بۆ ڕوون بکاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی که ماوه‌یه‌ك بوو هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه نه‌کردبوو (نێوان له دایك بوونی عیسا و محمد سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت، زیاتر له شه‌ش سه‌ده‌یه) تاوه‌کو له‌وه‌ودوا نه‌ڵێن که‌سمان بۆ ڕه‌وانه نه‌کرا تا مژدهدهربێ (به‌چاکان) وه ترسێنهربێ بۆ (یاخیه‌کان)، ئه‌وه‌ته به‌ڕاستی مژده‌ده‌رو ترسێنه‌رتان بۆ ڕه‌وانه‌کراوه (ئیتر هیچ بیانویه‌کتان نه‌ماوه) خوایش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه (ئه‌گه‌ر یاخی بن سزاتان ده‌دات). وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ اذْكُرُواْ نِعْمَةَ اللّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ جَعَلَ فِيكُمْ أَنبِيَاء وَجَعَلَكُم مُّلُوكًا وَآتَاكُم مَّا لَمْ يُؤْتِ أَحَدًا مِّن الْعَالَمِينَ ﴿20﴾ یادیان بێنه‌وه کاتێ مو‌سا به‌قه‌ومه‌که‌ی وت: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شره‌تم یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان که پێغه‌مبه‌رانی له‌ناو ئێوه‌دا فه‌راهه‌م هێناوه، هه‌روه‌ها پاشای زۆری له‌ناوتانا هه‌ڵخستووه، ئه‌وه‌ی به ئێوه‌ی به‌خشیوه به که‌سی تری نه‌به‌خشیوه له‌و خه‌ڵکه بێ شوماره. يَا قَوْمِ ادْخُلُوا الأَرْضَ المُقَدَّسَةَ الَّتِي كَتَبَ اللّهُ لَكُمْ وَلاَ تَرْتَدُّوا عَلَى أَدْبَارِكُمْ فَتَنقَلِبُوا خَاسِرِينَ ﴿21﴾ ئه‌ی قه‌وم و عه‌شره‌تم بچنه سه‌ر زه‌ویه پیرۆزه‌که، که خوا بڕیاری بۆ داون، پاشگه‌ز مه‌بنه‌وه و پاشه‌کشێ مه‌که‌ن تا خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن. قَالُوا يَا مُوسَى إِنَّ فِيهَا قَوْمًا جَبَّارِينَ وَإِنَّا لَن نَّدْخُلَهَا حَتَّىَ يَخْرُجُواْ مِنْهَا فَإِن يَخْرُجُواْ مِنْهَا فَإِنَّا دَاخِلُونَ ﴿22﴾ (که‌چی) وتیان: ئه‌ی مو‌سا (ئێمه ده‌زانین که) به‌ڕاستی خه‌ڵکێكی ئازا‌و لێهاتووی تیایه، وه ئێمه هه‌رگیز ناچینه ئه‌وێ تا ئه‌وانی لێ ده‌رنه‌چن، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌رچون (ئه‌و کاته) ئێمه ده‌چینه ناوی!! قَالَ رَجُلاَنِ مِنَ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْعَمَ اللّهُ عَلَيْهِمَا ادْخُلُواْ عَلَيْهِمُ الْبَابَ فَإِذَا دَخَلْتُمُوهُ فَإِنَّكُمْ غَالِبُونَ وَعَلَى اللّهِ فَتَوَكَّلُواْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴿23﴾ (به‌ڵام) دوو که‌س له‌وانه‌ی که خوا نازو نیعمه‌تی ئیمان و دڵنیایی ته‌واوی پێ بهخشیبون وتیان: له ده‌روازه‌ی شاره‌وه بچنه سه‌ریان و (یه‌ك هێرشی گه‌وره به‌رن) هه‌ر که چوونه ئه‌و دیوه‌وه ئیتر ئێوه سه‌رکه‌وتوو ده‌بن و (دوژمنان شکست دێنن، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه ده‌بێت) به ته‌واوی پشت به‌خوا ببه‌ستن ئه‌گه‌ر ئیماندارن. قَالُواْ يَا مُوسَى إِنَّا لَن نَّدْخُلَهَا أَبَدًا مَّا دَامُواْ فِيهَا فَاذْهَبْ أَنتَ وَرَبُّكَ فَقَاتِلا إِنَّا هَاهُنَا قَاعِدُونَ ﴿24﴾ که‌چی وتیان ئه‌ی مو‌سا دڵنیابه ئێمه هه‌رگیز ناچینه ئه‌و شاره‌وه ڕووی تێناکه‌ین ماده‌م (ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی) تیابێ، (ئیتر تۆ که‌یفی خۆته حه‌ز ده‌که‌ی) بچۆ خۆت و په‌روه‌ردگارت جه‌نگ بکه‌ن ئێمه ئا لێره داده‌نیشین و (چاوه‌ڕێی سه‌رئه‌نجامین)!! قَالَ رَبِّ إِنِّي لا أَمْلِكُ إِلاَّ نَفْسِي وَأَخِي فَافْرُقْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ الْقَوْمِ الْفَاسِقِينَ ﴿25﴾ ئه‌وجا مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارا من ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی خۆم و براکه‌مم هه‌یه (ئێمه ئاماده‌ی هه‌موو فه‌رمانێکی تۆین) داواکارین که ئێمه جیابکه‌یته‌وه له‌و خه‌ڵکه تاوانکارو سته‌م پیشه‌یه. قَالَ فَإِنَّهَا مُحَرَّمَةٌ عَلَيْهِمْ أَرْبَعِينَ سَنَةً يَتِيهُونَ فِي الأَرْضِ فَلاَ تَأْسَ عَلَى الْقَوْمِ الْفَاسِقِينَ ﴿26﴾ خوا فه‌رمووی: چوونه ئه‌و شاره‌و ڕزگارکردنی حه‌رامه له‌سه‌ریان تا چل دانه ساڵ، ده‌بێ وێڵ و سه‌رگه‌ردان بن له‌سه‌ر زه‌ویدا (که شوێنی دیاری کراو بوو له بیابانی سینادا، تیای دا قه‌تیس مان و نه‌تان ده‌توانی لێی ده‌رچن تا ئه‌و نه‌وه ترسنۆکه تیاچوو، وه نه‌وه‌ی تازه پێگه‌یشت)، ئیتر خه‌فه‌ت مه‌خۆ بۆ گه‌ل و هۆزی تاوانبار‌و سته‌م پیشه. وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ابْنَيْ آدَمَ بِالْحَقِّ إِذْ قَرَّبَا قُرْبَانًا فَتُقُبِّلَ مِن أَحَدِهِمَا وَلَمْ يُتَقَبَّلْ مِنَ الآخَرِ قَالَ لَأَقْتُلَنَّكَ قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللّهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿27﴾ به‌سه‌رهات و ڕووداوی دوو کوڕه‌که‌ی ئاده‌م (قابیل و هابیل) بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی بگێڕه‌وه که به ڕاستی ڕوویداوه کاتێ که قوربانهیهکهیان کرد، له یه‌کێکیان (که هابیله) وه‌گیرا (که له سه‌ر حه‌ق بوو، له خوا ترس بوو) وه له‌وی تریان (که قابیله) وه‌نه‌گیرا (چونکه ڕق ئه‌ستورو له‌خوا نه‌ترس بوو) (که‌چی قابیل به هابیلی) وت: هه‌ر ده‌تکوژم (هابیل له‌وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌که‌یدا) وتی: خوای گه‌وره ته‌نها له پارێزکاران قوربانی و چاکه وه‌رده‌گرێت. لَئِن بَسَطتَ إِلَيَّ يَدَكَ لِتَقْتُلَنِي مَا أَنَاْ بِبَاسِطٍ يَدِيَ إِلَيْكَ لَأَقْتُلَكَ إِنِّي أَخَافُ اللّهَ رَبَّ الْعَالَمِينَ ﴿28﴾ خۆ ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ستت درێژ بکه‌یته سه‌ر من و بته‌وێ بمکوژی، من ده‌ست درێژ ناکه‌مه سه‌ر تۆ‌و ناتکوژم چونکه به‌ڕاستی من له سزا‌و تۆڵه‌ی خوا په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان ده‌ترسم (نه‌ك له تۆ). إِنِّي أُرِيدُ أَن تَبُوءَ بِإِثْمِي وَإِثْمِكَ فَتَكُونَ مِنْ أَصْحَابِ النَّارِ وَذَلِكَ جَزَاء الظَّالِمِينَ ﴿29﴾ (من به‌و ده‌ست درێژ نه‌کردنه‌م) ده‌مه‌وێ گوناهی کوشتنی من و گوناهه‌کانی تری خۆیشت که‌ڵه‌که ببێت له‌سه‌رت و ببیته نیشته‌جێی ناو ئاگر، هه‌ر ئه‌وه‌شه پاداشتی سته‌مکاران. فَطَوَّعَتْ لَهُ نَفْسُهُ قَتْلَ أَخِيهِ فَقَتَلَهُ فَأَصْبَحَ مِنَ الْخَاسِرِينَ ﴿30﴾ (سه‌رئه‌نجام) نه‌فسی سه‌رکه‌شی قابیل هانی دا‌و کوشتنی براکه‌ی لا ساده ساکار کرد (ڕۆژێك فرسه‌تی لێ هێناو) کوشتی، ئیتر خۆی خسته ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه. فَبَعَثَ اللّهُ غُرَابًا يَبْحَثُ فِي الأَرْضِ لِيُرِيَهُ كَيْفَ يُوَارِي سَوْءةَ أَخِيهِ قَالَ يَا وَيْلَتَا أَعَجَزْتُ أَنْ أَكُونَ مِثْلَ هَذَا الْغُرَابِ فَأُوَارِيَ سَوْءةَ أَخِي فَأَصْبَحَ مِنَ النَّادِمِينَ ﴿31﴾ (له‌وه‌دوا گیری خوارد به‌ده‌ست ته‌رمه‌که‌یه‌وه، چونکه وادیاره هابیلی شه‌هید یه‌که‌م که‌سه که بکوژرێت و بمرێت بۆیه)، خوای میهره‌بان قه‌له‌ڕه‌شێکی نارد‌و چاڵێکی له زه‌ویدا هه‌ڵکه‌ند (بۆ قه‌له‌ڕه‌شێکی تری مرداره‌وه بوو) تا نیشانی بدات چۆن لاشه‌ی براکه‌ی بشارێته‌وه، (ئه‌وجا که ئه‌وه‌ی دی) وتی: هاوار له من، من نه‌متوانی وه‌کو ئه‌و قه‌له‌ڕه‌شه بکه‌م و به‌قه‌ده‌ر ئه‌وم لێ نه‌هات تا لاشه‌ی براکه‌م ئه‌سپه‌رده بکه‌م، ئیتر بۆ هه‌میشه چووه ڕیزی په‌شیمانانه‌وه. مِنْ أَجْلِ ذَلِكَ كَتَبْنَا عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنَّهُ مَن قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا وَلَقَدْ جَاءتْهُمْ رُسُلُنَا بِالبَيِّنَاتِ ثُمَّ إِنَّ كَثِيرًا مِّنْهُم بَعْدَ ذَلِكَ فِي الأَرْضِ لَمُسْرِفُونَ ﴿32﴾ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (کاره‌ساتی کوشتنی ناڕه‌وا ڕوونه‌دات) ئێمه بڕیارمان دا له‌سه‌ر نه‌وه‌ی ئیسرائیل (که ئاگاتان له خۆتان بێ) ئه‌وه‌ی که‌سێک به ناحه‌ق بکوژێ (بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و بکوژه که‌سێکی پێشتر به ناحه‌ق کوشتبێ، یا گوناهو تاوانی گه‌وره‌ی ئه‌نجام دابێ له زه‌وی دا وه‌کو جه‌رده‌یی و ده‌ست درێژی بێ سنوور)، ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کوشتبێت ئه‌وه‌ش که‌سێك له‌مه‌رگ ڕزگار بکات هه‌روه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو خه‌ڵکی له مه‌رگ ڕزگارکردبێت و ژیانی پێ به‌خشیبن، خۆ به‌رده‌وام پێغه‌مبه‌رانیشمان به به‌ڵگه‌و (معجزة)ی ئاشکرا و دیاره‌وه بۆ ڕه‌وانه ده‌کردن (تا پابه‌ندی حه‌ق و دادبن) که‌چی زۆربه‌یان دوای ئه‌و ڕینمویانه، هه‌ر له سنوور ده‌ترازێن (سته‌م ده‌که‌ن و دووبه‌ره‌کی ده‌نێنه‌وه‌و خڵکی ده‌چه‌وسێننه‌وه). إِنَّمَا جَزَاء الَّذِينَ يُحَارِبُونَ اللّهَ وَرَسُولَهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الأَرْضِ فَسَادًا أَن يُقَتَّلُواْ أَوْ يُصَلَّبُواْ أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم مِّنْ خِلافٍ أَوْ يُنفَوْاْ مِنَ الأَرْضِ ذَلِكَ لَهُمْ خِزْيٌ فِي الدُّنْيَا وَلَهُمْ فِي الآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿33﴾ بێگومان پاداشتی ئه‌وانه‌ی که دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن، وه به‌گه‌رمی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌ساد و به‌دڕه‌وشتی له زه‌وی دا ئه‌وه‌یه که ده‌بێ بکوژرێن (ئه‌وانه‌یان که خه‌ڵکیان کوشتووه) یان له خاچ بدرێن (ئه‌وانه‌یان که خه‌ڵکیان کوشتووه‌و جهردهیشییان کردووه) یا ده‌ست و قاچێکیان به پێچه‌وانه‌وه ببڕدرێت (ئه‌وانه‌یان که جه‌رده‌یی ده‌که‌ن) یاخوود دوور بخرێنه‌وه له وڵات (ئه‌وانه‌یان که مه‌ترسی یان لێ ده‌کرێت) ئه‌مه‌و هه‌ر له دنیادا خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆڕی به‌شیانه، له قیامه‌تیشدا سزای سه‌خت و پڕ ئازاریان بۆ ئاماده‌یه. إِلاَّ الَّذِينَ تَابُواْ مِن قَبْلِ أَن تَقْدِرُواْ عَلَيْهِمْ فَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿34﴾ جگه له‌وانه‌یان نه‌بێ که ته‌وبه ده‌که‌ن پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێوه بیانگاتێ ئه‌وه بزانن که خوا لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر مافی خه‌ڵکیان به‌سه‌ره‌وه نه‌بێ). يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ وَابْتَغُواْ إِلَيهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُواْ فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿35﴾ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له خوا بترسن و پارێزکار بن، له ڕێگه‌ی هه‌موو هۆکارو کرده‌وه‌یه‌کی چاکه‌وه هه‌وڵ بده‌ن (ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و زاته به‌ده‌ست بێنن)، هه‌میشه هه‌وڵ و کۆشش بده‌ن له پێناوی ئه‌ودا، به‌ڵکو سه‌رفه‌راز بن. إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ لَوْ أَنَّ لَهُم مَّا فِي الأَرْضِ جَمِيعًا وَمِثْلَهُ مَعَهُ لِيَفْتَدُواْ بِهِ مِنْ عَذَابِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ مَا تُقُبِّلَ مِنْهُمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿36﴾ بێگومان ئه‌وانه‌ی حه‌ق پۆشن ئه‌گه‌ر هه‌رچی سامانی زه‌وی هه‌یه هه‌یانبێت و ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌سه‌ر بێت و بیانه‌وێت خۆیانی پێ ڕزگار بکه‌ن له سزای ڕۆژی قیامه‌ت، لێیان وه‌رناگیرێت، ئه‌وانه سزایه‌کی به‌ئێشیان بۆ ئاماده کراوه. يُرِيدُونَ أَن يَخْرُجُواْ مِنَ النَّارِ وَمَا هُم بِخَارِجِينَ مِنْهَا وَلَهُمْ عَذَابٌ مُّقِيمٌ ﴿37﴾ ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت خۆیان له دۆزه‌خ ڕزگار بکه‌ن (به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه) هه‌رگیز ناتوانن خۆیانی لێ ڕزگار بکه‌ن، ئه‌وانه سزایه‌کی به‌رده‌وامیان بۆ ئاماده‌یه. وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُواْ أَيْدِيَهُمَا جَزَاء بِمَا كَسَبَا نَكَالًا مِّنَ اللّهِ وَاللّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴿38﴾ ده‌ستی پیاوی دزو ئافره‌تی دز ببڕن له پاداشتی کاری ناڕه‌وایاندا ئه‌مه‌ش تۆڵه‌یه‌که له‌لایه‌ن خواوه، خوا باڵا ده‌ست و دانایه، (له بڕیاردانی ئه‌و سزایه‌دا ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م سزایه له کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیی دا جێ به‌جێ ده‌کرێت که هه‌موو که‌سێك ژیانی مسۆگه‌ره‌و هه‌موان ده‌ستی یارمه‌تی بۆ یه‌کتر درێژ ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها له ساڵانی گرانی دا ده‌ست نابڕدرێت، ئه‌گه‌ر دزه‌که نه‌دارو هه‌ژار بوو چاوپۆشی لێ ده‌کرێت). فَمَن تَابَ مِن بَعْدِ ظُلْمِهِ وَأَصْلَحَ فَإِنَّ اللّهَ يَتُوبُ عَلَيْهِ إِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿39﴾ جا ئه‌وه‌ی دوای سته‌م و تاوانه‌که‌ی ته‌وبه بکات و خۆی چاك بکات، ئه‌وه بێ گومان ته‌وبه‌که‌ی لێ وه‌رده‌گیرێت، چونکه خوا باڵاده‌ست و دانایه. أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللّهَ لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ يُعَذِّبُ مَن يَشَاءُ وَيَغْفِرُ لِمَن يَشَاءُ وَاللّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿40﴾ مه‌گه‌ر نازانی (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌وی دا هه‌یه خوا خاوه‌نیانه سزای هه‌ر که‌سێك که بیه‌وێت ده‌یدات (ئه‌ڵبه‌ته هه‌ڕه‌مه‌کی نیه، به‌ڵکو له‌ڕوی دادپه‌روه‌ری ته‌واوه‌وه)، هه‌روه‌ك خۆش ده‌بێت له‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت و مه‌به‌ستێتی که (خوا لێی خۆش ببێت) ئه‌و خوایه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه. يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ لاَ يَحْزُنكَ الَّذِينَ يُسَارِعُونَ فِي الْكُفْرِ مِنَ الَّذِينَ قَالُواْ آمَنَّا بِأَفْوَاهِهِمْ وَلَمْ تُؤْمِن قُلُوبُهُمْ وَمِنَ الَّذِينَ هِادُواْ سَمَّاعُونَ لِلْكَذِبِ سَمَّاعُونَ لِقَوْمٍ آخَرِينَ لَمْ يَأْتُوكَ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ مِن بَعْدِ مَوَاضِعِهِ يَقُولُونَ إِنْ أُوتِيتُمْ هَذَا فَخُذُوهُ وَإِن لَّمْ تُؤْتَوْهُ فَاحْذَرُواْ وَمَن يُرِدِ اللّهُ فِتْنَتَهُ فَلَن تَمْلِكَ لَهُ مِنَ اللّهِ شَيْئًا أُوْلَئِكَ الَّذِينَ لَمْ يُرِدِ اللّهُ أَن يُطَهِّرَ قُلُوبَهُمْ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿41﴾ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم خه‌فه‌ت مه‌خۆ له‌وانه‌ی که به په‌له به‌ده‌م کوفر‌و بێ دینیه‌وه ده‌چن له‌وانه‌ی که به ده‌م و زاریان ده‌ڵێن باوه‌ڕمان هێناوه، به‌ڵام دڵیان ئیمان و باوه‌ڕی تیا نیه، هه‌روه‌ها له‌و جوله‌کانه‌ش که گوێ بۆ درۆ‌و ده‌له‌سه ده‌گرن، گوێ ده‌گرن بۆ که‌سانێکی تریش (که خوانه‌ناسن و) نه‌هاتوون بۆ لات قسه ده‌گۆڕن و قسه له جێی خۆی دا ناگێڕنه‌وه، یاخود ئاوه‌ژووی ده‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ی جێی خۆی گرتبوو (ئه‌وانه‌ی که خه‌ڵک ده‌ینێرن بۆ لای پێغه‌مبه‌رو پێی) ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئاوا بڕیاری دا لێی وه‌رگرن، وه ئه‌گه‌ر وا بوو هۆشیار بن، جا ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره بیه‌وێت تووشی تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌ختی بکا ئه‌وه هه‌رگیز تۆ ناتوانی به‌ری ده‌سه‌ڵاتی خوا بگری به هیچ شێوه‌یه‌ك، ئه‌وانه هه‌ر خوا نه‌یویستووه دڵیان پاک و خاوێن بکات (چونکه خۆیشیان مه‌به‌ستیان نه‌بووه) ئه‌وانه له دنیادا سه‌رشۆڕیی و شه‌رمه‌زاریی به‌شیانه، له قیامه‌تیشدا سزای سه‌خت و گه‌وره چاوهڕییانه. سَمَّاعُونَ لِلْكَذِبِ أَكَّالُونَ لِلسُّحْتِ فَإِن جَآؤُوكَ فَاحْكُم بَيْنَهُم أَوْ أَعْرِضْ عَنْهُمْ وَإِن تُعْرِضْ عَنْهُمْ فَلَن يَضُرُّوكَ شَيْئًا وَإِنْ حَكَمْتَ فَاحْكُم بَيْنَهُمْ بِالْقِسْطِ إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ ﴿42﴾ ئه‌و (جوله‌که) به‌دڵ گه‌رمی گوێ بۆ درۆ ده‌گرن و که‌سایه‌تیان ناپوخته‌و حه‌رام خۆر و سووخۆرن، ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کیان هه‌بوو، هاتن بۆ لات (تۆ سه‌ربه‌ستی) داوه‌ری بکه‌ی له نێوانیاندا یا گوێیان پێ نه‌ده‌ی، خۆ ئه‌گه‌ر گوێیان نه‌ده‌یتێ هه‌رگیز ناتوانن هیچ جۆره زیانێکت پێ بگه‌یه‌نن، خۆ ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ریت کرد له نێوانیاندا دادپه‌روه‌رانه ئه‌نجامی بده، چونکه به‌ڕاستی خوا دادپهروهرو مافپه‌روه‌رانی خۆش ده‌وێت. وَكَيْفَ يُحَكِّمُونَكَ وَعِندَهُمُ التَّوْرَاةُ فِيهَا حُكْمُ اللّهِ ثُمَّ يَتَوَلَّوْنَ مِن بَعْدِ ذَلِكَ وَمَا أُوْلَئِكَ بِالْمُؤْمِنِينَ ﴿43﴾ (سه‌یره) ئه‌وانه چۆن دێن و تۆ ده‌که‌ن به دادوه‌ر، له کاتێکدا خۆیان ته‌وراتیان لایه‌و فه‌رمانی خوای به‌ڕوونی تیایه، پاشان پشتی تێ ده‌که‌ن دوای ئه‌وه‌ی که (حوکم و فه‌رمانی خوایان بۆ ده‌رده‌که‌وێت) دیاره ئه‌وانه هه‌ر ئیماندارن نین (له مهدینهودا یه‌کێك له ناودارانی جوو زینای کردبوو، حوکمی زینا که‌رێك که هاوسه‌ری هه‌بێت له ته‌وراتدا به‌ردباران کردنه، تا به‌ڵکو حوکمه‌که‌ی له قورئاندا ئاسان تر بێت، هاتن بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، “به‌مه‌رجێ باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌رو به قورئان نه‌بوو”، کاتێ که پێغه‌مبه‌ر گێڕانیه‌وه بۆلای حوکمی ته‌ورات پشتیان هه‌ڵکردو به دڵیان نه‌بوو…). إِنَّا أَنزَلْنَا التَّوْرَاةَ فِيهَا هُدًى وَنُورٌ يَحْكُمُ بِهَا النَّبِيُّونَ الَّذِينَ أَسْلَمُواْ لِلَّذِينَ هَادُواْ وَالرَّبَّانِيُّونَ وَالأَحْبَارُ بِمَا اسْتُحْفِظُواْ مِن كِتَابِ اللّهِ وَكَانُواْ عَلَيْهِ شُهَدَاء فَلاَ تَخْشَوُاْ النَّاسَ وَاخْشَوْنِ وَلاَ تَشْتَرُواْ بِآيَاتِي ثَمَنًا قَلِيلًا وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ ﴿44﴾ ئێمه کاتێ که ته‌وراتمان ڕه‌وانه کردووه ڕێنمویی تیا بوو (بۆ هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌ك)، وه نوورو ڕووناکیش بوو (له‌ناو تاریکستانهکاندا) ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی که ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار بوون حوکمی جوله‌که‌یان پی ده‌کرد، هه‌روه‌ها زانا په‌روه‌ردگار ناسه‌کانیان و زانا شه‌رع ناسه‌کانیشیان، ئه‌وه‌ی که لایان بوو له کتێبی خوا ده‌یان پاراست و له‌به‌ریان ده‌کردو په‌یڕه‌ویان ده‌کرد شایه‌تیش بوون له‌سه‌ری (که‌واته ئه‌ی زانایانی جوله‌که، ئه‌ی ئیمانداران) له خه‌ڵکی مه‌ترسن به‌ڵکو ته‌نها له من بترسن وه ئایه‌ته‌کانی من به نرخێکی که‌م مه‌فرۆشن (ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیاش بێت هه‌رکه‌مه) جا ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری به‌و به‌رنامه‌یه نه‌کات که خوا ڕه‌وانه‌ی کردووه، ئه‌و جۆره که‌سانه له ڕیزی کافراندان. وَكَتَبْنَا عَلَيْهِمْ فِيهَا أَنَّ النَّفْسَ بِالنَّفْسِ وَالْعَيْنَ بِالْعَيْنِ وَالأَنفَ بِالأَنفِ وَالأُذُنَ بِالأُذُنِ وَالسِّنَّ بِالسِّنِّ وَالْجُرُوحَ قِصَاصٌ فَمَن تَصَدَّقَ بِهِ فَهُوَ كَفَّارَةٌ لَّهُ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أنزَلَ اللّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ﴿45﴾ له ته‌ورات دا بڕیارمان داوه له‌سه‌ریان که (ئه‌گه‌ر) یه‌کێك که‌سێك بکوژێت ده‌بێت بکوژرێته‌وه، وه چاوی یه‌کێك کوێر بکات، ده‌بێت کوێر بکرێت، وه لووتی یه‌کێك عه‌یب دار بکات ده‌بێت لووتی عه‌یبدار بکرێت، وه گوێی یه‌کێك ببڕێت ده‌بێت گوێی ببڕێت، وه دانی یه‌کێك بشکێنی ده‌بێت دانی بشکێنن، وه برین و زامه‌کانیش هه‌روه‌ها تۆڵه‌یان به‌گوێره‌ی خۆی بۆ ده‌سه‌نرێت، جا ئه‌وه‌ی له تاوانبار خۆش ببێت، ئه‌و چاوپۆشی و لێخۆشبوونه‌ی ده‌بێته که‌فاره‌تی گوناهانی، (بێگومان) ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری نه‌کات به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که خوا ڕه‌وانه‌ی کردووه، ئا ئه‌وانه له ڕیزی سته‌مکاراندان. وَقَفَّيْنَا عَلَى آثَارِهِم بِعَيسَى ابْنِ مَرْيَمَ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ التَّوْرَاةِ وَآتَيْنَاهُ الإِنجِيلَ فِيهِ هُدًى وَنُورٌ وَمُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ التَّوْرَاةِ وَهُدًى وَمَوْعِظَةً لِّلْمُتَّقِينَ ﴿46﴾ ئه‌وجا به‌شوێن پێغه‌مبه‌رانی (نه‌وه‌ی ئیسرائیل دا) عیسای کوڕی مه‌ریه‌ممان ڕه‌وانه‌کرد، که ڕاستیی ته‌وراتی ده‌رده‌خست و پشتیوانی لێ ده‌کرد، وه ئینجیلیشمان پێ به‌خشی که هیدایه‌ت و نوورو ڕووناکی تیایه، پشتگیریی ته‌وراتی پێش خۆیه‌تی، هیدایه‌ت و ڕێنمویی و ئامۆژگارییه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له خوا ده‌ترسن و پارێزکارن. وَلْيَحْكُمْ أَهْلُ الإِنجِيلِ بِمَا أَنزَلَ اللّهُ فِيهِ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ ﴿47﴾ ده با شوێن که‌وتوانی ئینجیل به‌و ڕێنمونیی و ئامۆژگاریانه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن که خوا تیای دا ڕوونی کردۆته‌وه (که گرنگترینیان شوێنکه‌وتنی ئاینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه) جا ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری نه‌کات به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که خوا ڕه‌وانه‌ی کردووه، ئا ئه‌وانه ناپاک و تاوانبار‌و گوناهکارن). وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ فَاحْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاءهُمْ عَمَّا جَاءكَ مِنَ الْحَقِّ لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا وَلَوْ شَاء اللّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَكِن لِّيَبْلُوَكُمْ فِي مَآ آتَاكُم فَاسْتَبِقُوا الخَيْرَاتِ إِلَى الله مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ ﴿48﴾ (ئێمه) قورئانمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌کدا بۆ تۆ دابه‌زاندووه، ڕاستیی و دروستیی کتێبه‌کانی پێش خۆیشی دیاری ده‌کات، وه نیگابانه به‌سه‌ر هه‌موویاندا (کاتێ که خاوه‌نانی کتێب له گاور‌و جوو گیروگرفتیان دێنن بۆلای تۆ) به به‌رنامه‌ی خوا داوه‌ریی بکه له نێوانیاندا، وه شوێنی ئارهزواتی ئه‌وانه مه‌که‌وه، له‌و حه‌قه لامه‌ده که بۆت ڕه‌وانه کراوه، بۆ هه‌ر لایه‌کتان (موسوڵمانان و خاوه‌نانی کتێب) به‌رنامه‌و پرۆگرامی تایبه‌تمان بڕیارداوه خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه هه‌ر هه‌مووتانی ده‌کرده ئوممه‌ت و گه‌لێکی یه‌ك پارچه، به‌ڵام (ویستی وایه) که تاقیتان بکاته‌وه‌و (سه‌ربه‌ستان بکات تا به‌هۆی عه‌قڵ و ژیریتانه‌وه ڕێبازی ڕاست بدۆزنه‌وه) وه له به‌خششه‌کانی سوود وه‌رگرن، ده‌ی که‌واته زۆر به په‌له و تاڵوکه بن و پێشبڕکێ بکه‌ن بۆ هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌ك، دڵنیاش بن که هه‌مووتان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا، ئه‌و کاته هه‌واڵی ته‌واوتان ده‌داتێ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌بوو. وَأَنِ احْكُم بَيْنَهُم بِمَآ أَنزَلَ اللّهُ وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاءهُمْ وَاحْذَرْهُمْ أَن يَفْتِنُوكَ عَن بَعْضِ مَا أَنزَلَ اللّهُ إِلَيْكَ فَإِن تَوَلَّوْاْ فَاعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ اللّهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ لَفَاسِقُونَ ﴿49﴾ (کاتێ که هه‌ندێك له زاناکانی جوو، هاتن بۆلات تا داوه‌ریی بکه‌ی له نێوانیاندا)، داوه‌ری بکه به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که له لایه‌ن خواوه بۆت ڕه‌وانه کراوه، شوێنی ئارهزواتی ئه‌وان مه‌که‌وه، وریایان به نه‌وه‌کو ڕێت لێ هه‌ڵه بکه‌ن له هه‌ندێك له‌و ڕێنمونییانهی که خوا بۆی ناردووی (جا ئه‌گه‌ر ئه‌و جوله‌کانه ڕازیی نه‌بوون و) پشتیان تێ هه‌ڵکرد، ئه‌وه دیا
الموضوع الأصلي : 5. سورة المائدة // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam