ڕۆژێك لەناو دارستاندا كیسەڵ زۆر غەمبار دەبێت،شێر كە گەورەی دارستانە بە هەمو گیانلەبەرەكان ئەلێ:هەر كام لە ئێوە بتوانێت كیسەڵ بهێنێتە پێكەنین،ئەوا دەیكەم بە گەورەی دارستان،هەر كامتان نەتان توانی ئەوا سەری ئەبڕم،مەیمون دێت هەر چەندی خۆی لە زەوی دەدات و بەرز دەبێتەوە،كیسەڵ پێناكەنێت،سەری دەبڕن،زەڕافە دێت دەست دەكات بەمل بادان،هەر پێناكەنێت،سەری دەبڕن،فیل دێت لوت و كلكی دەجولێنێت،كیسەڵ پێدەكەنێت،شێر دەڵێ: چبوو كیسەڵ؟ كیسەڵیش دەڵێ: وەڵا چتان لێ بشارمەوە ئەوەی مەیمونەكە زۆر خۆش بوو!
[b]
2011-09-20, 13:12 من طرف ibn islam