2010-07-26, 10:35
رسالة بيانات كاتب الموضوع
حوكمی ئاهه‌نگگێڕان له شه‌وی نیوه‌ی شه‌عباندا (شه‌وبه‌رات) المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: حوكمی ئاهه‌نگگێڕان له شه‌وی نیوه‌ی شه‌عباندا (شه‌وبه‌رات)
حوكمی ئاهه‌نگگێڕان له شه‌وی نیوه‌ی شه‌عباندا (شه‌وبه‌رات) له گۆڕه‌پانی ئیسلامیمان مسوڵمانان كار و كرده‌وه‌ی جۆراوجۆر له بۆنه ئاینییه‌كان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن. یه‌كێك له‌و كارانه بریتییه له گه‌وره‌گرتنی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان كه شه‌وه‌كه‌ی تێیدا شه‌ونوێژ ئه‌كه‌ن و ڕۆژه‌كه‌شی تیا به‌ڕۆژوو ئه‌بن. بۆیه لێره‌دا به‌پێویستم زانی كه تاوێك بچینه خزمه‌ت شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌ی خوا تاكوو هه‌قیقه‌ت و ڕاستیی ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا بێت كه داخوا ئه‌م جۆره به‌گه‌وره‌گرتنی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان و به‌ڕۆژووبوون و ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌یه‌وه تا چه‌ندی له‌شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌ی خوادا جێی ئه‌بێته‌وه و هاوتایه به قورئان و به سوننه‌ت. ئه‌ڵێین: سه‌ره‌تا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْأِسْلامَ دِيناً (المائدة:3) واته: ئه‌مڕۆ ئایینی ئێوه‌م ته‌واوكرد، وه نیعمه‌تی خۆمم به‌سه‌رتانا ته‌واوكردو هه‌ر به‌وه‌ش ڕازیم كه ئیسلام به‌رنامه‌و ڕێسای ژیانتان بێت. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: أَمْ لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُمْ مِنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَنْ بِهِ اللَّهُ (الشوری:٢١) واته: ئایا ئه‌و بێ باوه‌ڕانه ڕازین به به‌رنامه‌ی خوا؟ یاخود شوێنی ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رانه ده‌كه‌ون كه به‌ناوی ئایینه‌وه به‌رنامه‌یان بۆ داناون و په‌یڕه‌وییان ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی كه خوا مۆڵه‌تی دابێت و پێی ڕازی بێت. هه‌روه‌ها له هه‌ردووه فه‌رمووده سه‌حیحه‌كاندا هاتووه كه له عائیشه –خوا لێی ڕازی بێت- ده‌گێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد) واته: هه‌ر كه‌سێكی كارێك له ئایینی ئێمه دابهێنێت كه له ئایینه‌كه‌دا نه‌بێت، ئه‌وه لێی وه‌رناگیرێ و پێیدا ئه‌درێته‌وه. هه‌روه‌ها له سه‌حیحی موسلیمیشدا هاتووه كه له جابڕ –خوا لێیان ڕازی بێت- گێڕدراوه‌ته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له گوتاری ڕۆژی هه‌ینیدا فه‌رموویه‌تی: (أما بعد : فإن خير الحديث كتاب الله ، وخير الهدي هدي محمد صلى الله عليه وسلم ، وشر الأمور محدثاتها ، وكل بدعة ضلالة) واته: پاشان: چاكترین گوته ئه‌وه‌یه كه له كتێبی خوادایه، وه باشترین ڕێنمایی ڕێنمایی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) ، وه خراترین كاریش داهێنانی كارێكه له دینداو هه‌موو بیدعه‌یه‌كیش گومڕاییه. هه‌ڵبه‌ت ئایه‌ت و فه‌رمووده گه‌لێكی زۆر له‌م سۆنگه‌وه هه‌ن، كه هه‌موویان به‌ڵگه‌ی زۆر ئاشكرا به‌ده‌ست ئه‌ده‌ن كه خوا (سبحانه وتعالى) ئه‌م ئایینه‌ی ته‌واو كردووه و پێویستی به‌وه نییه كه لێی زیادكرێت، وه پێغه‌مبه‌ری ئهكڕهمیش (صلى الله عليه وسلم) چرووكی له ڕاگه‌یاندنی نه‌كردووه‌و هه‌ر هه‌مووی وه‌ك خۆی گه‌یاندووه، هه‌رچی شتێك كه ئوممه‌ته‌كه‌ی پێی بچنه به‌هه‌شت و له ئاگری دۆزه‌خیش وه‌دوور بن بۆی ڕوونكردوونه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌وانه‌ی كه‌له دوای ئه‌مه‌وه گوفتارێك یا ڕه‌فتارێك له دینه‌كه‌ی دا ئه‌هێنن، ئه‌وا به ڕوویاندا ئه‌درێته‌وه‌و لێیان وه‌رناگیرێت، ئه‌گه‌رچی مه‌به‌ستی خراپیشیان له‌م كاره نه‌بووبێت، هه‌ڵبه‌ت یارانی پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) زۆر چاك له‌مه‌م مه‌به‌سته گه‌یشتبوون، هه‌روه‌ها زانایان و شاره‌زایان به هه‌مان شێوه، بۆیه زۆر ڕقیان له بیدعه بووه‌و به تووندی نكووڵیان لێی كردووه‌و بهرهههڵستیان كردووه، یه‌كێك له‌و بیدعانه، بیدعه‌ی ئاهه‌نگگێڕانه به بۆنه‌ی نیوه‌ی شه‌عبان كه شه‌وه‌كه‌ی به شه‌و نوێژ‌و ڕۆژووه‌كه‌ی به ڕۆژوو به گه‌وره ئه‌گرن و ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن، چونكه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له ئارادا نییه كه بۆ ئه‌م كاره‌یان پشتی پێی ببه‌ستن، "بۆیه هه‌موو ئه‌و فه‌رمووده‌و ئهسهرانهیش كه تا ئێستا سه‌باره‌ت به‌م باسه هاتبێت، تێكڕایان لاوازن و درووست نین كه پشتیان پێ ببسهترێت، وه ئه‌و فه‌رموودانه‌یش كه سه‌باره‌ت به قه‌وڵی نوێژكردن له‌و شه‌ودا هاتوون تێكڕایان هه‌ڵبه‌ستراون، هه‌روه‌ك زۆر له زانایان ئاگاداری ئه‌م ڕاستییه‌یان كردووین، "هه‌روه‌ك له دواییا به پشتیوانی خوا قسه‌كانیان ئه‌خه‌ینه ڕوو. هه‌روه‌ها" له هێندێ ئاسار لای هێنێ له سه‌له‌فی ئه‌هلی شام و غه‌یری ئه‌وان هاتووه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه جه‌ماوه‌ری زانایان له‌سه‌رین، كه‌وا ئاهه‌نگگێڕان به‌م بۆنیه‌وه بیدعه‌یه، "ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه له‌م ڕووه‌وه هاتوون تێكڕاین لاوازان، كه هێندێكیان هه‌ر هه‌ڵبه‌ستراون، یه‌كێك له‌و زانایانه‌ی كه ئاگاداری كردووینه‌ته‌وه، (حافیز ئیبنو ڕه‌جه‌ب) كه له كتێبی [لطائف المعارف] به درێژی باسی ئه‌كات و به بیدعه‌یه‌كی داهێنراوی له‌قه‌ڵه‌م داوه، وه فه‌رمووده‌كانیش وێڕای لاوازبوونیان زۆریان لێ به هه‌ڵبه‌ستراو له قه‌ڵه‌م ئه‌دات، سه‌باره‌ت به فه‌رمووده‌ی لاوازیش یان ئه‌وه‌یه كاری پێی ئه‌كرێت له بواری به‌ندایه‌تییه‌كان به‌مه‌رجی ئه‌وه كه ئه‌سڵێكی درووست هه‌بێت كه به‌ڵگه‌بێ بۆی تا كاری پێ بكرێت، ده‌نا هیچ، به‌ڵام ئاهه‌نگگێڕان به‌م بۆنه‌یه‌وه، هیچ ئه‌سڵێك نییه كه پشتی بگرێت و ببێت به‌به‌ڵگه له‌سه‌ر درووستبوونی. هه‌ڵبه‌ت شێخی ئیسلام ئیبنو ته‌یمییه‌ش -به‌ڕه‌حمه‌ت بێت- ئه‌م بنه‌ڕه‌ته‌ی باس كردووه. وه تێكڕای زانایان (ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت) له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه واجب ئه‌وه‌یه كه له هه‌ر ناكۆكییه‌ك یا نایهكدهنگییهك ئه‌گه‌ر بوو ئه‌وه پێویسته بگه‌رێینه‌وه سه‌ر كتێبی خوا و سوننه‌ته پیرۆزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ، هه‌ریه‌ك له‌م دوو سه‌رچاوه له‌سه‌ر هه‌ر شتێك حوكمیاندا ئه‌وه وه‌ر ئه‌گیرێت، شتێكیش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان بوو ئه‌وا ئه‌بێ ڕه‌تبكرێته‌وه، هه‌رشتێكیش له به‌ندایه‌تییه‌كان تێیاندا مسۆگه‌ر نه‌بوون ئه‌وه بهكردنییان دووچاری بیدعه‌یه‌ك ئه‌بنه‌وه كه چاره‌نووسی ئاگره، بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلاً (النساء: ٥٩) واته: ئه‌ی بڕواداران، گوێڕایه‌ڵی خوا‌و گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر و كاربه‌ده‌ستان بكه‌ن كه له ئێوه‌ن و (وه‌ك ئێوه مسوڵمانن)، ئه‌گه‌ر ناكۆكیشتان كه‌وته نێوان، ئه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (قوڕئان و سوننه‌ت) ئه‌گه‌ر ئێوه به هه‌قیقه‌ت باوه‌ڕتان به خوا‌و ڕۆژی دواییه، به‌م شێوه چاكترو ڕوونترو ڕه‌وانتره. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِنْ شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ (الشورى10) واته: له هه‌ر شتێك‌دا كێشه‌و ڕای جیاوازتان بوو، ئه‌وه سه‌ره‌نجامی پرسیاره‌كه‌ی بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ (آل عمران:31) واته: بلێ (ئه‌ی موحه‌ممه‌د) ئه‌گه‌ر ئێوه (ڕاست ده‌كه‌ن و) خواتان خۆش ئه‌وێت، ئه‌وه شوێنی من كه‌ون، ئه‌و ده‌م خوا خۆشی ئه‌ون و له گونههکانتان خۆش ئه‌بێت. یام ده‌فه‌رموێ: فَلا وَرَبِّكَ لا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ (النساء:65) واته: سوێن به په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی موحه‌ممه‌د) باوه‌ڕی نییه كه‌سێك تۆ نه‌كاته دادوه‌ر له كێشه‌و ناكۆكییه‌ك كه ئه‌كه‌وێته نێوانیان. بێگومان ئایه‌ت گه‌لێكی زۆر هه‌ن له‌م ڕووه‌وه، كه ده‌قی زۆر ئاشكران كه له بوونی خیلاف و ناكۆكیه‌كاندا ئه‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ریان، وێڕای ئه‌مه‌ش ئه‌بێت به هه‌ر حوكمێك كهیدهن ڕازی بین و لاملی و منجه منجی تیا نه‌كه‌ین، چونكه هه‌ر ئه‌مه‌یه كه گه‌وهه‌رو ناوه‌رۆكی ئیمان نیشان ئه‌دات. (حافیز ئیبنو ڕه‌جه‌ب) -به‌ڕه‌حمه‌ت بێت- له كتێبی (لطائف المعارف) دا ئه‌ڵێت: سه‌باره‌ت به شه‌وی نیوه‌ی شه‌عبان له كاتی خۆی هێندێ له تابعینهكانی شام، وه‌ك (خالد بن معدان ، ومكحول ، ولقمان بن عامر) ئه‌م شه‌وه‌یان به گه‌وره ئه‌گێڕاو به‌ندایه‌تی زیاتریان تیا ئه‌كردو چاكتر بۆ خوا یه‌كلا ئه‌بوونه‌وه‌و په‌رستشیان ئه‌كرد، به‌ڵام ئه‌ڵێن: ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانی به‌م كاره سه‌رقاڵكردبوو حه‌زی دینداریانی بهرزكردبووهو، چه‌ند ئه‌سه‌رێكی ئیسڕائیلی بوو كه له ئارادابووو ئه‌وان تێیدا لێی به‌هه‌ڵه دا چووبوون، بۆیه زۆربه‌ی زۆری زاناكانی حیجاز نكووڵی و به‌رهه‌ڵستی ئه‌و كاره‌یان لێئه‌كردن، له‌وانه (عطاء ، وابن أبي مليكة) هه‌روه‌ها (عبد الرحمن بن زيد بن أسلم) كه له فه‌قیهه‌كانی مه‌دینه‌یان نهقلكردبوو، له‌وانه گوته‌ی مالكییه‌كان و غه‌یری ئه‌وان وابوو كه ئه‌م كاره‌یان به بیدعه لێك دابووه‌وه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ئیمام ئه‌حمه‌د ئه‌وه سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له هیچ قسه‌یه‌كی لێ نه‌زانراوه‌و نه‌یبووه. به‌رده‌وام ئه‌بێت له قسه‌كانی تا ئه‌گات به‌مه‌و ئه‌ڵێت: شه‌و زیندووكردنه‌وه‌و هه‌ڵسانی شه‌و له شه‌وی نیوه‌ی شه‌عباندا لای پێغه‌مبه‌رو یارانی سابت نه‌بووه. (لێره‌دا قسه‌كانی ئیبنو ڕه‌جه‌ب ته‌واو بوو) هه‌روه‌ها هه‌ر شتێك كه به به‌ڵگه‌ی شه‌رعی سابت نه‌بووبێت، ئه‌وه درووست نییه كه مسوڵمان وه‌ریگرێت، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد) واته: هه‌ر كهسهێكی كارێك ئه‌نجام بدات كه له سه‌ر ڕێ‌و شوێنی ئێمه نه‌بێت، ئه‌وه لێی وه‌رناگیرێت. هه‌روه‌ها "پێشه‌وا (أبو بكر الطرطوشي) "به‌ڕه‌حمه‌ت بێت " له كتێبی (الحوادث والبدع) ئه‌ڵێت: ئه‌بوو وهززاع له زه‌یدی كوڕی ئه‌سله‌م، ئه‌گێڕێته‌وه ئه‌ڵێت: شتێكمان لای شێخه‌كان و فهقیههكانمان پێ نه‌گه‌یشتووه كه ئاوڕیان له مه‌سه‌له‌ی نیوه‌ی شه‌عبان یان له فه‌رمووده‌كه‌ی (مه‌كحول) دابێته‌وه، وه نه‌یانبینیوه كه ئه‌م نیوه‌ی شه‌عبانه فه‌زڵی به‌سه‌ر ڕۆژانی تردا هه‌بووبێت، وه‌ك ده‌ڵێن: به (ئیبن ئه‌بی مه‌لیكه)یان ڕاگه‌یاند، كه‌وا (زیادی نومه‌یری) ئه‌ڵێت: ئه‌جرو پاداشتی شه‌وی نیوه‌ی شه‌عبان وه‌ك ئه‌جرو پاداشتی شه‌وه‌ی قه‌در وایه، ئه‌ویش وه‌ڵام ئه‌داته‌وه ئه‌فه‌رموێت: (ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌م له خۆی گوێ لێ بوایه‌و دارێكیشم به ده‌ست بایه به‌تووندی پیام ئه‌كێشا!!" هه‌روه‌ها عه‌للامه (ئیمامی شه‌وكانی) "به ڕه‌حمه‌ت بێت " له كتێبی (الفوائد المجموعة) ئه‌ڵێت: سه‌باره‌ت به‌و فه‌رمووده‌ی كه گوایه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به عه‌لی فه‌رمووه: (ئه‌ی عه‌لی، هه‌ر كه‌سێك له شه‌وی نیوه‌ی شه‌عباندا سه‌د ڕكات نوێژ بكات و له هه‌ر ڕكاتێكا سووڕه‌تی فاتیحه بخوێنێت و پاشان "قل هو الله أحد " ده جاران بخوێنێت، ئه‌وه خوا هه‌موو كارێكی بۆ پێك ئه‌هێنێت) فه‌رمووی ئه‌و فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستراوه (واته: درۆیه‌كه به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ڵبه‌ستراوه. وه ئه‌ڵێت: ئم فه‌رمووده له ڕێگه‌یه‌كه‌وه هاتووه كه هه‌ڵبه‌ستراوه ئه‌وانه‌یش كه گێڕاویانه‌ته‌وه تێكڕا نادیار‌و حاڵیان ئاشكرا نییه. هه‌روه‌ها له (المختصر) دا ئه‌ڵێت: فه‌رمووده‌ی نیوه‌ی شه‌عبان باتیڵه، هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمووده‌ی كه له (ئیبنو حیببان) ڕیوایه‌ت كراوه كه ده‌فه‌رموێت: (إذا كان ليلة النصف من شعبان فقوموا ليلها وصوموا نهارها) ئه‌و فه‌رمووده لاوازه. (ئه‌م فه‌رمووده لاوازه ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر شه‌وی نیوه‌ی شه‌عبان هات، ئێوه شه‌وه‌كه‌ی به شه‌و نوێژ‌و ڕۆژه‌كه‌ی به ڕۆژوو به‌رنه سه‌ر. هه‌روه‌ها له (اللآلئ) دا ئه‌ڵێت: فه‌رمووده‌ی (مائة ركعة في نصف شعبان بالإخلاص عشر مرات) هه‌ڵبه‌ستراوه. هه‌موو ئه‌و ڕێگه‌یانه‌ی كه ئه‌م فه‌رمووده‌ی لێوه هاتوون، لاوازن. (فه‌رمووده‌كه‌ش ئه‌ڵێت: سه‌د ڕكات نوێژ به ئیخلاص و یه‌كلابوونه‌وه بۆ خوا له نیوه‌ی شه‌وی شه‌عباندا ئه‌نجام بده‌ن) "به‌ڵام حه‌یفێ هێندێ له فه‌قیهه‌كان به‌م فه‌رمووده ههرخهڵهتاون، له‌وانه خاوه‌نی كتێبی ( الإحياء) و هێندێكش له ڕاڤه‌كاران پشتیان به‌م فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستراوه به‌ستووه، بێئاگابوون له‌وه كه هه‌رهه‌موو ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه له باسی فه‌زڵی ئه‌و ڕۆژه هاتوون، تێكڕایان یا لاواز یا هه‌ڵبه‌ستراون". هه‌روه‌ها (حافیزی عێڕاقی) "به‌ڕه‌حمه‌ت بێت " ئه‌ڵێت: فه‌رمووده‌ی: (صلاة ليلة النصف) هه‌ڵبه‌ستراوه‌و درۆیه‌كه به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه كراوه. هه‌روه‌ها (ئیمامی نه‌وه‌وی) "به‌ڕه‌حمه‌ت بێت " له كتێبی (المجموع)دا ئه‌ڵێت:" (نوێژی ڕه‌غائیب، كه بریتییه له دوازده ڕكات كه له نێوان نوێژی ئێواره‌و خه‌وتنان له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م شه‌وی هه‌ینی له مانگی ڕه‌جه‌ب و سه‌د ڕكات نوێژی شه‌وی نیوه‌ی شه‌عبان، ئه‌م دوو جۆره نوێژه دوو بیدعه‌ی بهههڵستراون، وه كه‌سیش نابێت به كتێبی (قوت القلوب) و (احياء علوم الدين) و ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه باسمان كردن هه‌ر خهڵهتێت، چون هه‌ر هه‌موویان فه‌رمووده‌ی نا درووستن و نابێت كه كه‌س پێیانه‌وه فریو بخواو ههرخهڵهتێت." هه‌روه‌ها شێخی پێشه‌وا (أبو محمد عبد الرحمن بن إسماعيل المقدسي) نووسراوێكی زۆر به پێزی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌مه، كه تێیدا قسه‌گه‌لێكی زۆری زانایانی به خۆگرتووه‌و ئه‌هێنێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌مووی نهقلكهین ئه‌وه وه‌به‌ری ڕاناگه‌ین، لێ هه‌ر بۆ نموونه شتێكی لێ به به‌ڵگه ئه‌هێنینه‌وه، له‌وانه ئه‌ڵێت: له‌و ئایه‌ت و فه‌رمووده‌و قسه‌ی زانایان كه له پێشدا هێنامنه‌وه، ئه‌وه بۆ ههقویستان ئاشكرا ئه‌بێت: كه‌وا ئاهه‌نگگێڕان و نوێژكردن له شه‌وی نیوه‌ی شه‌عبان و به‌ڕۆژوو بوونی ڕۆژه‌كه‌ی، بیدعه‌یه‌كی بهرههڵستراوه لای زانایان، بگره له شه‌ریعه‌تی پاكدا هیچ ئه‌رزش و بنهڕێتێكی نییه، بگره كارێكی داهێنراوی سه‌رده‌می دوای سه‌حابه‌ی كیڕامه، ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ كه‌سێك كه هه‌قویست بێت كه گوێ له‌م ئایه‌ته بگرێت كه ده‌فه‌رموێت: الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي و له ماناكه‌ی ڕابمێنیت، ئه‌و كاته هه‌قیقه‌تی كاره‌كه‌ی بۆ ئاشكرا ئه‌بێت، هه‌روه‌ها له‌م فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وورده‌وه بێت و له ماناكه‌ی بفامێت، یا له‌و فه‌رمووده‌ی كه له سه‌حیحی موسلیمدا هاتووه كه له ئه‌بی هوڕه‌یڕه گێڕدراوه‌ته‌وه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ( لا تخصوا ليلة الجمعة بقيام من بين الليالي ، ولا تخصوا يومها بالصيام من بين الأيام ، إلا أن يكون في صوم يصومه أحدكم) واته: شه‌وی هه‌ینی له نێوان تێكڕای شه‌وانی تر به تایبه‌ت مه‌گرن بۆ شه‌و نوێژكردن، وه ڕۆژه‌كه‌شی به ڕۆژوو له نێوان ڕۆژانی تر به تایبه‌ت مه‌گرن، مه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێوه كه هه‌موو ڕۆژێكی بۆ ڕۆژوو بۆ خۆی به قهرارگرتبێت، خۆ ئه‌گه‌ر شه‌وێك له شه‌وه‌كان به تایبه‌ت بگیرایه كه شه‌و نوێژی تیا بكرایه، ئه‌وا شه‌وی هه‌ینی بۆی درووست ئه‌بوو كه بیكات، چونكه وێڕای ئه‌وه كه ڕۆژه‌كه‌ی چاكترین ڕۆژه‌و شه‌وه‌كه‌شی هه‌ر به هه‌مان شێوه‌یه، مه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی درووست له كتێب یا له سوننه‌ت پشتی ئه‌م كاره‌ی بگرێت، ده‌نا هیچ. به‌ڵام كه ئه‌ڵێین شه‌وی قه‌در ئه‌بێ به گه‌وره بگیرێ و شه‌و نوێژی زۆی تیا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌ڵگه گه‌لێكی زۆر هه‌ن كه وێڕای ئه‌وه به‌گه‌وره‌ی ئه‌گرن، ئه‌وا هانیشمان ئه‌دات له زیندوو كردنه‌وه‌یدا. یه‌كێك له‌و به‌ڵگانه كه له هه‌ردوو سه‌حیحه‌كه هاتووه و ده‌فه‌رموێت: (من قام رمضان إيماناً واحتساباً غفر الله له ما تقدم من ذنبه) واته: هه‌ر كه‌سێكی له شه‌وی ڕه‌مه‌زاندا هه‌ڵسێته‌وه‌و ئومێدی قهبوولبوونیشی هه‌بێت، ئه‌وا خوا له گوناهی پێشووی خۆش ئه‌بێت، یان ده‌فه‌رموێت: (ومن قام ليلة القدر إيماناً واحتساباً غفر الله له ما تقدم من ذنبه) . واته: هه‌ر كه‌سێكی شه‌وی قه‌در به شه‌و نوێژ به‌رێته سه‌رو ئومێدی گیرابوونیشی هه‌بێت، ئه‌وا خوا له گوناهی پێشووی خۆش ئه‌بێت. "بۆیه ئه‌گه‌ر شه‌وی نیوه‌ی شه‌عبان، یان یه‌كه‌م شه‌وی هه‌ینی له مانگی ڕه‌جه‌ب، یان شه‌وی ئیسڕاو میعراج شه‌رع به تایبه‌تی بگرتایه له‌وه كه ئاهه‌نگی تیا بگێڕدرێو به‌ندایه‌تی تایبه‌تی بۆ سازكریێت، ئه‌وه حه‌تمه‌ن پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هانی ئه‌داین و تێی ئهگهیاندین و خۆیشی و یارانیشی پێی هه‌ڵئه‌سان، له كاتێك كه ئه‌وان باشترین كه‌سی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و تێكڕای سه‌رده‌مانی تربوون و ئهیشبن." كه‌واته ئێستا ئه‌وه له قسه‌ی زانایان فێر بووین: كه‌وا مه‌سه‌له‌ی ئاهه‌نگگێڕان یا شه‌و نوێژ كردن و به‌ڕۆژوو بوون له نیوه‌ی شه‌عباندا، لای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و یارانی سابت نه‌بووه، هه‌روه‌ك سه‌باره‌ت به فه‌زڵی یه‌كه‌م شه‌وی هه‌ینی و بیست و حه‌فتی مانگی ڕه‌جه‌ب یان ئاهه‌نگی شه‌وی ئیسڕاو معراج، ههروهترهو سابت نه‌بووه، بۆیه زیندووكردنه‌وه‌یان به به‌ندایه‌تی و ئاهه‌نگگێڕان بیدعه‌یه‌كی داهێنراوه. "كه‌واته: هه‌رچی ئه‌م مه‌سه‌له ئهشهرعێنێت، ئه‌وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ڕاست و درووست یاوه‌ری نابێ‌و پشتی ناگرێت، به‌ڵكوو قسه‌یه‌كی چورچ و هیچ و مایه پووچی لێ ده‌رده‌چێت، كه هیچ بنه‌مایه‌ك له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وه خۆی نه‌گرێ و ڕاینه‌گرێت." ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تێبینی: ئه‌م باسه له فه‌توایه‌كی شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز له كتێبی (مجموع الفتاوی) جزمی٢، لاپه‌ڕه ٨٨٢ كورت كراوه‌ته‌وه. سه‌رچاوه: [islamqa.com] ده نگی ئیسلام
الموضوع الأصلي : حوكمی ئاهه‌نگگێڕان له شه‌وی نیوه‌ی شه‌عباندا (شه‌وبه‌رات) // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam