Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

لە ئامۆژگاریەكانى ماڵ ئاوایى پێغەمبەر بۆ هاوەڵە بەڕێزو شوێن كەوتەكانى

  
 
شاطر
 
  
لە ئامۆژگاریەكانى ماڵ ئاوایى پێغەمبەر بۆ هاوەڵە بەڕێزو شوێن كەوتەكانى   Empty2011-08-25, 20:04
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
لە ئامۆژگاریەكانى ماڵ ئاوایى پێغەمبەر بۆ هاوەڵە بەڕێزو شوێن كەوتەكانى
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: لە ئامۆژگاریەكانى ماڵ ئاوایى پێغەمبەر بۆ هاوەڵە بەڕێزو شوێن كەوتەكانى    






نووسەر: ئومێد محمد حسین
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١١/٠٧/١٤

الحمد لله وصلى الله وسلم على رسول الله
عن أبي نجيح العرباض بن سارية (رضي الله عنه)
قال:وعظنا رسول الله(صلى الله عليه وسلم)موعظة وجلت منها القلوب، وذرفت منها العيون، فقلنا:يا رسول الله،كأنها موعظة مودع، فأوصنا، قال: (أوصيكم بتقوى الله،والسمع والطاعة،وان تأمر عليكم عبد. وإنه من يعش منكم بعدي فسيرى إختلافاً كثيراً، فعليكم بسنتي وسنة الخلفاء الراشدين المهديين،عضوا عليها بالنواجذ،و إياكم ومحدثات الأمور،فإن كل بدعة ضلالة)رواه أبوداؤد والترمذي وقال حديث حسن صحيح
[واتاى فەرمودەكە بەكورتى:]
(عرباض)ى كوڕى ساریه رضي الله عنه فەرمویەتى: پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئامـۆژگاریەكى كردیـن، ئامۆژگاریەكی وا، دڵەكانى ڕاچڵەكاندو چاوەكانى هێنانە گریان و فرمێسكى تێزاندن، ئینجا ئێمەش ووتمان ئەى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم)، لە ئامۆژگاریەكەت وا دەردەكەوێت، كە ئامۆژگارى ماڵ ئاوایى بێ، كەوابو وەسیەتێك هەیە پێمان ڕابگەیەنە. فەرموى: وەسیەتتان لێ دەكەم كە لەخوا بترسێن و، پارێزگارى سنورەكانى بن و، لەفەرمانى دەرنەچن، هەروەها گوێ بیست وگوێڕایەلێ گەورەكانتان بن و لەفەرمانیان دەرنەچن با گەورەكەتان بەندەیەكیش بێ، بەڕاستى هەریەك لەئێوە دواى من بمێنێ جیاوازىو دوبەرەكى وناكۆكیەكى زۆر دەبینێ لەنێوان موسوڵمانان، جائێوە لەكاتى سەرهەڵدانى ناكۆكیەكان، دەست بە سوننەتەكانى منەوە بگرن و، هەروەها دەست بەسوننەتى ئەو خەلیفانەوە بگرن كەڕێنمایى كراون، ددانەكانتانى لێ گیر بكەن و بەرى مەدەن، وە وریاى خۆتان بن لەو بۆچون و كارانەى كە دادەهێنرێن لەدیندا چونكە بیدعەن، وەلەراِستیدا هەموو بیدعەیەكیش مایەى سەر لێ شێوان و گومڕایىیە، وە هەموو گومڕایى و سەرلێشێواویەكیش لە ئاگردایە.
[شیكردنەوەو لێكدانەوەى فەرمودەكە لە ژێر رِۆشنایى قسەو باسى زانایان]
ئەو فەرمودە بە پێزە چەندین لایەنى ئیسلامى لە دووتوێى خۆى گرتوە چەندین زانیارى داوە بە دەستەوە، دەربارەى ئایندەى ئوممەتى ئیسلامى وباسى سەرئەنجام و سەر هەڵدانى ناكۆكى موسوڵمانانى كردوە بەكورتى، وەڕێگاى چارەسەرى بۆ داناون.
شێوازى گێڕانەوەى فەرمودەكە ئەوەمان بۆ دەردەخات، كە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم)
چ گرنگىیەكى پێداوە، بەشێوەیەكى ئەو تۆ،ئامۆژگارى كردنەكە دڵى هاوەڵانى ڕاچڵەكاندوەو چاوى هێناونە گریان، دەرونى جۆش داون، وەك بڵێى كۆچ دەكات و بۆ دوا جار لەگەڵیاندا دەدوێ، ئەوانیش بەتەواوى گوێ یان هەڵخستوەو گوێ یان لێ گرتوە بۆیە بەدڵێكى پڕ لە ترسەوە،بەچاوێكى پڕ لەفرمێسكەوە دەڵێن ئەى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم)،پێدەچێت ماڵ ئاوایى مان لێبكەیت! وەسیەتمان بكە. ئەویش (صلى الله عليه وسلم) چەند وەسیەتێكى زۆر گرنگى كردن، كەوەسیەتن بۆ هەموو ئوممەتەكەى، بەم شێوەیە:
[وەسیەتى یەكەم، تەقواكارى بوو.]
(أوصيكم بتقوى الله)
كورتە باسێك دەربارەى تەقوا
ابن كثير لەتەفسیرەكەیدا دەربارەى تەقوا فەرمویەتى: بنچینەى تەقوا خۆپاراستنە لەو شتانەى كەبێزێنراون چونكە وشەیەكە، لەبنەڕەتدا لە (وقایة‌) هاتوە، ویقایەش ماناى خۆپاراستنە.
شیخ عبدالرحمن بن ناصرالسعدي لەتەفسیرەكەیدا بەو شێوەیە پێناسەى تەقواى كردوە: خۆپاراستن لە توڕەیى وسزاى خوا، بەدوركەوتنەوە لەوشتانەى كە شەرع بێزاندونىو قەدەغەى كردون، لەگەڵ جێبەجێ كردنى فەرمانەكانىو پابەند بوون پێ یانەوە، بەوشێوەیەى كە پێویستى كردوە لەسەرمان.
ئیمامى عەلى ڕەزاى خواى لێبێ، دەربارەى تەقوا فەرمویەتى:(التقوى: الخوف من الجليل، والعمل بالتنـزيل، والقناعة بالقليل،والاستعداد ليوم الرحيل)
واتە: تەقوا (ترسانە لەخوا، وەكاركردنە بەوەى نێردراوە لاى خواوە، بەكەم ڕازى بوونە، وە خۆ ئامادەكردنە بۆ ڕۆژى كۆچ كردن، بۆ دیدارى خوا).
مرۆڤى تەقوا كار كەسێكە بەتەواوى ماناى بەندایەتى و ملكەچى، لەخوا بترسێو، پابەندى فەرمانەكانى بێو، لەقەدەغەكراوەكانى خۆى بپارێزێ، هەروەك چۆن خۆى لەئاگر دەپارێزێ.
زمانى لەباس كردنى پاشەملەو، درۆ و تەواوى ئەوقسانەى كەبێ هودەن و هیچ سودێكیان نیە لەدواڕۆژدا، لەگەڵ ئەو پارێز كاریەش، زمانى پاراو كا بەیادى خواو، بەگەورە گرتنى و، لەپاڵ ئەوەش دا،هاوڕێیەتى قورئانى لەهى هەمووكەس پێ خۆشتر بێ، وەدڵى خۆى پاك كاتەوە لەوشتانەى بەرەو خراپەو هەڵدێرى هەڵگەڕانەوەو دوو ڕوویى و ڕیابازى دەبەن، لەگەڵ ئەوكارانەشدا بڕواى پتەو و ترسانى تەواو لە خواى گەورە لە دڵیدا جێگیركا، وە هەوڵدا دەرونى وا ڕابێنێ نورى ئیمان، تاریكى دەرونى بڕەتێنێ و، لەژەنگ وژارى قینەى نابەهەق بەرامبەر موسوڵمانان پاك كاتەوە، هاوكات لەگەڵ ئەوانەدا، تێكڕایى ئەندامە كانى لەشى لە خراپەو ئازاردانى خەڵكى بپارێزێ، چاوى لەنەزەرى حەرام و گوێ لەبیستنى شتى قەدەغەو ناشەرعى ودەستى لە ئازاردانى خەڵكى بەناهەق و، داوێنى لەزیناو هەنگاویشی بەرەو ئەو شوێنانە نەبێ كەخوا ڕێى پێ نەداوە.
[وەسیەتى دووەم: (والسمع والطاعة وإن تامَّرَ عيلكم عبدٌ)]
گوێ بیست و گوێ ڕایەڵى گەورەكان بن، ئەو گەورانەى كە بەفەرمانى خوا دەجوڵێنەوە، ئەوە با قولە ڕەشێكیش بێ، چونكە گوێڕایەڵى ئەو كەسانەى كەپابەندى فەرمانەكانى خواى گەورەن پێویستە، چونكە بەقسەكردنى ئەوان بەقسەكردنى پێغەمبەرەو، بەقسەكردنى پێغەمبەریش(صلى الله عليه وسلم)، بەقسەكردنى خواى پەروەردگارە، بەڵام ئەگەر هاتو كەسێك فەرمانى كرد بەموسوڵمانان بەكارێكى ناشەرعى، نابێ بەگوێى بكرێ، باگەورەى موسوڵمانانیش بێ، چونكە بەگوێ كردن تەنها لەكارى شەرعى و باش دایە، وەك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت (لاطاعة في معصيةِ الله)(صحيح مسلم:1839والبخاري: 7145).واتە: گوێ ڕایەڵى و بەقسەكردنى هیچ مەخلوقێك دروست نیە لە سەرپێچى كردنی خالقدا.
[وەسیەتى سێیەم: (فإنَهُ مَنْ يَعِش منكم بعدي فسيرى اختلافاً كثيراً، فعليكم بسنتي وسنة الخلفاء الراشدين…)]
هاوكات لەگەڵ هەواڵ دان دەربارەى سەرهەڵدانى جیاوازىو دوبەرەكى لەنێو موسوڵمانان، لەدواى مردنى خۆى(دیارە ئەوەش یەكێكە لە موعجیزەكانى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم، فەرمانى پێ كردوین كە دەست بگرین بە سوننەتەكانى خۆى لەگەڵ سوننەتى خەلیفەكانى، بۆ بنەبڕ كردن و چارەسەرى ئەو دەردە، دەردى پەرتەوازەیى و جیاوازى موسوڵمانان لە یەكترى، وەبەشێوەیەكى ئەو تۆ دەستى پێوە بگرن كەهیچ هێزێك نەتوانێ لێكیان دابڕێ. زانایان فەرمویانە مەبەست لە (الخلفاء الراشدین) ئیمامى ابوبكر وئیمامى عمر و ئیمامى عثمان و ئیمامى عەلى و ئیمامى حسن كوڕى علی بن أبی طالب)ە خوا لێیان ڕازى بێ. بەڵگەشیان بۆ ئەوە فەرمودەی پێغەمبەرە صلى الله عليه وسلم كە فەرمویەتى خەلافەت لەدواى من (30) ساڵە، جا تێكڕای خەلافەتى ئەو پێنج ئیمامە بەڕێزە بە هەموویان (30) ساڵ بوە. هەروەها لە دووبڕگەى كۆتایى وریامان دەكاتەوە تا خۆمان بپارێزین، بۆ ئەوەى توشى ئەوبەڵایە، بەڵاى چەند بەرەكى نەبین، ئەوەشمان پێ ڕادەگەێنێ كە خۆمان لە بیدعە بپارێزین، كە مایەى سەر لێ شێواوى و پەرتەوازىو هۆی گومڕایىو، چونە ناو ئاگرو تەواوى مەینەتیەكانى دونیاوو دواڕۆژە.
[رِونكردنەوەیەكى پێویست سەبارەت بەسوننەت]
زانایانی سەلەف ڕەحمەتى خوایان لێ بێ زۆر بەتێرو تەسەلى سوننەتیان پێناسە كردوە، وتویانە.
سوننەت بە تەواوى ئەو كارانە دەوترێ،كە لەگەڵ قورئان و حەدیسدا،وە لە گەڵ سوننەتى هاوەڵە بەڕێزەكانى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) یەك بگرنەوە،جا چ لەبوارى بیرو باوەڕ دابێ یاخود لە بوارى پەرستشەكاندا. وەهەندێك جاریش لەبەرامبەر بیدعە هێنراوە.
وەهەروەها پێویستە ئەوەش بووترێ كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هەندێ شتى واز لێ هێناوە و نەیكردون لەسەر دەمى خۆیدا بەبێ ئەوەی هیچ بەربەستێك هەبوبێ لە ڕێیدا، پێ یان دەوترێ (سوننەتى تەركى).
بەڵام وازهێنانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە كارێك لەبەر بوونی ڕێگرێكی شەرعی، ئەوە بەنەمانی بەربەستەكە،كارەكە شەرعی دەبێت. با دوای وەفاتی پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم بێت، هەر بە سونەتی ئەودادەنرێت.وەك كۆكردنەوەی قورئان و نوسینەوەی، هەروەها نوسینەوەی فەرموودەكانی خۆی، وە كردنی نوێژى تەراویح بەجەماعەت و، وێنەی ئەمانەش.
بەهەرحاڵ، شوێن كەوتنی سوننەت ئەوەیە كە مرۆڤ دەست بگرێ بەو شتانەى كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم كردونى یاخود لەوەوە بیستراون، وەواز لەوشتانەیش بهێنێ كە نەیكردون ووازى لێ هێناون، وە بۆقسەى هیچ كەسێكیش واز لە سوننەتى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم نەهێنێ، هەروەكو ئیمامى شافعى ڕەحمەتى خواى لێ بێ لەكتێبە بەناو بانگەكەیدا (الرسالة‌)، فەرمویەتى:
(أجمع المسلمون على أن من استبانت لَهُ سُنّةٌ من رسول الله صلى الله عليه وسلملم يَحل لَهُ أنْ يَدَعَها لقول أحد).
واتە:(موسوڵمانان یەك دەنگ وكۆڕان لە سەر ئەوەی هەركەسێك سوننەتێكی لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم بۆ دەركەوت، حەڵاڵ نیە بۆى وازىلێ بهێنێ بۆقسەى كەس.
[لەپەندوئامۆژگاریەكانى فەرمودەكە]
1- لەسەر موسوڵمانان پێویستە گوێڕایەڵى كردنى پێشەواو بەقسەكردنیان لە كارى چاكەو شەرعى دا.
2- هەرچى شتێك فەرمانی پێغەمبەری صلى الله عليه وسلم لەسەر نەبێت و لە سوننەتی خۆى و خەلیفەفەكانیدا نەبێت وەرناگیرێ و ڕەت دەكرێتەوەو بەبیدعەو داهێنراو دادەنرێت و گومڕایى یە،چونكە ئاینى پیرۆزى ئیسلام تەواوەو پێویست بەزیادو كەم ناكا.
3- خۆپارێزى لەشتە داهێنراوەكان كە دەبنەهۆى جیاوازی وناكۆكى موسوڵمانان
4- تاكە چارەسەرى پەرتەوازەیى موسوڵمانان، كە بووەتە هۆى فەشەل و تێكشكانیان، واز هێنانە لە ڕاو ڕێچكە داهێنراوەكان و، گەڕانەوەیە بۆسەر سوننەتی سەلەف، واتە سوننەتی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و هاوەڵانى.






 الموضوع الأصلي : لە ئامۆژگاریەكانى ماڵ ئاوایى پێغەمبەر بۆ هاوەڵە بەڕێزو شوێن كەوتەكانى // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
لە ئامۆژگاریەكانى ماڵ ئاوایى پێغەمبەر بۆ هاوەڵە بەڕێزو شوێن كەوتەكانى , لە ئامۆژگاریەكانى ماڵ ئاوایى پێغەمبەر بۆ هاوەڵە بەڕێزو شوێن كەوتەكانى , لە ئامۆژگاریەكانى ماڵ ئاوایى پێغەمبەر بۆ هاوەڵە بەڕێزو شوێن كەوتەكانى ,لە ئامۆژگاریەكانى ماڵ ئاوایى پێغەمبەر بۆ هاوەڵە بەڕێزو شوێن كەوتەكانى ,لە ئامۆژگاریەكانى ماڵ ئاوایى پێغەمبەر بۆ هاوەڵە بەڕێزو شوێن كەوتەكانى , لە ئامۆژگاریەكانى ماڵ ئاوایى پێغەمبەر بۆ هاوەڵە بەڕێزو شوێن كەوتەكانى
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ لە ئامۆژگاریەكانى ماڵ ئاوایى پێغەمبەر بۆ هاوەڵە بەڕێزو شوێن كەوتەكانى ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة