تایبه‌ت به ده‌نگی ئیسلام: به‌هۆی چاودێری نه‌خستنه
سه‌ر سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان، ڕۆژانه ده‌یان ته‌ن خۆراکی به‌سه‌رچوو
هاورده‌ی کوردستان ده‌کرێت و ده‌رخواردی ئه‌و میلله‌ته ده‌درێت.
چاودێرێکی سیاسی هۆکاره‌که‌ی بۆ ئهوهگهڕاندەوه که‌وا زۆربه‌ی زۆری ئه‌و
شتومه‌کانه‌ی دێنه کوردستان پشکی به‌رپرسانی حکوومی تێدایه و هه‌ر به‌و
هۆیه‌شه‌وه کارئاسانی بۆ ده‌کرێت و به‌بێ پشکنین و دانی بەرتیل کام
شتومه‌کی بێکه‌ڵك و بێسووده له خوارده‌مه‌نی و پێداویستیی ئه‌لیکترۆنی
دێنه ناوه‌وه‌ی هه‌رێم.
یه‌کێك له بازرگانه‌کانی هێنانی شتومه‌ك به په‌یامنێرمانی ڕاگه‌یاند
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا که له وڵاتی چین بووه بۆ هێنانی کاڵا و شتومه‌ك
له‌و وڵاته، له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێك له فرۆشیاره‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه هیچیان
پێنهفرۆشراوه کاتێك زانیویانه کوردن و خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانن!
هۆکاره‌که‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه که گوایه له هه‌رێمی کوردستان له
ئێستادا کاڵا و شتومه‌کی چینی بێ‌نرخ بووه و خه‌ڵکی گومانیان هه‌یه له
کاڵا و شتومه‌که‌کانی چین.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌وا ئه‌و شتومه‌که‌ی که له وڵاتی چینه‌وه
ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا زۆر تۆکمه‌تر و باشترن
له‌وانه‌ی که هاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێن. له تازه‌ترین
خوارده‌مه‌نیی به‌سه‌رچوودا که هاتۆته هه‌رێمی کوردستان، خه‌یاری
سوێرکراوه که‌وا له‌ناو شووشهکهیدا بۆقیش هەیه، وه‌ك له‌وێنه‌که‌دا
ده‌رده‌که‌وێت!