2012-01-23, 01:32
رسالة بيانات كاتب الموضوع
10. سورة يونس المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 10. سورة يونس
سوره 10: يونس بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان الر تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْحَكِيمِ ﴿1﴾ سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده، ئه‌م ئایه‌تانه‌ی (له‌م سوره‌ته‌دا هه‌یه به‌شێکه له) قورئانی پڕ له دانایی. أَكَانَ لِلنَّاسِ عَجَبًا أَنْ أَوْحَيْنَا إِلَى رَجُلٍ مِّنْهُمْ أَنْ أَنذِرِ النَّاسَ وَبَشِّرِ الَّذِينَ آمَنُواْ أَنَّ لَهُمْ قَدَمَ صِدْقٍ عِندَ رَبِّهِمْ قَالَ الْكَافِرُونَ إِنَّ هَذَا لَسَاحِرٌ مُّبِينٌ ﴿2﴾ ئایا هیچ سه‌رسوڕمانێکی بۆ خه‌ڵکی تیایه که ئێمه (یه‌کێك له خۆیان هه‌ڵبژێرین) وه‌حی و نیگای بۆ ڕه‌وانه بکه‌ین که: خه‌ڵکی بێداربکهرهوهو دایانچڵهکێنه (تا خواناس و خواپه‌رست بن)، وه مژده بده به‌وانه‌ی که باوه‌ڕ دێنن به‌وه‌ی که پله‌و پایه‌ی به‌رزو بڵندیان له‌لای په‌روه‌ردگاریان بۆ ئاماده‌یه، که‌چی کافران ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئه‌م (محمد ناوه) جادوگه‌رێکی ئاشکرایه!. إِنَّ رَبَّكُمُ اللّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يُدَبِّرُ الأَمْرَ مَا مِن شَفِيعٍ إِلاَّ مِن بَعْدِ إِذْنِهِ ذَلِكُمُ اللّهُ رَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ أَفَلاَ تَذَكَّرُونَ ﴿3﴾ به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری ئێوه ئه‌و زاته‌یه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌شه‌ش ڕۆژدا دروست کردووه له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستا (زانستی په‌روه‌ردگارو چۆنیه‌تی ئه‌و وه‌ستانه، به بیروهۆشی سنوورداری ئێمه ده‌رک ناکرێ و لێی تێناگه‌ن)، هه‌ر خۆیشی پلانی هه‌موو شتێکی داناوه‌و هه‌موو شتێکی ڕێکخستووه، هیچ که‌س نیه شه‌فاعه‌تخواز و تکاکار بێت مه‌گه‌ر دوای مۆڵه‌تدانی ئه‌و زاته، هه‌ر ئه‌ویشه خوای په‌روه‌ردگارتان، هه‌ر ئه‌و بپه‌رستن، ئایا ئه‌وه بۆچی یاداوه‌ری وه‌رناگرن؟!. إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا وَعْدَ اللّهِ حَقًّا إِنَّهُ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ لِيَجْزِيَ الَّذِينَ آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ بِالْقِسْطِ وَالَّذِينَ كَفَرُواْ لَهُمْ شَرَابٌ مِّنْ حَمِيمٍ وَعَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُواْ يَكْفُرُونَ ﴿4﴾ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌مووتان بۆلای ئه‌و زاته‌یه، به‌ڵێنی خوا هه‌میشه ڕاسته و دروسته و دێته‌دی، به‌ڕاستی هه‌ر خۆی سه‌ره‌تا دروستکراوان به‌دی ده‌هێنێ، دواییش وه‌ک خۆیان لێ ده‌کاته‌وه (تا له قیامه‌تدا) پاداشتی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجام داوه، به دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام بدات ئه‌وانیش که کافر‌و بێ باوه‌ڕن خواردنه‌وه‌ی له کوڵ و سزای به ئێش و ئازار بۆیان ئاماده‌یه له سه‌رئه‌نجامی بێ باوه‌ڕیاندا. هُوَ الَّذِي جَعَلَ الشَّمْسَ ضِيَاء وَالْقَمَرَ نُورًا وَقَدَّرَهُ مَنَازِلَ لِتَعْلَمُواْ عَدَدَ السِّنِينَ وَالْحِسَابَ مَا خَلَقَ اللّهُ ذَلِكَ إِلاَّ بِالْحَقِّ يُفَصِّلُ الآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ ﴿5﴾ خوا ئه‌و زاته‌یه که خۆری کردووه به سه‌رچاوه‌ی ڕووناکی پرشنگدار، مانگیشی کردووه به سه‌رچاوه‌ی ڕووناکی پرشنگدار، مانگیشی کردووه به سه‌رچاوه‌ی ڕووناکی، جێگه‌ی هه‌ڵهاتن و ئاوابوونی مانگی دیاری کردووه (جگه له‌وه‌ی هه‌ر شه‌وه به شێوه‌یه‌ك خۆی ده‌نوێنێ) تا بیکه‌نه بنه‌مای ساڵژمێری و حساب ڕاگرتن، بێگومان) خوای گه‌وره ئه‌و شتانه‌ی به هه‌وانته دروست نه‌کردووه، به‌ڵکو هه‌مووی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی به‌دی هێناوه، (به‌و شێوه‌یه) ئه‌و زاته ئایه‌ت و (معجزة)کانی ڕوون ده‌کاته‌وه بۆ که‌سانێك که بزانن و تێبگه‌ن. إِنَّ فِي اخْتِلاَفِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَمَا خَلَقَ اللّهُ فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ لآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَّقُونَ ﴿6﴾ به‌ڕاستی له جیاوازی شه‌وو ڕۆژو ئه‌و شتانه‌دا خوا له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا دروستی کردوون، به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێ که له خوا بترسن و دیندار بن. إَنَّ الَّذِينَ لاَ يَرْجُونَ لِقَاءنَا وَرَضُواْ بِالْحَياةِ الدُّنْيَا وَاطْمَأَنُّواْ بِهَا وَالَّذِينَ هُمْ عَنْ آيَاتِنَا غَافِلُونَ ﴿7﴾ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که نایانه‌وێ ڕووبه‌ڕووی ئێمه ببنه‌وه و (باوه‌ڕیان پێی نیه، ڕازین به ژیانی دنیا‌و پاڵیان پێوه داوه و دڵیان پێ خۆش کردووه، وه ئه‌وانه غافڵن له به‌رانبه‌ر ئایه‌ت و (معجزة)کانی ئێمه‌وه (سه‌رنجی ناده‌ن و بیری لێ ناکه‌نه‌وه). أُوْلَئِكَ مَأْوَاهُمُ النُّارُ بِمَا كَانُواْ يَكْسِبُونَ ﴿8﴾ ئه‌وانه شوێنه‌واریان دۆزه‌خه به‌هۆی کار‌و کرده‌وه‌ی (ناپه‌سه‌ندیانه‌وه). إِنَّ الَّذِينَ آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ يَهْدِيهِمْ رَبُّهُمْ بِإِيمَانِهِمْ تَجْرِي مِن تَحْتِهِمُ الأَنْهَارُ فِي جَنَّاتِ النَّعِيمِ ﴿9﴾ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار و کرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجام داوه، په‌روه‌ردگاریان به‌هۆی ئیمان و باوه‌ڕی (ڕێك و پێك و دامه‌زراویانه‌وه) هیدایه‌ت و ڕێنموییان ده‌کات (بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یه‌کی چاك) (له‌و جیهانیش) چۆگهو ڕووبار به به‌رده‌میاندا ده‌ڕوات و (دیمه‌نێکی دڵفڕێنی هه‌یه) له‌ناو به‌هه‌شته جۆراوجۆره پڕ له‌نازو نیعمه‌ته‌کاندا (ئه‌وپه‌ڕی ژیانی پڕ له خۆشیی و شادیی و کامه‌رانیی ده‌به‌نه سه‌ر). دَعْوَاهُمْ فِيهَا سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَتَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلاَمٌ وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿10﴾ دۆعاو نزایان (له به‌هه‌شتی به‌ریندا)، (ئه‌مه‌یه): پاکی و بێگه‌ردی و ستایش شایسته‌ی تۆیه، ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ئازیز، ئه‌ی خوای میهره‌بان (له‌وه ده‌چێ هه‌ر داخوازییه‌کیان هه‌بێ به وتنی ئه‌م دوو وشه پیرۆزه جێبه‌جێ ببێ) چاک و چۆنیشیان سه‌لام کردنه (به‌ڕووی خۆش و به شێوه‌یه‌کی شیرین)، دواهه‌مین گوفتاریان دوای هه‌موو نازو نیعمه‌تێك، دوای هه‌موو به‌خششێك ئه‌وه‌یه که پڕ به‌دڵ، له‌ناخی ده‌روونیانه‌وه ده‌ڵێن: الحمد لله رب العالمین. وَلَوْ يُعَجِّلُ اللّهُ لِلنَّاسِ الشَّرَّ اسْتِعْجَالَهُم بِالْخَيْرِ لَقُضِيَ إِلَيْهِمْ أَجَلُهُمْ فَنَذَرُ الَّذِينَ لاَ يَرْجُونَ لِقَاءنَا فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ ﴿11﴾ ئه‌گه‌ر خوا به په‌له خه‌ڵکی توشێ شه‌ڕو ناخۆشی بکات (له‌سه‌ر داخوازی خۆیان کاتێ که ته‌نگه‌تاو ده‌بن) هه‌روه‌کو چۆن بۆ داخوازی خێر په‌له‌یانه، هه‌رهه‌مووان کۆتایی به ژیانیان ده‌هات (به‌ڵام خوای گه‌وره وا ناکات، به‌ڵکو ده‌فه‌رموێت:) ئه‌وانه‌ی که نایانه‌وێت و ئێمه ببنه‌وه‌و باوه‌ڕیان پێی نیه، ماوه‌یه‌ک وازیان لێ دێنین تا له ستهمیاندا ڕۆبچن. وَإِذَا مَسَّ الإِنسَانَ الضُّرُّ دَعَانَا لِجَنبِهِ أَوْ قَاعِدًا أَوْ قَآئِمًا فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُ ضُرَّهُ مَرَّ كَأَن لَّمْ يَدْعُنَا إِلَى ضُرٍّ مَّسَّهُ كَذَلِكَ زُيِّنَ لِلْمُسْرِفِينَ مَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ ﴿12﴾ هه‌رکاتێك ئاده‌میزاد (ئه‌وانه‌یان که باوه‌ڕ له ده‌روونیاندا به چاکی نه‌چه‌سپیوه) توشی ناخۆشی و زیانێك هات، هاناو هاوار بۆ ئێمه دێنێت (به ڕاشکاوانه بێت)، یا به دانیشتنه‌وه، یا به پێوه، به‌ڵام کاتێ که زه‌ره‌رو زیانه‌که‌ی لێ دوور ده‌خه‌ینه‌وه‌و ده‌که‌وێته‌وه باری ئاسایی، هه‌روا ده‌ڕوات به ڕێداو بارودۆخی ئه‌وسای فه‌رامۆش ده‌کات، هه‌روه‌ک (ڕۆژێ له ڕۆژان) هاواری له ئێمه نه‌کردبێت و له ئێمه نه‌پاڕابێته‌وه تا ناخۆشیی و زه‌ره‌ری لێ دووربخه‌ینه‌وه، ئا به‌و شێوه‌یه کار‌و کرده‌وه‌ی نادروستی له سنوور ترازاون و له خوا بێ خه‌به‌ران ڕازێنراوه‌ته‌وه. وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا الْقُرُونَ مِن قَبْلِكُمْ لَمَّا ظَلَمُواْ وَجَاءتْهُمْ رُسُلُهُم بِالْبَيِّنَاتِ وَمَا كَانُواْ لِيُؤْمِنُواْ كَذَلِكَ نَجْزِي الْقَوْمَ الْمُجْرِمِينَ ﴿13﴾ بێگومان ئێمه له سه‌ده‌کانی پێش ئێوه‌دا خه‌ڵکێکی زۆرمان له‌ناو بردووه کاتێ که له سته‌مکردندا ڕۆچوون، هه‌رچه‌نده پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به به‌ڵگه‌ی زۆره‌وه له‌ناویاندا ژیان و په‌یامی خوایان پێ ڕاگه‌یاندن که‌چی ئه‌و (خه‌ڵکه گومڕایه) بڕوایان نه‌کردو ئیمانیان نه‌هێنا، (ئێمه‌ش تۆڵه‌مان لێ سه‌ندن) هه‌ر به‌و شێوه‌یه تۆڵه له قه‌وم و که‌سانی تاوانبار ده‌که‌ینه‌وه. ثُمَّ جَعَلْنَاكُمْ خَلاَئِفَ فِي الأَرْضِ مِن بَعْدِهِم لِنَنظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ ﴿14﴾ پاشان ئێمه ئێوه‌مان کرده جێ‌نشین له زه‌ویدا له‌دوای له‌ناوبردنی ئه‌وان، تا ببینین ئێوه چی ده‌که‌ن و چۆن ده‌که‌ن!! وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ قَالَ الَّذِينَ لاَ يَرْجُونَ لِقَاءنَا ائْتِ بِقُرْآنٍ غَيْرِ هَذَا أَوْ بَدِّلْهُ قُلْ مَا يَكُونُ لِي أَنْ أُبَدِّلَهُ مِن تِلْقَاء نَفْسِي إِنْ أَتَّبِعُ إِلاَّ مَا يُوحَى إِلَيَّ إِنِّي أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّي عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ ﴿15﴾ کاتێك که ئایه‌ته‌کانی قورئانی ئێمه به ڕوون و ئاشکرا به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی که نایانه‌وێ ڕووبه‌ڕووی ئێمه ببنه‌وه و به دیداری ئێمه شادبن ده‌ڵێن: قورئانێکی جگه له بێنه‌و بیخوێنه‌ره‌وه، یان بیگۆڕه (به شێوه‌یه‌کی تر)، پێیان بڵێ: من ناتوانم له خۆمه‌وه بیگۆڕم، من ته‌نها شوێنی ئه‌وه ده‌که‌وم که به وه‌حی پێم ده‌گات، به‌ڕاستی من ده‌ترسم ئه‌گه‌ر یاخی بم له په‌روه‌ردگارم و نا فه‌رمانی بکه‌م گیرۆده‌ی سزای ڕۆژێکی زۆر سه‌خت ببم. قُل لَّوْ شَاء اللّهُ مَا تَلَوْتُهُ عَلَيْكُمْ وَلاَ أَدْرَاكُم بِهِ فَقَدْ لَبِثْتُ فِيكُمْ عُمُرًا مِّن قَبْلِهِ أَفَلاَ تَعْقِلُونَ ﴿16﴾ پێیان بڵێ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر) ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه قورئانم به‌سه‌ردا نهدهخوێندنهوهو ته‌مه‌نێکی دوور‌و درێژم له‌ناوتانا به‌سه‌ر بردووه (بێ ئه‌وه‌ی وشه‌یه‌ک له‌م قورئانه بڵێم) که‌واته (که‌سێکی نه‌خوێنده‌وار تا ته‌منه‌ی چل ساڵی هیچ نه‌ڵێ، به‌مه‌رجێك ناوبانگی ده‌رکردبێت به ڕاستگۆیی و ئه‌مینداری، له چل ساڵی به‌دواوه ئه‌م قورئانه ڕێك و پێکه ڕابگه‌یه‌نێت، ئایا ڕه‌وا نیه هه‌رکه‌س ده‌یبیستێت خێرا بڕوا به نێره‌ری قورئان و ئه‌و که‌سه‌ش که بۆی ڕه‌وانه‌کراوه ببینێت؟). فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِآيَاتِهِ إِنَّهُ لاَ يُفْلِحُ الْمُجْرِمُونَ ﴿17﴾ جا کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵبه‌ستێت، یاخود ئایه‌ته‌کانی به‌درۆ بخاته‌وه، به‌ڕاستی تاوانباران سه‌رفه‌راز نابن. وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللّهِ مَا لاَ يَضُرُّهُمْ وَلاَ يَنفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَؤُلاء شُفَعَاؤُنَا عِندَ اللّهِ قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللّهَ بِمَا لاَ يَعْلَمُ فِي السَّمَاوَاتِ وَلاَ فِي الأَرْضِ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿18﴾ (بێ باوه‌ڕان وخوانه‌ناسان) شتێك ده‌په‌رستن له‌جیاتی خوا که نه زه‌ره‌ریانی به‌ده‌سته‌و نه قازانج، به‌مه‌رجێك ده‌شڵێن: ئا ئه‌م (بت و شتانه) شه‌فاعه‌ت خوازمانن (له قیامه‌تدا) لای خوا، پێیان بڵێ: باشه ئایا ئێوه هه‌واڵێک ده‌ده‌ن که له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه‌و خوا نایزانێت؟! پاکیی و بێگه‌ردیی و ستایش و پایه بڵندیی شایسته‌ی ئه‌و زاته‌یه (که ئه‌و نه‌فامانه) شه‌ریك و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن. وَمَا كَانَ النَّاسُ إِلاَّ أُمَّةً وَاحِدَةً فَاخْتَلَفُواْ وَلَوْلاَ كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ فِيمَا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿19﴾ خه‌ڵکی (له سه‌ره‌تایی په‌یدابوونیاندا) یه‌کپارچه بوون، یه‌ك ئاین بوون، یه‌ك بیر‌و باوه‌ڕ بوون، به‌ڵام که زه‌مان تێپه‌ڕی و زۆر بوون و له سه‌رچاوه‌ی نووری پێغه‌مبه‌رایه‌تی دوورکه‌وتنه‌وه ناکۆکی و جیاوازی له نێوانیاندا په‌یدا بوو، خۆ ئه‌گه‌ر بڕایاردادهی پێشتر له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه نه‌بوایه دادپه‌روه‌ری (هه‌ر له دنیادا ئه‌نجام ده‌درا و حه‌ق و ڕاستی ڕوون ده‌کرایه‌وه) له‌و شتانه‌دا که کێشه‌و جیاوازیان له‌سه‌ری هه‌یه. وَيَقُولُونَ لَوْلاَ أُنزِلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِّن رَّبِّهِ فَقُلْ إِنَّمَا الْغَيْبُ لِلّهِ فَانْتَظِرُواْ إِنِّي مَعَكُم مِّنَ الْمُنتَظِرِينَ ﴿20﴾ (هه‌روه‌ها بێ باوه‌ڕان) ده‌ڵێن: خۆزگه (معجزة)یه‌کی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه بۆ داده‌به‌زی (له وه‌ڵامیاندا) بڵێ: (معجزة و ئه‌و جۆره شتانه نهێنی و شاراوه‌ن)، نهێنی و شاراوه‌کانیش ته‌نها به‌ده‌ست خوایه، ئێوه چاوه‌ڕێ بن، منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا چاوه‌ڕێ ده‌بم (بزانین بڕیارداده‌ی خوا چی ده‌بێت). وَإِذَا أَذَقْنَا النَّاسَ رَحْمَةً مِّن بَعْدِ ضَرَّاء مَسَّتْهُمْ إِذَا لَهُم مَّكْرٌ فِي آيَاتِنَا قُلِ اللّهُ أَسْرَعُ مَكْرًا إِنَّ رُسُلَنَا يَكْتُبُونَ مَا تَمْكُرُونَ ﴿21﴾ هه‌رکاتێک خه‌ڵکی دوای ناخۆشیه‌ك که بۆیان پێش دێت له ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆمان به‌هره‌وه‌ریان ده‌که‌ین، ده‌ست ده‌که‌ن به پیلان گێڕان دژی (ئاین) و ئایه‌ته‌کانی ئێمه، پێیان بڵێ: با بزانن که نه‌خشه‌و پیلانی خوا خێراتره (له نه‌خشه‌و پیلانی ئه‌وان)، به‌ڕاستی فریشته‌کانمان هه‌موو پیلان و فێڵێکتان تۆمار ده‌که‌ن. هُوَ الَّذِي يُسَيِّرُكُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ حَتَّى إِذَا كُنتُمْ فِي الْفُلْكِ وَجَرَيْنَ بِهِم بِرِيحٍ طَيِّبَةٍ وَفَرِحُواْ بِهَا جَاءتْهَا رِيحٌ عَاصِفٌ وَجَاءهُمُ الْمَوْجُ مِن كُلِّ مَكَانٍ وَظَنُّواْ أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ دَعَوُاْ اللّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ لَئِنْ أَنجَيْتَنَا مِنْ هَذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِينَ ﴿22﴾ هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که له وشکانی و دهریاندا هاتوچۆتان پێ ده‌کات (به‌جۆره‌ها هۆکار)، جا ئه‌و کاته‌ی که له که‌شتیه‌که‌دا ده‌بن، وه باو شه‌ماڵێکی ئارام له‌سه‌رخۆ که‌شتیه‌که به‌ڕێوه ده‌بات و هه‌موان دڵخۆشن، کوت و پڕ بایه‌کی توند و به‌هێز و سه‌خت به‌ره‌و که‌شتیه‌که هه‌ڵکات، له هه‌موو لایه‌که‌وه شه‌پۆل بۆیان بچێت، ئیتر دڵنیا بن که ده‌وره دراون و (ڕزگار بوونیان ئه‌سته‌مه، ئاله‌و کاته‌دا خه‌ڵکه‌که به سۆزه‌وه) هاناو هاوار بۆ خوا ده‌به‌ن، (دڵنیان خوا نه‌بێت که‌س ناتوانێت فریایان بکه‌وێت)، بیر‌و باوه‌ڕو ئاینیان به ته‌واویی پاک و پوخت ده‌بێته‌وه، ته‌نها هه‌ر زاتی خوا به سه‌رچاوه‌ی ئایین ده‌زانن، (به‌سۆزه‌وه ده‌ڵێن: خوایه) هه‌ر له‌م به‌ڵایه، له‌م ته‌نگانه‌یه، ڕزگارمان بکه‌یت، به‌ڕاستیی ده‌چینه ڕیزی سوپاسگوزارانه‌وه. فَلَمَّا أَنجَاهُمْ إِذَا هُمْ يَبْغُونَ فِي الأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّمَا بَغْيُكُمْ عَلَى أَنفُسِكُم مَّتَاعَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ثُمَّ إِلَينَا مَرْجِعُكُمْ فَنُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿23﴾ که‌چی کاتێك که ڕزگاریان ده‌که‌ین، ئه‌وانه به‌ناحه‌ق ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به سته‌مکاری له زه‌ویدا، ئه‌ی خه‌ڵکینه ئه‌و سته‌مه‌ی که ده‌یکه‌ن یه‌خه‌ی خۆتان ده‌گرێته‌وه‌و به‌زه‌ره‌ری خۆتان ته‌واو ده‌بێت، (ئێوه) ژیانی دنیا به‌سه‌ر ده‌به‌ن که ڕابواردنێکی که‌مه، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆلای ئێمه‌یه‌و ئه‌وسا هه‌واڵی هه‌موو کاروکرده‌وه‌کانتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نین. إِنَّمَا مَثَلُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا كَمَاء أَنزَلْنَاهُ مِنَ السَّمَاء فَاخْتَلَطَ بِهِ نَبَاتُ الأَرْضِ مِمَّا يَأْكُلُ النَّاسُ وَالأَنْعَامُ حَتَّىَ إِذَا أَخَذَتِ الأَرْضُ زُخْرُفَهَا وَازَّيَّنَتْ وَظَنَّ أَهْلُهَا أَنَّهُمْ قَادِرُونَ عَلَيْهَآ أَتَاهَا أَمْرُنَا لَيْلًا أَوْ نَهَارًا فَجَعَلْنَاهَا حَصِيدًا كَأَن لَّمْ تَغْنَ بِالأَمْسِ كَذَلِكَ نُفَصِّلُ الآيَاتِ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ ﴿24﴾ نموونه‌ی ژیانی ئه‌م دنیایه هه‌ر له‌و بارانه ده‌چێ که له ئاسمانه‌وه دایده‌به‌زێنین و به‌هۆیه‌وه ڕووه‌کی زه‌وی گه‌شه ده‌کات و زۆر ده‌بێ و (به‌رووبوومی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات) له‌و شتانه‌ی که هه‌م خه‌ڵکی و هه‌م ئاژه‌ڵیش لێی ده‌خۆن. هه‌تا وای لێدێت زه‌وی به جوانیی، نه‌خش و نیگاری خۆی ده‌رده‌خات و خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه، خه‌ڵکی وا گومان ده‌به‌ن که ئیتر ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان هه‌یه به‌سه‌ریدا، (ئا له‌و کاته‌دا که خه‌ڵکی خراپ و غافڵ و دڵیان به دنیا خۆشه) فه‌رمانی ئێمه‌ی پێ ده‌کرێ له شه‌ودا یا له‌ڕۆژدا وه‌ك دروێنهکراوێکی لێ ده‌که‌ین، هه‌روه‌کو دوێنێ نه‌بووبێت، ئا به‌و شێوه‌یه ئایه‌ته‌کانی خۆمان ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک که بیر بکه‌نه‌وه و تێفکرن (وا دیاره له کۆتایی زه‌مانه‌دا پێشکه‌شی زانستی ده‌گاته ڕاده‌یه‌کی زۆر پێشکه‌وتوو، وه خه‌ڵکی ئه‌و کاته زۆر غه‌ڕا ده‌بن، به‌ڵام له پڕێکدا خوای گه‌وره کۆتایی به هه‌ر هه‌مووی دێنێ). وَاللّهُ يَدْعُو إِلَى دَارِ السَّلاَمِ وَيَهْدِي مَن يَشَاءُ إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿25﴾ جا خوا بانگه‌واز ده‌کات بۆ به‌هه‌شتی پڕ له شادیی و ئاشتی و ئاسایش، هه‌رکه‌سێ بیه‌وێ ڕێنموویی ده‌کات بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست. لِّلَّذِينَ أَحْسَنُواْ الْحُسْنَى وَزِيَادَةٌ وَلاَ يَرْهَقُ وُجُوهَهُمْ قَتَرٌ وَلاَ ذِلَّةٌ أُوْلَئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿26﴾ بۆ ئه‌وانه‌ی که چاکه‌یان کردووه، پاداشتی چاک، (به‌هه‌شتی به‌رین) و زیاتریش ئاماده‌یه (له ڕیوایه‌تێكدا که پێشه‌وایان ئه‌حمه‌د و موسلیم ڕیوایه‌تیان کردووه، ئه‌و زیاتره ته‌ماشاکردنی ڕوخساری پڕ له نوورو قه‌شه‌نگی زاتی په‌روه‌ردگاره)، بێگومان ڕووخساریان ڕه‌شی و تاڵیی و زه‌لیلیی و ماندوێتی پێوه دیار نیه، ئه‌وانه نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و بۆ هه‌میشه ژیانی تیادا ده‌به‌نه سه‌ر. وَالَّذِينَ كَسَبُواْ السَّيِّئَاتِ جَزَاء سَيِّئَةٍ بِمِثْلِهَا وَتَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌ مَّا لَهُم مِّنَ اللّهِ مِنْ عَاصِمٍ كَأَنَّمَا أُغْشِيَتْ وُجُوهُهُمْ قِطَعًا مِّنَ اللَّيْلِ مُظْلِمًا أُوْلَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿27﴾ ئه‌وانه‌ش که گوناهو تاوانیان ئه‌نجام داوه (هه‌رچه‌نده) پاداشتی هه‌ر گوناهو تاوانێک به‌قه‌ده‌ر خۆی ده‌درێته‌وه (به‌ڵام هه‌ندێک ئه‌وه‌نده تاوانبارن) خه‌جاڵه‌تیی و سه‌رشۆڕیی و ڕووڕه‌شی ماندووی کردوون، که‌س نیه په‌نایان بدات (له خه‌شم و قینی) خوا، ئه‌وه‌نده ڕووڕه‌شن هه‌ر ده‌ڵێی پارچه‌یه‌ك له شه‌وی تاریك ڕوخساری داپۆشیون، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن وه بۆ هه‌میشه ژیان له‌ناویدا ده‌به‌نه سه‌ر. وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُواْ مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَآؤُكُمْ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ وَقَالَ شُرَكَآؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿28﴾ ڕۆژێک دێ هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کۆده‌که‌ینه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه)، ئه‌وجا به‌وانه ده‌ڵێین: که شه‌ریك و هاوه‌ڵیان بۆخوا بڕیار داوه: خۆتان و ئه‌و شتانه‌ی که ده‌تانپه‌رست، له‌جێی خۆتان بوه‌ستن و مه‌جوڵێن (ئه‌وسا موشریکه‌کان له‌به‌رانبه‌ر په‌رستراوه‌کانیاندا ڕاده‌گرین) و بت و په‌رستراوه‌کان (خوا ده‌یانهێنێته قسه‌و به‌یه‌ک ده‌نگ) ده‌ڵێن: (ئێمه ئێوه ناناسین) که‌ی ئێوه ئێمه‌تان په‌رستووه!! فَكَفَى بِاللّهِ شَهِيدًا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَافِلِينَ ﴿29﴾ بێگومان هه‌ر خواش به‌سه که شایه‌ت بێ له نێوان ئێمه‌و ئێوه‌دا (دڵنیابن هه‌رگیز) ئێمه ئاگامان له په‌رستن و (پاڕانه‌وه‌ی) ئێوه نه‌بووه. هُنَالِكَ تَبْلُو كُلُّ نَفْسٍ مَّا أَسْلَفَتْ وَرُدُّواْ إِلَى اللّهِ مَوْلاَهُمُ الْحَقِّ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَفْتَرُونَ ﴿30﴾ ئا له‌وێدا (له گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌رو لێپرسینه‌وه‌دا) هه‌موو که‌س سه‌رئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌ی ڕابردووی هه‌ست پێ ده‌کات و ده‌یچێژێ، هه‌موان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆلای خوا، خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌و په‌روه‌ردگاری حه‌ق، هه‌رچیه‌کیش به ناحه‌ق ده‌یانپه‌رست و پێی خه‌ڵه‌تابوون، ون ده‌بێت و له‌ناو ده‌چێت. قُلْ مَن يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاءِ وَالأَرْضِ أَمَّن يَمْلِكُ السَّمْعَ والأَبْصَارَ وَمَن يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ الْمَيَّتَ مِنَ الْحَيِّ وَمَن يُدَبِّرُ الأَمْرَ فَسَيَقُولُونَ اللّهُ فَقُلْ أَفَلاَ تَتَّقُونَ ﴿31﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر پێیان بڵێ): کێ هه‌یه له ئاسمانه‌وه (به‌هۆی تیشك و بارانه‌وه) وه له زه‌ویه‌وه (به‌هۆی خاک و ئاو و هه‌واوه) ڕزق و ڕۆزیتان بۆ فه‌راهه‌م بێنێ و پێتان ببه‌خشێ، ئه‌ی کێ هه‌یه خاوه‌نی ده‌سگاکانی بیستن و بینین بێت (وه توانای بیستن و بینینتان پێ ببه‌خشێت) ئه‌ی کێ زیندوو له مردو ده‌ردێنێ، وه مردوو له زیندوو ده‌ردێنێ، کێیه که هه‌موو کار‌و فرمانه‌کان جێبه‌جێ ده‌کات و تاووتوێیان ده‌کات (له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو پرسیارانه‌وه) ده‌ڵێن: الله، خوا که‌واته پێیان بڵێ: ئایا ناترسن له‌سه‌رئه‌نجامی یاخی بوونتان، ئایا پارێزکار نابن؟! فَذَلِكُمُ اللّهُ رَبُّكُمُ الْحَقُّ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلاَّ الضَّلاَلُ فَأَنَّى تُصْرَفُونَ ﴿32﴾ (جا ئیتر دڵنیا بن هه‌ر ئه‌و زاته‌یه) په‌روه‌ردگاری ڕاست و دروستان، (باشه) دوای حه‌ق و ڕاستی چێ هه‌یه جگه له گومڕایی و سه‌رگه‌ردانی، (ئیتر ئێوه بۆ بیر ناکه‌نه‌وه) ڕوو ده‌که‌نه کوێ، ڕوو ده‌که‌نه کێ، بۆ کوێ ده‌چن؟! كَذَلِكَ حَقَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى الَّذِينَ فَسَقُواْ أَنَّهُمْ لاَ يُؤْمِنُونَ ﴿33﴾ ئا به‌و شێوه‌یه (چونکه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌دا تاوانبارن هه‌ر سه‌رکه‌شیی ده‌که‌ن) بڕیاری په‌روه‌ردگارت له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که تاوانکارن بڕاوه‌ته‌وه که ئه‌وانه هه‌ر ئیمان و باوه‌ڕناهێنن. قُلْ هَلْ مِن شُرَكَآئِكُم مَّن يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ قُلِ اللّهُ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ فَأَنَّى تُؤْفَكُونَ ﴿34﴾ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ئایا له‌و شتانه‌ی که ئێوه له‌جیاتی خوا (ده‌یپه‌رستن) که‌سێ هه‌یه که بتوانێ شتێك دروست بکات، یا ئه‌گه‌ر دروستی کردوو دوایی نه‌ما ئایا ده‌توانێ سه‌رله‌نوێ بیهێنێته‌وه کایه؟! ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ هه‌ر بڵێ: هه‌ر خوا (ئه‌و کارانه ده‌توانێ) هه‌ر ئه‌و ده‌توانێ له‌سه‌ره‌تاو نه‌بوونه‌وه خه‌ڵکی وهه‌موو شت دروست بکاو له‌وه‌ودوا دووباره‌ی بکاته‌وه، ئیتر چۆن و به‌ره‌و کوێ خۆتان وێڵ و سه‌رگه‌ردان ده‌که‌ن. قُلْ هَلْ مِن شُرَكَآئِكُم مَّن يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ قُلِ اللّهُ يَهْدِي لِلْحَقِّ أَفَمَن يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ أَحَقُّ أَن يُتَّبَعَ أَمَّن لاَّ يَهِدِّي إِلاَّ أَن يُهْدَى فَمَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ ﴿35﴾ هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: ئایا که‌سێ، یا شتێ هه‌یه له‌وانه‌ی که ده‌یپه‌رستن هیدایه‌ت و ڕینمویی بکا بۆ ڕێبازی حه‌ق و ڕاستی (بێگومان نه‌خێر)، (باشه) که‌واته: په‌یڕه‌وی زاتێک ڕه‌وایه که ڕێنموویی بۆ حه‌ق و ڕاستی بکات، یا په‌یڕه‌وی شتێك یا که‌سێك که هیچ ڕێنموویهك نازانێت؟ چونکه خۆیشی ده‌بێت ده‌ستی بگیرێت و ڕێنموویی بکرێت، (که‌واته ئیتر ئێوه شوێنی چێ که‌وتوون) چ فه‌رمانێ ده‌ده‌ن و چ بڕیارێکی ناڕه‌وا ده‌رده‌که‌ن (ئه‌گه‌ر جگه له‌به‌رنامه‌ی خوا شوێنی به‌رنامه‌و ڕێبازێکی تر بکه‌ون). وَمَا يَتَّبِعُ أَكْثَرُهُمْ إِلاَّ ظَنًّا إَنَّ الظَّنَّ لاَ يُغْنِي مِنَ الْحَقِّ شَيْئًا إِنَّ اللّهَ عَلَيمٌ بِمَا يَفْعَلُونَ ﴿36﴾ زۆربه‌ی ئه‌وان شوێنی گومان و خه‌یاڵات که‌وتوون، گومان و خه‌یاڵاتیش هه‌رگیز جێگه‌ی حه‌ق ناگرێته‌وه، به‌ڕاستی خوا زانایه به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. وَمَا كَانَ هَذَا الْقُرْآنُ أَن يُفْتَرَى مِن دُونِ اللّهِ وَلَكِن تَصْدِيقَ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ الْكِتَابِ لاَ رَيْبَ فِيهِ مِن رَّبِّ الْعَالَمِينَ ﴿37﴾ وهنهبێط ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه ڕه‌وانه‌کرابێت و داڕێژرابێت جگه له خوا، ڕاستی و ڕه‌وانی کتێبه ئاسمانیه‌کانی پێش خۆشی دووپات ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها ڕوونکه‌ره‌وه‌ی بیروباوه‌ڕو ئه‌رکه‌کانه، به‌ڕاستی هیچ گومان له‌وه‌دا نیه که ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه ڕه‌وانه کراوه. أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ قُلْ فَأْتُواْ بِسُورَةٍ مِّثْلِهِ وَادْعُواْ مَنِ اسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ اللّهِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿38﴾ (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا ئه‌وانه) ده‌ڵێن که (محمد صلی الله علیه وسلم قورئانی) داناوه، بڵێ: ده ئێوه‌ش سوره‌تێك وه‌ك سوره‌ته‌کانی داڕێژن، داوا له هه‌ر که‌سێکی تر ده‌که‌ن جگه له‌خوا (که یارمه‌تیتان بدات) درێغی مه‌که‌ن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن. بَلْ كَذَّبُواْ بِمَا لَمْ يُحِيطُواْ بِعِلْمِهِ وَلَمَّا يَأْتِهِمْ تَأْوِيلُهُ كَذَلِكَ كَذَّبَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَانظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الظَّالِمِينَ ﴿39﴾ ئه‌وانه شتێک به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌و بڕوای پێ ناکه‌ن که هیچ ده‌رباره‌ی نازانن، له‌کاتێکدا که هێشتا گه‌لێك له‌و شتانه‌ی که لێی دواوه پێش نه‌هاتووه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان به‌رنامه‌ی خوایان به‌درۆ خسته‌وه، ده ته‌ماشا بکه‌و سه‌رنج بده سه‌رئه‌نجامی کافران به‌ره‌و کوێ ملی نا. وَمِنهُم مَّن يُؤْمِنُ بِهِ وَمِنْهُم مَّن لاَّ يُؤْمِنُ بِهِ وَرَبُّكَ أَعْلَمُ بِالْمُفْسِدِينَ ﴿40﴾ له‌و خه‌ڵکه‌دا که‌سانێ هه‌ن ئیمان وباوه‌ڕیان به قورئان هه‌یه‌و، هه‌یشه ئیمان و باوه‌ڕی پێی نیه، بێگومان په‌روه‌ردگارت خۆی تاوانباران و گوناهکاران چاک ده‌ناسێت. وَإِن كَذَّبُوكَ فَقُل لِّي عَمَلِي وَلَكُمْ عَمَلُكُمْ أَنتُمْ بَرِيئُونَ مِمَّا أَعْمَلُ وَأَنَاْ بَرِيءٌ مِّمَّا تَعْمَلُونَ ﴿41﴾ ئه‌گه‌ر هه‌ر به درۆیان خستیته‌وه، پێیان بڵێ: کار‌و کرده‌وه‌ی خۆم بۆ خۆم و کار‌و کرده‌وه‌ی خۆتان بۆ خۆتان، ئێوه به‌رین و لێپرسراو نین له هه‌رچی من ده‌یکه‌م، منیش به‌ریم و لێپرسراو نیم له‌هه‌رچی ئێوه ده‌یکه‌ن. وَمِنْهُم مَّن يَسْتَمِعُونَ إِلَيْكَ أَفَأَنتَ تُسْمِعُ الصُّمَّ وَلَوْ كَانُواْ لاَ يَعْقِلُونَ ﴿42﴾ (له‌و بێ باوه‌ڕانه) که‌سانێ هه‌یه گوێ هه‌ڵده‌خات (کاتێ که قورئان ده‌خوێنیت، به‌ڵام ئایا تۆ ده‌توانیت قسه‌و گوفتاری خۆت بده‌ی به گوێی که‌سێکدا که کهڕهواڵهیهو هیچ تێناگا و عه‌قڵی ناخاته کار). وَمِنهُم مَّن يَنظُرُ إِلَيْكَ أَفَأَنتَ تَهْدِي الْعُمْيَ وَلَوْ كَانُواْ لاَ يُبْصِرُونَ ﴿43﴾ هه‌شیانه سه‌رنجی تۆ ده‌دات و له هه‌ڵسوکه‌وت و گوفتار و ڕه‌فتاری تۆ ورد ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئایا تۆ هیدایه‌تی کوێرو نابینا ده‌ده‌یت؟! ئه‌گه‌ر کوێراییان داهاتبێت و نه‌بینن؟! (دیاره که ئه‌وانه دڵیان کوێره‌و ده‌رونیان تاریکه‌و نایانه‌وێت ئیسلام دڵ و ده‌رونیان ڕووناک بکاته‌وه). إِنَّ اللّهَ لاَ يَظْلِمُ النَّاسَ شَيْئًا وَلَكِنَّ النَّاسَ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ﴿44﴾ به‌ڕاستی خوا هیچ جۆره سته‌مێك ناکات، به‌ڵكو خه‌ڵکی خۆیان سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن. وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ كَأَن لَّمْ يَلْبَثُواْ إِلاَّ سَاعَةً مِّنَ النَّهَارِ يَتَعَارَفُونَ بَيْنَهُمْ قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ كَذَّبُواْ بِلِقَاء اللّهِ وَمَا كَانُواْ مُهْتَدِينَ ﴿45﴾ ڕۆژێك دێت خوا ههرههموانیان کۆ ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ک ته‌نها سه‌عاتێك له ڕۆژیان پێ چووبێ (له جیهانی به‌رزه‌خ دا) هه‌مووان (به‌تایبه‌تی خزمان و ناسیاوان) یه‌کتر ده‌ناسنه‌وه، بێگومان ئه‌وانه‌ی که بڕوایان نه‌بوو به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خوا خه‌ساره‌تمه‌ندی و زه‌ره‌رمه‌ندیه‌کی زۆر ڕوویان تێ ده‌کات، به‌ڕاستی ئه‌وانه هیدایه‌ت دراو نین. وَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ثُمَّ اللّهُ شَهِيدٌ عَلَى مَا يَفْعَلُونَ ﴿46﴾ خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له هه‌ڕه‌شه‌کانی خۆمان (بۆ خوانه‌ناسان) پێش بێنین و نیشانی تۆی بده‌ین، یاخود گیانت بکێشین پێشتر، ئاکامیان نه‌بینی، ئه‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆلای ئێمه‌یه‌و (له ده‌ستمان ده‌رباز نابن)، له‌وه‌ودواش خوا خۆی شایه‌ته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. وَلِكُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولٌ فَإِذَا جَاء رَسُولُهُمْ قُضِيَ بَيْنَهُم بِالْقِسْطِ وَهُمْ لاَ يُظْلَمُونَ ﴿47﴾ هه‌ر قه‌وم و گه‌لێک پێغه‌مبه‌رێکی (بۆ ڕه‌وانه کراوه)، کاتێ که (له گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ردا) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یان ئاماده ده‌بێ، له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادپه‌روه‌ری داوه‌ری ده‌کرێ لهنێوانیانداو هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ ناکرێت. وَيَقُولُونَ مَتَى هَذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿48﴾ (بێ باوه‌ڕان) ده‌ڵێن: کوا، که‌ی ئه‌و به‌ڵێنه پێش دێت؟ که‌ی ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت؟! ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن. قُل لاَّ أَمْلِكُ لِنَفْسِي ضَرًّا وَلاَ نَفْعًا إِلاَّ مَا شَاء اللّهُ لِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ إِذَا جَاء أَجَلُهُمْ فَلاَ يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلاَ يَسْتَقْدِمُونَ ﴿49﴾ پێیان بڵێ: (من ته‌نها پێغه‌مبه‌رم) توانای ئه‌وه‌شم به‌ده‌ست نیه که زه‌ره‌رێك یا قازانجێک به‌خۆم بگه‌یه‌نم هه‌تا ویستی خوای له‌سه‌ر نه‌بێت، هه‌موو قه‌ومێك کاتی دیاریکراوی هه‌یه بۆ کۆتایی هاتنی، هه‌رکاتێ ئه‌و ساته گه‌یشت نه تاوێک دوا ده‌که‌ون، نه ساتێك پێش ده‌که‌ون. قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُهُ بَيَاتًا أَوْ نَهَارًا مَّاذَا يَسْتَعْجِلُ مِنْهُ الْمُجْرِمُونَ ﴿50﴾ پێیان بڵێ: باشه ئه‌گه‌ر سزا‌و تۆڵه‌ی خوا له شه‌وگاردا یا له ڕۆژگاردا یه‌خه‌ی پێ گرتن، تاوانباران (چی‌یان ده‌ست ده‌که‌وێ؟) ئاخۆ بۆچێ په‌له ده‌که‌ن. أَثُمَّ إِذَا مَا وَقَعَ آمَنْتُم بِهِ آلآنَ وَقَدْ كُنتُم بِهِ تَسْتَعْجِلُونَ ﴿51﴾ باشه ئایا که (قیامه‌ت) ڕوویدا، باوه‌ڕی پێ دێنن؟!، ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت ئێستا باوه‌ڕی پێ دێنن؟! خۆ کاتی خۆی (به‌گاڵته پێ کردنه‌وه) په‌له‌تان ده‌کرد له‌پێشهاتنی و (بڕواتان پێی نه‌بوو). ثُمَّ قِيلَ لِلَّذِينَ ظَلَمُواْ ذُوقُواْ عَذَابَ الْخُلْدِ هَلْ تُجْزَوْنَ إِلاَّ بِمَا كُنتُمْ تَكْسِبُونَ ﴿52﴾ ئه‌وجا به سته‌مکاران ده‌وترێت: ده‌بچێژن سزا‌و ئازاری نه‌بڕاوه، مه‌گه‌ر پاداشتان له‌به‌رانبه‌ری کار‌و کرده‌وه‌و هه‌وڵه‌کانی خۆتان نیه؟! وَيَسْتَنبِئُونَكَ أَحَقٌّ هُوَ قُلْ إِي وَرَبِّي إِنَّهُ لَحَقٌّ وَمَا أَنتُمْ بِمُعْجِزِينَ ﴿53﴾ (کافران به گاڵته‌وه لێت ده‌پرسن) به‌ڕاست (به‌رپابوونی قیامه‌ت) ڕاسته؟ (شتی وا پێش دێ؟!) بڵێ: به‌ڵێ ڕاسته سوێند به په‌روه‌ردگارم ئه‌وه حه‌قیقه‌تێکه‌و (هه‌ر پێش دێت و) ئێوه له ده‌ستی ده‌رباز نابن. وَلَوْ أَنَّ لِكُلِّ نَفْسٍ ظَلَمَتْ مَا فِي الأَرْضِ لاَفْتَدَتْ بِهِ وَأَسَرُّواْ النَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُاْ الْعَذَابَ وَقُضِيَ بَيْنَهُم بِالْقِسْطِ وَهُمْ لاَ يُظْلَمُونَ ﴿54﴾ ئه‌گه‌ر هه‌رچی له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌یه که‌سێکی سته‌مکار خاوه‌نی بێت (له قیامه‌تدا) ئاماده‌یه هه‌ر هه‌مووی بکاته قوربانی خۆی و بیبه‌خشێ، ئه‌وانه له ده‌روونه‌وه زۆر په‌شیمانن کاتێ که سزا‌و ئازاری (چاوه‌ڕوان نه‌کراو) ده‌بینن، ئه‌وسا داوه‌ری له‌نێوانیاندا له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت، وه ئه‌وانه هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ ناکرێت. أَلا إِنَّ لِلّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ أَلاَ إِنَّ وَعْدَ اللّهِ حَقٌّ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لاَ يَعْلَمُونَ ﴿55﴾ (خه‌ڵکینه) ئاگادار بن و (بیرتان نه‌چێت) که هه‌رچێ له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی خوا خاوه‌نیانه، ئاگاداربن که‌به‌ڵێنی خوا ڕاست و دروسته (قیامه‌ت به‌رپا ده‌کات و پاداشت و سزا له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیمان و کرده‌وه دیاری ده‌کات) به‌ڵام زۆربه‌ی (خه‌ڵکی) له‌م راستیه بێ ئاگان و نایزانن. هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿56﴾ هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه که ژیان ده‌به‌خشێت و مردن پێش دێنێت، گه‌ڕانه‌وه‌شتان هه‌ر بۆلای ئه‌و زاته‌یه. يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءتْكُم مَّوْعِظَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَشِفَاء لِّمَا فِي الصُّدُورِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ ﴿57﴾ ئه‌ی خه‌ڵکینه دڵنیابن که ئامۆژگاریتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه که شیفابه‌خش و چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشی دڵ و ده‌روونه‌کان، وه هیدایه‌تبه‌خش و ڕه‌حمه‌تیشه بۆ ئیمانداران. قُلْ بِفَضْلِ اللّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُواْ هُوَ خَيْرٌ مِّمَّا يَجْمَعُونَ ﴿58﴾ بڵێ: (حه‌ق وایه) به‌فه‌زڵ و به‌خشش و ڕه‌حمه‌تی خوایی (ئیمانداران) دڵخۆش بکه‌ن (که گرنگترینیان دینداری و ئیمان و باوه‌ڕه)، وه هه‌ر ئه‌وه چاکتره بۆیان له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که خه‌ڵکی خه‌ریکن کۆی ده‌که‌نه‌وه‌و که‌ڵه‌که‌ی ده‌که‌ن (چونکه سه‌ربه‌رزی دنیا‌و پاداشتی نه‌بڕاوه‌ی قیامه‌تی له‌دوایه). قُلْ أَرَأَيْتُم مَّا أَنزَلَ اللّهُ لَكُم مِّن رِّزْقٍ فَجَعَلْتُم مِّنْهُ حَرَامًا وَحَلاَلًا قُلْ آللّهُ أَذِنَ لَكُمْ أَمْ عَلَى اللّهِ تَفْتَرُونَ ﴿59﴾ بڵێ: باشه پێم بڵێن: ئێوه چۆن له خۆتانه‌وه ئه‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که خوا پێی به‌خشیون دابه‌شی ده‌که‌ن هه‌ندێكی به حه‌رام ده‌زانن و هه‌ندێکی به حه‌ڵاڵ، پێیان بڵێ: ئایا خوا خۆی مۆڵه‌تی ئه‌و کاره‌ی پێ داون، یاخود له‌خۆتانه‌وه شت به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن؟! وَمَا ظَنُّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللّهِ الْكَذِبَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّ اللّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لاَ يَشْكُرُونَ ﴿60﴾ باشه، ئاخۆ له ڕۆژی قیامه‌تدا گومانی ئه‌و که‌سانه چۆنه که درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن، (ئایا وا ده‌زانن لێپرسینه‌وه نیه؟) به‌ڕاستی (له‌گه‌ڵ لاری زۆربه‌ی خه‌ڵکیدا) خوا هه‌ر خاوه‌نی فه‌زڵه به‌سه‌ریانه‌وه، هه‌رچه‌نده زۆربه‌یان سوپاس ناپهرێزو بێ ئه‌مه‌کن. وَمَا تَكُونُ فِي شَأْنٍ وَمَا تَتْلُو مِنْهُ مِن قُرْآنٍ وَلاَ تَعْمَلُونَ مِنْ عَمَلٍ إِلاَّ كُنَّا عَلَيْكُمْ شُهُودًا إِذْ تُفِيضُونَ فِيهِ وَمَا يَعْزُبُ عَن رَّبِّكَ مِن مِّثْقَالِ ذَرَّةٍ فِي الأَرْضِ وَلاَ فِي السَّمَاء وَلاَ أَصْغَرَ مِن ذَلِكَ وَلا أَكْبَرَ إِلاَّ فِي كِتَابٍ مُّبِينٍ ﴿61﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) تۆ به هیچ کارێک هه‌ڵناسی، هیچ به‌شێك له قورئان ناخوێنیته‌وه (که ئێمه ئاگادار نه‌بین، ئێوه‌ش ئه‌ی خه‌ڵکینه) به‌هیچ هه‌ڵسوکه‌وتێك هه‌ڵناسن که ئێمه شایه‌ت نه‌بین به‌سه‌ریه‌وه له‌کاتی ئه‌نجام دانیدا، وه‌هیچ شتێك له په‌روه‌ردگاری تۆ، ون نابێت له‌پارچه ئه‌تۆمێکه‌وه بگره له زه‌وی یا له ئاسماندا، بچوکتر بێت یا گه‌وره‌تر، که‌له دۆسیه‌یه‌کی تایبه‌تدا لای ئێمه تۆما نه‌کرابێت. أَلا إِنَّ أَوْلِيَاء اللّهِ لاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿62﴾ ئاگادار بن که به‌ڕاستی چاکان و خۆشه‌ویستانی خوای میهره‌بان نه ترس و بیم ڕوویان تێ ده‌کات (له سه‌ره‌مه‌رگ و له ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا)، نه غه‌م و په‌ژاره‌و دڵته‌نگی (به‌ڵکو فریشته‌کان به‌ڕوو خۆشیه‌وه مژده‌ی سه‌رفرازی و خۆشنوودیان ده‌ده‌نێ). الَّذِينَ آمَنُواْ وَكَانُواْ يَتَّقُونَ ﴿63﴾ (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) ئه‌وانه‌ن (که له‌دنیادا) باوه‌ڕی به‌تین و دامه‌زراوو پڕ سۆزیان هه‌بووه به په‌روه‌ردگاریان، وه پارێزکارو خواناس بوون. لَهُمُ الْبُشْرَى فِي الْحَياةِ الدُّنْيَا وَفِي الآخِرَةِ لاَ تَبْدِيلَ لِكَلِمَاتِ اللّهِ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿64﴾ (هه‌روه‌ها) مژده‌ی (کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری) له‌ژیانی دنیاشدا وه‌رده‌گرن (وه‌کو خه‌ونی خۆش و مژده‌ی به‌هه‌شت و ڕه‌زامه‌ندی خوا له‌سه‌ره‌مه‌رگدا)، له قیامه‌تیشدا (مژده‌کان به‌زیاده‌وه دێنه دی)، بێگومان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی خوا هه‌ر دێنه دی و گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت، به‌ڕاستی ئائه‌وه‌یه سه‌رفه‌رازی و کامه‌رانی گه‌وره‌و مه‌زن و بێ ئه‌ندازه. وَلاَ يَحْزُنكَ قَوْلُهُمْ إِنَّ الْعِزَّةَ لِلّهِ جَمِيعًا هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿65﴾ گوفتاری (نابه‌جێ و نادروستی خوانه‌ناسان) خه‌فه‌تبارو غه‌مگینت نه‌کات چونکه به‌ڕاستی عیزه‌ت و به‌رزی و بڵندی هه‌ر هه‌مووی به‌ده‌ست خوایه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌رو زاناشه. أَلا إِنَّ لِلّهِ مَن فِي السَّمَاوَات وَمَن فِي الأَرْضِ وَمَا يَتَّبِعُ الَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ اللّهِ شُرَكَاء إِن يَتَّبِعُونَ إِلاَّ الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلاَّ يَخْرُصُونَ ﴿66﴾ ئاگاداربن که هه‌رکه‌س و هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه خوا خاوه‌نیانه، ئه‌وانه‌ی که جگه له‌خوا شتی تر ده‌په‌رستن و په‌یڕه‌وی ڕێبازی تر ده‌که‌ن (وه نه‌بێت شوێن ڕێبازێکی چاك که‌وتبن) ئه‌وانه ته‌نها شوێنی گومان که‌وتوون، وه ئه‌وانه جگه له‌درۆ هیچی تریان له‌ده‌ست نایه‌ت. هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِتَسْكُنُواْ فِيهِ وَالنَّهَارَ مُبْصِرًا إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَسْمَعُونَ ﴿67﴾ هه‌ر زاتی خوایه که شه‌وی کردووه به‌هۆی حه‌وانه‌وه‌تان، ڕۆژیشی ڕووناك کردۆته‌وه، (تا کار‌و کاسپی تیا ئه‌نجام بده‌ن)، به‌ڕاستی ئاله‌و دیاردانه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و توانایی په‌روه‌ردگار) بۆ که‌سانێك که گوێ بگرن و تێ بگه‌ن. قَالُواْ اتَّخَذَ اللّهُ وَلَدًا سُبْحَانَهُ هُوَ الْغَنِيُّ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَات وَمَا فِي الأَرْضِ إِنْ عِندَكُم مِّن سُلْطَانٍ بِهَذَا أَتقُولُونَ عَلَى اللّهِ مَا لاَ تَعْلَمُونَ ﴿68﴾ (خوا نه‌ناسان) ده‌ڵێن: خوا کوڕی هه‌یه، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش شایسته‌ی ئه‌و زاته‌یه، ئه‌و خوایه بێ نیازه (پێویستی نه به‌کوڕ هه‌یه‌و نه‌به کچ)، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌و زاته خاوه‌نیانه، بێگومان هیچ به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌کتان نیه بۆ ئه‌م (بوختانه ناڕه‌وایه)، ئایا شتێك هه‌ڵده‌به‌ستن بۆ خوا‌و (بێ باکانه) ده‌یڵێن که هیچی لێ نازانن و هیچ بنه‌مایه‌کی نیه؟! قُلْ إِنَّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللّهِ الْكَذِبَ لاَ يُفْلِحُونَ ﴿69﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر تۆ) بڵێ: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی درۆ‌و بوختان بۆ خوا هه‌ڵده‌به‌ستن، هه‌رگیز سه‌رفه‌راز نابن. مَتَاعٌ فِي الدُّنْيَا ثُمَّ إِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ثُمَّ نُذِيقُهُمُ الْعَذَابَ الشَّدِيدَ بِمَا كَانُواْ يَكْفُرُونَ ﴿70﴾ (به‌ڵکو هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌که‌یان) ژیانی دنیا‌و ڕابواردنی دنیایه، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆلای ئێمه‌یه ئه‌وسا سزای به‌ئێش و تاڵاوی توند‌و به‌هێز ده‌که‌ین به گه‌روویاندا له‌ئه‌نجامی بێ باوه‌ڕیاندا. وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ نُوحٍ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ إِن كَانَ كَبُرَ عَلَيْكُم مَّقَامِي وَتَذْكِيرِي بِآيَاتِ اللّهِ فَعَلَى اللّهِ تَوَكَّلْتُ فَأَجْمِعُواْ أَمْرَكُمْ وَشُرَكَاءكُمْ ثُمَّ لاَ يَكُنْ أَمْرُكُمْ عَلَيْكُمْ غُمَّةً ثُمَّ اقْضُواْ إِلَيَّ وَلاَ تُنظِرُونِ ﴿71﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌سه‌رهات و هه‌واڵی نوح بۆ ئه‌و خه‌ڵکه بگێڕه‌وه، کاتێ که به قه‌ومه‌که‌ی خۆی وت: ئه‌ی قه‌وم و که‌سم، ئه‌گه‌ر ئێوه سه‌غڵه‌تن، به‌ده‌ست مانه‌وه‌ی منه‌وه له‌ناوتاندا، وه یادخستنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی خواتان لا گرانه (ئه‌وه دڵنیابن که من کۆڵ ناده‌م) پشت به‌خوا ده‌به‌ستم (له‌و کاره‌م دا)، (ئیتر ئێوه چیتان له‌ده‌ست دێت درێغی مه‌که‌ن) خۆتان و بته‌کانتان و هاوبیروباوه‌ڕه‌کانتان بکه‌ونه خۆ، پاشان به ئاشکرا چی ده‌که‌ن بیکه‌ن، هه‌رچیتان له‌ده‌ست دێت دژ به من ئه‌نجامی بده‌ن و (منه‌تتان نه‌بێت)، مۆڵه‌تم مه‌ده‌ن. فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَمَا سَأَلْتُكُم مِّنْ أَجْرٍ إِنْ أَجْرِيَ إِلاَّ عَلَى اللّهِ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْمُسْلِمِينَ ﴿72﴾ ئه‌گه‌ر ڕوو وه‌رده‌گێڕن و باوه‌ڕم پێ نه‌که‌ن (من پێـ سه‌یره چونکه) من هیچ پاداشتێك و هیچ شتێکم له ئێوه داوا نه‌کردووه، به‌ڵکو پاداشتم ته‌نها له‌سه‌ر خوایه، وه من فه‌رمانم پێ دراوه که له ڕیزی موسوڵماناندا بم. فَكَذَّبُوهُ فَنَجَّيْنَاهُ وَمَن مَّعَهُ فِي الْفُلْكِ وَجَعَلْنَاهُمْ خَلاَئِفَ وَأَغْرَقْنَا الَّذِينَ كَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا فَانظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُنذَرِينَ ﴿73﴾ (که‌چی) به‌درۆیان خسته‌وه، ئێمه‌ش نوح و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌ته‌کیدا بوون ڕزگارمان کردن و کردمانن به جێ‌نشین، وه هه‌موو ئه‌وانه‌مان نوقمی (ڕه‌هێڵ و زریانه‌که) کرد، چونکه ئایه‌ت و نیشانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئێمه‌یان به‌درۆ خسته‌وه، ده ته‌ماشاکه‌و سه‌رنج بده‌و بزانه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و که‌سانه چۆن بوو که ئێمه هه‌وڵماندا بێ
الموضوع الأصلي : 10. سورة يونس // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam