Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةمكتبة الصورس .و .جبحـثالتسجيلدخول
أختر لغة المنتدى من هنا

له به رجي نويز ناكه يت

  
 
شاطر
 
  
2010-09-16, 01:50
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
له به رجي نويز ناكه يت
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
زائر
الرتبه:
الصورة الرمزية
 

البيانات
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: له به رجي نويز ناكه يت   






براى لاوم : داواكارم ئه‌گه‌ر بتوانى به‌ گوێى دڵ گوێبیستى ووته‌كانم بیت ، و هه‌ست و بیرى خۆتم بده‌یتێ ، له‌ چه‌ند خوله‌كێكى ژیانت ، بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند ئامۆژگاریه‌كت به‌ گوێدا بده‌م ، كه‌ هه‌موویان ئامۆژگارى دڵسۆزن بۆ كه‌سێكى خۆشه‌ویستى خۆى ، له‌ كه‌سێكى په‌رۆش له‌ سه‌ر دوا رِۆژ و ژیانت ، له‌ رِۆژگارێكدا كه‌ ئامۆژگاریكاران تێدا كه‌م و به‌ده‌گمه‌نن ، ئامۆژگاریه‌كانیشم به‌ شێوه‌ى پرسیار ده‌بن ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو پرسیارێكى زه‌نگێكى بیداركارى بێت ، و چیتر له‌ خه‌وى غه‌فڵه‌ت بێدارمان بكاته‌وه‌ ، و به‌ ئاگامان بێنێته‌وه‌ ، و قۆڵى بۆ هه‌ڵماڵین و په‌شیمان ببینه‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌ رِۆژێك له‌ رِۆژان كه‌مته‌رخه‌میه‌كمان نوواندبێت له‌ ئه‌نجان دانى نوێژه‌كانماندا ، و دوواى بیستنى ئه‌م ووتانه‌ برِیارى یه‌ك لاى خۆمان بده‌ین و نوێژه‌كانمان ئه‌نجام بده‌ین ، و سه‌رده‌مى سستى و ته‌مبه‌ڵى به‌لاوه‌ نه‌ین ، ئامۆژگارى و پرسیاره‌كانیش ئه‌مانه‌ن :
* ئایا ده‌زانى خواى په‌ره‌روه‌ودگار و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم بێ به‌رین له‌و كه‌سه‌ى كه‌ نوێژه‌كانى ئه‌نجام نادات ؟ هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له‌و باره‌یه‌وه‌ فه‌رموویه‌تى : " لاَ تَتْرُكِ الصَّلاَةَ مُتَعَمِّداً ، فَإِنَّهُ مَنْ تَرَكَ الصَّلاَةَ مُتَعَمِّداً فَقَدْ بَرِئَتْ مِنْهُ ذِمَّةُ اللَّهِ وَرَسُولِهِ " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الترغيب والترهيب ، برقم : 573 ) .


واته‌ : به‌ ئه‌نقه‌ست واز مه‌هێنه‌ له‌ نوێژه‌كانت ، چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى به‌ ئه‌نقه‌ست واز له‌ نوێژه‌كانى بێنێت ، ئه‌وا خواى په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم لێى بێ به‌رین ، واته‌ هیچ په‌یمانێكى له‌ لایاندا نیه‌ ، جا بیر له‌وه‌ بكه‌ره‌وه‌ له‌ رِۆژى دواییدا هیچ پشتیوان و په‌یمانێكت نه‌بێت له‌ لاى خواى په‌روه‌ردگا !! حاڵت چى ده‌بێت ؟
* وه‌ ئایا ده‌زانیت كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم نوێژكردنى به‌ به‌ربه‌ستى نێوان موسڵمان و كوفر داناوه‌ ؟ هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموویه‌تى صلى الله عليه وسلم : " بين الرجل وبين الكفر ترك الصلاة " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الترغيب والترهيب ، برقم : 563 ) .

واته‌ : نوێژ به‌ربه‌سته‌ له‌ نێوان مرۆڤ و كه‌وتنه‌ كوفره‌وه‌ ، بۆیه‌ ئامان نه‌كه‌ى خۆت ببه‌یته‌ رِیزى كه‌سانێك كه‌ خواى په‌روه‌ردگار لێیان رِازى نیه‌ ، و رِازیش نیه‌ كه‌ به‌نده‌كانى ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بده‌ن ، هه‌روه‌كو خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى :[ إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ ] ( الزمر : 7 ) ، واته‌ : ئه‌گه‌ر ئێوه‌ كوفرى خوا بكه‌ن ئه‌وا خواى په‌روه‌ردگار ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و پێویستى به‌ ئێوه‌ نیه‌ ، رِازیش نیه‌ به‌وه‌ى كه‌ به‌نده‌كانى كوفر به‌ خواى په‌روه‌ردگار بكه‌ن .
* وه‌ ئایا ده‌زانیت ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌نها نوێژى ( عصر ) ى بفه‌وتێت ، وه‌كو ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو كه‌س وكار و ماڵ و سامانى له‌ ناو بچێت ؟ هه‌روه‌كو پێغه‌رمبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " الذي تفوته صلاة العصر ، فكأنما وتر أهله وماله " ( متفق عليه ) ، واته‌ : ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ ته‌نها نوێژى ( عصر ) ى بفه‌وتێت ، وه‌كو ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو كه‌س وكار و ماڵ و سامانى له‌ ناو بچێت ، ئه‌مه‌ بۆ ته‌نها نوێژێك ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى هه‌موو نوێژه‌كانى له‌ده‌ست ده‌چێت حاڵى چیه‌ له‌ لاى خواى په‌روه‌ردگار ؟!!
* وه‌ ئایا ده‌زانیت ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌ سه‌ر نوێژى به‌یانى بخه‌ویت ، و ئه‌نجامى نه‌ده‌ى چ سزایه‌ك ده‌درێت ؟! پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " أتينا على رجل مضطجع ، وإذا آخر قائم عليه بصخرة ، وإذا هو يهوي بالصخرة لرأسه فيثلغ رأسه ـ أي يشدخه ـ فيتدهده الحجر ـ أي يتدحرج ـ فيأخذه فلا يرجع إليه حتى يصبح رأسه كما كان ، ثم يعود عليه فيفعل به مثل ما فعل المرة الأولى ، فقلت : سبحان الله ! ما هذان ؟ فقال جبريل عليه السلام : إنه الرجل ينام عن الصلاة المكتوبة " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الترغيب والترهيب ، برقم : 578 ) .

واته‌ : دووپیاوم بینى یه‌كێكیان پاڵ كه‌وتبوون ، ئه‌ویتریشیان به‌ردێكى گه‌وره‌ى به‌ ده‌سته‌وه‌ بوو به‌ سه‌ریه‌وه‌ وه‌ستا بوو ، و به‌رده‌كه‌ى به‌سه‌ردا ده‌دا و سه‌رى ده‌پژاند و پانى ده‌كرده‌وه‌ ، و پاشان به‌رده‌كه‌ى هه‌ڵده‌گرته‌وه‌ ، و ده‌وه‌ستا تاكو سه‌رى ده‌گه‌رِایه‌وه‌ بۆ دۆخى جارانى ، و جارێكى تر به‌رده‌كه‌ى ده‌دایه‌وه‌ به‌ سه‌ریدا ، هه‌روه‌كو له‌ جارى یه‌كه‌مدا پێی كرد ، منیش ووتم : پاكى بێگه‌ردى بۆ خواى په‌روه‌ردگار ئه‌م دوو كه‌سه‌ چیانه‌ ؟! جبریل ـ علیه السلام ـ پێی ووتم : ئه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ ده‌خه‌وێت و نوێژى به‌یانیانى ناكات .
ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك ته‌نها نوێژێكى ئه‌نجام نه‌دابێت ، ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ به‌ بیانووى پرِوپوچ هه‌موو نوێژه‌ه‌كانى له‌ ده‌ست ده‌دات ، خواى په‌روه‌ردگار په‌نامان بدات له‌ سزا وتوورِه‌یى خۆى .
* وه‌ ئایا ده‌زانیت كه‌ یه‌كه‌م شتێك كه‌ لێپرسینه‌وه‌ت له‌ گه‌ڵدا بكرێت سه‌باره‌تى نوێژه‌كانته‌ ؟ هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " أول ما يحاسب به العبد يوم القيامة عن الصلاة ، فإن صلحت ، صلح سائر عمله ، وإن فسدت ، فسد سائر عمله " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع الصغير ، برقم : 2573 ) .

واته‌ : یه‌كه‌م شتێك كه‌ لێپرسینه‌وه‌ى به‌نده‌ى موسڵمانى له‌ سه‌ر بكرێت له‌ رِۆژى دواییدا نوێژه‌ ، جا ئه‌گه‌ر نوێژه‌كانى باش بوو ، ئه‌وا په‌رستشه‌كانى ترى باش ده‌بێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر خراپ بوون ، ئه‌وا په‌رستشه‌كانى تریشى خراپ ده‌بن ، جا ئامان نه‌كه‌ى له‌و كه‌سانه‌ بی كه‌ له‌ كاتى پرسینه‌وه‌ بڵێى : نوێژ نه‌كر بووم !! پاشان به‌و شێوه‌ مامه‌ڵه‌ت له‌ گه‌ڵدا بكرێت ، بۆ هه‌موو كرده‌وه‌كانى ترت .
* وه‌ ئایا ده‌زانیت ئه‌گه‌ر نوێژه‌كانت نه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ فیرعه‌ون خۆ به‌ خوا زان و هامانى یاریده‌ده‌رى سته‌مكار و قاروونى پاره‌ په‌رست ، و ئوبه‌یى كورِى خه‌له‌ف سه‌رى دوورِووان دا حه‌شر ده‌كرێت له‌ رِۆژى دواییدا ؟ هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم پآى رِاگه‌یاندووین : " ... من حافظ عليها ـ أي الصلاة ـ كانت له نورا وبرهانا يوم القيامة ، ومن لم يحافظ عليها لم يكن له نور ولا برهان ، ولا نجاة ، وكان يوم القيامة مع قارون وفرعون وهامان وأبي بن خلف " ( صححه العلامة الألباني في صحيح مشكاة المصابيح ، برقم : 578 ) .

واته‌ : ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ پارێزگاریان له‌ سه‌ر بكات ـ مه‌به‌ستى نوێژه‌كانه‌ ـ ئه‌وا رِووناكى و به‌ڵگه‌ن بۆى له‌ رِۆژى دواییدا ، و ئه‌وكه‌سه‌ش كه‌ پارێزگاریان له‌ سه‌ر نه‌كات ، نه‌ رِووناكین بۆى و نه‌ش به‌ڵگه‌ن ، نه‌ش ده‌بنه‌ رِزگار كارى ، وه‌ له‌ رِۆژى دواییشدا له‌ دۆزه‌خدا له‌گه‌ڵ قارون ، و فیرعه‌ون ، و هامان ، و ئوبه‌یى كورِى خه‌ڵه‌فدایه‌ ـ خواى په‌روه‌ردگار په‌نامان بدات ـ !!!
* وه‌ ئایا ده‌زانى نوێژ نه‌كه‌ر به‌ یه‌كێك له‌ تاوانباران و موجریمه‌كان داده‌نرێت له‌ رِۆژى دواییدا ؟ هه‌روه‌كو خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى : [ كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ رَهِينَةٌ إِلَّا أَصْحَابَ الْيَمِينِ فِي جَنَّاتٍ يَتَسَاءلُونَ عَنِ الْمُجْرِمِينَ مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ ] ( المدثر : 38 ـ 43 ) .
واته‌ : هه‌موو كه‌سێك ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ره‌ كه‌ ئه‌نجامى داوون ، جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ به‌هه‌شتیان پرسیار له‌ تاوانباران و موجریمان ده‌كه‌ن ، ئێوه‌ چى واى لێكردن كه‌ دۆزه‌خى بن و له‌ دۆزه‌خدا بن ؟! ئه‌وانیش ووتیان : چونكه‌ ئێمه‌ له‌ نوێژگه‌ران نه‌بووین .
* وه‌ ئایا ده‌زانیت كه‌ خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمانى پێكردوویت به‌ نوێژكردن و ئه‌نجام نه‌دانى سه‌رپێچى كردنته‌ له‌ فه‌رمانى په‌روه‌ردگارت ، هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى :[ حَافِظُواْ عَلَى الصَّلَوَاتِ والصَّلاَةِ الْوُسْطَى وَقُومُواْ لِلّهِ قَانِتِينَ ] ( البقرة : 238 ) .


واته‌ : پارێزگارى له‌ نوێژه‌كانتان بكه‌ن ، به‌تایبه‌ت نوێژى ( عصر ) ، و كه‌سانێكى قانت و هه‌ستاو بن به‌ فرمانه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار .
* وه‌ ئایا ئه‌وه‌ت زانیوه‌ كه‌ دوا وه‌سێتى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت صلى الله عليه وسلم پێش ده‌رچوونى له‌ دونیا ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ پارێزگارى له‌ نوێژه‌كه‌ت بكه‌ى ، له‌ كاتێكدا له‌ دوا هه‌ناسه‌ و دوا ساته‌كانى ژیانیدا بووه‌ ؟! هه‌روه‌كو لێوه‌ى ده‌گێرِنه‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌مه‌رگیدا فه‌رموویه‌تى : " اتقوا الله في الصلاة ، وما ملكت أيمانكم " ( صححه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة ، برقم : 868 ) .


واته‌ : له‌ خوا بترسن له‌ نوێژه‌كانتان و ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌ ژێر ده‌ستانن ، له‌ هاوسه‌رانتان و جگه‌ له‌وانیش .
* وه‌ ئایا ده‌زانیت نوێژكردن كلیلى هه‌موو چاكه‌ و خێرێكه‌ ؟ به‌ نه‌كردنى هه‌موو ئه‌و چاكانه‌ى نوێژت له‌ ده‌ست ده‌چێت ؟!! هه‌روه‌كو شێخى پایه‌ به‌رزى ئیسلام ( ابن القیم الجوزي ) ـ به‌ رِه‌حمه‌ت بێت ـ فه‌رمویه‌تى : (( الصلاة : مجلبة للرزق ، حافظة للصحة ، دافعة للأذى ، مطردة للأدواء ، مقوية للقلب ، مبيضة للوجه ، مفرحة للنفس ، مذهبة للكسل ، منشطة للجوارح ، ممدة للقوى ، شارحة للصدر ، مغذية للروح ، منورة للقلب ، حافظة للنعمة ، دافعة للنقمة ، جالبة للبركة ، مبعدة من الشيطان ، مقربة من الرحمن ... ، وسر ذلك : أن الصلاة صلة بالله ـ عز و جل ـ وعلى قدر صلة العبد بربه ـ عز و جل ـ تفتح عليه من الخيرات أبوابها ، وتقطع عنه من الشرور أسبابها ، وتفيض عليه مواد التوفيق من ربه ـ عز و جل ـ والعافية ، والصحة ، والغنيمة ، والغنى ، والراحة ، والنعيم ، والأفراح ، ... )) ( زاد المعاد : ج 4 ، ص 304 ) .

واته‌ : نوێژ : به‌ده‌ست هێنه‌رى رِۆزیه‌ ، وپارێزه‌رى ته‌ندرووستیه‌ ، ودوورخه‌ره‌وه‌ى ئازاره‌ ، پاڵنه‌رى نه‌خۆشیه‌كانه‌ ، پته‌وكه‌رى دڵه‌كانه‌ ، ورِووناك كه‌ره‌وه‌ى رِوومه‌ته‌ ، وئاسووده‌كارى ده‌روونه‌ ، ونه‌هێڵه‌رى سستیه‌ ، وبه‌گرِخه‌رى ئه‌ندامه‌كانه‌ ، به‌رده‌وام كارى تواناكانه‌ ، وفراوانكارى سینگ وخۆراكده‌رى ده‌روونه‌ ، ورِووناك كه‌ره‌وه‌ى دڵه‌ ، وپارێزه‌رى نیعمه‌ته‌كانى خواى په‌روه‌ردگاره‌ ، پاڵنه‌رى ناهه‌مواریه‌كانه‌ ، به‌ ده‌ست هێنه‌رى به‌ره‌كه‌ته‌ ، ودوورخه‌ره‌ره‌وه‌یه‌ له‌ شه‌یتان ، ونزیكه‌ره‌وه‌یه‌ له‌ خواى په‌روه‌ردگار .... نهێنى ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نوێژ په‌یوه‌ندیه‌ له‌گه‌ڵ خواى په‌روه‌ردگار ، وه‌ به‌ پێی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ى نێوان به‌نده‌ وپه‌روه‌ردگارى ، ده‌رگاكانى چاكه‌ وخێرى بۆ ده‌كرێته‌وه‌ ، وهۆكاره‌كانى خراپه‌ى لێ ده‌برِدرێت ، ویارمه‌تى و سه‌ركه‌وتنى خواى په‌روه‌ردگارى به‌ سه‌ردا ده‌رِێژدرێت له‌ لایه‌ن خواى په‌روه‌ردگاره‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ سه‌لامه‌تى و صيحه‌ت وده‌سكه‌وت وده‌وه‌ڵه‌مه‌ندى وئارامى ونیعمه‌ت وخۆشى .. هتد . جا براى لاو ، و خوشكى به‌ حیشمه‌تم : بیرێك له‌م ووتانه‌ بكه‌ره‌وه‌ ، وبرِیار بده‌ كه‌ ئایا دواى بیستنى ئه‌م ووتانه‌ برِیار ده‌ده‌ى كه‌ نوێژه‌كانت بكه‌ى ، یان هێشتا ده‌ڵت رِانه‌چه‌ڵه‌كیوه‌ ؟!!




وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ


سةرجاوة:www.ba8.org







 الموضوع الأصلي : له به رجي نويز ناكه يت // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ????




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
له به رجي نويز ناكه يت , له به رجي نويز ناكه يت , له به رجي نويز ناكه يت ,له به رجي نويز ناكه يت ,له به رجي نويز ناكه يت , له به رجي نويز ناكه يت
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ له به رجي نويز ناكه يت ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة