Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

 

 هەڵوێستى سەلەفییەكان بەرامبەر بە سیاسەت

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
emran
به ڕێوه به ری گشتی
به ڕێوه به ری گشتی
emran


عدد المساهمات : 227
تاريخ التسجيل : 02/02/2011

هەڵوێستى سەلەفییەكان بەرامبەر بە سیاسەت  Empty
26062011
مُساهمةهەڵوێستى سەلەفییەكان بەرامبەر بە سیاسەت

زۆر جار لەم لاو لەولا دەبیستین، و دەبینین كەسانێكى نەزانكار یان ڕق لە دڵ بوو بەرامبەر بە بانگەشەى پیرۆزى سەلەفیەت، توانج دەگرنە ئەم بانگەشەیە و هەڵگرانى، ئەوەش بەوەى كە هیچ ڕۆڵێكیان نیە لە بوارى ڕامیاریدا (واتە: لە بوارى سیاسیدا)، بێ ئاگا ـ یان خۆ لە بێ ئاگایى دان ـ لە هەموو ئەو بنەوایانەى كە سەلەفیەكان دەیخەنە ڕوو، و هەموو ئوممەتى ئیسلامى بۆ بانگەشە دەكەن، كە هەر هەمووشى گۆڕانە لە هەموو بوارەكانى ژیان بەگشتى، و بوارى ڕامیایش بە تایبەتى، ئەو كارەشیان هەوڵێكە بۆ هێنانەوەى سەر لە نوێ ى ئەم ئوممەتە بۆ گۆڕەپانى بەرزى و پێشكەوتن، و دامەزراندنەوەى سەر لە نوێ كیان و بوونى ئوممەتى ئیسلام بۆ ئەوەى جارێكى تر ووتەى خواى پەروەردگاریان لە سەر جێگر بێت كە دەفەرمووێت: [ كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللّهِ ](سورة آل عمران: 110).
وە بۆ ئەوەى جارێكى تر ئەو ڕۆڵەیان هەبێت كە لە مێژووى پرشنگدارى پڕ لە پێشكەوتنیدا هەیبوە، لەو كاتانەى كە هەموو جیهان لە گێژاوى نەفامى و دواكەوتندا نوقم بووبوون.
وە بۆ ئەوەى ئیتر كەسانێكى هەلپەرست و پەرژەوەندى خۆ ویست لەوە زیاتر ئایینى ئیسلامى پیرۆز نەكەنە پەیژە‌ بۆ گەشتن بە مەرامە گڵاوەكانیان، ڕامیارى بن یان هەرچیەكى تر... و لەوەش زیاتر لاف و گەزافى گۆڕان لێ نەدەن، و هیچیش لە بارخانەیاندا نەبێت لە ڕامیارى شەرعیدا (يَدَّعُون السياسة وهم مفلسون في السياسة !!!) جا نازانم كەسێك خۆى هەڵگرى شتێك نەبێت چۆن دەتوانێت ئەو شتە ببەخشێت، عەرەب ووتەنى: (فاقد الشيء لا يعطيه).
خوێنەرى بەڕێز ئەم نووسینەى كە لە بەر دەستتدایە نووسینێكە لە نووسینەكانى شێخى پایە بەرز شێخ (سليم بن عيد الهلالي) لە ژێر ناونیشانى (السلفيون والسياسة) هەوڵمان داوە كورتى بكەینەوە، و وەریگێڕینە سەر زمانى شیرینى كوردیمان بۆ سود مەند كردنى موسڵمانانى كورد زبان لە ئایینەكەیان بە گشتى و بوارى ڕامیارى (سیاسى) بە تایبەت، داواكارین لە پەروەردگارى ئازیزمان لە ترازوى چاكەكاریماندا بیژمێرێت، و بە ئەداى واجبى دابنێت بەرامبەر بە ئایین پاشان بەرامبەر بە گەلى كوردمان.
پێش هەموو شتێك سەلەفیەت واتا و بنەوا و ناوەڕۆكى ئەو بیرۆچكەیە ڕەت دەكاتەوە كە درێژ بوونەوە بێت بۆ هیچ حیزب و گرووپێكى ڕامیارى (سیاسى)، كە دەسەڵاتیان كردووەتە مەبەست !! نەك هۆكارێك بۆ گەیشت بە مەستتى سەرەكى بوونى مرۆڤ، كە بریتى لە پەرستنى خواى پەروەردگار بە تاك و تەنهایى !!! خواى پەروەردگار فەرموویەتى: [ وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ] (سورة الذاريات: 56)
ئەوانەى كە هەموو هەوڵێكیان خستووەتە گڕ بۆ گەشتن بە ئەو مەبەستەیان ـ كە دەسەڵاتە ـ !!! بە هەر فێڵ و حیلە و خەڵەتاندنێك بێت !!! وە ئیسلامیش دەكەنە درووشمى خۆیان تاكو دەگەنە ئەو مەبەستەى كە هەیانە پاشان لە ڕێگەكەى دەردەچن !!!
وە سیاسەتیش لە تێڕامان و بیرۆچكەى زۆرینەى سەلەفیەكان، و ئەوانەش كە لە گۆڕەپانى ئەودا كار دەكەن، بریتى یە لە: تواناى مەراوەغەكردن و لەف و دەوەرانكردن لە گفتو گۆدا، لە گەڵ هونەرى داڕشتنى وەڵامێلێك كە بە چەندەها شێوە بخوێندرێتەوە، لە گەڵ كردەوەیێلێكى شلە ئاسا كە دەتوانێت لە هەموو قاپ و قەبارەیەكدا جێی خۆى بكاتەوە !!! لە گەڵ وەرگرتنى ڕەنگى ئەو قاپەى كە تێی دەكرێت !!!
ئەم جۆرە سیاسەتە لە تێڕامانى سەلەفیەكاندا هاوشێوە و براى دوو ڕووییە، چونكە شلكردنەوەى بیروباوەڕە، و بەنج كردنى هەستى ئیسلامیە، و كوشتنى هەستە ئیمانیەكانە، و شیكردنەوە و بەتاڵ كەروەى پەیوەندى دۆستایەتى (الولاء)، و ڕق لێ بوونە (البراء) ە لەبەر خواى پەروەردگار، و خەڵەتاندنى موسڵمانانە بە گشتى، بانگەشەكارانى خراپ كردوویانە بە پاچینەیەك بۆ خۆیان، بە بیانووى ئەوەى كە ستەمێك دوور دەخاتەوە !! یان شەفاعەت بۆ موسڵمانێك دەكات !! یان زیانێك كەم دەكاتەوە !! یان خراپە و مونكەرێك لا دەبات !!!
كەچى ئەوەى كە بەرچاو دەكەوێت و دەبینرێت زۆرینەى ئەو كەسانە دەگۆڕێن نەك بگۆڕن، باشترین كەسیشیان لە گێژەڵۆكەى سیاسەت بە بێ زیان ڕزگارى نابێت !!!
بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت كە سەلەفیەكان بایەخ نادەن بە كاروبارى موسڵمانان، و بێ ئاگان لە بارودۆخ و واقعیان، و هەموو هوڵێكیان نەخستووەتە گڕ بۆ بەرپاكردنى ژیانێكى ئیسلامى تەواو، و لە سەر پەیڕەوى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم، پاشان پیادەكردن و پراكتیزەكردنى حوكمى خواى پەروەردگار لە زەویدا، بۆ ئەوەى كە هەموو ئایین تەنها هى خوا بێت، و هیچ هاوەڵێكى بۆ دانەنرێت لەودا، و بەوەش دادپەروەرى لە نێو وڵات و موسڵماناندا بەرپا بێت...
بۆیە دەبینین ئەوەى كردووەتە یەكێك لە ئامانجەكانى، و هەوڵى بە دى هێنانى دەدات، و كاردەكات بۆ پێ گەیشتنى، داوا و بانگ لە موسڵمانان دەكات بە گشتى و بانگەشەكارانیش بەتایبەت كە دەست بخەنە دەستى، بۆ ئەوەى یەك ووتە بن لەو كارەدا.
بەڵام سەرەڕاى ئەوەش دەبینین هەندێك كەس لەوانەى كە پێش پەڕ دەركردنیان هەوڵى فڕین یان داوە !!! گومانى وایە كە: بانگەشەى سەلەفیەتى هاوچەرخ سیایەت لە پەیڕەویدا نیە !!! بەڵگەشى بۆ ئەو گومانەى ئەوەیە: كە هێنانەوە و بەرپاكردنى ژیانێكى ئیسلامى بەختەوەر یەكێك نەبووە لە مەبەستەكانى !!! كە هەمیشە ڕاهاتوون لە سەر ئەوەى لە سەر پشتى كتێبەكانیان بیووسنەوە !!!
بەڵام ئەو گومانە لە سەر پێی خۆى ناوەستێت، سەرەڕاى هەوڵدانى خاوەنەكەى بۆ ڕاگرتنى، [ كَشَجَرَةٍ خَبِيثَةٍ اجْتُثَّتْ مِن فَوْقِ الأَرْضِ مَا لَهَا مِن قَرَارٍ ] ، ئەوەش بۆ ئەوەى پلەیەكى پێ وەرگرێت لە لاى هاوەڵە شەیتان ئاساییەكانى كە بۆ فریودانى چەندەها ووتەى زەرەق و وەرەق دەدەن بە گوێیدا... ئەم خاڵانەى خوارەوە ڕوونكردنەوەى ئەو ڕاستیەن:
یەكەم: هێنانە كایە و بەرپاكردنى ژیانێكى ئیسلامى و لە سەر مەنهەجى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم، و دامەزراندنى كۆمەڵگەیەكى خواویست، و بەرقەراركردن و پیادەكردنى حوكمى خوا لە زەویدا، بابەتێك بووە هەمیشە بانگەشەى سەلەفیەت خستویەتى ڕوو، و داخوازى لە سەر دەكات، بێ ئەوەى كە مەبەستى دەستكەوتە دونیایەكان بێت، یان لە هیچ كەسێك ترسیان هەبێت، چونكە بانگەشەیەكە بنەواى دەگڕێتەوە بۆ سەردەمانى یەكەمى ئیسلامەتى، و ڕەگ و ڕیشەشى لەو چاوگەیە سەراو دەگرێت، و هەڵدەقوڵێت كە زانایانى خوا ویست دایان مەزراندووە بە درێژایى سەدەكانى پێشوو، بۆیە درێژە بوونەوەیە بۆیان، پەیڕەویشى لە گۆڕاندا پەیڕەوى ئەوانە، بۆیە سەلەفیەكان چاولێكارن نەك دەست پێكار، شوێنكەوتوون نە داهێنەر، بۆیە ئەم بانگەشەیە كە ئەوە حاڵیانە پێچەوانەن لە گەڵ بانگەشە هاوچەرخ نوێكان، ئەوانەى كە هەمیشە لافى ئەوە لێ دەدەن كە پێشەنگن لە هەموو شتێكدا، وەك بڵێت ڕووەكێكە بە سەر زەویەوەیە بێ ئەوەى جێ بگرێت بە خۆى.
دووەم: ئەو مەبەستە گشتیانەى كە بانگەشەى سەلەفیەت دەیانخاتە ڕوو هەموو بریتین لە گۆڕان:
* گەڕانەوەى ئوممەت بۆ لاى قورئانى پیرۆز و سوننەتى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم، و بە تێگەیشتنى سەلەف و پێشینى ئەم ئوممەتە، بریتى یە لە گۆڕان.
* پاڵاوتە كردنى ئەوەى كە هەڵبەستراوە بە ژیانى موسڵمانان لە شیرك بە هەموو جۆر و شێوازیەوە، و ئاگاداركردنەوەیان لە بیدعە و تازەگەریەكانى سەر ئایین، و لە هەموو بیرۆچكە نامۆ و ناڕەواكان، لە گەڵ پاكسازى كردنى سوننەت لە هەموو ئەو ڕیوایەتە (ضعيف) و (موضوع) انە كە ڕونەقى ئیسلامیان شێواندووە، وە بووتە ڕێگرێك لە پێشكەوتنى موسڵمانان، ئەمەشیان هەر گۆڕانە بۆ حاڵ و گوزەرانى ئوممەت.
* هەروەها پەروەردەكردنى موسڵمانان لە سەر ئایینى ڕەوایان، و بانگەشەیان بۆ كاركردن بە ئەحكامەكانى لە گەڵ ڕەنگدانەوەى ئاداب و چاكەكانى لە خۆیاندا، كە گرنتى بەدەست هێنانى ڕەزامەندى خواى پەروەردگارە لە دونیا و دواڕۆژدا، و خۆشبەختى و بڵندیان بۆ بە دەست دەهێنێت، بێ گومان ئەمانەش هەموو گۆڕینى واقیع و بار و حاڵى ئوممەتە.
* وە زیندوكردنەوەى ئیجتیهادى زانستى درووست لە ڕوانگەى قورئانى پیرۆز و سوننەتەكانى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە سنورى پێوەر و بنەواكانى سەلەفى صاڵح و پێشینى یەكەم، بۆ لابردنى نەگۆڕاوى مەزهەبى و نەهێشتنى دەمارگێڕى حیزبى، بۆ ئەوەى جارێكى تر موسڵمانان وەكو پێشتر براى یەك بن، و هاریكار و پشتیوان كارى یەكتر بن لە سەر خستنى ئایینەكەى خواى پەروەردگار، ئەمەشیان هەر گۆڕانە بۆ واقیع و بار و حاڵى ئوممەت.
سێ یەم: ئەوەش ئاشكرایە كە سەلەفیەكان پەیڕەوى گۆڕانیان شوێنكەوتنى پەیڕەوى گۆڕانى قورئانى پیرۆزە كە بە هیچ شێوەیەك هەڵەى لێ ناوەشێتەوە، چونكە ووتەى خواى پەروەردگارە كە فەرموویەتى: [ إِنَّ اللّهَ لاَ يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنْفُسِهِمْ ] (سورة الرعد: 11).
كەواتە گۆڕەپانى گۆڕان بریتى یە لە ناخ و دەروونى خودى ئادەمیزاد بۆ ئەوەى ڕاست و ڕەوان بێت لە سەر پەیڕەوى خواى پەروەردگار و ئامادە باش بكرێت بۆ بە ڕێوە بردنى وڵات و خەلافەت.
جێگیركردنى موسڵمانان لە زەویدا پەیمانى خواى پەروەردگارە، و گۆڕانى دەروون و زاتى مرۆڤەكانیش مەرجە بۆى، ئەو پەیمانەش بە دى نایەت ئیللا بە بەدى هاتنى ئەو مەرجە نەبێت، خواى پەروەردگار فەرموویەتى: [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن تَنصُرُوا اللَّهَ يَنصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ ] (سورة محمد: 7).
بۆیە دەبینین شێخمان شێخ (محمد ناصرالدين الألباني) خۆرى پرشنگدارى شام و چاكەى ئەم سەردەمە ـ بە ڕەحمەت بێت ـ وەسفى ئەو ووتەیەى زۆر كردووە كە تێیدا هاتووە: ((أقيموا دولة الإسلام في قلوبكم، تقم لكم على أرضكم))، لە بەر هاوگونجاندنى لە گەڵ پەیڕەوى گۆڕانكارى قورئانى پیرۆز... نەك لە بەر ئەوە وەسفى كردبێت كە كاریگەرى خاوەنە حزبیەكەى كەوتبێتە سەر.
ئەم پەیڕەوە پەیڕەوى پێغەمبەرى خوایە صلى الله عليه وسلم، ئەو پێغەمبەرەى كە خواى پەروەردگار پێوەى ڕەوانەى كردووە، بۆ ئەوەى خەڵك لە تاریكى دەربكات بۆ ڕووناكى، و لێیان ببێتە چاكترینى ئەم ئوممەتە كە فرمان بكەن بە چاكە و ڕێگریش بكەن (نەهى) بكەن لە خراپە، و باوەڕیشیان بە خواى پەروەردگار هەبێت، هەروەكو فەرموویەتى: [ هُوَ الَّذِي بَعَثَ فِي الْأُمِّيِّينَ رَسُولًا مِّنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ ] (سورة الجمعة: 2).
بەڵێ ئەوەش بریتى یە لە زانست و پاكردنەوەى دەروون، بێ گومان زانستیش بەدەست نایەت ئەگەر بە پاڵاوتەكردن نەبێت، و پاككردنەوەى دەروونیش بەدى نایەت ئەگەر بە پەروەردە نەبێت.
هەرئەوەشە تێگەیشتنى میراتگرانى پێغەمبەران، و كە میانڕەو، و دادپەروەرن، ئەو كەسانەى كە خواى پەروەردگار بە هۆیانەوە دژوارى و ناهەموارى لە سەر ئوممەت لا دەدات، و ستەمیان لە سەر هەڵدەگرێت، و ستەمى ستەمكاران دەشكێنێت، هەروەكو پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم ئەوەى ڕاگەیاندووە: " يحمل هذا العلم من كل خلف عدوله، ينفون عنه تحريف الغالين، وانتحال المبطلين، وتأويل الجاهلين " (قال الشيخ سليم الهلالي: حسن بشواهده ـ وقد خرجته وبينت طرقه في كتابي: " بصائر ذوي الشرف بشرح مرويات منهج السلف: ص 111 " ؛ فانظره ـ لزاماً ـ غير مأمور، وأفردته في جزء مستقل: " تحرير النقول في تصحيح حديث العدول: رواية ودراية ورعاية ").
هەر ئەویشە ئەو پەیڕەوەى كە تێشووى ڕاستەقینەى دواڕۆژێكى گەشى چاوەڕوان كراو، جیادەكاتەوە لە ئاواتە سەرابیەكانى بانگەشەكاران، ڕێگریشە لە كەوتنە زەلكاوى لاف لێدەران، و داوى حیزبە پووچەڵ و بێ بنەواكان، هەروەكو پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم لە فەرموودەى (عبدالله) ى كوڕى (عمر) دا فەرموویەتى:" إن اللَّه لا ينتزع العلم بعد أن أعطاكموه، ولكن يقبض العلم بموت العلماء ؛ حتى إذا لم يَبْقَ عالم اتخذ الناس رؤوساً جهالاً ؛ فسئلوا ؛ فأفتوا بغير علم ؛ فضلوا، وأضلوا " (متفق عليه).
بۆیە دەبینین سەلەفیەت سینگ دەرناكات و هەوڵنادات بەرهەڵستى و بەرنگارى لە گەڵ كاربەدەستان بكات، چونكە ئەوەى لە پێش چاوى خۆى داناوە كە ئەبێت هەموو ئەوانە چاكسازى بكرێن، ئەوانەش بەشێكن لەو ئوممەتەى كە هەموو هەوڵێكى چاكسازیكرنێتى، و دەرهێنانێتى لەو گۆماوەى كە خۆى تێخستوە، چونكە حوكم ڕانێتى و حوكم ڕان و كاربەدەست مەبەست نین لە لاى ئەو، بەڵكو ئامرازن یان فاكتەرێكن بۆ پەرستنى خواى پەروەردگار بە تاك و تەنهایى، و بۆ ئەوەى كە ئایینیش تەنها بۆ خواى پەروەردگار بێت:: [ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُم فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّن بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا ] (سورة النور: 55).
هەر لێرەدا ئەوەمان لە یاد نەچێت كە بڕینى سەر، و تێكدانى دەستورەكانى حوكم ڕانێتى، دەستور و سەرێكى توندتر و سەركەش تر و ستەم كارتر دێنێتە كایەوە ـ گومانیش لەوەدا نیە ـ هەر كەسێكیش تۆسقاڵەیەك بە گومانە لەوە !!! با پرسیار بكات لەوانەى كە لافى ئەوە لێ دەدەن كە بە ئاگان لە واقیع باروحاڵى موسڵمانان (واتە: فقهاء الواقع !!!).
كەواتە: پێویستمان بە پاڵاوتن و پەروەردە هەیە لە سەر پەیڕەو و تێگەیشتنى سەلەفى صاڵح، ئەو پەیڕەوەى كە سەدەى یەكەمى ئەم ئوممەتەى هێنایە بوونەوە، كە باشترین سەردەمە بۆ چاولێكردن، مەبەستیش پێیان پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و هاوەڵانێتى (رضي الله عنهم) .
بۆیە بانگەشەى سەلەفیەت و سەلەفیەكان هەوڵ و تێكۆشانى كەسانى تر بە كەم نازانن و هاودەنگن لە گەڵیاندا كە گۆڕان پێویستە، بەڵام پەیڕەوى گۆڕانیان ڕەت دەكەنەوە كە وەكو خواردنى دۆزەخیانە: برسێتى ناشكێنێت، و بخۆریشى قەڵەو ناكات [ لَا يُسْمِنُ وَلَا يُغْنِي مِن جُوعٍ ] !!!
ئەو پەیڕەوەى كە كەسانى پەلەكار و هەل پەرست دەیگرنە بەر بۆ بە دەست هێنانى مەرامە كەسایەتیەكانیان، و لاوانى موسڵمان دەكەنە قۆچى قوربانى بۆ گەشتن بە ئامانجەكانیان !!! پاشان هەڵپە كردن بۆ گەشتن بۆ سەر خوان و سفرەى دوژمنانیان.
هەروەها پەیڕەوى پینەكردن ڕەت دەكەنەوە كە جێگە خۆش دەكات بۆ ستەمكاران، و موسڵمانان دەكاتە گاڵتە جاڕى دەمى ئەوان، لە گەڵ پەرتەوازەكردن و پارچە پارچەكردنیان بۆ كۆمەڵانێكى نەیار بۆ یەكتر، و تاقم و چینێلێك جیاواز، كە لە ناو یەكدا دوژمنى سەر سەختى یەكن !!! پاشان شلكردنەوەى بنەماكانى بیروباوەڕ و كێشەى ئیسلامى بە گشتى !!!
هەروەها سەلەفیەكان و سەلەفیەت پەیڕەوى كودەتا و هەڵچوون ڕەت دەكەنەوە، چونكە موسڵمانان دەبنە سووتەمەنى ئەو كارە، و بانگەشەش بە هۆیەوە چەندەها ساڵ دوا دەكەوێت.
ئەمەیە ئەو سیاسەتەى كە سەلەفیەكان و سەلەفیەت ڕەتى دەكەنەوە، و ڕقیان لێ یە و حەزیشیان لێ نیە لە باسكردنى، بێ بەرین لە هەموو كۆت و ئاكام و خراپەكاریەكانى، چونكە براى دووڕووییە، و پۆستى خەڵەتاندنە و پلە و پەیژەى ئەو كەسانەیە كە كلكى پەرستشیان گرتووەتە دەست !!!
بەڵام سیاسەت بە واتا تەواو و شەرعیەكەى بەو شێوەیەى كە باوەڕ و لە خوا ترسان داواى دەكات كە بەرژەوەندى ئوممەت ڕەچاو دەكات، و دەستى مرۆڤایەتى دەگرێت بۆ پلەكانى پێشكەوتن، و گۆڕەپانەكانى بەرزى و بڵندى، وە بە هۆیەوە خراپەكار و چاكەكاران لە یەك جیا دەكرێتەوە، ئەمە شتێكە دەبێت نەفس و بیلبیلەكانى چاوى پێشكەش بكرێت، هەرچەندە كەمیشن لە پێناوى ئەو كارەدا، با ئاژاوە گێڕانیش هەوڵى ئەوە بدەن كە كەسانى ساویلكەمان لێ بوورووژێنن !!!
سیاسەتى شەرعیش بریتى یە: لە بە ئاگا بوون و زانینى ئەو ئەحكامانەى كە پەیوەستن بە سوڵتانەوە، لە گەڵ زانینى مافى كاربەدەست، و ژێردەستەكانى، لە گەڵ پێواندنى ڕاستیەكان بە پێوەرە شەرعیەكان، كەواتە بریتى یە لە: ڕەچاوكردنى بەرژەوەندى كار و بارى ئوممەتى ئیسلامى بە شێوەیەك پێچەوانەى قورئانى پیرۆز و سوننەتەكانى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم نەبێت.
وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

سه رجاوة /سايدي به هه شت
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
مُشاطرة هذه المقالة على: reddit

هەڵوێستى سەلەفییەكان بەرامبەر بە سیاسەت :: تعاليق

⭐ ⭐
:suspect:
[ندعوك للتسجيل في المنتدى أو التعريف بنفسك لمعاينة هذه الصورة]
زؤر سوباس بؤ هاوري يان




<img src=:" longdesc="3" />
 

هەڵوێستى سەلەفییەكان بەرامبەر بە سیاسەت

الرجوع الى أعلى الصفحة 

صفحة 1 من اصل 1

 مواضيع مماثلة

-
»  ڤیدیۆ: بەدرۆخستنەوەی بانگەشەکانی ڕۆژاوا سەبارەت بە هەبوونی ناكۆکی لەنێوان ئیخوان و سەلەفییەكان؛ ئیخوان بە ئەنجامی باشی سەلەفییەكان لە هەڵ
» جنێوەكانی مەلابەختیار بەرامبەر بەئیسلام

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات حلبجةنت :: ئيسلامي :: ئيسلامي-سه‌ره‌كى :: بیروباو‌ه‌ڕی ئیسلامی-
انتقل الى: