ibn islam
...::|مدير العام|::...
عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
خدمات المنتدى 1431:
| | چۆن پرۆژەیەكی بچووك دەستپێدەكەیت | |
چۆن پرۆژەیەكی بچووك دەستپێدەكەیت
ئایا ئاریزوو و بەهرە و پاڵنەر و توانای توێژینەوە و پلاندانانت هەیە ؟
پرۆژەی بچووك وەك یاریی شەترەنج وایە ، پێویستی بە سەرەتایەكی ڕاست و دروستە ، دەبێت ئەوەش بزانین كە هەڵە بچووكەكان كوشندەنین بەڵكو توانا زۆرتر دەكەن .
بۆ ئەوەی هەلی سەركەوتنت پتركەیت ، پێویستەكاتی تەواو تانێیت بۆ دۆزینەوە و هەڵسەنگاندی پرۆژەكەت و ئامانجە تایبەتەكانت پاشان دەتوانیت ئەو زانیاریانەی بەدەستت هێناون بەكاریان بهێنیت بۆ دانانی پلانی پرۆژەیەك كە لە بەدیهێنانی ئامانجەكانتا یارمەتیت بدەن .
پرۆسەی دانانی پلانكارێك بۆ پرۆژەیەك یارمەتیت دەدات لە بیركردنەوەدا ئەمەش لە ڕێی بیركردنەوەوە لە هەندێك بابەتی گرنگ كەپیشتر ڕەچاوت نەكردوون . پلانكارەكەت دەبێتە ئامرازێكی بەنرخ لە سەرخستنی پرۆژەكەتدا و دەستی یارمەتیت بۆ دریژ دەكات تاوەكو سەركەوتنەكەت تەواوی بێت .
سەرەتا
بەر لە دەستپێكردن پێویستە لێستێك بكەیت بۆ ئەو هۆیانەی كە پاڵنەر بوون لە هەڵبژاردنی پرۆژەیەكی دیاریكراودا ، لەو هۆیانەش :
- ئەتەوێت سەرۆكی خۆت بیت
- سەربەخۆیی داراییت دەوێت
- ئازادیی داهێنانت دەوێت
- ئەتەوێت توانا و زانیارییەكانت بە تەواوی بخەیتەكار دوای ئەوە پێویستت بەوەیە كام پرۆژە ( باشترینە ) بۆت . پێویستە ئەم پرسیارانە لە خۆت بكەیت :
- ئەمەوێت كاتەكەم چۆن بەكار بخەم ؟
- ئەو توانا تەكنیكییانە فێری بووم یا بەباشی ئەیازانم چین ؟
- چەندە كاتم پێویست دەبێت بۆ بەرێوەبردنی پرۆژەكەیەكی سەركەوتوو ؟
- ئایا هیچ ئارەزوویەك یا شتێكی وا هەیە كەجێی بایەخم بێت و دەشیت سوودیان لێ وەرگرم ؟
دوای ئەوە دەبێت ئەو پێداویستییانە بزانیت كە پرۆژەكە دەیان سەپێنێت . پێویستە بیركردنەوە و تویژینەوەیەكی سادە ئەنجام بدرێت بۆ وەڵام دانەوەی ئەم پرسیارانە :-
- ئایا بیرۆكەكەم كارایە و پێداویستیی بە كارهێنەران دابیندەكات ؟
- تا چەندێك ئەگەری سەركەوتنی پرۆژەكەم زۆرترە لە بەرامبەر گشت ئەو كۆمپانیایانەی دیكە كە هەن ؟
- ئایا دەتوانم خزمەتگوزارییەكی پێشكەش بكەم كە جۆرێتییەكی بەرزتری هەبێت ؟
- ئایا ئەگەری داخوازی لە سەر بەرهەمەكەم دەبێت ؟
دوایین هەنگاو بەر لە دانانی پلانكارەكەت وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانەیە :-
- ئەوپرۆژەیەی ئەمەوێت ئەنجامی بدەم چییە ؟
- ئەو خزمەتگوزاری یا بەرهەمە چییە كە دەیفرۆشم ؟
- ئەو شوێنە كوێیە كە پرۆژەكەی لێ دادەمەزرێنم ؟
- ئەو توانا و شارەزاییانە چین كە هیناومن بۆ پرۆژەكە ؟
- پێكهاتەی یاسایی پرۆژەكەم چییە ؟
- ناوی پرژەكەم چییە ؟
- ئەو ئامێر و كەرەستانە چین كە پێویستم پێیان دەبێت ؟
- پێویستم بە چی جۆرە ( تامین ) كردنێك دەبێت ؟
- ئەو بوودجەیەی پێویستم دەبێت چەندە ؟
- سەرچاوەكانی پارە دابینكردن كە لە بەردەستمدان چین ؟
- چۆن پرۆسەی بەرێوەبردنی خۆم ئەنجام دەدەم ؟
وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی پێشوو یارمەتیت دەدات لە داهێنان و قووڵبوونەوەدا هەروەها دانانی پلانكارێكی باش بۆ پرۆژەكەت یارمەتیدەرتە لە دانانی هەموو لایەنێكی باش بۆ پرۆژەكەت یارمەتیدرتە لە دانانی هەموو لایەنێكی چۆتێتی دەست بە كاركردن و كارگێری و بەرێوەبردنی سەرمایە .
ڕێكخستنی پرۆژەكە
لە كاتی ڕێكخستنی پرۆژەیەكی نوێدا ، یەكێك لە گرنگترین ئەو بڕیارانەی كە دەدرین هەڵبژاردنی پەیكەری پرۆژەكەیە ، كاتێك پەیكەری پرۆژەكە و شێوەی رێكخستنی هەڵدەبژێریت بیر لەمانە دەكەیتەوە :-
- ئەو شتانەی لە ڕووی یاساییەوە قەدەغەن
- نرخی تێچوونە جێگیرەكان
- دابشكردنی سەرمایە
- ژمارەی فەرمانبەرەكان
- بەر خورداری و بەخشین لە باج كە دەشێت دابین ببن .
- ماوەی كار پێكردنی پرۆژەكە
- لایەنە باش و خراپەكانی بەشداریكردن و یارمەتی
| |
|