ibn islam
...::|مدير العام|::...
عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
خدمات المنتدى 1431:
| | بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی:بنچینەی چوارەم: باوەڕبوون بە پێغەمبەران | |
بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی:بنچینەی چوارەم: باوەڕبوون بە پێغەمبەراننووسەر: الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز/وەرگێڕانی/مامۆستا: خلیل أحمد
پێویستە باوەڕمان بە پێغەمبەران هەبێ، بە كورتی: باوەڕمان هەیە كە خوای گەورە پێغەمبەری بۆ بەندەكانی ناردووە بۆ ئەوەی مژدەی بەهەشت بە چاكە كاران بدەن، و خراپە كارانیان بە دۆزەخ بترسینن، وە بانگەواز كاربن بۆ هەق، هەر كەس وەڵامیان بداتەوە دەگاتە خۆشبەختی ڕۆژی دوایی، وە ئەوەش كە دژیان بوەستێ تووشی پەشیمانی و نائومێدی دەبێ، كۆتا و باشترینی پێغەمبەران پێغەمبەری خۆمانە صلى الله عليه وسلم. خوای گەورە دەفەرمووێ: [ وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولاً أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ] [النحل: الآية36] . واتە: بەڕاستی ئێمە لە ناو هەر ئومەتێكدا پێغەمبەرێكمان ناردووە بۆ ئەوەی خوای پەروەردگار بە تەنها بپەرستن و دووركەونەوە لە پەرستنی جگە لە خوا، وەكو شەیتان و بت و جادووگەر و... هتد. وە دەفەرمووێ: [رُّسُلاً مُّبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلاَّ يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ] [النساء: 165] . واتە: پێغەمبەرانێ كە مژدە دەر و ترسێنەر بوون بۆ ئەوەی خەڵك دوای ناردنی ئەم پێغەمبەرانە هیچ بەڵگە و بیانویەكیان
نەمێنێ. وە دەفەرمووێ: [ مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ ] [الأحزاب: 40] . واتە: موحەممەد باوكی هیچ یەك لە پیاوانی ئێوە نیە ـ واتە: باوكی ڕاستەقینەی زەید كوڕی حاریسە نیە ـ خوای لێ ڕازی بێت ـ بەڵام ئەو پێغەمبەری خوایە و دوایین پێغەمبەریشە. خوای گەورە لە قورئاندا هەركامیانی ناو بردبێ و پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم لە سوننەتدا، ئێمە باوەڕی پێدەكەین وەكو نووح و هود و صاڵح و ئیبراهیم و ئەوانی تر ـ دروود و سڵاوی خوایان لە سەر بێت ـ. | |
|