دوای
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی له فه‌یسبووك ئه‌و مریشكه كوردیه‌ی شه‌قڵاوا
بچوكترین هێلكه‌ی ده‌كرد و بڕیاربوو ناوی بچێته كتێبی گینسه‌وه دزرا
نه‌وزاد
عه‌بدوڵا خاوه‌نی مریشكه دزراوه‌كه له لێدوانێكدا باسی له‌وه‌كرد:
ئه‌و مریشكه كه بچوكترین هێلكه‌ی ده‌كرد ، دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌كانی له
فه‌یسبووك بڵاوكرایه‌وه دزراوه و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه به دووایدا
ده‌گه‌ڕێت.
خاوه‌نی مریشكه دزراوه‌كه باسی له‌وه‌شكرد كه هه‌ركه‌سێك مریشكه‌كه‌ی بۆ بدۆزێته‌وه خه‌ڵاتی ده‌كات.
ئه‌و
مریشكه بچوكترین هێلكه‌ی ده‌كرد كه قه‌باره‌كه‌ی ده‌گه‌یشته 1
سانتیمه‌تر و نیو ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه بچوكترین هێلكه‌ی مریشك له
جیهاندا له وڵاتی چین تۆمار كرابوو كه قه‌باره‌كه‌ی سانتیمه‌ترێك و 7
ملم بووه كه ناوی چووه‌ته كتێبی گینسه‌وه