Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

هاورێیه تی له زانکۆ

  
 
شاطر
 
  
هاورێیه تی له زانکۆ Empty2012-03-23, 12:47
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
هاورێیه تی له زانکۆ
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
به ڕێوه به ری گشتی
الصورة الرمزية
 
ROZHGAR

البيانات
عدد المساهمات : 240
تاريخ التسجيل : 20/10/2011
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: هاورێیه تی له زانکۆ   






هاوڕێیەتی: پەیوەندییەکە لەڕێی یەکترناسینی تەواوەتییەوە دێتە گرێدان. پەیوەندییەکی گەرموگوڕی ئەوتۆ، پڕاوپڕە لەڕێزو پێزانین و قبوڵکردنی بێ فشارو دور لەناچاریی. ئەگەر نزیکی تەمەن و حەزو ئارەزووی هاوبەش و هاوڕایی و هاوغەمی و پەروەردەی هاوشێوەو ئەمەک وگونجان، هەموو کاتێک هەوێنی هێنانە ئارای ئەو پەیوەندییە نەبن، ئەوا هەمیشە لەو مەرجە زەرورانەن کە بۆ درێژەکردنەوەو پتەوکردن و پیرۆز ڕاگرتنی هاوڕێیەتی، نکولییان لێ ناکرێت.
ئەو خوێندکارانەی (قەدەر)ی نمرەو قبوڵی ناوەندی، لەکۆلێج و بەشێکی زانستی دیاریکراودا کۆی کردوونەتەوە. لەسەرەتای خوێندندا هاوکارو هاوپۆلن، بەچەمکی هاوڕێیەتی؛ هاوڕێ نین و ڕەنگە لەو زەمینە لەبارەدا کە بۆیان ڕەخساوە، ببنە هاوڕێی یەکتری. لەوانەشە وەک هاوکار و هاوپۆل بمێننەوە پەیوەندییان لەوە زیاتر قووڵ نەبێتەوە، گەرچی لەڕووی تەمەن و داب ونەریت و بیرکردنەوەو ئاستی ڕۆشنبیریشەوە زۆر لەیەکەوە دوور نین.
مرۆڤ بۆ بڕینی هەورازەکانی ژیان بۆ ئاسوودەگی دەروونی، پێویستی بەهاوڕێ و هاودەمە بەتایبەتیش لەو قۆناغەی تەمەندا. بەداخەوە، ئەمڕۆ گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکانی ڕۆژگار، کارکردی خراپی بەسەر پەیوەندییەکانی تاکەکەسانەوە بەجێ هێشتووەو دیگاو بۆچوونیانی سەبارەت بەچەمکی هاوڕێیەتی گۆڕیوە. بەهۆی بەرژەوەندییە مادییەکانەوە، بەرژەوەندپەرستی و مەرایی و خۆبردنەپێشەوەو ڕووکەشی و نیازی شاراوە، کۆنترۆڵی بەشێکی مەزنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانی کردوەو دایپۆشیوە. ئەمە بەتەنها دەردەدڵ وسکاڵای باوی گەورەو بەساڵاچووان نییە، ئەمە گرێی سەردەمە وکێشەی هەموو گەلێکی زیندووەو نیو سەدە زیاترە زاناو بیرمەندانی مرۆڤایەتی، سەرنجیانداوەو لەو بارەیەوە تیۆرگەلێک داڕێژراوە. تا ئەم جێگە بانگەشە کردن و هەوڵدان بۆ ڕەخساندنی کەشوهەوای لەبار لەنێو خوێندکاراندا، دروستەو بەهەموو پێوەرێک، کارێکی ڕەواو هەنگاوێکی مرۆڤدۆستانەیە. لەڕاستیدا پەیوەندی هاوڕێیەتی لە هەناوی دڵنیایی و متمانەدا بۆ خۆی بەرقەرار دەبێت ئەسڵەن بانگەشەکردنی پێناوێت. ئەوەی سەرنج ڕاکێشەو جێی گومانە، دواکاری و کڕوزانەوەو گازەندەی هەندێ کەسە، بۆ نەبوونی هاوڕێیەتی لەزانکۆدا، هاوڕێیەتی کوڕو کوڕ نا، بەڵکو بۆ هاوڕێیەتی کچ و کوڕ. لێرەدا لەڕووی سایکۆلۆژییەوە هەڵوێستەیەک زەرورە تاکو هەندێک ڕاستیمان بۆ ڕوون بێتەوەو بە شنەی چەمک ودەستەواژە بریقەدارەکان چەواشە نەکرێین. لاوازی یان نەبوونی هاوڕێیەتی کوڕان وکوڕان یاخود کچان وکچان، بۆچی بەکێشە نایەتە هەژمار؟!!. سەبارەت بەهاوڕێیەتی نەکردنی زۆرینەی کچان لەگەڵ کوڕاندا، کە بەلای بەشێک لە کوڕان وکچانەوە کێشەیە، هۆکاری مەسەلەیەکی لەم چەشنە، ڕاستەخۆ پەیوەستە بەپڕۆسەی گەشەپێکردنی کۆمەڵایەتی کچانەوەو پێشینەیەکی درێژی هەیەو بۆ قۆناغی منداڵی و جیاکاری لەپەروەردەی منداڵی کوڕو منداڵی کچ لە نێو خێزان دەگەڕێتەوە، هەندێکیشی پەیوەستە بەجیاکردنەوەی هەردوو ڕەگەز لەقۆناغەکانی خوێندنی پێش زانکۆدا. قسەوباسێکی ئاوەها، گرفتی خوێندکاری ئەو زانکۆیانە نییە کە لەقۆناغەکانی پێش چوونە زانکۆدا، هەردوو ڕەگەز هاوپۆلن و سیستمی تێکەڵکردنی کچ وکوڕ پەیڕەو دەکرێت. ئەم حاڵەتە تەنها لەو وڵاتانەدا بەدی دەکرێت کە سیستمی جیاکاری ڕەگەزیی لەقۆناغی ناوەندی و ئامادەییدا پەیڕەو دەکرێت و وای لێهاتووە کێشەو غەمی خوێندکار بە کوڕو کچەوە، هەر پەیوەندی کۆمەڵایەتی و هاوڕێیەتی و ئاهەنگی یەکتر ناسینەو خەمێکی شایستە لە فێربوون و زانست ناخورێت و ئاوڕێکی کەم مەعریفەت دەدرێتەوە و خوێندن بۆتە مەسەلەیەکی لاوەکی (ڕاستییەکی لەم چەشنە، دەرئەنجامی ئەزموون و چەندین توێژینەوەیەو لە ڕاوبۆچوونی تاکەسی تێپەڕیوە). سەرئەنجامی ئەو هۆکارانە، کچان لەهەڵوێستە تەمومژاوی وئاڵۆزەکان دەسڵەمنەوەو ناتوانن ڕووبەڕووی ببنەوە. بۆیە توندڕەو و پەڕگیرانە ئەو سیفاتانە هەڵدەبژێن و پێیان باشە لە کەسێکدا هەبێت کە خوازیارن بیکەنە هاوڕێی خۆیان نەک هەر لە ڕەگەزی بەرانبەر تەنانەت لەناو ڕەگەزەکەی خۆشیاندا. خوێندکاری قۆناغی یەکەمی زانکۆیی، کەمتر میانڕەوەو ڕەش یان سپی هەڵدەبژێرێت. لەو نێوەدا گومانی لە نیازو مەبەستی بەرانبەرەو، داواکردنی هاوڕێیەتی، بەلایەوە مەسەلەیەکی سادەو ساکار نییەو پرسیاری بارگاوی بەگومان، بەدوای خۆیدا دەهێنێت. بۆیە زۆرینەی کچان، کەمتەرخەم و بێباک وساویلکە نین و کوێرانە کەسانی تر بەهاوڕێ ناگرن وپێویستییان بەکاتی درێژترە بۆ یەکترناسینی تەواوەتی. ئەم حاڵەتە لەدوا قۆناغەکانی خوێندنی زانکۆییدا بەتەواوەتی پێچەوانە دەبێتەوە






 الموضوع الأصلي : هاورێیه تی له زانکۆ // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ROZHGAR




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
هاورێیه تی له زانکۆ , هاورێیه تی له زانکۆ , هاورێیه تی له زانکۆ ,هاورێیه تی له زانکۆ ,هاورێیه تی له زانکۆ , هاورێیه تی له زانکۆ
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ هاورێیه تی له زانکۆ ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة