Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

ڕێزگرتن له‌ دایك و باوك

  
 
شاطر
 
  
ڕێزگرتن له‌ دایك و باوك  Empty2011-10-01, 15:08
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
ڕێزگرتن له‌ دایك و باوك
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: ڕێزگرتن له‌ دایك و باوك    






پێشه‌كیr.g.d

إنَّ الحمدلله نحمده ونستعينه ونستغفره ونعوذ بالله من شرور أنفسنا وسيئات أعمالنا من يهد الله فهو المهتد ومن يضلل فلن تجد له ولياً مرشدا، أشهد ان لا إله الا الله وأشهد أن محمداً عبده ورسوله .



له‌ پاشان:

سوپاس و ستایش بۆ خوای په‌روه‌ردگار، درودو سڵاویش بڕژێت به‌سه‌ر گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا صلی الله‌علیه‌وسلم.

په‌روه‌ردگار هه‌موو بونه‌وه‌رێكی له‌ نێرو مێ دروست كردووه‌، ژیانی مرۆڤایه‌تیش به‌و شێوه‌یه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، باوكء دایك ئه‌و دوو بوونه‌وه‌ره‌ خۆنه‌ویسته‌ن كه‌ هه‌موو ژیانی خۆیان به‌شه‌و نخونىء ده‌رده‌سه‌ری ته‌رخان ده‌كه‌ن، بۆ پێگه‌یاندنی ڕۆڵه‌كانیانء هه‌میشه‌ له‌ غه‌می ئه‌واندانء په‌رۆشی خۆشگوزه‌رانی ئه‌وانن، له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌میشه‌ چاكه‌یان له‌بیرنه‌كه‌ینء به‌ڕێزه‌وه‌ قسه‌و هه‌ڵسء كه‌وتیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین.

له‌لای هه‌موومان ئاشكراو ڕوونه‌ كه‌ دایكء باوك بناغه‌ی خێزانن، ئه‌و خێزانه‌ی كه‌ ژیانی تیایدا هه‌ڵده‌قوڵێء به‌ چوار ده‌وری دایكء له‌سه‌ر شانیء به‌ ده‌ستی ئه‌و، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزان ڕۆح و مادده‌ی ژیان وه‌رده‌گرن.

ئه‌گه‌ر دایكایه‌تیء باوكه‌یه‌تی به‌ ئیهانه‌و سووككردن و به‌ڕه‌ڵڵایی و به‌دڕه‌وشتی له‌ده‌ستدرا، ئه‌وا تام و ئاسووده‌ء ئاساییشی ژیان له‌ده‌ستده‌چێ.

بۆیه‌ ئیسلام گرنگی زۆر ده‌دات به‌ خێزان و دایكایه‌تی و پارێزگارییكردن لێیانء به‌رگریی ده‌كات له‌ ماف و كه‌ڕامه‌تی خێزان.

یه‌كێ له‌ كرده‌وه‌ چاك و به‌رزه‌كان كه‌ خوای گه‌وره‌ واجبی كردووه‌ له‌سه‌ر به‌نده‌كانی كه‌ پێی هه‌ڵسن و چاودێری بكه‌ن بریتیه‌ له‌ چاكه‌كاری له‌گه‌ڵ دایك وباوكدا، ئه‌م ئه‌ركه‌ش یه‌كێكه‌ له‌كاره‌ چاكه‌كان.

له‌م ڕۆژگاره‌دا ئه‌گه‌ر كه‌مێك سه‌رنج بده‌ین هه‌ندێك له‌ منداڵانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ئازاری دلی دایك و باوك ده‌ده‌ن به‌هه‌موو شێوازێك، منیش به‌ پێویستم زانی په‌رتوكیك له‌م بواره‌دا به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دڵی دایك و باوكی خۆیان ئازار ده‌ده‌ن، كه‌سی وا هه‌یه‌ گوێڕایه‌ڵی ژنه‌كه‌یه‌تی و مافی دایكی وه‌لا ده‌نێت، له‌گه‌ڵ براده‌رانی رووخۆشء له‌گه‌ڵ باوكیدا ڕوو گرژه‌، ئه‌مه‌ش كۆتایی خراپی مرۆڤه‌، خراپ بێ به‌رامبه‌ر شیاوترین كه‌س بۆ چاكه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌فتاركردنی و خۆشویستنی.

زۆرن ئه‌و باوك و دایكانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌ستی منداڵه‌كانیان ده‌ناڵێنن! زۆرن ئه‌و باوك و دایكانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌به‌ر ناڕه‌حه‌تییان له‌به‌رده‌ستی كوڕو كچه‌كانیان ڕۆژانه‌ ده‌یان دۆعا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان بچن و بمرن! له‌ كۆڵیان ببنه‌وه‌.. زۆرن ئه‌و باوك و دایكانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ كوڕه‌كانیان ڕۆیشتوون بۆ هه‌نده‌ران پرسیشیان پێ نه‌كردوونء ئێستا به‌ داخی ئه‌و منداڵانه‌وه‌ له‌ ماڵه‌كانیان ناڕه‌حه‌تن! وه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا خۆیان پێ شه‌رمه‌زاره‌ به‌هۆی خراپه‌ی منداڵه‌كانیانه‌وه‌.

ئێمه‌ له‌سه‌رمان پێویسته‌ خزمه‌تی دایك و باوكمان بكه‌ین، به‌ڵام به‌ شێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یش ده‌رده‌كه‌وێ هه‌روه‌ك چۆن ڕۆژی پێنج جار فه‌رزی خوای گه‌وره‌ جیبه‌جێ ده‌كرێ و ئینسان ناوی خوا ده‌باو ته‌سبیحاتی به‌جێ ده‌هێنێ، پێویسته‌ ڕۆژی پێنج جار ئینسان دۆعای خێر بكا بۆ ئه‌وه‌ی خوا له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی باوك و دایكی ته‌وفیقی بدا.

له‌ كۆتاییدا داواكارم له‌خوای په‌روه‌ردگار ته‌وفیقمان بدات بۆ سه‌ر ڕێگه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی و له‌گه‌ڵ دایكء باوكمان به‌ره‌و به‌هه‌شت بچین و، ڕزگارمان بێت له‌ ئاگری دۆزه‌خ.

ڕێزگرتنی دایك و باوك

ڕێزگرتنی دایك و باوك بابه‌تێكی گرنگه‌ له‌ بابه‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌ر مرۆڤێك ڕێزی دایكء باوكی بگرێت، و خوێندنه‌وه‌یه‌كی میهربانانه‌ی بۆ بكات، جیاواز له‌ ڕووداوه‌كانی ده‌وروبه‌ری، دیاره‌ هونه‌ری ڕێزگرتنیش پێوسته‌ له‌سه‌ر هه‌ر تاكێك له‌ خۆیدا به‌رجه‌سته‌ی بكات ئه‌گه‌ر نا ئه‌و تاكه‌ له‌ ژیاندا توشى بێزارى و ڕه‌شبینی ده‌بێت.

یه‌كێ له‌ توێژه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ڵێت: ڕێزگرتن و خۆشه‌ویستی دایكء باوك ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌ شێوازێك بتوانن مافیان بده‌نء ببێته‌ جێگای دڵخۆشیان، چونكه‌ سه‌ركه‌وتن له‌ ژیانداو به‌ده‌ست هێنانی دوا ڕۆژێكی پڕشنگدار په‌یوه‌سته‌ به‌چه‌ند هۆیه‌كه‌وه‌، یه‌كێك له‌و هۆكاره‌ گرنگانه‌ (ڕێزگرتنء خۆشه‌ویستی دایكء باوك)ه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ ده‌بێته‌ ئاسوده‌یی رۆح و دڵ و ده‌رونء ئارامی به‌رده‌وام، له‌ ژیاندا كاره‌كانت بۆ ئاسان ده‌بێتء ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خوای میهره‌بان تۆی خۆش بوێتء لێت ڕازی بێت.

دایك و باوك هه‌ڵگرو له‌ ئامێزگری خه‌م و خه‌فه‌ت و ناره‌حه‌تییه‌كانی (كوڕان و كچانن).

دایك و باوك سه‌رچاوه‌ی ژیانێكی ئاسوده‌و خه‌نده‌و خۆشی سه‌ر لێوانن و پاكترین دیاری خودان بۆ ڕۆڵه‌كان و نمونه‌ی دڵپاكى و خۆشه‌ویستى و قوربانیدان و خۆبه‌ختكاری ڕێگای ژیانن و قوتابخانه‌یه‌كن له‌ ئارامی دڵ وده‌روون، وه‌كو شاعیر ده‌ڵێت:

چه‌ند گه‌ڕام بۆ سوكنایی دڵی كۆرپه‌م گه‌شت و سه‌فاو سۆزو لایه‌

هیچی هێدی و ئارامی نه‌بوون – به‌ قه‌د نیشتیمانی كۆشی دایه‌

بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر تاكه‌كان به‌ چاوی پڕ سۆزو خۆشه‌ویستیه‌وه‌ بڕواننه‌ دایكء باوكیانء باڵی میهره‌بانیان بۆ ڕاخه‌ن و به‌ دوریان بگرن له‌ ناڕه‌حه‌تییه‌كانی دونیاو چه‌پكه‌ گوڵی عه‌شق و خۆشه‌ویستیان پێشكه‌ش بكه‌ن، له‌ هه‌مان كاتدا پێویسته‌ دایك و باوك هه‌ستء نه‌ستی ڕۆڵه‌كانیان له‌به‌ر چاوبێت و خۆشیان بوێن، وه‌ك چۆن داوای ئه‌رك له‌ منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن به‌هه‌مان شێوه‌ پێویسته‌ مافه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ن، له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی (درونى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئایینى و.. هتد)، جیاوازیش دروست نه‌كه‌ن له‌ نێوان منداڵه‌كانیاندا، چونكه‌ كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر ده‌رونیان، ئاگایان له‌ هاوڕێكانیان بێت و هاوڕێی باشیان بۆ په‌یدا بكه‌ن، وه‌ده‌بێت په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاست و ئاشكراء ڕاشكاوانه‌ هه‌بێت له‌ نێوان دایك و باوك و منداڵه‌كانیان، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌ یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌و له‌یه‌ك تێگه‌یشتنی زیاتر.

دایك و باوك ئه‌و دوو وشه‌ پیرۆزو ناسكه‌یه‌ كاتێ هه‌ر مرۆڤێك ده‌یان بیستێ پێویسته‌ بیانخاته‌ ده‌ریایه‌كی قوڵ له‌ بیركردنه‌وه‌، له‌باره‌ی ئه‌م دوو دروست كراوه‌ له‌ پله‌و پایه‌یان له‌ ڕێزو حورمه‌تیان له‌ ئه‌رك وماندوبونیان.

دایك و باوك ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌ن كه‌ له‌سه‌ره‌تای ژیانی ئێمه‌داو له‌ پێناو پاراستنء خزمه‌ت و په‌روه‌رده‌مان، زه‌حمه‌تی زۆر زۆریان كێشاوه‌و چه‌نده‌ها شه‌و خه‌ویان له‌ خۆیان تۆراندوه‌ له‌ پێناو خه‌واندنی ئێمه‌و چه‌ند ئێش و ئازاریان به‌خۆیان گه‌یاندوه‌ له‌ پێناو ساڕێژكردنی ئێش و ئازاری منء تۆدا، و چه‌نده‌ها كاتی پیرۆزو سامانی خۆشه‌ویستى خۆیان سه‌رفكردوه‌ بۆ پاراستنی لاشه‌و حه‌وانه‌وه‌ی ده‌رونء پۆشته‌كردنی باڵاتء لابردنی برسێتى وتێنویه‌تی ئێمه‌

دایك و باوك ڕۆژ به‌ڕۆژو مانگ به‌ مانگ سه‌یری باڵای ڕۆڵه‌كانیان ده‌كه‌ن تاكو بزانن كه‌ی ڕۆڵه‌كانیان گه‌وره‌ ده‌بێتء چاویان ڕوون ببێته‌وه‌ به‌ باڵای به‌رزیان، تاكو ئه‌و كاته‌ی هه‌ست به‌ بوونی خۆیان بكه‌نء بتوانن خزمه‌ت بكه‌ن، شاعیران و ڕۆشنبیران و نووسه‌ران له‌ باره‌ی گه‌وره‌یى و پله‌و پایه‌و مافی دایك و باوك شتی زۆریان نوسیوه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ڕۆڵه‌كان خاوه‌ن ویژدان و وه‌فابن و خزمه‌تێكی بێ سنور ئه‌نجام بده‌ن به‌رامبه‌ر دایك و باوكیان.

سه‌رچاوه‌: باوك و دایكه‌ به‌سۆزه‌كان، نوسینی: یعقوب حسین عبدالكریم الراوی.







 الموضوع الأصلي : ڕێزگرتن له‌ دایك و باوك // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 

  
ڕێزگرتن له‌ دایك و باوك  Empty2011-10-01, 15:49
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
ڕێزگرتن له‌ دایك و باوك
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
به ڕێوه به ری گشتی
الصورة الرمزية
 
emran

البيانات
عدد المساهمات : 227
تاريخ التسجيل : 02/02/2011
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: رد: ڕێزگرتن له‌ دایك و باوك    






:cyclops:






 الموضوع الأصلي : ڕێزگرتن له‌ دایك و باوك // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: emran




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
ڕێزگرتن له‌ دایك و باوك , ڕێزگرتن له‌ دایك و باوك , ڕێزگرتن له‌ دایك و باوك ,ڕێزگرتن له‌ دایك و باوك ,ڕێزگرتن له‌ دایك و باوك , ڕێزگرتن له‌ دایك و باوك
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ ڕێزگرتن له‌ دایك و باوك ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة