2012-10-03, 09:38
رسالة بيانات كاتب الموضوع
وته‌ی چل‌و سێ ناودار ده‌رباره‌ی منداڵان المعلومات الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 240 تاريخ التسجيل : 20/10/2011
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: وته‌ی چل‌و سێ ناودار ده‌رباره‌ی منداڵان
منداڵان نه‌وه‌ی داهاتووی هه‌ر گه‌ل و وڵاتێکن.. منداڵان تۆی ژیان و مانن.. چرای رووناکی ماڵانن.. خۆشه‌ویستن و هه‌رده‌م له‌به‌ر دڵانن.. تافی منداڵی ، قۆناخی جوانی و دڵ‌پاکی و راستگۆییه.. جیهانی منداڵان ، جیهانێکی بێ فڕوفێل و بێ درۆ و بێ رق و بوغز و کینه‌یه.. جیهانێکی وه‌نه‌وشه‌یی پڕ له حه‌ز و له هیوا و له خه‌ونی شیرین و سه‌وزه.. زۆرن ئه‌و په‌ند و قسه نه‌سته‌ق و وتانه‌ی که ده‌رباره‌ی منداڵان وتراون.. چه‌پکێک له وته‌کانی ناودارانی جیهانم بۆ گوڵبژێر کردوون: 1- تۆماس فۆله‌ر: (*) چه‌ند به‌ختیاره ئه‌و که‌سه‌ی که دڵی به منداڵه‌کانی خۆشه. 2- شکسپیر: (*) هیچ شتێک هێنده‌ی ستاییش و پیاهه‌ڵدان ، کار ناکاته سه‌ر منداڵ. 3- تاگوور: (*) له‌به‌ر ئه‌وه خۆشم ناوێ که جوانه یا ناشیرینه ، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه خۆشم ده‌وێ که منداڵمه. 4- یۆ نامات: (*) تا ته‌مه‌نی سیانزه ساڵیم وام ده‌زانی که ناوم " ده‌مت داخه " یه. 5- ریخته‌ر: (*) شادی له منداڵی‌دا شاییه ، له گه‌وره‌ییشدا زه‌رده‌خه‌نه و گریانه. 6- جۆن مێرکس: (*) منداڵ ده‌ڵێت ، به‌ڵام گوێ ناگرێت. 7- بڕنادشۆ: (*) منداڵان که‌سانێکی بچووکن ، رێ‌یان پێ نادرێ که ئه‌و شتانه‌ی دایک و باوکیان له تافی منداڵییاندا کردوویانه ، ئه‌مانیش بیان که‌ن. 8- چارلیز دیکنیس: (*) هه‌ر منداڵێک که دێته دنیاوه ، له هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر جوانتره. 9- گراهام گرین: (*) ساتێکی شادییه له منداڵی‌دا ، که ده‌رگا ده‌کرێته‌وه و ئایندهی لێ دێته ژووره‌وه. 10- کارین هۆرێنی: (*) منداڵ هه‌میشه ئاره‌زووه‌کانی خۆی به راست ده‌زانێت. 11- جان جاک رۆسۆ: (*) ئه‌و منداڵه‌ی هه‌ست به هه‌ڵه و راستی نه‌کا ، شایانی سزادان نییه. 12- یوسف بۆ بێرت: (*) منداڵان زیاتر پێویستییان به نموونه هێنانه‌وه هه‌یه ، له‌وه‌ی که ره‌خنه‌یان لێ بگرن. 13- لودڤیچ ڤان بیتهۆڤن: (*) ئامۆژگاری باش فێری منداڵه‌کانت بکه.. ئه‌مه ئه‌و شته‌یه که به‌خته‌وه‌ریان ده‌کات ، نه‌ک زێڕه. 14- جا‌کسۆن براون: (*) کاتی گه‌ڕان و یاری له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانتدا دوامه‌خه ، ئه‌و کاتانه چۆن بۆ تۆ گرنگن ، ئه‌وها بۆ ئه‌وانیش گرنگن. 15- وین دایر: (*) منداڵه‌کانت ده‌ڕواننه هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی له ژیانتدا ده‌یان که‌یت.. نه‌ک له‌و قسانه‌ت که ده‌یان که‌ی. 16- پێته‌ر مارتین: (*) له خێزانێکدا ، ژنه‌که حکوومه‌ته ، پیاوه‌که گه‌له و ، منداڵه‌کانیش ئۆپۆزسیۆنن. 17- کۆلێت: (*) شتێکی ناشیرین نییه ، که هه‌ندێ جار به ره‌وشتێکی به‌رزه‌وه ، منداڵان له سنوورێکدا دایک و باوکیان رابگرن. 18- دیجۆن راسکن: (*) که‌مێک خۆشه‌ویستی به منداڵه‌که‌ت ببه‌خشیت ، له پاداشتی ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ت سوودێکی زۆرت ده‌بێت. 19- ماهاتما گاندی: (*) ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له‌م جیهانه‌دا فێری ئاشتییه‌کی راستی ببین ، پێویسته له منداڵه‌کانمانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین. 20- جان جاک رۆسۆ: (*) له پێش ژنهێنانمدا ، شه‌ش تیۆرم ده‌رباره‌ی منداڵان هه‌بوو ، ئێستا شه‌ش منداڵم هه‌یه و ، هیچ تیۆرێکم نییه. 21- تۆڵستۆی: (*) منداڵان له به‌زه‌ییدا باش نین. 22- جوبران خه‌لیل جوبران: (*) گه‌لێ جار لای لایه بۆ منداڵه‌کانمان ده‌که‌ین.. که‌چی خۆمان خه‌ومان ڵێ ده‌که‌وێت. 23- دایکێکی ماندوو: (*) تۆ منداڵێکت هه‌بێ ، تۆ کارێکت هه‌یه.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بوون به دوو منداڵ ، تۆ ده‌بێ ببیت به ناوبژیوان. 24- ئۆسکار وایڵد: (*) منداڵان به خۆشه‌ویستیی دایک و باوکیان ده‌ست پێ ده‌که‌ن ، دوایش تاوانباریان ده‌که‌ن ، به ده‌گمه‌نیش لێیان ده‌بوورن. 25- پیره‌مێردی نه‌مر: (*) با وجود ئێستا منداڵ په‌سه‌نده... که‌س به پیر ناڵێ که‌رت به چه‌نده. 26- جه‌واهیر لال نه‌هرۆ: (*) له هه‌موو شوێنێکی جیهاندا ، که منداڵان به یه‌کتری ده‌گه‌ن ، بێ ئه‌وه‌ی که بیر له ره‌گه‌ز و ره‌نگی پێست و سامان بکه‌نه‌وه ، پێ که‌وه یاری ده‌که‌ن.. تۆڕه‌ش بن زوو ئاشت ده‌بنه‌وه.. به‌ڵام به‌دبه‌ختییان له‌وه‌دایه که گه‌وره ده‌بن.. فێری ره‌فتار و خوی گه‌وره‌کان ده‌بن. 27- جۆن که‌نه‌دی: (*) گرنگترین په‌یوه‌ندی ریشه‌یی له نێوانماندا ئه‌مه‌یه.. ئێمه هه‌موومان له‌م گه‌ردوونه‌دا ده‌ژین.. هه‌موومان هه‌مان هه‌وا هه‌ڵده‌مژین.. هه‌موومان بیر له داهاتووی منداڵه‌کانمان ده‌که‌ینه‌وه و.. هه‌مووشمان کۆچی دوایی ده‌که‌ین. 28- ەتێرنهس: (*) چاکتر وایه به رێز و نه‌رم و نییانییهوه منداڵه‌کانت به خۆته‌وه بگرێت ، نه‌ک به ترسه‌وه بیان گریته خوت. 29- جا‌کسۆن براون: (*) پانتاییه‌کی زۆر له ژیانی منداڵه‌کانتدا داگیربکه. 30- ئه‌لبێرت هۆبارد: (*) ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ منداڵی ژیر و زرنگت هه‌بێت ، زانا و رۆشنبیر به. 31- سیمۆنز: (*) په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ ، بیست ساڵ به‌ر له دایکبوونی ده‌ست پێ ده‌کات. 32- تۆماس فۆله‌ر: (*) فرمێسکی منداڵ پاڕانه‌وه‌یه.. ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی نه‌ده‌یته‌وه ده‌بێت به ئه‌مر. 33- مارتن لۆسه‌ر کینگ: (*) خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینم ، که رۆژێک بێت هه‌ر چوار منداڵه‌کانم ، له نه‌ته‌وه‌یه‌کدا بژین ، که له ره‌نگی پێستیان نه‌ڕوانن.. به‌ڵکو به پێی که‌سایه‌تییان هه‌ڵیان بسه‌نگێنن. 34- ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین: (*) وێڵ بوون به دوای راستی و جوانیدا ، جیهانێکه له چالاکی ، بواری ئه‌وه‌مان نادات که ، به درێژایی ژیانمان به منداڵی بمێنینه‌وه. 35- راڵف بۆس: (*) من منداڵانم خۆشده‌وێت ، به زۆریش کاتێ که ده‌گرین ، چونکه یه‌کێک دێت و دووریان ده‌خاته‌وه. 36- رالف والدۆ ئه‌مه‌رسۆن: (*) خۆشیمان له جوانی و شادی منداڵاندا به‌دی ده‌که‌ین ، که دڵ زۆر له جه‌سته گه‌وره‌تر ده‌کات. 37- هێنری د‌یڤید: (*) هه‌موو پیاوان له منداڵان ده‌چن و ، له هه‌مان خێزاندان ، هه‌ر به هه‌مان چیرۆکیش خه‌و ده‌یان باته‌وه و له خه‌و هه‌ڵده‌ستن. 38- ئێریک هۆڤه‌ر: (*) هه‌موو سه‌رکرده‌کان ، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ،که وه‌کو منداڵ سه‌یری لایه‌نگره‌کانیان بکه‌ن. 39- کۆکۆ تشانێل: (*) مادام ئه‌وه ده‌زانن که ، پیاوان وه‌کو منداڵان وان ، که‌واته هه‌موو شتێک ده‌زانن. 40- مارک توین : (*) زۆربه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی که ده‌بنه هۆی بایه‌خ پێدان.. له منداڵانه‌وه دێن ، ئه‌وان چی بزانن ده‌یڵێن . 41- جان جاک رۆسۆ: (*) مرۆڤ بۆ ئه‌وه له دایک نه‌بووه ، که هه‌ر به منداڵی له‌سه‌ر زه‌ویدا بمێنێته‌وه. 42- جا‌کسۆن براون: (*) پێش هه‌موو شتێک ئاگات له خێزانه‌که‌ت بێت ، دوایی له منداڵه‌کانت بێت ، دواتریش له گیرفانت بێت. 43- سپیتله‌ر: (*) منداڵ بوونه‌وه‌رێکی هه‌ستیاره ، ئه‌و که‌سانه به‌رهه‌میان هێناون ، که ته‌مه‌نی ئه‌ویان تێ په‌ڕاندووه. ره‌زا شوان / نه‌رویج : (15 / 9 / 2012)
الموضوع الأصلي : وته‌ی چل‌و سێ ناودار ده‌رباره‌ی منداڵان // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ROZHGAR