ibn islam
...::|مدير العام|::...
عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
خدمات المنتدى 1431:
| | گرنگترین بنه‌ما كه پێویسته رِهچاو بكرێن له بنیاتنانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ كه‌سانى به‌رامبه‌ردا... | |
گرنگترین بنه‌ما كه پێویسته رِهچاو بكرێن له بنیاتنانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ كه‌سانى به‌رامبه‌ردا...
1- چاكسازى بكه له‌وه‌ى له‌نێوان خۆت و خوادایه،خواى گه‌وره‌ش ئه‌وه‌ى له‌نێوان تۆ و كه‌سانى تره چاكسازى ده‌كات. 2- لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌رونناسى سه‌لماندوویانه: هه‌ر مرۆڤێك شێوازێكى تایبه‌تى خۆى هه‌یه كه به‌گشتى ئه‌مانه‌ن: - شێوازى (صورى) واته مرۆڤ دهرِوانێته جیهان و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات له رِێگهى وێنه‌وه. - شێوازى(سمعي) واته مرۆڤ دهرِوانێته جیهان و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات له رِێگهى ووشه‌یه‌كى بیستراوه‌وه . - شێوازى(احساسي) دهرِوانێته جیهان له رِێى هه‌ست و شعوره ناوه‌كى یه‌كانى یه‌وه. بۆیه زانین و شاره‌زا بوون له شێوازى مرۆڤه‌كان كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت،پاشان هه‌وڵدان بۆ چوونه ژووره‌وه له رِێى جۆر و شێوازى ئه‌و كه‌سه به‌وه‌ش رِێكهوتن و گونجاندن له نیوانیان دا روست ده‌بێت و متمانه بنیات ده‌نرێت. 3- خۆت بخه‌ره شوێنى كه‌سانى تره‌وه و پاشان گوێیان لێبگره له‌و قسانه‌ى كه ئاره‌زووى بیستنیان ده‌كه‌ى،به شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه كه خۆت پێت خۆشه به‌و جۆره له‌گه‌ڵت مامه‌ڵه بكه‌ن. 4- هه‌میشه با زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوت بێت به‌تایبه‌تى له‌كاتى رِووداوو مه‌وقیفى سه‌خت و گران دا. 5- هێمنى و له‌سه‌رخۆیت بپارێزه له كاتێكدا گاڵته‌ت پێ ده‌كه‌ن. 6- هه‌میشه بیر له هه‌ست و ماف و پێویستیه‌كانى كه‌سان تر بكه‌ره‌وه. 7- ووشه‌یه‌ك هه‌ڵبژێره به ئاگاییه‌وه كاتێك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كه‌سانى تر ده‌كه‌یت، با ده‌م و چاوت كرژو مۆن نه‌بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ووشهكانیشت له شنه‌ى شه‌ماڵ ناسكتر بن. 8- ئه‌گه‌ر جه‌و بۆ گفتوگۆ گونجاو نه‌بوو وا باشه دوا بخرێت بۆ كاتى گونجاو . 9- هیچ مه‌ڵێ بێجگه له‌وه‌ى كه رِاستبێت،قسه‌كانت با خۆش و په‌ندیان تێدا بێت به‌مه‌رجێك نوكته و قسه‌كان زاڵ نه‌بن و جدیاتهكان دانه‌پۆشێ. 10- به‌خشینى دیارى هه‌رچه‌نه بچوكیش بێت،وه هه‌وڵ دان بۆ یارمه‌تیدانى كه‌سانى تر .هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (تهادوا تحابوا). 11- سڵاوكردن و وه‌ڵام دانه‌وه‌ى به جوانى كلیلى دڵه،ووریابه له بون به خاوه‌نى ئه‌و كلیله. 12- به‌وه‌فا بوون له‌و به‌ڵێنه‌ى كه داوته و رِاستگۆ به،وات لێده‌كات كه خۆشه‌ویست بیت له‌لاى خه‌ڵكى ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان له تۆیان ده‌وێت نه‌توانى بۆیان بكه‌یت. 13- ببه‌خشه به خۆشى یه‌وه ده‌بیته خاوه‌نى به‌رزترین پله له‌دڵى خه‌ڵك دا،مومكین نى یه كه‌سێك خۆشه‌ویست بێت له‌كاتێك دا رِهزیل و چاو چنۆك بێت. 14- ساده‌یى و ته‌كلیف نه‌كردن له مامه‌ڵه‌كردن دا،له‌گه‌ڵ رِێكخستى بواره‌كانى ژیان و نه‌بوونى فه‌وزا رێزى كه‌سانى تر به‌ده‌ست ده‌هێنیت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوژمنه‌كانیشت بن. 15- پاك رِاگرتنى له‌ش و لار و ده‌م و جل‌و به‌رگ به‌بێ زیادهرِهوى كردن.وه به‌كارهێنانى بۆنى خۆش كه واده‌كات خه‌ڵكى لێت رِانهكات كاتێك مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. | |
|
2010-10-16, 08:02 من طرف أحمد عماد أحمد