Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

وته‌ی چلو سێ ‌ ناودار ده‌رباره‌ی منداڵان

  
 
شاطر
 
  
وته‌ی چلو سێ ‌ ناودار ده‌رباره‌ی منداڵان Empty2012-10-03, 09:38
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
وته‌ی چلو سێ ‌ ناودار ده‌رباره‌ی منداڵان
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
به ڕێوه به ری گشتی
الصورة الرمزية
 
ROZHGAR

البيانات
عدد المساهمات : 240
تاريخ التسجيل : 20/10/2011
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: وته‌ی چلو سێ ‌ ناودار ده‌رباره‌ی منداڵان   







منداڵان نه‌وه‌ی داهاتووی هه‌ر گه‌ل و وڵاتێکن.. منداڵان تۆی ژیان و مانن.. چرای رووناکی ماڵانن.. خۆشه‌ویستن و هه‌رده‌م له‌به‌ر دڵانن.. تافی منداڵی ، قۆناخی جوانی و دڵپاکی و راستگۆییه‌.. جیهانی منداڵان ، جیهانێکی بێ فڕوفێل و بێ درۆ و بێ رق و بوغز و کینه‌یه‌.. جیهانێکی وه‌نه‌وشه‌یی پڕ له‌ حه‌ز و له‌ هیوا و له‌ خه‌ونی شیرین و سه‌وزه‌.. زۆرن ئه‌و په‌ند و قسه‌ نه‌سته‌ق و وتانه‌ی که‌ ده‌رباره‌ی منداڵان وتراون.. چه‌پکێک له‌ وته‌کانی ناودارانی جیهانم بۆ گوڵبژێر کردوون:

1- تۆماس فۆله‌ر:
(*) چه‌ند به‌ختیاره‌ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ دڵی به‌ منداڵه‌کانی خۆشه‌.

2- شکسپیر:
(*) هیچ شتێک هێنده‌ی ستاییش و پیاهه‌ڵدان ، کار ناکاته‌ سه‌ر منداڵ.

3- تاگوور:
(*) له‌به‌ر ئه‌وه‌ خۆشم ناوێ که‌ جوانه‌ یا ناشیرینه‌ ، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ خۆشم ده‌وێ که‌ منداڵمه‌.

4- یۆ نامات:
(*) تا ته‌مه‌نی سیانزه‌ ساڵیم وام ده‌زانی که‌ ناوم " ده‌مت داخه " یه‌.

5- ریخته‌ر:
(*) شادی له‌ منداڵیدا شاییه‌ ، له‌ گه‌وره‌ییشدا زه‌رده‌خه‌نه‌ و گریانه‌.

6- جۆن مێرکس:
(*) منداڵ ده‌ڵێت ، به‌ڵام گوێ ناگرێت.

7- بڕنادشۆ:
(*) منداڵان که‌سانێکی بچووکن ، رێیان پێ نادرێ که‌ ئه‌و شتانه‌ی دایک و باوکیان له‌ تافی منداڵییاندا کردوویانه‌ ، ئه‌مانیش بیان که‌ن.

8- چارلیز دیکنیس:
(*) هه‌ر منداڵێک که‌ دێته‌ دنیاوه‌ ، له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر جوانتره‌.

9- گراهام گرین:
(*) ساتێکی شادییه‌ له‌ منداڵیدا ، که‌ ده‌رگا ده‌کرێته‌وه‌ و ئاینده‌ی لێ دێته‌ ژووره‌وه‌.

10- کارین هۆرێنی:
(*) منداڵ هه‌میشه‌ ئاره‌زووه‌کانی خۆی به‌ راست ده‌زانێت.

11- جان جاک رۆسۆ:
(*) ئه‌و منداڵه‌ی هه‌ست به‌ هه‌ڵه‌ و راستی نه‌کا ، شایانی سزادان نییه‌.

12- یوسف بۆ بێرت:
(*) منداڵان زیاتر پێویستییان به‌ نموونه‌ هێنانه‌وه‌ هه‌یه‌ ، له‌وه‌ی که‌ ره‌خنه‌یان لێ بگرن.

13- لودڤیچ ڤان بیتهۆڤن:
(*) ئامۆژگاری باش فێری منداڵه‌کانت بکه‌.. ئه‌مه‌ ئه‌و شته‌یه‌ که‌ به‌خته‌وه‌ریان ده‌کات ، نه‌ک زێڕه‌.

14- جاکسۆن براون:
(*) کاتی گه‌ڕان و یاری له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانتدا دوامه‌خه‌ ، ئه‌و کاتانه‌ چۆن بۆ تۆ گرنگن ، ئه‌وها بۆ ئه‌وانیش گرنگن.

15- وین دایر:
(*) منداڵه‌کانت ده‌ڕواننه‌ هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی له‌ ژیانتدا ده‌یان که‌یت.. نه‌ک له‌و قسانه‌ت که‌ ده‌یان که‌ی.

16- پێته‌ر مارتین:
(*) له‌ خێزانێکدا ، ژنه‌که‌ حکوومه‌ته‌ ، پیاوه‌که‌ گه‌له‌ و ، منداڵه‌کانیش ئۆپۆزسیۆنن.

17- کۆلێت:
(*) شتێکی ناشیرین نییه‌ ، که‌ هه‌ندێ جار به‌ ره‌وشتێکی به‌رزه‌وه‌ ، منداڵان له‌ سنوورێکدا دایک و باوکیان رابگرن.

18- دیجۆن راسکن:
(*) که‌مێک خۆشه‌ویستی به‌ منداڵه‌که‌ت ببه‌خشیت ، له‌ پاداشتی ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ت سوودێکی زۆرت ده‌بێت.

19- ماهاتما گاندی:
(*) ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له‌م جیهانه‌دا فێری ئاشتییه‌کی راستی ببین ، پێویسته‌ له‌ منداڵه‌کانمانه‌وه‌ ده‌ست پێ بکه‌ین.

20- جان جاک رۆسۆ:
(*) له‌ پێش ژنهێنانمدا ، شه‌ش تیۆرم ده‌رباره‌ی منداڵان هه‌بوو ، ئێستا شه‌ش منداڵم هه‌یه‌ و ، هیچ تیۆرێکم نییه‌.

21- تۆڵستۆی:
(*) منداڵان له‌ به‌زه‌ییدا باش نین.

22- جوبران خه‌لیل جوبران:
(*) گه‌لێ جار لای لایه‌ بۆ منداڵه‌کانمان ده‌که‌ین.. که‌چی خۆمان خه‌ومان ڵێ ده‌که‌وێت.

23- دایکێکی ماندوو:
(*) تۆ منداڵێکت هه‌بێ ، تۆ کارێکت هه‌یه‌.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بوون به‌ دوو منداڵ ، تۆ ده‌بێ ببیت به‌ ناوبژیوان.

24- ئۆسکار وایڵد:
(*) منداڵان به‌ خۆشه‌ویستیی دایک و باوکیان ده‌ست پێ ده‌که‌ن ، دوایش تاوانباریان ده‌که‌ن ، به‌ ده‌گمه‌نیش لێیان ده‌بوورن.

25- پیره‌مێردی نه‌مر:
(*) با وجود ئێستا منداڵ په‌سه‌نده‌... که‌س به‌ پیر ناڵێ که‌رت به‌ چه‌نده.

26- جه‌واهیر لال نه‌هرۆ:
(*) له‌ هه‌موو شوێنێکی جیهاندا ، که‌ منداڵان به‌ یه‌کتری ده‌گه‌ن ، بێ ئه‌وه‌ی که‌ بیر له‌ ره‌گه‌ز و ره‌نگی پێست و سامان بکه‌نه‌وه‌ ، پێ که‌وه‌ یاری ده‌که‌ن.. تۆڕه‌ش بن زوو ئاشت ده‌بنه‌وه‌.. به‌ڵام به‌دبه‌ختییان له‌وه‌دایه‌ که‌ گه‌وره‌ ده‌بن.. فێری ره‌فتار و خوی گه‌وره‌کان ده‌بن.

27- جۆن که‌نه‌دی:
(*) گرنگترین په‌یوه‌ندی ریشه‌یی له‌ نێوانماندا ئه‌مه‌یه‌.. ئێمه‌ هه‌موومان له‌م گه‌ردوونه‌دا ده‌ژین.. هه‌موومان هه‌مان هه‌وا هه‌ڵده‌مژین.. هه‌موومان بیر له‌ داهاتووی منداڵه‌کانمان ده‌که‌ینه‌وه‌ و.. هه‌مووشمان کۆچی دوایی ده‌که‌ین.

28- ەتێرنه‌س:
(*) چاکتر وایه‌ به‌ رێز و نه‌رم و نییانییه‌وه‌ منداڵه‌کانت به‌ خۆته‌وه‌ بگرێت ، نه‌ک به‌ ترسه‌وه‌ بیان گریته‌ خوت.

29- جاکسۆن براون:
(*) پانتاییه‌کی زۆر له‌ ژیانی منداڵه‌کانتدا داگیربکه‌.

30- ئه‌لبێرت هۆبارد:
(*) ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ منداڵی ژیر و زرنگت هه‌بێت ، زانا و رۆشنبیر به‌.

31- سیمۆنز:
(*) په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ ، بیست ساڵ به‌ر له‌ دایکبوونی ده‌ست پێ ده‌کات.

32- تۆماس فۆله‌ر:
(*) فرمێسکی منداڵ پاڕانه‌وه‌یه‌.. ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی نه‌ده‌یته‌وه‌ ده‌بێت به‌ ئه‌مر.

33- مارتن لۆسه‌ر کینگ:
(*) خه‌ون به‌وه‌وه‌ ده‌بینم ، که‌ رۆژێک بێت ‌هه‌ر چوار منداڵه‌کانم ، له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کدا بژین ، که‌ له‌ ره‌نگی پێستیان نه‌ڕوانن.. به‌ڵکو به‌ پێی که‌سایه‌تییان هه‌ڵیان بسه‌نگێنن.

34- ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین:
(*) وێڵ بوون به‌ دوای راستی و جوانیدا ، جیهانێکه‌ له‌ چالاکی ، بواری ئه‌وه‌مان نادات که‌ ، به‌ درێژایی ژیانمان به‌ منداڵی بمێنینه‌وه‌.

35- راڵف بۆس:
(*) من منداڵانم خۆشده‌وێت ، به‌ زۆریش کاتێ که‌ ده‌گرین ، چونکه‌ یه‌کێک دێت و دووریان ده‌خاته‌وه‌.

36- رالف والدۆ ئه‌مه‌رسۆن:
(*) خۆشیمان له‌ جوانی و شادی منداڵاندا به‌دی ده‌که‌ین ، که‌ دڵ زۆر له‌ جه‌سته‌ گه‌وره‌تر ده‌کات.

37- هێنری دیڤید:
(*) هه‌موو پیاوان له‌ منداڵان ده‌چن و ، له‌ هه‌مان خێزاندان ، هه‌ر به‌ هه‌مان چیرۆکیش خه‌و ده‌یان باته‌وه‌ و له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستن.

38- ئێریک هۆڤه‌ر:
(*) هه‌موو سه‌رکرده‌کان ، هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن ،که‌ وه‌کو منداڵ سه‌یری لایه‌نگره‌کانیان بکه‌ن.

39- کۆکۆ تشانێل:
(*) مادام ئه‌وه‌ ده‌زانن که‌ ، پیاوان وه‌کو منداڵان وان ، که‌واته‌ هه‌موو شتێک ده‌زانن.

40- مارک توین :
(*) زۆربه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی که‌ ده‌بنه‌ ‌هۆی بایه‌خ پێدان.. له‌ منداڵانه‌وه‌ دێن ، ئه‌وان چی بزانن ده‌یڵێن .

41- جان جاک رۆسۆ:
(*) مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ له‌ دایک نه‌بووه‌ ، که‌ هه‌ر به‌ منداڵی له‌سه‌ر زه‌ویدا بمێنێته‌وه‌.

42- جاکسۆن براون:
(*) پێش هه‌موو شتێک ئاگات له‌ خێزانه‌که‌ت بێت ، دوایی له‌ منداڵه‌کانت بێت ، دواتریش له‌ گیرفانت بێت.

43- سپیتله‌ر:
(*) منداڵ بوونه‌وه‌رێکی هه‌ستیاره‌ ، ئه‌و که‌سانه به‌رهه‌میان هێناون ، که‌ ته‌مه‌نی ئه‌ویان تێ په‌ڕاندووه‌‌.

ره‌زا شوان / نه‌رویج : (15 / 9 / 2012)







 الموضوع الأصلي : وته‌ی چلو سێ ‌ ناودار ده‌رباره‌ی منداڵان // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ROZHGAR




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
وته‌ی چلو سێ ‌ ناودار ده‌رباره‌ی منداڵان , وته‌ی چلو سێ ‌ ناودار ده‌رباره‌ی منداڵان , وته‌ی چلو سێ ‌ ناودار ده‌رباره‌ی منداڵان ,وته‌ی چلو سێ ‌ ناودار ده‌رباره‌ی منداڵان ,وته‌ی چلو سێ ‌ ناودار ده‌رباره‌ی منداڵان , وته‌ی چلو سێ ‌ ناودار ده‌رباره‌ی منداڵان
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ وته‌ی چلو سێ ‌ ناودار ده‌رباره‌ی منداڵان ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة