2012-01-23, 04:05
رسالة بيانات كاتب الموضوع
21. سورة الأنبياء المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 21. سورة الأنبياء
سوره 21: الأنبياء بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان اقْتَرَبَ لِلنَّاسِ حِسَابُهُمْ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ مَّعْرِضُونَ ﴿1﴾ موحاسه‌به‌و لێپرسینه‌وه‌ی خه‌ڵکی نزیك بۆته‌وه، هه‌رچه‌نده (زۆربه‌ی) ئه‌وان بێ ئاگا‌و غافڵن و پشتیان کردۆته (ئاینی خوا) و ڕوویان وه‌رگێڕاوه (له به‌رنامه‌که‌ی). مَا يَأْتِيهِم مِّن ذِكْرٍ مَّن رَّبِّهِم مُّحْدَثٍ إِلَّا اسْتَمَعُوهُ وَهُمْ يَلْعَبُونَ ﴿2﴾ هیچ یاداوه‌ری و (قورئانێك)ی تازه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه، بۆیان نه‌هاتووه که ئه‌وانه به‌ده‌م یاری و گه‌مه‌وه گاڵته‌یان پێ نه‌کردبێت و پشتگوێ‌یان نه‌خستبێت. لَاهِيَةً قُلُوبُهُمْ وَأَسَرُّواْ النَّجْوَى الَّذِينَ ظَلَمُواْ هَلْ هَذَا إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ أَفَتَأْتُونَ السِّحْرَ وَأَنتُمْ تُبْصِرُونَ ﴿3﴾ ئه‌وانه دڵیان بێ ئاگا‌و سه‌رگه‌ردان بووه، ئه‌وانه‌ش که سته‌مکار بوون، به‌نهێنی قسه‌یان ده‌کردو پڕ‌و پاگه‌نده‌یان ئه‌نجام ده‌دا (وه به‌یه‌کتریان ده‌وت) مه‌گه‌ر ئه‌م (پێغه‌مبه‌ره صلی الله علیه وسلم) هه‌ر به‌شه‌رێك نیه وه‌ك ئێوه؟! ئایا ئێوه به‌ده‌م جادووگه‌رییه‌وه ده‌چن، خۆ ئێوه چاوتان هه‌یه‌و ده‌بینن!! قَالَ رَبِّي يَعْلَمُ الْقَوْلَ فِي السَّمَاء وَالأَرْضِ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿4﴾ (خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له باس وخواسیان ئاگادار کرد بۆیه) وتی: په‌روه‌ردگارم ئاگاداری هه‌موو قسه‌و گوفتارێكه له ئاسمان و زه‌ویدا وه ئه‌و زاته بیسه‌رو زانایه. بَلْ قَالُواْ أَضْغَاثُ أَحْلاَمٍ بَلِ افْتَرَاهُ بَلْ هُوَ شَاعِرٌ فَلْيَأْتِنَا بِآيَةٍ كَمَا أُرْسِلَ الأَوَّلُونَ ﴿5﴾ به‌ڵكو (شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره) ده‌ڵێن: (وه‌ك ئه‌وه‌ی که گوایه ئه‌م قورئانه): خه‌وو خه‌یاڵی بێ سه‌رو بنه، یاخود خۆی هه‌ڵی به‌ستووه، به‌ڵکو ئه‌و که‌سێکی شاعیره، ده‌با به‌ڵگه‌و (معجزة)یه‌ک نیشان بدات وه‌کو پێغه‌مبه‌رانی پێشوو!! مَا آمَنَتْ قَبْلَهُم مِّن قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَاهَا أَفَهُمْ يُؤْمِنُونَ ﴿6﴾ ئه‌و شار‌و شارۆکهو دێهاتانه‌ی پێش ئه‌مان (که داوای (معجزة)یان کردووه‌و دوایی باوه‌ڕیان نه‌هێناوه) له‌ناومان بردوون، ئایا ئه‌مانه باوه‌ڕ دێنن؟! وَمَا أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ إِلاَّ رِجَالًا نُّوحِي إِلَيْهِمْ فَاسْأَلُواْ أَهْلَ الذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ ﴿7﴾ ئێمه پێش تۆ که‌سانی ترمان ڕه‌وانه نه‌کردووه، جگه له پیاوانێك (که هه‌ڵمان بژاردوون)، وه‌حی و نیگامان بۆ ڕه‌وانه‌کردوون، ده بپرسن له خاوه‌نی کتێبه‌کانی (پێشوو) ئه‌گه‌ر ئێوه (ئه‌م ڕاستییانه) نازانن. وَمَا جَعَلْنَاهُمْ جَسَدًا لَّا يَأْكُلُونَ الطَّعَامَ وَمَا كَانُوا خَالِدِينَ ﴿8﴾ ئێمه (ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌مان) له په‌یکه‌رو لاشه‌یه‌ك دروستنه‌کردووه که خواردن نه‌خۆن، وه ژیانی هه‌میشه‌یمان پێ نه‌به‌خشیون. ثُمَّ صَدَقْنَاهُمُ الْوَعْدَ فَأَنجَيْنَاهُمْ وَمَن نَّشَاء وَأَهْلَكْنَا الْمُسْرِفِينَ ﴿9﴾ له‌وه‌ودوا به‌ڵێنی خۆمانمان بۆ بردونهته سه‌رو ڕزگارمان کردوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که ویستومانهو (باوه‌ڕیان هێناوه)، وه سه‌رکه‌ش و له سنوور ده‌رچووه‌کانمان له‌ناو بردووه. لَقَدْ أَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ كِتَابًا فِيهِ ذِكْرُكُمْ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿10﴾ بێگومان ئێمه کتێبێکمان ڕه‌وانه‌کردووه بۆتان که یاداوهرییهو سه‌ربه‌رزی ئێوه له شوێنکه‌وتنیایه‌تی، ئایا ئه‌وه بیر‌و هۆشتان ناخه‌نه کار؟ وَكَمْ قَصَمْنَا مِن قَرْيَةٍ كَانَتْ ظَالِمَةً وَأَنشَأْنَا بَعْدَهَا قَوْمًا آخَرِينَ ﴿11﴾ چه‌نده‌ها شار‌و دێهاتمان کاولکردووه (چونکه خه‌ڵکه‌که‌ی) سته‌مکاربوون، به‌دوایاندا گه‌لانی ترمان هێناوه‌ته مه‌یدانه‌وه. فَلَمَّا أَحَسُّوا بَأْسَنَا إِذَا هُم مِّنْهَا يَرْكُضُونَ ﴿12﴾ کاتێ (ئه‌و خوانه‌ناسانه) هه‌ستیان کردووه به‌وه‌ی که تۆڵه‌و سزای ئێمه به‌ره‌و ڕوویان هاتوه‌و یه‌خه‌یان ده‌گرێت (وه‌کو شێت به‌هه‌موو لایه‌کدا) ڕایان کردووه‌و سه‌ریان لێشێواوه. لَا تَرْكُضُوا وَارْجِعُوا إِلَى مَا أُتْرِفْتُمْ فِيهِ وَمَسَاكِنِكُمْ لَعَلَّكُمْ تُسْأَلُونَ ﴿13﴾ (ئه‌وسا به گاڵته پێ کردنه‌وه پێیان وتراوه) ڕامه‌که‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و رابواردن و ماڵ و حاڵه‌ی که تیایدا ده‌ژیان، به‌ڵکو پرس و ڕاتان پێ بکرێ و کارێك یا ئیشێك چاوه‌ڕێتان بکات!! قَالُوا يَا وَيْلَنَا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ ﴿14﴾ (ئه‌وجا به ده‌م ڕاکردنه‌وه) ده‌یانگوت: هاوار بۆ ئێمه به‌ڕاستی ئێمه ستهمکاربوین (شایسته‌ی ئه‌م سزایه‌ین). فَمَا زَالَت تِّلْكَ دَعْوَاهُمْ حَتَّى جَعَلْنَاهُمْ حَصِيدًا خَامِدِينَ ﴿15﴾ به‌رده‌وام هه‌ر ئه‌و قسانه ده‌ڵێن، هه‌تا هه‌موویانمان دروێنه کرد‌و هه‌موویانمان خامۆش کرد. وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاء وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا لَاعِبِينَ ﴿16﴾ ئێمه ئاسمان و زه‌وی و هه‌رچی وا له نێوانیاندایه به گاڵته‌و هه‌وانته دروستمان نه‌کردووه. لَوْ أَرَدْنَا أَن نَّتَّخِذَ لَهْوًا لَّاتَّخَذْنَاهُ مِن لَّدُنَّا إِن كُنَّا فَاعِلِينَ ﴿17﴾ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت یاری و گه‌مه‌یه‌ك بسازێنین، له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه دهیسازێنین، ئه‌گه‌ر بڕیاربێت کاری وا بکه‌ین. بَلْ نَقْذِفُ بِالْحَقِّ عَلَى الْبَاطِلِ فَيَدْمَغُهُ فَإِذَا هُوَ زَاهِقٌ وَلَكُمُ الْوَيْلُ مِمَّا تَصِفُونَ ﴿18﴾ (ئه‌وه له ئێمه ناوه‌شێته‌وه) به‌ڵکو حه‌ق ده‌ماڵین به‌سه‌ر به‌تاڵ و ناحه‌قیداو داغانی ده‌که‌ین، هاوارو واوه‌یلا بۆ ئێوه، بۆ ئه‌و بوختان و قسه نابه‌جێیه‌ی که ده‌یکه‌ن. وَلَهُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَنْ عِندَهُ لَا يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِهِ وَلَا يَسْتَحْسِرُونَ ﴿19﴾ هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه‌و له خزمه‌تی ئه‌ودان (فریشته‌کان) خۆیان به گه‌وره نازانن له په‌رستنیدا، هه‌رگیز ماندوو بێتاقه‌ت و بێزار نابن له ستایشی ئه‌و زاته. يُسَبِّحُونَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ لَا يَفْتُرُونَ ﴿20﴾ (به‌رده‌وام) به شه‌وو به ڕۆژ ته‌سبیحات و ستایشی ده‌که‌ن و هه‌رگیز سارد نابنه‌وه. أَمِ اتَّخَذُوا آلِهَةً مِّنَ الْأَرْضِ هُمْ يُنشِرُونَ ﴿21﴾ (که‌چی) ئاده‌میزادانی ناله‌بار په‌رستراوی ساخته له زه‌ویدا ده‌سازێنن بۆ خۆیان، مه‌گه‌ر ئه‌وانه ده‌توانن ژیان ببه‌خشن؟! (یان سودو زیانیان به‌ده‌ست بێت). لَوْ كَانَ فِيهِمَا آلِهَةٌ إِلَّا اللَّهُ لَفَسَدَتَا فَسُبْحَانَ اللَّهِ رَبِّ الْعَرْشِ عَمَّا يَصِفُونَ ﴿22﴾ ئه‌گه‌ر له هه‌ردووکیاندا (له ئاسمان و زه‌ویدا) په‌رستراوانی تر هه‌بوایه جگه له (الله) کاول و وێران ده‌بوون و تێکده‌چوون به‌سه‌ریه‌کدا، پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا، له‌و باس و خواسانه‌دا (که خوانه‌ناسان) ده‌یڵێن و (هاوه‌ڵ بۆ ئه‌و زاته بڕیار ده‌ده‌ن). لَا يُسْأَلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَهُمْ يُسْأَلُونَ ﴿23﴾ ئه‌و زاته که‌س ناتوانێت لێی بپرسێته‌وه‌و (محاسبه)ی بکات ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕووداو شتانه‌ی که ده‌یکات و پێشی دێنێت، به‌ڵام ئه‌وان (گرۆی ئاده‌میزاد) به‌رپرسیارن و پرسیاریان لێ ده‌کرێت و (محاسبه) ده‌کرێن. أَمِ اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ آلِهَةً قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ هَذَا ذِكْرُ مَن مَّعِيَ وَذِكْرُ مَن قَبْلِي بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ الْحَقَّ فَهُم مُّعْرِضُونَ ﴿24﴾ ئایا ئه‌وانه خوای تریان له جیاتی په‌روه‌ردگار بۆخۆیان ڕه‌خساندووه؟! (یاخود خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن و گێلن؟!) پێیان بڵێ: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) به‌ڵگه‌تان بێنن (له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌تان)، (من دڵنیام) که ئه‌م قورئانه یادخه‌ره‌وه‌یه، بۆ ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵی منن و ڕێبازی منیان گرتۆته به‌ر، هه‌روه‌ها له به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران و قه‌ومه‌کانی پێش منیش ده‌دوێت، (به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی) حه‌ق و حه‌قیقه‌ت ناناسن و دژایه‌تی ده‌که‌ن و ڕووی لێ وه‌رده‌چه‌رخێنن. وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ ﴿25﴾ ئێمه پێش تۆ هیچ پێغهمبهرهێکمان ڕه‌وانه نه‌کردووه، که وه‌حیمان بۆ نه‌ناردبێت به‌وه‌ی که هیچ خوایه‌ك نیه جگه له من، وه ده‌بێت (خه‌ڵکی) هه‌ر من بپه‌رستن. وَقَالُوا اتَّخَذَ الرَّحْمَنُ وَلَدًا سُبْحَانَهُ بَلْ عِبَادٌ مُّكْرَمُونَ ﴿26﴾ (خوانه‌ناسان) ده‌ڵێن خوای میهره‌بان (فریشته‌کانی کردووه) به کوڕی خۆی، پاکیی و بێگه‌ردیی بۆ ئه‌و زاته‌یه، به‌ڵکو (ئه‌و فریشتانه) به‌نده‌ی ڕێزداری ئه‌ون. لَا يَسْبِقُونَهُ بِالْقَوْلِ وَهُم بِأَمْرِهِ يَعْمَلُونَ ﴿27﴾ (ئه‌و فریشتانه ئه‌وه‌نده ڕه‌وشت به‌رزن) هه‌رگیز (نافه‌رمانی ناکه‌ن و) قسه له قسه‌یدا ناکه‌ن و له گوفتاریدا پێشی ناکه‌ون، ئه‌وانه به فه‌رمانی ئه‌و ده‌جوڵێنه‌وه‌و فه‌رمانی ئه‌و جێبه‌جێ ده‌که‌ن. يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يَشْفَعُونَ إِلَّا لِمَنِ ارْتَضَى وَهُم مِّنْ خَشْيَتِهِ مُشْفِقُونَ ﴿28﴾ هه‌ر خوا ده‌زانێت ئه‌و خه‌ڵکه له ڕابوردوودا چیان ئه‌نجام داوه، وه له داهاتووشدا چی ئه‌نجام ده‌ده‌ن (دنیا‌و قیامه‌ت و ڕابوردوو داهاتوو لای ئه‌و چوونیه‌که)، فریشته‌کانیش تکاکار نابن بۆ ئه‌وانه نه‌بێ که خوا پێی ڕازییه، وه ئه‌وان له ترسی ئه‌و زاته نا‌وێرن هیچ سه‌رپێچیه‌ك ئه‌نجام بده‌ن. وَمَن يَقُلْ مِنْهُمْ إِنِّي إِلَهٌ مِّن دُونِهِ فَذَلِكَ نَجْزِيهِ جَهَنَّمَ كَذَلِكَ نَجْزِي الظَّالِمِينَ ﴿29﴾ ئه‌وه‌ی له‌وان (له خۆی غه‌ڕا بێت و) بڵێت: منیش خوام و جگه له‌و وه هه‌ندێ سیفاتی خوایهتیم هه‌یه، پاداشتی ئه‌وانه‌یان ئاگری دۆزه‌خ ده‌بێت، هه‌ر به‌و شێوه‌یه پاداشتی سته‌مکاران و یاخیه‌کان ده‌ده‌ینه‌وه. أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاء كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ ﴿30﴾ ئایا کافر‌و خوانه‌ناسان نابینن و، بۆیان ڕوون نه‌بۆته‌وه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی یه‌کپارچه بوون له‌وه‌ودوا لێکمان جیاکردنه‌وه (که ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م ڕاسته‌قینه زانستیه له‌لایه‌ن خوانه‌ناسانه‌وه په‌ی پێ ده‌برێت)، له ئاویش هه‌موو شتێكی زیندوومان فه‌راهه‌م هێناوه (زۆربه‌ی پێکهاته‌ی له‌شی ئاده‌میزادو زینده‌وه‌ران و ڕووه‌ک ئاوه)، ئایا ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن (به‌و ڕاستیانهو به‌و ده‌سه‌ڵاته بێ سنووره‌ی ئێمه)؟! وَجَعَلْنَا فِي الْأَرْضِ رَوَاسِيَ أَن تَمِيدَ بِهِمْ وَجَعَلْنَا فِيهَا فِجَاجًا سُبُلًا لَعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ ﴿31﴾ له زه‌ویشدا که‌ژ و کێوه‌کانمان چه‌سپاندووه، تا لاسه‌نگ نه‌بێت و له‌ر نه‌بێته‌وه‌و هه‌ڵیان نه‌گێڕێته‌وه، له لاپاڵی چیاکان و له دۆڵه‌کاندا ڕێبازمان سازاندووه، تا خه‌ڵکی ژیان بۆخۆیان دابین بکه‌ن و ڕێبازی هیدایه‌ت بگرنه به‌ر و ڕێیان له گه‌نجینه‌و نازو نیعمه‌ته شاراوه‌کان بکه‌وێت. وَجَعَلْنَا السَّمَاء سَقْفًا مَّحْفُوظًا وَهُمْ عَنْ آيَاتِهَا مُعْرِضُونَ ﴿32﴾ ئێمه ئسمانمان کردووه به سه‌قفێکی پارێزراو (بۆ زه‌مین) که‌چی ئه‌وانه ڕوویان وه‌رگێڕاوه له‌و هه‌موو نیشانه‌و به‌ڵگانه‌ی (که بهڕاسهریانهوهیه). وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ ﴿33﴾ هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که شه‌وو ڕۆژی به‌دیهێناوه، خۆر‌و مانگیشی (دروستکردووه) هه‌ریه‌که‌یان له خولگه‌یه‌کدا ده‌سوڕێنه‌وه (زه‌وی به ده‌وری خۆرداو مانگیش به ده‌وری زه‌ویدا). وَمَا جَعَلْنَا لِبَشَرٍ مِّن قَبْلِكَ الْخُلْدَ أَفَإِن مِّتَّ فَهُمُ الْخَالِدُونَ ﴿34﴾ ئێمه پێش تۆ به هیچ که‌سێك ژیانی هه‌میشه‌ییمان نه‌به‌خشیوه، ئایا ئه‌گه‌ر تۆ بمری (دوای مه‌رگی تۆ) (ئه‌و خه‌ڵکه) ژیانی هه‌میشه‌یی ده‌به‌نه سه‌ر؟! كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَنَبْلُوكُم بِالشَّرِّ وَالْخَيْرِ فِتْنَةً وَإِلَيْنَا تُرْجَعُونَ ﴿35﴾ هه‌موو که‌سێ ده‌بێ مردن بچێژێ و (شه‌رابی مه‌رگ بنۆشێ)، ئێمه ئێوه تاقی ده‌که‌ینه‌وه به شه‌ڕو ناخۆشی و به‌ڵا، وه به خێر‌و خۆشی ودارایی و توانایی سه‌رئه‌نجام گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ لای ئێمه‌یه. وَإِذَا رَآكَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِن يَتَّخِذُونَكَ إِلَّا هُزُوًا أَهَذَا الَّذِي يَذْكُرُ آلِهَتَكُمْ وَهُم بِذِكْرِ الرَّحْمَنِ هُمْ كَافِرُونَ ﴿36﴾ کاتێك که کافران تۆ ده‌بینن هێچ کارێکیان له‌ده‌ست نایه‌ت جگه له گاڵته‌و گاڵته‌جاڕی، (وه به‌یه‌کتر ده‌ڵێن) ئا ئه‌مه‌یه باسی خواکانتان ده‌کات؟ (له کاتێکدا) ئه‌وان گاڵته به قورئانی خوای میهره‌بان ده‌که‌ن و باوه‌ڕیان پێی نیه. خُلِقَ الْإِنسَانُ مِنْ عَجَلٍ سَأُرِيكُمْ آيَاتِي فَلَا تَسْتَعْجِلُونِ ﴿37﴾ ئه‌وه‌نده ئینسان (به په‌له‌و تاڵوکه‌یه ده‌ڵێی) له په‌له‌و تاڵوکه دروست کراوه، من ئایه‌ت و نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی خۆمتان نیشان ده‌ده‌م، په‌له‌م لێ مه‌که‌ن. وَيَقُولُونَ مَتَى هَذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿38﴾ (خوانه‌ناسان) ده‌ڵێن: باشه، که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه دێته دی ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟ لَوْ يَعْلَمُ الَّذِينَ كَفَرُوا حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ النَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ ﴿39﴾ ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕان هه‌واڵی ئه‌و ڕۆژه بزانن (که به‌ڕێوه‌یه‌و نزیکه‌و ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه)، ناتوانن بڵێسه‌ی ئاگر له‌ده‌م و چاوو ڕوخساریان، وه له پشتیان دووربخه‌نه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌وانه سه‌رکه‌وتوو ڕزگار نابن. بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ ﴿40﴾ به‌ڵکو (قیامه‌ت) کوتوپڕ یه‌خه‌یان ده‌گرێت سه‌رسام و ڕیسوایان ده‌کات، نه ده‌توانن به‌رگری بکه‌ن و خۆی لێ بدزنه‌وه‌و دوای بخه‌ن نه مۆڵه‌تیشیان ده‌درێت. وَلَقَدِ اسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍ مِّن قَبْلِكَ فَحَاقَ بِالَّذِينَ سَخِرُوا مِنْهُم مَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُون ﴿41﴾ بێگومان پێش تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) گاڵته‌کراوه به پێغه‌مبه‌رانی تریش، له‌وه‌ودوا سزایه‌کی سه‌خت یه‌خه‌ی ئه‌وانه ده‌گرێت که به‌چاوی سووك (ده‌ڕوانن بۆ به‌رنامه‌ی ئێمه) و گاڵته‌ی پێ ده‌که‌ن و ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرن. قُلْ مَن يَكْلَؤُكُم بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ مِنَ الرَّحْمَنِ بَلْ هُمْ عَن ذِكْرِ رَبِّهِم مُّعْرِضُونَ ﴿42﴾ (پێیان) بڵێ: کێ ده‌توانێ ئێوه بپارێزێ له شه‌وو له ڕۆژدا له سزا‌و تۆڵه‌ی خوای میهره‌بان، که‌چێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه له یادی په‌روه‌ردگاریان پشتیان هه‌ڵکردووه. أَمْ لَهُمْ آلِهَةٌ تَمْنَعُهُم مِّن دُونِنَا لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَ أَنفُسِهِمْ وَلَا هُم مِّنَّا يُصْحَبُونَ ﴿43﴾ مه‌گه‌ر (ئه‌و بێ باوه‌ڕانه) کۆمه‌ڵێ په‌رستراویان هه‌یه که ده‌توانن (له سزای) ئێمه ده‌ربازیان بکه‌ن؟! (ئه‌و کۆلکه خوایانه) نه ده‌توانن خۆیان ڕزگار بکه‌ن و خۆیان سه‌ربخه‌ن، نه په‌نا ده‌درێن و نه کۆمه‌کییان ده‌کرێت. بَلْ مَتَّعْنَا هَؤُلَاء وَآبَاءهُمْ حَتَّى طَالَ عَلَيْهِمُ الْعُمُرُ أَفَلَا يَرَوْنَ أَنَّا نَأْتِي الْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا أَفَهُمُ الْغَالِبُونَ ﴿44﴾ (ئێمه به په‌له له دنیا تۆڵه ناسێنین) به‌ڵكو ئه‌وانه‌و باوانیان له نازو نیعمه‌تی دنیا به‌هره‌وه‌ر ده‌که‌ین، هه‌تا له ته‌مه‌ن درێژیش (به‌هره‌وه‌رمان کردوون)، ئایا ئه‌وانه نابینن که ویستی ئێمه ده‌وری هه‌یه له‌سه‌ر زه‌ویدا، لابه‌لاکانی که‌م ده‌که‌ینه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتیان لێ زه‌وت ده‌که‌ین، (کاتێ ئوممه‌تی ئیسلام شایسته ده‌بێ، خوای باڵاده‌ست ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا ناهێڵێت) ئایا مه‌گه‌ر ئه‌و (بێ باوه‌ڕانه) سه‌رکه‌وتوون (یان ئێمه؟). قُلْ إِنَّمَا أُنذِرُكُم بِالْوَحْيِ وَلَا يَسْمَعُ الصُّمُّ الدُّعَاء إِذَا مَا يُنذَرُونَ ﴿45﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر، پێیان) بڵێ: که من ته‌نها له‌ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه ئێوه بێ‌دار ده‌که‌مه‌وه، بێگومان که‌سانێك هه‌ن که که‌ڕن له‌ئاستی حهقداو هاوارو په‌یامی (ڕاستی) نابیستن کاتێ که بێ‌دار ده‌کرێنه‌وه. وَلَئِن مَّسَّتْهُمْ نَفْحَةٌ مِّنْ عَذَابِ رَبِّكَ لَيَقُولُنَّ يَا وَيْلَنَا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ ﴿46﴾ خۆ ئه‌گه‌ر کهمهکێك له هاڵاوی سزای په‌روه‌ردگارت ڕوویان طی بکات و لێیان بدات، (خوانه‌ناسان) به جدی ده‌ڵێن: هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ئێمه، به‌ڕاستی ئێمه که‌سانێکی سته‌مکاربووین. وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ فَلَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا وَإِن كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِّنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا وَكَفَى بِنَا حَاسِبِينَ ﴿47﴾ ئێمه ته‌رازووی پێوه‌ری دادپه‌روه‌ریی له ڕۆژی قیامه‌تدا داده‌نێین، هیچ که‌س به هیچ شێوه‌یه‌ك سته‌می ڵی ناکرێت، ئه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر تۆوه خه‌رته‌له‌یه‌ك (که زۆر بچوك و وورده، کارێکی چاك یا خراپ ئه‌نجام درابێت) ده‌یهێنینه مه‌یدان، جا ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئێمه که ئاوا به وردیی حساب و لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین. وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى وَهَارُونَ الْفُرْقَانَ وَضِيَاء وَذِكْرًا لِّلْمُتَّقِينَ ﴿48﴾ بێگومان ئێمه به موسا‌و هاروون و کتێبی (ته‌وراتمان) به‌خشی که جیاکه‌ره‌وه‌ی (حه‌ق و به‌تاڵه) هه‌روه‌ها ڕووناکی و یادخه‌ره‌وه‌شه بۆ پارێزکاران. الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِالْغَيْبِ وَهُم مِّنَ السَّاعَةِ مُشْفِقُونَ ﴿49﴾ (به تایبه‌ت) ئه‌وانه‌ی که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن له کاتێکدا که که‌س دیار نیه‌و په‌روه‌ردگاریشیان لێیان په‌نهانه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه له قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه بیمیان هه‌یه (بێگومان ئه‌وانه له قیامه‌تدا دڵنیاو ئاسووده‌و دڵخۆشن). وَهَذَا ذِكْرٌ مُّبَارَكٌ أَنزَلْنَاهُ أَفَأَنتُمْ لَهُ مُنكِرُونَ ﴿50﴾ ئه‌م (قورئانه) یادخه‌ره‌وه‌یه‌کی موباره‌ك و به‌فه‌ڕو پیرۆزه، دامانبه‌زاندووه (بۆتان) ئایا ئێوه خۆتانی لێ وێڵ ده‌که‌ن و دووره پرێز لێی ده‌وه‌ستن؟! وَلَقَدْ آتَيْنَا إِبْرَاهِيمَ رُشْدَهُ مِن قَبْلُ وَكُنَّا بِه عَالِمِينَ ﴿51﴾ ئێمه ژیریی و هۆشمه‌ندیمان پێشتر به ئیبراهیم به‌خشی، ئێمه چاک ئه‌ومان ده‌ناسی. إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِ مَا هَذِهِ التَّمَاثِيلُ الَّتِي أَنتُمْ لَهَا عَاكِفُونَ ﴿52﴾ کاتێک که به‌باوك و قه‌ومه‌که‌ی وت: ئه‌م بت و په‌یکه‌رانه چیه؟! ئێوه به ده‌وریدا دێن و ده‌یانپه‌رستن. قَالُوا وَجَدْنَا آبَاءنَا لَهَا عَابِدِينَ ﴿53﴾ (له وه‌ڵامدا) وتیان: ئێمه باوانمان بینیوه ئه‌مانه‌یان په‌رستووه (ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌وان ده‌که‌ین). قَالَ لَقَدْ كُنتُمْ أَنتُمْ وَآبَاؤُكُمْ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿54﴾ (ئیبراهیم) وتی: به‌ڕاستی ئێوه‌و باوانی ئێوه له گومڕاییه‌کی ئاشکرا بوون. قَالُوا أَجِئْتَنَا بِالْحَقِّ أَمْ أَنتَ مِنَ اللَّاعِبِينَ ﴿55﴾ (خه‌ڵکه‌که) وتیان: به‌ڕاست، تۆ تۆ حه‌قیقه‌تت بۆ ئێمه هێناوه یا گاڵته ده‌که‌یت؟! قَالَ بَل رَّبُّكُمْ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ الَّذِي فَطَرَهُنَّ وَأَنَا عَلَى ذَلِكُم مِّنَ الشَّاهِدِينَ ﴿56﴾ (ئیبراهیم) وتی: (من گاڵته ناکه‌م) به‌لكو (ده‌مه‌وێت تێتان بگه‌یه‌نم) که په‌روه‌ردگارتان په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه‌و هه‌ر ئه‌ویش به‌دیهێناون، وه من له‌سه‌ر ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕه له شایه‌ت و ئاگاکانم. وَتَاللَّهِ لَأَكِيدَنَّ أَصْنَامَكُم بَعْدَ أَن تُوَلُّوا مُدْبِرِينَ ﴿57﴾ (ئینجا ئیبراهیم له‌به‌ر خۆیه‌وه سوێندی خوارد‌و وتی:) به‌خوا نه‌خشه‌یه‌ك ده‌کێشم بۆ بته‌کانتان دوای ئه‌وه‌ی به‌جێیان دێڵن. فَجَعَلَهُمْ جُذَاذًا إِلَّا كَبِيرًا لَّهُمْ لَعَلَّهُمْ إِلَيْهِ يَرْجِعُونَ ﴿58﴾ ئینجا هه‌موویانی ورد‌و خاش کرد جگه له بته گه‌وره‌که‌یان، به‌ڵکو که گه‌ڕانه‌وه (پرسیار بکه‌ن) و یه‌خه‌ی ئه‌و بگرن. قَالُوا مَن فَعَلَ هَذَا بِآلِهَتِنَا إِنَّهُ لَمِنَ الظَّالِمِينَ ﴿59﴾ (بت په‌رستان که هاتنه‌وه بینیان بته‌کانیان وردوو خاش کراوه) وتیان: ئه‌وه کێ ئاوای له خواکانمان کردووه، به‌ڕاستی که‌سێکه له ڕیزی سته‌مکاراندایه!! قَالُوا سَمِعْنَا فَتًى يَذْكُرُهُمْ يُقَالُ لَهُ إِبْرَاهِيمُ ﴿60﴾ (هه‌ندێ) وتیان: گوێمان له لاوێك بوو باسی ده‌کردن و ناوی ده‌هێنان، پێی ده‌وترێ ئیبراهیم. قَالُوا فَأْتُوا بِهِ عَلَى أَعْيُنِ النَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَشْهَدُونَ ﴿61﴾ (ئه‌وسا) وتیان: بیهێنن به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه (موحاسه‌به‌ی بکه‌ین و لێی بکۆڵینه‌وه) با ئه‌وانیش به‌ئاگابن. قَالُوا أَأَنتَ فَعَلْتَ هَذَا بِآلِهَتِنَا يَا إِبْرَاهِيمُ ﴿62﴾ (ئه‌وسا چوون ئیبراهیمیان هێناو لێیان پرسی و) وتیان: باشه ئه‌ی ئیبراهیم تۆ ئاوات کردووه به خواکانمان؟! قَالَ بَلْ فَعَلَهُ كَبِيرُهُمْ هَذَا فَاسْأَلُوهُمْ إِن كَانُوا يَنطِقُونَ ﴿63﴾ ئیبراهیم وتی: (بۆچی له من ده‌پرسن، خۆ بته گه‌وره‌که ساغ و سه‌لیمه) ده‌ڵێی هه‌ر کاری ئه‌م بته زله‌یه، ده لێیان بپرسن ئه‌گه‌ر قسه ده‌که‌ن. فَرَجَعُوا إِلَى أَنفُسِهِمْ فَقَالُوا إِنَّكُمْ أَنتُمُ الظَّالِمُونَ ﴿64﴾ (که‌مێك داچڵه‌کان و) له دڵی خۆیاندا لێکیان دایه‌وه، سه‌رئه‌نجام وتیان به‌خۆیان: به‌ڕاستی هه‌ر ئێوه خۆتان سته‌مکارن (ئیبراهیم ڕاست ده‌کات ئه‌مانه ناتوانن به‌رگری له خۆیان بکه‌ن چۆن ده‌توانن به‌رگری له ئێمه بکه‌ن). ثُمَّ نُكِسُوا عَلَى رُؤُوسِهِمْ لَقَدْ عَلِمْتَ مَا هَؤُلَاء يَنطِقُونَ ﴿65﴾ (به‌ڵام زۆری نه‌خایاند) سواری سه‌ری خۆیان بوون و (گه‌ڕانه‌وه بۆ نه‌فامییان و) وتیان: بێگومان تۆ ده‌زانی که ئه‌وانه قسه ناکه‌ن!! قَالَ أَفَتَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكُمْ شَيْئًا وَلَا يَضُرُّكُمْ ﴿66﴾ ئیبراهیم وتی: باشه ئاخر چۆن شتێك ده‌په‌رستن له جیاتی خوا که ناتوانێت هیچ جۆره قازانج یا زیانێکتان پێ بگه‌یه‌نێت، (ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ته نه‌یانتوانی به‌رگری له خۆشیان بکه‌ن). أُفٍّ لَّكُمْ وَلِمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿67﴾ هاوارو ئۆف له ئێوه‌و له‌و شتانه‌ش که له جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن ئایا ئه‌وه تێناگه‌ن و بیروهۆشتان ناخهنهکار. قَالُوا حَرِّقُوهُ وَانصُرُوا آلِهَتَكُمْ إِن كُنتُمْ فَاعِلِينَ ﴿68﴾ (هه‌ندێ له سته‌مکاران فه‌رمانیان دا‌و) وتیان: ئیبراهیم بسوتێنن، وه پشتیوانی له خواکانتان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه شتێکتان بۆ ده‌کرێت. قُلْنَا يَا نَارُ كُونِي بَرْدًا وَسَلَامًا عَلَى إِبْرَاهِيمَ ﴿69﴾ (خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ، ئێمه‌ش فه‌رمانمان ده‌رکردو) وتمان: ئه‌ی ئاگر ببه به ساردیی و سه‌لامه‌تیی له‌سه‌ر ئیبراهیم. وَأَرَادُوا بِهِ كَيْدًا فَجَعَلْنَاهُمُ الْأَخْسَرِينَ ﴿70﴾ ئه‌وانه ویستیان پیلان بگێڕن (دژی ئیبراهیم) به‌ڵام ئێمه ئه‌وانمان خه‌ساره‌تمه‌ندو ڕیسوا کرد. وَنَجَّيْنَاهُ وَلُوطًا إِلَى الْأَرْضِ الَّتِي بَارَكْنَا فِيهَا لِلْعَالَمِينَ ﴿71﴾ ئێمه ئه‌ویش و (لوط)یشمان ڕزگار کرد‌و ناردمانن بۆ ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ی که به‌ره‌که‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندووه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی و هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان (که مه‌ککه‌ی پیرۆزه). وَوَهَبْنَا لَهُ إِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ نَافِلَةً وَكُلًّا جَعَلْنَا صَالِحِينَ ﴿72﴾ هه‌روه‌ها ئێمه ئیسحاق و به ئیسحاقیش یه‌عقوبمان پێ به‌خشی، وه هه‌ر یه‌کێک له‌وانمان کرده پیاوچاک و خواناس. وَجَعَلْنَاهُمْ أَئِمَّةً يَهْدُونَ بِأَمْرِنَا وَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِمْ فِعْلَ الْخَيْرَاتِ وَإِقَامَ الصَّلَاةِ وَإِيتَاء الزَّكَاةِ وَكَانُوا لَنَا عَابِدِينَ ﴿73﴾ وه هه‌موو ئه‌وانمان کرده پێشه‌واو به فه‌رمانی ئێمه هیدایه‌تیان ده‌به‌خشی، وه نیگامان بۆ کردن که کار‌و کرده‌وه‌ی چاك و دروست ئه‌نجام بده‌ن، وه نوێژه‌کانیان به چاکیی بکه‌ن، وه زه‌کاتیش له ماڵ و سامانیان ده‌ربکه‌ن، ئه‌و (به‌ڕێزانه) هه‌ر ئێمه‌یان ده‌په‌رست و هه‌ر به‌ندایه‌تی ئێمه‌یان ده‌کرد. وَلُوطًا آتَيْنَاهُ حُكْمًا وَعِلْمًا وَنَجَّيْنَاهُ مِنَ الْقَرْيَةِ الَّتِي كَانَت تَّعْمَلُ الْخَبَائِثَ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمَ سَوْءٍ فَاسِقِينَ ﴿74﴾ به لوط (پێغه‌مبه‌ریش) حیکمه‌ت و دانایی و زانیاریمان به‌خشی وه ڕزگارمان کرد له‌و شارۆچکه‌یه‌ی شه‌رواڵ پیسییان ده‌کرد، بێگومان ئه‌وانه قه‌ومێکی ناله‌بارو خراپ و به‌دخوو تاوانکاربوون. وَأَدْخَلْنَاهُ فِي رَحْمَتِنَا إِنَّهُ مِنَ الصَّالِحِينَ ﴿75﴾ ئێمه (لوط)مان خسته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیی خۆمانه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌و له ڕیزی به‌نده چاک و باشه‌کاندایه. وَنُوحًا إِذْ نَادَى مِن قَبْلُ فَاسْتَجَبْنَا لَهُ فَنَجَّيْنَاهُ وَأَهْلَهُ مِنَ الْكَرْبِ الْعَظِيمِ ﴿76﴾ هه‌روه‌ها پێشتر نوح پێغه‌مبه‌ر هاناو هاواری (بۆ هێناین) ئێمه‌ش نزامان گیراکردو خپی و خێزانه‌که‌یمان له ته‌نگانه گه‌وره‌که ڕزگار کرد. وَنَصَرْنَاهُ مِنَ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمَ سَوْءٍ فَأَغْرَقْنَاهُمْ أَجْمَعِينَ ﴿77﴾ وه سه‌رمان خستن به‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌دا که به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ ده‌خسته‌وه‌و بڕوایان پێی نه‌بوو، به‌ڕاستی ئه‌وانیش قه‌ومێکی ناله‌بارو خراپ بوون، هه‌موویانمان نوقمی ئاوی تۆفانه‌که کرد. وَدَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ إِذْ يَحْكُمَانِ فِي الْحَرْثِ إِذْ نَفَشَتْ فِيهِ غَنَمُ الْقَوْمِ وَكُنَّا لِحُكْمِهِمْ شَاهِدِينَ ﴿78﴾ داود و سلێمان کاتێ که بڕیاریان ده‌کرد ده‌رباره‌ی ئه‌و بێستان و کشتوکاڵه‌ی له مه‌ڕو ماڵاتی هه‌ندێ که‌س بڵاوبوونه‌وه تیایدا، زیانیان به کێڵگه گه‌یاند، وه ئێمه شایه‌ت بووین له‌سه‌ر ئه‌و داوه‌ری و بڕیاره‌ی ئه‌وان. (له‌سه‌رده‌می حوکمی حه‌زره‌تی داودا ڕانه مه‌ڕێك زه‌وی و زاری کابرایه‌کی کاولکرد، کابراش چوو شکاتی لاکرد، ئه‌ویش بڕیاری دا که هه‌موو ڕانه مه‌ڕه‌که بدرێ به خاوه‌ن زه‌ویه‌که، به‌ڵام حه‌زره‌تی سوله‌یمانی کوڕی ڕایه‌کی په‌سه‌ندتری هه‌بوو وتی: با ماڵاته‌که‌ی بدرێته ده‌ست خاوه‌ن زه‌ویه‌که تا زیانه‌که‌ی پڕ ده‌کاته‌وه، له‌وه‌دوا بیگه‌ڕێنێته‌وه). فَفَهَّمْنَاهَا سُلَيْمَانَ وَكُلًّا آتَيْنَا حُكْمًا وَعِلْمًا وَسَخَّرْنَا مَعَ دَاوُودَ الْجِبَالَ يُسَبِّحْنَ وَالطَّيْرَ وَكُنَّا فَاعِلِينَ ﴿79﴾ ئێمه چاره‌سه‌ری کێشه‌کانمان له سوله‌یمان گه‌یاند، به‌ڵام هه‌ریه‌که (له‌م باوک و کوڕه) به‌هره‌وه‌رمان کردبوو له حیکمه‌ت و دانایی و عیلم و زانست، ئێمه باڵنده‌و چیاکانمان له‌گه‌ڵ داودا ملکه‌ج و فه‌رمانبه‌ردار کردبوو، هه‌مووان پێکه‌وه ته‌سبیحات و ستایشی ئێمه‌یان ده‌کرد، هه‌ر ئێمه‌ش ده‌توانین ئه‌م کاره بکه‌ین. وَعَلَّمْنَاهُ صَنْعَةَ لَبُوسٍ لَّكُمْ لِتُحْصِنَكُم مِّن بَأْسِكُمْ فَهَلْ أَنتُمْ شَاكِرُونَ ﴿80﴾ هه‌روه‌ها ئێمه داودمان فێری دروست کردنی قه‌ڵغان و زرێ کرد تا له‌کاتی شه‌ڕو توند‌و تیژیدا بتان پارێزێت، ئایا (له به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌تانه‌وه) ئێوه سوپاسگوزار ده‌بن؟! وَلِسُلَيْمَانَ الرِّيحَ عَاصِفَةً تَجْرِي بِأَمْرِهِ إِلَى الْأَرْضِ الَّتِي بَارَكْنَا فِيهَا وَكُنَّا بِكُلِّ شَيْءٍ عَالِمِينَ ﴿81﴾ بۆ سوله‌یمانیش ڕه‌شه‌بامان ڕه‌خساند که به‌فه‌رمانی ئه‌و، به توندیی هات و چۆ بکات بۆ ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ی که به‌ره‌که‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندووه، وه ئێمه به‌هه‌موو شتێك زانا‌و شاره‌زاین. وَمِنَ الشَّيَاطِينِ مَن يَغُوصُونَ لَهُ وَيَعْمَلُونَ عَمَلًا دُونَ ذَلِكَ وَكُنَّا لَهُمْ حَافِظِينَ ﴿82﴾ وه له شهیاتهنکانی په‌ریش هه‌ندێکیمان بۆ ڕام هێنابوو که بچنه ناو بنکی ده‌ریاوه (تا گه‌وهه‌رو مرواری و شتی به‌نرخی بۆ ده‌ربێنن) وه کاری تریشمان جگه له‌مه پێ ده‌کردن (وه‌کو دروستکردنی کۆشک و ته‌لارو په‌یکه‌رو…هتد) وه ئێمه چاودێریمان ده‌کردن (تا کاره‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زیان به خه‌ڵک نه‌گه‌یه‌نن). وَأَيُّوبَ إِذْ نَادَى رَبَّهُ أَنِّي مَسَّنِيَ الضُّرُّ وَأَنتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ ﴿83﴾ باسی (ئه‌یوب)یش بکه که هاناو هاواری بۆ په‌روه‌ردگاری برد (دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ نه‌خۆش که‌وتبوو، جگه له‌وه پێشتریش ماڵ و سامان و مناڵه‌کانی تیاچووبوون) وتی: به‌ڕاستی من تووشی ئازار‌و ناخۆشی بووم، تۆش ئه‌ی په‌روه‌ردگارم له‌هه‌موو که‌س میهره‌بانترو له هه‌موو که‌س دلۆڤانتری. فَاسْتَجَبْنَا لَهُ فَكَشَفْنَا مَا بِهِ مِن ضُرٍّ وَآتَيْنَاهُ أَهْلَهُ وَمِثْلَهُم مَّعَهُمْ رَحْمَةً مِّنْ عِندِنَا وَذِكْرَى لِلْعَابِدِينَ ﴿84﴾ ئێمه نزامان گیرا کرد‌و به هاواریه‌وه چووین و هه‌موو ناخۆشی و نه‌خۆشییه‌کمان له‌کۆڵ کرده‌وه، هه‌موو ماڵ و منالێمان پێ به‌خشیه‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌ی تریش (ده‌کرێ خوای گه‌وره هه‌ر هه‌مان ماڵ و مناڵی پێشووی بۆ زیندوو کردبێته‌وه، یاخود نه‌وه‌ی نوێی پێشکه‌ش کردبێ) ئه‌وه ڕه‌حمه‌تێکی تایبه‌تی بوو له‌لایه‌ن ئێمه‌وه یادا‌وه‌ریشه بۆ به‌نده خواپه‌رسته‌کان (ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش تووشی به‌ڵاو ناخۆشی بوون وه‌ک ئه‌م، له‌وه‌ودوا نزایان کرد وه‌ك ئه‌و، به‌هاناو هاواری ئه‌وانیشه‌وه ده‌چین). وَإِسْمَاعِيلَ وَإِدْرِيسَ وَذَا الْكِفْلِ كُلٌّ مِّنَ الصَّابِرِينَ ﴿85﴾ (ئیسماعیل و ئیدریس و ذوالکفل)یش هه‌ریه‌که‌یان (له تاقیکردنه‌وه جۆراوجۆره‌کاندا سه‌رکه‌وتووبوون). وَأَدْخَلْنَاهُمْ فِي رَحْمَتِنَا إِنَّهُم مِّنَ الصَّالِحِينَ ﴿86﴾ ئێمه هه‌موویانمان خسته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیی خۆمانه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌وانه له چاک و پاکانن. وَذَا النُّونِ إِذ ذَّهَبَ مُغَاضِبًا فَظَنَّ أَن لَّن نَّقْدِرَ عَلَيْهِ فَنَادَى فِي الظُّلُمَاتِ أَن لَّا إِلَهَ إِلَّا أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ ﴿87﴾ (ذوالنون)یش (که یونس پێغه‌مبه‌ره) کاتێ که قه‌ومه‌که‌ی به‌جێ هێشت و ڕۆشت، گومانی وابوو که دنیای لێ ته‌نگ ناکه‌ینه‌وه، له‌ناو تاریکستانی (شه‌وو ده‌ریاو ناو سکی نه‌هه‌نگه‌که‌دا) هاوارو نزای لێ به‌رز بۆوه‌و وتی: په‌روه‌ردگارا هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌تۆ، هه‌ر تۆ شایسته‌ی هه‌موو ستایشێکی، به‌ڕاستی من سته‌مم له‌خۆم کرد (کاتێك که به‌بێ فه‌رمانی تۆ قه‌ومه‌که‌م به‌جێ هێشت). فَاسْتَجَبْنَا لَهُ وَنَجَّيْنَاهُ مِنَ الْغَمِّ وَكَذَلِكَ نُنجِي الْمُؤْمِنِينَ ﴿88﴾ ئێمه‌ش به‌هانایه‌وه چووین و ڕزگارمانکرد له‌و غه‌م و په‌ژاره‌و ته‌نگانه‌یه‌ی که تێی که‌وتبوو، جا هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئیمانداران ڕزگار ده‌که‌ین (کاتێك که ده‌که‌ونه ته‌نگانه‌وه‌و هاناو هاوار بۆ ئێمه دێنن). وَزَكَرِيَّا إِذْ نَادَى رَبَّهُ رَبِّ لَا تَذَرْنِي فَرْدًا وَأَنتَ خَيْرُ الْوَارِثِينَ ﴿89﴾ هه‌روه‌ها (زکریا)ش کاتێك هاناو هاواری بۆ په‌روه‌ردگاری برد و وتی: په‌روه‌ردگارا من به‌ته‌نهایی مه‌هێڵه‌وه (نه‌وه‌یه‌کی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه) چونکه تۆ چاکترین زاتێکی له نه‌وه‌ی چاك و وه‌چه‌ی دینداردا. فَاسْتَجَبْنَا لَهُ وَوَهَبْنَا لَهُ يَحْيَى وَأَصْلَحْنَا لَهُ زَوْجَهُ إِنَّهُمْ كَانُوا يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَيَدْعُونَنَا رَغَبًا وَرَهَبًا وَكَانُوا لَنَا خَاشِعِينَ ﴿90﴾ ئێمه‌ش نزامان گیرا کردوو (یحیی)مان پێ به‌خشی، هاوسه‌ره‌که‌شیمان بۆ چاک و دیندار کرد، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌موویان چالاك و گورج و گۆڵ بوون له ئه‌نجامدانی هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌کدا، وه نزای به‌کوڵیان ده‌کرد، به‌ڕاستی ئه‌وانه (ڕه‌حمه‌ت و به‌هه‌شتی ئێمه، وه له دۆزه‌خ و خه‌شمی ئێمه) ده‌ترسان، وه ئه‌وان هه‌میشه ترسی ئێمه‌یان له‌دڵدا بوو، زۆر مه‌به‌ستیان بوو که ئێمه لێیان نهڕهنجێین. وَالَّتِي أَحْصَنَتْ فَرْجَهَا فَنَفَخْنَا فِيهَا مِن رُّوحِنَا وَجَعَلْنَاهَا وَابْنَهَا آيَةً لِّلْعَالَمِينَ ﴿91﴾ هه‌روه‌ها (مریم) ئه‌و ئافره‌ته‌ی که داوێنی خۆی به خاوێنی ڕاگرت، ئێمه‌ش له‌و ڕۆحه‌ی که خاوه‌نی بوین پێمان به‌خشی، وه خۆی و کوڕه‌که‌یمان کرد به (معجزة)و به‌ڵگه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی. إِنَّ هَذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَأَنَا رَبُّكُمْ فَاعْبُدُونِ ﴿92﴾ به‌ڕاستی ئا ئه‌مه‌یه ئوممه‌ت و هاوبیرو هاوڕێبازانی ئێوه، منیش په‌روه‌ردگارتانم، ته‌نها من بپه‌رستن. وَتَقَطَّعُوا أَمْرَهُم بَيْنَهُمْ كُلٌّ إِلَيْنَا رَاجِعُونَ ﴿93﴾ (له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رنامه پاک و بێگه‌رد و بێ پێچ و په‌نایه‌دا زۆربه‌ی خه‌ڵکی، له ڕێبازی یه‌کتاناسی و ئاینی ئیسلام لایانداو) به‌ش بهشیانن کرد له نێوانی خۆیاندا، جۆره‌ها ده‌سته‌و گرۆ دروست بوو، هه‌ر هه‌مووشیان بۆ لای ئێمه ده‌گه‌ڕێنه‌وه. فَمَن يَعْمَلْ مِنَ الصَّالِحَاتِ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَا كُفْرَانَ لِسَعْيِهِ وَإِنَّا لَهُ كَاتِبُونَ ﴿94﴾ جا ئه‌وه‌ی کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه بکات له کاتێکدا که ئه‌و که‌سه باوه‌ڕداره، بێگومان هه‌وڵ و کۆششه‌که‌ی پشتگوێ نا‌خرێت و به‌زایه ناچێت، به‌ڵکو ئێمه بۆی یاداشت و تۆمار ده‌که‌ین. وَحَرَامٌ عَلَى قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَاهَا أَنَّهُمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿95﴾ حه‌رامه‌و ئه‌سته‌مه له‌سه‌ر هه‌ر شار‌و شارۆچکه‌یه‌ك که کاولمان کردووه، هه‌رگیز دایشتوانی جارێکی تر (له‌دنیادا) ناگه‌ڕێنه‌وه‌و زیندوونابنه‌وه. حَتَّى إِذَا فُتِحَتْ يَأْجُوجُ وَمَأْجُوجُ وَهُم مِّن كُلِّ حَدَبٍ يَنسِلُونَ ﴿96﴾ (دنیا به‌رده‌وام ده‌بێ) هه‌تا ئه‌و کاته‌ی دوو تیره‌ی یاجوج و ماجوج (به‌ربه‌سته‌که‌ی ذوالقرنین ده‌شکێنن و) ده‌یکه‌نه‌وه (که ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له نیشانه‌کانی نزیك بوونه‌وه‌ی کۆتایی دنیا) وه ئه‌وانه ئه‌و کاته له هه‌موو کون و که‌لێنێکه‌وه به‌لێشاو په‌یدا ده‌بن. وَاقْتَرَبَ الْوَعْدُ الْحَقُّ فَإِذَا هِيَ شَاخِصَةٌ أَبْصَارُ الَّذِينَ كَفَرُوا يَا وَيْلَنَا قَدْ كُنَّا فِي غَفْلَةٍ مِّنْ هَذَا بَلْ كُنَّا ظَالِمِينَ ﴿97﴾ ئه‌وسا ئیتر به‌ڵێنی ڕاستی نزیك ده‌بێته‌وه‌و ده‌ست پێده‌کات، (ده‌بینی) چاوی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن ئه‌بڵه‌ق و زه‌ق ده‌بێت، (بێ په‌روا ده‌ڵێن) هاوار بۆ ئێمه، چاك غافڵ بووین له‌م ڕۆژه، له‌م سه‌رئه‌نجامه نا به‌ڵکو ئێمه سته‌مکاربووین. إِنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ حَصَبُ جَهَنَّمَ أَنتُمْ لَهَا وَارِدُونَ ﴿98﴾ (پاشان پێیان ده‌وترێت) بێگومان ئێوه‌و ئه‌و شتانه‌ی له‌جیاتی خوا ده‌تانپه‌رست سووته‌مه‌نی دۆزه‌خن و سه‌لکه بزووتی ئاگرن، ده‌بێ هه‌ر بچنه ناوی. لَوْ كَانَ هَؤُلَاء آلِهَةً مَّا وَرَدُوهَا وَكُلٌّ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿99﴾ (به موشریکه‌کان ده‌وترێت) ئه‌وانه‌ی (ئێوه ده‌تانپه‌رست) ئه‌گه‌ر خوا بوونایه ئاوا نه‌ده‌خرانه ناو دۆزه‌خه‌وه، بێگومان هه‌رهه‌موویان (موشریکه‌کان و په‌رستراوه‌کان) له دۆزه‌خدا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه. لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌ وَهُمْ فِيهَا لَا يَسْمَعُونَ ﴿100﴾ ئه‌وانه به هه‌ناسه‌ی قورس و لرخه‌لرخ و ئاهو ناڵه‌وه (تیایدا ژیانی سه‌خت ده‌به‌نه سه‌ر، وه مژده‌و هیواو قسه‌یه‌کی خۆش) نابیستن. إِنَّ الَّذِينَ سَبَقَتْ لَهُم مِّنَّا الْحُسْنَى أُوْلَئِكَ عَنْهَا مُبْعَدُونَ ﴿101﴾ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که هه‌ر زوو بڕیارمان داوه چاکه بینینه ڕێیان (به‌هۆی ئیمان و باوه‌ڕو کرده‌وه‌ی چاکیانه‌وه) ئه‌وانه دوورن له‌و دۆزه‌خه‌وه. لَا يَسْمَعُونَ حَسِيسَهَا وَهُمْ فِي مَا اشْتَهَتْ أَنفُسُهُمْ خَالِدُونَ ﴿102﴾ ورشه‌و ده‌نگی بڵێسه‌ی نابیستن، (به‌ڵکو ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه له‌ناو ئه‌و نازو نیعمهتاندا) که حه‌زی لێ ده‌که‌ن و ئاره‌زووی ده‌که‌ن، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه‌دا، بۆ هه‌تا هه‌تایی ده‌ژین. لَا يَحْزُنُهُمُ الْفَزَعُ الْأَكْبَرُ وَتَتَلَقَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ هَذَا يَوْمُكُمُ الَّذِي كُنتُمْ تُوعَدُونَ ﴿103﴾ (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) لێقه‌ومانی گه‌وره‌و ته‌نگانه‌ی بێ سنووری (به‌رپابوونی قیامه‌ت) تووشی غه‌مباریی و په‌ژاره‌یان ناکات، (به‌ڵکو) فریشته‌کان (به‌ڕووی خۆشه‌وه پێشوازییان لێ ده‌که‌ن و ده‌یڵێن) ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه که کاتی خۆی به‌ڵێنتان پێ درابوو (ئێوه ئیتر ڕزگارتان بوو له ته‌نگانه‌و ناخۆشی دنیا، ئێوه ئیتر بۆ هه‌میشه ده‌که‌ونه خۆشیه‌وه). يَوْمَ نَطْوِي السَّمَاء كَطَيِّ السِّجِلِّ لِلْكُتُبِ كَمَا بَدَأْنَا أَوَّلَ خَلْقٍ نُّعِيدُهُ وَعْدًا عَلَيْنَا إِنَّا كُنَّا فَاعِلِينَ ﴿104﴾ ڕۆژێك دێت ئێمه ئاسمان ده‌پێچینه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن کتێبی کراوه داده‌خرێ و ده‌پێچرێته‌وه هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌ره‌تاوه دروستمانکرد، وه‌ك ئه‌وسای خۆی لێ ده‌که‌ینه‌وه (بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ به شیوه‌یه‌کی تر دروستی بکه‌ینه‌وه) ئه‌وه په‌یمان و به‌ڵێنی ئێمه‌یه بێگومان ئێمه ئه‌و کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین. وَلَقَدْ كَتَبْنَا فِي الزَّبُورِ مِن بَعْدِ الذِّكْرِ أَنَّ الْأَرْضَ يَرِثُهَا عِبَادِيَ الصَّالِحُونَ ﴿105﴾ به‌ڕاستی ئێمه له کتێبی زه‌بووردا دوای (ذکر)و یادمان بڕیارمان داوه که به‌نده چاك و پاکه‌کانم ده‌بنه خاوه‌نی زه‌وی له (دنیادا)، وه له قیامه‌تیشدا خاوه‌نی سه‌رزه‌وی به‌هه‌شتن. إِنَّ فِي هَذَا لَبَلَاغًا لِّقَوْمٍ عَابِدِينَ ﴿106﴾ ئه لام (باسانه‌دا مژده‌ی ئاشکرا هه‌یه) بۆ که‌سانی خواپه‌رست و به‌نده ملکه‌چه‌کان. وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ ﴿107﴾ ئێمه تۆمان ڕه‌وانه نه‌کردووه (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بۆ ئه‌وه نه‌بێ که ببیته ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌ت بۆ هه‌موو جیهانه‌کان (جیهانی ئاده‌میزادو گیانله‌به‌ران و ڕووه‌ک و په‌ری و …هتد). قُلْ إِنَّمَا يُوحَى إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ فَهَلْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ ﴿108﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ) بڵێ: به‌ڕاستی من وه‌حی و نیگام بۆ کراوه که خوای ئێوه خوایه‌کی تاك و ته‌نهایه، ئایا ئێوه ته‌سلیمی ئه‌م بڕیاره ده‌بن. فَإِن تَوَلَّوْا فَقُلْ آذَنتُكُمْ عَلَى سَوَاء وَإِنْ أَدْرِي أَقَرِيبٌ أَم بَعِيدٌ مَّا تُوعَدُونَ ﴿109﴾ خۆ ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵکردو گوێیان نه‌گرت (بۆ گوفتارو به‌رنامه‌ی ڕوون و ئاشکرای تۆ، ئه‌وه پێیان) بڵێ: من (په‌یامی خوام) به هه‌مووتان به یه‌کسانیی گه‌یاندووه (وه هیچ شتێکم له‌که‌س نه‌شاردۆته‌وه) من ئیتر نازانم ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که به‌ئێوه دراوه نزیکه یان دووره (ده‌رباره‌ی سه‌رکه‌وتنی ئیمانداران). إِنَّهُ يَعْلَمُ الْجَهْرَ مِنَ الْقَوْلِ وَيَعْلَمُ مَا تَكْتُمُونَ ﴿110﴾ (وه دڵنیا بن که) به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و زاته خۆی ده‌زانێ و ئاگایه به گوفتاری ئاشکرا، وه هه‌ر ئه‌ویش ده‌زانێت و ئاگاداره له‌وه‌ی که ده‌یشارنه‌وه. وَإِنْ أَدْرِي لَعَلَّهُ فِتْنَةٌ لَّكُمْ وَمَتَاعٌ إِلَى حِينٍ ﴿111﴾ من نازانم (له‌وانه‌یه ئه‌م دواخستنی تۆڵهیهو به‌ڵینی په‌روه‌ردگاره) بۆ تاقیکردنه‌وه‌تان بێ، تا کاتێکی دیاریکراو بۆ خۆتان ڕابوێرن (له دنیای کۆتا ته‌مه‌ندا، یاخود به‌ڵکو به‌خۆدا بچنه‌وه‌و ڕێبازی دینداری بگرنه به‌ر). قَالَ رَبِّ احْكُم بِالْحَقِّ وَرَبُّنَا الرَّحْمَنُ الْمُسْتَعَانُ عَلَى مَا تَصِفُونَ ﴿112﴾ دوای گه‌یاندنی په‌یامی خوا‌و گوێ پێنه‌دانی خوانه‌ناسان (پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: په‌روه‌ردگارا دادگه‌رانه له نێوان من و ئه‌مانه‌دا داوه‌ری بفه‌رموو (قسه ناقۆڵا و ناپه‌سه‌ندانه‌ی که ده‌رباره‌ی ئه‌و زاته) ده‌یڵێن و هه‌ڵیده‌به‌ستن.
الموضوع الأصلي : 21. سورة الأنبياء // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam