2012-01-26, 07:52
رسالة بيانات كاتب الموضوع
74. سورة المدثر المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 74. سورة المدثر
سوره 74: المدثر بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ ﴿1﴾ ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی خۆت پێچاوه‌ته‌وه (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم). قُمْ فَأَنذِرْ ﴿2﴾ هه‌سته‌و (خه‌ڵکی) بێداربکه‌ره‌وه (ڕاستهییهکان ڕوون بکه‌ره‌وه). وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ ﴿3﴾ په‌روه‌ردگارت به گه‌وره ناو ببه‌و (الله اکبر، با دروشمت بێت، مه‌زنیی ئه‌و زاته ڕوون بکه‌ره‌وه). وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ ﴿4﴾ پۆشاکت (دڵ و ده‌روونت، ره‌فتارت، هه‌رهه‌مووی) خاوێن بکه (خۆت و شوێنکه‌وتوانت). وَالرُّجْزَ فَاهْجُرْ ﴿5﴾ هه‌رچی ناباشی و ناپوختهییهك هه‌یه وازی لێ بێنه‌و لێی دوربکه‌وه. وَلَا تَمْنُن تَسْتَكْثِرُ ﴿6﴾ منه‌تیش مه‌که (به‌سه‌ر که‌سدا) چاکه‌و به‌خشینه‌کانت به‌زۆر مه‌زانه (هه‌میشه با له زیادی بێت). وَلِرَبِّكَ فَاصْبِرْ ﴿7﴾ هه‌وڵ بده له‌به‌ر خاترو ڕێزی په‌روه‌ردگارت خۆگرو ئارامگربه. فَإِذَا نُقِرَ فِي النَّاقُورِ ﴿8﴾ جا کاتێ که فوو کرا به (صور)دا‌و (ده‌زگای تایبه‌تی) لێدرا. فَذَلِكَ يَوْمَئِذٍ يَوْمٌ عَسِيرٌ ﴿9﴾ ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی زۆر گران و سه‌خته (که به‌سه‌ر دانیشتوانی زه‌ویدا دێت). عَلَى الْكَافِرِينَ غَيْرُ يَسِيرٍ ﴿10﴾ به‌سه‌ر کافراندا به ئاسانی تێناپه‌ڕێت (به‌ڵکو زۆر سه‌غڵه‌تیان ده‌کات). ذَرْنِي وَمَنْ خَلَقْتُ وَحِيدًا ﴿11﴾ وازم لێ بێنه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که به ته‌نهایی به‌دیم هێناو (هیچی نه‌بوو، که وه‌لیدی کوڕی موغه‌یره‌یه). وَجَعَلْتُ لَهُ مَالًا مَّمْدُودًا ﴿12﴾ (له‌وه‌ودوا) ماڵ و سامانی زۆر‌و زه‌به‌ندم پێبه‌خشی. وَبَنِينَ شُهُودًا ﴿13﴾ چه‌نده‌ها کوڕ‌و نه‌وه‌ش که هه‌میشه ئاماده‌ن له نزیکیدا. وَمَهَّدتُّ لَهُ تَمْهِيدًا ﴿14﴾ وه له هه‌موو که‌ل و په‌ل و نازو نیعمه‌تێك به‌هره‌وه‌رم کرد. ثُمَّ يَطْمَعُ أَنْ أَزِيدَ ﴿15﴾ که‌چی (ئه‌وه‌نده) ته‌ماعکاره هه‌ر حه‌ز له زیاتر و زۆرتر ده‌کات و (چاوی تێر نابێت). كَلَّا إِنَّهُ كَانَ لِآيَاتِنَا عَنِيدًا ﴿16﴾ نه‌خێر، (ئه‌و زه‌لامه، به هیچ شتێك تێر ناخوات و ملکه‌چ نابێت)، ئه‌و هه‌ر سه‌رکه‌ش و عه‌نید و سه‌رسه‌خته. سَأُرْهِقُهُ صَعُودًا ﴿17﴾ من ئه‌و (زه‌لامه) به‌هۆی ڕهدوونانهوه (به‌ناو به‌رزایی و کێوه‌کانی دۆزه‌خدا) ماندوو هیلاك ده‌که‌م. إِنَّهُ فَكَّرَ وَقَدَّرَ ﴿18﴾ به‌ڕاستی ئه‌و بیری کرده‌وه‌و (په‌یامه‌که‌ی) هه‌ڵسه‌نگاند (به‌ڵام به‌هه‌ڵه). فَقُتِلَ كَيْفَ قَدَّرَ ﴿19﴾ به کوشت چێ و سه‌ره‌ونگوون بێت، ئه‌وه چۆن هه‌ڵسه‌نگاندنێك بوو. ثُمَّ قُتِلَ كَيْفَ قَدَّرَ ﴿20﴾ پاشان هه‌ر به کوشت بچێت (بۆ خۆی و) هه‌ڵسه‌نگاندنێك که کردی (بۆ قورئان). ثُمَّ نَظَرَ ﴿21﴾ ئینجا بیری لێ کرده‌وه‌و وورد بوه‌وه ته‌ماشای ده‌ورو به‌ری کرد. ثُمَّ عَبَسَ وَبَسَرَ ﴿22﴾ ئینجا ناو چاوی هێنایه‌وه یه‌ك (وه‌ك یه‌کێك به قوڵی بیر بکاته‌وه) ڕوخساری خۆی ناشرین کرد. ثُمَّ أَدْبَرَ وَاسْتَكْبَرَ ﴿23﴾ پاشان ڕووی وه‌رگێڕاو خۆی به زل زانی. فَقَالَ إِنْ هَذَا إِلَّا سِحْرٌ يُؤْثَرُ ﴿24﴾ (وه به هه‌موو عه‌قڵیه‌وه وتی)!! ئه‌م (قورئانه) جادووه‌و له‌که‌سی تره‌وه وه‌رگیراوه!!.. إِنْ هَذَا إِلَّا قَوْلُ الْبَشَرِ ﴿25﴾ ئه‌مه هه‌ر قسه‌ی به‌شه‌رو خه‌ڵکه؟! سَأُصْلِيهِ سَقَرَ ﴿26﴾ (ئه‌و بێویژدانه به‌سه‌ریه‌وه ناچێت) ده‌بێت بیگه‌یه‌نمه ناو دۆزه‌خ. وَمَا أَدْرَاكَ مَا سَقَرُ ﴿27﴾ جا تۆ نازانیت دۆزه‌خ چیه‌و (چه‌نده سامناکه). لَا تُبْقِي وَلَا تَذَرُ ﴿28﴾ هیچ شتێك نایه‌ڵێته‌وه (له لاشه‌یان نه‌یسوتێنێت) هیچ (ئه‌ندامێك) بهجێنایهڵێت (بێ سزا‌و ئازار، بێ ئه‌وه‌ی بمرن و رزگار ببن)… لَوَّاحَةٌ لِّلْبَشَرِ ﴿29﴾ (پێستیان هه‌ڵده‌قرچێنێت و) ره‌شی ده‌کات. عَلَيْهَا تِسْعَةَ عَشَرَ ﴿30﴾ نۆزده (فریشته) سه‌رپه‌رشتی دۆزه‌خ ده‌که‌ن، یاخود نۆزده، (ده‌سته له فریشته‌کان). وَمَا جَعَلْنَا أَصْحَابَ النَّارِ إِلَّا مَلَائِكَةً وَمَا جَعَلْنَا عِدَّتَهُمْ إِلَّا فِتْنَةً لِّلَّذِينَ كَفَرُوا لِيَسْتَيْقِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَيَزْدَادَ الَّذِينَ آمَنُوا إِيمَانًا وَلَا يَرْتَابَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَالْمُؤْمِنُونَ وَلِيَقُولَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ وَالْكَافِرُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَذَا مَثَلًا كَذَلِكَ يُضِلُّ اللَّهُ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي مَن يَشَاءُ وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ وَمَا هِيَ إِلَّا ذِكْرَى لِلْبَشَرِ ﴿31﴾ جا ئێمه وه‌نه‌بێ کار گوزارانی دۆزه‌خمان (له که‌سانی تر) جگه له فریشته به‌دی هێنابێ، ئه‌و ژماره‌یه‌شمان کردووه به‌هۆی تاقیکردنه‌وه‌ی بێباوه‌ڕان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ش که خاوه‌نانی کتێب دڵنیا بن له ڕاستی ئه‌م قورئانه (چونکه له ته‌ورات و ئینجیل‌دا ئه‌و باسه هه‌یه)، وه بۆ ئه‌وه‌ش که ئیمانداران زیاتر باوه‌ڕیان دامه‌زراو بێت، وه خاوه‌نانی کتێب و ئیماندارانیش حه‌ق نیه توشی دوودڵی ببن، با ئه‌وانه‌ی دڵ و ده‌روونیان نه‌خۆشه (له دووڕوه‌کان و) بێ باوه‌ڕان (هه‌ر بۆ خۆیان قسه بکه‌ن و) بڵێن: خوا باسی ئه‌م ژماره‌یه‌ی بۆچی کردووه؟ جا هه‌ر به‌و شتانه ده‌رده‌که‌وێت (کێ ڕێگه‌ی گومڕایی گرتووه) تا خوا گومڕای بکات، که‌سیش به (ژماره‌و ده‌سه‌ڵاتی) سه‌ربازانی په‌روه‌ردگارت ئاگادار نیه جگه له زاتی خۆی، وه ئه‌و دۆزه‌خه‌ش بۆ خه‌ڵکی (یاخی یه) تا ژیره‌کان (حسابی بۆ بکه‌ن). كَلَّا وَالْقَمَرِ ﴿32﴾ نه‌خێر، سوێند به مانگ (ئه‌و خه‌ڵکه چاك هه‌ستی پێ ناکه‌ن). وَاللَّيْلِ إِذْ أَدْبَرَ ﴿33﴾ وه به شه‌ویش که تێده‌په‌ڕێت (زۆربه‌یان باوه‌ڕیان به قیامه‌ت نیه). وَالصُّبْحِ إِذَا أَسْفَرَ ﴿34﴾ وه به به‌ره‌به‌یان که خۆی ده‌نوێنێت..(زۆربه‌ی خه‌ڵکی غافڵه). إِنَّهَا لَإِحْدَى الْكُبَرِ ﴿35﴾ (ئه‌و دۆزه‌خه) شتێکی زۆر سامناك و گه‌وره‌و ترسناکه. نَذِيرًا لِّلْبَشَرِ ﴿36﴾ بۆ بێدارکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵکانه. لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَتَقَدَّمَ أَوْ يَتَأَخَّرَ ﴿37﴾ جا ئیتر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌ره‌و پێش بچێت (پێشبڕکێ بکات له چاکه‌کاریدا) یان خۆی دوا بخات (له‌و بواره‌دا). كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ رَهِينَةٌ ﴿38﴾ (چونکه له قیامه‌تدا) هه‌موو که‌س بارمته‌ی ده‌ستپێشکه‌ری خۆیه‌تی و (کرده‌وه‌کانی دێنه‌وه ڕێی). إِلَّا أَصْحَابَ الْيَمِينِ ﴿39﴾ جگه له ده‌سته‌ی ڕاستان و (ئیماندارانی کرده‌وه چاك). فِي جَنَّاتٍ يَتَسَاءلُونَ ﴿40﴾ له‌ناو به‌هه‌شته‌کاندان و پرسیار ده‌که‌ن… عَنِ الْمُجْرِمِينَ ﴿41﴾ له تاوانباران… مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ ﴿42﴾ ئه‌وه چی بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئێوه راپێچی دۆزه‌خ بکرێن؟! قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ ﴿43﴾ (به‌که‌ساسیه‌وه) ده‌ڵێن: ئێمه له نوێژگه‌ران نه‌بووین… وَلَمْ نَكُ نُطْعِمُ الْمِسْكِينَ ﴿44﴾ خۆراکمان به هه‌ژاران نه‌ده‌به‌خشی… وَكُنَّا نَخُوضُ مَعَ الْخَائِضِينَ ﴿45﴾ ئێمه له‌گه‌ڵ (ده‌م درێژ‌و بێ ئابڕوهکاندا قسه‌ی خۆمان ده‌کردو) له بابه‌تی ئه‌وانمان ده‌گوت و (ره‌خنه‌ی بێجێمان ده‌گرت). وَكُنَّا نُكَذِّبُ بِيَوْمِ الدِّينِ ﴿46﴾ ئێمه بڕوامان به ڕۆژی قیامه‌ت نه‌بوو، به درۆمان ده‌زانی. حَتَّى أَتَانَا الْيَقِينُ ﴿47﴾ هه‌تا مردن یه‌خه‌ی پێگرتین و (ڕۆژگاری ته‌مه‌نمان کۆتایی هات). فَمَا تَنفَعُهُمْ شَفَاعَةُ الشَّافِعِينَ ﴿48﴾ ئیتر تکای تکاکاران بۆ ئه‌وان سودی نیه. فَمَا لَهُمْ عَنِ التَّذْكِرَةِ مُعْرِضِينَ ﴿49﴾ باشه، ئه‌وه بۆچی له یاد خستنه‌وه پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن. كَأَنَّهُمْ حُمُرٌ مُّسْتَنفِرَةٌ ﴿50﴾ ده‌ڵێی گوێ درێژی کێوین، شڵهژاوو سه‌رلێشێواون… فَرَّتْ مِن قَسْوَرَةٍ ﴿51﴾ له‌ده‌ستی شێر هه‌ڵدێن… بَلْ يُرِيدُ كُلُّ امْرِئٍ مِّنْهُمْ أَن يُؤْتَى صُحُفًا مُّنَشَّرَةً ﴿52﴾ باشه، ئاخر، هه‌ریه‌ك له‌وان ده‌یه‌وێت (له ئاسمانه‌وه) نامه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ بێت؟ (تا شوێنی محمد صلی الله علیه وسلم بکه‌وێت)!! كَلَّا بَل لَا يَخَافُونَ الْآخِرَةَ ﴿53﴾ نه‌خێر (ئه‌وانه به‌هیچ شتێك داناچڵه‌کێن چونکه) ترسی لێپرسینه‌وه‌ی قیامه‌تیان نیه. كَلَّا إِنَّهُ تَذْكِرَةٌ ﴿54﴾ نه‌خێر ئه‌وانه (به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت) چونکه ئه‌م قورئانه یادخستنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کانه. فَمَن شَاء ذَكَرَهُ ﴿55﴾ جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت (ئه‌مڕۆ ئازاده) با له‌یادی بگرێت و (شوێنی بکه‌ویت). وَمَا يَذْكُرُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ هُوَ أَهْلُ التَّقْوَى وَأَهْلُ الْمَغْفِرَةِ ﴿56﴾ جا ئه‌و خه‌ڵکه یاداوه‌ری وهرناگڕێت و بیر له‌م ڕاستیانه ناکاته‌وه مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێت (که له‌گه‌ڵ ویستی ئینسانه به‌خته‌وه‌ره‌کاندا یه‌ك ده‌که‌وێت) جا هه‌ر ئه‌و زاته‌ش شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که خه‌لكی حسابی بۆ بکه‌ن و له خه‌شمی بترسن، وه هه‌ر ئه‌ویش له‌خۆی گرتووه که لێخۆش‌بوو بێت (له ئیماندارانی گوناهبار، کاتێک ته‌وبه ده‌که‌ن).
الموضوع الأصلي : 74. سورة المدثر // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam