پیاویک چوار کوڕی هه‌بوو،،ویستی وانه‌یه‌کی جوانی ژیانیان فێر بکات
تا به خێرای بڕیار له شته‌کان نه‌ده‌ن و سه‌رنج له رووکه‌ش نه‌ده‌ن،
له‌به‌ر ئه‌وه کوڕه‌کانی نارد بۆ شوێنێکی دوور که دارێکی گه‌وره‌ی لێ بوو
وه داوای لێ کردن هه‌ر یه‌که‌یان وه‌سفی ئه‌وداره‌ی بۆ بکه‌ن.
کوڕه گه‌وره‌که له‌وه‌رزی زستاندا ڕۆیشت دووه‌م له وه‌رزی به‌هار سێیه‌م له وه‌رزی هاوین وه چواره‌م له وه‌رزی پایز،
کاتێک گه‌ڕانه‌وه له گه‌شته‌که‌یان باوکی کۆیکردنه‌وه و داوای له هه‌ر یه‌که‌یان کرد وه‌سفی بۆبکه‌ن و چیان بینی؟
کوڕی یه‌که‌م وتی:دارێکی گه‌وره و وشک بوو،
به‌ڵام دووه‌م وتی:گه‌ڵاکانی زۆر سه‌وز و جوان بوو،
سێیه‌م وتی:داره‌که داپوشرابوو به گوڵی بۆن خۆش له‌وپه‌ڕی جوانیدا بوو،
کوڕه بچوکه‌که‌ی وتی:داره‌که داپۆشرابوو به به‌ری به‌تام..
باوکه‌که قسه‌کانی هه‌ریه‌که‌یانی ڕوون کرده‌وه و وتی:
راسته هه‌ر یه‌که‌تان له وه‌رزێکی جیادا ڕۆیشتن له‌به‌ر ئه‌وه واباش که بڕیاربده‌ین له‌سه‌ر دارێک یاخود که‌سێک له وهرسێک یاخود ساتێکی دیاریکراو،
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر له‌وه‌رزی زستاندا خۆت به‌ده‌سته‌وه بده‌یت هه‌موو جوانی به‌هار له‌ده‌ست ده‌ده‌یت و هه‌ستی جوانی هاوین نا‌بینیت ژیان پڕه له‌به‌ر له پایزدا..
له‌مه‌وه فێربووین:
مه‌هێڵه ئه‌و خه‌مه‌ی له وه‌رزێکی دیاریکراودا ڕووت تێده‌کات وات لێ بکات خۆشی وه‌رزه‌کانی ترت له‌ده‌ست بدات.
بڕیار له‌سه‌ر ژیان مه‌ده له‌کاتێک یاخود یه‌ک ده‌رکه‌وتندا.