Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةمكتبة الصورس .و .جبحـثالتسجيلدخول
أختر لغة المنتدى من هنا

فه‌لسه‌فه‌ى هاوسه‌ر زۆرى پێغه‌مبه‌رمان محمد (صلی اللە علیە وسلم)

  
 
شاطر
 
  
2011-09-29, 05:46
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
فه‌لسه‌فه‌ى هاوسه‌ر زۆرى پێغه‌مبه‌رمان محمد (صلی اللە علیە وسلم)
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: فه‌لسه‌فه‌ى هاوسه‌ر زۆرى پێغه‌مبه‌رمان محمد (صلی اللە علیە وسلم)   






زۆرجار كه‌سانێك
نه‌زانانه‌ یاخود زۆر زانانه‌و داخ له‌ دڵانه‌ ته‌مومژ ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و
بابه‌ته‌و ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ تانه‌و ته‌شه‌ر له‌ سه‌روه‌رى
مرۆڤایه‌تى بده‌ن، موسڵمانان و شوێنكه‌وتووانى ئه‌و زاته‌ پیرۆزو سه‌نگینه‌
بخه‌نه‌ مه‌وقیفه‌وه‌و ئیحراجیان بكه‌ن، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئه‌وه‌ كه‌م
زانیارى موسڵمانانه‌ كه‌ له‌ ئاست بابه‌تێكى له‌و جۆره‌ وه‌لێمى پڕ به‌پێست و
گومانبڕیان نه‌بێت، بۆیه‌ له‌و بابه‌ته‌دا ده‌مانه‌وێت موسڵمانان ئاگادار
بكه‌ینه‌وه‌ له‌ حه‌قیقه‌تى ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌و، وه‌لامێكى تێرو ته‌سه‌لی
ئه‌و كه‌سانه‌ش بده‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێكده‌ده‌نه‌وه‌ ئه‌ومه‌سه‌له‌یه‌
جێگاى ڕه‌خنه‌یه‌و وا هه‌ستده‌كه‌ن مێشیان له‌ داردا دۆزیوه‌ته‌وه‌و، به‌
وروژاندنى باس و خواسێكى سواوى له‌و جۆره‌ ده‌گه‌نه‌ مه‌به‌سته‌ نه‌گریسو
گلاوه‌كانیان و مرازى دڵــى پڕ له‌ ڕقو قینیان حاسڵ ده‌بێت.
* سه‌ره‌تا پێویسته‌
بپرسین كه‌ سه‌رجه‌مى هاوسه‌ره‌كانى ژماره‌یان چه‌ند بووه‌؟ به‌ڵى، له‌
ڕاستیدا پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) سه‌رجه‌مى هاوسه‌ره‌كانى ١٢ ‌
هاوسه‌ر بوونه‌و ئه‌و كاته‌ش كه‌ كۆچى دوایى كرد ١٠ ‌ هاوسه‌رى له‌ ژیاندا
مابوون، واته‌ له‌ ماوه‌ى ژیانى خۆیدا دوو له‌ هاوسه‌ره‌ به‌ڕێزه‌كانى كۆچى
دواییان كردووه‌، كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ دایكانمان (خه‌دیجه‌و زه‌ینه‌بى كچى
خوزه‌یمه).‌
*پاشان پێویسته‌ بزانین كه‌ ناوى هه‌ریه‌كه‌ له‌و هاسه‌رانه‌ى
پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)چى بووه‌؟
ناوى هاوسه‌ره‌كانى بریتین له:
‌ ١-
خه‌دیجه‌ى كچى خوه‌یلید ٢- سه‌وده‌ى كچى زه‌معه‌ ٣-عائشه‌ى كچى ئه‌بوبكر ٤-
حه‌فسه‌ى كچى عمر ٥- زه‌ینه‌بى كچى خوزه‌یمه‌ ٦- هندى كچى عوتبه‌ (ئوم سه‌له‌مه‌)
٧-زه‌ینه‌بى كچى جه‌حش ٨- جوه‌یریه‌ى كچى حارس ٩-سه‌فیه‌ى كچى حه‌ى ١٠- ڕه‌مله‌ى
كچى ئه‌بو سوفیان (ئومحه‌بیبه‌) ١١- ماریاى كچى شه‌معون ١٢- مه‌یمونه‌ى كچى
حارس.
* دواتر پێویسته‌ بپرسین، كه‌ ئایا چه‌ند له‌ هاوسه‌ره‌كانى پێغه‌مبه‌ر
(صلی اللە علیە وسلم) كچ بوونه‌و چه‌ندیشیان بێوه‌ژن بوونه‌و سه‌روه‌رمان ماره‌ى
كردوونه‌وه‌؟
به‌ڵێ، له‌ ڕاستیدا ته‌نها یه‌ك هاوسه‌رى كچ بووه‌ كه‌ ئه‌ویش
دایكمان (عائشه‌ى كچى ئه‌بوبكر)ه‌و ئه‌وانى دیكه‌ سه‌رجه‌میان بێوه‌ژن بوونه‌و
پێشتر مێردیان كردووه.‌
* هه‌روه‌ها هاوسه‌رە‌كانیشى سه‌رجه‌میان عه‌ره‌ب
بوونه‌و له‌ دوورگه‌ى عه‌ره‌بى بوونه‌، جگه‌ له‌ دایكمان (ماریاى كچى شه‌معون)
كه‌ هى ده‌ره‌وه‌ى نیمچه‌ دوورگه‌ى عه‌ره‌بى بووه‌و، خه‌ڵكى میسر بووه.‌
*
پاشان ئایا سه‌رجه‌میان موسڵمان بوونه‌ یاخود نا؟ به‌ڵــێ، سه‌رجه‌میان موسڵمان
بوونه‌، جگه‌ له‌دووانیان، كه‌ یه‌كێكیان (سه‌فیه‌)یه‌ كه‌ ئافره‌تێكى
یه‌هودى بووه‌و ئه‌وى تریشیان (ماریا)یه‌ كه‌ ئافره‌تێكى مه‌سیحى بووه.‌
* ئنجا
با بێینه‌ سه‌ر ناوه‌ڕۆكى باسه‌كه‌و وه‌لامى ناحه‌زانى ئیسلام بده‌ینه‌وه‌،
كه‌ ئایا ئه‌م هاوسه‌رگیریانه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) هۆكارى
ئاره‌زووبازى و ڕه‌گه‌زى له‌ پشت بووه‌ یاخود هۆكار گه‌لێكى دیكه‌؟
له‌
وه‌لامدا ده‌ڵێین: گه‌ر بێتو له‌ هه‌ریه‌ك له‌و ڕوونكردنه‌وانه‌ى سه‌ره‌وه‌
سه‌رنجبده‌ین ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌هیچ جۆرێك هۆكارى حه‌زو
ئاره‌زووى جینسى بوونى نه‌بووه‌ له‌ ئه‌نجامدانى ئه‌و هاوسه‌رگیریانه‌ى
پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە علیە وسلم)، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كى
عه‌قڵى ده‌خه‌ینه‌ ڕوو:
١- پێغه‌مبه‌رى نازدار (صلی اللە علیە وسلم) تاوه‌كو
ته‌مه‌نى ٢٥ساڵى ژیانى هاوسه‌رى پێكه‌وه‌ نه‌ناوه.‌
٢- هه‌روه‌ها له‌
ته‌مه‌نى ٢٥ – ٥٠ ساڵى كه‌ هه‌ڕه‌تى لاوێتى و تواناى جه‌سته‌یى هه‌موو مرۆڤێكه‌
ته‌نها یه‌ك هاوسه‌رى هه‌بووه‌، كه‌ ئه‌ویش دایكمان (خه‌دیجه‌) بووه‌، كه‌ له‌
ڕاستیشدا ئه‌م هاوسه‌ره‌ى ١٥ساڵ له‌خۆى گه‌وره‌تر بووه‌و پێشتریش دوو مێردى
دیكه‌ى كردووه‌و چه‌ند منداڵێكیشى لێیان هه‌بووه.‌
٣- هه‌روه‌ها ئه‌و زاته‌
به‌رزو پیرۆزه‌ له‌ ته‌مه‌نى ٥٠ – ٥٢ ساڵى بێ هاوسه‌ر بووه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك
نیشاندانى وه‌فایه‌ك بۆ خێزانى كۆچكردووى (خه‌دیجه‌)ى دایكه‌ گه‌وره‌مان.
٤-
پاشان له‌ ته‌مه‌نى ٥٢ – ٦٠ ساڵى به‌شێك له‌ هاوسه‌رگیرییه‌كانى ترى پێكهێناوه‌
له‌ به‌ر هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندیى سیاسى و ئایینى و كۆمه‌لایه‌تى، كه‌
هه‌ریه‌كه‌یان به‌ گوشراوى ڕوونده‌كه‌ینه‌وه.‌
كه‌واته‌ ده‌چێته‌ ئه‌قڵى چ
كه‌سێكى ژیره‌وه‌، كه‌وا له‌ ناكاوو له‌ ته‌مه‌نى سه‌روو ٥٢ساڵییه‌وه‌
ئاره‌زووى مرۆڤێك به‌ ڕێژه‌یه‌ بجووڵیت؟ وه‌ ئایا ده‌گونجێت كه‌سێك
مه‌به‌ستێكى وه‌هاى هه‌بێت له‌ ژنهێنان، به‌لام له‌ هه‌ڕه‌تى لاویدا
ئافره‌تێك بهێنێت ١٥ساڵ له‌خۆى گه‌وره‌تر بێت، پێشتریش دووجار چووبێته‌ ژیانى
هاوسه‌ریه‌وه‌و خاوه‌نى چه‌ند منداڵێكیش بێت له‌و هاوسه‌رانه‌ى، ئنجا بۆ
ماوه‌ى ٢٥ ساڵى ڕه‌به‌قیش ژیانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێبكات دواى كۆچكردنیشى بۆ ماوه‌ى
٢ساڵ نه‌چێته‌ ناو ژیانى هاوسه‌رییه‌وه‌، وه‌كو ڕێزو وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و
هاوسه‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌ى، به‌دڵنیاییه‌وه‌ گه‌ر سه‌روه‌رمان (صلی اللە علیە
وسلم) مه‌یل و ئاره‌زووى ڕه‌گه‌زى هه‌بووایه‌ ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
ئافره‌تێكى له‌و شێوه‌یه‌ى نه‌ده‌هێنا.
دواى هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌گه‌ینه‌
ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه‌ شێوازى ژنهێنانى ‌پێغه‌مبه‌ر (صلیا اللە علیە وسلم) به‌دوو
ڕێگا بووه:
١- پێش بوونى به‌ پێغه‌مبه‌ر، كه‌ ته‌نها له‌گه‌ڵ دایكمان خه‌دیجه‌
ژیانى هاوسه‌رى پێكهێناوه.‌
٢- دواى بوونى به‌ پێغه‌مبه‌ر كه‌له‌و
ته‌مه‌نه‌یدا سه‌رجه‌مى هاوسه‌رگیرییه‌كانى دیكه‌ى ئه‌نجامداوه.‌
پاش
هه‌موو ئه‌مانه‌ پێویسته‌ پرسیارێك بكه‌ین: ئایا ته‌نها به‌و شێوه‌یه‌ ژماره‌ى
هاوسه‌ره‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) زۆربوون، یاخود پێغه‌مبه‌رى تریش
هه‌ن به‌هه‌مان شێوه‌ ژماره‌ى هاوسه‌ره‌كانیان زۆربوون؟
له‌وه‌لامدا
ده‌ڵێین: به‌ڵێ، له‌ ڕاستیدا پێغه‌مبه‌رانى دیكه‌ش هه‌بوون هاوسه‌رى زۆریان
هه‌بووه‌، به‌وێنه‌ى پێغه‌مبه‌ر (ئیبڕاهیم، داود، سوله‌یمان –سه‌لامى خوایان
له‌سه‌ربێت)، ئه‌م ڕاستییه‌ش له‌ په‌رتووكه‌ ئاسمانییه‌كانیان به‌ڕوونى
ئاماژه‌ى پێكراوه‌، كه‌واته‌ هۆكار چییه‌ كه‌ ناحه‌زانى ئیسلام ته‌نها ناوى
په‌یامبه‌رمان ده‌به‌ن و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كورت
ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌ته‌نها ناوى ئه‌و ده‌به‌ن؟!
ئێستاش دێینه‌ سه‌ر
ئاماژه‌كردن به‌و پاڵنه‌رو هۆكاره‌ سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى و ئایینییانه‌ى كه‌
بوونه‌ مایه‌ى ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان ئه‌و هاوسه‌رگیرییانه‌
ئه‌نجامبدات:-
یه‌كه‌م: مانه‌وه‌ى ئیسلام و بانگه‌وازه‌كه‌ى به‌ستراوه‌ به‌
گواستنه‌وه‌ى ڕاستییه‌كانى به‌و وردى و لێزانى (وه‌ك ئه‌نجامدانى نوێژ)،
كه‌واته‌ پێویسته‌ كه‌سانێك هه‌بن زۆر نزیك بن له‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە
وسلم) تاوه‌كو بتوانن ئه‌م حه‌قیقه‌تانه‌ بەو شێوه‌یه‌ى كه‌ بووه‌
بگوازنه‌وه‌ بۆ دواى خۆیان، له‌ به‌رئه‌وه‌ خواى ویستوویه‌تى له‌ ڕێگاى یه‌كێك
له‌ هاوسه‌ره‌كانییه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ ئه‌نجامبدرێ، كه‌ ئه‌ویش دایكمان
(عائیشه‌)یه‌، هه‌روه‌ك ده‌بینین دایكمان (عائیشه‌) ته‌مه‌نى بچووك بووه‌و
ئه‌وه‌ى له‌ توانادابووه‌ كه‌ زۆر به‌باشى فێرى یاساكانى ئیسلام ببێ و سوننه‌تى
پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان بۆ بگوازێته‌وه‌، هه‌روه‌ك له‌ كۆنیشه‌وه‌ گوتراوه‌
(زانستێك له‌ ته‌مه‌نى منداڵیدا، شێوه‌ى نه‌خشێكه‌ له‌سه‌ر به‌رد)، كه‌ ئه‌م
خێزانه‌ به‌ڕێزه‌ى دواى خۆى ٤٢ساڵ ژیاوه‌و، قسه‌ى زۆر كراوه‌ له‌سه‌ر ژیانى
ئه‌م كه‌ڵه‌ ئافره‌ته‌، زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه‌ دایكمان (عائیشه‌)
زاناترین كه‌س بووه‌ به‌ كاره‌ فه‌رزو سووننه‌ته‌كان، سه‌رجه‌مى ئه‌و
فه‌رموودانه‌ش كه‌ له‌ ده‌مى ئه‌وه‌وه‌ بیستراون ژماره‌یان
(٣٠٠٠)فه‌رمووده‌یه‌، ئه‌و گومانه‌ش كه‌له‌سه‌ر ته‌مه‌نه‌كه‌ى
درووستكراوه‌، گوایه‌ ته‌مه‌نى زۆر بچووك بووه‌ جێگاى گومان نییه‌، چونكه‌
سرووشتى ئه‌و ناوچه‌ بیابانییانه‌ وه‌هایه‌ كه‌ كچان تیایدا زوو پێده‌گه‌ن و
كامڵ ده‌بن، سه‌ڕه‌راى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌و جۆره‌ هاوسه‌رگیرییه‌ ته‌نها له‌ناو
خه‌ڵكى عه‌ره‌بدا باو نه‌بووه‌، به‌ڵكو خه‌ڵكى فارس و ڕۆمیش هه‌مان
دابونه‌ریتیان هه‌بووه.‌

دووه‌م: هه‌روه‌ها به‌شێك له‌
هاوسه‌رگیرییه‌كانى له‌ پێناو به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ
هاوه‌لانى به‌ڕێزیدا ئه‌نجامداوه‌، هه‌روه‌ك ده‌بینین یه‌كێك له‌
هاوسه‌ره‌كانى كچى ئیمامى ئه‌بوبكربووه‌و یه‌كێكى دیكه‌یان خوشكى عومه‌رى كوڕى
خه‌تاب بووه‌و دووانیش له‌ كچه‌كانى داوه‌ به‌ ئیمامى عوسمانى كوڕى عه‌ففان
هه‌روه‌ها یه‌كێكى دیكه‌ش له‌ كچه‌كانى خێزانى ئیمامى عه‌لى بووه‌ (خواى
گه‌وره‌ له‌سه‌رجه‌میان ڕازى بێت).

سێیه‌م: هۆكارێكى دیكه‌ بریتى بووه‌
له‌وه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) به‌زه‌یى هاتۆته‌وه‌
به‌هه‌ندێك له‌و ئافره‌ته‌ بێوه‌ژنانه‌و كردوونى به‌ هاوسه‌رى خۆى، وه‌ك
نمونه‌ى (سه‌وده‌خان و ئوم سه‌له‌مه‌و ئوم حه‌بیبه).‌

چواره‌م: بۆ تێرو
ته‌واوكردنى یاساو ڕێساكانى ئایینى پیرۆزى ئیسلام، ئه‌مه‌ش كاتێك كه‌
پێغه‌مبه‌رى خوا وه‌ك چاوساغ و سه‌رمه‌شقى موسڵمانان خۆى یه‌كه‌م جار
هه‌ڵده‌ستێت به‌ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌، تاوه‌كو دواى خۆشى شوێنكه‌تووانى
به‌هه‌مان ڕێگه‌دا بڕۆن و ڕێزبگرن له‌ ئافره‌تانى بێوه‌ژن و سۆزو به‌زه‌یى
بنوێنن به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تانى ناموسڵمان، هه‌روه‌ك سه‌روه‌رمان نواندى
به‌رامبه‌ر به‌ (سه‌فیه‌)و هاوسه‌رگیریى له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا، ئه‌مه‌ش كاتێك
باوكى موسڵمانبوونى خۆى ڕاگه‌یاند، ویستى پێغه‌مبه‌ریش (صلی اللە علیە وسلم) به‌م
هاوسه‌رگیرییه‌ى ڕێزو پله‌و پایه‌ى باوكى له‌به‌رچاوى جووله‌كه‌ داخ
له‌دڵه‌كان به‌رزبكاته‌وه.‌
پێنجه‌م: یه‌كێكى تر له‌ هۆكاره‌كان مه‌به‌ستى
پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندى نێوان سه‌رجه‌م
ناوچه‌كانى گۆى زه‌وى به‌هێز بكات و خۆشه‌ویستى ئیسلام به‌دڵیاندا بچێت،
هه‌روه‌ك ده‌بینین له‌پێناو هاتنه‌دى ئه‌و مه‌به‌سته‌شیدا هاوسه‌رگیرى
كردووه‌ له‌گه‌ڵ (ماریاخان)ى میسرى، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ توانى هه‌ست و سۆزى ئه‌م
گه‌له‌ به‌ته‌واوى به‌لاى خۆیدا ڕابكێشێت، هه‌روه‌ها هاوسه‌رگیریشى له‌گه‌ڵ
(جوه‌یریه‌خان) بوو به‌هۆى موسڵمان بوونى (به‌نى موسته‌له‌ق) كاتێك دیلبوون
به‌ده‌ستى موسڵمانه‌كانه‌وه‌ له‌دواى غه‌زاى به‌نى
موسته‌له‌ق.

له‌كۆتاییشدا هیوادارم به‌خستنه‌ڕووى به‌شێك له‌و ڕاستییانه‌
دڵتان ئاوى خواردبێته‌وه‌و بووبێته‌ مایه‌ى پشت ئه‌ستووربوونتان له‌
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هێرشگه‌لى ناحه‌زاندا، كه‌ هه‌میشه‌ له‌ بۆسه‌دان
بۆلادانى موسڵمانان له‌رێبازى ڕاسته‌قینه‌ى ئیسلام.






 الموضوع الأصلي : فه‌لسه‌فه‌ى هاوسه‌ر زۆرى پێغه‌مبه‌رمان محمد (صلی اللە علیە وسلم) // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 

  
2011-10-17, 08:26
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
فه‌لسه‌فه‌ى هاوسه‌ر زۆرى پێغه‌مبه‌رمان محمد (صلی اللە علیە وسلم)
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
به ڕێوه به ری گشتی
الصورة الرمزية
 

البيانات
عدد المساهمات : 227
تاريخ التسجيل : 02/02/2011
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: رد: فه‌لسه‌فه‌ى هاوسه‌ر زۆرى پێغه‌مبه‌رمان محمد (صلی اللە علیە وسلم)   






ده ست خؤش سوباس بؤ ماندوو بونت براي به ريز
:cyclops:






 الموضوع الأصلي : فه‌لسه‌فه‌ى هاوسه‌ر زۆرى پێغه‌مبه‌رمان محمد (صلی اللە علیە وسلم) // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: emran




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
فه‌لسه‌فه‌ى هاوسه‌ر زۆرى پێغه‌مبه‌رمان محمد (صلی اللە علیە وسلم) , فه‌لسه‌فه‌ى هاوسه‌ر زۆرى پێغه‌مبه‌رمان محمد (صلی اللە علیە وسلم) , فه‌لسه‌فه‌ى هاوسه‌ر زۆرى پێغه‌مبه‌رمان محمد (صلی اللە علیە وسلم) ,فه‌لسه‌فه‌ى هاوسه‌ر زۆرى پێغه‌مبه‌رمان محمد (صلی اللە علیە وسلم) ,فه‌لسه‌فه‌ى هاوسه‌ر زۆرى پێغه‌مبه‌رمان محمد (صلی اللە علیە وسلم) , فه‌لسه‌فه‌ى هاوسه‌ر زۆرى پێغه‌مبه‌رمان محمد (صلی اللە علیە وسلم)
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ فه‌لسه‌فه‌ى هاوسه‌ر زۆرى پێغه‌مبه‌رمان محمد (صلی اللە علیە وسلم) ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة