Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

سيسته‌می ميراتگری له‌ ته‌ورات و قورئان دا

  
 
شاطر
 
  
سيسته‌می ميراتگری له‌ ته‌ورات و قورئان دا Empty2010-11-05, 12:36
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
سيسته‌می ميراتگری له‌ ته‌ورات و قورئان دا
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
عضو مشارك
الرتبه:
عضو مشارك
الصورة الرمزية
 
عبدالمجيدهه‌ريري

البيانات
عدد المساهمات : 39
تاريخ التسجيل : 02/10/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: سيسته‌می ميراتگری له‌ ته‌ورات و قورئان دا   






سيسته‌می ميراتگری له‌ ته‌ورات و قورئان دا


ئه‌و كه‌سه‌ی سيسته‌می ميراتگری له‌قورئان دا ده‌خوێنيت و له‌گه‌ڵ ته‌ورات و سيسته‌مه‌ ده‌ستكرده‌كان دا به‌راوردی بكات ده‌زانێ كه‌وا ئه‌م‌ سيسته‌مه‌ی قورئان دانراوی ئاميزاد نيه‌،به‌تابيبه‌ت كه‌ ده‌زانين له‌ڕێگای كه‌سێكی نه‌خوێنده‌وار له‌ناو گه‌لێكی نه‌خوێنده‌واردا هاتوه‌،ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌ئه‌وه‌ی له‌ ته‌ورات و ئينجيل دا هاتوه‌ به‌هيچ شێوه‌ك له‌ قورئان ناچێت هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك شوێنكه‌وتوانیان ده‌ڵێن كه‌ قورئان زانياری له‌م دوو په‌رتوكه‌ وه‌رگرتوه‌ له‌ڕاستيش دا وانيه‌.
له‌ڕێگای ئه‌م ڕونكرنه‌وه‌يه‌دا ئاشكرا ده‌بێت كه‌چۆن‌ ته‌ورات وسيسته‌مه‌ ده‌ستكرديه‌كان نزيكترين كه‌سانی مردوويان له‌ ميرات بێ به‌ش كردوه‌،كه‌بريتين له‌(دايكو باوك وخێزانی مردوو)ته‌نها له‌به‌ر بوونی كوڕێكی مردوو.
زۆرێك له‌ زانا خاوه‌ن په‌رتوكه‌كان_أهل الكتاب_له‌كاتی هاتنی ئاينی ئيسلام دا و تا ئه‌م ڕۆژگاره‌ی ئێمه‌ی تێدان له‌ئه‌نجامی توێژينه‌وه‌ له‌ سيسته‌می ميراتی قورئان دا باوه‌ڕيان هێناوه‌ وئاينی پيرۆزی ئيسلاميان له‌باوه‌ش گرتوه‌ ،دوای ئه‌وه‌ی دڵنيا بوون له‌وه‌ی له‌لايه‌ن مرۆڤێكی نه‌خوێندراوه‌وه‌ نه‌نوسراوه‌.
ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی ئه‌وانی ڕاكێشا ئه‌وه‌بوو كه‌وا ئه‌م سيسته‌مه‌ی ئيسلام چاره‌سه‌ری هه‌موو لايه‌نێكی كردوه‌ بۆ ميراتگرته‌كان كردوه‌ ،ئه‌وه‌ی زۆر زياتريش سه‌رنجي ڕاكێشان ئه‌وه‌يه‌ هه‌موو چاره‌سه‌ريه‌كان له‌ كۆی 10 دێر 25 پيت 5 وشه‌خۆی نواندوه‌كه‌بريتين له‌(النصف والثلث والربع والسدس والثمن)واتا نيوه‌ و سێ يه‌ك و چوارێك و شه‌شێك و هه‌شتێك،ئه‌م سيسته‌مه‌ له‌ ناو گه‌لێكی نه‌خوێنده‌واری وه‌كو عه‌ره‌ب و زاتێكی نه‌خوێنده‌وار ژمێريارێكی‌ ڕيك و پێك گه‌وره‌ترين به‌ڵگه‌يه‌ له‌سه‌ر له‌لايه‌ن مرۆڤه‌وه‌ نه‌نوسراوه‌ ‌
ئه‌گه‌ر دانراوی كه‌سێكی نه‌خوێنده‌وار بوايه‌ زۆر ئاسان بوو كه‌ هه‌ڵه‌ گه‌لێكی زۆری تێكه‌وتبا،ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ دوپات ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌‌ كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌بينين له‌سه‌ده‌ی بيست و يه‌ك دا كه‌سانێك كه‌ساڵانێك مامۆستای وانه‌ی ژمێرياری بوه‌ كه‌چی ناتوانێ هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م 5بنه‌ما ژمێرياريه‌ی ميرات بكات.
يه‌كه‌م جارسيسته‌می ميراتی ته‌ورات _ده‌ستكاري كراوه‌كه‌_باس ده‌كه‌ين و هه‌ڵه‌كانی ده‌ست نيشان ده‌كه‌ين ئه‌وجا ئه‌وه‌ی قورئان باس ده‌كه‌ين و دواتريش لايه‌نه‌ باشه‌كانی قورئان جياده‌كه‌ينه‌وه‌ له‌ڕێگای بۆچونه‌مه‌زنه‌كانی شه‌هيد(سيدقطب)له‌ په‌ڕاوه‌كانی ته‌فسيره‌ باشه‌كه‌ی((في ظلال القرآن).
له‌ته‌وڕات دا سيسته‌می ميرات به‌م شێوه‌يه‌ هاتوه‌:
1" فَتَقَدَّمَتْ بَنَاتُ صَلُفْحَادَ بْنِ حَافَرَ بْنِ جِلعَادَ بْنِ مَاكِيرَ بْنِ مَنَسَّى مِنْ عَشَائِرِ مَنَسَّى بْنِ يُوسُفَ. وَهَذِهِ أَسْمَاءُ بَنَاتِهِ: مَحْلةُ وَنُوعَةُ وَحُجْلةُ وَمِلكَةُ وَتِرْصَةُ. 2 وَوَقَفْنَ أَمَامَ مُوسَى وَأَلِعَازَارَ الكَاهِنِ وَأَمَامَ الرُّؤَسَاءِ وَكُلِّ الجَمَاعَةِ لدَى بَابِ خَيْمَةِ الاِجْتِمَاعِ قَائِلاتٍ: 3أَبُونَا مَاتَ فِي البَرِّيَّةِ وَلمْ يَكُنْ فِي القَوْمِ الذِينَ اجْتَمَعُوا عَلى الرَّبِّ فِي جَمَاعَةِ قُورَحَ بَل بِخَطِيَّتِهِ مَاتَ وَلمْ يَكُنْ لهُ بَنُونَ. 4 لِمَاذَا يُحْذَفُ اسْمُ أَبِينَا مِنْ بَيْنِ عَشِيرَتِهِ لأَنَّهُ ليْسَ لهُ ابْنٌ؟ أَعْطِنَا مُلكاً بَيْنَ أَعْمَامِنَا». 5 فَقَدَّمَ مُوسَى دَعْوَاهُنَّ أَمَامَ الرَّبِّ. 6 فَقَال الرَّبُّ لِمُوسَى: 7 «بِحَقٍّ تَكَلمَتْ بَنَاتُ صَلُفْحَادَ فَتُعْطِيهِنَّ مُلكَ نَصِيبٍ بَيْنَ أَعْمَامِهِنَّ وَتَنْقُلُ نَصِيبَ أَبِيهِنَّ إِليْهِنَّ. 8 وَتَقُول لِبَنِي إِسْرَائِيل: أَيُّمَا رَجُلٍ مَاتَ وَليْسَ لهُ ابْنٌ تَنْقُلُونَ مُلكَهُ إِلى ابْنَتِهِ. 9 وَإِنْ لمْ تَكُنْ لهُ ابْنَةٌ تُعْطُوا مُلكَهُ لِإِخْوَتِهِ. 10 وَإِنْ لمْ يَكُنْ لهُ إِخْوَةٌ تُعْطُوا مُلكَهُ لأَعْمَامِهِ. 11 وَإِنْ لمْ يَكُنْ لأَبِيهِ إِخْوَةٌ تُعْطُوا مُلكَهُ لِنَسِيبِهِ الأَقْرَبِ إِليْهِ مِنْ عَشِيرَتِهِ فَيَرِثُهُ». فَصَارَتْ لِبَنِي إِسْرَائِيل فَرِيضَةَ قَضَاءٍ كَمَا أَمَرَ الرَّبُّ مُوسَى".
1*كچه‌كانی صلفحادی كوڕی حافری كوڕی جلعادی كوڕی ماكيری كوڕی منسی له‌عه‌شيره‌تی منسی ی كوڕی يوسف شه‌كوای خۆيان هێنا لای موسا كه‌ئه‌وه‌ ناوی كچه‌كانن(محله‌ نوعه‌ وحجله‌ و ملكه‌ وترصه‌2*له‌به‌رده‌م موساوعازاری كاهن و سه‌ركرده‌كان و هه‌مووكۆمه‌ڵه‌كه‌كاندا له‌لای ده‌رگای خێوه‌تی كۆبونه‌وه‌كان دا ڕاوه‌ستان و وتيان 3*باوكمان له‌ئاوه‌دانی دامرد و له و‌گه‌له‌ش نه‌بو كه‌ كۆببونه‌وه‌ له‌سه‌ر په‌روه‌رديگار له‌ كۆمه‌ڵه‌ی قه‌وره‌ح به‌لكو به‌ گوناهه‌كانی خۆی دا مردو هيچ كوڕيكيشی نيه‌ 4*بۆچی ناوی باوكمان له‌نێوان هۆزدا ده‌سڕێته‌وه‌ چونكه‌ كوڕی نيه‌؟ميراتمان‌ بده‌ڕێ له‌نێوان مامه‌كانمان دا 5*موسا ئه‌م داوايه‌ی برده‌ لای خودای گه‌وره‌ 6*خودا به‌موسای فه‌رموو 7* كچه‌كانی صلفحاد گوتاره‌كايان به‌ڕاست گووت به‌شيان بده‌ له‌ نێوان مامه‌كانيان به‌شی باوكيشيان بۆ ده‌گوازرێته‌وه‌ 8*به‌ نه‌وه‌ی ئيسرائيل ده‌ڵێی هه‌رپياوێك مرد و هيچ كچێكی نه‌بوو ميراته‌كه‌ی بۆ براكانی ده‌بێت 10ئه‌گه‌ر برای نه‌بوو بۆمامه‌كانيه‌تی11*ئه‌گه‌ر باوكی هيچ برای نه‌بوو ميراته‌كه‌ی بۆ نه‌وه ‌نێزيكه‌كانيه‌تی له‌ هۆزه‌كه‌ی و ميراتی لێ ده‌گرێت)ئه‌مه‌ بوه‌ واجب بۆ نه‌وه‌كانی ئيسرائيل هه‌روه‌ك خودای موسای فه‌رمانی داوه‌..
له‌ئينجيل دا هيچ ده‌قێك باس ناكات كه‌ په‌يوه‌ندی به‌ سيسته‌می ميرات بێت ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ گه‌لی ئينجيل هانايان بۆ ته‌ورات بردوه‌ ،هه‌روه‌ك حه‌زره‌تی(عيسا س.خ)له‌سه‌رده‌می خۆی به‌م شێوه‌يه‌ فه‌رمانی پێكردوون.
ئه‌وه‌ی له‌م ده‌قه‌ دا ڕوونه‌ ئه‌وه‌يه‌كه‌وا سيسته‌می ميراتگرتن لای خاوه‌ن كتابه‌كان سيسته‌مێكی سه‌رتاييه‌و زۆرێك له‌ بابه‌ته‌كای ميرات چاره‌سه‌ر ناكات ،كه‌سێك كه‌ده‌مرێت و له‌دوای خۆی دا خێزانی و چه‌ندكوڕوكچێك و دايكو باوك و براوخوشكو مام و مامۆژن يان ئه‌وانی تر جێده‌هێڵێت به‌ڵام ئه‌م ده‌قه‌ی ته‌ورات به‌شی هه‌موان ديار ناكات،له‌وسيسته‌مه‌ی ميراته‌دا ئه‌گه‌ر مردوو نێربێت يان مێ ئه‌گه‌ر چه‌ند منداڵی نێرينه‌ی هه‌بێت هه‌موو مێراته‌كه‌ده‌به‌ن
و هيچ بۆ ئه‌وانی تر جێناهێڵێت وه‌كو دايك و باوكی و براو خوشكه‌كانی مردوو.
له‌كاتی نه‌بوونی كوڕه‌كانی مردوو ميراته‌كه‌ بۆ كچه‌كانی ده‌بێت و هيچ به‌شێكيش بۆ ئه‌وانی تر نابێت هه‌رچه‌ند له‌مردوو نێزيك بێت.
له‌كاتی نه‌بوونی كچه‌كانيش ميراته‌كه‌ بۆ براكانی مردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌،ئه‌م ده‌قه‌ ئه‌وه‌ی ڕوون نه‌كردۆته‌وه‌ كه دابه‌شكردنه‌كه‌ چۆن ده‌بێت له‌كاتی نه‌بوونی كوڕوكچه‌كان و بوونی باوك و براكانی مردوودا.
هه‌روه‌ها له‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی براكانی دا ميراته‌كه‌ بۆ مامه‌كانی ده‌بێت،به‌ڵام ده‌قه‌كه‌ ڕوونی نه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی نه‌بوونی كوڕو كچه‌كان دا و بوونی باوك و مامه‌كانی مردوو دابه‌شكردنه‌كه‌ چۆن ده‌بێت.
بێ گومان يه‌كه‌م سته‌م لێكراو له‌و‌سيسته‌مه‌ دايك و باوكی مردووه‌كه‌يه‌ ،له‌كاتی پيربونيان و مردنی كوڕه‌كه‌شيان ميراته‌كه‌ دابه‌ش ده‌كرێت و به‌شێكيشيان به‌به‌ر ناكه‌وێت،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌رچی هێزێكيان هه‌بوه‌ له‌گه‌وره‌كردنی ئه‌م كوڕه‌ خستوتيانه‌ گه‌ڕو پاره‌يان سه‌رف كردوه‌ له‌ گه‌شه‌كردنی دا،ئايا سته‌م نی يه‌ دايك و باوكی مردوو له‌ميراتی جگه‌ركۆشه‌كه‌يان بێ به‌ش بكرين؟!..
به‌ڵكو سه‌يرتر ئه‌وه‌يه‌ ئه‌م ميراته‌ی كه‌مردووجێي ده‌هێڵێ بۆ مامه‌كانيه‌تی و دايكی و باوكی مردووه‌كه‌ هيچيان به‌رناكه‌وێت،ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌يه‌كی ڕوونه‌ به‌سه‌ر ده‌ستكاری كردنی ته‌ورات چونكه‌ ناشێت خودای گه‌وره‌ سته‌م له‌ هيچ كه‌س ناكات.
دووه‌م سته‌ملێكراو ژنی مردوه‌كه‌يه‌ به‌هيچ شێوه‌يه‌ پشكی له‌ميراتی مێرده‌ مردوه‌كه‌ی خۆي دا نيه‌،ئه‌گه‌ر كوڕيان كچيكيشی نه‌بوايه‌ ئه‌وه‌ به‌كۆڵه‌واری ده‌ژياو له‌كاتێك له‌به‌رچاوی ئه‌ودا ميراته‌كه‌ی مێردی لای براكانی دابه‌ش ده‌كرێت.
سێه‌م سته‌ملێكراو كچ و خوشك و مامۆژنه‌كانی مردووه‌كه‌يه‌ له‌كاتی هه‌بوونی كوڕێك به‌هيچ شێوه‌يه‌ك پشكی كچه‌كان بوونی نه‌بوه‌،خوشكه‌كانيش له‌گه‌ڵ بوونی براكانی و مامۆژنه‌كانيش له‌گه‌ڵ مامه‌كانی مردوو به‌هه‌مان چاره‌نوس گوزه‌ريان كردوه‌.
ئه‌م سيسته‌مه‌ی ئێستا له‌ وڵاته‌كانی ڕۆژئاوا په‌يڕه‌و ده‌كرێت به‌ناوی مه‌سيحيه‌ت هيچی له‌وه‌ی ته‌وراته‌ گۆڕاوه‌كه‌ كه‌متر نيه‌و به‌هه‌مان ئاقاری هه‌ڵه‌دا ده‌ڕۆن:بۆ نمونه‌ له‌ياسای ميراتی فه‌ڕه‌نسی ژن له‌مێردی ناگرێ و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌،هه‌روه‌ها دايك و باوك هيچيان له‌ميراتی كوڕه‌كانيان به‌ر ناكه‌وێت،ئه‌مه‌له‌كاتێك دا كه‌وا كوڕو كچ به‌يه‌كسانی ميرات ده‌گرن_لای خۆشمان كوێرانه‌ هه‌ندێك كه‌س لاسايان ده‌كاته‌وه‌_.
له‌كاتی نه‌مانی پشتی مردوه‌كه‌ ئه‌وا باوك و دايكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خوشك و براكانی مردوو ماڵه‌كه‌ دابه‌ش ده‌كه‌ن :باوك چوارێك دايكيش به‌هه‌مان شێوه‌،خوشكو براكاني مردووش نێوه‌كه‌ی تری ماوه‌ هه‌ڵده‌گرنه‌وه‌ به‌شێوه‌يه‌كی يه‌كسان،له‌كاتی نه‌مانی ئه‌مانه‌ی باس كراون مام و مامۆژنه‌كان ميراته‌كه‌ ده‌به‌ن.
لای عه‌ره‌به‌كانيش سيسته‌می ميراتگرتن نزيك بوو له‌وه‌ی له‌ته‌وراته‌ ده‌ستكاريكراوه‌كه‌دا هاتبوو،ژن له‌كاتی بوونی پياودا هيچيان به‌به‌رنه‌كه‌وتوه،به‌زۆريش وابوه‌ كه‌ كوڕه‌ گه‌وره‌ی مردوو به‌شی كوڕه‌ بچوكه‌كانيشی بردوه‌.
‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ گوڕينی سيسته‌می ميراتگرتن له‌گرانترين ئه‌ركه‌كانی (پێغه‌مبه‌ر د.خ)بوه‌ كه‌ڕوبه‌ڕوی بوبێته‌وه‌، به‌تايبه‌ت جوله‌كه‌كانی مه‌دينه‌ به‌ياسای ته‌ورات كاريان ده‌كرد كه‌ له‌گه‌ڵ هی عه‌ره‌به‌كان پێكچونيان هه‌بوو.
توانج دان له‌ سيسته‌می نوێی ميرات كه‌ئيسلام هێنای زۆر ئاسان بوو لای عه‌ربه‌كان به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ سيسته‌می‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌ورات نزيكه‌و قوڕئانيش باسی ته‌وراتی كردوه‌ مه‌دحی ته‌شريعه‌كه‌ی كردوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ران كاريان پێكردوه‌("إِنَّا أَنْزَلْنَا التَّوْرَاةَ فِيهَا هُدًى وَنُورٌ يَحْكُمُ بِهَا النَّبِيُّونَ الَّذِينَ أَسْلَمُوا لِلَّذِينَ هَادُوا وَالرَّبَّانِيُّونَ وَالْأَحْبَارُ بِمَا اسْتُحْفِظُوا مِنْ كِتَابِ اللَّهِ وَكَانُوا عَلَيْهِ شُهَدَاءَ فَلَا تَخْشَوُا النَّاسَ وَاخْشَوْنِ وَلَا تَشْتَرُوا بِآيَاتِي ثَمَنًا قَلِيلًا وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ" )المائدة 44. واته‌ به‌رِاستى ئيَمه‌ كاتيَك ته‌وراتمان نارده‌ خواره‌وه‌ ريَنموويى تيادا بوو (بؤ هه‌موو خيَرو چاكه‌يه‌ك)، نوور و رووناكيش بوو (له‌ناو تاريكايىيه‌كاندا)، ئه‌و پيَغه‌مبه‌رانه‌ى كه‌ هه‌ميشه‌ ملكه‌چ‏ و فه‌رمانبه‌ردار بوون حوكمى ئه‌وانه‌يان پيَده‌كرد كه‌ ببوونه‌ جوله‌كه‌، هه‌روه‌ها زانا په‌روه‌ردگار ناسه‌كانيان ‏و زانا شه‌رع ناسه‌كانيشيان، حوكميان ده‌كرد به‌وه‌ى داوايان ليَكرابوو بيپاريَزن، كه‌ ئه‌ويش كتيَبى خوا (ته‌وراته‌)، هه‌روه‌ها شايه‌تيش بوون له‌سه‌رى (كه‌واته‌ ئه‌ى زانايانى جوله‌كه‌، ئه‌ى ئيمانداران) له‌ خه‌لَكى مه‌ترسن به‌لَكو ته‌نها له‌ من بترسن، ئايه‌ت و فه‌رمانه‌كانى من به‌نرخيَكى كه‌م مه‌فرؤشن (ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌ هه‌موو دنياش بيَت هه‌ر كه‌مه‌) جا ئه‌وه‌ى حوكم‏ و داوه‌رى به‌و به‌رنامه‌يه‌ نه‌كات كه‌ خوا دايبه‌زاندووه‌، ئائه‌وانه‌ بيَ باوه‌رِن.
به‌كرده‌وه‌ ئه‌مه‌ ڕوی دا،عوفی له‌ (ابن عباس) ه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كاتێك ته‌فسيری ئايه‌تی(يوصيكم الله في أولادكم للذكر مثل حظ الأنثيين)كرد خه‌ڵكی كه‌زانيان خودا ميراتی به‌ژنان داوه‌ پێيان ناخۆش بوو گوتيان(ژن چوارێك يان هه‌شتيێك ده‌بات و كچی بچوك نيوه‌ و منداڵی نێرينه‌ی بچوكيش به‌شێكی زۆر كه‌چی هيچ كاميان شه‌ڕ ناكه‌ن و ده‌سته‌كه‌وتی شه‌ڕيان به‌ده‌ست ناكه‌وێت،بێ ده‌نگ بن هيوادارين‌ پێغه‌مبه‌ری خودا له‌يادی چوبێت ياخود پێي ده‌ڵێين بۆمان بگۆڕێت،وتيان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا تۆ له‌ميراتی باوك ی دا نيوه‌ ده‌ده‌يته‌ كچه‌كه‌ی و سواری ئه‌سپيش نابێت بۆ پارێزگاری كردن له‌ هۆزه‌كه‌مان ميرات به‌ منداڵی بچوك ده‌ده‌يت ناشتوانێ پارێزگاری له‌ هۆز بكات)ئه‌وان له‌ چه‌رخی نه‌زانين دا وايان ده‌كردو به‌شی ئه‌و كه‌سه‌يان نه‌ده‌دا كه‌وا توانای شه‌ڕكردنی نه‌بوايه‌و برای گه‌وره‌ش له‌پێش هه‌موويان بوو بۆ ميراتگرتن.ئيبن ئه‌بی حاته‌م وئيبن جريرگێڕاويانه‌ته‌وه‌.
قوڕئانی پيرۆز سيسته‌مێكی نوێی ميراتگرتنی هێناوه‌ و پشكی هه‌موو ميراتگره‌كانی داوه‌،به‌تايبه‌ت ژنه‌كان كه‌ پێشتر لای عه‌ره‌به‌كان و جوله‌كه‌كان به‌شيان نه‌بوه.‌
قورئانی پيرۆز بناغه‌يه‌كی مه‌زنی داهێنا كه‌بريتی به‌له‌ئه‌وه‌ی كه‌ ژنه‌كان له‌ميراتی خزمه‌كانيان به‌شيان هه‌يه‌ هه‌روه‌ك پياوه‌كان به‌شيان هه‌يه‌،هه‌رچه‌ند ميراته‌كه‌ زۆر بێت يان كه‌م ،ئه‌م مافه‌ش خودای گه‌وره‌ بۆي داناون كه‌ده‌فه‌رموێت("لِّلرِّجَالِ نَصيِبٌ مِّمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالأَقْرَبُونَ وَلِلنِّسَاء نَصِيبٌ مِّمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالأَقْرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ نَصِيباً مَّفْرُوضاً" النساء 7.) واته‌ پياوان به‌شيان هه‌يه‌ له‌و شتانه‌دا كه‌باوك ‏و دايك و خزمان به‌ ميراتى له‌دوايان به‌جىَ ده‌ميَنيَت، هه‌روه‌ها ژنانيش به‌شيان هه‌يه‌ له‌و شتانه‌دا كه‌ به‌ ميراتيى له‌ باوك ‏و دايك و خزمان به‌جىَ ده‌ميَنيَت، له‌ كه‌م و زؤرى به‌شى هه‌ركه‌سيَك ديارى كراوه‌ و، ده‌بيَت بيدريَتىَ.
قورئان ته‌نها به‌مه‌ ڕانه‌وستا به‌ڵكو داوای له‌ميراتگره‌كان كردوه‌ كه‌و به‌شێك بده‌ن ئه‌گه‌ر كه‌ميش بێت به‌م خزمه‌ نزيكانه‌ی به‌شيان نيه‌ له‌ميراته‌كه‌دا و به‌تايبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌پێشتر پشكيان هه‌بوه‌و به‌هۆی يه‌كێكی نزيكتر له‌ده‌ستی داوه‌،هه‌روه‌ها وه‌كو چاكه‌كردنێك بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ئاماده‌ی دابه‌ش كردنه‌كه‌ بوونه‌ وه‌كو هه‌تيوه‌كان و هه‌ژاره‌كان خودا ده‌فه‌رموێت("وَإِذَا حَضَرَ الْقِسْمَةَ أُوْلُواْ الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينُ فَارْزُقُوهُم مِّنْهُ وَقُولُواْ لَهُمْ قَوْلاً مَّعْرُوفا"ً)النساء 8. واته‌ خؤ ئه‌گه‌ر كاتيَك له‌ دابه‌ش كردنى ميراتيدا خزمان ‏و هه‌تيوان ‏و هه‌ژاران ئاماده‌ بوون، ئه‌وه‌ له‌و ميراتيه‌ به‌شيان بده‌ن و به‌جوانى قسه‌يان بؤ بكه‌ن‏ (پياياندا هه‌لَمه‌شاخيَن).
قورئانی پيرۆز دوپاتی ئه‌وه‌ی كردۆته‌وه‌ كه‌وا نابێت به‌هيچ شێوه‌يه‌ك به‌شی مناڵه‌بچوكه‌كان كوڕبێت يان كچ له‌لايه‌ن گه‌وره‌كانيان به‌سته‌م ده‌ستكاری بكرێت وبوخرێت،هه‌روه‌ها دوپاتی پاراستنی پشكه‌كانيان ده‌كات له‌لايه‌نی براو مامه‌كانيان ياخودئه‌وانه‌ی له‌ئه‌ستۆی گرتوون به‌فيڕۆبڕوات ياخود ده‌بێ ده‌وڵه‌ت بۆیان بپارێزێت تاكو گه‌وره‌ ده‌بن خودا ده‌فه‌رموێت("وَلْيَخْشَ الَّذِينَ لَوْ تَرَكُواْ مِنْ خَلْفِهِمْ ذُرِّيَّةً ضِعَافاً خَافُواْ عَلَيْهِمْ فَلْيَتَّقُوا اللّهَ وَلْيَقُولُواْ قَوْلاً سَدِيداً إِنَّ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ أَمْوَالَ الْيَتَامَى ظُلْماً إِنَّمَا يَأْكُلُونَ فِي بُطُونِهِمْ نَاراً وَسَيَصْلَوْنَ سَعِيراً") النساء 9-10.
دوای ئه‌وه‌ی قورئانی پيرۆز چه‌ند بنه‌مايه‌كی گشتی بۆ سيسته‌می ميراتگرتن دانا به‌وه‌ی هه‌رميراتگرێك به‌شی خۆی دياره‌ و جياوازيش نيه‌ نێرينه‌ بێت يان مێينه‌ به‌شی خۆيان دياركراوه‌،ئه‌مه‌ش له‌ سێ ئايه‌ت دا باس كراوه‌ كه‌وا ژماره‌ی دێره‌كانی له‌10دێڕتێپه‌ڕناكات .
له‌هۆی دابه‌زينی ئايه‌تی ميرات دا هاتوه‌ كه‌ ئه‌بو داودو ترميذى و ئيبن ماجه‌ ده‌گێرنه‌وه كه‌ (‌ژنی سه‌عدی كوڕی ڕه‌بييع هاته‌ لای (پێغه‌مبه‌ر د.خ)وتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا ئه‌مانه‌ كچی سه‌عدی كوڕی ڕه‌بيعن باوكيان له‌گه‌ڵ تۆ غه‌زای كردو له‌ ئوحود شه‌هيدبووه‌و مامه‌كانيشيان ماڵه‌كه‌يان بردوه‌و بشكیان ناده‌ن ،(پێغه‌مبه‌ر د.خ)فه‌رموی خودا له‌م كێشه‌يه‌دا بڕيارده‌دات ،ئايه‌تی ميرات دابه‌زی و حه‌زره‌ت له‌دوای مامه‌كه‌ی ناردوو پێی فه‌رموو دووسێ يه‌ك بده‌ به‌ كچه‌كانی سه‌عدو ژنه‌كه‌شی هه‌شتيه‌كی پێ بده‌ن و ئه‌وه‌ی مايه‌وه‌ بۆ تۆيه‌‌).
ئايه‌تی يه‌كه‌م به‌شی بنه‌ما‌كان و لقه‌كان ديار ده‌كا كه‌ ئه‌مانه‌ن(باوك،دايك،كوڕوكچه‌كانی مردووه‌كه‌)ئه‌م جۆره‌ش ديارترين و زۆرترين حاڵه‌ته‌كانی ميراته‌ و زۆرێك له‌كێشه‌كان بنبڕ ده‌كات،خودا ده‌فه‌رموێت("يُوصِيكُمُ اللّهُ فِي أَوْلاَدِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ فَإِن كُنَّ نِسَاء فَوْقَ اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ وَإِن كَانَتْ وَاحِدَةً فَلَهَا النِّصْفُ وَلأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِّنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِن كَانَ لَهُ وَلَدٌ فَإِن لَّمْ يَكُن لَّهُ وَلَدٌ وَوَرِثَهُ أَبَوَاهُ فَلأُمِّهِ الثُّلُثُ فَإِن كَانَ لَهُ إِخْوَةٌ فَلأُمِّهِ السُّدُسُ مِن بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِي بِهَا أَوْ دَيْنٍ آبَآؤُكُمْ وَأَبناؤُكُمْ لاَ تَدْرُونَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ لَكُمْ نَفْعاً فَرِيضَةً مِّنَ اللّهِ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلِيما حَكِيماً" النساء 11)واته‌(خوا ريَنموويتان ده‌كات و فه‌رمانتان پيَ ده‌دا ده‌رباره‌ى نه‌وه‌كانتان له‌ بوارى ميراتى گرتندا (ئه‌ويش ئه‌وه‌يه‌) كه‌ به‌شى نيَرينه‌يه‌كيان ئه‌ندازه‌ى به‌شى دوو ميَينه‌يانه‌، خؤ ئه‌گه‌ر منالَه‌كان ته‌نها ئافره‌ت بوون (دووان) و له‌ دووان زياتر بوون ئه‌وه‌ دووبه‌ش له‌ سىَ به‌شى ميراتيه‌كه‌ له‌وان به‌ش ده‌كريَت، خؤ ئه‌گه‌ر مردووه‌كه‌ ته‌نها كچيَكى هه‌بوو ئه‌وه‌ نيوه‌ى داراييه‌كه‌ى ده‌دريَتىَ، شه‌شيه‌كيش ده‌دريَت به‌هه‌ريه‌ك له‌ دايك ‏و باوكى ئه‌گه‌ر مردووه‌كه‌ مندالَى هه‌بوو، خؤ ئه‌گه‌ر مردووه‌كه‌ مندالَى نه‌بوو، ته‌نها دايك ‏و باوكى هه‌بوو ئه‌وه‌ دايكى سيَيه‌كى ده‌بات و ئه‌وى تريشى بؤ باوكى ده‌بيَت، خؤ ئه‌گه‌ر باوكى نه‌بوو دايك‏ و براو خوشكى هه‌بوو ئه‌وه‌ شه‌شيه‌كى ميرات بؤ دايكى ده‌بيَت، ئه‌مانه‌ هه‌مووى دواى وه‌سيه‌تيَك كه‌ مردووه‌كه‌ كردوويه‌تى و دانه‌وه‌ى قه‌رزو قه‌رزارى ده‌بيَت، ئيَوه‌ نازانن كه‌ باوانتان ‏و نه‌وه‌كانتان نازانن كام لايان سوودى زياتره‌ بؤتان (له‌به‌رئه‌وه‌ به‌گويَره‌ى فه‌رمانى خوا ميراتى دابه‌ش بكه‌ن، ئابه‌م شيَوه‌يه‌ ميراتى دابه‌ش كردن) فه‌رزه‌ له‌سه‌رتان كه‌ په‌يرِه‌وى بكه‌ن چونكه‌ له‌لايه‌ن خواوه‌ دياريكراوه‌، به‌رِاستى خوايش هه‌ميشه‌ و به‌رده‌وام زاناو دانايه‌.)
به‌شه‌ سه‌ره‌كيه‌كه‌ی ئه‌م ئايه‌ته‌كه‌دياري ده‌كات بريتي يه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر مردوو چه‌ندمنالێكی نێرو مێ ياخود نێرێك يا چه‌ند نێرێكی به‌جێهێشت ئه‌وا ميراته‌كه‌ به‌م شێوه‌يه‌ دابه‌ش ده‌كه‌ن(دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌ن به‌شه‌ كان به‌شی خۆيان برد ئه‌وا ماوه‌كه‌ له‌نێوان كوڕو كچه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت به‌پێوه‌ری به‌شێك بۆ كچ و دوو به‌ش بۆ كوڕ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها كور هه‌بون ئه‌وه‌ ماوه‌كه‌_باقيه‌كه‌_به‌يه‌كسانی دابه‌ش ده‌كه‌ن،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها كچ هه‌بوون ئه‌وا دووسێيه‌ك ده‌به‌ن به‌يه‌كسانی له‌نێوان كچه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت،ئه‌گه‌ر يه‌ك كچيش هه‌بوو ئه‌وا به‌ته‌نها نيوه‌ی ماڵه‌كه‌ ده‌بات).
به‌ڵام به‌شه‌كه‌ی تر له‌ئايه‌ته‌كه‌ په‌يوه‌ندی به‌ به‌شی دايك و باوكی مردوه‌كه‌ هه‌يه‌ كه‌ هه‌ريه‌كه‌يان شه‌شيه‌ك ده‌به‌ن له‌كاتی هه‌بوونی يه‌كێك له‌مناڵه‌كانی مردوو كچ بێت ياخود كوڕ به‌ڵام له‌كچان ده‌بێ دوو كچ يا زياتر هه‌بن،ئه‌گه‌ر يه‌ك كچ هه‌بوو ئه‌وا دايكی مردوو شه‌شيه‌ك ده‌بات و باوه‌كه‌كه‌ش سێيه‌ك ده‌بات،به‌ڵام له‌كاتی نه‌بوونی كچ و كوڕی وخزم و كه‌سه‌كانی تری مردوو ئه‌وا دايكه‌كه‌ سێيه‌ك ده‌بات و باوكه‌كه‌ش دووسێيه‌ك ده‌بات ،له‌كاتی نه‌بوونی برايه‌كانی مردوو له‌دايك و هه‌بوونی براكانی دايكو باوكی دايك شه‌شيه‌ك ده‌بات و باوكيش ماوه‌كه‌ ده‌بات.
ئايه‌تی دووه‌م ئه‌وه‌ كه‌ به‌شی مێردی ژنه‌ مردووده‌كان و براو خوشكه‌كانی له‌دايكه‌وه‌ ديار ده‌كات،خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت(وَلَكُمْ نِصْفُ مَا تَرَكَ أَزْوَاجُكُمْ إِن لَّمْ يَكُن لَّهُنَّ وَلَدٌ فَإِن كَانَ لَهُنَّ وَلَدٌ فَلَكُمُ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْنَ مِن بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِينَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ وَلَهُنَّ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْتُمْ إِن لَّمْ يَكُن لَّكُمْ وَلَدٌ فَإِن كَانَ لَكُمْ وَلَدٌ فَلَهُنَّ الثُّمُنُ مِمَّا تَرَكْتُم مِّن بَعْدِ وَصِيَّةٍ تُوصُونَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ وَإِن كَانَ رَجُلٌ يُورَثُ كَلاَلَةً أَو امْرَأَةٌ وَلَهُ أَخٌ أَوْ أُخْتٌ فَلِكُلِّ وَاحِدٍ مِّنْهُمَا السُّدُسُ فَإِن كَانُوَاْ أَكْثَرَ مِن ذَلِكَ فَهُمْ شُرَكَاء فِي الثُّلُثِ مِن بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصَى بِهَا أَوْ دَيْنٍ غَيْرَ مُضَآرٍّ وَصِيَّةً مِّنَ اللّهِ وَاللّهُ عَلِيمٌ حَلِيمٌ" النساء 12. )واته‌(هه‌روه‌ها نيوه‌ى ميراتى ژنه‌كانتان ده‌دريت به‌ ئيوه‌ ئه‌گه‌ر مندالَيان نه‌بوو، خؤ ئه‌گه‌ر مندالَيان هه‌بوو ئه‌وه‌ چواريه‌كى ميراتي ژنه‌كأنتان بؤ هه‌يه‌، ئه‌مانه‌ هه‌مووى دواى به‌جيَهيَنانى وه‌سيه‌تى ژنان و دانه‌وه‌ى قه‌رزيان و بؤ ژنان چواريه‌كى ميراتى ئيوه‌ برِياردراوه‌ ئه‌گه‌ر ئيوه‌ مندالَتان له‌دوا به‌جىَ نه‌مابيَت، خؤ ئه‌گه‌ر مندالَتان هه‌بوو ئه‌وه‌ هه‌شتيه‌ك بؤ ژنه‌كه‌ ده‌بيَت له‌وه‌ى كه‌ به‌ ميراتى ليَتان به‌جىَ ماوه‌، ئه‌مانه‌ هه‌مووى دواى به‌جيَهيَنانى وه‌سيه‌تتان و دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانتان، خؤ ئه‌گه‌ر پياويَك يان ئافره‌تيَك مرد مندالَ ‏و باوك ‏و باپيرو براو خوشكى دايك و باوكى نه‌بوو، به‌لَكو ته‌نها خوشكيَك يان برايه‌كى دايكى هه‌بوو، ئه‌وه‌ شه‌شيه‌ك به‌شى هه‌ر يه‌كيَك له‌وان ده‌بيَت، خؤ ئه‌گه‌ر براو خوشكى دايكى له‌ يه‌ك زياتر بوون ئه‌وه‌ هه‌موويان هاوبه‌شن له‌ سيَيه‌كى ميراتيه‌كه‌دا (به‌يه‌كسانى ژن‏ و پياو) ئه‌مانه‌ هه‌مووى دواى وه‌سيه‌تيَك كه‌ ده‌كريَت، دانه‌وه‌ى قه‌رز، له‌كاتيَكدا ئه‌و وه‌سيه‌ته‌ زيانبه‌خش نه‌بيَت به‌ميراتگران، ئه‌مانه‌ هه‌ر هه‌مووى برِيار و فرمانن له‌لايه‌ن خواي گه‌وره‌وه‌ و ئه‌و خوايه‌ زانا و به‌ حليلم و حه‌وسه‌لَه‌يه)
ئه‌م ئايه‌ته‌ ئه‌وه‌ دياركه‌ به‌شی پياو له‌ميراتی ژنه‌كه‌ی دا نێوه‌ی ماڵه‌كه‌يه‌ ئه‌گه‌ر هيچ منالی نه‌بێت،وه‌ چوارێك ده‌بات ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ مناڵی هه‌بێت كوڕبێت يان كچ له‌ مێرده‌كه‌بێت ياخود له‌پياوێكی تر
به‌شی ژنه‌كه‌ش ئه‌گه‌ر پياوه‌كه‌ مردبوو چوارێكه‌ ئه‌گه‌ر پياوه‌ مردووه‌كه‌ مناڵی نه‌بێت ،هه‌شتێكيش له‌كاتی هه‌بوونی منالی پياوه‌كه‌ كچ بيت يان كوڕ
به‌شی دووه‌م له‌ئايه‌تی ڕابردوو هه‌روه‌ها ئه‌م ئايه‌ته‌ش له‌سوڕه‌تی (نساء) هه‌ردووكيان به‌شی كلاله‌ ديار ده‌كه‌ن كه‌بريتیه‌ له‌وه‌ی(‌ مردوه‌كه‌ نێر بێت يان مێ دايك و باوك و منالی نه‌بێت به‌ڵام برای هه‌بيت ،ئه‌وجا ئه‌گه‌ر برای له‌دايكه‌وه‌بێت_ولد ام_ ئه‌وا ئايه‌تی ڕابردوو به‌شی هه‌ريه‌ك ديارده‌كات ئه‌گه‌ر يه‌ك برا ياخود يه‌ك خوشك بێت شه‌شيه‌ك ده‌بات ،ئه‌گه‌ر زۆر تر بوون له‌يه‌ك سێيه‌ك ده‌به‌ن به‌يه‌كسانی له‌نێوان نێرو مێينه‌ دابه‌ش ده‌كرێت خودای گه‌وره‌ به‌شی ميراتی براوخوشكی له‌دايكی دياركردوه‌ چونكه‌ ده‌يزانی مرۆڤ ناتوانی به‌ڕێكو پێكی دياری بكات ،به‌ڵام خوداوه‌ند ميراتی برای له‌بابی كه‌لاله‌ جێهێشتوه‌ تاكو قياس بكرێت بۆ سه‌ر ئايه‌تی يه‌كه‌م، ئه‌مه‌يان ده‌توانی به‌ڵام پرسياركردنيان له‌(پێغه‌مبه‌ر)ی خودا كه‌ دوباره‌ بوو وای كرد كه‌ ئه‌م ئايه‌ته‌دابه‌زێت كه‌خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت(
("يَسْتَفْتُونَكَ قُلِ اللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِي الْكَلَالَةِ إِنِ امْرُؤٌ هَلَكَ لَيْسَ لَهُ وَلَدٌ وَلَهُ أُخْتٌ فَلَهَا نِصْفُ مَا تَرَكَ وَهُوَ يَرِثُهَا إِنْ لَمْ يَكُنْ لَهَا وَلَدٌ فَإِنْ كَانَتَا اثْنَتَيْنِ فَلَهُمَا الثُّلُثَانِ مِمَّا تَرَكَ وَإِنْ كَانُوا إِخْوَةً رِجَالًا وَنِسَاءً فَلِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ أَنْ تَضِلُّوا وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ" النساء 176. )واته‌(ئه‌ى محمد(صلى الله عليه وسلم) داواى فتوا‏ت ليَده‌كه‌ن ده‌رباره‌ى (كلاله‌) كه‌ بريتىيه‌: له‌ كه‌سيَك باوك‏ و نه‌وه‌ى نه‌بيَت، تؤش بلَىَ: خوا وه‌لآمتان ده‌داته‌وه‌ له‌و باره‌يه‌وه‌، ئه‌گه‌ر كه‌سيَك (پياويَك) وه‌فاتى كردو مندالَى نه‌بوو، هه‌ر ته‌نها خوشكيَكى هه‌بوو ئه‌وه‌ نيوه‌ى سامانه‌كه‌ى بؤ ئه‌وه‌ (نيوه‌كه‌ى تريشى ده‌خريَته‌ دارايى گشتىيه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌بيَت و ئه‌گه‌ر نه‌بوو له‌ به‌رژه‌وه‌نديه‌كى گشتيدا به‌كارده‌هيَنريَت ، به‌لآم ئه‌گه‌ر مردووه‌كه‌ ئافره‌ت بوو) ئه‌وا براكه‌ى هه‌موو ميراتيه‌كه‌ى ده‌بات، ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ مندالَى له‌ دوا به‌جيَ نه‌مابوو، (خؤ ئه‌گه‌ر پياوه‌ مردووه‌كه‌) دوو خوشكى له‌ دوا به‌جيَ مابوو، ئه‌وه‌ دووبه‌ش له‌ سىَ به‌شى ئه‌وه‌ى به‌جيَى هيَشتووه‌ بؤ ئه‌وان ده‌بيَت، خؤ ئه‌گه‌ر ميراتگران پياوان و ئافره‌تان بوون هه‌موويشيان له‌ خوشك‏ و برا پيَك هاتبوون ئه‌وه‌ بؤ نيَرينه‌يه‌كيان ئه‌ندازه‌ى به‌شى دوو ميَينه‌ هه‌يه‌، خواى گه‌وره‌ ئه‌م شتانه‌تان بؤ روون ده‌كاته‌وه‌ نه‌وه‌كو سه‌رگه‌ردان ببن، خواى گه‌وره‌ش به‌ هه‌موو شتيَك زانايه‌. )هه‌روه‌ك له‌م ئايه‌ته‌دا ڕوونه‌ كه‌ براوخوشكه‌كانی كه‌لاله‌ له‌دايك و باوكه‌وه‌بن ياخود ته‌نها له‌باوك ئه‌وه‌وه‌كو مناڵه‌كانی مردوو مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر كه‌لاله‌ براوخوشكی هه‌بوون ئه‌وه‌ ميراته‌كه‌ له‌نيوانيان دا دابه‌ش ده‌كرێت به‌پێوه‌ری دووئه‌وه‌نده‌بۆ نێرو به‌شه‌ك بۆ مێ،هه‌روه‌ك ئه‌گه‌ر پياوێك بمرێت و له‌دوای خۆی دا كوڕو كچێك يان زياتر جێبهێڵێت ،ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌ن به‌شه‌كان به‌شی خۆيان برد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها خوشكی هه‌بوون ئه‌گه‌ر دوو يان زياتر بوون ئه‌وه‌ دووسێيه‌ك ده‌به‌ن ،ئه‌گه‌ريش يه‌ك خوشك بوو ئه‌وا نيوه‌ی ماڵه‌كه‌ ده‌بات ،ئه‌م سێ ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌ بنه‌ماكانی سيسته‌می ئيسلاميان دياركرد بۆ دابه‌ش كردنی ميرات،كه‌ چاره‌سه‌ری %90حاڵه‌ته‌كان و زياتريش ده‌كات ،بۆيه‌ش زانا موسڵمانه‌كان به‌شێكی فيقهیان به‌ناوی (زانستى الفرائض) داناوه‌و چاره‌سه‌ری %100حاڵه‌ته‌كانی ميراته‌كان ده‌كات وه‌كو ميراتی باپيرو داپيرو مام و مامۆژنه‌كان كوڕه‌براو كوڕه‌مامه‌كان ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌ پشت به‌ستن به‌ ئايه‌ته‌كانی ميرات و فه‌رمووده‌كانی ئه‌م بواره‌ و ئه‌وه‌ی كه‌ ياوه‌ران و دواكه‌وتوانی حه‌زره‌ت پشتيان پێبه‌ستوه‌.
ئه‌وسيسته‌مه‌ی قورئانی پيرۆز هێناويه‌تی سيسته‌مێكی نوێ و ده‌گمه‌نه‌ هيچ كه‌سێك به‌ر له‌ ئيسلام نه‌ی بينيوه‌ و نه‌شيانتوايوه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌م سيسته‌مه‌ بهێننه‌ كايه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌مه‌ له‌سه‌ر چه‌ند بناغه‌يه‌كی ڕوون و ديار بنيات نراوه‌ و بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێكی ڕوون‌ وئاشكرا دانراوه‌ ،كه‌وا خوای گه‌وره‌ به‌رژه‌وه‌ندی ميراتگره‌نێزيكه‌كانی مردووه‌كه‌ی له‌به‌ر چاو گرتوه‌،نێزكه‌كانی مردوو بريتين له‌ (باوكی مردوه‌كه‌و دايكی و كوڕوكچه‌كانی و ژنه‌كه‌ی به‌هۆی تێكه‌ڵاوبونه‌وه‌،ئه‌وانی له‌هه‌موو كه‌س زياتر به‌مردنی ناڕه‌حه‌ت ده‌بن ،دواتر به‌پله‌ دوو براو خوشكه‌كانی و مام و مامۆژنه‌كانی دێن.
كاتێك خوداوه‌ند ميراتی مردوه‌كه‌ی كورت كرده‌وه‌ له‌ دايك و باوك ومناڵه‌كانی مردوه‌كه‌ و ژنه‌كه‌ی ئه‌م كورتكردنه‌وه‌ چه‌ندهۆكارێكی لۆژيكی تێدايه‌ كه‌مرۆڤی زاناو ژير له‌هه‌مبه‌رياندا چۆك داده‌داو باوه‌ڕيان پێده‌هێنێت:
_1باوك و دايك هۆكاری بوونی مردووكه‌ بوونه‌ بۆ ژيان و هێنانه‌ دونيای دا دايك نۆمانگ له‌زگی دا هه‌ڵيگرتوه‌ و دوای بونيشی شيری پێداوه‌،باوكيش پاره‌ی خه‌رج كردوه‌ له‌ به‌خێوكردنی دا هه‌رچيه‌ك پێويستی پێ هه‌بووبێت له‌ جل و به‌رگو خواردن و خواردنه‌وه‌ بۆی دابين كردوه‌ تا گه‌يشتۆته‌ نێزيكه‌ی 18ساڵ ،دواتريش هه‌ردايك و باوك سه‌رچاوه‌ی دامه‌زراندنی ژيانێكی نوێ بوونه‌ بۆی به‌ دابين كردنی خانوو خێزان هتد....
_2ده‌رباره‌ی ژنه‌كه‌شی ئه‌وه‌ به‌شێوه‌يه‌كی ڕاسته‌وخۆ يان ناڕاسته‌وخۆ يارمه‌تی ئه‌وی داوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماڵ و سامانه‌كه‌ی ،مناڵی بۆ هێناوه‌ته‌ دونيا و هه‌ڵساوه‌ به‌ خزمه‌ت كردنی پياوه‌كه‌ی و مناڵه‌كانی و ماڵه‌كه‌ی،ياخود به‌ده‌ستی خۆی يا به‌موچه‌كه‌ی خۆی يارمه‌تی پياوه‌كه‌ی داوه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سامانه‌كه‌ی.
_3هه‌رچی كوڕوكچه‌كانی مردووش هه‌ن ئه‌وا ئه‌وان ئه‌گه‌ر بچوك بن شايان ترين كه‌سن به‌م ميراته‌ ،ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ ش بوون ئه‌وا هه‌ر شايانترين كه‌سن چونكه‌ يارمه‌تی ده‌ری بوونه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماڵه‌كه‌،هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ ڕێگای ڕاستی دابه‌ش كردنی ميراته‌ ،ميرات له‌باوكانه‌وه‌ بۆ كوڕان ده‌مێنێته‌وه‌.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ سته‌مێكی يه‌كجار مه‌زنه‌ كه‌وا دايكو باوك له‌ماڵی كوڕه‌كه‌يان يان كچه‌مردوه‌كه‌يان ته‌نها به‌بوونی كوڕوكچه‌كانی مردووبێ به‌ش بكرێن ئه‌گه‌ر ئه‌و ماڵه‌ی به‌شی دايك و باوكه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ به‌راورد بكريت كه‌ 18سال له‌به‌خێوكردنی ئه‌م كوڕه‌ به‌خشيويه‌تی ئه‌وا شتێكی ئه‌وتۆی به‌به‌ر ناكه‌وێ ،هه‌روه‌ها سته‌مێكی گه‌وره‌وناشرينه‌ كه‌ ژنی مردوه‌كه‌ يامێردی مێردوه‌كه‌ به‌ته‌واوی بێ به‌ش بكرێن ئه‌وجا يه‌كسانه‌ مناڵی هه‌بووبێت يان نا هه‌روه‌ك ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ته‌ورات دا هه‌يه‌ ،ياخود له‌سيسته‌مه‌كانی تر دا هه‌يه‌ وه‌كو سيسته‌می فه‌ره‌نسی ،ئايا ڕه‌وايه‌ كه‌ميراتی مردوو بۆ براو خوشكه‌كانی يان مامۆژن و مامه‌كانی بڕوا و ژنه‌كه‌شی بێ به‌ش بكرێت،كه‌كاريگه‌ريێكی ته‌واوی ڕاسته‌وخۆ يان ناڕاسته‌وخۆی هه‌بوه‌ له‌پێكه‌وه‌نانی ئه‌م ماڵه‌ ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ش قورئانی پيرۆز به‌شی دايك و باوكی وژنه‌كه‌ی داوه‌و بۆ باوك ودايك شه‌شيه‌ك وبۆ ژنه‌كه‌ش هه‌شتيه‌كه‌ ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا مناڵی مردوه‌كه‌ هه‌بن ئه‌م حاڵه‌ته‌شيان زياد ده‌كات له‌كانی نه‌‌بوونی مناڵه‌كان.
ئالێره‌دا پيويسته‌ وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ بدرێته‌وه‌ له‌ خاوه‌ن په‌رتوكه‌كان_أهل الكتاب_و بێ باوه‌ڕه‌كان و دووڕوه‌كان كه‌ ده‌ڵێن(قورئان له‌سه‌ر به‌ش و حه‌قی ژنان به‌شی پياوان ده‌دات كه‌ دووئه‌وه‌نده‌ی ژن ده‌بات).
به‌ خاوه‌ن په‌ر‌توكه‌كان ده‌ڵێين:
يه‌كه‌م:_ئه‌وه‌ی ماڵی له‌شوشه‌يه‌ ناكرێت به‌رد له‌خه‌ڵك بگرێت، ئه‌و ده‌قه‌ی له‌ ته‌وڕات دا هاتوه‌ و ده‌ستكاری كراوه‌ به‌ته‌واوی ژنی بێ به‌ش كردوه‌ ،كچه‌كان و دايك و باوكی مردوه‌كه‌ش به‌ هه‌بووتی كوڕه‌كانی مردوو بێ به‌ش بوونه‌ ،ئايا كامه‌يان ڕاسته‌ له‌گه‌ڵ هی قوڕئان؟!!.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ئاينيشی نيه‌ پێی ده‌ڵێين:بگه‌ڕێوه‌ بۆ سيسته‌می ميراتی فه‌ڕه‌نسی ياخود سيته‌مه‌ ده‌ستكرده‌كانی تر ده‌بينی كه‌ چه‌نده‌ بێڕێزی به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌ت كراوه‌ و سته‌م له‌ ژنی مردوو دايك و باوكی كراوه‌؟!.
بێ گومان قورئانی پيرۆز به‌شی پياوانی له‌سه‌ر حيسابی ئافره‌تان نه‌داوه‌ ته‌نها به‌هۆی سروشتی سيسته‌می كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كه‌‌نه‌بێ كه‌به‌ربڵاوه‌ له‌نێومرۆڤگه‌ل دا ،به‌وه‌ی كه‌پياو له‌ ژن به‌هێزتره‌ و ڕه‌چاوی جياوازه‌كانی نێوانيان كراوه‌.
به‌هێزی پياوان له‌سه‌ر ژنان سيسته‌مێكی جێگيره‌ له‌و كاته‌وه‌ی خودا ئاده‌ميزادی دروستكردوه‌ ،ئێستاش به‌رده‌وامه‌ تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی تێيدان ئه‌مه‌ له‌ زۆربه‌ی كۆمه‌ڵايه‌تیه‌كانی مرۆڤ وايه‌و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه‌ تاكو خوداوه‌ند زه‌وی به‌وه‌ی له‌سه‌ريه‌تی بۆ خۆی ده‌باته‌وه‌،هه‌ر هه‌وڵێكيش بۆ گۆرينی ئه‌م سيسته‌مه‌ ئه‌وه‌ قه‌ت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێ،تاكو سيسته‌می خێزان به‌ڕێوه‌ بێت،خودای گه‌وره‌ش به‌خۆی وای داناوه‌ كه‌پياو به‌هێزتر بێت له‌ڕووی له‌ش و لاره‌وه‌.
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌به‌شی ژنان نه‌يداوه‌ به‌پياوان ئه‌و يه‌كسانيه‌ی به‌شی دايك و باوكه‌ له‌كاتی بوونی مناڵه‌كانی مردوو،هه‌روه‌هابه‌شی خوشكه‌كانی له‌دايك يه‌كسانه‌ له‌گه‌ڵ براهاوشێوه‌كانيان.
كاتيك قورئانی پيرۆز دووئه‌وه‌نده‌ی كچ ده‌دا به‌كوڕ ئه‌وه‌ حه‌قی كوڕه‌كه‌يه‌ نه‌ك له‌به‌شی كچه‌كه‌وه‌ بێت ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكه‌ :
1_ئه‌و پێداويسته‌ ماديانه‌ی دێنه‌ به‌رده‌م كوڕه‌كان له‌ڕێگای ئه‌و سيسته‌مه‌ كۆمه‌ڵايه‌تيه‌به‌ربڵاوه‌ ئه‌م پله‌يه‌ی به‌كوڕ داوه‌.
2_ئه‌وان ماڵی ژنه‌كانيان ڕيك ده‌خه‌ن كه‌ژنه‌كان ئه‌گه‌ر به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆيان نه‌بێت ئه‌گه‌ر نا له‌سه‌ريان نيه‌ هيچ شتێك بكه‌ن،ئه‌وانن كه‌وا ماره‌يی ژنان ده‌ده‌ن وبه‌خێوكردنی ژن و مناڵه‌كانيش هه‌ر له‌ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌وه‌يه‌،ئه‌وان به‌تواناترن له‌ كاركردن به‌هه‌موو جۆره‌كانيانه‌وه‌ به‌هۆی جياوازيان له‌لارو له‌نجه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كچان، به‌هێزترن له‌ پارێزگاری كردن له‌وماڵ و سامانه‌ی بۆيان ده‌مێنێته‌وه‌ ،هه‌روه‌ها ئه‌وان به‌هێزترن له‌ پارێزگاری كردن له‌خودی كچه‌كانيش كه‌ته‌نها به‌هێزه‌كان ده‌توانن پارێزگاريان لێ بكه‌ن،ئه‌مه‌ش سروشتی مرۆڤه‌ له‌وكاته‌ی خودا دروستی كردون هه‌ر واش ده‌مێننه‌وه‌.
پێويسته‌ له‌م شوێنه‌دا ئاماژه‌ به‌ وته‌ی بيرياری گه‌وره‌ شه‌هيد(سيدقطب) بده‌ين له‌سه‌ر سوڕه‌تی (النساء)و ئه‌وه‌ی كه‌‌ ئه‌حكامه‌ ته‌شريعيه‌كانی تێدايه‌ وه‌كو سيسته‌می ميرات ئه‌وه‌ش له‌ڕێگای ته‌فسيره‌ به‌نرخه‌كه‌ی(في ظلال القران)وه‌ كه‌ده‌فه‌رموێت(ئيسلام سيسته‌مێكی ئه‌رێنيه‌بۆ مرۆڤ له‌گه‌ڵ مرۆڤ يه‌كده‌گرێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ پێداويستی و واقعی مرۆڤ دا يه‌كده‌گرێته‌وه‌ ،هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌موو كات و سه‌رده‌مێك دا ده‌گونجێ ومرۆڤ به‌ره‌و كه‌نارێكی به‌رز ده‌بات به‌بێ ئه‌وه‌ی زۆری لێبكات و بێ ئه‌وه‌ی بيخه‌ڵه‌تێنێ ،ئيسلام سيسته‌مێكه‌ چاودێری بنه‌مای خێزان ده‌كات له‌هه‌مات كات دا ژن و مناڵ بێ به‌ش ناكات له‌ميرات هه‌روه‌ك لقه‌كانيشی_فرع_بێ به‌ش نه‌كردوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زيانی به‌ بنه‌ماكۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان نه‌داوه‌ ،ئيسلام ڕێگه‌ نادات به‌سته‌م كردن ماڵ وسامان له‌يه‌ك ده‌ست كۆببێته‌وه‌ هه‌روه‌ك له‌سيسته‌مه‌ ده‌ستكرده‌كان وايه‌،كه‌ ماڵه‌كه‌‌ ته‌تها بۆ مناڵی گه‌وره‌ بووه‌ ياخود به‌سه‌ر لايه‌نێكی كه‌م دابه‌ش كراوه‌ ،كه‌واته‌ له‌م ڕوه‌وه‌ ئيسلام ئاله‌تێكی نوێكه‌ره‌وه‌ی كارايه‌ يۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سيسته‌می ئابوری له‌نێو كۆمه‌ڵ دا وگه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ته‌ بۆ ده‌ستی دادپه‌روه‌ری بێ ده‌ستكاری ده‌سته‌ڵاته‌كان تيايدا كه‌‌واته‌ ئه‌بێ ئه‌وه‌ بسه‌لمێنين كه‌مرۆڤ ناتوانێ ڕكابه‌ری خودا بكا له‌ داڕشتنی به‌رنامه‌كانی ژيان دا و ئه‌بێ له‌هه‌مبه‌ر به‌رنامه‌ی خودادا چۆك دا بده‌ين و بلێين (سبحان من شرع بأحسن ما شرع).

به‌پێنوسی مه‌نصورئه‌لعبادی
ئه‌ندازياری كاره‌با_ده‌رچوی ويلايه‌ته‌يه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مريكا
مامۆستای ئه‌ندازه‌ی كاره‌با له‌زانكۆی زانستوته‌كنه‌لۆجيا_عمان.ئه‌رده‌ن
به‌ده‌ستكاری له‌عه‌ره‌بيه‌وه‌ (عبدالمجيد هه‌ريری)
س_allnor.net







 الموضوع الأصلي : سيسته‌می ميراتگری له‌ ته‌ورات و قورئان دا // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: عبدالمجيدهه‌ريري




 

  
سيسته‌می ميراتگری له‌ ته‌ورات و قورئان دا Empty2010-12-31, 12:40
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
سيسته‌می ميراتگری له‌ ته‌ورات و قورئان دا
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: رد: سيسته‌می ميراتگری له‌ ته‌ورات و قورئان دا   






:@:
ده ست خؤش بێت كاك عبدالمجید :silent:






 الموضوع الأصلي : سيسته‌می ميراتگری له‌ ته‌ورات و قورئان دا // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
سيسته‌می ميراتگری له‌ ته‌ورات و قورئان دا , سيسته‌می ميراتگری له‌ ته‌ورات و قورئان دا , سيسته‌می ميراتگری له‌ ته‌ورات و قورئان دا ,سيسته‌می ميراتگری له‌ ته‌ورات و قورئان دا ,سيسته‌می ميراتگری له‌ ته‌ورات و قورئان دا , سيسته‌می ميراتگری له‌ ته‌ورات و قورئان دا
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ سيسته‌می ميراتگری له‌ ته‌ورات و قورئان دا ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة