2012-01-23, 04:03
رسالة بيانات كاتب الموضوع
20. سورة طه المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 20. سورة طه
سوره 20: طه بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان طه ﴿1﴾ سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده. مَا أَنزَلْنَا عَلَيْكَ الْقُرْآنَ لِتَشْقَى ﴿2﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر) ئێمه قورئانمان بۆ تۆ ڕه‌وانه نه‌کردووه (تا به‌هۆی باوه‌ڕنه‌هێنانی کافرانه‌وه) تووشی خه‌فه‌ت و غه‌م و په‌ژاره ببیت. إِلَّا تَذْكِرَةً لِّمَن يَخْشَى ﴿3﴾ (به‌ڵکو ناردومانه تا ببێته هۆی) یادخستنه‌وه، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که له (لێپرسینه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار) ده‌ترسێت. تَنزِيلًا مِّمَّنْ خَلَقَ الْأَرْضَ وَالسَّمَاوَاتِ الْعُلَى ﴿4﴾ (ئه‌م قورئانه) له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه ڕه‌وانه‌کراوه، که زه‌وی دروست کردووه‌و ئاسمانه بڵنده‌کانی به‌دیهێناوه. الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى ﴿5﴾ خوای میهره‌بان به‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆیه‌وه وه‌ستاوه‌و (له‌وێوه سه‌رپه‌رشتی هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کان ده‌کات، که ئێمه نازانین چۆنه‌و له کوێیه). لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَمَا تَحْتَ الثَّرَى ﴿6﴾ هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له‌زه‌ویداو هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه‌و هه‌رچی له‌ژێر خاکدایه (هه‌رهه‌مووی) خوا خاوه‌نیانه. وَإِن تَجْهَرْ بِالْقَوْلِ فَإِنَّهُ يَعْلَمُ السِّرَّ وَأَخْفَى ﴿7﴾ خۆ ئه‌گه‌ر به ئاشکرا قسه بکه‌ی، بێگومان ئه‌و زاته به نهێنی و له نهێنیش په‌نهانتر ده‌زانێ. اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ لَهُ الْأَسْمَاء الْحُسْنَى ﴿8﴾ الله زاتێکه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، وه هه‌رچی ناوه پیرۆز‌و جوانه‌کان هه‌یه شایسته‌ی ئه‌وه. وَهَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ مُوسَى ﴿9﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ئایا هه‌واڵی به‌سه‌رهاتی موسات پێ نه‌گه‌یشتووه؟! إِذْ رَأَى نَارًا فَقَالَ لِأَهْلِهِ امْكُثُوا إِنِّي آنَسْتُ نَارًا لَّعَلِّي آتِيكُم مِّنْهَا بِقَبَسٍ أَوْ أَجِدُ عَلَى النَّارِ هُدًى ﴿10﴾ کاتێ که ئاگرێکی بینی (له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ میسر، له‌شه‌وێکی ساردا، له بیابانی سینادا) به خێزانه‌که‌ی وت: ئێوه لێره بن، من ئاگرێکم به‌دی کردووه، به‌ڵکو سه‌لکه بزوێکتان بۆ بێنم، یا که‌سێکم ده‌ست بکه‌وێت ڕێنموونیم بکات. فَلَمَّا أَتَاهَا نُودِي يَا مُوسَى ﴿11﴾ کاتیك که نزیکی ئاگره‌که بۆوه، بانگی لێ‌کرا: ئه‌ی مو‌سا. إِنِّي أَنَا رَبُّكَ فَاخْلَعْ نَعْلَيْكَ إِنَّكَ بِالْوَادِ الْمُقَدَّسِ طُوًى ﴿12﴾ دڵنیابه که من په‌روه‌ردگاری تۆم، پێڵاوه‌کانت دا بکه‌نه، چونکه تۆ له دۆڵی پیرۆزی (طوی)دایت. وَأَنَا اخْتَرْتُكَ فَاسْتَمِعْ لِمَا يُوحَى ﴿13﴾ من هه‌ڵم بژاردویت (بۆ ڕابه‌رایه‌تی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی) چاک گوێ بگره بۆ ئه‌و شتانه‌ی که له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه پێت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. إِنَّنِي أَنَا اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدْنِي وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْرِي ﴿14﴾ به‌ڕاستی هه‌ر من (الله)م، من خوام، هیچ خوایه‌ك نیه جگه له من، هه‌ر من بپه‌رسته‌و نوێژه‌کانیشت به چاکیی ئه‌نجام بده، تا هه‌میشه منت له‌یاد بێت. إِنَّ السَّاعَةَ ءاَتِيَةٌ أَكَادُ أُخْفِيهَا لِتُجْزَى كُلُّ نَفْسٍ بِمَا تَسْعَى ﴿15﴾ بێگومان ڕۆژی قیامه‌ت به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌ر دێت، خه‌ریکه بیشارمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌سێك به گوێره‌ی کار‌و کرده‌وه‌و هه‌وڵ و کۆششی پاداشت بدرێته‌وه. فَلاَ يَصُدَّنَّكَ عَنْهَا مَنْ لاَ يُؤْمِنُ بِهَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ فَتَرْدَى ﴿16﴾ (ئه‌ی مو‌سا): نه‌یه‌ڵیت ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان به قیامه‌ت نیه‌و شوێنی ئاره‌زووی خۆیان ده‌که‌ون، (له‌و ڕاستیه) وێڵت بکه‌ن، چونکه ئه‌وسا تیا ده‌چیت و زه‌ره‌ر ده‌که‌یت. وَمَا تِلْكَ بِيَمِينِكَ يَا مُوسَى ﴿17﴾ (ئینجا خوای گه‌وره پرسی) ئه‌ی مو‌سا: ئه‌ی ئه‌وه چیه، به ده‌ستی ڕاستت (گرتوته). قَالَ هِيَ عَصَايَ أَتَوَكَّأُ عَلَيْهَا وَأَهُشُّ بِهَا عَلَى غَنَمِي وَلِيَ فِيهَا مَآرِبُ أُخْرَى ﴿18﴾ مو‌سا وتی: (ده‌یماڵم به دره‌ختا) تا گه‌ڵا بوه‌رێنم بۆ مه‌ڕه‌کانم، هه‌ندێ کاری تریشی پێ ئه‌نجام ده‌ده‌م. قَالَ أَلْقِهَا يَا مُوسَى ﴿19﴾ خوا فه‌رمووی: ده فڕێی بده ئه‌ی مو‌سا. فَأَلْقَاهَا فَإِذَا هِيَ حَيَّةٌ تَسْعَى ﴿20﴾ هه‌رکه فڕێی دا، بوو به مارێکی زیندوو، به‌خێرایی ده‌جوڵایه‌وه، (موسای ترساند). قَالَ خُذْهَا وَلَا تَخَفْ سَنُعِيدُهَا سِيرَتَهَا الْأُولَى ﴿21﴾ خوا فه‌رمووی: بیگره‌و مه‌ترسه، وه‌ک ئه‌وسای لێ ده‌که‌ینه‌وه. وَاضْمُمْ يَدَكَ إِلَى جَنَاحِكَ تَخْرُجْ بَيْضَاء مِنْ غَيْرِ سُوءٍ آيَةً أُخْرَى ﴿22﴾ ئاده‌ی ده‌ستت بخه‌ره باخه‌ڵته‌وه، یا بیخه‌ره بن ده‌سته‌وه (دوایی ده‌ری بێنه ده‌بینی) سپی (وه‌ك کافوور)ی لێهاتووه‌و ده‌دره‌وشێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی عه‌یبدار بێ، وه ئه‌وه‌ش نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه‌کی تره. لِنُرِيَكَ مِنْ آيَاتِنَا الْكُبْرَى ﴿23﴾ (ئه‌م شتانه بۆ ئه‌وه‌یه تا) موعجیزه گه‌وره‌کانی خۆمانت نیشان بده‌ین. اذْهَبْ إِلَى فِرْعَوْنَ إِنَّهُ طَغَى ﴿24﴾ ئێستا ئیتر بچۆ بۆ لای فیرعه‌ون چونکه یاخییه‌و له سنوور ده‌رچووه. قَالَ رَبِّ اشْرَحْ لِي صَدْرِي ﴿25﴾ (مو‌سا که‌وته نزا کردن و) وتی: په‌روه‌ردگارا سینه‌و دڵ ده‌روونم ئاسوده‌و گوشاد بکه. وَيَسِّرْ لِي أَمْرِي ﴿26﴾ ئیش و کار‌و هه‌وڵ و کۆششم بۆ ئاسان بکه. وَاحْلُلْ عُقْدَةً مِّن لِّسَانِي ﴿27﴾ گرێی زمانم بکه‌ره‌وه‌و زمانم گویاو پاراو بکه. يَفْقَهُوا قَوْلِي ﴿28﴾ تا له قسه‌و گوفتارو مه‌رامم تێبگه‌ن. وَاجْعَل لِّي وَزِيرًا مِّنْ أَهْلِي ﴿29﴾ لهکوسوکاریشم وه‌زیرو هاوکارێکم پێ ببه‌خشه. هَارُونَ أَخِي ﴿30﴾ (حه‌ز ده‌که‌م) هاروونی برام بێت. اشْدُدْ بِهِ أَزْرِي ﴿31﴾ تا پشتی خۆمی پێ به‌هێز بکه‌م. وَأَشْرِكْهُ فِي أَمْرِي ﴿32﴾ وه بیکه‌مه هاوبه‌ش و یاریده‌ده‌رم، له گه‌یاندنی (په‌یامه‌که‌تدا). كَيْ نُسَبِّحَكَ كَثِيرًا ﴿33﴾ تا ته‌سبیحات و ستایشی تۆ زۆر بکه‌ین. وَنَذْكُرَكَ كَثِيرًا ﴿34﴾ وه زۆر یادی تۆ بکه‌ین و ناوی تۆ به‌رین. إِنَّكَ كُنتَ بِنَا بَصِيرًا ﴿35﴾ چونکه به‌ڕاستی تۆ بینای به حاڵی ئێمه، به هه‌ڵس و که‌وتی ئێمه، به هه‌موو شتێکی ئێمه. قَالَ قَدْ أُوتِيتَ سُؤْلَكَ يَا مُوسَى ﴿36﴾ (خوای گه‌وره‌ش) فه‌رمووی: ئه‌ی مو‌سا هه‌موو داخوازیه‌کانت به‌جێ و په‌سه‌نده‌و هه‌موویانت بۆ جێبه‌جێ ده‌که‌م. وَلَقَدْ مَنَنَّا عَلَيْكَ مَرَّةً أُخْرَى ﴿37﴾ بێگومان ئێمه جاری تریش منه‌تمان ناوه‌ته سه‌ر تۆ‌و لای ڕهحمهتمان لێ کردوویه‌وه. إِذْ أَوْحَيْنَا إِلَى أُمِّكَ مَا يُوحَى ﴿38﴾ کاتێك که ئێمه ئه‌وه‌ی پێویست بوو (له‌ڕێگه‌ی فریشته‌کانه‌وه) به دایکتمان گه‌یاند. أَنِ اقْذِفِيهِ فِي التَّابُوتِ فَاقْذِفِيهِ فِي الْيَمِّ فَلْيُلْقِهِ الْيَمُّ بِالسَّاحِلِ يَأْخُذْهُ عَدُوٌّ لِّي وَعَدُوٌّ لَّهُ وَأَلْقَيْتُ عَلَيْكَ مَحَبَّةً مِّنِّي وَلِتُصْنَعَ عَلَى عَيْنِي ﴿39﴾ که مو‌سا بخه‌ره ناو سنوق و لانکه‌یه‌کی تایبه‌تیه‌وه، پاشان بیخه‌ره ده‌ریاوه با ده‌ریا به‌ره‌و که‌نار بیبات، تا سه‌رئه‌نجام دوژمنه‌که‌ی من و دوژمنه‌که‌ی ئه‌و بیگرێته‌وه، (بێگومان هه‌ر) من خۆشه‌ویستی تۆم خسته دڵی (دهوربهرتهوه)، تا له‌ژێر چاودێری خۆمدا گه‌وره ببیت. إِذْ تَمْشِي أُخْتُكَ فَتَقُولُ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَى مَن يَكْفُلُهُ فَرَجَعْنَاكَ إِلَى أُمِّكَ كَيْ تَقَرَّ عَيْنُهَا وَلَا تَحْزَنَ وَقَتَلْتَ نَفْسًا فَنَجَّيْنَاكَ مِنَ الْغَمِّ وَفَتَنَّاكَ فُتُونًا فَلَبِثْتَ سِنِينَ فِي أَهْلِ مَدْيَنَ ثُمَّ جِئْتَ عَلَى قَدَرٍ يَا مُوسَى ﴿40﴾ (له‌بیرت نه‌چێ) کاتێ که خوشکه‌که‌ت (چاودێری تۆی ده‌کرد، له نزیکی کۆشکی فیرعه‌ونه‌وه بینی گیریان خواردووه به ده‌سته‌وه) وتی: باشه، ئایا که‌سێکتان پێ بڵێم تا بۆتان به‌خێو بکات، (به شێوه‌یه) تۆمان گه‌ڕانده‌وه بۆلای دایکت، تا چاوی ڕوون بێ و (دڵی ئارام بێ و) خه‌فه‌ت نه‌خوات، (ئه‌وه بوو که گه‌وره بووی به‌هه‌ڵه) که‌سێکت کوشت، به‌ڵام ئێمه ڕزگارمان کردی له غه‌م و په‌ژاره، وه به‌جۆره‌ها شێوه تۆمان تاقی کردۆته‌وه، (ئه‌وه‌بوو) ساڵه‌ها له‌ناو خه‌ڵکی مه‌دیه‌ن دا مایته‌وه، (به شوانکاریی ژیانی خۆتت برده سه‌ر) ئینجا ئه‌ی مو‌سا لاکاتی دیاریکراودا هاتووی (تا په‌یامی ئێمه وه‌رگریت و ڕابگه‌یه‌نیت). وَاصْطَنَعْتُكَ لِنَفْسِي ﴿41﴾ (چاک بزانه) من تۆم دروست کردووه بۆ خۆم، (تا په‌یامی من ڕاگه‌یه‌نی). اذْهَبْ أَنتَ وَأَخُوكَ بِآيَاتِي وَلَا تَنِيَا فِي ذِكْرِي ﴿42﴾ بڕۆ خۆت و براکه‌ت هاوڕێ له‌گه‌ڵ (معجزة)کانمدا، نه‌که‌ن له‌گه‌یاندنی په‌یامی مندا سستیی و خاویی بکه‌ن. اذْهَبَا إِلَى فِرْعَوْنَ إِنَّهُ طَغَى ﴿43﴾ هه‌ردوکتان بچن بۆلای فیرعه‌ون چونکه له سنوور ده‌رچووه‌و له مه‌رزی به‌ندایه‌تی ترازاوه. فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَّيِّنًا لَّعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَى ﴿44﴾ هه‌ردووکتان به نه‌رمی و به جوانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، به‌ڵکو یاداوه‌ری وه‌رگرێت و ترسی (سزای ئێمه) له ده‌روونیدا جێ بگرێت. قَالَا رَبَّنَا إِنَّنَا نَخَافُ أَن يَفْرُطَ عَلَيْنَا أَوْ أَن يَطْغَى ﴿45﴾ (موسا‌و هاروون) وتیان: په‌روه‌ردگارا، ئێمه ده‌ترسین په‌لامارمان بدات و له‌ناومان به‌رێت، یاخود هه‌ڵه‌ی گه‌وره بکات. قَالَ لَا تَخَافَا إِنَّنِي مَعَكُمَا أَسْمَعُ وَأَرَى ﴿46﴾ (خوای گه‌وره) فه‌رمووی: مه‌ترسن من وام لهتهکتانا، ده‌بیستم و ده‌بینم (هه‌رگیز نایه‌ڵم ده‌ستدرێژی بکه‌نه سه‌رتان). فَأْتِيَاهُ فَقُولَا إِنَّا رَسُولَا رَبِّكَ فَأَرْسِلْ مَعَنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ وَلَا تُعَذِّبْهُمْ قَدْ جِئْنَاكَ بِآيَةٍ مِّن رَّبِّكَ وَالسَّلَامُ عَلَى مَنِ اتَّبَعَ الْهُدَى ﴿47﴾ بچن بۆلای و پێی بڵێن: ئێمه هه‌ردووکمان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری تۆوه ڕه‌وانه‌کراوین، (باوه‌ڕی پێبێنه) وه نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش ئازاد بکه، با له‌گه‌ڵماندا بن، سزا‌و ئازاریان مه‌ده به‌ڕاستی ئێمه هاوڕێ له‌گه‌ڵ (معجزة)ی تایبه‌تی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاته‌وه ڕه‌وانه‌کراوین، سڵاویش له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه بێت که شوێنی هیدایه‌ت و ڕێبازی ڕاسته‌قینه ده‌که‌ون. إِنَّا قَدْ أُوحِيَ إِلَيْنَا أَنَّ الْعَذَابَ عَلَى مَن كَذَّبَ وَتَوَلَّى ﴿48﴾ بێگومان ئێمه نیگا‌و وه‌حیمان بۆ هاتووه، که سزا‌و ئازار‌و به‌ڵا بۆ ئه‌وانه‌یه که ڕاستیه‌کان به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌و پشتی تێ ده‌که‌ن. قَالَ فَمَن رَّبُّكُمَا يَا مُوسَى ﴿49﴾ (ئه‌وسا به جووت ههرفیرعهون و په‌یامی په‌روه‌ردگاریان گهیاندو باسی زات و سیفاتیان کرد) فیرعه‌ون به فیزه‌وه وتی: باشه ئه‌ی مو‌سا په‌روه‌ردگاری ئێوه کێیه؟! قَالَ رَبُّنَا الَّذِي أَعْطَى كُلَّ شَيْءٍ خَلْقَهُ ثُمَّ هَدَى ﴿50﴾ مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارمان ئه‌و زاته‌یه که هه‌موو شتێکی دروست کردووه، پاشان ڕینموونی کردووه تا به چاکیی ده‌وری خۆی ببینێت. قَالَ فَمَا بَالُ الْقُرُونِ الْأُولَى ﴿51﴾ (فیرعه‌ون) وتی: ئه‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ی که له‌وه‌وپێش (تیاچوون چیان لێهات و سه‌رئه‌نجامیان چۆنه؟!). قَالَ عِلْمُهَا عِندَ رَبِّي فِي كِتَابٍ لَّا يَضِلُّ رَبِّي وَلَا يَنسَى ﴿52﴾ (مو‌سا) وتی: زانیاری ئه‌وانه، لای په‌روه‌ردگارمه‌و له دۆسیه‌کانی (لوح المحفوظ)دا پارێزراوه، په‌روه‌ردگاری من هیچی لێ ناشێوێ و هیچی لێ تێك ناچێ، هیچ شتێکیش فه‌رامۆش ناکات. الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ مَهْدًا وَسَلَكَ لَكُمْ فِيهَا سُبُلًا وَأَنزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ أَزْوَاجًا مِّن نَّبَاتٍ شَتَّى ﴿53﴾ ئه‌و زاته‌ی که زه‌وی بۆ ئێوه بارهێناوه، وه‌کو لانکه‌و بێشکه (له‌سه‌ری ده‌حه‌وێنه‌وه)، هه‌روه‌ها جۆره‌ها ڕێبازی (زه‌مینی و ئاسمانی و هه‌وایی) تیادا بۆ فه‌راهه‌م هێناون، له ئاسمانیشه‌وه باران داده‌به‌زێنێت، که به‌هۆیه‌وه جۆره‌ها جووت ڕووه‌ک ده‌ڕوێنین. كُلُوا وَارْعَوْا أَنْعَامَكُمْ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّأُوْلِي النُّهَى ﴿54﴾ (خه‌ڵکینه) بخۆن (له‌و به‌رووبووم و خێر‌و به‌ره‌که‌ته)، ماڵاته‌کانیشتان بله‌وه‌ڕێنن، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانی ژیر‌و هۆشمه‌ند. مِنْهَا خَلَقْنَاكُمْ وَفِيهَا نُعِيدُكُمْ وَمِنْهَا نُخْرِجُكُمْ تَارَةً أُخْرَى ﴿55﴾ ئێمه ئێوه‌مان هه‌ر له‌م زه‌ویه دروست کردووه، (دوای ماوه‌یه‌ك) ده‌تانخه‌ینه‌وه ناوی، پاشان جارێکی تر دووباره له‌و زه‌ویه ده‌رتان دێنینه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه‌و وه‌رگرتنی ئه‌و پاداشته‌ی که شایسته‌ن). وَلَقَدْ أَرَيْنَاهُ آيَاتِنَا كُلَّهَا فَكَذَّبَ وَأَبَى ﴿56﴾ به‌ڕاستی هه‌رچی به‌ڵگه‌و (معجزة) هه‌بوو نیشانی فیرعه‌ونمان دا که‌چی هه‌ر هه‌مووی به‌درۆخسته‌وه‌و ئاماده نه‌بوو باوه‌ڕ بێنێ، به‌ڵکو هه‌ر سه‌ری باداو یاخی بوو. قَالَ أَجِئْتَنَا لِتُخْرِجَنَا مِنْ أَرْضِنَا بِسِحْرِكَ يَا مُوسَى ﴿57﴾ (فیرعه‌ون به ناڕه‌زاییه‌وه) وتی: ئه‌ی مو‌سا هاتووی بۆلامان، تا له‌سه‌ر زه‌وی خۆمان به ده‌رکردنمان بده‌یت و ئاواره‌مان بکه‌یت، به‌هۆی جادووگهرییهکهتهوه؟! فَلَنَأْتِيَنَّكَ بِسِحْرٍ مِّثْلِهِ فَاجْعَلْ بَيْنَنَا وَبَيْنَكَ مَوْعِدًا لَّا نُخْلِفُهُ نَحْنُ وَلَا أَنتَ مَكَانًا سُوًى ﴿58﴾ ئێمه‌ش توانای به‌دیهێنانی جادووگه‌ریی وه‌ک تۆمان هه‌یه شوێن و کاتێک بۆ ئێمه و خۆت دابنێ نه ئێمه سه‌رپێچی لێ بکه‌ین نه تۆش، تا له‌یه‌ک شوێن و کاتدا (ده‌ستبه‌کار بین). قَالَ مَوْعِدُكُمْ يَوْمُ الزِّينَةِ وَأَن يُحْشَرَ النَّاسُ ضُحًى ﴿59﴾ (مو‌سا) وتی: کاتی دیاریکراومان ڕۆژی ڕازاندنه‌وه بێت، وه له کاتی چێشته‌نگاودا خه‌ڵکی کۆبکرێته‌وه. فَتَوَلَّى فِرْعَوْنُ فَجَمَعَ كَيْدَهُ ثُمَّ أَتَى ﴿60﴾ فیرعه‌ون (ئه‌و دانیشتنه‌ی) به‌جێهێشت و هه‌رچی فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی هه‌بوو خستیه کار‌و ئه‌وسا (له‌کاتی دیاریکراودا) هاته‌وه (گۆڕه‌پان به له خۆباییبوونهوه). قَالَ لَهُم مُّوسَى وَيْلَكُمْ لَا تَفْتَرُوا عَلَى اللَّهِ كَذِبًا فَيُسْحِتَكُمْ بِعَذَابٍ وَقَدْ خَابَ مَنِ افْتَرَى ﴿61﴾ مو‌سا به جادووگه‌رانی وت: هاوار له ئێوه، نه‌که‌ن درۆ به‌ناوی خواوه هه‌ڵبه‌ستن، (هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بده‌ن، پێغه‌مبه‌رانی به‌درۆ بخه‌نه‌وه…هتد) چونکه (ئه‌و زاته به‌توانایه) به‌به‌ڵایه‌ک هه‌مووتان له‌ناو ده‌بات و ده‌تانفه‌وتێنێت، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و که‌سه‌ی که شتی ناڕه‌وا هه‌ڵده‌به‌ستێ و پڕوپاگه‌نده‌ی درۆ ده‌کات نائومێد‌و بێ هیوا ده‌بێ. فَتَنَازَعُوا أَمْرَهُم بَيْنَهُمْ وَأَسَرُّوا النَّجْوَى ﴿62﴾ (گوفتاری مو‌سا کاری تێکردن) که‌وتنه باس و خواس له‌نێوان خۆیاندا‌و به‌نهێنی چپ و هوڕیان ده‌ست پێ‌کرد. قَالُوا إِنْ هَذَانِ لَسَاحِرَانِ يُرِيدَانِ أَن يُخْرِجَاكُم مِّنْ أَرْضِكُم بِسِحْرِهِمَا وَيَذْهَبَا بِطَرِيقَتِكُمُ الْمُثْلَى ﴿63﴾ (هه‌ندێك له داروده‌سته‌ی فیرعه‌ون) وتیان به (جادووگه‌ران) ئه‌م دوانه، دوو جادووگه‌رن و ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ر زهومینی خۆتان ده‌رتان په‌ڕێنن به‌هۆی جادووه‌که‌یانه‌وه. وه ئه‌م ڕێگه‌و ڕێباز‌و به‌رنامه‌یه گرنگ و به‌رزه‌ی ئێوه له‌ناو به‌رن. فَأَجْمِعُوا كَيْدَكُمْ ثُمَّ ائْتُوا صَفًّا وَقَدْ أَفْلَحَ الْيَوْمَ مَنِ اسْتَعْلَى ﴿64﴾ هه‌رچی توانا‌و ده‌سه‌ڵات و جادوویه‌کتان هه‌یه بیخه‌نه کار‌و یه‌کپارچه‌و یه‌ک ده‌ست، ده‌ستبه‌کاربن، ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی ده‌یباته‌وه سه‌رفه‌رازو سه‌رکه‌وتوو به‌هره‌مه‌نده!! قَالُوا يَا مُوسَى إِمَّا أَن تُلْقِيَ وَإِمَّا أَن نَّكُونَ أَوَّلَ مَنْ أَلْقَى ﴿65﴾ (ئه‌وسا جادووگه‌ران) وتیان: ئه‌ی مو‌سا یا تۆ دهستبهکاربهو (گۆچانی خۆت فڕێ بده) یا ئێمه سه‌ره‌تا ده‌ست پێ ده‌که‌ین؟ قَالَ بَلْ أَلْقُوا فَإِذَا حِبَالُهُمْ وَعِصِيُّهُمْ يُخَيَّلُ إِلَيْهِ مِن سِحْرِهِمْ أَنَّهَا تَسْعَى ﴿66﴾ (مو‌سا) وتی: (نه‌خێر) ئێوه ده‌ست پێ بکه‌ن، (که ده‌ستیان پێ کرد) په‌ت و گوریس و گۆچانه‌کان له‌به‌رچاویان که‌وتنه جووڵه (وه‌ک مار). فَأَوْجَسَ فِي نَفْسِهِ خِيفَةً مُّوسَى ﴿67﴾ مو‌سا له‌دڵی خۆیدا (که‌مێك) ترس دایگرت. قُلْنَا لَا تَخَفْ إِنَّكَ أَنتَ الْأَعْلَى ﴿68﴾ (نیگامان بۆ کرد‌و) وتمان: مه‌ترسه‌و دڵنیابه که هه‌ر تۆ به‌رزو بڵندو سه‌رکه‌وتوو ده‌بی. وَأَلْقِ مَا فِي يَمِينِكَ تَلْقَفْ مَا صَنَعُوا إِنَّمَا صَنَعُوا كَيْدُ سَاحِرٍ وَلَا يُفْلِحُ السَّاحِرُ حَيْثُ أَتَى ﴿69﴾ ئه‌وه‌ی که له ده‌ستی ڕاستایه (واته گۆچانه‌که‌ت) فڕێی بده، هه‌رچی ئه‌وانه کردوویانه دهیماشێتهوهو قوتی ده‌دات، چونکه ئه‌وه‌ی که کردوویانه فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی جادووگه‌ره، جادووگه‌ریش بۆ هه‌رکوێ بچێت و (هه‌رچی بکات) سه‌رکه‌وتوو نابێت. فَأُلْقِيَ السَّحَرَةُ سُجَّدًا قَالُوا آمَنَّا بِرَبِّ هَارُونَ وَمُوسَى ﴿70﴾ (ئه‌وسا ئیتر) هه‌موو جادووگه‌ران، سوژده‌یان برد (ڕاستییان بۆ ده‌رکه‌وت و) وتیان: ئیتر ئێمه باوه‌ڕێکی به‌تینمان هێناوه‌و به په‌روه‌ردگاری هاروون و مو‌سا). قَالَ آمَنتُمْ لَهُ قَبْلَ أَنْ آذَنَ لَكُمْ إِنَّهُ لَكَبِيرُكُمُ الَّذِي عَلَّمَكُمُ السِّحْرَ فَلَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُم مِّنْ خِلَافٍ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمْ فِي جُذُوعِ النَّخْلِ وَلَتَعْلَمُنَّ أَيُّنَا أَشَدُّ عَذَابًا وَأَبْقَى ﴿71﴾ (فیرعه‌ون) وتی: ئێوه (هه‌ر ئاوا) باوه‌ڕتان پێ هێنا پێش ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تتان بده‌م و ڕازی بم، به‌ڕاستی دیاره (مو‌سا) گه‌وره‌و مامۆستاتانهو هه‌ر ئه‌و فێری جادووگه‌ریی کردوون، شه‌رت بێ ده‌ست و قاچتان به پێچه‌وانه‌وه بقرتێنم، وه هه‌ڵتانواسم به قه‌دی دارخورمادا (ئه‌و کاته) چاك ده‌زانن که کاممان (من، یا خوای مو‌سا) سزامان تونوتیژو به‌رده‌وامه. قَالُوا لَن نُّؤْثِرَكَ عَلَى مَا جَاءنَا مِنَ الْبَيِّنَاتِ وَالَّذِي فَطَرَنَا فَاقْضِ مَا أَنتَ قَاضٍ إِنَّمَا تَقْضِي هَذِهِ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا ﴿72﴾ (جادووگه‌رانی تاوێ له‌مه‌وبه‌ر، به باوه‌ڕێکی به‌تینه‌وه) وتیان: هه‌رگیز تازه ڕێزی تۆ ناده‌ین به‌سه‌ر ئه‌م به‌ڵگه‌و نیشانانه‌دا، چیت له‌ده‌ست دێت ئه‌نجامی بده‌و درێغی مه‌که، به‌ڕاستی ژیانی ئه‌م دنیایه هه‌ر کۆتایی دێت. إِنَّا آمَنَّا بِرَبِّنَا لِيَغْفِرَ لَنَا خَطَايَانَا وَمَا أَكْرَهْتَنَا عَلَيْهِ مِنَ السِّحْرِ وَاللَّهُ خَيْرٌ وَأَبْقَى ﴿73﴾ ئێمه ئیتر به‌ڕاستی ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه به په‌روه‌ردگارمان، تا له گوناهه‌کانمان خۆش ببێت، وه له‌و جادووگه‌ریه‌ش که پێت کردین، ببورێت، (ئاشکرایه لامان) که خوای گه‌وره له هه‌موو که‌س چاکتره‌و له‌هه‌موو که‌س پایه‌دارترو به‌رده‌وامتره. إِنَّهُ مَن يَأْتِ رَبَّهُ مُجْرِمًا فَإِنَّ لَهُ جَهَنَّمَ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحْيى ﴿74﴾ ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ی که ئه‌وه‌ی به تاوان و گوناهه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆلای په‌روه‌ردگاری، ئه‌وه دۆزه‌خ بۆی ئاماده‌یه که نه ده‌مرێ تیایدا (تا له سزا ڕزگاری ببێت) نه ده‌ژی (به ئارامیی و ئاسوده‌یی). وَمَنْ يَأْتِهِ مُؤْمِنًا قَدْ عَمِلَ الصَّالِحَاتِ فَأُوْلَئِكَ لَهُمُ الدَّرَجَاتُ الْعُلَى ﴿75﴾ به‌ڵام ئه‌وه‌ی به ئیمانه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆلای، وه کار‌و کرده‌وه‌ی چاکی ئه‌نجام دابێت، بۆ ئه‌وانه پله‌و پایه‌ی به‌رزو بڵند ئاماده‌یه. جَنَّاتُ عَدْنٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَذَلِكَ جَزَاء مَن تَزَكَّى ﴿76﴾ باخ و باخاتی به‌هه‌شتی چڕ و پڕه که ده‌چنه ناوی، وه جۆبارو ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاورێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌دا، ئه‌مه پاداشتی که‌سێکه که دڵ و ده‌روون و ڕه‌وشتی خۆی خاوێن کردبێت. وَلَقَدْ أَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى أَنْ أَسْرِ بِعِبَادِي فَاضْرِبْ لَهُمْ طَرِيقًا فِي الْبَحْرِ يَبَسًا لَّا تَخَافُ دَرَكًا وَلَا تَخْشَى ﴿77﴾ (دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌نده‌ها ساڵ) نیگامان بۆ مو‌سا نارد که ڕێگه‌یه‌کی وشکیان له ده‌ریادا بۆ دابین بکه (تا له میسره‌وه کۆچ بکه‌ن بۆ فه‌له‌ستین) وه مه‌ترسه له‌وه‌ی که پێت بگه‌ن، خه‌می نوقم بوون و تیاچوونیشت نه‌بێت. فَأَتْبَعَهُمْ فِرْعَوْنُ بِجُنُودِهِ فَغَشِيَهُم مِّنَ الْيَمِّ مَا غَشِيَهُمْ ﴿78﴾ ئه‌وسا فیرعه‌ون به سه‌ربازانیه‌وه شوێنیان که‌وتن، کوتوپڕ له‌ناو ئاوه (مهییوهکهدا) شه‌پۆلی ده‌ریا دای به‌سه‌ریانداو (هه‌موویانی نوقم کرد). وَأَضَلَّ فِرْعَوْنُ قَوْمَهُ وَمَا هَدَى ﴿79﴾ بێگومان پێشتر فیرعه‌ون و قه‌وم و گه‌له‌که‌ی خۆی گومڕا ده‌کردو هیدایه‌تی نه‌دان. يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ قَدْ أَنجَيْنَاكُم مِّنْ عَدُوِّكُمْ وَوَاعَدْنَاكُمْ جَانِبَ الطُّورِ الْأَيْمَنَ وَنَزَّلْنَا عَلَيْكُمُ الْمَنَّ وَالسَّلْوَى ﴿80﴾ (پاشان خوا ڕوو به نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌فه‌رموێت) ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل بێگومان ئێمه ئێوه‌مان له‌ده‌ست دوژمنه‌که‌تان ڕزگارکرد، وه به‌ڵێنمان دانێ که له‌لای ڕاستی کێوی طوردا (په‌یمانتان لێ وه‌رگرین)، گه‌زۆو قشقاڕهشمان بۆ دابین کردن (که باڵنده‌یه‌ك بوو به ئاسانیی ڕاویان ده‌کرد). كُلُوا مِن طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ وَلَا تَطْغَوْا فِيهِ فَيَحِلَّ عَلَيْكُمْ غَضَبِي وَمَن يَحْلِلْ عَلَيْهِ غَضَبِي فَقَدْ هَوَى ﴿81﴾ بخۆن له‌و رزق و ڕۆزیه چاکانه‌ی که پێمان به‌خشیون، وه زیاده‌ڕه‌وی و گهناهکاری و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی تیا مه‌که‌ن، تا خه‌شم و قینی من نه‌گرێته‌وه، بێگومان ئه‌وه‌ی خه‌شم و قینی من دایبگرێ، ئه‌وه ئیتر سه‌رگه‌ردان و تیاچووه. وَإِنِّي لَغَفَّارٌ لِّمَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا ثُمَّ اهْتَدَى ﴿82﴾ (دڵنیاش بن) که به‌ڕاستی من لێخۆشبووم له‌و که‌سه‌ی که ته‌وبه ده‌کات و باوه‌ڕ دێنێت و کاروکرده‌وه‌ی چاکه ده‌کات، له‌وه‌ودوا (تا دواهه‌ناسه‌ی ژیانی) به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه. وَمَا أَعْجَلَكَ عَن قَوْمِكَ يَا مُوسَى ﴿83﴾ (له‌وه‌دوا مو‌سا خۆی گه‌یانده کێوی طور، خوای گه‌وره لێی پرسی) ئه‌ی مو‌سا بۆچی تۆ په‌له‌ت کرد‌و قه‌ومه‌که‌ت به‌جێهێشت. قَالَ هُمْ أُولَاء عَلَى أَثَرِي وَعَجِلْتُ إِلَيْكَ رَبِّ لِتَرْضَى ﴿84﴾ (مو‌سا) وتی: ئه‌وان له‌سه‌ر ڕێبازی من ده‌ڕۆن، (به‌ڵام من ئاره‌زوومه‌ندی گفتوگۆت بووم) بۆیه به‌په‌له هاتم تا تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم لێم ڕازی بیت (وه فه‌رمانه پیرۆزه‌کانت وه‌رگرم). قَالَ فَإِنَّا قَدْ فَتَنَّا قَوْمَكَ مِن بَعْدِكَ وَأَضَلَّهُمُ السَّامِرِيُّ ﴿85﴾ په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: به‌ڵام ئێمه قه‌ومه‌که‌تان له‌دوای هاتنی تۆ تاقی کرده‌وه (که‌چی سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، باوهڕدامهزراو نه‌بوون) کابرای سامیری گومڕای کردن. فَرَجَعَ مُوسَى إِلَى قَوْمِهِ غَضْبَانَ أَسِفًا قَالَ يَا قَوْمِ أَلَمْ يَعِدْكُمْ رَبُّكُمْ وَعْدًا حَسَنًا أَفَطَالَ عَلَيْكُمُ الْعَهْدُ أَمْ أَرَدتُّمْ أَن يَحِلَّ عَلَيْكُمْ غَضَبٌ مِّن رَّبِّكُمْ فَأَخْلَفْتُم مَّوْعِدِي ﴿86﴾ پاشان مو‌سا گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو قه‌ومه‌که‌ی، به توڕه‌یی و داخ و خه‌فه‌تێکی زۆره‌وه، وتی: ئه‌ی قه‌ومه‌که‌م مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارتان به‌ڵێنی چاکی نه‌دابوونێ (که سهرفهرازتان بکا له دنیا‌و قیامه‌تدا) مه‌گه‌ر من ده‌مێکه به‌جێم هێشتوون؟ (وا زوو هه‌موو شتێکتان فه‌رامۆش کرد)، یاخود ده‌تانه‌وێت خه‌شم و قین له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه یه‌خه‌تان بگرێ، بۆیه ئیتر ئێوه ئه‌و به‌ڵێنه‌ی دابووتان به من نه‌تان برده سه‌ر (وه پابه‌ندی یهکخواناسیی بن). قَالُوا مَا أَخْلَفْنَا مَوْعِدَكَ بِمَلْكِنَا وَلَكِنَّا حُمِّلْنَا أَوْزَارًا مِّن زِينَةِ الْقَوْمِ فَقَذَفْنَاهَا فَكَذَلِكَ أَلْقَى السَّامِرِيُّ ﴿87﴾ (خه‌ڵکه‌که) وتیان: ئێمه سه‌رپێچی کردنه‌که‌مان به ئاره‌زووی خۆمان نه‌بووه، حه‌زمان له سه‌رپێچی نه‌کردووه، به‌ڵام ئێمه زێڕو زیوێکی زۆری ئه‌و خه‌ڵکه‌مان هێنابوو (ئافره‌تان گیریان خواردبوو به‌ده‌ستیه‌وه، سامیریش ده‌یوت ئه‌مه حه‌رامه)، ئیتر پێی فڕێ داین و ئاوای لێ کردین. فَأَخْرَجَ لَهُمْ عِجْلًا جَسَدًا لَهُ خُوَارٌ فَقَالُوا هَذَا إِلَهُكُمْ وَإِلَهُ مُوسَى فَنَسِيَ ﴿88﴾ (له‌و زێڕو زیوه) په‌یکه‌ری گوێره‌که‌یه‌کی بۆ ده‌رهێنان (جارجار) بۆره‌یه‌کی ده‌کرد، (سامیری و بێدینه‌کان بێشه‌رمانه) وتیان: ئه‌مه خوای ئێوه‌و خوای موسایه، ئه‌و له‌بیری چووه‌و (به شوێنی‌دا ده‌گه‌ڕێ). أَفَلَا يَرَوْنَ أَلَّا يَرْجِعُ إِلَيْهِمْ قَوْلًا وَلَا يَمْلِكُ لَهُمْ ضَرًّا وَلَا نَفْعًا ﴿89﴾ (ئه‌و نه‌فامانه بیریان نه‌ده‌کرده‌وه) ئاخر خۆ ئه‌م (گوێره‌که‌یه) وه‌ڵامی هیچ قسه‌یه‌کیان ناداته‌وه، وه هیچ زه‌ره‌ر یا قازانجێکی بۆیان نیه. وَلَقَدْ قَالَ لَهُمْ هَارُونُ مِن قَبْلُ يَا قَوْمِ إِنَّمَا فُتِنتُم بِهِ وَإِنَّ رَبَّكُمُ الرَّحْمَنُ فَاتَّبِعُونِي وَأَطِيعُوا أَمْرِي ﴿90﴾ بێگومان پێشتریش هاروون پێی وتن: ئه‌ی قه‌ومی من ئێوه به‌م (گوێره‌که زێڕینه) تووشی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی (سه‌خت بوون و تیا ده‌رنه‌چوون) دڵنیابن که په‌روه‌ردگارتان خوایه‌کی میهره‌بانه، شوێنی من بکه‌ون و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی من بن. قَالُوا لَن نَّبْرَحَ عَلَيْهِ عَاكِفِينَ حَتَّى يَرْجِعَ إِلَيْنَا مُوسَى ﴿91﴾ (که‌چی) وتیان: هه‌ر وازی لێ ناهێنین و به‌ده‌وریدا دێین و ده‌یپه‌رستین هه‌تا مو‌سا خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه!! قَالَ يَا هَارُونُ مَا مَنَعَكَ إِذْ رَأَيْتَهُمْ ضَلُّوا ﴿92﴾ )مو‌سا، به‌توڕه‌ییه‌وه) وتی: ئه‌ی هاروون، چی وای لێ کردی (که بێده‌نگ بی و) هیچ نه‌که‌یت، کاتێ که بینیت ئاوا گومڕا بوون. أَلَّا تَتَّبِعَنِ أَفَعَصَيْتَ أَمْرِي ﴿93﴾ چی وا لێکردیت که په‌یڕه‌وی من نه‌که‌یت؟! چۆن له فه‌رمانی من یاخی بوویت؟! قَالَ يَا ابْنَ أُمَّ لَا تَأْخُذْ بِلِحْيَتِي وَلَا بِرَأْسِي إِنِّي خَشِيتُ أَن تَقُولَ فَرَّقْتَ بَيْنَ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَلَمْ تَرْقُبْ قَوْلِي ﴿94﴾ (هاروون) وتی: کوڕی دایکم (بۆ ئه‌وه‌ی سۆزی بجوڵێنێ) ڕیشم مه‌گره‌و قژم ڕامه‌کێشه، (من بۆیه زۆر له‌سه‌ری نه‌چووم) ترسام دوایی پێم بڵێیت: تۆ جیاوازیت خسته ناو نه‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه‌و گوێت به قسه‌ی من نه‌دا. قَالَ فَمَا خَطْبُكَ يَا سَامِرِيُّ ﴿95﴾ (ئینجا مو‌سا ڕووی کرده کابرای سامیری و) وتی: ئه‌ی سامیری، ئه‌و کاره خه‌ته‌رناکه چیه که ئه‌نجامت داوه. قَالَ بَصُرْتُ بِمَا لَمْ يَبْصُرُوا بِهِ فَقَبَضْتُ قَبْضَةً مِّنْ أَثَرِ الرَّسُولِ فَنَبَذْتُهَا وَكَذَلِكَ سَوَّلَتْ لِي نَفْسِي ﴿96﴾ (سامیری)وتی: ئه‌وه‌ی من بینیم، ئه‌وان نه‌یان بینی، من مشتێکم له شوێن پێی (ئه‌سپه‌که‌ی) جوبره‌ئیل هه‌ڵگرت، وه پرژاندم به په‌یکه‌ره‌که‌دا، به‌و شێوه‌یه نه‌فسی (به‌دکردارم) ئه‌و کاره‌ی پێ کردم (یاخود ده‌گونجێ سامیری درۆ بکات، تا خۆی له خه‌شمی حه‌زره‌تی مو‌سا ڕزگار بکات و جادوویه‌کی ئه‌نجام دابێت). قَالَ فَاذْهَبْ فَإِنَّ لَكَ فِي الْحَيَاةِ أَن تَقُولَ لَا مِسَاسَ وَإِنَّ لَكَ مَوْعِدًا لَّنْ تُخْلَفَهُ وَانظُرْ إِلَى إِلَهِكَ الَّذِي ظَلْتَ عَلَيْهِ عَاكِفًا لَّنُحَرِّقَنَّهُ ثُمَّ لَنَنسِفَنَّهُ فِي الْيَمِّ نَسْفًا ﴿97﴾ (مو‌سا به سامیری) وت: ده‌بڕۆ تا ماوی له ژیاندا (هه‌رکه‌سێک نزیکت که‌وته‌وه ده‌بێت) بڵێی: نزیکم مه‌که‌وه، ده‌ستم لێ مه‌ده، (دیاره که ده‌ستی هه‌رکه‌سی به‌رکه‌وتبێت تووشی ئازارێکی زۆر بووه)، دڵنیاش به که کاتێکی تریشت بۆ دیاری کراوه، که هه‌رگیز ناتوانی لێی ده‌رباز ببیت، سه‌رنجی خواکه‌شت بده که به‌ده‌وریدا دهسوڕایتهوهو ده‌تپه‌رست، ده‌بێت بیسوتێنین و هه‌لاهه‌لای بکه‌ین و بیخه‌ینه ناو ده‌ریاوه. إِنَّمَا إِلَهُكُمُ اللَّهُ الَّذِي لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ وَسِعَ كُلَّ شَيْءٍ عِلْمًا ﴿98﴾ ئێوه دڵنیا بن که په‌روه‌ردگارتان ته‌نها زاتی (الله)یه، جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، زانیاری و زانستی ئه‌و هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه. كَذَلِكَ نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنبَاء مَا قَدْ سَبَقَ وَقَدْ آتَيْنَاكَ مِن لَّدُنَّا ذِكْرًا ﴿99﴾ ئێمه ئابه‌و شێوه‌یه به‌سه‌رهاتی ئه‌وانه‌ی پێشوت بۆ ده‌گێڕینه‌وه، به‌ڕاستی ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه (قورئانمان) بۆ ڕه‌وانه کردوویت که یاداوه‌ری بێت له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه. مَنْ أَعْرَضَ عَنْهُ فَإِنَّهُ يَحْمِلُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وِزْرًا ﴿100﴾ ئه‌وه‌ی پشتی تێبکات، ئه‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆڵی گوناهانی بهکۆڵهوهیهو هه‌ڵیگرتووه. خَالِدِينَ فِيهِ وَسَاء لَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ حِمْلًا ﴿101﴾ (ئه‌و جۆره که‌سانه) له‌ناو سزادا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه، هه‌روه‌ها ناپوخت ترین و خراپترین کۆڵ‌یان به کۆڵه‌وه‌یه. يَوْمَ يُنفَخُ فِي الصُّورِ وَنَحْشُرُ الْمُجْرِمِينَ يَوْمَئِذٍ زُرْقًا ﴿102﴾ ڕۆژێک دێت فوو ده‌کرێت به (صور)دا، ئه‌و ڕۆژه تاوانبار‌و تاوانکاران ڕوخسار ڕه‌ش و چاو شینن (دیمه‌نێکی سامناک و ترسناکیان هه‌یه). يَتَخَافَتُونَ بَيْنَهُمْ إِن لَّبِثْتُمْ إِلَّا عَشْرًا ﴿103﴾ به چپه‌و سرته‌وه به‌یه‌ك ده‌ڵێن هه‌ر دهڕۆژتان (له دنیادا یا جیهانی به‌رزه‌خ)دا پێ چووه. نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَقُولُونَ إِذْ يَقُولُ أَمْثَلُهُمْ طَرِيقَةً إِن لَّبِثْتُمْ إِلَّا يَوْمًا ﴿104﴾ ئێمه چاک ده‌زانین که سه‌رئه‌نجام چی ده‌ڵێن: ژیرترین و وریاترینیان ده‌ڵێت: (به‌وانیتر) ته‌نها ڕۆژێکتان (له دنیادا، یا له‌جیهانی به‌رزه‌خدا) پێ چووه. وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْجِبَالِ فَقُلْ يَنسِفُهَا رَبِّي نَسْفًا ﴿105﴾ پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی کێوه‌کان (که له به‌رپابوونی قیامه‌تدا چی‌یان به‌سه‌ردێت، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم تۆ بڵێ:) په‌روه‌ردگارم هه‌ڵیده‌ته‌کێنێ و وردوخاشی ده‌کات. فَيَذَرُهَا قَاعًا صَفْصَفًا ﴿106﴾ ده‌یکاته سه‌رزه‌مینێکی ساف و پان و ته‌خت و به‌رین. لَا تَرَى فِيهَا عِوَجًا وَلَا أَمْتًا ﴿107﴾ هیچ خوارو خێچی و به‌رزیی و نزمیی یه‌ك له‌سه‌ر ڕووکار‌ی نابینی. يَوْمَئِذٍ يَتَّبِعُونَ الدَّاعِيَ لَا عِوَجَ لَهُ وَخَشَعَت الْأَصْوَاتُ لِلرَّحْمَنِ فَلَا تَسْمَعُ إِلَّا هَمْسًا ﴿108﴾ له‌و ڕۆژه‌دا (هه‌موو خه‌ڵکی) شوێنی جاڕده‌ری (خوا) ده‌که‌ون، که‌س ناتوانێت سه‌رپێچی بکات، هه‌موو (خه‌ڵکی) له‌ترسی په‌روه‌ردگاری میهره‌بان ده‌نگیان نزمه‌و به هێواشیی ده‌دوێن، ته‌نها چپه‌و سرته‌یه‌کی که‌م نه‌بێت هیچی تر نابیسی. يَوْمَئِذٍ لَّا تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ الرَّحْمَنُ وَرَضِيَ لَهُ قَوْلًا ﴿109﴾ له‌و ڕۆژه‌دا تکاو شه‌فاعه‌ت وه‌رناگیرێ و بێ سووده، مه‌گه‌ر له که‌سێک که خوای میهره‌بان مۆڵه‌تی دابێ و ڕازی بێ به‌وه‌ی که قسه بکات. يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِهِ عِلْمًا ﴿110﴾ خوا به هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌زانێت (که له قیامه‌تدا) چاوه‌ڕێیانه، وه به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی (که له دنیادا) ئه‌نجامیداوه، وه ئه‌و خه‌ڵکه هه‌رگیز ناتوانن ئاگاداری زانستی و زانیاری ئه‌و زاته ببن. وَعَنَتِ الْوُجُوهُ لِلْحَيِّ الْقَيُّومِ وَقَدْ خَابَ مَنْ حَمَلَ ظُلْمًا ﴿111﴾ هه‌رچی ڕووخساره‌کانه (له ڕۆژی قیامه‌تدا) ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردان، بۆ ئه‌و زاته‌ی که هه‌میشه زیندووه‌و ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری هه‌یه، بێگومان ئه‌وه‌ی سته‌می کردووه ڕه‌نج به‌خه‌سارو نائومێد‌و بێ هیوایه. وَمَن يَعْمَلْ مِنَ الصَّالِحَاتِ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَا يَخَافُ ظُلْمًا وَلَا هَضْمًا ﴿112﴾ ئه‌وه‌ش که‌کارو کرده‌وه‌ی چاکی کردبێت و ئیمانداریش بووبێ، ئه‌وه ئیتر ناترسێ له‌وه‌ی که سته‌می لێ کردبێت یا مافی پێشێل بکرێت. وَكَذَلِكَ أَنزَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا وَصَرَّفْنَا فِيهِ مِنَ الْوَعِيدِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ أَوْ يُحْدِثُ لَهُمْ ذِكْرًا ﴿113﴾ ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه قورئانێکی عه‌ره‌بی و ڕه‌وانمان دابه‌زاندووه‌و جۆره‌ها هه‌ڕه‌شه‌شمان تیا باسکردووه، به‌ڵکو له‌خوا بترسن و (خۆیان له گوناهو دۆزه‌خ دووربگرن) یاخود ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که یاداوه‌ریی وه‌رگرن و (گۆڕانکاری له بیروباوه‌ڕیاندا به‌دیبێنن). فَتَعَالَى اللَّهُ الْمَلِكُ الْحَقُّ وَلَا تَعْجَلْ بِالْقُرْآنِ مِن قَبْلِ أَن يُقْضَى إِلَيْكَ وَحْيُهُ وَقُل رَّبِّ زِدْنِي عِلْمًا ﴿114﴾ خوای گه‌وره زۆر پایه به‌رزو بڵنده، هه‌ر ئه‌وه پاشای به حه‌ق و ڕاستی، (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) نه‌که‌یت له خوێندنی قورئاندا په‌له بکه‌یت پێش ئه‌وه‌ی که هه‌مووی ته‌واو ببێت (چونکه ئێمه نایه‌ڵین فه‌رامۆشی بکه‌یت) هه‌میشه بڵێ: په‌روه‌ردگارا زانست و زانیاری زۆرتر‌و زیاترم پێ ببه‌خشه. وَلَقَدْ عَهِدْنَا إِلَى آدَمَ مِن قَبْلُ فَنَسِيَ وَلَمْ نَجِدْ لَهُ عَزْمًا ﴿115﴾ بێگومان ئێمه پێشتر په‌یمانمان له ئاده‌م وه‌رگرت (که نزیکی دره‌ختی قه‌ده‌غه کراو نه‌که‌وێ) که‌چێ بیری چوو، نه‌مانبینی خاوه‌نی ویستێکی به‌هێز بێت. وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ أَبَى ﴿116﴾ سه‌رده‌مێک به فریشته‌کانمان وت: سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م، هه‌موو سوژده‌یان برد جگه له ئیبلیس که سه‌رسه‌خت و یاخی بوو. فَقُلْنَا يَا آدَمُ إِنَّ هَذَا عَدُوٌّ لَّكَ وَلِزَوْجِكَ فَلَا يُخْرِجَنَّكُمَا مِنَ الْجَنَّةِ فَتَشْقَى ﴿117﴾ وتمان: ئه‌ی ئاده‌م به‌ڕاستی ئه‌م (ئیبلیسه) دوژمنی خۆت و هاوسه‌ره‌که‌ته، (وریابن) له به‌هه‌شت به ده‌رکردنتان نه‌دات و تووشی ناخۆشی و زه‌حمه‌ت و ماندووبوونتان نه‌کات. إِنَّ لَكَ أَلَّا تَجُوعَ فِيهَا وَلَا تَعْرَى ﴿118﴾ دڵنیابه تۆ له به‌هه‌شتدا نه برسی ده‌بیت نه ڕووت و ڕه‌جاڵ ده‌بیت. وَأَنَّكَ لَا تَظْمَأُ فِيهَا وَلَا تَضْحَى ﴿119﴾ وه تۆ تینوت نابێت و گه‌رماش زۆرت بۆ ناهێنێت. فَوَسْوَسَ إِلَيْهِ الشَّيْطَانُ قَالَ يَا آدَمُ هَلْ أَدُلُّكَ عَلَى شَجَرَةِ الْخُلْدِ وَمُلْكٍ لَّا يَبْلَى ﴿120﴾ (ئیبلیس) گومان و دوودڵی خسته دڵیه‌وه‌و پێی وت: ئه‌ی ئاده‌م پێت بڵێم و نیشانت بده‌م که دره‌ختی ژیانبه‌خش و پاشایهتیهك که به‌سه‌رناچێت کامه‌یه؟!! فَأَكَلَا مِنْهَا فَبَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِن وَرَقِ الْجَنَّةِ وَعَصَى آدَمُ رَبَّهُ فَغَوَى ﴿121﴾ (هه‌ر کۆڵی نه‌دا تا فریوی دان) هه‌ردووکیان له به‌روبوومی دره‌خته‌که‌یان خوارد ئیتر جل و به‌رگ و پۆشاکیان داماڵرا، عه‌یب و عاریان ده‌رکه‌وت، به‌په‌له هه‌وڵیان دا به گه‌ڵای دره‌خته‌کانی به‌هه‌شت (خۆیان داپۆشن) (ئا به‌و شێوه‌یه) ئاده‌م یاخی بوو له په‌روه‌ردگاری و فریوی خوارد. ثُمَّ اجْتَبَاهُ رَبُّهُ فَتَابَ عَلَيْهِ وَهَدَى ﴿122﴾ له‌وه‌دوا په‌روه‌ردگاری هه‌ڵیبژاردو (کردی به پێغه‌مبه‌ر) و ته‌وبه‌ی لێ وه‌رگرت و هیدایه‌ت و ڕێنمووی کرد. قَالَ اهْبِطَا مِنْهَا جَمِيعًا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّي هُدًى فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشْقَى ﴿123﴾ (خوای گه‌وره فه‌رمانی دا‌و) وتی: ئیتر هه‌مووتان له به‌هه‌شت دابه‌زن، هه‌ندێکتان ده‌بنه دوژمنی هه‌ندێکتان، (ئیمانداران دوژمنی شه‌یتانه‌کانن، وه به پیلانی شه‌یتان نه‌وه‌ی ئاده‌م دوژمنایه‌تی یه‌کتر ده‌که‌ن)، هه‌ر کاتێك هیدایه‌ت و ڕێنموویی من بۆ ئێوه هات، ئه‌وه‌ی شوێنی به‌رنامه‌که‌م بکه‌وێت، نه گومڕا ده‌بێت نه ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تی و ناسۆر دێته ڕێی. وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى ﴿124﴾ ئه‌وه‌ی ڕوو وه‌رگێڕێ له به‌رنامه‌و یادی من و پشتی تێبکا، بۆ ئه‌و جۆره که‌سانه ژیانێکی ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دێ، وه له‌ڕۆژی قیامه‌تیشدا به کوێری حه‌شری ده‌که‌ین و به کوێری ڕاپێچ ده‌کرێ. قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِي أَعْمَى وَقَدْ كُنتُ بَصِيرًا ﴿125﴾ (له‌و کاته‌دا) ده‌ڵێت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ به کوێری حه‌شرم ده‌که‌ی خۆ من کاتی خۆی چاوساغ و بینا بووم. قَالَ كَذَلِكَ أَتَتْكَ آيَاتُنَا فَنَسِيتَهَا وَكَذَلِكَ الْيَوْمَ تُنسَى ﴿126﴾ (له‌وه‌ڵامدا خوا) ده‌فه‌رموێت: تۆ ئابه‌و شێوه‌یه بوویت (کوێر بوویت له‌ئاستی) ئایه‌ت و به‌ڵگه‌کانی ئێمه‌دا کاتێ که پێت ڕاگه‌یه‌نرا، ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ ئاوا ده‌تخه‌ینه پشت گوێ و فه‌رامۆشت ده‌که‌ین. وَكَذَلِكَ نَجْزِي مَنْ أَسْرَفَ وَلَمْ يُؤْمِن بِآيَاتِ رَبِّهِ وَلَعَذَابُ الْآخِرَةِ أَشَدُّ وَأَبْقَى ﴿127﴾ ئابه‌و شێوه‌یه، تۆڵه ده‌که‌ینه‌وه له‌و که‌سه‌ی که له سنوور ده‌ترازێ و باوه‌ڕ به ئایه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگاری ناهێنێ، بێگومان سزای قیامه‌ت زۆر سه‌خت تر‌و به‌رده‌وامتره (تا سزای دنیا). أَفَلَمْ يَهْدِ لَهُمْ كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ يَمْشُونَ فِي مَسَاكِنِهِمْ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّأُوْلِي النُّهَى ﴿128﴾ ئایا بۆیان ڕوون نه‌بۆته‌وه که چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان پێش ئه‌مان له‌ناو بردووه، به‌ناو (شوێنه‌وارو) ماڵ و حاڵیاندا هاتوچۆ ده‌که‌ن، به‌ڕاستی ئا له‌و (به‌سه‌رهاتانه‌دا) به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ خاوه‌ن بیر‌و هۆشمه‌نده‌کان. وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَكَانَ لِزَامًا وَأَجَلٌ مُسَمًّى ﴿129﴾ خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارداده‌ی په‌روه‌ردگارت نه‌بوایه ده‌بوا (له‌ناوبردنی خوانه‌ناسان) شتێکی ئه‌نجامدار بوایه (به‌ڵام ویستی خوا وایه) که تا کاتی دیاری کراو دوای بخات. فَاصْبِرْ عَلَى مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ غُرُوبِهَا وَمِنْ آنَاء اللَّيْلِ فَسَبِّحْ وَأَطْرَافَ النَّهَارِ لَعَلَّكَ تَرْضَى ﴿130﴾ (که‌واته ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) خۆڕاگربه به‌رانبه‌ر (ئه‌و گوفتاره نابه‌جێیانه‌یان) که ده‌یڵێن، وه ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگارت بکه، پێش هه‌ڵهاتنی خۆر‌و پێش ئاوابوونی، له شه‌وگاریشدا هه‌ر ته‌سبیحات و ستایشی بکه، له به‌شه جیاجیاکانی ڕۆژدا (فه‌رامۆشی مه‌که)، تا له‌وه‌ی (که خوا له‌چاره‌ی نوسیوی و بڕیارداده‌ی ئه‌وه) پێی ڕازی بیت. وَلَا تَمُدَّنَّ عَيْنَيْكَ إِلَى مَا مَتَّعْنَا بِهِ أَزْوَاجًا مِّنْهُمْ زَهْرَةَ الْحَيَاةِ الدُّنيَا لِنَفْتِنَهُمْ فِيهِ وَرِزْقُ رَبِّكَ خَيْرٌ وَأَبْقَى ﴿131﴾ تۆ چاوه‌کانت مه‌بڕه هه‌ندێك له‌و خێزانانه‌ی که (دوور له خوان و) له هه‌ندێك نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌رمان کردوون، چونکه ئه‌وه گوڵی دنیایه (که: ڕه‌نگی، شێوه‌ی، بۆنی، ته‌مه‌نی، به‌رده‌وام نیه)، ئێمه (به‌و نازو نیعمه‌تانه) ده‌مانه‌وێ تاقییان بکه‌ینه‌وه، بێگومان ڕزق و ڕۆزی په‌روه‌ردگارت (له به‌هه‌شتدا) چاکترو به‌رده‌وام تره. وَأْمُرْ أَهْلَكَ بِالصَّلَاةِ وَاصْطَبِرْ عَلَيْهَا لَا نَسْأَلُكَ رِزْقًا نَّحْنُ نَرْزُقُكَ وَالْعَاقِبَةُ لِلتَّقْوَى ﴿132﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) فه‌رمان بده به هه‌رهه‌موو تاکه‌کانی خێزانت، تا نوێژه‌که‌یان (به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن، چونکه خۆراکی ڕۆحه)، وه به‌رده‌وام و کۆڵ نهدهرو خۆڕاگر به له‌سه‌ری، ئێمه داوای ڕزق و ڕۆی له تۆ ناکه‌ین، به‌ڵكو ئێمه ڕزق و ڕۆزی به تۆ ده‌به‌خشین، سه‌رئه‌نجام هه‌ر بۆ خواناسی و دینداریه. وَقَالُوا لَوْلَا يَأْتِينَا بِآيَةٍ مِّن رَّبِّهِ أَوَلَمْ تَأْتِهِم بَيِّنَةُ مَا فِي الصُّحُفِ الْأُولَى ﴿133﴾ (کافره‌کانی مککه) ده‌ڵێن: باشه ئه‌وه بۆ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه (معجزة)یه‌کی بۆ ئێمه نه‌هێناو (نیشانی نه‌داین)، مه‌گه‌ر باسی (ئه‌و معجزانه) له کتێبه پێشوه‌کاندا ڕوون نه‌کراوه‌ته‌وه (کاتی خۆی نیشانی قه‌ومه پێشوه‌کانمان داوه به‌ڵام خۆ باوه‌ڕیان نه‌هێناوه، بۆ ئه‌مانیشی پێش بێنین هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن). وَلَوْ أَنَّا أَهْلَكْنَاهُم بِعَذَابٍ مِّن قَبْلِهِ لَقَالُوا رَبَّنَا لَوْلَا أَرْسَلْتَ إِلَيْنَا رَسُولًا فَنَتَّبِعَ آيَاتِكَ مِن قَبْلِ أَن نَّذِلَّ وَنَخْزَى ﴿134﴾ خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش پێش ناردنی قورئان و پێغه‌مبه‌ر له‌ناومان ببردنایه، (له قیامه‌تدا بۆیان هه‌بوو) بڵێن: په‌روه‌ردگارمان ئه‌وه بۆچی (له دنیادا) پێغه‌مبه‌رێکت بۆ ڕه‌وانه نه‌کردین، تا شوێنی به‌رنامه‌و ئایه‌ته‌کانی تۆ بکه‌وین پێش ئه‌وه‌ی زه‌لیل و ڕیسوا ببین. قُلْ كُلٌّ مُّتَرَبِّصٌ فَتَرَبَّصُوا فَسَتَعْلَمُونَ مَنْ أَصْحَابُ الصِّرَاطِ السَّوِيِّ وَمَنِ اهْتَدَى ﴿135﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر به دوژمنانی دین) بڵێ: ئێمه هه‌موومان چاوه‌ڕوانین (تا خوا ده‌روومان لێ ده‌کاته‌وه)، ئێوه‌ش چاوه‌ڕی بن (که چیتان به‌سه‌ر دێ) (بێگومان) به‌م نزیکانه ده‌زانن که کێ خاوه‌نی به‌رنامه‌و ڕێبازی ڕاست و دروسته‌و ڕێبازی هیدایه‌تی گرتۆته به‌ر.
الموضوع الأصلي : 20. سورة طه // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam