رِێنماییهگشتییهكان:
١. ده‌بێت خوێندكار ده‌رچووى خوێندنى ئاماده‌یى، لقى زانستى یان وێژه‌یى بێت. كۆلێجى كارگێرى و ئابورى/ به‌شى زانستى دارایی و بانكى رێژه‌یه‌ك له كورسیه‌كانى خوێندن بۆ ده‌رچوانى ئاماده‌یى بازرگانییه.
٢. ئه‌وانه‌ى ئاره‌زووى خوێندنیان هه‌یه‌و ده‌رچووى ساڵانى پێشوترن و زانكۆ یان په‌یمانگایان ته‌واوكردووه، مافى خوێندنیان هه‌یه له زانكۆی گه‌شه‌پێدانى مرۆیی.
٣. خوێندكارانى عێراق (ده‌ره‌وه‌ى سنورى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان)، بێجگه له‌وانه‌ى به تاقیكردنه‌وه‌ى ده‌ره‌كى خوێندنى ئاماده‌ییان ته‌واوكردووه مافى كێبرِكێیان هه‌یه بۆ خوێندن له زانكۆ.
٤. ئه‌و خوێندكارانه‌ى خوێندنى ئاماده‌ییان له ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى عێراقى فیدراڵ ته‌واوكردووه پێویسته برِوانامهكانیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان یان وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق هاوتا كرابێت.
٥. زانكۆ وه‌رگرتنى هه‌ر خوێندكارێك هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه ئه‌گه‌ر وه‌رگرتنى پێچه‌وانه‌ى رێنمایى ومهرجهكانى وه‌رگرتن بێت.
مه‌رجه‌كانى وه‌رگرتن:
یه‌كه‌م: كۆلێجى یاسا‌و رِامیارى:
ڕ. به‌شى یاسا:
١.نزمترین تێكرِاى نمره كه خوێندكار ده‌توانێت فۆرِم وه‌ربگرێت ٦٥%.
٢. خوێندكار ده‌رچووى خوێندنى ئاماده‌یى لقى زانستى یان وێژه‌یى بێت.
ب. به‌شى زانسته رِامیارییهكان:
١.نزمترین تێكرِاى نمره كه خوێندكار ده‌توانێت فۆرِم وه‌ربگرێت ٦٠%.
٢.خوێندكار ده‌رچووى خوێندنى ئاماده‌یى لقى زانستى یان وێژه‌یى بێت.
دووه‌م: كۆلێجى زمان:
ڕ. به‌شى ئینگلیزى/به‌یانیان:
١. نزمترین تێكرِاى نمره كه خوێندكار ده‌توانێت فۆرِم وه‌ربگرێت ٦٠% و ده‌بێت نمره‌ی له‌وانه‌ی زمانی ئینگلیزی له (٦٥) كه‌متر نه‌بێت.
٢. نابێت ته‌مه‌نی خوێندكار له ٣٥ ساڵ زیاتر بێت.
٣.خوێندكار ده‌رچووى خوێندنى ئاماده‌یى لقى زانستى یان وێژه‌یى بێت.
٤.خوێندكار پێش وه‌رگرتن تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی پێشه‌كی ئه‌نجام ده‌دات.
ب. به‌شى ئینگلیزى/ئێواران:
١.نزمترین تێكرِاى نمره كه خوێندكار ده‌توانێت فۆرِم وه‌ربگرێت ٦٠% و ده‌بێت نمره‌ی له‌وانه‌ی زمانی ئینگلیزی له (٦٥) كه‌متر نه‌بێت.
٢.خوێندكار ده‌رچووى خوێندنى ئاماده‌یى لقى زانستى یان وێژه‌یى بێت.
٣.خوێندكار پێش وه‌رگرتن تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی پێشه‌كی ئه‌نجام ده‌دات.
ج. به‌شى عه‌ره‌بى/ئێواران:
١.نزمترین تێكرِاى نمره كه خوێندكار ده‌توانێت فۆرِم وه‌ربگرێت ٦٠% و ده‌بێت نمره‌ی له‌وانه‌ی زمانی عه‌ره‌بی له (٦٥) كه‌متر نه‌بێت.
٢.خوێندكار ده‌رچووى خوێندنى ئاماده‌یى لقى زانستى یان وێژه‌یى بێت.
سێیه‌م: كۆلێجى زانست و ته‌كنه‌لۆجیا:
ڕ. به‌شى كۆمپیوته‌ر /به‌یانیان:
١. نزمترین تێكرِاى نمره كه خوێندكار ده‌توانێت فۆرِم وه‌ربگرێت ٦٥%
٢. نابێت ته‌مه‌نی خوێندكار له ٣٥ ساڵ زیاتر بێت.
٣. خوێندكار ده‌رچووى خوێندنى لقى زانستى بێت.
ب. به‌شى كۆمپیوته‌ر/ئێواران:
١. نزمترین تێكرِاى نمره كه خوێندكار ده‌توانێت فۆرِم وه‌ربگرێت ٦٥%
٢. خوێندكاردهرچووى خوێندنى لقى زانستى بێت.
چواره‌م: كۆلێجى كارگێرِى و ئابورى:
- به‌شى زانستى دارایى و بانكى
١. نزمترین تێكرِاى نمره كه خوێندكار ده‌توانێت فۆرِم وه‌ربگرێت ٦٠%
٢.خوێندكار ده‌رچووى خوێندنى ئاماده‌یى لقى زانستى یان وێژه‌یى بێت.
٣. رێژه‌ی (٣٠%) له‌كورسییه‌كانی ئه‌م به‌شه بۆ ده‌رچوانی ئاماده‌یی بازرگانی ته‌رخانكراوه.
برِى پاره‌ى خوێندن:
ساڵانه خوێندكار ئه‌م برِه پاره‌ى له‌خواره‌وه دیاریكراوه به‌رامبه‌ر هه‌ر به‌شێك ده‌دات به زانكۆ:
١. به‌شى یاسا: ساڵى (٢٥٠٠٠٠٠) دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دیناری عێراقى.
٢. به‌شى زانسته رِامیارییهكان: ساڵى (٢٠٠٠٠٠٠) دوو ملیۆن دیناری عێراقى.
٣. به‌شى زمانى ئینگلیزى: ساڵى (٢٥٠٠٠٠٠) دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دیناری عێراقى.
٤. به‌شى زمانى عه‌ره‌بى: ساڵى (٢٠٠٠٠٠٠) دوو ملیۆن دیناری عێراقى.
٥. به‌شى كۆمپیوته‌ر: ساڵى (٢٥٠٠٠٠٠) دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دیناری عێراقى.
٦. زانستى دارایى و بانكى: ساڵى (٣٠٠٠٠٠٠) سێ ملیوَن دیناری عێراقى.
كاتی دابه‌شكردنی فۆرم رۆژانه له‌كاتژمێر ٩:٣٠ی به‌یانی تا ١٢:٣٠ نیوهرِۆ، له‌كامپی زانكۆ له‌بناری گۆیژه. جگه له‌رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه.
|