Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

ھەڵەبجە/islam kurd

  
 
شاطر
 
  
ھەڵەبجە/islam kurd Empty2011-09-30, 05:00
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
ھەڵەبجە/islam kurd
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: ھەڵەبجە/islam kurd   






شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ (هەڵەبجە : Helebce) به‌ یه‌كێك له‌ شاره‌ گه‌وره‌‌ و گرنگه‌كانی‌ كوردستانی‌ باشور ده‌ژمێردرێت. ده‌كه‌وێته‌ نێوان هێڵی‌ درێژی‌ (46) پله‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵات‌ و هه‌ر دوو دوو بازنه‌ی پانی‌ (35-36) پله‌ی‌ باكور و (83)كم باشوری‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ شاری‌ سلێمانیه‌وه‌. ڕووبه‌ره‌كه‌ی‌ (1599) كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه‌، له‌ 9،39% ڕووبه‌ری‌ هه‌موو پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێكهێناوه‌. تێكڕای‌ باران بارین له‌ساڵدا (550) ملم ه‌، واته‌ به‌ ناوچه‌ی‌ مسۆگه‌ری‌ باران ناوده‌برێ‌. له‌ باكوری ڕۆژهه‌ڵات‌ و باشوره‌وه‌ ، به‌ چیاكانی‌ هه‌ورامان‌ و شنروێ‌‌ و باڵامبۆ ده‌وره‌دراوه‌. به‌درێژایی‌ (75) كم هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا. ده‌شتی‌ شاره‌زوور كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ ده‌شته‌ به‌پیت‌و ناوداره‌كانی‌ جیهان ده‌ناسرێت ، به‌شێكی‌ گه‌وره‌ له‌ ڕووبه‌ری‌ ئه‌م قه‌زایه‌ی‌ پێكهێناوه‌. ده‌شتی‌ شاره‌زوور به‌ ڕۆژئاوای شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ست پێده‌كات‌ و له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناحیه‌ی‌ سورداش كۆتایی‌ دێت، درێژییه‌كه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ (100) كم ده‌بێت. ئه‌م ده‌شته‌ بژێوی‌ زۆربه‌ی‌ دانیشتوانی‌ ناوچه‌كه‌ی‌ پێكهێناوه‌. ڕێژه‌ی‌ به‌رهه‌می‌ دۆنمێك له‌ دانه‌وێله‌‌ و به‌روبومی‌ هاوینه‌‌ و سه‌وزه‌‌ و میوه‌ هات.

په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌ و بازرگانی‌‌ و جوگرافی‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ شاره‌كانی‌ كوردستانی‌ ڕۆژهه‌ڵات، وه‌كو شاره‌كانی‌ (نه‌وسود، پاوه‌، باینگان، مه‌ریوان). شوێنه‌واره‌ به‌ناوبه‌نگه‌كانی‌ ناوشاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌‌ و ده‌وروبه‌ری‌ : (باخی‌ میر ، قه‌یسه‌ری‌ حامید به‌گ ، مزگه‌وتی‌ پاشا ، مزگه‌وتی‌ جامعه‌ ، مه‌رقه‌دی‌ پیر محه‌مه‌د ، كارێزی‌ حاجی‌ ناجی‌ ، ئاشتی‌ مه‌حمودی‌ یاروه‌یسی‌ ، فره‌ خه‌زێنه‌ ، تووه‌ وشك ، كانی‌ شێخ ، گوڵان ، كانی‌ حه‌مه‌و غان ، كانی‌ سۆفی‌ خدر ، كۆڵه‌ بۆز ، مۆردانه‌، كانی‌ نواڵه‌ ، كانی‌ زارا) .
ناوەڕۆک


* ١ مێژووی‌ دروستبوونی‌ هه‌ڵه‌بجە
* ٢ ناوی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌چیه‌وه‌ هاتووه‌؟
* ٣ شاعیر‌و نوسه‌ر‌و ئه‌دیبه‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ سنوری‌ هه‌ڵه‌بجه‌
* ٤ جوگرافیای گشتی
* ٥ گرنگترین هاوینه‌ هه‌واره‌كانی‌ قه‌زای‌ هه‌ڵه‌بجه‌
* ٦ شاخ‌و لوتكه‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ قه‌زاكه‌
* ٧ دانیشتوان
* ٨ سنووری‌ ئیداری‌ قه‌زای‌ هه‌ڵه‌بجه‌
* ٩ ڕووبار و سه‌رچاوه‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ قه‌زای‌ هه‌ڵه‌بجه‌
* ١٠ سەرچاوە ئاوییەکانی شاری هەڵەبجە
* ١١ كانى یه‌كان
* ١٢ كارێزه‌كان
* ١٣ زێكان
* ١٤ چۆمه‌كان
* ١٥ هاوینەهەوارەکانی هەڵەبجە
* ١٦ سەرچاوەکان

مێژووی‌ دروستبوونی‌ هه‌ڵه‌بجە

گومان له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ ئێستا له‌ سه‌رده‌می‌ فه‌رمانڕه‌وایی‌ توركه‌كاندا دروستكراوه‌، یه‌كڕابوونێك له‌وه‌دا هه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دوای ساڵی‌ (1700) ز دروستكراوه‌. عه‌شیره‌تی‌ جاف دروستكه‌ر‌و بنیاتنه‌ری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ن . ورده‌ ورده‌ ئه‌م شوێنه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ هۆی‌ ناوداری‌ شوێنه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ ئه‌ڕوانێت به‌سه‌ر ده‌شتی‌ شاره‌زووردا ، زیاتر ئاوه‌دان بۆته‌وه‌ و ته‌نها (خێله‌كانی‌ جاف) ی‌ تێدابووه‌ كه‌ زیاتر له‌ (12) هه‌زار خێزان ئه‌بن ، مه‌ركه‌زی‌ ئاوه‌دانی‌ شاره‌زوور بووه‌ , پاشان خه‌ڵكی‌ تر هاتوون و پاڵیان داوه‌ به‌ هۆزه‌كانی‌ جافه‌وه‌ و زیاتر ئاوه‌دان بۆته‌وه‌ .

ده‌ڵێن، عه‌شیره‌تی‌ جاف له‌ ناوچه‌ی‌ جوانڕۆ سه‌ریان بۆ كه‌س دانه‌نه‌واندووه‌ ، پاشان میرێكی‌ ئه‌رده‌ڵان ته‌ماع ده‌كاته‌ ئاو و زه‌وی‌ و زاره‌ به‌پیته‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ و ده‌یه‌وێ‌ به‌ تۆپزی‌ بۆ ژێر ڕكێفی‌ خۆیان بخات، ئه‌وانیش ملی‌ بۆ كه‌چ ناكه‌ن و له‌ ئه‌نجامدا جه‌نگێك ده‌قه‌ومێت و دوو سه‌رۆك خێلی‌ جاف ده‌كوژرێن و ئه‌وه‌ی‌ ده‌مێنێته‌وه‌ پاش ماوه‌یه‌ك ڕووه‌و شاره‌زوور ڕوو له‌ میرنشینی‌ بابانه‌كان ده‌نێن و له‌ ناوچه‌ی‌ (بانی‌ خێڵانی‌ ) ده‌ربه‌ندیخان نیشته‌جێ‌ ده‌بن ، ئه‌و كاته‌ ژماره‌ی‌ جافه‌ هه‌ڵهاتووه‌كان سه‌د ڕه‌شماڵێكه‌ و داوا له‌ میرنشینی‌ بابان ده‌كه‌ن كه‌ مافی‌ نیشته‌جێ‌ بوون و گه‌رمیان و كوێستانیان بده‌نێ‌ , ئه‌وانیش ڕێیان پێ‌ ده‌ده‌ن. به‌هۆی‌ چه‌ند بارودۆخێكی‌ ناله‌باره‌وه‌، وه‌ك چه‌سپاندنی‌ هێڵه‌كانی‌ سه‌رسنور به‌ شێوه‌یه‌كی‌ قایمتر وای‌ له‌ ئێلی‌ جاف كرد به‌ شوێن ڕێگا چاره‌یه‌كی‌ تردا بگه‌ڕێن و بڕیاریان دا واز له‌ كۆچه‌رایه‌تی‌ بهێنن و نیشته‌جێ‌ بن . له‌ هه‌موو ڕویه‌كیشه‌وه‌ گوزه‌ران له‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا گونجاو بوو ، بۆیه‌ بڕیاریان دا ده‌ست به‌ دروستكردنی‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ن . ژماره‌یه‌كی‌ زۆر سه‌رچاوه‌ و مێژوونوس له‌وه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌زاران ساڵ پێش زایین بوونی‌ ژیان و قه‌ڵه‌مڕه‌وی‌ بچوك و گه‌وره‌ ، كوردی‌ و بێگانه‌ ، له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌بوون ، وه‌ك (ئاشوریه‌كان ، بیشداییه‌كان ، میدییه‌كان ، هه‌خامه‌ییه‌كان ، ئه‌سكه‌نده‌ر له‌ سه‌ده‌ی‌ چواری‌ پێش زایین، ئه‌شكانی‌، ساسانیه‌كان، هاتنی‌ ئیسلام ( 21 ی‌ ك . 643 ز)، روادییه‌كان، سلجوقییه‌كان، ئه‌تابه‌كه‌كان، ئه‌ییوبی‌، مه‌غۆلی‌، جه‌لائیری‌ مه‌ڕه‌سپی‌، ته‌یموری‌ له‌نگ ( 1400 ز)، ئه‌رده‌ڵان و سه‌فه‌وییه‌كان، بابانه‌كان، عوسمانی‌، ئینگلیز، شێخ مه‌حمود، حكومه‌تی‌ عێراق، حكومه‌تی‌ كوردی‌ ( حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ).

له‌ ساڵه‌كانی‌ كۆچی‌ جوله‌كه‌ بۆ عێراق و ئێران و كوردستان، ناوچه‌ی‌ شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه‌ چه‌ندین خێزانی‌ جوله‌كه‌ ڕووی‌ تێده‌كه‌ن و نیشته‌جێ‌ ده‌بن و له‌ پاڵ خێڵه‌كانی‌ جاف دا په‌نا ئه‌درێن ، كاروباری‌ بازرگانی‌ ئه‌كه‌ن له‌و سنوره‌دا ، به‌مه‌ش زیاتر ئه‌بێت به‌ مه‌ركه‌زێكی‌ بازرگانی‌ و ئاڵوگۆڕ له‌و سنوره‌دا.

هه‌ڵه‌بجه‌ بازارێكی‌ بازرگانی‌ گه‌رمی‌ هه‌بوو شارۆچكه‌یه‌كی‌ كورد نشینی‌ قه‌ره‌باڵغ بوو، ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ 60 هه‌زاركه‌س زیاتر بوو.

ناوچه‌كانی‌ هاوسنووری‌ هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی‌ ئێران‌و توركیا هاوشێوه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ كام له‌و ناوچانه‌ هاوشێوه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ نین‌و له‌ بواری‌ ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ردا وه‌ك ئه‌و خزمه‌تیان به‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد نه‌كردووه‌.

ڕیش سپیان‌و پیاوه‌ دێرینه‌كانی‌ شار هه‌ندێكیان ده‌ڵێن ، یه‌كه‌م خانوو له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌گه‌كانی‌ (شیوه‌كه‌ڵ) دروستیان كردووه‌‌و پاشان نه‌وه‌كانیان له‌وێدا نیشته‌جێ‌ ده‌بن، كه‌ ئه‌مانیش (حه‌مه‌ چاوه‌ش)‌و هه‌رسێ‌ كوڕه‌كه‌ی‌ (پیرۆت‌و سڵێمان‌و عه‌بدوڵڵا) ئه‌مانیش له‌گه‌ڵ خۆیاندا بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ تر دێنن ، كه‌ ئه‌مانه‌ بوون، (حه‌مه‌ پیرۆت) موختاری‌ تورك بووه‌، (ئه‌حمه‌دی‌ پیرۆت)‌و (سڵێمان) یش ئه‌م منداڵانه‌ی‌ هه‌بووه‌ (حاجی‌ محه‌مه‌د)، (قادر)، (حاجی‌ فه‌ره‌ج)، (ئه‌مین)‌و (عه‌بدوڵڵا)ش كه‌ ئه‌م منداڵانه‌ی‌ هه‌بووه‌ (ئه‌وڕه‌حمان، ئه‌حمه‌د، مه‌حمود،سه‌عید، ئه‌مین، حه‌مه‌ ساڵح) به‌پێ‌ی‌ ئه‌م بۆچوونه‌ یه‌كه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ دروستكردبێ‌ ئه‌م ماڵانه‌ بوون كه‌ ئێستا له‌ناو خه‌ڵكی‌ شار به‌ (13) سیانزه‌ ماڵه‌ ناسراون.

هه‌ڵه‌بجه‌ جاران دوو قه‌یسه‌ری‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌بوو (قه‌یسه‌ری‌ پاشا‌و قه‌یسه‌ری‌ حامید به‌گ) كه‌ له‌ ساڵی‌ 1934 دروستكراوه‌، بینا‌و سه‌را‌و پۆلیسخانه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ساڵی‌ 1930 دروستكراوه‌، یه‌كه‌م قوتابخانه‌ ساڵی‌ 1925 و ساڵی‌ 1929 بوو به‌خاوه‌نی‌ نه‌خۆشخانه‌ ، ساڵی‌ 1940 ئامێری‌ كاره‌بای هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌وته‌ گه‌ڕ. له‌ساڵی‌ 1929 پرۆژه‌ی‌ ڕه‌سمی‌ ئاوی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌واو بوو، له‌ساڵی‌ 1924 ته‌له‌گراف خانه‌ دامه‌زاوه‌، له‌ناو شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌نها یه‌ك ئۆتۆمبێل هه‌بووه‌ پێیان وتووه‌ (لۆریه‌كه‌ی‌ عه‌زه‌) ئه‌م لۆرییه‌ به‌ دوو ڕۆژ ئه‌مسه‌ر‌و ئه‌وسه‌ری‌ ئه‌كرد له‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ بۆ سلێمانی‌ له‌ساڵی‌ 1950.
ناوی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌چیه‌وه‌ هاتووه‌؟

له‌سه‌ر ناوی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بیروڕای جیا جیا هه‌ن:

* ئه‌ڵێن كابرایه‌ك له‌و شوێنه‌دا له‌كۆنه‌وه‌ بێچوه‌ (هه‌ڵۆ)یه‌كی گرتووه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ناوی‌ لێنراوه‌ (هه‌ڵۆ به‌چه‌) پاشان بووه‌ به‌ هه‌ڵه‌بجه‌.

* هه‌ندێكی‌ تر ده‌ڵێن، ئه‌و شوێنه‌ زۆر دڵگیر بووه‌ به‌هۆی‌ باغ‌و بێستان‌و ئاو شیناییه‌وه‌ پێیان وتووه‌ (عه‌جه‌ب جا) له‌ زمانی‌ فارسیه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، پاشان گۆڕاوه‌ به‌ (هه‌ڵه‌بجه‌)، واته‌ جێیه‌كی‌ سه‌ڕسوهێنه‌ر.
* هه‌ندێكی‌ تر ئه‌ڵێن ، كابرایه‌ك پێش هه‌موو كه‌س هاتووه‌‌و ئاوه‌دانی‌ كردۆته‌وه‌‌و ناوی‌ (هه‌ڵۆ به‌گ) بووه‌ ورده‌ ورده‌ ئه‌و ناوه‌ به‌هۆی‌ گه‌شه‌كردن له‌زمانی‌ كوردیدا بوو به‌ (هه‌ڵۆجا) یان (هه‌ڵه‌بجه‌).

* ئه‌ڵێن ئه‌و ناوچه‌یه‌ باغ‌و بێستانی‌ هه‌بووه‌‌و دره‌ختی‌ (هه‌ڵوژه‌ی‌) زۆر بووه‌، به‌هۆی‌ گۆڕانكاری‌ له‌زمانی‌ كوردیدا بووه‌ به‌ (هه‌ڵه‌بجه‌).

ڕیوایه‌تێكی‌ تر ئه‌ڵێت، له‌ ساڵه‌كانی‌ 1600 تا 1615 هه‌ڵۆخانی‌ ئه‌رده‌ڵان هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ ئاوه‌دان كردۆته‌وه‌ هه‌ربه‌ناوی‌ خۆیه‌وه‌ ناوی‌ ناوه‌ (هه‌ڵۆچه‌)پاشان بووه‌ به‌ (هه‌ڵه‌بجه‌).

* هه‌ندێكی‌ تر ده‌ڵێن، كاتێك خه‌ڵكی‌ ناوچه‌ی‌ كرماشان له‌ڕێگه‌ی‌ بازرگانیه‌وه‌ ڕۆیشتوون به‌ره‌و (حه‌ڵه‌ب)ی‌ سوریا بینیویانه‌ كه‌وا ئاو هه‌وای‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌هی‌ ناوچه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌چێت، ئه‌وان ناویان لێناوه‌ (حه‌له‌بجه‌) ، واته‌ (حه‌ڵه‌بی‌ پچوك).

به‌ڵام هه‌ندێكی‌ تر پێیان وایه‌ كه‌ (ئه‌ڵه‌بجه‌) له‌ (ئه‌ڵه‌ب ئه‌رسه‌لان) ه‌وه‌ هاتووه‌ ، كه‌ میرێكی‌ ده‌وڵه‌تی‌ سه‌لجوقیه‌كان بووه‌،له‌كاتی‌ سه‌ردانیدا بۆ كوردستان ، به‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا گوزه‌ری‌ كردوه‌‌و ناوی‌ لێناوه‌ (ئه‌ڵه‌ب جا) ، واته‌ شوێنی‌ (ئه‌ڵه‌ب ئه‌رسه‌لان)، مامۆستا جه‌مال بابان ئه‌م ڕایه‌ی په‌سه‌ند كردووه‌.
[دەستکاری] شاعیر‌و نوسه‌ر‌و ئه‌دیبه‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ سنوری‌ هه‌ڵه‌بجه‌

1. ئیبن سه‌لاح شاره‌زووری‌ 2. مه‌لا ئه‌لیاس شاره‌زووری‌ 3. مه‌ولانا خالیدی‌ نه‌قشبه‌ندی‌ 4. شێخ عوسمان سه‌راجه‌دین نه‌قشبه‌ندی‌ 5. شێخ عه‌بدوڵڵا خه‌رپانی‌ 6. حه‌زره‌تی‌ مه‌وله‌وی‌ شاعیری‌ گه‌وره‌ی‌ كورد 7. نالی‌ شاعیری‌ شاره‌زووری‌ 8. عه‌بدوڵڵا گۆران 9. شێخ نجم الدین نه‌قشبه‌ندی‌ 10. شێخ حسامه‌دین 11. شێخ عه لادین 12. ئه‌حمه‌د موختار جاف 13. تاهیر به‌گی‌ جاف 14. قانع كه‌ زۆربه‌ی‌ ژیانی‌ له‌م سنووره‌دا به‌سه‌ر بردووه‌ 15. مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم موده‌ریس 16. شێخ عوسمان نه‌قشبه‌ندی‌ 17. مه‌لا حه‌سه‌ن قازی‌ 18. شێخ حه‌مه‌ ئه‌مین كاردۆخی‌ 19. حلمی‌ عه‌لی‌ شه‌ریف 20. محه‌مه‌دی‌ مه‌لا كه‌ریم 21. ساڵح هه‌ژار 22. ساڵح شاره‌زووری‌ 23. مه‌لا مسته‌فای‌ زه‌ڵمی‌ 24. شێخ ئه‌مین نه‌قشبه‌ندی‌ 25. حه‌مه‌ ئه‌مین هه‌ورامی‌ 26. عوسمان هه‌ورامی‌ 27. مه‌حمود یاروه‌یسی‌ 28. عادله‌ خانم 29. وه‌لی‌ دێوانه‌ 30. بابا ڕه‌سوڵی‌ عه‌بابه‌یلێ‌ 31. شێخ مسته‌فای‌ موفتی‌ 32. نامیق 33. تایه‌ر به‌گ 34. ساڵح هه‌ژار 35. ع.ع. شه‌ونم 36. ئه‌ژی‌ گۆران 37. جه‌فایی‌‌و كاردۆخی‌‌و عه‌زیزی‌ فتاح‌و مامۆستا هیوا حیلمی‌ و شاره‌زووری‌ ...هتد.
جوگرافیای گشتی

هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ دوورى 75 كم كه‌وتووه‌ته‌ خواروى رِۆژهه‌ڵاتى شارى سلێمانیه‌وه‌ و تا كاتى كیمیابارانه‌كه‌ ژماره‌ى دانیشتوانى پتر له‌ 70000 كه‌س ئه‌بوو 726 م له‌ ئاستى ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌ و رِووبه‌رى خاكه‌كه‌ى 1532كم ئاو و هه‌واى مام ناوه‌ندى یه‌ ، ته‌نیا چله‌ى زستانى سارده‌ و چله‌ى هاوینى گه‌رمه‌ ئتر رِۆژه‌كانى ترى ساڵ كه‌ش و هه‌واى خۆش و له‌ بارى هه‌یه‌ و ناوچه‌یه‌كى باراناى یه‌ له‌ ساڵدا (750)ملم بارانى لىَ ئه‌بارێت. له‌ چله‌ى زستاندا چه‌ند جارێك به‌فرى لىَ ئه‌بارێت به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ نامێنێته‌وه‌ كه‌ خه‌ڵك هه‌راسان بكات .


به‌پێى هه‌ندێك شوێنه‌وارى كۆن وا ده‌رئه‌كه‌وێت كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ مه‌ڵبه‌ندى ژیان بووه‌ ، به‌ڵام چه‌ندین جار وێران كراوه‌ دوا جار له‌ ده‌ور و به‌رى ساڵى 1650 دا ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه‌ و وورده‌ ووده‌ گه‌شه‌ى كردووه‌ و بووه‌ به‌ شار . به‌هۆى ئه‌و ئاو و هه‌وا خۆش و له‌ باره‌یه‌وه‌ جگه‌ له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ى خۆى خه‌ڵكى تریش له‌ ناوچه‌ و مه‌ڵبه‌نده‌كانى تره‌وه‌ بۆى هاتوون و تیایدا گیرساونه‌ته‌وه‌ ، بۆیه‌ چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ى تیابوو كه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ دانیشتوى(قه‌ره‌اغى، پێنجوێنى، مه‌ریوانى ، بانه‌یى ، سلێمانه‌یى ، سنه‌یى ، جوانرِۆیى ، پاوه‌یى ، كامیارانى ، به‌رزنجى) بوون .


یه‌كه‌مین ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ دواى وێرانكردنى له‌ ده‌وروبه‌رى ساڵى 1650دا له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى حه‌مه‌ چاوه‌ش شیوه‌كه‌ڵیه‌وه‌ بووه‌ كه‌ خۆى و كورِ و كورِه‌زاكانى له‌ ناوچه‌ى خۆیان گرفتیان بۆ پێش هاتووه‌ سه‌رى خۆیان هه‌ڵگرتووه‌ و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ گیرساونه‌ته‌وه‌ . (حه‌مه‌ چاوه‌ش) سىَ كورِى هه‌بووه‌ به‌ ناوى (پیرۆت،سڵێمان،عه‌بدوڵا) . سڵێمان چوار كورِى هه‌بووه‌ به‌ ناوى (ئه‌مین ، محه‌مه‌د ، قادر ، فه‌ره‌ج) . عه‌بدوڵا شه‌ش كورِى هه‌بووه‌ به‌ ناوى ( حه‌مه‌ ساڵه‌ح ، عه‌بدوالره‌حمان ، ئه‌حمه‌د ، مه‌حموود ، سه‌عید ، ئه‌مین) . پیرۆتیش هه‌ر به‌ لاوى مردوه‌ ئیتر ئه‌م سیانزه‌ ماڵه‌ له‌ ده‌وروبه‌رى مزگه‌وتى (ته‌كیه‌)دا نیشته‌جىَ بوون و بۆ خواردنه‌وه‌ و كشتوكاڵ سودیان له‌ سه‌رچاوه‌ى (كانى نه‌واڵه‌) وه‌رگرتووه‌ كه‌ ئه‌و ده‌مه‌ سه‌راوێكى گه‌وره‌ بووه‌ و ئێستا ئه‌كه‌وێته‌ ناو (باخى گشتى) شاره‌وه‌ ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ له‌ جێگه‌ى مزگه‌وتدا كانیه‌ك هه‌بووه‌ حه‌مه‌ى باول كه‌ خۆى له‌ نه‌وه‌ى (حه‌مه‌ چاوش)ه‌ به‌ ده‌ماو ده‌م بیستویه‌تى و ئه‌ڵىَ "ئه‌م سیانزه‌ ماڵه‌ ده‌ستێكى باڵایان هه‌بووه‌ له‌ به‌رهه‌م هێنانى كشتوكاڵ و باخ و بێستاندا ، گنم و جۆ و چه‌ڵتوكیان چاندووه‌ و داره‌ى هه‌ڵوژه‌ و قیسى و قۆخ و سێو و تویان رِواندوه‌ ، بم كاره‌ شوێنه‌كه‌یان ته‌واو بوژاندوه‌ته‌وه‌.


دواى ئه‌م سیانزه‌ نزیك به‌ بیست ماڵ جووله‌كه‌ى تىَ هاتووه‌ كه‌ به‌ ته‌نیشتى ئه‌وانه‌وه‌ ماڵیان دروست كردووه‌ پاشان له‌ سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى (محمد پاشاى جاف)دا ژماره‌یه‌ك ماڵه‌ به‌گزاده‌ى جافى تىَ هاتووه‌ و له‌ شوێنى خۆیاندا كه‌ئێسته‌ش پىَى ئه‌وترێت گه‌رِه‌كى پاشا رِه‌شماڵیان هه‌ڵداوه‌ و چه‌ند ماڵێكیشیان دروست كردووه‌ " دواى ئه‌مانه‌ له‌ سه‌رده‌مى ژیانى مه‌لا عه‌بدوڵاى خه‌رپانیدا گه‌رِه‌كى (پیر محمد)یش كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ى (مزگه‌وتى جامیعه‌) بووه‌ ، ئاوه‌دان ئه‌كرێته‌وه‌ .


ئیتر وورده‌ وورده‌ خه‌ڵكى ده‌وروبه‌ر رِووى تىَ ئه‌كه‌ن و گه‌وره‌ ئه‌بێت میسته‌ر رِیچ له‌ گه‌شت نامه‌كه‌یدا كه‌ ساڵى (1920) نوسیویه‌تى واى دیارى ئه‌كات كه‌ ئه‌و ده‌مه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ شار بووه‌(برِوانه‌ لاپه‌رِه‌ 124) كه‌چى سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر نزیك به‌م مێژووه‌ى رِیچ مێژوویه‌كى ترمان هه‌یه‌ كه‌ مێژووى كۆچى یه‌ نه‌ك زاینى واى دیارى ئه‌كات كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌و ده‌مه‌ دىَ بووه‌. له‌ سه‌ر نوسراوى ( حاشیه‌ السید شریف الجرجانى على كتاب المگول فى البلاغه‌)دا نوسراوه‌: كتبه‌ السید رسول ابن السید محمد سنه‌ 1240 بقریه‌ حلبجه‌ واته‌ : سید رسوڵى كورِى سید محمد له‌ ساڵى1240ه ئه‌مه‌ى نوسى له‌ گوندى هه‌ڵه‌بجه‌ ، من پێم وایه‌ مێژووه‌كه‌ى رِیچ راسته‌ ، چونكه‌ رِیچ گه‌شته‌وه‌رێكى شاران دیده‌ بووه‌ به‌ڵام كۆلكه‌ مه‌لاكه‌ى لاى خۆمان هه‌ر به‌ یادى پێشتر كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دىَ بووه‌ كه‌ بووه‌ به‌ شاریش هه‌ر به‌ دىَى داوه‌ته‌ قه‌ڵه‌م. شایانى باسه‌ له‌ ساڵى 1889دا له‌ (كوه‌یت)دا پێكه‌وه‌ ده‌كرێنه‌ قه‌زا.
[دەستکاری] گرنگترین هاوینه‌ هه‌واره‌كانی‌ قه‌زای‌ هه‌ڵه‌بجه‌

1. هاوینه‌ هه‌واری‌ ئه‌حمه‌د ئاوا 2. سه‌رچاوه‌ی‌ زه‌ڵم 3. گوڵان 4. كانی‌ شێخی‌ بامۆك 5. ته‌وێڵه‌ 6. ئاوێسه‌ر 7. بیاره‌ 8. سه‌ركه‌ن 9. سه‌رای‌ سوبحان ئاغا 10. مێشله‌ 11. باوه‌كۆچه‌ك 12. دێی‌ هاوار 13. كانی‌‌و باخی‌ وه‌زگێل 14. كانی‌‌و باخی‌ زه‌له‌كێ‌ 15. ناو ناحیه‌ی‌ خورماڵ.


شاخ‌و لوتكه‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ قه‌زاكه‌

1. شاخی‌ هه‌ورامان 2. شاخی‌ سورێن 3. شاخی‌ باڵانبۆ 4. شاخی‌ شنروێ‌ 5. شاخی‌ شرام 6. شاخی‌ لوتكه‌ی‌ مه‌گر 7. شاخی‌ ملله‌ی‌ داری‌ ته‌موره‌ زمان 8. شاخی‌ زه‌واڵی‌ 9. شاخی‌ سه‌ید صادق 10. شاخی‌ئه‌حمه‌د برنده‌ 11. قه‌ڵای‌ شه‌مێران 12. قۆپی‌ به‌رده‌به‌ل 13. شاخی‌ به‌رده‌ دوو كون 14. شاخی‌ نێرگزه‌ جار 15. مله‌ قۆنه‌ره‌ 16. له‌هه‌وراماندا هه‌ندێ‌ به‌رزایی‌ تر هه‌یه‌ ناوی‌ "گۆزندار، هه‌سون، هه‌واره‌ به‌رزه‌" له‌نێوان ته‌وێڵه‌و بیاره‌دایه‌. 17. شاخی‌ په‌روێنی‌ 18. مله‌ هوومڵه‌ 19. هێلانه‌ چه‌رخ 20. كونه‌ گورگ
[دەستکاری] دانیشتوان

ژیانی‌ خه‌ڵكی‌ ناوشاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌: دانیشتوانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتر به‌ كاروباری‌ دوكانداری‌، بازرگانی‌، كشتوكاڵی‌، كارمه‌ندی‌ حكومه‌ت، ئاژه‌ڵداری‌، ئیشوكاری‌ سه‌رپێی‌ ‌و هاتوچۆی‌ مه‌رز‌و سنوره‌كانی‌ ئێران، ڕاوه‌ ماسی‌ به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. هه‌ردوو ئایینی‌ ئیسلام ، كاكه‌یی‌ ئاینی‌ سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌كه‌ی‌ پێكهێناوه‌. به‌پێی‌ ئامارێك كه‌له‌ ژماره‌ 27 ڕۆژنامه‌ی‌ پێشكه‌وتن بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، سه‌رجه‌می‌ خه‌ڵكی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 6509 كه‌س بووه‌ به‌م جۆره‌ به‌ سه‌ر ڕه‌گه‌زه‌ جیاوازه‌كانی‌ شاره‌كه‌دا دابه‌شبووه‌ ، 2249/پیاو ، 2103 /ژن ، 1051/كچ ، 1106/كوڕ سه‌رجه‌می‌ خه‌ڵكی‌ شاره‌كه‌ی‌ پێكهێناوه‌ .

به‌پێی‌ سه‌رژمێری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ئامار له‌ ساڵی‌ 1977 كه‌چوار گه‌ڕه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ (بامۆك، پاشا، سه‌رای‌، پیر محه‌مه‌د) سه‌رجه‌می‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ (22411) كه‌س بوو ، ژماره‌ی‌ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌و چوار گه‌ڕه‌كه‌یان پێكهێناوه‌ ، (3850) خێزان بووه‌ ، واته‌ دانیشتوانی‌ شاره‌كه‌ 37% ی‌ سه‌رجه‌م دانیشتوانی‌ سنوری‌ ئیداری‌ قه‌زاكه‌ی‌ پێكهێناوه‌. ژماره‌ی‌ خانوبه‌ره‌ دروستكراوه‌ ئه‌هلی‌‌و ده‌وڵه‌تیه‌كان (3628) و له‌ڕووی‌ خزمه‌تگوزاریه‌ گشتیه‌كانه‌وه‌ (17) خوێندنگاو (2) نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ تیابووه‌ ، به‌ڵام له‌ ئاماری‌ ساڵی‌ 1987 سه‌رجه‌م دانیشتوانی‌ سنووری‌ ئیداری‌ قه‌زاكه‌ (115299) كه‌س بووه‌، كه‌ئه‌مه‌ش 12،11% ی سه‌رجه‌م دانیشتوانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێكهێناوه‌، واته‌ له‌ ماوه‌ی‌ ساڵانی‌ 1977 تا 1988 ڕێژه‌ی‌ زۆربوون‌و گه‌شه‌كردنی‌ دانیشتوان 3،3% بووه‌. به‌پێ‌ی‌ هه‌مان ئامار له‌و ساڵه‌دا ژماره‌ی‌ خانوبه‌ره‌ دروستكراوه‌ ئه‌هلی‌‌و ده‌وڵه‌تیه‌كانی‌ ناو شار(6008) یه‌كه‌ بووه‌ ، له‌و ژماره‌یه‌ (5506) خانووه‌ ،له‌ڕووی‌ خزمه‌تگوزاری‌ گشتیشه‌وه‌ (61) خوێندنگاو (2) نه‌خۆشخانه‌و (1) بنكه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ تیابووه‌.
سنووری‌ ئیداری‌ قه‌زای‌ هه‌ڵه‌بجه‌

هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ساڵی‌ 1889 كراوه‌ به‌ قه‌زا، واته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دوای‌ (نه‌جه‌ف) به‌دووه‌م قه‌زا له‌عێراقدا داده‌نرێت . تا ساڵی‌ 1930 هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌نها له‌ (پێنج سه‌د) ماڵ تێنه‌ده‌په‌ڕی‌ , ئه‌و ژماره‌یه‌ش كه‌م بوو بۆ شارێك، له‌به‌رئه‌وه‌ ته‌نها سێ‌ گه‌ڕه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌شاردا هه‌بوون (پاشا) كه‌ ئێستا سه‌نته‌ری‌ شاره‌، پیر محه‌مه‌د‌و كانی‌ عاشقان كه‌ مێژووی‌ دروستبوونی‌ زۆر كۆنه‌، پاشان هه‌ڵه‌بجه‌ ئاوه‌دان بووه‌‌و كاروباری‌ تێده‌هات‌و ئاوو ئاوه‌ڕۆكه‌ی‌ رێكخرا، گه‌ڕه‌كی‌ (سه‌را) ش ئاوه‌دان بووه‌وه‌ ، پاشان گه‌ڕه‌كی‌ (كانی‌ قوڵكه‌) ، كه‌ ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌ گه‌وره‌كانی‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌، ساڵی‌ 1945-1946 شوێنی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ڕه‌ی‌ ئێستا كۆتایی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌ ،له‌ دوای‌ ساڵه‌كانی‌ په‌نجاوه‌ خواروی‌ (پیر محه‌مه‌د) یش دروستكراوه‌، له‌ساڵی‌ 1957 به‌ ته‌واوی‌ ئاوه‌دان بوه‌وه‌، به‌ڵام گه‌ڕه‌كی‌ (شێخ سمایل) دوای‌ ساڵی‌ 1963 ئاوه‌دان كرایه‌وه‌، له‌وبه‌ر (پردی‌ پیرۆزه‌) تاك تاك نه‌وڕۆڵی‌‌و ئیمامیه‌كان نیشته‌جێ‌ ده‌بوون ، تا له‌ساڵی‌ 1970دا ئه‌ویش به‌ ته‌واوی‌ ئاوه‌دان بوه‌وه‌، كه‌ ئه‌مانه‌ش ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ بوون كه‌ پێش سه‌رده‌می‌ كۆماریی‌ هه‌بوون هه‌روه‌ها گه‌ڕه‌كی‌ جوله‌كان‌و مامۆستایان له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ن.

دوای‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عێراق له‌ساڵی‌ 1920 هه‌ڵه‌بجه‌، وه‌ك قه‌زایه‌كی‌ ناودار سنورێكی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌بووه‌، ڕووبه‌ره‌كه‌ی‌ 5000 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه‌، نزیكه‌ی‌ 375 دێ‌ی‌ هه‌بووه‌ . ناوچه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان سه‌ربه‌ناحیه‌ی‌ وارماوه‌ بووه‌ ، وارماوه‌ش سه‌ربه‌قه‌زای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌ ، واته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌گه‌ڵ ناحیه‌ی‌ سه‌نگاودا هاوسنوور بووه‌ ناحیه‌ی‌ (پێنجوێن) یش سه‌ر به‌هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌ ، دوای‌ هاتنی‌ سه‌رده‌می‌ كۆماری‌ ساڵی‌ 1959 كرایه‌ قه‌زا‌و جیابۆوه‌. قه‌زای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ڕووی‌ ئیدارییه‌وه‌ له‌ساڵه‌كانی‌ 1950 بریتی‌ بووه‌ له‌ ناحیه‌كانی‌ سیروان‌و شاره‌زوور‌و پێنجوێن‌و خورماڵ و وارماوه‌. له‌ساڵی‌ 1977 جگه‌ له‌ مه‌ركه‌زی‌ قه‌زا‌و ناحیه‌كان پاش جیاكردنه‌وه‌ی‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و پێنجوێن لێی‌ ، ژماره‌ی‌ گونده‌كانی‌ سه‌ر به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 216 گوند بووه‌، به‌ڵام له‌سه‌رژمێری‌ گشتی‌ ساڵی‌ 1987 له‌كۆی‌ 216 دێ‌ پاش كاولكردن‌و ڕاگواستنی‌ ته‌نها 18 دێ‌ له‌سه‌رانسه‌ری‌ قه‌زاكه‌ مایه‌وه‌.

دوا گۆڕانكاری‌ ئێستای‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سێ‌ ناحیه‌ پێكهاتووه‌، ئه‌وانیش ناحیه‌ی‌ سیروان: سنووری‌ 93 دێ‌ی‌ ناوچه‌كه‌ی‌ گرتۆته‌وه‌، ناحیه‌ی‌ خورماڵ: پێكهاتووه‌ له‌ 41 دێ‌ ساڵی‌ 1932 كراوه‌ به‌ ناحیه‌ . ناحیه‌ی‌ هه‌ورامان (بیاره‌): له‌ 19 دێ‌ پێكهاتووه‌ .
ڕووبار و سه‌رچاوه‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ قه‌زای‌ هه‌ڵه‌بجه‌

1. ڕوباری‌ سیروان 2. زمكان 3. ڕوباری‌ تانجه‌رۆ 4. ڕوباری‌ زه‌ڵم 5. چه‌می‌ ڕیشین 6. چه‌می‌ چه‌قان 7. چه‌می‌ ئێڵان قۆز 8. چه‌می‌ دۆمان 9. چه‌می‌ بێستانی‌ سوور 10. خڕی‌ بیاره‌ 11. ده‌ڵێن 12. سه‌رچاوه‌ی‌ گه‌نجان 13. ئاور شه‌ڵم 14. ئاوی‌ لێڵه‌

ئێستا دانیشتوانی‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 55 هه‌زار كه‌سه‌، به‌ كۆی‌ هه‌موو ناحیه‌كان ‌و دێهاته‌كان 98 هه‌زار كه‌سه‌.
سەرچاوە ئاوییەکانی شاری هەڵەبجە
كانى یه‌كان

هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌ور و به‌رى له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى ناوچه‌یه‌كى باراناویه‌ به‌م پىَ یه‌ كانى و چه‌م و كارێزى زۆرى تێدایه‌ ، ئه‌مه‌ ناوه‌كانیانه‌:

1- كانى سۆفى خدر

2- كانى شێخ

3- كانى باخى میر

4- كانى زار

ا5- كانى جووله‌كان

6- كانیه‌ قوڵكه

‌7- كانى عاشقان

8- كانى نه‌واڵه

‌9- كانى كوێره‌

10- كانى حه‌مه‌وغان

11- كانى هه‌شت هه‌ڵوژه‌

12- كانى پاشا

13- كانى باخى شێخ ئه‌حمه‌د

14- كانى باخى مه‌لا عه‌بدوڵا

15- كانى باخى مه‌حموودى یار وه‌یش

16- كانى حه‌مه‌ تاهى

17- كانى باخى پوركه‌ حه‌لیم ، وه‌چه‌ند كانیله‌یه‌كى تر...


كارێزه‌كان

1- كارێزى حاجى ناجى

2- كارێزى عه‌لى به‌گ

3- كارێزى شه‌گه‌ رِه‌ش

4- كارێزى موسته‌فا به‌گ

5- كارێزى باخى تایه‌ر به‌گ له‌ سه‌ر گردى داره‌ قوته‌ڵه‌


زێكان

1- ده‌لێن: له‌ ئاوى زه‌ڵم و چه‌ند جۆگه‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ ئه‌گرێت و به‌ شاره‌زوورى سه‌رودا تىَ ئه‌په‌رِێت تا ئه‌رِوا و له‌گه‌ڵ چه‌ند جۆگه‌یه‌كى تردا یه‌ك ئه‌گرن

2- زه‌ڵم: له‌ رِۆژهه‌لاَتى گوندى زه‌ڵمه‌وه‌ تاڤگه‌ى ئاوێكى گه‌وره‌یه‌ ، به‌ ناو شارى خورماڵدا تىَ ئه‌په‌رِێت

3- تانجه‌رۆ: له‌ گوندى قزله‌ره‌وه‌ به‌ره‌و خوار تاله‌گه‌ڵ ئاوى سه‌رچناردا تێكه‌ڵ ئه‌بێت پاشان له‌ خوارى شارى سلێمانیه‌وه‌ له‌ ده‌وروبه‌رى به‌كره‌جۆ و بنارى زرِگوێز و شاخى گڵه‌زه‌رده‌وه‌ له‌گه‌ڵ بنار قه‌راخدا چه‌ند جۆگه‌ و ئاوێكى تێكه‌ڵ ئه‌بێت و رِووبارى تانجه‌رۆ دروست ئه‌كه‌ن كه‌ له‌ خوارى دێهاته‌كانى عه‌شره‌تى گه‌ڵاڵیه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ رِووبارى زه‌ڵم تێكه‌ڵ ئه‌بن

4- رِیشێن: سه‌رچاوه‌ى ئاوێكى گه‌وره‌یه‌ له‌ گوندى (رِیشێن)ى بنارى چیاى (سورێن)وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت.

5- سیروان: له‌ زێكانى پێشو گوره‌تره‌ له‌ كوردستانى ئێرانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌

6- زمكان: له‌ گوندى توشانى كوردستانى ئێرانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌ و دێته‌ ناوچه‌ى تاوه‌ گۆزى و له‌وێوه‌ تێكه‌ڵ به‌ سیروان ئه‌بێت

7- لێڵه‌: له‌ باكورى شارى جوانرِۆوه‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌گرىَ و ئه‌میش به‌ ناوچه‌ى تاوه‌گۆزیدا دێت و ئه‌رِژێته‌ سیروانه‌وه‌هه‌موو ئه‌م زێیانه‌ش كه‌ باسمان كردن ئه‌رِژێنه‌ ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌.
چۆمه‌كان

1- گوڵان: له‌ سه‌رچاوگه‌ى گوندى سه‌رچاوگى كۆكۆىیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌گرێت

2- كوڵه‌ بۆز: له‌ سه‌رچاوه‌ى ئاوى بامۆك و كانى شێخ سه‌رچاوه‌ ئه‌گرێت و به‌ شاردا ئه‌رِوات

3- قه‌ده‌غه‌: له‌ سه‌رچاوه‌ى ئاوى باوه‌گۆچه‌ك سه‌رچاوه‌ ئه‌گرێت

4- چه‌مى پریسى سه‌روو: كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ى سه‌ر به‌ڵخ و به‌ركه‌ وورگه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌گرێت

5- چه‌مى ته‌وێڵه‌: له‌ سه‌رچاوه‌ى ئاوى هاوینه‌هه‌وارى ئاوێسه‌ر سه‌رچاوه‌ ئه‌گرێت

6- چه‌مى تریفه‌: له‌ سه‌رچاوه‌ى ئاوى گونده‌كه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌گرێت

7- چه‌مى بیاره‌: له‌ سه‌رچاوه‌ى ئاوى كێمنه‌ و هانه‌ گه‌رمه‌ڵه‌ وه‌ سه‌رچاه‌ى ئه‌گرێتئه‌مانه‌ و چه‌ندین چه‌م و وورده‌ چه‌مى تر له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌ن كه‌ به‌ گشتى مه‌ڵبه‌ندى هه‌لچه‌بجه‌یان ئاوه‌دان كردووه‌ته‌وه‌
هاوینەهەوارەکانی هەڵەبجە

١- گوڵان: ئه‌كوێته‌ رِووى قیبله‌ى شاره‌وه‌ ، دۆڵێكى ئاودارى سه‌وز و پرِ باخ و باخاته‌ ، سه‌ره‌و ژوور درێژ ئه‌بێته‌وه‌ تا كانى زرِگوێز ، له‌ خواریشه‌وه‌ به‌ كلكه‌ى باخى شێخ وه‌لى ته‌واو ئه‌بێت. له‌ ناوه‌رِاستى ئه‌م دۆڵه‌دا گوندى گوڵان هه‌یه‌ كه‌ له‌ دوو ماڵ پێك هاتووه‌ . شێخ مۆمنى گوڵانى گۆرِى موباره‌كى به‌ رِاسه‌رى گوڵانه‌وه‌یه‌ و به‌ ده‌وریدا گۆرِستانێكى گه‌وره‌ دروستبووه‌ هه‌ندىَ له‌ خه‌ڵكى شار مردووه‌كانیان له‌وىچ ئه‌نێژن. ئه‌م دوو ماڵه‌ى گوڵان جگه‌ له‌ به‌رهه‌مى باخ و داروده‌وه‌ن هه‌ندىَ كشتوكاڵیش ئه‌كه‌ن بۆ خۆیان به‌مه‌ش هێنده‌ى تر دۆڵه‌كه‌یان رِازاندوه‌ته‌وه‌.


٢- وه‌زگێرِ: هاوینه‌هه‌وارێكى دڵگیره‌ ئه‌كه‌وێته‌ خۆرهه‌ڵاتى شاره‌وه‌ به‌ سنگى چیاى شتروێوه‌ خۆى ه‌ڵواسیوه‌ به‌ رِووى دۆڵى هاوارا به‌ره‌كه‌ت ئه‌بارێنىَ . كانیه‌كى سازگارى هه‌یه‌ و هه‌میشه‌ سه‌رسه‌وزه‌ . وه‌زگێڵ له‌ رِاستیدا (وه‌ز+كێڵ)ه‌ ووشه‌كه‌ هه‌ورامیه‌ به‌واتاى كێڵى كوێز ، (ك) گۆرِاوه‌ به‌(گ).


٣- سه‌ركه‌ن: سه‌رچاوه‌ى ئاوێكى سازگاره‌ كه‌ هه‌ندێك دار و دره‌خت و زه‌وى به‌ ده‌وریدا دێراو ئه‌كات سه‌یرانگایه‌كى خۆشه‌ و ئه‌كه‌وێته‌ خوارووى دۆڵى تاوێره‌ به‌ پشتى گوندى عه‌نه‌ب و جه‌لیله‌دا .


٤- ئاوێسه‌ر: كارێزێكى گه‌وره‌ و ئاوێكى سازگار و مشه‌ى هه‌یه‌ له‌ سه‌روو شاره‌ دىَى ته‌وێڵه‌وه‌یه‌. باخى گوێز و میوه‌كانى تر ئاودێر ئه‌كات ، دره‌ختى گوێز و تووى باڵا هه‌ڵچوو سیچبه‌رێكى خه‌ستیان خستوه‌ته‌ سه‌رى و به‌ درێژایى وه‌رزى هاوین جێگاى گه‌شت و سه‌یرانه‌ و گۆران واته‌نى شنه‌ى سێبه‌رى دارى گوێز و تووئه‌سرِن ئاره‌قى رِێبوارى ماندوو


٥- ئه‌حمه‌د ئاوا: ئه‌م گونده‌ خۆش و دڵگیره‌ كاتى خۆى مه‌ڵبه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌رده‌ڵانىیه‌كان بووه‌ له‌ كاتىَكدا خانئه‌حمه‌د خانى كورِى هه‌ڵۆ خانى ئه‌رده‌ڵانى فه‌رمان رِه‌واى میرنشینى ئه‌رده‌ڵان بووه‌ هه‌ر له‌ خۆشى خان ئه‌حمه‌د خان بوه‌ ناونراوه‌ ئه‌حمه‌د ئاوا، نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ى براى خۆشه‌ویستم كاك حه‌كیمى مه‌لا ێاڵح ئه‌ڵێت. گوندێكى سه‌ر سه‌وزى پرِ له‌ باخ وباخاته‌ و ئاو و هه‌واه‌كى له‌ بارى هه‌یه‌ كه‌ له‌ دوا مانگى به‌هاره‌وه‌ تا سه‌ره‌تاى پایز خه‌ڵَكى ناوچه‌كه‌ سه‌یرانى تیا ئه‌كه‌ن.زىَى زه‌ڵم به‌خورِ به‌ به‌رده‌میدا رِه‌ت ئه‌په‌رِێت به‌ ته‌نیشتیه‌وه‌ به‌ره‌و سه‌رچاوه‌ى زه‌ڵم شوێنێكى ئێجگار خۆشى تیایه‌ به‌ ناوى (بن په‌ڵگ) كه‌ به‌ به‌ردى پان سه‌كۆ و بانێكى تیا دروست كراوه‌، دیمه‌نێكى دڵبزوێن و سه‌رنج رِاكێشى هه‌یه‌.


٦- سه‌رچاوه‌ى زه‌ڵم: له‌ ئه‌حمه‌د ئاواوه‌ به‌ره‌و كۆتایى دۆڵه‌كه‌ تاڤگه‌یه‌كى به‌رزه‌ به‌ نیوه‌ى چایاكه‌ى هه‌ورامانه‌وه‌ وه‌كو به‌فرێكى سپى به‌رئه‌بێته‌وه‌ به‌ره‌و خواره‌وه‌ ، ئاوێكى شیرین و سازگاره‌ و رِێچكه‌ ئه‌به‌ستىَ وم ئه‌رِوا وورده‌ ورده‌ تا یه‌ك ئه‌گرن له‌گه‌ڵ رِووبارى تانجه‌ر ۆ و سیروان و كه‌ هه‌مویان پێكه‌وه‌ ئه‌رِژێنه‌ ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌. خه‌ڵكى هه‌ورامان و شاره‌زور بۆ باخ و كشتوكاڵ سوودى زۆرى لىَ وه‌رئه‌گرن. شایانى باسه‌ پاشماوه‌ى قه‌ڵایه‌كى كۆنى مه‌ڵبه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌رده‌ڵانىیه‌كان وه‌ك نیشانه‌ و به‌ڵگه‌یه‌كى مێژوویى نه‌ته‌وه‌كه‌مان تا ئێستاش له‌و دۆڵه‌دا ماوه‌.


٧- سه‌راوى سوبحان ئاغا: ئه‌كه‌وێته‌ ته‌نیشت شارۆچكه‌ى سه‌یدسادقه‌وه‌ به‌ره‌و شارى عىربه‌ت ئاوێكى زۆره‌ و له‌ ژێر زه‌وىیه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت، گۆماوێكى گه‌وره‌ى له‌ به‌رده‌مدا دروست كراوه‌ بۆ ئاودانى زه‌وى و زاره‌كانى به‌رده‌مى سوودى لىَ وه‌رءه‌گرن. شوێنێكى خۆش و دڵگیره‌ و جێگاى سه‌یرانى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌یه‌.


٨- مێشلىَ: كانى و باخێكى خۆش و دڵگیره‌ ، ئه‌كه‌وێته‌ نێوان گوندى به‌ڵخه‌ و سۆسه‌كانه‌وه‌ ، سه‌یرانگایه‌كى خۆشه‌ و پاشماوه‌ى قه‌لایه‌كى كۆنى تیایه‌ ، هاوینان خه‌ڵك رِووى تىَ ئه‌كه‌ن بۆ ه‌یران.9- سه‌روه‌زه‌ن: تاڤگه‌یه‌كى خۆشه‌ نزیك به‌ گوندى سازان. وه‌زه‌ن) یان(وه‌زان) ووشه‌یه‌كى هه‌ورامیه‌ به‌ واتاى (گوێزه‌كان) باخێكى زۆر له‌ به‌رده‌میدا كراوه‌ و دیمه‌نێكى دڵفرِێنى هه‌یه‌.


٩- سه‌ربه‌ڵخ: سه‌رچاوه‌ى ئاوێكى گه‌وره‌و شیرینه‌ به‌ ته‌نیشت گوندى پریسى سه‌رووه‌وه‌ شوێنێكى خۆش و دڵگیره‌ ، ئه‌گه‌ر بایه‌خى پىَ بدرێتسه‌یرانگایه‌كى خۆشى لىَ ده‌ر ئه‌چێت.


١٠- بله‌ قه‌وى: كانى و ئه‌ستێڵێكه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو گوندى عه‌نه‌ب و بیاوێڵه‌دا ، هه‌رچه‌نده‌ ئاوه‌كه‌ى وه‌كو ئاوى هاوینه‌هه‌واره‌كانى تر سازگار نىیه‌ ، به‌لام هه‌میشه‌ شنه‌ و شه‌ماڵێكى خۆشى هه‌یه‌ و ئه‌وسا دوور له‌ ئێستا خه‌ڵكێكى زۆر رِووى تىَ ئه‌كرد هاوینان چایخانه‌یه‌كیشیان تیا دائه‌نا.






 الموضوع الأصلي : ھەڵەبجە/islam kurd // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
ھەڵەبجە/islam kurd , ھەڵەبجە/islam kurd , ھەڵەبجە/islam kurd ,ھەڵەبجە/islam kurd ,ھەڵەبجە/islam kurd , ھەڵەبجە/islam kurd
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ ھەڵەبجە/islam kurd ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة