2012-01-23, 09:28
رسالة بيانات كاتب الموضوع
41. سورة فصلت المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 41. سورة فصلت
سوره 41: فصلت بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيم به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان حم ﴿1﴾ له سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة)دا ڕوونکراوه‌ته‌وه. تَنزِيلٌ مِّنَ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ﴿2﴾ (ئه‌م قورئانه) له لایه‌ن په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن به‌زه‌یی و میهره‌بانه‌وه هاتۆته‌خواره‌وه. كِتَابٌ فُصِّلَتْ آيَاتُهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لِّقَوْمٍ يَعْلَمُونَ ﴿3﴾ (قورئانێکه) که ئایه‌ته‌کانی دیاری و ڕۆشنه (ئیمان وکوفر، حه‌ڵاڵ و حه‌رام چاکه‌و خراپه…هتد) تیا ڕوونکراوه‌ته‌وه، قورئانێکه به عه‌ره‌بییه‌کی ڕه‌وان بۆ که‌سانێك که زانستی و شاره‌زاییان هه‌بێت (له زمانه‌وانی و زانسته‌کان). بَشِيرًا وَنَذِيرًا فَأَعْرَضَ أَكْثَرُهُمْ فَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ ﴿4﴾ (هه‌ر ئه‌م قورئانه) مژده به‌خشه به (ئیمانداران)، ترسێنه‌ری (کافرانه)، که‌چی زۆربه‌ی موشریکه‌کان سه‌ریان باداو پشتیان تێکردو به‌رهه‌ڵستییان کرد‌و نه‌یانبیست. وَقَالُوا قُلُوبُنَا فِي أَكِنَّةٍ مِّمَّا تَدْعُونَا إِلَيْهِ وَفِي آذَانِنَا وَقْرٌ وَمِن بَيْنِنَا وَبَيْنِكَ حِجَابٌ فَاعْمَلْ إِنَّنَا عَامِلُونَ ﴿5﴾ وتیان: ئێمه دڵه‌کانمان داپۆشراوه له ئاستی (ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا) که تۆ بانگی ئێمه ده‌که‌یت بۆ لای، گو‌ێشمان که‌ڕه له ئاستیدا، له نێوان ئێمه‌و تۆدا په‌رده‌و به‌ربه‌ست هه‌یه، تۆ هه‌وڵ و کۆششی خۆت بده ئێمه‌ش هه‌وڵ و کۆششی خۆمان ده‌ده‌ین. قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ يُوحَى إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ فَاسْتَقِيمُوا إِلَيْهِ وَاسْتَغْفِرُوهُ وَوَيْلٌ لِّلْمُشْرِكِينَ ﴿6﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، پێیان) بڵێ: دڵنیابن که من هه‌ر به‌شه‌رێکم وه‌ك ئێوه، ئاده‌میزادێکم وه‌ك ئێوه (جیاوازییه‌که ته‌نها ئه‌وه‌یه): من وه‌حی و نیگام بۆ ده‌کرێتکه خوای ئێوه خوایه‌کی تاك و ته‌نهایه، (داواتان لێده‌که‌م که ئێوه‌ش) ڕووی تێبکه‌ن، به‌ڕاستی بیپه‌رستن، له ڕێبازه‌که‌ی لامه‌ده‌ن، داوای لێخۆشبوونی لێبکه‌ن، (وه چاك بزانن که) وه‌یل و سزای سه‌خت بۆ موشریك و هاوه‌ڵگه‌ڕان (ئاماده‌یه). الَّذِينَ لَا يُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُم بِالْآخِرَةِ هُمْ كَافِرُونَ ﴿7﴾ ئه‌وانه‌ی که زه‌کات ناده‌ن و باوه‌ڕیان به ڕۆژی قیامه‌ت نیه. إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍ ﴿8﴾ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌و کاروکرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجامداوه پاداشتی بێ منه‌ت بۆیان ئاماده‌یه… قُلْ أَئِنَّكُمْ لَتَكْفُرُونَ بِالَّذِي خَلَقَ الْأَرْضَ فِي يَوْمَيْنِ وَتَجْعَلُونَ لَهُ أَندَادًا ذَلِكَ رَبُّ الْعَالَمِينَ ﴿9﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه ئاخر ئێوه باوه‌ڕتان به‌و زاته نیه که زه‌وی له دوو ڕۆژدا دروستکردووه؟ وه هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن؟! (به‌مه‌رجێ ئه‌و به‌دیهێنه‌رو دروستکاره) په‌روه‌ردگاری هه‌ر هه‌موو جیهانه‌کان و بوونه‌وه‌ره. وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ مِن فَوْقِهَا وَبَارَكَ فِيهَا وَقَدَّرَ فِيهَا أَقْوَاتَهَا فِي أَرْبَعَةِ أَيَّامٍ سَوَاء لِّلسَّائِلِينَ ﴿10﴾ له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی کێوه‌کانی دامه‌زراندووه (که کار ده‌که‌نه سه‌ر ئاو‌و هه‌وا، دیمه‌نی جوان ده‌سازێنن، له‌نگه‌ری ده‌گرن، ڕووبه‌ری فراوانتر ده‌که‌ن…هتد)، وه به‌ره‌که‌تی زۆری تیا دابینکردووه (وه‌ك نه‌وت و جۆره‌ها کانزا، سه‌ره‌ڕای جیهانی رووه‌ك و…هتد)، وه هه‌موو ڕزق و ڕۆزییه‌کانی تیادا بڕیارداوه له‌ماوه‌ی چوار ڕۆژدا (قه‌باره‌و ڕه‌نگ و تام و بۆن و وه‌رزو شوێنی هه‌ر میوه‌و ده‌غڵ و دانێك، هه‌روه‌ها گیانداران و باڵنده‌کانیش) تا نیاز‌و داخوازییه‌کانی (ئاده‌میزاد) جێ به‌جێ بکات. ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاء وَهِيَ دُخَانٌ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ اِئْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ ﴿11﴾ ئینجا ویستی ئاسمان ڕێکبخات و دروستی بکات له کاتێکدا که دوکه‌ڵ بوو، به ئاسمان و زه‌وی فه‌رموو: فه‌رمانبه‌ردارو ملکه‌چ ده‌بن به‌خۆشی خۆتان یا به زۆر (بتانخه‌مه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆمه‌وه)؟! (هه‌ردوولا خێرا) وتیان: ملکه‌چی تۆین و چۆن ده‌فه‌رمویت وا ده‌که‌ین، (بێگومان کارێکی ئاسانه بۆ خوای به‌ده‌سه‌ڵات، زه‌وی و ئاسمان بێنێته قسه، چونکه ئاده‌میزاد جۆره‌ها ئامێری هێناوه‌ته قسه، ده‌م و زمان و لێویشیان نیه!!) فَقَضَاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ فِي يَوْمَيْنِ وَأَوْحَى فِي كُلِّ سَمَاء أَمْرَهَا وَزَيَّنَّا السَّمَاء الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَحِفْظًا ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ ﴿12﴾ له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا (له‌و ڕۆژانه‌ی که هه‌ر خۆی ماوه‌یان ده‌زانێت) ئاسمانی کرده حه‌وت چین، وه فه‌رمانی بۆ هه‌ر چینێك ده‌رکرد، (ئینجا ده‌فه‌رموێت): ئاسمانی دنیاشمان ڕازانده‌وه (به ئه‌ستێره‌و) کردمانه چراخان و کردمانه هۆی پاراستنی زه‌وی، (له شه‌ڕی شه‌یتانه‌کان، هه‌روه‌ها بۆ له‌نگه‌رگرتنی بوونه‌وه‌ر به گشتی و زه‌وی به‌تایبه‌تیی)، ئا ئه‌و شتانه هه‌مووی (به‌ویست و فه‌رمانی زاتێکه) که باڵاده‌ست و زانایه. فَإِنْ أَعْرَضُوا فَقُلْ أَنذَرْتُكُمْ صَاعِقَةً مِّثْلَ صَاعِقَةِ عَادٍ وَثَمُودَ ﴿13﴾ (جا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو باسی ده‌سه‌ڵات و توانایی و زانایی خوای گه‌وره‌دا) پشتیان هه‌ڵکردو گوێیان نه‌گرت، پێیان بڵێ: من ئاگادارتان ده‌که‌م له‌وه‌ی که شریخه‌و بروسکه‌و کاره‌ساتێکتان به‌سه‌ر بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی که به‌سه‌ر (عاد و ثهمود) هات. إِذْ جَاءتْهُمُ الرُّسُلُ مِن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا اللَّهَ قَالُوا لَوْ شَاء رَبُّنَا لَأَنزَلَ مَلَائِكَةً فَإِنَّا بِمَا أُرْسِلْتُمْ بِهِ كَافِرُونَ ﴿14﴾ کاتێك که پێغه‌مبه‌رانیان بۆ ڕه‌وانه کرا له پێشتر‌و دواتریشدا، (به‌م فه‌رمانه پیرۆزه) که: جگه له خوا که‌سی تر مه‌په‌رستن، (که‌چی) وتیان: ئه‌گه‌ر پهروهردگامان بیویستایه ڕێنمونیمان بکا (ئێوه‌ی نه‌ده‌نارد) به‌ڵکو فریشته‌ی داده‌به‌زان!! (له به‌ر ئه‌وه) ئێمه بڕاوا ناکه‌ین به‌و په‌یامه‌ی که به ئێوه‌دا ڕه‌وانه کراوه. فَأَمَّا عَادٌ فَاسْتَكْبَرُوا فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَقَالُوا مَنْ أَشَدُّ مِنَّا قُوَّةً أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّ اللَّهَ الَّذِي خَلَقَهُمْ هُوَ أَشَدُّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَكَانُوا بِآيَاتِنَا يَجْحَدُونَ ﴿15﴾ ئه‌وسا قه‌ومی عاد خۆیان به‌زل و گه‌وره زانی و فیزیان به ناحه‌ق کرد به سه‌ر زه‌ویدا وتیان: کێ هه‌یه به ئه‌ندازه‌ی ئێمه هێزو ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت؟، باشه.. ئایا ئه‌وه نه‌یان ده‌بینی ئه‌و خوایه‌ی که دروستی کردوون، ئه‌و له‌وان هێزی زۆر زیاتره (به‌ڵکو هه‌ر به‌راورد ناکرێت)، وه ئه‌وانه هه‌ر ئینکاری ئایه‌ت و (معجزة)کانی ئێمه‌یان ده‌کرد. فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًا صَرْصَرًا فِي أَيَّامٍ نَّحِسَاتٍ لِّنُذِيقَهُمْ عَذَابَ الْخِزْيِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَلَعَذَابُ الْآخِرَةِ أَخْزَى وَهُمْ لَا يُنصَرُونَ ﴿16﴾ ئه‌وسا ئیتر ئێمه بایه‌کی زۆر ساردمان هه‌ڵکرده سه‌ریان له ڕۆژگارێکی شوومدا، تا هه‌ر له ژیانی دنیادا به سزای سه‌رشۆڕییان بگه‌یه‌نین و تاڵاو بکه‌ین به گه‌روویاندا، بێگومان سزای قیامه‌ت زیاتر سه‌رشۆڕکه‌رو تاڵتره، وه ئه‌وانه هه‌رگیز سه‌رفرازو ڕزگار نابن. وَأَمَّا ثَمُودُ فَهَدَيْنَاهُمْ فَاسْتَحَبُّوا الْعَمَى عَلَى الْهُدَى فَأَخَذَتْهُمْ صَاعِقَةُ الْعَذَابِ الْهُونِ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ ﴿17﴾ (ثمود)یشمان ڕێنمونی کرد (بۆ ئیمان و چاکه)، که‌چی حه‌زیان به کوێری کرد، تا چاوساغیی و هیدایه‌ت و ئیمان، هه‌ر بۆیه ئه‌وانیش سزای سه‌رشۆڕکه‌رو سه‌رگه‌ردانکه‌ر یه‌خه‌ی پێ‌گرتن له‌سه‌رئه‌نجامی کاروکرده‌وه‌ی (نادروستیاندا). وَنَجَّيْنَا الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ ﴿18﴾ ئه‌وسا ئیتر ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێنابوو رزگارمان کردن، ئه‌وانه دیاره که‌سانێکی به‌ته‌قواو خواناس بوون. وَيَوْمَ يُحْشَرُ أَعْدَاء اللَّهِ إِلَى النَّارِ فَهُمْ يُوزَعُونَ ﴿19﴾ ڕۆژێك دێت که دوژمانانی خوا هه‌ر هه‌موویان کێش ده‌کرێن به‌ره‌و ئاگری دۆزه‌خ، هه‌مووشیان پاڵهپهستۆیانهو (به‌زۆر کۆکراونه‌ته‌وه). حَتَّى إِذَا مَا جَاؤُوهَا شَهِدَ عَلَيْهِمْ سَمْعُهُمْ وَأَبْصَارُهُمْ وَجُلُودُهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴿20﴾ هه‌رکه ده‌گه‌نه ئاستی ئاگره‌که گوێیان و چاوه‌کانیان و پێسته‌کانیان شایه‌تییان له‌سه‌ر ده‌دات که چ کار‌و کرده‌وه‌یه‌کی (نادروست و خراپیان) ئه‌نجامداوه. وَقَالُوا لِجُلُودِهِمْ لِمَ شَهِدتُّمْ عَلَيْنَا قَالُوا أَنطَقَنَا اللَّهُ الَّذِي أَنطَقَ كُلَّ شَيْءٍ وَهُوَ خَلَقَكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿21﴾ (ئه‌وسا به غه‌مباریه‌وه) به پێشتی خۆیان ده‌ڵێن: بۆچی شایه‌تیتان لهسهردای؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: ئه‌و خوایه ئێمه‌ی هێناوه‌ته گوفتار که (ده‌توانێ) هه‌موو شتێك بێنێته گفت، هه‌ر ئه‌و زاته‌شه که یه‌که‌مجار به‌دیهێناون و هه‌ر بۆلای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێنه‌وه. وَمَا كُنتُمْ تَسْتَتِرُونَ أَنْ يَشْهَدَ عَلَيْكُمْ سَمْعُكُمْ وَلَا أَبْصَارُكُمْ وَلَا جُلُودُكُمْ وَلَكِن ظَنَنتُمْ أَنَّ اللَّهَ لَا يَعْلَمُ كَثِيرًا مِّمَّا تَعْمَلُونَ ﴿22﴾ ئێوه (کاتی خۆی ئه‌وه‌نده غه‌ڕڕا بوون گوناهو تاوانه‌کانتان) نه‌شارده‌وه چونکه به ته‌ما نه‌بوون که گوێتان و چاوتان و پێستتان لێ ببێته شایه‌ت، به‌ڵكو هه‌تا گومانتان وابوو که خوا زۆر ئاگادار نیه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. وَذَلِكُمْ ظَنُّكُمُ الَّذِي ظَنَنتُم بِرَبِّكُمْ أَرْدَاكُمْ فَأَصْبَحْتُم مِّنْ الْخَاسِرِينَ ﴿23﴾ ئا ئه‌وه بوو گومانی ناپه‌سه‌ندتان به‌رانبه‌ر په‌روه‌ردگارتان ئێستا بوو به‌هۆی داخزان و تیاچوونتان، وه به‌و هۆیه‌وه چوونه ڕیزی زه‌ره‌رمه‌ندو خه‌ساره‌تمه‌ندانه‌وه. فَإِن يَصْبِرُوا فَالنَّارُ مَثْوًى لَّهُمْ وَإِن يَسْتَعْتِبُوا فَمَا هُم مِّنَ الْمُعْتَبِينَ ﴿24﴾ جا ئه‌گه‌ر (به‌ناچاریی) خۆگری بنوێنن، ئه‌وه ئاگر جێگه‌و شوێنه‌واریانه، ئه‌گه‌ر داوای لێبوردن و چاوپۆشی بکه‌ن چاوپۆشی‌یان لێ ناکرێت و داوایان لێوه‌رناگیرێت. وَقَيَّضْنَا لَهُمْ قُرَنَاء فَزَيَّنُوا لَهُم مَّا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَحَقَّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ فِي أُمَمٍ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِم مِّنَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ إِنَّهُمْ كَانُوا خَاسِرِينَ ﴿25﴾ (ئه‌وانه به‌هۆی تاوان و سه‌رکه‌شییانه‌وه) که‌سانێکمان کرده هاوه‌ڵیان که کار‌و کرده‌وه‌ی ڕابوردوو داهاتوویان بۆ بڕازێنێته‌وه، (تا سه‌رئه‌نجام) بڕیاری تۆڵه ئه‌مانیشی گرته‌وه وه‌ك کۆمه‌ڵانی پێش ئه‌مان له په‌ری و ئینسانه‌کان به‌ڕاستی هه‌ر هه‌موویان زه‌ره‌رمه‌ندو دۆڕاون. وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَا تَسْمَعُوا لِهَذَا الْقُرْآنِ وَالْغَوْا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَغْلِبُونَ ﴿26﴾ بێباوه‌ڕان ده‌ڵێن: گوێ مه‌گرن بۆ ئه‌م قورئانه‌و بیکه‌ن به گاڵه‌و هه‌راو هوریا (له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی به‌ده‌ست ناحه‌زانه‌وه‌یه ئه‌و ڕۆڵه ده‌بینێت) به‌ڵکو ئێوه هه‌ر زاڵ ببن و بیبه‌نه‌وه. فَلَنُذِيقَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا عَذَابًا شَدِيدًا وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَسْوَأَ الَّذِي كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴿27﴾ (ئه‌و جۆره که‌سانه بۆ کوێ ده‌چن) هه‌ر ده‌بێ تاڵاوی سزای سه‌خت بکه‌ین به گه‌رووی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن، له ئاینده‌دا به گوێره‌ی خراپترین کرده‌وه‌کانیان تۆڵه‌یان لێده‌سێنین. ذَلِكَ جَزَاء أَعْدَاء اللَّهِ النَّارُ لَهُمْ فِيهَا دَارُ الْخُلْدِ جَزَاء بِمَا كَانُوا بِآيَاتِنَا يَجْحَدُونَ ﴿28﴾ به‌و شێوه‌یه پاداشتی دوژمانانی خوا هه‌ر ئاگری دۆزه‌خه، که ماڵ و نیشته‌جێی هه‌میشه‌ییانه، له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌ی که سه‌رسه‌ختانه به‌ره‌نگاری ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان ده‌کرد. وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا رَبَّنَا أَرِنَا الَّذَيْنِ أَضَلَّانَا مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ نَجْعَلْهُمَا تَحْتَ أَقْدَامِنَا لِيَكُونَا مِنَ الْأَسْفَلِينَ ﴿29﴾ (له قیامه‌تدا) ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا: ئه‌وانه‌مان نیشان بده له ده‌سته‌ی په‌ری و ئاده‌میزاد که گومڕایان کردین تا بیانخه‌ینه ژێر پێمانه‌وه، تا هه‌ر له ژێره‌وه‌بن. إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنتُمْ تُوعَدُونَ ﴿30﴾ ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارمان (الله)یه له‌وه‌ودوا به‌رده‌وام پابه‌ندی ئه‌و ڕێبازه ڕاسته ده‌بن، (له سه‌ره‌مه‌رگدا) ده‌سته ده‌سته فریشته داده‌به‌زن بۆلایان، پێیان ده‌ڵێن: هیچ ترس و بیمێکمان نه‌بێ (له داهاتوو) هیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کتان نه‌بێ (بۆ ڕابردوو) مژده‌تان لێبێت به‌و به‌هه‌شته‌ی که کاتی خۆی به‌ڵێنتان پێ ده‌درا… نَحْنُ أَوْلِيَاؤُكُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَشْتَهِي أَنفُسُكُمْ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَدَّعُونَ ﴿31﴾ ئێمه یارو یاوه‌رو هاوکارو پشتیوانی ئێوه‌ین له ژیانی دنیا‌و قیامه‌تیشدا (مژده‌تان لێبێت) له به‌هه‌شتدا هه‌رچی ئاره‌زوو و داخوازیتانه بۆتان ئاماده‌یه… نُزُلًا مِّنْ غَفُورٍ رَّحِيمٍ ﴿32﴾ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارێکه‌وه که زۆر لێبورده‌و میهره‌بان و دلۆڤانه، پێشکه‌شتان ده‌کرێت. وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِّمَّن دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ ﴿33﴾ کێ له‌و که‌سه جوان گوفتارو قسه‌ی به‌جێتره که بانگه‌واز ده‌کات بۆلای خوا، کار‌و کرده‌وه‌ی چاکیش ئه‌نجام ده‌دات، ئینجا ده‌ڵێت: من له ڕیزی موسوڵماناندام. وَلَا تَسْتَوِي الْحَسَنَةُ وَلَا السَّيِّئَةُ ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ فَإِذَا الَّذِي بَيْنَكَ وَبَيْنَهُ عَدَاوَةٌ كَأَنَّهُ وَلِيٌّ حَمِيمٌ ﴿34﴾ بێگومان چاکه‌و خراپه چوون یه‌ك نین، (تۆ ئه‌ی باوه‌ڕدار) به جوانترین و چاکترین شێوه به‌ره‌نگاری خراپه‌و نادروستی بکه ئه‌و کاته ئیتر (ده‌بینی) ئه‌وه‌ی که له نێوان تۆ‌و ئه‌ودا دوژمانایه‌تی و ساردییه‌ك هه‌بوو ده‌بێته دۆستێکی دڵسۆز‌و گیانی به‌گیانی. وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا الَّذِينَ صَبَرُوا وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا ذُو حَظٍّ عَظِيمٍ ﴿35﴾ جا، که‌سیش ناتوانێت به‌و ڕه‌فتاره هه‌ستێت جگه له‌وانه‌ی که ئارامگرن، هه‌روه‌ها که‌سیش ناتوانێت هه‌ڵوێستی وا بنوێنێت جگه له که‌سێك که خاوه‌نی به‌هره‌یه‌کی گه‌وره بێت. وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنَ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿36﴾ (ئه‌ی ئیماندار) ئه‌گه‌ر شه‌یتان خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵی نادروستی له دڵ و ده‌رونتدا دروستکرد (به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته چاکانه)، ئه‌و کاته تۆ داوای یارمه‌تی له خوا بکه‌و په‌نای پێبگره، چونکه به‌ڕاستیی ئه‌و زاته زۆر بیسه‌رو زانایه. وَمِنْ آيَاتِهِ اللَّيْلُ وَالنَّهَارُ وَالشَّمْسُ وَالْقَمَرُ لَا تَسْجُدُوا لِلشَّمْسِ وَلَا لِلْقَمَرِ وَاسْجُدُوا لِلَّهِ الَّذِي خَلَقَهُنَّ إِن كُنتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ ﴿37﴾ له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی (ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار) شه‌وو ڕۆژ و خۆر‌و مانگه، هه‌رگیز نه‌که‌ن سوژده بۆ خۆر، یا مانگ ببه‌ن، (به‌ڵکو) سوژده ته‌نها بۆ ئه‌و خوایه ببه‌ن که دروستی کردوون ئه‌گه‌ر ئێوه خۆتان به به‌نده‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ده‌زانن و هه‌ر ئه‌و ده‌په‌رستن. فَإِنِ اسْتَكْبَرُوا فَالَّذِينَ عِندَ رَبِّكَ يُسَبِّحُونَ لَهُ بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَهُمْ لَا يَسْأَمُونَ ﴿38﴾ (جا ئه‌گه‌ر بێ بڕاواکان خۆیان) به زل و گه‌وره زانی، (با بزانن) ئه‌و (فریشتانه‌ی) له خزمه‌ت په‌روه‌ردگاری تۆدان شه‌وو ڕۆژ سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و ستایشن، هه‌رگیز بێزاریی ڕوویان تێ ناکات (خۆیان به گه‌وره نازانن). وَمِنْ آيَاتِهِ أَنَّكَ تَرَى الْأَرْضَ خَاشِعَةً فَإِذَا أَنزَلْنَا عَلَيْهَا الْمَاء اهْتَزَّتْ وَرَبَتْ إِنَّ الَّذِي أَحْيَاهَا لَمُحْيِي الْمَوْتَى إِنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿39﴾ له به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی (خوا) ئه‌وه‌یه که ده‌بینی زه‌وی ک‌ش و ماته، کاتێ که باران به‌سه‌ریا ده‌بارێنین ده‌خرۆشێت و گه‌شه ده‌کات و نه‌شونما ده‌کات، به‌ڕاستی ئه‌و زاته‌ی که زه‌وی زیندوو ده‌کاته‌وه، مردوانیش (هه‌روا) زیندوو ده‌کاته‌وه، بێگومان ئه‌و (خوایه) ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه… إِنَّ الَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِي آيَاتِنَا لَا يَخْفَوْنَ عَلَيْنَا أَفَمَن يُلْقَى فِي النَّارِ خَيْرٌ أَم مَّن يَأْتِي آمِنًا يَوْمَ الْقِيَامَةِ اعْمَلُوا مَا شِئْتُمْ إِنَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ﴿40﴾ به‌ڕاستیی ئه‌وانه‌ی که سه‌رسه‌خت و بێ بڕوان و دژایه‌تی به‌ڵگه‌و نیشانه‌و ئایه‌ته‌کانی ئێمه بکه‌ن، وه نه‌بێت شاراوه‌بن لێمان، باشه، ئه‌وه‌ی فڕێ بدرێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه خۆشتریهتی یان ئه‌و که‌سه‌ی که به‌دڵنیایی و ئارامی و هێمنیه‌وه دێت له ڕۆژی قیامه‌تداو (به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێ ده‌کرێت؟!)، هه‌رچیتان له‌ده‌ست دێت بیکه‌ن (له ده‌ستی خوا ده‌رناچن) چونکه ئه‌و بینایه به کرده‌وه‌کانتان. إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِالذِّكْرِ لَمَّا جَاءهُمْ وَإِنَّهُ لَكِتَابٌ عَزِيزٌ ﴿41﴾ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که بروایان به‌و قورئانه‌ی که نێردراوه بۆیان نیه (له کاتێکدا) ئه‌و قورئانه کتێبێکی زۆر به نرخ و ناوازه‌یه. لَا يَأْتِيهِ الْبَاطِلُ مِن بَيْنِ يَدَيْهِ وَلَا مِنْ خَلْفِهِ تَنزِيلٌ مِّنْ حَكِيمٍ حَمِيدٍ ﴿42﴾ هیچ ناحه‌قی و نادروستی و ناته‌واوییه‌کی تیا به‌دی ناکرێت له هیچ ڕوویه‌که‌وه (نه له ڕووی ئیمانی، نه له ڕووی زانستیی، مێژوویی، جوغرافی…هتد)، ڕهوانهکراوو نێردراوی زاتێکه که خاوه‌نی حیکمه‌ت و داناییه‌و شایانی سوپاس و ستایشته. مَا يُقَالُ لَكَ إِلَّا مَا قَدْ قِيلَ لِلرُّسُلِ مِن قَبْلِكَ إِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغْفِرَةٍ وَذُو عِقَابٍ أَلِيمٍ ﴿43﴾ شتێ به تۆ ناوترێت به پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆ نه‌وترابێت، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ خاوه‌نی لێبوردن و لێخۆشبوونه (بۆ باوه‌ڕداران) وه تۆڵه‌سێنه‌ری به ئازار‌و به ئێشه ( له بێ باوه‌ڕان). وَلَوْ جَعَلْنَاهُ قُرْآنًا أَعْجَمِيًّا لَّقَالُوا لَوْلَا فُصِّلَتْ آيَاتُهُ أَأَعْجَمِيٌّ وَعَرَبِيٌّ قُلْ هُوَ لِلَّذِينَ آمَنُوا هُدًى وَشِفَاء وَالَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ فِي آذَانِهِمْ وَقْرٌ وَهُوَ عَلَيْهِمْ عَمًى أُوْلَئِكَ يُنَادَوْنَ مِن مَّكَانٍ بَعِيدٍ ﴿44﴾ ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان به زمانی گه‌لانی تر بناردایه (بێ باوه‌ڕان) ده‌یانوت: ئایا نه‌ده‌بوو ئایه‌ته‌کانی ڕوون و ئاشکرا بوایه‌و به‌زمانی خۆمان بوایه، چۆن ده‌بێ قورئان به زمانی بێگانه بێت؟ (محمد صلی الله علیه وسلم یش زمانی) عه‌ره‌بییه؟! (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر جا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕناهێنن گوێچکه‌یان که‌ڕه‌و به شتی تر ئاخنراوه، هه‌روه‌ها کوێرن له ئاستیدا، ئه‌وانه هه‌روه‌ك له دووره‌وه بانگیان لێبکرێت وایه (نه ده‌نگه‌که به چاکی ده‌بیسن، نه ڕه‌نگه‌که به ڕوونی ده‌بینن). وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ فَاخْتُلِفَ فِيهِ وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ وَإِنَّهُمْ لَفِي شَكٍّ مِّنْهُ مُرِيبٍ ﴿45﴾ ئێمه به‌ڕاستی کتێبی (ته‌ورات)مان به‌خشی به مو‌سا، که‌چی که‌وتنه کێشمه‌کێش و دووبه‌ره‌کی له‌سه‌ری، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارێکی پێشتر له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه نه‌بوایه، (که تۆڵه له کافران بخاته قیامه‌ت) له‌ناوی ده‌بردن، که‌چی ئه‌مانه هه‌ر له شك و گومانێكی بێ سه‌رو بندان. مَنْ عَمِلَ صَالِحًا فَلِنَفْسِهِ وَمَنْ أَسَاء فَعَلَيْهَا وَمَا رَبُّكَ بِظَلَّامٍ لِّلْعَبِيدِ ﴿46﴾ ئه‌وه‌ی چاکه بکات پاداشتی چاکه‌که‌ی بۆ خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ش که خراپه‌و تاوان بکات هه‌ر له‌سه‌رخۆی ده‌که‌وێت، دڵنیابه که په‌روه‌ردگاری تۆ بچوکترین سته‌م له به‌نده‌کانی ناکات. إِلَيْهِ يُرَدُّ عِلْمُ السَّاعَةِ وَمَا تَخْرُجُ مِن ثَمَرَاتٍ مِّنْ أَكْمَامِهَا وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنثَى وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِ وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ أَيْنَ شُرَكَائِي قَالُوا آذَنَّاكَ مَا مِنَّا مِن شَهِيدٍ ﴿47﴾ زانینی به‌رپا بوونی ڕۆژی قیامه‌ت ته‌نها لای خوایه‌و بۆلای ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌رچی به‌روبووم و تۆوێك چه‌که‌ره ده‌کات (خوا ئاگاداره لێی)، هیچ مێینه‌یه‌کی باردارو ئاوس (به‌چکه‌و به‌رهه‌مه‌که‌ی)دا نانێت خوا ئاگاداری نه‌بێت، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی ده‌خاته به‌رچاو، که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی قه‌دری نازانن، بۆیه) ڕۆژی قیامه‌ت کاتێ خه‌ڵکی بانگ ده‌کات و لێیان ده‌پرسێت: کوان هاوه‌ڵ و هاوتاکانم؟! (ئه‌وانێش له‌وه‌ڵامدا) ده‌ڵێن: (په‌روه‌ردگارا، که‌سمان هه‌ڵه‌ی وا نایه‌ت به دهممانداو) شایه‌تی وا نابینن (خوای تاك و ته‌نها و به ده‌سه‌ڵات هه‌ر تۆی). وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَدْعُونَ مِن قَبْلُ وَظَنُّوا مَا لَهُم مِّن مَّحِيصٍ ﴿48﴾ ئیتر ئه‌وه‌ی که جاران ده‌یانپه‌رست و هاناو هاواریان بۆ ده‌بردو جێگه‌ی ئومێدیان بوو لێیان ون ده‌بێت و نرخی نامێنێت، دڵنیاش ده‌بن که ئیتر هیچ چاره‌و ڕزگاربوونێکیان نیه (له سزای دۆزه‌خ). لَا يَسْأَمُ الْإِنسَانُ مِن دُعَاء الْخَيْرِ وَإِن مَّسَّهُ الشَّرُّ فَيَؤُوسٌ قَنُوطٌ ﴿49﴾ ئاده‌میزاد هه‌رگیز بێزارنابێت له داخوازیی چاکه‌و خۆشی و ئاسووده‌یی بۆ خۆی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دووچاری ناخۆشیی و نههامهتییهکیش هات، ئه‌وه ئیتر نائومێد‌و بێ هیوایه. وَلَئِنْ أَذَقْنَاهُ رَحْمَةً مِّنَّا مِن بَعْدِ ضَرَّاء مَسَّتْهُ لَيَقُولَنَّ هَذَا لِي وَمَا أَظُنُّ السَّاعَةَ قَائِمَةً وَلَئِن رُّجِعْتُ إِلَى رَبِّي إِنَّ لِي عِندَهُ لَلْحُسْنَى فَلَنُنَبِّئَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِمَا عَمِلُوا وَلَنُذِيقَنَّهُم مِّنْ عَذَابٍ غَلِيظٍ ﴿50﴾ هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر خێر‌و خۆشیی به‌سه‌ردا بڕێژین دوای ئه‌و ته‌نگانه‌یه‌ی که تووشی هاتبوو، به متمانه‌یه‌کی زۆره‌وه ده‌ڵێت: ئه‌مه به ڕه‌نجی شانی خۆم په‌یدام کردووه‌و (خوا خۆشی ده‌وێم) وا بزانم قیامه‌ت زۆر دووره‌و ڕه‌نگه هه‌ر نه‌ش بێت، خۆ ئه‌گه‌ر گێڕدرامهوه بۆلای په‌روه‌ردگارم ئه‌وه دڵنیام که خۆشیی و شادیی نازو نیعمه‌تم لای ئه‌و، بۆ ئاماده‌یه، بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن کردار‌و ڕه‌فتاره ناشرینیهکانیان ده‌خه‌ینه ڕوو، هه‌روه‌ها سزای سه‌خت و دژوار‌و ناخۆشیان پێ ده‌چێژین (له ناو دۆزه‌خدا). وَإِذَا أَنْعَمْنَا عَلَى الْإِنسَانِ أَعْرَضَ وَنَأى بِجَانِبِهِ وَإِذَا مَسَّهُ الشَّرُّ فَذُو دُعَاء عَرِيضٍ ﴿51﴾ زۆربه‌ی ئاده‌میزاد ئه‌گه‌ر نازو نیعمه‌تی به‌سه‌ردا بڕێژین پشت هه‌ڵده‌کات و ملکه‌چی ڕاستی نابێت و خۆ به‌زل و گه‌وره ده‌زانێت و به‌لای خۆیدا دایده‌تاشێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تووشی نه‌خۆشی و ناخۆشی و نه‌هامه‌تییه‌ك هات ئه‌وه دۆعاو نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی زۆر به‌گه‌رم و کوڵ و پان و پۆڕه!! قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِن كَانَ مِنْ عِندِ اللَّهِ ثُمَّ كَفَرْتُم بِهِ مَنْ أَضَلُّ مِمَّنْ هُوَ فِي شِقَاقٍ بَعِيدٍ ﴿52﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خواوه بێت، ئێوه‌ش بڕواتان پێی نه‌بێت (ده‌زانن چ سه‌رئه‌نجامێکی سامناك چاوه‌ڕێتانه؟)، ئه‌وسا ئیتر کێ هه‌یه له ئێوه سه‌رسه‌خت تر‌و دڵڕه‌قترو دوورهپهرێزترو (لا ئاینی خوا). سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ ﴿53﴾ ئێمه له ئاینده‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ریان نیشان ده‌ده‌ین له ئاسۆکانی بوونه‌وه‌ردا وه له خودی خۆیشیاندا (بێگومان ئاشکرایه که له سه‌رده‌می زانستیدا چه‌نده نهێنیه‌کانی بوونه‌وه‌ر ئاشکرا بووه.. زاناکان به‌گشتی و زاناکانی ئه‌ستێره‌ناسی سه‌رگه‌ردانن له ورده‌کاریی و دامه‌زراویی و گه‌وره‌یی و فراوانیی ئه‌م گه‌ردوونه، هه‌روه‌ها له ئاڵۆزیی جه‌سته‌یی و عه‌قڵی و دهرووننیی ئاده‌میزاد)، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی تا چاك بۆیان ڕوون بێت و دڵنیابن که ئه‌و زاته حه‌ق و راست و ڕه‌وایه، ئایا شایه‌تی په‌روه‌ردگارت به‌س نیه که (ئاگا‌و زانایه) به هه‌موو شتێك؟! أَلَا إِنَّهُمْ فِي مِرْيَةٍ مِّن لِّقَاء رَبِّهِمْ أَلَا إِنَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ مُّحِيطٌ ﴿54﴾ (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانانه‌دا) ئه‌وانه هه‌ر گومانیان هه‌یه له بهیهکگهیشطن و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌و ئاماده‌بوونی به‌رده‌م په‌روه‌ردگاریان، ئاگاداربه‌و دڵنیابه که ئه‌و زاته به‌هه‌موو شتێك زانایه‌و به‌هه‌موو شتێك ئاگاداره‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌و هیچ شتێك له‌و یاخی نابێت.
الموضوع الأصلي : 41. سورة فصلت // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam