Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

 

 چۆن پرۆژەیەكی گونجاو هەڵدەبژێیت

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ibn islam
...::|مدير العام|::...

...::|مدير العام|::...
ibn islam


عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010

خدمات المنتدى
1431:

چۆن پرۆژەیەكی گونجاو هەڵدەبژێیت Empty
06102011
مُساهمةچۆن پرۆژەیەكی گونجاو هەڵدەبژێیت


چۆن پرۆژەیەكی گونجاو هەڵدەبژێیت













ئەم خشتەیەی خوارەوە بۆ ئەوە دارێژراوە كە لە هەڵبژاردنی پرۆژەی
گونجاودا یارمەتیت بدات ، بۆ ئەوەی زانیارییەكان پڕبكەیتەوە پێویستە ئەم
سێ‌ هەنگاوەی خوارەوە پەیڕەوبكەیت :



بيرؤكةى ثرؤذةكة

سنوورى زانياريت

رِادةى ئةزمونت

بة ئاسانى ضوونة ناو بازارِ

ناوازةيى

كؤ



بیرۆكەی پرۆژەكە

لە
یەكەم ستوونی لای ڕاستی لیستەكە بێرۆكەی ئەو پرۆژەیە بنووسەكە دەتەوێت
دایمەزرێنیت . ئەو پرۆژانەی بیریان لێدەكەیتەوە بە پێی گرنگییان ڕیزبەندیان
بكە . لە یەكەم خانەی لای ڕاستدا گرنگترین بێرۆكە بەلاتەوە چییە بینووسە و
لە خانەی خوار ئەوا ئەو بیرۆكەیە بنوسە كە لە گرنگیدا لە دوای ئەوە ،
تاوەكو گشت ئەو بیرۆكانەی كە دەشێت لە لات بن لە خانەكانی ستوونی یەكەمی
لای ڕاستی لیستەكەدا تۆمار دەكەیت .

هەڵسەنگاندنی بیرۆكەی پرۆژەكە

هەر بێروكەیەك بە نمرە لە سفرەوە بۆ3 هەڵسەنگێنە و ئەم سیستمەی خوارەوە بۆ هەڵسەنگاندنەكە بەكار بهێنە .

سفر+ هیچ 1+ خوارناوەند 2+ ناوەند 3+ سەرو ناوەند

ئەمەی خوارەوە روونكردنەوەی هەندێك لە بڕگەكانی لیستەكەن و هەروەها ئەو شتانەی كە دەبێت ڕەچاویان بكەیت لە كاتی هەڵسەنگاندنیاندا

شارەزاییت لەم كارەدا : ڕادەی زانیاریت لەم بوارەدا شارەزا بكەیت ؟

ئایا پێویستت بە هاوبەشی ( شریك ) دەبێت چونكە خۆت زانیاریت لەو كارەدا وەك پێویست نییە ؟

هەڵسەنگاندن : سفر : شارەزاییم لەم كارەدا نییە

1- زانیارییەكی ئاراستە و خۆم لەم كارەدا هەیە

2- زانیارییەكی كەمم هەیە .

3- زانیارییەكی باشم هەیە .

ئەزموونت
لەم بوارەدا : هەندێك جار زانیاریت لە بارەی كارەكەوە زۆرە ، بەڵام
ئەزموونت تیایدا كەمە . ئایا پێشتر كۆمپانیایەكت بووە یان لە كۆمپانیایەكدا
كارت كردوە كە ئەم جۆرە كارەی ئەنجام دابێت ؟ تا چ ڕادەیەك ئەزموونی
پراكتێكی گرنگە لەم كارەدا ؟

هەڵسەنگاندن : سفر : ئەزموونم نییە .

1- ئەزموونێكی ناراستەوخۆم هەیە .

2- 2- ئەزموونێكی كەمم هەیە .

3- 3- ئەم چالاكییە بەلامەوە ئاساییە .

كارامەییت
: بە شێوەیەكی كاتی ئەو كارامەییانە واز لێبێنە كە لە گشت یەكێك لە
بیرۆكەكاندا هاوبەشن و هەوڵ بدە جەخت بكەیتە سەر ئەو كارامەییە تایبەتانەی
كە لەم جۆرە پرۆژنەدا پێویست دەبن تا چ ڕادەیەك ئەو كارامەییانەت تێدایە ؟
خۆ ئەگەر ئەو كارامەییانەت تێدا نییە ، ئەو كیشانە چین كە دێنەڕێت بۆ بە
دەستهێنانی ئەو كارامەییانە ؟

هەڵسەنگاندن : سفر : كارامەیی دیاریكراوم نییە .

1- كارامەییەكی كەمم هەیە .

2- هەندێك كارامەییم هەیە .

3- كارامەیی زۆرم هەیە .

بە
ئاسانی چوونە ناو بازاڕ : بیر لە تێچوونی چوونە نێو ئەم بوار بكەرەوە ،
هەروەها كۆسپەكانی كێبڕكێ‌ كە دەشێت لە ڕێدابن ، بۆ نموونە لەوانەیە
بتوانیت چالاكییەكی خزمەتگوزاری دابمەزرێنیت كە لە ماڵەوە و بە نرخێكی
هەرزان بەرێوەبەری دەبەیت ، بەڵام گەر گەلێك لایەن هەبن كە ئەم خزمەتە
پێشكەش دەكەن ئەوا چوونە نێو ئەو بواری كارە دەشێت ئاسان نەبێت .

هەڵسەنگاندن : سفر : بوارەكە گەلێك جەنجاڵە و چونە نێوی گرانە

1- هەلی چوونە نێوی كەمە .

2- ژمارەیەك كێبركێكاری گەورە و بچووك هەن

3- لە ڕووی پراكتیكەوە هیچ كۆت و بەندێك نییە بۆ چوونە نێو ئەم بوارە و بەهەر قەبارەیەكیش بێت .

ناوازەیی
: ناوازەیی مانای ئەوە نییە كە كەسێی دی نەبێت هەمان بەرهەم یان هەمان
كاڵا پێشكەش بكات ، بەڵام دەشێت بەمانای ئەوە بێت كە كەسێكی دی نییە هەمان
بەرهەم یان هەمان كاڵا بە هەمان ئەو شێوازە پێشكەش بكات كە تۆ گەرەكتە
ئەنجامی بدەیت . هەروەها دەشێت مانای ئەوە بێت كە لەو ناوچەیەی تۆدا كەسێكی
دی نییە هەمان بەرهەم یان هەمان كاڵا پێشكەش بكات .تۆ بەدوای شێوازیكدا
دەگەڕێیت كە ئەو بەرهەم یا خزمەتگوزارییەی پێشكەشی دەكەیت لە هی خەڵكی دی
جیاواز بێت .

هەڵسەنگاندن : سفر : بەرهەم یا خزمەتگوزارییەكەت بە شێوەیەكی بەرفراوان هەیە

1- ژمارەیەكی كەم یان چەند لایەنێك هەن ئەو بەرهەم یان خزمەتگوزارییانەی تۆ پێشكەش دەكەن .

2- تەنها یەك دوو كەس هەن .

3- هیچ كەس نییە ئەو بەرهەم یاخزمەتگوزاییانەی تۆ پێشكەش بكات .

دیاریكردنی تواناكان

ئێستا ژمارەكان كۆبكەرەوە هەندێك لەو ڕێنماییانەن كە یارمەتیت دەدەن بۆ سوود وەردەگرن لە ژمارەكان و دیاریكردنی تواناكان :

* هەربیرۆكەیەك كە لە كۆی 10 كەمتری هێنا بیسڕەوە .
* هەر بیرۆكەیەك لە بەندی ناوازەییدا لە 3 نمرە كەمتری هەبوو بیسڕەوە .

چەندە بیرۆكە دەمێننەوە دوای سڕینەوەكان ؟

گەر
وەڵامەكەت ئەوە بێت ( هیچ نەمایەوە ) مانای ئەوەیە پێویستە پەنا بەریتە
بەر لیستەكە بۆ ئەوەی بزانیت ئەو بوارانە چین كە پێویستە ستراتیژەك دابنێیت
بۆ باشكردن و بەرزكردنەوە ئەو نمرانەی كە لە 1 تا 2 یا لە 2 تا 3 تیادا
هێناوە .

خۆ گەر وەڵامەكەت ئەوە بێت ( پتر لە یەكێك ) تۆ كێشەكەت ئاسانە : پێویستە یەكێك لەو كارانە هەڵبژێت و دەستی پێبەكەیت .

ئەگەر وەڵامەكەت ئەوە بێت ( تەنیا یەك بیرۆكە ) ئەوا دەشێت تۆ كارێكی تەواو گونجاوت دۆزیبێتەوە .

1- ئایا ئەتوانیت پرۆژەیەكی نۆی دامەزرێنیت و بەسەر كۆسپەكاندا زاڵ ببیت تاكو پرۆژەكە تەواو ئەبێت ؟

2-
ئایا ئەتوانیت بڕیارێك دەركەیت و سووربیت لە سەری تەنانەت گەر ئەوانەی
دیكەش بەر هەڵستییان كردیت ؟

3- ئایا پێت خۆشە بەرپرسیاری بگریتە ئەستۆ ؟

4- ئایا ئەوانەی مامەڵت لە تەكدا دەكەن ڕێزت دەگرن و متمانەت پێدەكەن ؟

5- ئایا تەندروستییەەكی باشت هەیە ؟

6- ئایا بەوە قایلیت كاتێكی زۆر كار بكەیت بە پارەیەكی كەم ؟

7- ئایا پێت خۆشە خەڵكی ببینیت و مامەڵەیان لەتەكدا بكەیت ؟

8-
ئایا ئەو بەهرەیەت تیادایە كە خەڵكی قاییل بكەیت و كاریان بكەیتە سەر
تاوەكو لە ئاواتەكانت بگەن و یارمەتیت بدەن لە بەدیهێنانیا ؟

9- ئایا خەڵكی بە ئاسانی لە بیروبۆچوونەكانت دەگەن ؟

10- ئایا ئەزموونت هەیە لە بواری ئەو كارەدا كە ئەتەوێت دەستی پێبكەیت ؟

11-
ئایا شارەزاییت هەیە لە شێوازەكانی بەڕێوەبردنی پرۆژە وەك ڕاگرتنی تۆماری
باج و خشتەی مووچە و بوودجەی داهات و ڕوونكردنەوەی بوودجە .

12-
ئایا لەو ناوچەیەدا كە كاری تیا دەكەیت پێویستی بەو كاڵاو خزمەتگوزارییانە
هەیە كە تۆ دەتەوێت بیخەیتە ناو بازاڕەوە
؟


13- ئایا شارەزاییت هەیە لە كاڵا خستنە بازاڕەوە ؟

14-
ئایا ئەو كۆمپانیایانەی كە لە هەمان چالاكیی پیشەسازییەكەی تۆدا كار دەكەن و
لە هەمان ناوچەدان ئەنجامی باشیان بەدیهێناوە
؟

15- ئایا شوێنێكی دیاریكراوت لە مێشكدایە بۆ دامەزراندنی پرۆژەكەت ؟

16- ئایا توانای دارایی ئەوتۆت هەیە بۆ نرخی تێچوونی خستنەگەڕ لە ساڵی یەكەمدا ؟

17- ئایا پارەی تەواوت هەیە كە بۆ دامەزراندنی پرۆژەكە خەرجی بكەیت ؟

یاخود دەتوانیت لە ڕێی ئەندامانی خێزانەكەتەوە یان هاوریكانتەوە ئەو پارانە دابین بكەیت ؟

18- ئایا ئەزانیت ئەو كاڵا هێنەرانە كێن كە پشتیان پێدەبەستیت لە سەرخستنی پرۆژەكەتدا ؟

19- ئایا هەندێك كەسی وادەناسیت كە شارەزاییان هەبێت لەو بوارانەدا كە تۆ شارەزاییت تیایاندا نییە ؟

20- ئایا هەست دەكەیت كە ئارەزووت لە دامەزراندنی پرۆژەكەدا لە گشت ئارەزوویەكی دیكەت زیاترە ؟

destpeshxer.org
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
مُشاطرة هذه المقالة على: reddit

چۆن پرۆژەیەكی گونجاو هەڵدەبژێیت :: تعاليق

dast xosh babateke jwana
 

چۆن پرۆژەیەكی گونجاو هەڵدەبژێیت

الرجوع الى أعلى الصفحة 

صفحة 1 من اصل 1

 مواضيع مماثلة

-
» چۆن پرۆژەیەكی بچووك دەستپێدەكەیت
» م. ئیسماعیل سووسه‌یی: به‌سه‌رهاتێکی گونجاو بۆ میلله‌تێکی داماو

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات حلبجةنت :: ته ندروستى :: گه شه پێدانی مرۆیی-
انتقل الى: