2012-01-26, 07:47
رسالة بيانات كاتب الموضوع
68. سورة القلم المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 68. سورة القلم
سوره 68: القلم بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان ن وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ ﴿1﴾ سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده. سوێند به پێنوس و ئه‌وه‌ی که ده‌ینوسن (ئه‌م سوێند خواردنه نیشانه‌ی به‌نرخیی خوێندن و زانستی یه لای خوای گه‌وره). مَا أَنتَ بِنِعْمَةِ رَبِّكَ بِمَجْنُونٍ ﴿2﴾ تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌هۆی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارته‌وه (که هه‌ڵی بژاردوویت به فرستاده‌ی خۆی) شێت نیت (وه‌کو نه‌فامان ده‌ڵێن). وَإِنَّ لَكَ لَأَجْرًا غَيْرَ مَمْنُونٍ ﴿3﴾ (به‌ڵکو) پاداشتێکی بێ منه‌ت بۆ تۆ ئاماده‌یه (له سه‌رئه‌نجامی کۆششتدا له پێناوی گه‌یاندنی په‌یامی خوادا). وَإِنَّكَ لَعَلى خُلُقٍ عَظِيمٍ ﴿4﴾ به‌ڕاستی تۆ خاوه‌نی ڕه‌وشت و خوویه‌کی زۆر جوان و په‌سه‌ند و بێ وێنه‌و مه‌زنیت. فَسَتُبْصِرُ وَيُبْصِرُونَ ﴿5﴾ ده‌بینیت سه‌رئه‌نجام چۆن ده‌بێت، (خوانه‌ناسانیش) ده‌بینن چی‌یان به‌سه‌ر دێت (له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا). بِأَييِّكُمُ الْمَفْتُونُ ﴿6﴾ هه‌روه‌ها ده‌رده‌که‌وێت که (محمد) سه‌لامی خوای لێ بێت شێته یان ئه‌و خوانه‌ناسانه. إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ ﴿7﴾ به‌راستی په‌روه‌ردگارت خۆی چاك ده‌زانێت، کێ له ڕێبازی ئه‌و لایداوه‌و گومڕا بووه، کێیش ڕیبازی هیدایه‌ت و ئیمانی گرتۆته به‌رو (راسته له‌گه‌ڵ خودا). فَلَا تُطِعِ الْمُكَذِّبِينَ ﴿8﴾ تۆ هه‌رگیز به قسه‌ی ئه‌وان مه‌که که باوه‌ڕیان به تۆ نیه‌و به‌رنامه‌که‌ی تۆ به درۆ ده‌خه‌نه‌وه… وَدُّوا لَوْ تُدْهِنُ فَيُدْهِنُونَ ﴿9﴾ ئه‌وانه ئاواته‌خوازن که تۆ له بیر‌و باوه‌ڕه‌که‌ی خۆت دابه‌زیت، تا له‌گه‌ڵتا ڕێکه‌ون و (به‌ره‌و لای خۆیان کێشت بکه‌ن). وَلَا تُطِعْ كُلَّ حَلَّافٍ مَّهِينٍ ﴿10﴾ به‌قسه‌ی ئه‌وان مه‌که چونکه زۆر سوێند ده‌خۆن، به حه‌ق و ناحه‌ق، هه‌روه‌ها زۆر سووك و ڕیسوان… هَمَّازٍ مَّشَّاء بِنَمِيمٍ ﴿11﴾ ئه‌وانه‌ی که به‌شوێن عه‌یب و عاردا ده‌گه‌ڕێن و دووزمانی ده‌که‌ن و فیتنه ده‌گێڕن و حه‌زیان له ئاشووبه. مَنَّاعٍ لِّلْخَيْرِ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ ﴿12﴾ زۆر دژی خێر‌و چاکه‌ن و ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن و گوناه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و (پیلان ده‌گێڕن). عُتُلٍّ بَعْدَ ذَلِكَ زَنِيمٍ ﴿13﴾ له‌هه‌مان کاتدا ئێسك تاڵ و ڕه‌وشت ناشرین و ناکه‌س به چه‌ن و باوك نادیارن…. أَن كَانَ ذَا مَالٍ وَبَنِينَ ﴿14﴾ (هه‌ریه‌کێکیان به‌وه ده‌نازێت) که هه‌ندێك ماڵ و سامان و کوڕی هه‌یه… إِذَا تُتْلَى عَلَيْهِ آيَاتُنَا قَالَ أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ ﴿15﴾ کاتێك که ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌ی به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه (بێباکانه) ده‌ڵێت: ئه‌مه داستانی پێشوهکانه، ئه‌مه به‌سه‌رهاتی دێرینه. سَنَسِمُهُ عَلَى الْخُرْطُومِ ﴿16﴾ ئێمه سه‌رئه‌نجام لووتی داخ ده‌که‌ین و سه‌ری لووتی ڕه‌ش ده‌که‌ین. إِنَّا بَلَوْنَاهُمْ كَمَا بَلَوْنَا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ إِذْ أَقْسَمُوا لَيَصْرِمُنَّهَا مُصْبِحِينَ ﴿17﴾ ئێمه (خه‌ڵکی توشی) به‌ڵاو ناخۆشی ده‌که‌ین، هه‌روه‌ك خاوه‌نانی باخه‌که‌مان تووش کرد، کاتێك که سوێندیان خوارد به‌یانی زوو بچن بۆ چنینی. وَلَا يَسْتَثْنُونَ ﴿18﴾ وه هیچی پێوه مه‌هێڵن. فَطَافَ عَلَيْهَا طَائِفٌ مِّن رَّبِّكَ وَهُمْ نَائِمُونَ ﴿19﴾ ئه‌وسا په‌روه‌ردگارت به‌ڵایه‌کی بۆ باخه‌که نارد له کاتێکدا که ئه‌وان خه‌وتبوون. فَأَصْبَحَتْ كَالصَّرِيمِ ﴿20﴾ ئیتر وه‌ك چنراوی لێهات و هیچی پێوه نه‌ما… فَتَنَادَوا مُصْبِحِينَ ﴿21﴾ به‌یانی زوو یه‌کتریان بانگ کرد… أَنِ اغْدُوا عَلَى حَرْثِكُمْ إِن كُنتُمْ صَارِمِينَ ﴿22﴾ بابچین بۆ سه‌ر باخ و بێستانه‌که‌مان ئه‌گه‌ر بڕیاره بیچنین. فَانطَلَقُوا وَهُمْ يَتَخَافَتُونَ ﴿23﴾ ئه‌وسا ده‌رچوون به نهێنی و به هێواشی ده‌ڕۆشتن، به چپه قسه‌یان ده‌کرد (تا پێیان نه‌زانرێت)… أَن لَّا يَدْخُلَنَّهَا الْيَوْمَ عَلَيْكُم مِّسْكِينٌ ﴿24﴾ ده‌یانوت: نابێت ئه‌مڕۆ هه‌ژاران پێمان بزانن و ڕوو بکه‌نه باخه‌که‌مان. وَغَدَوْا عَلَى حَرْدٍ قَادِرِينَ ﴿25﴾ به‌یانی زوو بۆی ده‌رچوون، وایان ده‌زانی که توانیویانه هه‌ژاران بێ به‌ش بکه‌ن. فَلَمَّا رَأَوْهَا قَالُوا إِنَّا لَضَالُّونَ ﴿26﴾ کاتێك که گه‌یشتنه باخه وێرانه‌که وتیان: (ئێره نیه) ئێمه ون بووین و ڕێمان هه‌ڵه کردووه. بَلْ نَحْنُ مَحْرُومُونَ ﴿27﴾ (دوای ئه‌وه‌ی که دڵنیا بوون ڕێیان لێ تێکنه‌چووه، وتیان:) به‌ڵکو (به‌هۆی بڕیاری نادروست و نابه‌جێیانه‌وه) بێبه‌ش کراوین. قَالَ أَوْسَطُهُمْ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ لَوْلَا تُسَبِّحُونَ ﴿28﴾ ناوهنجیهکهیان ووتی: پێم نه‌وتن که حه‌ق وایه ته‌سبیحات و ستایشی خوا بکه‌ین و سوپاسگوزار بین؟! قَالُوا سُبْحَانَ رَبِّنَا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ ﴿29﴾ ئه‌وسا هه‌موو وتیان: ته‌سبیحات و ستایش شایسته‌ی په‌روه‌ردگارمانه، به‌ڕاستی ئێمه سته‌مکارن بووین. فَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَى بَعْضٍ يَتَلَاوَمُونَ ﴿30﴾ ئه‌وسا ڕوویان کرده یه‌ك و ده‌ستیان کرده لۆمه کردن و سه‌رزه‌نشتی یه‌کتر. قَالُوا يَا وَيْلَنَا إِنَّا كُنَّا طَاغِينَ ﴿31﴾ وتیان: هاوار بۆ ئێمه، به‌ڕاستی ئێمه پیاو خراپ و له سنور ده‌رچوو بووین (که‌ی ئه‌وه ڕاسته به‌خششی خوا هه‌ر بۆ خۆمان بێت)!! عَسَى رَبُّنَا أَن يُبْدِلَنَا خَيْرًا مِّنْهَا إِنَّا إِلَى رَبِّنَا رَاغِبُونَ ﴿32﴾ ئومێده‌وارین که په‌روه‌ردگارمان له‌م باخه باشترمان پێ ببه‌خشێت (ئێمه ئیتر ته‌مێ بووین، وه ده‌رس و ئامۆژگاریمان وه‌رگرت) ئیتر ئێمه به هیوای ڕه‌زامه‌ندیی خوا هه‌وڵ ده‌ده‌ین و به هیوای به‌خششی ئه‌وین. كَذَلِكَ الْعَذَابُ وَلَعَذَابُ الْآخِرَةِ أَكْبَرُ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ ﴿33﴾ ئابه‌و شێوه‌یه سزا‌و زه‌ره‌رمان لێدان، وه سزا‌و ئازاری قیامه‌ت سه‌نگینترو سه‌خت تره ئه‌گه‌ر (خه‌ڵکی) بزانن و تێبگه‌ن. إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّاتِ النَّعِيمِ ﴿34﴾ به‌ڕستی بۆ خواناس و پارێزکاران باخه‌کانی به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ت له‌لای په‌روه‌ردگاریان ئاماده‌یه. أَفَنَجْعَلُ الْمُسْلِمِينَ كَالْمُجْرِمِينَ ﴿35﴾ ئایا ڕه‌وایه پاداشتی موسوڵمانان وه‌ك تاوانبار‌و تاوانکاران بێت؟! مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ ﴿36﴾ ئه‌وه چیتانه؟ چۆن حوکم و بڕیاری ناڕه‌وای وا ده‌رده‌که‌ن!! أَمْ لَكُمْ كِتَابٌ فِيهِ تَدْرُسُونَ ﴿37﴾ ئایا کتێبێکی ئاسمانیتان بۆ هاتووه، تیایدا بخوێنن؟! إِنَّ لَكُمْ فِيهِ لَمَا تَخَيَّرُونَ ﴿38﴾ تا هه‌رچی ئێوه بتانه‌وێت به ئاره‌زووی خۆتان هه‌ڵی بژێرن؟! أَمْ لَكُمْ أَيْمَانٌ عَلَيْنَا بَالِغَةٌ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ إِنَّ لَكُمْ لَمَا تَحْكُمُونَ ﴿39﴾ ئایا مه‌گه‌ر ئێمه سوێندمان بۆ خواردوون که تا ڕۆژی قیامه‌ت (هه‌رکارێك ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن چاك و په‌سه‌ند بێت)؟! سَلْهُم أَيُّهُم بِذَلِكَ زَعِيمٌ ﴿40﴾ پرسیاریان لێ بکه بزانه کمیان پڕ‌و پاگه‌نده‌ی وا ده‌کات!! أَمْ لَهُمْ شُرَكَاء فَلْيَأْتُوا بِشُرَكَائِهِمْ إِن كَانُوا صَادِقِينَ ﴿41﴾ ئایا ئه‌مانه شه‌ریك و هاوبه‌شیان هه‌یه (تا کاریان بۆ ئاسان بکه‌ن) کوان؟ ده‌با بیان هێنن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟ يَوْمَ يُكْشَفُ عَن سَاقٍ وَيُدْعَوْنَ إِلَى السُّجُودِ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ ﴿42﴾ ڕۆژێك دێت (ته‌نگانه‌ی گه‌وره پێش دێت و) چاك ده‌کرێت به‌لادا، (خوانه‌ناسان) بانگ ده‌کرێن بۆ سوژده بردن بۆ خوای گه‌وره، به‌ڵام ناتوانن، (پشتیان ناچه‌مێته‌وه). خَاشِعَةً أَبْصَارُهُمْ تَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌ وَقَدْ كَانُوا يُدْعَوْنَ إِلَى السُّجُودِ وَهُمْ سَالِمُونَ ﴿43﴾ (ئه‌وانه ئه‌و ڕۆژه) چاویان شۆڕه‌و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی به ته‌واوی ماندووی کردوون، چونکه کاتی خۆی بانگ ده‌کران بۆ (نوێژکردن و) سوژده بردن، له کاتێکدا که له‌وپه‌ڕی ته‌ندروستی و سه‌ربه‌ستیدا بوون (به‌ڵام گاڵتهییان پێی ده‌هات). فَذَرْنِي وَمَن يُكَذِّبُ بِهَذَا الْحَدِيثِ سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ ﴿44﴾ وازم لێ بێنه بۆ ئه‌وانه‌ی که ئه‌م گوفتاره به درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌و بڕوای پێناکه‌ن، ئێمه ئه‌وانه بۆ سه‌رئه‌نجامی ناکامیان به‌ره‌به‌ره کێش ده‌که‌ین، بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن و هه‌ستی پێ بکه‌ن. وَأُمْلِي لَهُمْ إِنَّ كَيْدِي مَتِينٌ ﴿45﴾ (له دنیادا) من مۆڵه‌تیان ده‌ده‌م، به‌ڵام هه‌رگیز له ده‌ستم ده‌رناچن و له داوم رزگار نابن. أَمْ تَسْأَلُهُمْ أَجْرًا فَهُم مِّن مَّغْرَمٍ مُّثْقَلُونَ ﴿46﴾ باشه، خۆ داوای کرێ و پاداشتیان لێناکه‌یت، تا قه‌رزارباری زۆر ببن و نه‌توانن له ژێری ده‌رچن؟! أَمْ عِندَهُمُ الْغَيْبُ فَهُمْ يَكْتُبُونَ ﴿47﴾ ئاخۆ ئه‌وانه غه‌یبزانن و له نهێنیه‌کان ئاگادارن، تا بۆ خۆیان شت یاداشت بکه‌ن و ڕووبه‌ڕووی ئیسلام بوه‌ستن؟ فَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ وَلَا تَكُن كَصَاحِبِ الْحُوتِ إِذْ نَادَى وَهُوَ مَكْظُومٌ ﴿48﴾ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ خۆڕاگربه له‌به‌رانبه‌ر فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌وه، نه‌که‌یت وه‌ك هاوه‌ڵ و خاوه‌نی نه‌هه‌نگه‌که بیت (که یونس پێغه‌مبه‌ره، بێزاربوو له قه‌ومه‌که‌ی و به‌جێی هێشتن) وه له ته‌نگانه‌ی ناو سکی نه‌هه‌نگه‌که‌دا به خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه پاڕایه‌وه‌و لاڵایه‌وه… لَوْلَا أَن تَدَارَكَهُ نِعْمَةٌ مِّن رَّبِّهِ لَنُبِذَ بِالْعَرَاء وَهُوَ مَذْمُومٌ ﴿49﴾ ئه‌گه‌ر ڕه‌حمه‌ت و به‌خشنده‌یی په‌روه‌ردگاری فریای نه‌که‌وتایه هه‌روا له‌و ده‌شته به‌بێ ناز ده‌مایه‌وه. فَاجْتَبَاهُ رَبُّهُ فَجَعَلَهُ مِنَ الصَّالِحِينَ ﴿50﴾ به‌ڵام په‌روه‌ردگاری هه‌ڵی بژاردو خستیه ڕیزی چاکانه‌وه (دوای ئه‌وه په‌شیمان بوه‌وه). وَإِن يَكَادُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَيُزْلِقُونَكَ بِأَبْصَارِهِمْ لَمَّا سَمِعُوا الذِّكْرَ وَيَقُولُونَ إِنَّهُ لَمَجْنُونٌ ﴿51﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم!! ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ و کافرن به‌جۆرێك ته‌ماشات ده‌که‌ن و خێسه‌ت لێ ده‌که‌ن، هه‌روه‌ك بیانه‌وێت به تیله‌ی چاویان له‌ناوتبه‌رن، به‌تایبه‌ت کاتێك که گوێیان له ئایه‌ته‌کانی قورئان ده‌بێت، ده‌ڵێن: (ئه‌م فرستاده‌یه) شێته. وَمَا هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ ﴿52﴾ له کاتێکدا قورئان ته‌نها بریتیه له یادخستنه‌وه‌و بێ‌دار خه‌ره‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌م جیهان (ئه‌گه‌ر تێفکرن).
الموضوع الأصلي : 68. سورة القلم // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam