2011-09-27, 04:53
رسالة بيانات كاتب الموضوع
ماناى وەرزش لەدیدى زانایانەوە المعلومات الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 227 تاريخ التسجيل : 02/02/2011
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: ماناى وەرزش لەدیدى زانایانەوە
شیخ (ابن السعدی) لەكتێبى (الرياض الناضرة ) دا، لە بەشى (27) دا، دەربارەى وەرزش فەرموویەتى: وەرزش بریتیە لەڕاهێنان وڕاهاتن لەسەر ئەو كردەوانەى كە دەبێتە مایەى سوودمەندى ژیانى مرۆڤ لەئێستا و داهاتوودا وە بتوانێت لەهەمان كاتدا ئامانجە باڵادەستەكانى تیادا فەراهەم بكات. جۆرەكانى وەرزش جۆرەكانى وەرزشیش بریتیە لەم سێ جۆرە (وەرزشى جەستە، وەرزشى ڕەوشت، وەرزشى بیر و هۆش). دیارە ڕوون و ئاشكرایە كەدونیاى ڕۆژئاوا بەدرێژاى مێژوو زۆر و كەم كاریگەرى بەهێزیان هەبووە لەگۆڕینى ناوەڕۆكى بابەتەكان وە یەكێك لەو بابەتانەى كەلە ژێر ئەم كاریگەریەدا ڕزگارى نەبووە (بابەتى وەرزش) ە، كە لەمانا ڕاستیەكەى خۆى دەرچووە و لەیەك جۆرى وەرزشدا كورت هەڵهێنراوە كەئەویش وەرزشى جەستەیە، وە بووەتە بازاڕى بازرگانان، خەریكە چێژى خۆى لەدەست ئەدات، وە پیویستە بایەخ بەهەر سێ جۆرەكە بدرێت و بەپەراوێز خستنى یەكێك لەم جۆرانە دەبێتە مایەى لاوازبوونى كەسایەتى مرۆڤ چونكە خودى مرۆڤ لەم سێ بەشەسەرەكیە پێك هاتووە ئەویش (جەستە، ڕۆح، بیر و هۆش). جۆرى یەكەم: وەرزشى جەستە: بریتیە لەبەهێزكردنى جەستە لەڕێگەى جووڵەى هەمەجۆر لەڕاكردن وڕۆیشتن و... هتد، وە هەر گۆمەڵگایەگیش جۆرێكى تایبەت بەخۆیەوە لەوەرزش بەرپا دەكات كە هەریەكەیان لەژێر ناوێكادایە كە ناوەڕۆكەكەى بریتیە لەوەرزش، ئەگەر ووردبینەوە لەجۆرەكانى پەرستش لەئاینى پیرۆزى ئیسلامدا ئەوا بۆمان ڕوون دەبێتەوە كە هەرجۆرێكیان مانایەك لەماناكانى وەرزش لەخۆ دەگرێت وەكو خۆپاكرتنەوە ( الطهارة)، نۆێژكردن و ئەنجامدانى حەج و عوممرە وتێكۆشان لەپێناوى خوادا و فێربوون و فێركردن ونوسین وخۆێندنەوە و ووتار و بازرگانى و كڕین وفرۆشتن و... هتد. وە سوودى ئەم جوڵانەوانە لەكەسێكەوە بۆ كەسێكى تر دەگڕێت به پێى سستى و چالاكى كەسەكە، ئەم چالاكیانە هۆكارن بۆ بەهێزكردنى جەستەمان واتە وەرزش لەئیسلامدا هۆكارە بۆ بەدەست هێنانى ئامانجى باڵاتر لەژێر ئەم یاسا شەرعیەدا (أن الوسائل لها أحكام المقاصد). بەڵام سەد مەخابن لەدونیاى ئەمڕۆماندا وەرزش بووە بە هەرە گەورەترین ئامانجى سەرەكى كە ڕەنگە لەپێناویدا قوربانى بدرێت. جۆرى دووەم: وەرزشى ڕەوشت: بریتیە لەڕاهێنانى دەروون لەسەر ڕەوشتە جوانەكان لەگەڵ پەروەردگار و خەڵكدا، ئەم جۆرەیان زۆر پڕبایەخ و بەنرخە وە سوودەكانى زۆر و هەمەچەشنن كەناتوانین باسى هەموویان بكەین مرۆڤ، كاتێك كەساییەتیەكى تەواوى بۆ دەستەبەر دەبێت كەبتوانێت ڕەوشتى جوان لەخوێدا بچێنێ و بوارەكانى هەڵس و كەوتى خۆى لەگەڵ خواو خەڵكدا چاك بكاتەوە، ئەوەى پەیوەستە بەپەروەردگاریەوە بریتیە لە پاك كردنەوەى دەروون لەهەموو تاوانێكى هاوشێوەى ڕق و كینەو... هتد لەبەرامبەریشدا ڕاهێنانێتى لەسەر كردەوە جوانەكانى هاوشێوەى خۆشەویستى و دڵسۆزى و بەرپرسیارێتى و قایل بوون و... هتد. ڕاهێنان و ڕاهاتنى دەروون لەسەر ئەم كردەوانە گەورەترین وەرزشى دەروونە كەدەرئەنجام مرۆڤ دەكاتە بەندەیەك كە هەست بەچاودێرى پەروەردگارى بكات و هەرگیز جیا نەبێتەوە وببێت بە ڕەمزى دادپەروەرى و هەست بەچێژى پەرستن بكات وكەسێكى هێمن وئارام بێت، لەهەمان كاتدا پێویستە مرۆڤ ڕاهێنان وڕاهاتن بكات لەسەر ئەو ڕەوشتانەى كە پەیوەستن بەهەڵس وكەوت لەگەڵ خەڵكدا لەهاوشێوەى نەرم ونیانى ولێبوردن و چاوپۆشى و ڕاست كردنەوەى هەڵە بە چاكە وەكو پەروەردگار فەرموویەتى: [ ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ فَإِذَا الَّذِي بَيْنَكَ وَبَيْنَهُ عَدَاوَةٌ كَأَنَّهُ وَلِيٌّ حَمِيمٌ وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا الَّذِينَ صَبَرُوا وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا ذُو حَظٍّ عَظِيمٍ ] (فصلت : 33 ـ 34). جۆرى سێیەم: وەرزشى بیرو هۆش (زرنگى): بریتیە لە سەرقاڵبوونى بیرو هۆش بەزانستى بەسوودەوە. وە ڕاهێنانى بیرو هۆشە بەزانستە شەرعیەكانەوە و دووركەوتنەوەیە لەكارى بێ نرخ كە دەبێتە مایەى زیان چونكە ڕاهێنانى بیر و هۆش لەسەر بیركردنەوەى ڕاست ودروست دواجار هەڵس و كەوتى جوان وباش دێنێتە بەرهەم. وە هەروەها ڕاهێنانێتى لەسەر بیركردنەوە لە دروست كراوەكانى پەروەردگار لە دروست بوونى زەوى و ئاسمان وگەردوون، لەڕێگەى بەدەست هێنانى زانیارى تازەوە لەم بوارەدا. وە بە سوودترین وەرزشیش لەم بوارەدا ڕاهێنانى بیرو هۆشە لەتێرامان وتێگەشتن لەبوارى قورئان وفەرموودەدا. وە بیركردنەوە و تێگەشتن لەم دوو بوارەدا (قورئان و فرموودە) دەرئەنجام بیرو هۆش فراوان دەكات و عەقڵ بەهێز دەكات و زانیارى برەو پێ دەدات. وە یەكێكى تر لە جۆرەكانى بیركرنەوە لەم وەرزشەدا بیركردنەوەیە لە نیعمەتەكانى پەروەردگار بۆ ئەوەى زیاتر گەورەیى ئەومان بۆ دەربكەوێت و سوپاس گوزاربین. لەكۆتایی دا سەرئەنجام ئەوەمان بۆ ڕوون بووەوە كە وەرزش مانا وناوەڕۆكى زۆر لەوە گەورەترە كە ئەمڕۆ خەڵك بۆى ئەڕوانن، وە گەشە بە مرۆڤ دەبەخشێت بەمەرجێك لەو سێ جۆرەدا جێ بەجێ بكەین و لەمانا ڕاست ودروستەكەى خۆى دەرى نەپەڕێنین.
الموضوع الأصلي : ماناى وەرزش لەدیدى زانایانەوە // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: emran