2011-09-20, 05:56
رسالة بيانات كاتب الموضوع
مەبەست لەووشەی وەهابی چی یە؟ وچۆن سەری هەڵدا؟ نوسينى /ابو موسليم ئاريانى المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: مەبەست لەووشەی وەهابی چی یە؟ وچۆن سەری هەڵدا؟ نوسينى /ابو موسليم ئاريانى
مەبەست لەووشەی وەهابی چی یە؟ وچۆن سەری هەڵدا؟ نوسينى /ابو موسليم ئاريانى زیاتر لە دووسەدە بەرلەئێستا مێژووی ئیسلام ]دەركەوتنی كەسایەتیەكی زاناوچاكەخوازو نوێكەرەوەی ئایین (المجدد)لەوسەردەمە بەنێوی (موحەممەدی كوڕی عەبدولوەهاب) – رەحمەتی خوای لێ بێت – بەخۆوە بینی ،ئەم زانا پایەبەرزە لەساڵی 1115ی كۆچی چاوی بەدونیاهەڵهێناوە ولەساڵی 1206ی كۆچی، كۆچی دوایی كردووە. كەلەپشتی خانەوادەیەكی موسڵمان وزاناوفوقەهابەلیمەتەكانەوە هاتۆتە دونیاوە وهەر لەوانیشەوە فێری زانستی شەرعی بووە. باوكی (عبدالوهاب بن سلیمان – ت 1153ه) یەكێ بوە لەزانا ناودارەكانی (نجد)و (العیینە)،هەروەها باپیریشی (سلیمان بن علی – ت 1079ه) زانایەكی ناودارو بەلیمەت بوە لەگۆرەپانی زانست وموفتی وفەقیهێكی كارامە بووە . مامیشی بەهەمان شێوە (شێخ ئیبراهیم)،باوكی خێزانی (محمدبن عزار)خاڵیشی شێخ (سیف بن محمد بن عزار)گشتیان زاناوئەهلی عیلم بوون، ئەو ژینگە گونجاو و لەبارەی كە شێخی تێدا ژیاوە پاڵنەرێكی چاك بوە بۆئەوەی ئاوا بەزوویی بكەوێتە بەرخوێندن و بەهرەمەندبێ لەزانستەكان. بەر لەتەمەنی دەساڵی قورئانی پیرۆزی لەبەر كردوە ودەستی كردوە بەزانست خوازی وبەردەوام بوە تا ئاستێك كەبەیەكێ لەزانا لێهاتوەكانی بانگەوازی پیرۆزی سەلەفی ناسراوە. كەئەوكات زۆربەی خەڵكی ڕوویان لەگۆرپەرستی وشیرك و خورافەت بوە ،بەجۆرێ داوای یارمەتی وئەنجامدانی پەرستش وداوای قازانج و زەرەر لادان تاكە تكایەكیان بووە ڕووەو ئەوبتانە!. ئەو حەلە زانای پایەبەرز وهەڵگری ئاڵای چاكە خوازی پێشەوا (محمدبن عبدالوهاب)- رەحمەتی خوای لێ بێت – كەپەیرەوكاری ڕارەوی پێشەوا ئەحمەدی كوڕی حەنبەل و لەسەر ئاقیدەی سەلەفی صالح بوە. (8) شۆرشێكی گەورەی لەدژی سۆفیە گۆرپەرستەكان بەرپاكرد ،بەجۆرێ هەوڵی پاك ڕاگرتنی ئاقیدەی یەكخواپەرستی ئیسلامی دا لە ژەنگ و خەوشی شیرك وبیدعە. سوپاس بۆ خوا لەم شۆرشە پیرۆزە سەركەوتنی بەدەست هێنا ولایەنگرانی لەگشت لایەك جلەوی حوكمڕانیان گرتە دەست بەناوی (حكومەتی سعودی). سەرەتا لەشاری (العیینە)دەستی پێكرد وئەو بانگەوازە پیرۆزەی خستە بەردەم سەرۆكی ئەم شارە (عپمان بن أحمد بن معمر)و ڕەزامەندی خۆی بۆ دەربڕی و ئەویش داوای لێكرد تا دەسەڵاتەكەی بخاتە ژێر دەستی بۆ بڵاوكردنەوەی بانگەوازی یەكخواپەرستی لەم ناوچەیە،بەسەركردایەتی شەیخولئیسلام سەربازەكان بەرەو ئەوناوچانەی كە گۆڕومەزارو دارودرەختی لێبوو كرابوون بەپەرستراو و داواوتكایان لەلایەن خەڵكی لێئەكرا، تێكیاندان ولەناویان بردن. پاشان ڕوویان كردە ناوچە شاوخاوییەكان كە قوبەی ( زید بن الخگاب )ی لێبوو ڕووخاندنیان كەئەو قوبەیە خەڵكی سەردانیان ئەكرد وتەبەروكیان پێ ئەكرد. پاشان توانی ئەمیری ( الدرعیە )موحەممەدی كوڕی سعودیش باوەر پێ بێنێ و ڕازی بكات بەوبانگەوازە و ئەوە بو پشتگیری لێكرد تائاستێك بانگەوازی سەلەفی گشت ناوچەكانی نەجدی گرتەوە. پاشان ئەم سەربازانە ڕوویان كردە شاری كەربەلا وهەڵسان بە رووخاندنی قوبەی سەرگۆری (حوسەینی كوری عەلی)- رەزای خوایان لێ بێت – ئەو مەزارەشیان بەتەواوی تێكدا كەجگە لەخوا ئەپەرسترا ،دواتر توانیان شاری پیرۆزی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لەمەزارو ئەزریحەكان پاك بكەنەوە ،بەم شێوەیە (نجد)و(تهامە)و(حجاز)كەوتنە ژێر دەسەڵاتی (محمدبن سعود) – رەحمەتی خوای لێ بێت -. بەم گۆرانكاریە كت وپڕە عوسمانیە توركەكان ترسان هێزو دەسەڵاتی سعودیەكان كاریگەری گەورە دروست بكات لەسەر حوكمرانیەكەیان كەلەهەرێمەكانی تری عەرەبی هەیان بو! هەڵسان بەدژایەتی كردنیان بەچەندین شێواز ،سعودییەكان كەسەرەتا بەرێگای سەربازی دژایەتی كران ،ئەوەبوو هانی (ئیبراهیم پاشا)ی میسریان دا تاخاكیان داگیربكات. هەروەها بەرێگای فیكریشەوە دژایەتی سعودیەكانیان دەكرد وهەڵسان بەبەرز راگرتنی سۆفیەكان و بڕەودان بەبیری سۆفی گەری ،تاخەڵكی ڕق وكینە لەسعودیەكان دابگرن. ئەوكات عوسمانیەكان وسۆفیەكان بەیەكەوە پروپاگەندەو درۆوئیفترای جۆراو جۆریان بۆسعودیەكان هەڵئەبەستا. بۆ وێنە ئەیانگوت : ئەوانە ئاینێكی نوێ یان هێناوە وتاقمێكی تازەن ناویان نان(وەهابی) كەنیسبەتە بۆ شێخ موحەممەدی كوڕی عبدالوهاب – رەحمەتی خوای لێ بێت – وابڵاویان كردەوە گوایە وەهابیەكان رێزبۆ پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دانانێن وناماقوڵی دەرحەق بەپیاوچاكان ئەكەن! پاشان هەندێ لەخۆ فرۆشەكانیش هەوڵی سەرخستنی سۆفی گەرێتیان ئەداو دژی بانگەوازی ئەهلی سوننە تەقەلایان ئەكرد. موفتی مەككە ئەحمەدی زەینی دەحلان یەكێك بوو لەوانە ،هەروەها (إسماعیل النبهانی )یش كەفەرمانبەرێكی ئاینی بوو لەبەیروت. هەروەها هەندێ لەئەزهەرییەكانیش هەڵسان بەنووسینی كتێب و بڵاوكراوە لەدژی ئەهلی سوننە ودەسەڵاتی سعودیا ،كەبەنێو حاجی یەكاندا بڵاویان ئەكردەوە ،ئەزهەریش بەنێو قوتابیان.! ئا ئەم هۆكارانە بوو وای كرد ئەم ووشەی (الوهابیە) تائێستا بمێنێت و خۆیان لەوانەی بەوەهابی ناسراون بەدووربگرن و خەڵكی لێوە بڕەتێنن. لەكتێبی {أوهابیە أم قرأن وسنە (12-14)،ومعجم الفاڤ العقیدە (ص:445)،لەرێگەی كتێبی ((ثلاث رسائل فی الدفاع عن العقیدە))}بەبڕێ دەستكارییەوە
الموضوع الأصلي : مەبەست لەووشەی وەهابی چی یە؟ وچۆن سەری هەڵدا؟ نوسينى /ابو موسليم ئاريانى // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam