(چۆنێتی دروستکردنی یاپراخی گه‌ڵا مێو))
پێکهاته‌کانی یاپراخی گه‌ڵا مێو. بۆ خواردنی 10 که‌س
1- یه‌ك شوشه گه‌ڵا مێو که نیو کیلۆیه نیو کیلۆ
2- پێنج په‌رداخ برنج
3- سێ ده‌سك ته‌ڕه پیاز
4- 70 گرام شویتی وشك یان ته‌ڕ
5- زه‌رده چه‌وه
6- یه‌ك که‌وچکی چێشت ماسیت
7- یه‌ك که‌وچکی چێشت ڕۆنی زه‌یتوون
8- یه‌ك که‌وچکی چێشت خوێ
9- یه‌ك که‌وچکی چا لیمه‌دۆزی
10- یه‌ك لیمۆ
11- یه‌ك بیبه‌ری شیرین
12- دوو سه‌لك ته‌ماته
13- دوو باینجان
14- دوو کوله‌که
15- نیو مریشك
16-
نیوکیلۆ پاقله‌ی وشك// تێبینی سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر حه‌زت کرد پاقله‌ی
تێبکه‌ی ئه‌وا له پێشدا پاقله‌که تۆزێك ده‌کوڵێنین تا زه‌رد ئه‌بێت.
به‌ڵام زۆر نا. دواتر له بنی مه‌نجه‌ڵه‌که‌دا دایده‌نێین، به‌ڵام ئه‌وه
بزانه ئه‌گه‌ر پاقله‌که پاقله‌ی وشك بوو ده‌بێت ڕۆژێك پێشتر له ئاودا
داتنابێت تا بخوسێت و نه‌رم ببێت!
چۆنێتی ئاماده‌کردنی .
سه‌ره‌تا
برنجه‌که ئه‌شۆینه‌وه و دواتر ئه‌یکه‌ین به سوزگیدا، وه ته‌ڕه
پیازه‌که‌ی بۆ ئه‌جنین له‌پاشان ئه‌گه‌ر شیویته‌که شیویتی وشك بوو ئه‌وه
ئه‌بێت 70گرام بێت. پاشان برنجه‌که و ته‌ڕه پیازه جنراوه‌که و
شیویته‌که تێکه‌ڵ ده‌که‌ین. پاشان خوێ و زه‌رده چه‌وه و لیمه‌دۆزی و
ماسته‌که ده‌که‌ین به‌سه‌ریدا. دووباره به باشی تێکه‌ڵاوی
ده‌که‌ین.ئه‌مه سه‌ره‌تای دروست کردنی که‌ره‌سته‌ی ناو یاپراخه‌که بوو!
پاشان ده‌ست به ئاماده‌کردنی (مریشك و باینجان و کوله‌که وته‌ماته و
بیبه‌ر) ده‌که‌ین
سه‌ره‌تا مریشکه‌که پێسته‌که‌ی لێده‌که‌ینه‌وه و جوان ئه‌یشۆینه‌وه و له سوزگییه‌کدا دایده‌نێین.
کوله‌که‌و
باینجانه‌کان جوان پاکیان ده‌که‌ین وه ناوه‌که‌ی هه‌ڵده‌که‌نین و
ده‌یشۆینه‌وه وه پاشان له ڕۆندا تۆزێك سوری ئه‌که‌ینه‌وه، وه له
هه‌مان ڕۆندا مریشکه‌که‌ش سور ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵام بیبه‌ره‌که و
ته‌ماته‌که سورکردنه‌وه‌یان پێویست نییه!
تا ئێره هه‌موو که‌ره‌سته‌کانمان ئاماده‌کرد. ئێستا ده‌ست به پێچانه‌وه ده‌که‌ین.
دواتر لیمۆکه توێکڵه‌که‌ی لێده‌که‌ینه‌وه و به بازنه‌یی له‌سه‌ر پاقله‌که‌ی داده‌نێین.
ده‌ست
به پێچانه‌وه‌ی یاپراخه‌که ده‌که‌ین دوو ڕیز یاپراخ ئه‌پێچینه‌وه ،
دواتر کوله‌که‌و باینجانه‌که پڕده‌که‌ین له برنج وه له‌گه‌ڵ
مریشکه‌که‌دا دایده‌نێین دواتر به‌رده‌وام ده‌بین له پێچانه‌وه تا
باینجان و کوله‌که و مریشکه‌که داداپۆشرێت. وه ته‌ماته‌و بیبه‌ره‌که‌ش
پڕ ده‌که‌ین له برنج و دایده‌نێین، دواتر پاشماوه‌ی برنجه‌که
ده‌پێچینه‌وه و له سه‌ره‌وه دایده‌نێین. دوای ئه‌وه‌ی له پێچانه‌وه‌ی
که‌ره‌سته‌کان ته‌واو بوین ، ئه‌وه‌ند ئاوی تێده‌که‌ین تا هه‌مووی داپۆشێت.
پاشان ده‌یخه‌ینه سه‌ر ئاگرێکی زۆر هێواش ( ده‌ره‌جه دووی غاز). دوای
ئه‌وه‌ی سه‌عاتێك له‌سه‌ر ئاگر دامانا دوای ئه‌وه ڕۆنی بۆ ئه‌قرچێنین و
ده‌یکه‌ین به‌سه‌ریا. دوای ئه‌وه ڕۆنه‌که‌مان کرد به سه‌ریا وازی لێدێنین
تا به باشی ده‌کوڵێت.. هیوادارم سودی لێوەرگرن.
زانیاری گشتی