ibn islam
...::|مدير العام|::...
عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
خدمات المنتدى 1431:
| | چی بكه‌یت به‌رامبه‌ر خه‌لك به‌رامبه‌رت ئه‌كریته‌وه | |
هه‌موو كچێك له دنیادا بێگومان ئاواتی ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره هاوسه‌رێكی چاكی بكات به نسیب
و ژیانێكی پڕ خوَشی و كامه‌رانی به‌سه‌ر به‌رێت, ئینجا به‌داخه‌وه زوربه‌ی له‌م كچانه‌ش بوَ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌م ئاوات و خوَزگه‌یه‌یان ڕێگه‌ی خراپ و ناشه‌رعی ئه‌گرنه به‌ر ئینجا چ به‌رێكای په‌یوه‌ندی به‌ستن و چونه ده‌ره‌وه‌و یان له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنیت و ڕێگاكانی تر. به‌لاَم كچی ئه‌م چیروَكه‌ی ئه‌مڕوَمان زوَر دوور بوو له‌م شته ناشرین و بێ شه‌رعییانه به‌لكو له‌و كچانه بوو كه به‌ته‌واوی خوَی داپوَشیبوو هه‌موو مه‌رجه‌كانی ئایینی ئیسلامی جێبه‌جێ كردبوو چاوه‌روانی خوای گه‌وره بوو كه كورێكی خوا ناس و ڕێك وپێكی بكات به‌نسیب, ڕوَژێك له‌ڕوَژان كورێك هاته داوای و پاش پرسیار كردن كه‌س وكاره‌كه‌ی ڕازی بوون و ئاهه‌نگیكی ساده‌ی ئیسلامیانه‌یان بوَ ساز كرد, له‌م كاته‌دا كچه‌كه زوَر دل َخوَش بوو كه‌ئه‌چووه ماڵ و حاڵی خوَیه‌وه, كاتێك له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌كه‌ی دا بوو دوای ئاهه‌نگه‌كه‌و چوونه ماڵی خوَیان ده‌ستی كرد به‌خواردن ئاماده‌كردن بو هاوسه‌ره‌كه‌ی و دانیشتن خواردن بخوَن له‌و كاته‌دا بوو كه له‌ده‌رگا درا ژنه‌كه له پشت ده‌رگاكه‌وه ووتی كىَ یه دیار بوو فه‌قیر بوو داوای خواردنی ئه‌كرد, ئه‌میش گه‌رایه‌وه بو لای هاوسه‌ره‌كه‌ی و ووتی فه‌قیره‌و داوای خواردن ئه‌كات كابرا زوَر تووڕه بوو ووتی من له‌یه‌كه‌م شه‌وی هاوسه‌رگیریمدا كێ یه‌ته به‌رده‌م ده‌رگاكه‌م و به‌توڕه‌ییه‌وه چووه به‌رده‌م ده‌رگاكه‌و ده‌ستی كرده یاخه‌ی پیاوه‌ی فه‌قیرو لێی داوو ده‌ری كرد, كاتێك به‌تووڕه‌ییه‌كی زوَره‌وه هاته ژووره‌وه كه‌س نه‌یزای پیاوه چی لێ هات ده‌ستی كرد به‌هاوار كردن وه‌ك بڵێی شێت بووبێت یان شه‌یتان ده‌ستی بوَ بردبێت و هه‌ڵهات له‌ماله‌َكه‌و هه‌ر ئه‌هه‌ڵهاتنه بوو ئیتر نه‌گه‌رایه‌وه بو ماله‌وه و ئه‌م كچه‌ش به‌م جوَره خوَشییه‌كه‌ی كوتایی هات و بوماوه‌ی 15 ساڵ به‌بێ ئه‌وه‌ی گله‌یی بكات دانیشت و سه‌بری گرت, دوای ئه‌م ماوه‌یه كورێكی موسڵمانی زوَر باش هاته داوای و ماڵه‌وه‌یان ڕازی بوون پێی و كچه شوی پێكرد, له‌یه‌كه‌م شه‌ویاندا ده‌ستیان كرد به‌خواردنی نانی ئیواره‌یان و له ده‌رگا درا به‌هه‌مان شێوه‌ی جاری پێشوو , ژنه‌كه ووتی كێیه دیسان فه‌قیر بوو وتی برسیمه ئه‌میش هاته‌وه به هاوسه‌ره‌كه‌ی ووت فه‌قیره‌و ئه‌ڵىَ برسیمه ئه‌ویش سفره‌كه‌ی كوَكرده‌وه‌و ووتی بیبه بوَی باتێر بخوات چی مایه‌وه لێی ئێمه ئه‌یخوَین له‌دواییدا ژنه‌كه‌ش خواردنه‌كه‌ی برده به‌ر ده‌رگا و رای كرد بوَ لای مێرده‌كه‌ی و ده‌ستی كرد به‌گریان ئه‌ویش ووتی جیه جی بوو ؟ قسه‌ی پیً ووتیت ؟ ژنه‌كه ووتی نا, ووتی عه‌زییه‌تی دایتت ؟ هه‌ر ووتی نا, ووتی ئه‌ی چی بووه بو ئه‌گریت ؟ ووتی پێش 15 ساڵ شووم كرد به پیاوێك له‌یه‌كه‌م شه‌وماندا فه‌قیرێك له ده‌رگای دا‌و داوای خواردنی كرد ئه‌ویش تووڕه بوو چوو تێری لێدا و دوای شێت بوو ڕای كرده ده‌ره‌وه‌و نه‌م دییه‌وه كه‌چی ئیستا له‌یه‌كه‌م شه‌وماندا ئه‌و فه‌قیره‌ی خواردنه‌كه‌م بو دانا ئه‌بینم ئه‌و پیاوه‌یه كه شووم پێكردبوو به‌شێتی و برسێتی داوای خواردن ئه‌كات, له كاتی ئه‌م قسانه‌دا هاوسه‌ره تازه‌كه‌ی ده‌ستی كرد به‌گریان و ووتی وه‌لاَ ئه‌و پیاوه‌ی كه له 15 ساڵ پێش ئیستا لێدانی خوارد به ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ت ئه‌وه من بووم.
پاك و بێگه‌ردی بوَ ئه‌و خوایه توَڵه سه‌نه‌ی كه ئه‌م پیاوه هه‌ژارو سه‌ركزه پێش پانزه سال له‌مه‌و پێش هاته به‌رده‌م ماڵی ئه‌و پیاوه بێ ره‌حمه‌ی كه‌له‌جیاتی یارمه‌تی پیاوه هه‌ژاره برسیه‌كه بدات له‌خه‌م و زه‌لیلی و برسێتی كه‌م بكات به پیچه‌وانه‌وه بێ به‌زه‌ییانه له‌گه‌ڵی جولاَیه‌وه بوَیه چی به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ژاره هێنا خوای به‌ده‌سه‌لاَت به‌سه‌ریا هێنایه‌وه‌و خراپتریش چونكه ئاشكرایه كه خوای گه‌وره‌و بالاَده‌ست هه‌رگیز به زوڵم كردن رازی نابێت ئه‌گه‌ر پاش تێپه‌ر بوونی چه‌ند كاتێكیش بێت خوا توَڵه ئه‌سه‌نێت بو كه‌سی زوڵم لێكراو .
وه پاك و بێگه‌ردی بوَ ئه‌و خوایه‌ی دوای ئارامگرتنی ئه‌و ئافره‌ته چاكه له‌سه‌ر سه‌ختی و ناره‌حه‌تیه‌كانی پاداشتی دایه‌وه به‌كه‌سێكی پاك و راست و به‌به‌زه‌یی و به‌خشنده
لانه محمد .
| |
|