ibn islam
...::|مدير العام|::...
عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
خدمات المنتدى 1431:
| | له خوێنی شیعرم ئه‌چن .. شیرین ! | |
نوسینی ئاری عه‌بدولـله‌تیف هه‌مووتانم خۆش ئه‌وێ له ته‌نیاییم ئه‌چن بمبه‌خشن ناتوانم ڕقم لێتان بێ بمبورن ناتوانم فه‌رامۆشتان كه‌م بمبه‌خشن نازانم بتاندۆڕێنم ... هه‌مووتان ، پێكه‌نینه‌كانتان ، قسه‌كانتان هه‌مووتان ، توڕه‌بوونه‌كانتان بێده‌نگییه‌كانتان ...! له ڕۆحی ته‌ڕی به‌ربارانم ئه‌چن له سه‌فه‌ری بێ هاتنه‌وه‌م له ده‌ست و په‌نجه‌ی ونی ناو سه‌وزه‌گیام له دڵی پیری ناو سرووشتی گه‌نجم هه‌مووتانم ئه‌وێ ، هه‌مووتانم خۆش ئه‌وێ ...! گه‌ر فرمێسكم لێ بكه‌وێ چاوی ئێوه‌م هه‌یه گه‌ر ده‌نگم لێ ون بێ زمانی ئێوه‌م لایه گه‌ر فڕینم بكه‌وێته خوار باڵی ئێوه‌م پێیه گه‌ر بۆنم هه‌ڵوه‌رێ دارعوودی ئێوه‌م ماوه گه‌ر پێكه‌نینم په‌ژموورده بێ خۆ لێوی ئێوه‌م پێیه خۆ قاقای نیانی ئێوه‌م هه‌یه ...! له غه‌ریبیم ئه‌چن جوانن له خوێنی شیعرم ئه‌چن .. شیرین ! له مانای په‌نجه‌ره‌ی واڵام ئه‌چن گه‌شن له ئاسمانی هه‌ناسه‌م .. ڕۆشن ...! نایه‌ڵم قوفڵه‌كان ده‌می ده‌رگاكانتان بخۆن نایه‌ڵم به ته‌نیا با گاڵته‌تان پێ‌بكا نایه‌ڵم مه‌رگ پیاسه‌تان بۆ بكڕێ نایه‌ڵم خونچه‌تان بخه‌وێ ...! فریشته‌ی به‌ر په‌نجه‌ره‌ی توڕه‌بوونمن كاتێ له بێكه‌سیدا پێكه‌نینم پێ ئه‌خۆنه‌وه ڕۆحی دوای كوژرانی منن كاتێ ده‌بمه هه‌زارانتان خۆشمئه‌وێن ، له بێده‌نگیی قسه‌كردنم ئه‌چن خۆشمئه‌وێن ، له هاواری نه‌بیسراوم ئه‌چن ...! له خۆم ئه‌چن .. شێت ئاخر له خۆم ئه‌چن ... عاشق !! نوێژم بێ ئێوه بێ قیبله‌یه قیبله‌م بێ ئێوه ون پیاسه‌م ڕه‌شمارێكی ته‌نیای هه‌زاران كونه پێم شه‌قام ناناسێته‌وه له‌ناو هاوارێكا ئه‌كه‌وم به چڕنووكی نه‌خۆشییه‌كه‌وه سه‌رئه‌نێمه‌وه خه‌یاڵێكم به‌ده‌ست تۆپێكی یارییه‌وه كه سكونه‌ت و ماڵی دانیشتنی نییه بێ ئێوه مانگی ڕوخاوی سه‌ر ته‌وێڵی ده‌ریایه‌كم كه ڕاكردنی كه‌شتییه‌ك ته‌فروتونای ئه‌كا ..! ئێوه‌م ئه‌وینمه ئێوه‌م زه‌مینمه ئێوه‌م ... تۆوی هه‌میشه‌یی پێكه‌نینمه خۆشمئه‌وێن له ڕۆحی مه‌زنی سه‌ركه‌وتنم ئه‌چن خۆشمئه‌وێن له جه‌سته‌ی ساغی داهاتووم ئه‌چن ! | |
|