Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

 

 سوێند خواردن بە غەیری خودا

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ibn islam
...::|مدير العام|::...

...::|مدير العام|::...
ibn islam


عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010

خدمات المنتدى
1431:

سوێند خواردن بە غەیری خودا Empty
12092010
مُساهمةسوێند خواردن بە غەیری خودا

سوێند خواردن بە غەیری خودا

خوای پەروەردگار خۆی بۆخۆی سوێند دەخوات بە هەر شتێك لە مەخلوقات‌و دروستكراوەكانی خۆی كە بیەوێ، بەڵام بۆ مخلوقات دروست نی یە سوێند بخۆن بە غەیری خودا.
وەیەكێك لەو تاواتانەی كە زمانی خەڵكێكی زۆر لەسەری ڕاهاتووە‌و بە زمانیاندادێ‌، سوێند خواردنە بە غەیری خودا.
سوێندخواردن خۆی بۆ خۆی جۆرێكە لە بە گەورەگرتن‌و شكۆمەندی بۆ ئەو كەسەی كە سوێندی پێ دەخورێ، بۆیە ئەو شكۆمەندی‌و گەورەیەش شایستە‌و شیاوی هیچ كەس نییە تەنها (الله) نەبێ.
«عبدالله»ی كوڕی«عمر» لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی: [ أَلاَ إِنَّ اللَّهَ يَنْهَاكُمْ أَنْ تَحْلِفُوا بِآبَائِكُمْ مَنْ كَانَ حَالِفًا فَلْيَحْلِفْ بِاللَّهِ أَوْ لِيَصْمُتْ]
واتە «وریابن خوای پەروەردگار حەرامی كردووە لە سەرتان كە سوێند بە باوك وباپیرانتان بخۆن، جا هەر یەك لە ئێوە سوێندی خوارد بابە خودا سوێند بخوات یاخود بێ دەنگ بێ»(1).
«عبدالله»ی كوڕی«عمر» لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی: [مَنْ حَلَفَ بِغَيْرِ اللَّهِ فَقَدْ أَشْرَكَ]
واتە « هەركەس بەغەیری خواسوێندی خوارد ئەوا هاوبەشی بۆخواداناوە ».(2)
وەدەفەرمووێ: [مَنْ حَلَفَ بِالأََمَانَةِ فَلَيْسَ مِنَّا]
واتە « هەركەس سوێند بە ئەمانەت بخوات، ئەوا لە ئێمە نی یە»(3)
كەوابوو: دروست نی یە سوێند خواردن نە بەكەعبە، وە نە بە ئەمانەت، وەنە بەشەرەف، وەنە بە بەرەكەتی فڵان، وەنە بە ژیانی فڵان، وەنە بە گەورەی پێغەمبەرو پیاوچاكان، وە نە بە دایك وباوك، وەنە بە سەری منداڵ‌و ئەولاد، هەمووئەمانە حەرامن.
وەهەر كەس سوێندێكی خوارد بە یەكێك لەمانە‌و تێكەوت، ئەوا كە فارەتەكەی ئەوەیە بڵێ: [لاإله إلاالله ]
هەروەكو لە(حديث)ی(صحیح) داهاتووە: [مَنْ حَلَفَ فَقَالَ فِي حَلِفِهِ وَاللَّاتِ وَالْعُزَّى فَلْيَقُلْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ]
واتە « هەر كەس سوێندێكی خواردو لەسوێندەكەیدا وتی بە (لات)و(عوزا). با پەشیمان ببێتەوە و بڵێ [لاإله إلاالله ] .(4)
هەروەها لە وێنەی ئەم باسە كۆمەڵێك ووتەو گوفتاری شیركی‌و حەرام هەیە كە بەزاری هەندێ لە موسڵماناندا دێ، لەوانە: (پەنادەگرم بەخوا‌و بە تۆ، پشتم ئەستورە بەخواو بە تۆ، ئەمە لە خواو لە تۆوەوە بوو، كەسم نی یە تەنها خوا و تۆ نەبێ، خوام هەیە لە ئاسمان‌و تۆش لە زەوی، ئەگەر خوا‌و فڵان كەس نەبوایە، بێ ئیمان بم ئەگەر وانەبێ، (خەریكەئیمانم نامێنێ)، ئۆ ساڵی نائومێدی‌و نەگبەتی (هەروەها هەر وشەیەك جنێو و قسەی خراپی تیابێ بەرامبەر كات‌و زەمانە وەكو دەوترێ ئەمە زەمانێكی خراپە، ئەم سەعاتە نەگبەتی بوو، ڕووی زەمانە ڕەش، ئەمانە هەمووی حەڕامن چونكە جنێودان بە زەمانە دەگەڕێتەوە بۆ خوا كە زەمانەی دروست كردووە).
وە هەر ناوێك «عبد»ی تیابێ بۆ غەیری خوا حەرامە وەكو«عبدالمسیح، عبدالنبی، عبد الحسین ».
هەروەها لەو زاراوە‌و دەستەواژە‌و دەربڕینانەی كە پێچەوانەی (تەوحید)ەو هەڵوەشێنەرەوەیەتی وحەرامن لەوانە:- ئیشتراكیەتی ئیسلام، دیموكراتی ئیسلامی، ویستی گەل لە ویستی خواوەیە، دین بۆ خوا‌و نیشتمانیش بۆ كۆمەڵگا، بەناوی گەلەوە، بە ناوی شۆڕشەوە.
وە هەروەها لە زاراوەو دەربڕینە حەرامەكانە بەكار هێنانی وشەی (ملك الـملوك) وە ئەوەی ئەو مانایە ببە خشێ وەكو (قاضي القضاة) كە بۆ مرۆڤ بەكارببرێ.
هەروەها بەكار هێنانی ووشەی «سید»و هاوماناكانی كە بەكاردەبرێ بۆ كەسانی (منافق وكافر) ئیتر جیاوازی نی یە ئەو وشەی (سید)ە بەعەرەبی بگوترێ‌ (وەكو دەوترێ سید فلان) یا بەزمانێكی تر بوترێ (وەكو دەوترێ گەورەم).
هەروەها بەكارهێنانی ووشەی (ئەگەر) حەڕامە، كاتێك مانای ناڕەزایی و پەشیمانی‌و خەفەت‌و مەراق ببەخشێ (وەكو دەوترێ ئەگەر ئەوەم بكردایە ئاوادەبوو، ئەگەر نەڕۆیشتایە نەدەمرد).ئەم قسەیە دەرگایەكە بۆشەیتان‌و لێوەی گوزەردەكاتە نێو دڵ.
هەروەها ووتنی [اللهم اغفرلي إن شئت ] خوایە لێم خۆش بە ئەگەر بتەوێ.
============================
(1) البخاري انظرالفتح 11/530.
(2) رواه الامام احمد 2/125 النظرصحيح الجامع 6204
(3) رواه ابوداود 3253وهو في السلسةالصحيحه رقم94


نووسەر: محمد صالح المنجد/وەرگێڕانی:كاوە أكرم سەنگاوی
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
مُشاطرة هذه المقالة على: reddit

سوێند خواردن بە غەیری خودا :: تعاليق

لا يوجد حالياً أي تعليق
 

سوێند خواردن بە غەیری خودا

الرجوع الى أعلى الصفحة 

صفحة 1 من اصل 1

 مواضيع مماثلة

-
» وەرزشکارێكی ئێرانی کاتێك هاوار لە جگە لە خودا دەکات. (هەر ئەوەیە ئاکامی هاوەڵگرتن بۆ خودا)
» حه رامه فوو له خواردن بكريت ,...............؟؟؟؟؟؟
» پێغه‌مبه‌ر قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌ فوو له‌ خواردن بكه‌ین بۆچی!! ئیعجازێكی مه‌زن
» هه‌ڵبژێره‌ له‌ کام به‌رێت ؟؟ له‌به‌ر خودا بڵاوی بکه‌ره‌وه‌
» هەر كەسێك یەك ڕۆژ لە پێناوى خودا بە ڕۆژوو بێت

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات حلبجةنت :: ئيسلامي :: ئيسلامي-سه‌ره‌كى :: بیروباو‌ه‌ڕی ئیسلامی-
انتقل الى: